تا بڵێی ئینسانێکم بیروڕای جیاواز قبوڵ ئەکەم بەڵام، بەڵام گوو ئەکەمە دەمی ئەوەی ئەڵێ هاوین خۆشە و جەوی گەرما خۆشە. زۆر سوپاس
Читать полностью…لە ڕۆژانی ھەینیدا کەسێکت نییە سەردانی بکەیت و لە ھەواڵی بپرسی، شوێنێکی دڵخوازت نییە سەردانی بکەیت، ئارەزوویەکی ئاواشت بۆ سینەما نەماوە تا ڕۆژەکەی پێ بەڕێ بکەیت، ئیتر ڕۆمانەکان و ئەدیبات جاڕزت دەکەن و کتێبەکانت بەلا ناوە، سەیرکە ئازیزکەم، ڕۆژانی پشوو بیرت دەھێنەوە کە تۆ چەنێک تەنھایت.
بۆیە بڕۆ سەعیەكەت بکە گەمژە
لەم مەملەكەتە هێندەی چاكەت و پانتۆڵ گرنگە لای بەڕێوبەر و خاوەن كار نیو هێندە لێهاتوویی گرنگ نیە، ئەمە دەرخەری ئەوەیە كە ئەم كۆمەڵگایە پڕە لە مرۆڤی ناوبۆش.
ئەمەش كاریگەریی ئەو شەپۆلی گەشەپێدانی مرۆییە پوچەیە كە وا ئەكات هەمووان تەنها خەریكی نمایش بن.
لە مەكتەبێكی ئەهلی هێندەی گرنگە لەسەر ستایل و تەرتیبات بڕۆیی، نیو هێندە گرنگ نیە لە بوارەكەت خۆت پێش بخەیی.
I don't know why I'm like this. I know there's a person who is so good for me, who understands me, and with whom I fit well, but I don't like that. I want someone who hurts me, who makes me suffer, who doesn't accept me.
Читать полностью…مرۆڤ هەندێک جار پێویستی بە ئامۆژگاری نیە ، بەڵکو پێویستی بە دەستەکانی یەکتری هەیە ، پێویستی بە لێبوردنێک ، چاوپۆشییەک چوزانم تەوقەیەک و لە باوەشگرتنێک هەیە ، مرۆڤ قسە لە یاد دەکات ، بەڵام تەماسگرتن نا
مرۆڤ کە خۆشبەخت نەبوو دەبێتە هۆی ئازاردانی خەڵکی تر ، کێشەی دڵتەنگی و ئازار ئەوەیە تەنها لە سنوری گیانی خۆتدا نامێنێتەوە بەڵکو دەبێتە تاعون بۆ خەڵکی تر ، هەموو ئەوانەی کە ئازاری خەڵکی دەدەن بە زمان و ڕەفتاریان ئەوانەن کە لە ژیانیاندا هەرگیز خۆشبەخت نەبونە..
بەختیار عەلی لە قەسیدەی ئەشقدا دەڵێت «کەس باکی بە قەترەیەک شەونم نییە لە دۆزەخدا.» ئایە بەڕاست مرۆڤ باکی پێی نییە یاخود بوێری ئەوەی نییە ئاشنا ببێتەوە پێی؟
هەمیشە بەلای من ترسناکترە مرۆڤ بکەوێتە بژاردەی نێوان ڕێگەیەکی سەرتاپا تاریک لەگەڵ ڕێگەیەک کە ڕووناکی تێیدا زوو کۆتایی دێت وەک لەوەی تەنها یەک ڕێگەی تاریکی لەبەردەم بێت. ترسناکە مرۆڤ بۆ چەند چرکەیەک ژەهری هیوای بچێتە لاشەیەوە و لەزەتی نەبوونی بارگرانی ببینێت.
هەمیشە قەترەیەک شەونم لە دۆزەخدا بەلای منەوە قەترەیەکە لە ژەهر، هەر بۆیە بەختیاریش دەڵێت کەسی باکی پێی نییە. دواجار من ئەو بێ باکییە دەبەستمەوە بە ترسی گەورەی مرۆڤ بە ئاشنابوونە کورتەکانەوە، بەوەی کە نەتوانێت دووبارە لەگەڵ دۆزەخی خۆیدا هەڵبکاتەوە.
چ جۆرە هەستێکە لە پەیوەندی خۆشەویستیا شکست بهێنیت، لە خوێندنا شکست بهێنیت ، لە پەیوەندیت لەگەڵ خێزانەکەتا شکست بهێنیت لە ژیانتا شکست بهێنیت ، بەڵام پەیوەندیت لەگەڵ خودادا براوە بێت.
Читать полностью…ئەمشەو مانگ زۆر جوانە هاوڕێیان، هەر ئێستا بڕۆنە سەربان، بڕوانن و ڕابمێنن لە جوانیەکەی. پاشان کە بە جوانیی و گەورەیەکی سەرتانسوڕما و تێدەگەن کە ئێوە هیچ نین لەچاو عەزیمەتی کائیناتدا.
Читать полностью…تۆش به جێم دێڵی
زۆر باش دهزانم ، تۆش به جێم دێڵی
تۆش سهرخۆش دهبی و
وهک بادهیهکی بۆش به جێم دێڵی
* * *
تۆش به جێم دێڵی
وهک چۆن سهوزایی باخ بهجێ دێڵی
وهک چۆن تهموومژ شاخ بهجێ دێڵێ
تۆش به جێم دێڵی
* * *
تۆش به جێم دێڵی
چۆن ئهسپێکی خورت سوار بهجێ دێڵێ
چۆن ووشهی تادار...زار بهجێ دێڵێ
تۆش به جێم دێڵی
* * *
ئهگهر دهزانیت ئهمجاره
بڕیارهکهت دوا بڕیاره:
ناونیشانی خۆت بگۆڕه
جێپێیهکانمان بسڕهوه
له ژێر ئاسمانی ئهم شاره
ئهوسا، خوات لهگهڵ
چۆن ئهسپێکی خورت سوار بهجێ دێڵێ
وام بهجێ بێڵه
چۆن ووشهی تادار...زار بهجێ دێڵێ
وام بهجێ بێڵه !
|عبداللە پەشێو
Txwa awa zhyana?
Yak haftaya hata saat 7-8 xawm le nadakat awro gotm nanwm labar away kuliam haya esta waxta bmrm lo xawe bejga lawash tenwma axr lo lo?
جار جار ئارەزووی ئەمە ئەکەم کەسێک بێتە بەرامبەرم و هەموو لەشی بشکێنم وە دوای ئەویش هەموو لەشم بشکێنێ. لەوانەیە نەخۆشی بێ ئەم ئارەزووەم هەیە
Читать полностью…من خۆم هەرگیز جلی کوردیم لەبەر نەکردووە. تەنها یەکجار نەبێت، هەر بۆ تێست. ئیتر وتیان دایکەنە با نەبێ بە لەکە بۆ کلتوری کوردی هههه بەڵام وەڵاهی، هەموو نەتەوەکان بگەڕێ، هیچ جلێک نادۆزیتەوە هێندەی جلی کوردی جوان و ڕێک بێت. هیچ جلێک هێندەی جلی کوردی مرۆڤ ناگۆڕێت. چ بۆ خانمان، چ بۆ پیاوان. ئەمە هەستی نیشتیمانپەروەری و ئەم بەزمانە نیە، حەقیقەتە. جلی کوردی وەک فلتەر وایە، ئەتوانێ تێروانینەکانی سەر مرۆڤێکی خوێڕی بگۆڕێت بۆ یەک مۆڤی کامڵ: لانیکەم تا ئەوکاتەی کە جلە کوردیەکەی لەبەرە.
بژی پشتوێن و شەڕواڵی کوردی
…