تەنھایت. تووڕەیت. بێزاریت. حاڵت باش نیە. حەزت لە چاییە، دەیخۆیتەوە. حەزت لە چاییەکی دیکەیە، چاییەکی دیکەش دەخۆیتەوە، ھەر حاڵت باش نیە. بێزاریت. تەنھایت. تووڕەیت. دەڕۆیت، دەگەڕێیت، دێیتەوە، ھەر حاڵت باش نیە و تەنھا و تووڕە و بێزاریت. ڕازی نیت. حەزت لە بارانە، دەبارێت، حاڵت باش نیە. گێژەڵووکەت دەوێت، دێت، ڕازی نیت. حاڵت باش نیە. تۆفانت دەوێت، دێت، ڕازی نیت، حاڵت باش نیە. ئەمجارە ھیچت ناوێت. ھەر حاڵت باش نیە و تەنھایت و تووڕەیت و بێزار. شتێک لەجێی خۆی نیە، نازانی چیە. شتێک کەمە، نازانی چیە. ھیچکات نازانیت. ھیچ فەکین کاتێک. ئەمەیە چیرۆکی تۆ.
...
لە یەکێک لە شانۆنامەکانی بەختیار عەلی کە زۆر سەرەنجمی ڕاکێشا ئەو دێرە بوو «مرۆڤ تاکە بوونەوەرە کە باوەڕ بە درۆکانی خۆی دەکات.» سەرەتا بەلامەوە سادە دەردەکەوت بەڵام بە تێپەڕبوونی کات ئەو دێرە هێواش هێواش مانای گەورەتر و کاریگەرتر دەبوو، بە تایبەت لەو کاتانەی کە خەیاڵم دەچووە سەر باسی خەون و ئارەزووی مرۆڤەکانەوە.
کە مرۆڤ دەیەوێت هەستێک تاقیبکاتەوە و دڵنیایە بەرەو هەڵدێری دەبات بەڵام لە هەمان کاتدا هەر دەیکات چ جا لە ژێر کاریگەری خەون بێت یاخود هی ئارەزوو بێت.
دیوتە چەند ساویلکانەیە؟ بەبێ ئەوەی باکی هەبێت دەستی دەخاتە ناو نادیارەوە، ناو جێگەیەک جگە لە هیوایەکی کوێرانە هیچی تری تێدا نییە؛ کە ئەمەش تەواو دژی یاسا جەستەییەکانی خۆیەتی، یاسا جەستەییەکانی مرۆڤ هەمیشە پەرچە کردارەکانی بۆ ئەوەیە لە ئازار ڕزگاری ببێت بەڵام گەر مرۆڤ لەو کاتەی بێ باکانە خۆی دەخاتە نێو نادیارەوە لە ژێر چ بیر و باوەڕێکە؟
دەتوانم بڵێم جگە لەوەی باوەڕی بە درۆکانی خۆی کردبێت هیچی تر نییە.
“کۆمەڵە هەستێک هەیە ناتوانرێن دەستیان پێ بگات بۆ ئەوەی کۆنترۆڵ بکرێن بەهەر جۆرێک کە ئەتەوێ ببێت. بۆیە خۆشت لێی تێ ناگەیت کە ئەو هەستانە چۆنن ئیتر لێیان ئەترسیت بەبێ ئەوەی بزانی ئەوە هەستی ڕاستی تۆیە یان ئەو هەستەیە کە تۆ دەتەوێت بۆیە ساتێک لەناکاو بۆت دەردەکەوێت.. ئەویش ئەو ساتەیە کە ئەو شتەی ویستووتە ڕوی داوە وە ئەگەیتە ئەو ساتەی کە هەمیشە سەری لێ تێک داویت. زۆربەی جار ئەو ساتە خۆشیت بۆ ئەهێنێت هەموو کەس لەوە تێناگات تا ئەزمونی نەکردبێت. وە تۆ ناتوانی بزانی کە فرمێسکەکان هی خۆشین یان ناخۆشی, وە ئەگریت چونکە بۆت دەردەکەوێت چەندین ساڵە لە شتێک ڕادەکەیت کە ویستووتە.”
Читать полностью…شوێنێکی بەرز، چۆڵ، ئەمەوێ هاوار بکەم، ئەوەنە هاوار بکەم تا قوڕگم وشک بێت، ئەوەنە هاوار بکەم دەنگ بداتەوە بە بەرزی دەنگم، هاوارێک جێگرەوەی هەموو ئەو هاوارانەی کە ویستوومە بیکەم و نەمکردووە، هاوارێک بۆ هەموو ئەو گریانانەی ویستوومە بگریەم و نەگریاوم، هاوارێک بۆ هەموو ئەو هاواری ئازارانەی نەمکردووە، هاوارێک.
Читать полностью…هەرگیز لایەنە خراپەکەت مەشارەوە بۆ ئەوەی کەسێک لەژیانتدا بمێنێتەوە ، خراپترین لایەنی خۆتیان نیشان بدە و بزانە کێ لەگەڵت دەمێنێتەوە.
Читать полностью…“ئەمتوانی بفڕم و لەبیرت بکەم و هەزار ساڵ دووری بخەمە نێوانمان، ئەمتوانی هەمووی بکەم بە با و لەبیرت بکەم، ئەمتوانی بەجۆرێک لەبیرت بکەم بە نەبوونت خەیاڵم بۆ کردبای لەوەی کە هەبووی. ئەمتوانی هەموو ئەم ئازارەی پێتدام پێچەوانەی بکەمەوە بۆتۆ، ئەمتوانی ئەم ئازارە بکەم بە ئارەزوویەک بۆتۆ کە بتکەم بە کەسێکی فزووڵ بۆ زانینی هەموو شتێک لە من. بەڵام من ئەمویست ئەزموونی ئازار بکەم، ئەزموونی ئەوە بکەم کە چۆن کەسێک ئەتوانێ دڵم پارچە پارچە بکات، ئەمویست بزانم کەسێک ئەتوانێ وام لێبکات بۆ هەتا هەتایە خۆی بکات بە برینێک لەسەر ڕوخسارم و بۆ هەمیشە دیار بێت لەسەرم. لە ڕاستیدا ئەمویست بزانم تامی مردن چۆنە، وە پشانتدام.”
Читать полностью…