- ئەگەر ئەو توانیبێتی من لەبیر بکات، کەواتە منیش دەتوانم
+ دەبینیت؟ هێشتاش دەتەوێت کارانێك ئەنجام بدەیت کە ئەو دەیکرد!
🎬 شبهای روشن ٢٠٠٣
شوێنێکی بەرز، چۆڵ، ئەمەوێ هاوار بکەم، ئەوەنە هاوار بکەم تا قوڕگم وشک بێت، ئەوەنە هاوار بکەم دەنگ بداتەوە بە بەرزی دەنگم، هاوارێک جێگرەوەی هەموو ئەو هاوارانەی کە ویستوومە بیکەم و نەمکردووە، هاوارێک بۆ هەموو ئەو گریانانەی ویستوومە بگریەم و نەگریاوم، هاوارێک بۆ هەموو ئەو هاواری ئازارانەی نەمکردووە، هاوارێک.
Читать полностью…ماوەیەک پێش ئێستا لەگەڵ هاوڕێیەکم چووم بۆ دەرەوە، تەرکیزی شتێکم دا لە نێوان من و ئەودا ئەوە بوو کە ئەو ڕوانینەی من هەمبوو بۆ شوێنەکان زۆر جیاوازتر بوو لەگەڵ هاوڕێکەم ئەو بە جۆرێک کەشەکەی وەرئەگرت من بەجۆرێکی تر، مەبەستم دڵخۆشی و بێزاری نییە، مەبەستم دونیا دیتنە لەسەر ڕوانبینین، ئینجا گەشتمە قەناعەتێک؛ ئەگەر کەسێک دە وڵاتی کردبێت شەرت نییە دونیا دیتە بێت و مێشککراوە بێت، من ناڵێم کەسێک ئەتوانێ دونیا دیتە بێت بەس لە ماڵەوە دابنیشێ بەڵام ئەوەشی شوێنی زۆری کردووە مەرج نییە دونیا دیتە بێت. بڕوام وایە ئەکەوێتە سەر ڕوانبینینی کەسەکە چۆن دونیا ئەبینێت چۆن ئەو شتانە لێک ئەداتەوە کە کەسەکە ئەیبینێت
Читать полностью…تەنھایت. تووڕەیت. بێزاریت. حاڵت باش نیە. حەزت لە چاییە، دەیخۆیتەوە. حەزت لە چاییەکی دیکەیە، چاییەکی دیکەش دەخۆیتەوە، ھەر حاڵت باش نیە. بێزاریت. تەنھایت. تووڕەیت. دەڕۆیت، دەگەڕێیت، دێیتەوە، ھەر حاڵت باش نیە و تەنھا و تووڕە و بێزاریت. ڕازی نیت. حەزت لە بارانە، دەبارێت، حاڵت باش نیە. گێژەڵووکەت دەوێت، دێت، ڕازی نیت. حاڵت باش نیە. تۆفانت دەوێت، دێت، ڕازی نیت، حاڵت باش نیە. ئەمجارە ھیچت ناوێت. ھەر حاڵت باش نیە و تەنھایت و تووڕەیت و بێزار. شتێک لەجێی خۆی نیە، نازانی چیە. شتێک کەمە، نازانی چیە. ھیچکات نازانیت. ھیچ فەکین کاتێک. ئەمەیە چیرۆکی تۆ.
...
لە یەکێک لە شانۆنامەکانی بەختیار عەلی کە زۆر سەرەنجمی ڕاکێشا ئەو دێرە بوو «مرۆڤ تاکە بوونەوەرە کە باوەڕ بە درۆکانی خۆی دەکات.» سەرەتا بەلامەوە سادە دەردەکەوت بەڵام بە تێپەڕبوونی کات ئەو دێرە هێواش هێواش مانای گەورەتر و کاریگەرتر دەبوو، بە تایبەت لەو کاتانەی کە خەیاڵم دەچووە سەر باسی خەون و ئارەزووی مرۆڤەکانەوە.
کە مرۆڤ دەیەوێت هەستێک تاقیبکاتەوە و دڵنیایە بەرەو هەڵدێری دەبات بەڵام لە هەمان کاتدا هەر دەیکات چ جا لە ژێر کاریگەری خەون بێت یاخود هی ئارەزوو بێت.
دیوتە چەند ساویلکانەیە؟ بەبێ ئەوەی باکی هەبێت دەستی دەخاتە ناو نادیارەوە، ناو جێگەیەک جگە لە هیوایەکی کوێرانە هیچی تری تێدا نییە؛ کە ئەمەش تەواو دژی یاسا جەستەییەکانی خۆیەتی، یاسا جەستەییەکانی مرۆڤ هەمیشە پەرچە کردارەکانی بۆ ئەوەیە لە ئازار ڕزگاری ببێت بەڵام گەر مرۆڤ لەو کاتەی بێ باکانە خۆی دەخاتە نێو نادیارەوە لە ژێر چ بیر و باوەڕێکە؟
دەتوانم بڵێم جگە لەوەی باوەڕی بە درۆکانی خۆی کردبێت هیچی تر نییە.