بۆ"لەیلا قاسم"
گۆمێ شووی کرد بە ئاسۆیەک
لە باوەشی سێیەم وەرزا
لەناو شەبەقی دەم کەلا
کچێکیان بوو...
بۆ ناو گەڕان هەرچی باڵندە و درەخته،
گرد بوونەوە و بە هەموویان
کچێکەیان ناونا
لەیلا
#شێرکۆ_بێکەس
@frini_hast
ئێواران نازانم سەرم بۆ کامە شوێن هەڵبگرم
نەختێ لەم غەریبستانە دوورم بکاتەوە..
#جەلال_مەلەکشا
@frini_hast
تۆ وتت خۆشم ئەوێی و من
چوومە سەر شەقام
شوێنی ژوورەکە بەشی فڕینی نەئەکرد
@frini_hast
گوتم: ئایا بە زاری خۆت دەپرسی حاڵی زاری من؟
برۆی هێنایە یەک، وەک شکڵی «لا» یەعنی کە بێزارم
#نالی
@frini_hast
لەدایک بووم،
لەگەڵ هەڵکەندنی هەموو گۆڕەکانی
سەرزەمینی بێئاسمانا، لەدایک بووم.
لەناو گەڕەکی گوللەدا لەدایک بووم
لە ژووری پۆستاڵی یەکێک لە ژەندرمەی
هیتلەر و مۆسۆلۆنیدا، لەدایک بووم.
لەدایک بووم،
کاتێ کارێزە ڕوونەکان، نەوتی ڕەشیان
ئەکرایە ناو، چاویان ئەبوو
بە دووکەڵکێش.
پێستی لەشیان،
بە تەپڵەکی جگەرەی -ئیڤا براون-!
کاتێ، خواکان لەناو هێلکە شەیتانۆکەی،
گوێ بەندەری بێ زەریادا، سەریان
لە شەودا ئەجوقان.
کاتێ، ڕووبار ڕاوەستابوو!
دڵنیایی، لە ئێوارەی بەیانیانا دەسکێشێکی
ئاسنینی لە دەستا بوو!
لە پرسەی ئاسایشا بوو، لەدایک بووم.
مەمکی بێگوێ دایکێکی بێشیرم مژی
بێشکەم: تەندووری دەبابەی شکاوی سەر،
تەلبەندێکی ئەورووپا بوو.
دۆعای سەرقۆچکەکەم، نزای
ناو دەستەکانی پاپا بوو
لەدایک بووم، لەگەڵ دایکما
هەموو دنیاش زەیستان بوو
باوکم لەبەر قوتیلکەیەکی بێنەوتا
هەڵبەستێکی
شەهیدکراوی، دائەنا!
خزمەکانم، حەزیان ئەکرد:
لە چروتەکەی مستەر «چەرچڵ» بکێشن
چاویلکەیەک لەچاو بکەن لە چاویلکەی
«ڕۆزفڵت» بچێ!
لەدایک بووم، لەگەڵ بۆمبای ئەتۆمدا بوو
لەدایک بووم.
مامانەکەم پیرێژنی فەرهادکوژ بوو
بەری دەستی، تووکی مێژووی لێهاتبوو
مێردەکەشی – گۆڕهەڵکەنی - ئەهرەمەن بوو
لەدایک بووم
کاتێ کە «لۆرکا» کوژرا بوو
«مەحموود دەروێش» تازە زمانی پژا بوو!
#شێرکۆ_بێکەس
@frini_hast
دەروونم بوو بە زووخاڵ ، تا کەی بناڵم بووم بە قەقنەس لە دووریت هاوار بە ماڵم
#ناسر_ڕەزازی
@frini_hast
تۆ گەردەلوول و من پێدەشت
تێکەڵم بە!
تۆ دڵنیایی و منیش ترس
تێکەڵم بە...
#شێرکۆ_بێکەس
@frini_hast
حەقت بوو عەرش بلەرزێنی
، بە ناڵەی ڕۆحی پڕ ئێشت
لە ئەستێرەی سەما بپژێنی
فرمێسکی دڵی ڕێشت...
گۆشەی تەنهایی من هەر ئەژنۆکەمە
بۆیە وا مەحکەم گرتوومەتە نێو باوشم
نایەڵێ ڕەقیب پەی بەرێ بە ڕەنگی زەردم
تا مردن من مەمنوونی فرمێسکی گەشم
#حەسەن_زیرەک
@frini_hast
له دەست دانی هەر مرۆڤێک که خۆشم دەویست، ئازاری دەدام ...
ئەگەرچی ئێستا تێگەیشتووم که هیچ کەس، کەسێکی تر له دەست نادا، چون کەس خاوەنی کەسێکی تر نییه.
ئەوه تەجرەبه و مانای ڕاستەقینەی ئازادییه: بوون لەگەڵ گرینگترین شتەکانی جیهان، بێ ئەوەی که خاوەنیان بی ...
@frini_hast
نە ئاسمان گوێ ئەگرێ لە خوێنم و
نە دنیا و نە داد و نە یاسا و
نە زەنگی کڵێسە و نە قوببەی مزگەوت و
نازانم من بە کێ و من بە چی سوێند بخۆم!
کێ پەنا و کێ داڵدە و کێ کەسمە؟! نازانم!
من ئیستا شاخێکی بێ سوێندم
سوێندی من دووکەڵە و قسەی من خۆڵەمێش
هاوارم هەر خوێنی مەییومە و هەر کۆچی سەرەولێژ
ئەوەتەی کۆچ هەیە کۆچ ئەکەم
ئەوەتەی گڕ هەیە ئەسووتێم
ئەوەتەی ئاو هەیە ئەخنکێم
ئەوەتەی تیغ هەیە قوربانیم..
#شێرکۆ_بێکەس
@frini_hast