ئەگەر کەسێکم خۆش ویست ناکرێ هەموو دڵ و ڕۆحمی خۆمی بدەمێ، چونکە کە ئەو نەما ، منیش دەفەوتێم
#شێرزاد_حەسەن
@frini_hast
گوڵەندام ئەی تەنافی گەردنم زوڵفی پەرێشانت
عیلاجێ، چارەیێ، ڕوحمێ، ئەمان دەستم بە دامانت
عازیزەکەم
غەریبی تۆم، نەخۆشی تۆم، بە گۆشەی چاوی بیمارت
ئەسیری تۆم، شەهیدی تۆم، بە نووکی تیری موژگانت
#حەسەن_زیرەک
@frini_hast
من کە پەیمانم لەگەڵ ڕۆحی هەتاوا بەستووە
ناز و خەمزەی وردە تیشکی ناوبەناوم بۆ چییە
#جەلال_مەلەکشا
@frini_hast
دەبێ بڕۆم
ڕێگەی سەفەرم درێژە
درێژ بە قەد خەمی کوردستان و
کەزیی ڕەشت و
هەموو پرچی عاشقانی ئەم دنیایە
درێژ بە قەدەر خەیاڵی نامۆکان و
بێکارانی ئەم دنیایە...!
#شێرکۆ_بێکەس
@frini_hast
هەر خۆشییەک لەبەر ئەکەم
یان قۆڵەکانی درێژە ،یاخود کورتە
یاخود فشە ،یاخود تەنگە
بە بەری من
هەر "خەم"ێکیش لەبەر ئەکەم
ڕێک ئەڵێی بۆ من کراوە
لە هەر کوێ بم!
#شێرکۆ_بێکەس
@frini_hast
لە دنیادا
چ کانیاوێ زوڵاڵترە لە دەنگی تۆ؟
کێ زمانی ڕۆح دەزانێ
وەکوو چاوی سەدڕەنگی تۆ؟
لەم شارەدا گەردنکێل و
گوڵبەژنێکی وەک تۆ کوانێ؟
کێ وەکوو تۆ
ڕۆژێ سەد جار
لە داوێنڕا هەتا قوللە
بە خەممدا هەڵدەڕوانێ؟
#عەبدوڵڵا_پەشێو
@frini_hast
تۆ بەهێزی نامری مردن لە ئاستە کۆیلەیا
چوونکه گیانی تۆ دورووشمه
بانگهوازان ڕێگهیه
بۆ د.قاسملوو
#ناسر_ڕەزازی
@frini_hast
هەر ئەڕۆموو وەک شەووڕۆژ بە ڕێی خۆما دێمەوە
دوور لە تاسەی یادی کۆنی یارانم ئەتلێمەوە
#محەمەد_شێخ_ڕەزا
@frini_hast
ئەمزانی تۆ تۆفانێکی بێ ئامانی
دەريايەڪی بێ بەندەر و خرۆشانی
من ئەمزانی هەزاران دڵ
له تەنوورەی تۆفانی تۆدا خنكاوه
من ئەمزانی تۆ ئاگری
گیانی هەزاران پەپووله بۆ گەیشتن به سەرچاوکەی تیشکی ڕوخسارت سووتاوه!
#جەلال_مەلەکشا
@frini_hast
پرچت، پرچم
چاوت، چاوم
پەنجەت، پەنجەم
هێندەی ئەهریمەنی مردن حەز بکا تاسە و غەریبی یەکتر دەکەن
#فەرهاد_پیرباڵ
@frini_hast
ئەگەر ڕۆژێ نەتبینم نوقمی ئاو و ئاگرم
یەخوا قەد لێم دوور نەبی بێ تۆ ئارام ناگرم
#ناسر_ڕەزازی
@frini_hast
خۆشهویستیت بوو به چرا
بوو به پێڵاوی ئاسن و گۆچانی پۆڵا
خۆشهویستیت بوو به ههتاو
بوو به بهرگی دڵ و ههناو
ڕچهم شکان، هاتم بۆ لات
له سهر لووتکهی ئهوینهکهت
باڵام کرد و بووم به ئاڵا.
#ژیلا_حسێنی
@frini_hast
ھەتاکوو دوا پشوو ڕێبواری ڕێگەی ئێشق و ئازادیم
ئەگەر بێجگە لە ناکامیش نەبینم، بەرھەمێکی تر
#هێمن
@frini_hast
ژوورێک داوای چرایەک وچراکە داوای مێزێک
ومێزەکە داوای دەفتەرێ دەفتەر داوای قەڵەمێک و قەڵام داوای دەست و پەنجەو
پەنجەیش داوای ئازادیی کرد!
#شێرکۆ_بێکەس
@frini_hast
دەستم بگرە و ڕزگارم کە...
بوومەتە هەیکەلی ئازار
خودی دەردم
ڕەنجم ،داخم
برینێکی پڕ لە ئێشم
زیندان بووەتە مۆتەکەیەک سواری ڕۆحم بووگە
و ئیتر دانابەزێ..
#جەلال_مەلەکشا
@frini_hast
لێرە تۆڵەکە هەرزانترە یان قژی پیرەژنێ؟!
لفکەشامی گرانترە یان مەمکی بێوەژنێ؟!
یەک تاڵە مووی سمێڵی خێڵێک
بەرامبەر چەند زریکەی ژنە؟!
لێرە ئیقلیمگیرە.. ئیقلیمگیر
وەیشوومەکەی ئازاری ژن!
#شێرکۆ_بێکەس
@frini_hast
لە تەنهایی شەوی ژینا ئەنێم هەنگاوی کوێرانە
نیە دەستێک دەرم بێنێ لە ناو ئەم گۆڕە وێرانە