frini_hast | Unsorted

Telegram-канал frini_hast - فڕینی هەست

2584

ئەوەی هەرگیز پێتان ناکرێ سڕینەوەی "ئازادیە" لە ڕۆحمانا

Subscribe to a channel

فڕینی هەست

بۆ کاک فوئاد

وەکوو نێرگز ساڵی جارێ
بەسەردانێ
ئەو دێتەوە
بە زرێباردا دێتەوە
خەونە و لەپڕ پەیدا ئەبێ
ئەگاتە جێ و ورد چاوێکمان پیا ئەگێڕێ.
لەو وەختەدا
ئێمە ئەڵێی دارستانی بنارین و
ئەویش لە لووتکەی سەر ئەچێ.

وەکوو ساڵانی ڕابوردوو
دیسانەوە ئێمە هەموو
وەک ڕەنگ و ڕوو
مۆرانەی ساڵ یەک یەک بەڕەی
پێستی خواردوین
گڵۆڵە بەنی قژیشی یەک یەک خواردوین
عومری خواردوین
تیاشماندایە
لە نێوانی دوو سەردان و
سێ سەردانی کاک فوئاددا
سەعاتی دڵی زەنگ ئەگرێ

وەک بورغوی کۆن بیری ئەسۆی
ئەبێ بە قەڵەمی زڕ و
لە حەرف و وشە دائەبڕێ
ئەبێ بە هەوری نەزۆک و
یەک دڵۆپ بارانی نابێ!
وەکوو کەفە ژیکلەی سەر ئاو
هەر ساتێکە و ئیتر ئەوسا بزر ئەبێ.

ساڵی جارێ ئەو دێتەوە
بەڵام ئەو کاتەی دێتەوە
چۆنمان دیبوو
هەر وەکوو خۆی
سەعاتی دڵی وەکوو خۆی
قەد و ڕەگی
پێست و بەرگی
هەر وەکوو خۆی
بیری، قژی، عومری، چاوی
دەنگی، ڕەنگی، سمێڵەکەی هەر وەکوو خۆی!

ساڵی جارێ ئەو دێتەوە
لە ناکاوێکدا.. دێتەوە
ئێمە هەموو، هەر هەموومان
شەپۆلمان و کەفە ژیکلەیش
بارانمان و شێرە کولـلەیش
هەر لە دوور ڕا بە سێبەریا بەدی ئەکەن ئەیناسنەوە.

بەڵام کاک فوئاد بە تەنها
ئەو.. بەتەنها
هەموو ساڵێ
لەسەرانسەری نەخشەدا
دوو تاقممان ئەبینێت و
دوو تاقممان ئەناسێت و
یەک یەک دەستیان ئەگووشێت و
لەگەڵیاندا ئەدوێ و ئەخوا و پێئەکەنێ و
ئەڕوات و..
ئەوانەی وەختی خۆی نەیدیبوون و ئیستە لێرەن
ئەوانەیشمان کە وەکوو ئەو
ماونەتەوە و هەر برووسکەی خێرای ڕێگەن!

#شێرکۆ_بێکەس
@frini_hast

Читать полностью…

فڕینی هەست

بیر لە ئاسمانێک بکەوە
هێندەی ژانی من بێدەنگ بێ

#پەشێو
@frini_hast

Читать полностью…

فڕینی هەست

ئازادی؟

کامەیە ئازادی؟
ئازادی ئەسپێکی شەکەتەو
ئەشەلێ‌و
هەمو رۆژ بار ئەکرێ لە فیشەک!

نیشتیمان؟
کامەیە نیشتیمان؟
ئەو عەردەی هەموو رۆژ دو سێ جار ئەیکوژین؟
ئەو دەشتەی کە بۆتە تاتە شۆر؟
ئەو شاخەی کە بۆتە دارەمەیت؟

ئەو بەرد و ئەو قوڕو ئەو چەوو ئەو لمەی زیندانی لێ‌زاوە؟
نازانم کامەیە نیشتیمان!
کامەیە ئازادی!
ئەو ئاوەی بە رۆژی نیوەڕۆ سەرچاوەی ئەدزین؟

ئەو یارەی لە خەوا چاوانی ئەدزین؟
ئەو هەورەی پێش بارین بارانی ئەدزین؟
ئەو مانگەی لە شەوی چواردەیا ئەیدزین؟

ئازادی ئەسپێکی شەکەتەو
ئەشەلێ‌و
هەمو رۆژ
بار ئەکرێ لە فیشەک!!

Читать полностью…

فڕینی هەست

گێل نیم سادەم
ماڵوێرانتر لە گێلی ..!

#تەنیا_محەمەد
@frini_hast

Читать полностью…

فڕینی هەست

بەشێک لە نامەی مامۆستا هێمن بۆ کچە خوێندکارێک

ئێواران کە دەگەڕێمەوە، کەس چاوەنۆرم نییە، بەڵام بەو حاڵەوە دەردیدڵ ناکەم و قسەکانم بۆنی ناهومێدی لێ نایە و تەنانەت پێم وانییە زیانم کردووە. چونکە دەزانم لەو حاڵەدا پتر دەتوانم خزمەتی نەتەوەکەم، نەتەوە بەشخوراوەکەم، نەتەوە لێقەوماوەکەم بکەم. ‌‎کچەکەم! بۆ ئێمە، بۆ هەموو کچ و کوڕ و ژن و پیاو و لاو و پیرێکی کورد، ناهومێدی یانی مردن، یانی بەزین، یانی سەنگەربەردان، کە چاوەنۆڕ نیم کچێکی وەکوو تۆ تێگەیشتوو و پێگەیشتوو ناهومێد بێ. هیوادارم گوڵی هیوات سیس نەبێ و بڵێسەی هومێد لە دڵە ناسکەکەتدا نەمرکێ. ‌‎خۆشەویستەکەم! زۆر خەریکی خوێندن بە؛ زانین بۆخۆی خۆشترین شتە لەم دنیایەدا. بەڵام زانایەکی وشک و بەرزەدەماخ مەبە. پاش گەڕانەوەش، لە نەتەوەکەت جوێ مەبەوە. پیاو هەرچی زانا بێ و لە ئاپۆڕەی خەڵک زاناتر نییە. هەرچی پتر بزانی هێشتا موحتاجی ئەو ژنە قەرەجە دەبی کە پار شتی لێ فێر بووی. ئینسانێک ئەودەمی چارەڕەشە و دەبێ بەزەییت پێیدا بێ و زگت پێی بسووتێ کە وەک هێندێک لە نەزانەکانی خۆمان، لای وابێ پڕ بووە و لە خەڵک بێنیازە .

@frini_hast

Читать полностью…

فڕینی هەست

هەر کوردم

بە دەربەدەری یان لە ماڵی خۆم
لە خاکی عەرەب لە ئێران و ڕۆم

کۆک و پۆشتە بم، ڕووت و ڕەجاڵ بم
کۆشکم دە قات بێ، وێرانەماڵ بم

ئازا و ڕزگار بم شادان و خەندان
یان زنجیر لە مل لە سووچی زیندان

ساغ بم، جحێل بم، بگرم گوێسوانان
یان زار و نزار لە نەخۆشخانان

دانیشم لەسەر تەختی خوونکاری
یان لە کۆڵانان بکەم هەژاری

کوردم و لە ڕێی کورد و کوردستان
سەر لە پێناوم گیان لەسەر دەستان

بە کوردی دەژیم، بە کوردی دەمرم
بە کوردی دەیدەم وەرامی قەبرم

بە کوردی دیسان زیندوو دەبمەوە
لەو دونیاش بۆ کورد تێهەڵدەچمەوە

#هەژار
@frini_hast

Читать полностью…

فڕینی هەست

لەسەر لووتکەی ئەوینەکەت باڵام کرد و بووم بە ئاڵا

Читать полностью…

فڕینی هەست

من که سووتاوی فیراقم، ئیتر ئاوم بۆ چییە
خەزنەداری گەنجی عیشقی تۆم، دراوم بۆ چییە

کەم بە شمشێری برۆ قەسدی دڵی زارم بکە
من شەهیدم، تیخی تیژی تازەساوم بۆ چییه

من بە بەدناوی لە دنیادا بەناوبانگم بەڵام
یاد و ناوی تۆم لە دڵ بێ، بانگ و ناوم بۆ چییە

وەک پڵنگی جەنگەڵی عەشقم بە سەربەستی دەژیم
زوڵف و چاوی تۆم هەبێ زنجیر و داوم بۆ چییە

ئەم جیهانە چۆڵ و هۆڵ و من غەریبێکم نەناس
نیشتمانی خۆم دەوێ دنیای گڵاوم بۆچییه

من لە تەنیایی گەلێ تەنیاترم لەم شارەدا
ماڵی خەم هەر ئاوەدان بێ ژاوەژاوم بۆ چییە

بۆ فەرامۆشی بەرەو مەیخانە ڕاکێشم مەکەن
مەست ‌و کەیلی ‌ساغەری ‌عەشقم ‌شەراوم بۆ چییە

من کە پەیمانم لەگەڵ ڕۆحی هەتاوا بەستووە
ناز و خەمزەی وردە تیشکی ناوبەناوم بۆ چییە

من موریدی حەزرەتی پەروانەم و غەرقی گڕم
نووری ڕوخسارم دەوێ شەمعی شکاوم بۆ چییە

#جەلال_مەلەکشا
@frini_hast

Читать полностью…

فڕینی هەست

خۆشەویستیت هەژارێکە، نانی خەمەکانم ئەخوات

Читать полностью…

فڕینی هەست

سەبەبی زولفی شێواوە
حوسنی ڕوو مەدەدی پێداوە

#ماملێ
@frini_hast

Читать полностью…

فڕینی هەست

چۆنیەتی زەمانە

بێ حەیایی باوە ئەمڕۆ قوڕ بەسەر داکا حەیا
کەندەڵان سەربەرز و شادە خۆی بشارێتۆ چیا

گوڵ ئەگەر عەقڵی ببێ قەت سەر لە خاک ناکاتە دەر
چوونکە ڕۆژی دڕک و داڵە و گەرمی بازاڕی گیا

با لە هەورا سەرنگوون بن مانگ یا ڕۆژی جوان
شەمشەمە کوێرە ئەڵێ: من نامەوێ شوعلەی زیا

ئەی فەڵەک ڕاست و نەبی بۆ ڕێک و پێکی دەورەکەت
گورگ ئەبێتە شوانی ڕان و دز ئەبێتە ئەولیا

نێرەگاجووتی ئەبەیتە ڕێزی لوقمانی حەکیم
فەیلەسۆفێکیش ئەخەیتە ژێر چەپۆکی ئەشقیا

تۆ بە مێلوورەی زەعیف ئیشی سولەیمانی ئەکەی
خاتەمی مۆری نگینت کردە دەست دێوی هەیا

#قانع
@frini_hast

Читать полностью…

فڕینی هەست

کە گوێم لە دەنگی تۆ دەبێ
دڵم دەبێ بە فەرهەنگی
هۆنراوەی شەنگ
سەرم دەبێ بە لافاوی
سەدان هەزار خۆزگەی بێدەنگ
دە بۆم بدوێ
با بتنۆشم تک تک بە گوێ
دە بۆم بدوێ دە بۆم بدوێ
بدوێ بدوێ ....
با لە بێشکەی سۆزی دەنگتا
گیانی ماندووم تێر تێر بنوێ.

#لەتیف_هەڵمەت
@frini_hast

Читать полностью…

فڕینی هەست

تەمەنێ لێرەوە تێپەڕی
پێی وتین بەزەیی تیا نیە
تەمەنێ کە خێرا تێپەڕی
پێی وتین کە ژیان یاریە
تێپەڕی ،تێپەڕی، تێپەڕی ...

#جوانە
@frini_hast

Читать полностью…

فڕینی هەست

شەوێ بە یادی ژینی ڕابردوو
بە یادی گوڵی عومری با بردوو

#عەباس_کەمەندی

@frini_hast

Читать полностью…

فڕینی هەست

کۆرپەی دڵی من باوەش تۆی دەوێ
گڕووی لێ گرتووم بۆم نانوێ شەوێ

#عەدنان_کەریم
@frini_hast

Читать полностью…

فڕینی هەست

لەیلا قاسم و مامۆستا هێمن

Читать полностью…

فڕینی هەست

"بۆ لەیلا قاسم"

کە تۆ تۆرای لە چاوم وەک خەوی من
لە بسکت ڕەشترە مانگە شەوی من
بڕۆ مەجنوون بە لەیلای خۆت مەنازە!
کە ناوبانگی پتر دەرکرد ئەوی من
بزەی هاتێ، وتی جەلادی خوێڕی!
بە کەیفی خۆت پەتت باوێژە ئەستۆم
ئەوە پەت نییە میدالی ئیفتخارە
کە بـوومە قارەمانی میلەتی خۆم!

#هێمن
@frini_hast

Читать полностью…

فڕینی هەست

ئازادی..
#شێرکۆ_بێکەس

@frini_hast

Читать полностью…

فڕینی هەست

تەمەن تەنها ژمارەیەو بێمێشکەکان
کردوویانەتە پێوەر بۆ ژیری بەشەر

#ژان_ژاک_ڕۆسۆ
@frini_hast

Читать полностью…

فڕینی هەست

تۆ باسی ڕۆیشتن دەکەی ، دەبێتەوە وەرزی خەزان
گەڵا گەڵا ، خۆی دەڕنێتەوە دارستان...!

#ک_د_ئازاد
@frini_hast

Читать полностью…

فڕینی هەست

تۆ گیانی
تیشکی
ڕووناکی!
من ڕووبارم
 نائارام
پڕ لە خرۆش
تۆ وەک دەریا
مەنگ و خامۆش و سامناکی


@frini_hast

Читать полностью…

فڕینی هەست

دێر بە دێڕی کتێبی دڵم
ناوی تۆیە
ئیتر هەرچی ترم هەیە
یا بێ هۆیە یا درۆیە

#ک_د_ئازاد
@frini_hast

Читать полностью…

فڕینی هەست

من کە سووتاوی فیراقم
ئیتر ئاوم بۆچییه


#هانی
@frini_hast

Читать полностью…

فڕینی هەست

ئەمڕۆ هەینی ۱۳ی گەلاوێژ
هاوکات لەگەڵ کۆچی دوایی شاعێر و نووسەری مەزنی کورد مامۆستا شێرکۆ بێکەس

ئەبێ خۆشەویستیت چی بێ؟!
تەنها ئەوەندە ئەزانم
بۆ من دوو گلێنەی ترە و
دوو گوێی ترە و
دوو باسکی تر
بەڵام هەرگیز لەناو مندا
دوو دڵ نییە!

#شێرکۆ_بێکەس
@frini_hast

Читать полностью…

فڕینی هەست

من ئەڕۆم و ئەڕۆم تا ئاواتی گەشی گەییشتن

Читать полностью…

فڕینی هەست

هەر دوو لایان
هەر سێ لایان
هەر چوار لایان
یەک لەدوای یەک هەرچی هەستا
بەخوێنی من دەستنوێژی گرت
بەخوێنی من ڕۆژووی شکاند
خوێنی منی دا بەنەوت
یەک بەدوای یەک

#شێرکۆ_بێکەس
@frini_hast

Читать полностью…

فڕینی هەست

‏ئەوەندەی نان بیری برسی و
ئەوەندەی ئاو بیری تینوو و
ئەوەندەی شەهید بیری مناڵی و
ئەوەندەی زیندان بیری ئازادی و دەرێ ئەکا،
بیری ئەکەم :))

#شێرکۆ_بێکەس
@frini_hast

Читать полностью…

فڕینی هەست

ڕۆحم کوولەکەی تەمێکەو خەریکە تەق ئەکا

Читать полностью…

فڕینی هەست

باڵندەیەک بووم شەکەت و تەنیا
باڵێکم کۆچ بوو، باڵێک ڕاپەڕین
نەمردم، جارێک گەیشتمە قۆناخ
دوای هەزاران جار کەوتن و فڕین.
باڵێکم دا بەم، باڵێکم دا بەو....
دوای سەفەری دوور بردمیەوە خەو
بەیانی هەڵسام،
دەست شەتەکدراو پێ شەتەکدراو
دەم شەتەکدراو
بە زیندوویەتی، ئاوەڕووتکرا...
چەمی ئومێدم بوو بە ئاوەڕۆ
ئاڵای شەکاوەم بوو بە دوو پەڕۆ.

#عەبدوڵڵا_پەشێو
@frini_hast

Читать полностью…

فڕینی هەست

ئاخ ، بۆ ئامانجی ڕۆژی ڕووناک
ڕێگای تاریکی دەکێڵم....

Читать полностью…
Subscribe to a channel