frini_hast | Unsorted

Telegram-канал frini_hast - فڕینی هەست

2584

ئەوەی هەرگیز پێتان ناکرێ سڕینەوەی "ئازادیە" لە ڕۆحمانا

Subscribe to a channel

فڕینی هەست

لە ماڵئاواییدا، ڕوونکردنەوە مانای نیە..

#بەختیار_عەلی
@frini_hast👈

Читать полностью…

فڕینی هەست

وەرە جوانێ، وەرە نازت بکێشم

Читать полностью…

فڕینی هەست

لەسەروی قامەتی یار...

#فەتانە_وەلیدی
@frini_hast

Читать полностью…

فڕینی هەست

خەمی خۆم هیچ ، خەمی نیشتمانمە

Читать полностью…

فڕینی هەست

هەزار ساڵێ جە دڵ بەردەیت گلەی با
هەزارن ساڵێ هەر دڵبەر مەنی تۆ

شیعر و خوێندنەوە : #مەهوەش_درۆستکار

@frini_hast

Читать полностью…

فڕینی هەست

چۆن دەبێ سەربەست
گەلی ژێردەست کە کچ دابەستە بێ؟
بەس نەبێ ئەو کۆیلەتی
و ئەو کچ لە ژوور دابەستنە؟

#هێمن
@frini_hast

Читать полностью…

فڕینی هەست

ڕۆژێک دێت ئیدی بۆت گرنگ نییە، بەیانی دێت یا نا،
ئەو ڕۆژە، ڕۆژێکە یان زۆر خۆشبەختیت یان زۆر بەدبەخت!

#ئاڵ_پاچینۆ
@frini_hast

Читать полностью…

فڕینی هەست

خۆزگە بەو ڕۆژە کە لەو مەنزڵە وێرانە دەڕۆم
وەکوو مەل لەو قەفەز و دانە بەرەو لانە دەڕۆم

گەرچی لەو ‌ڕێیە دەزانم کە غەریب نابەڵەدە
من بە بۆنی سەری ئەو زولفە پەرێشانە دەڕۆم

گەر بەسەر وەک قەڵەمێ، ڕێگە بڕۆم بۆ لای ئەو
بەو برینی دڵ و بەو دیدەیی گریانە دەڕۆم

شەرتە کردوومە ئەگەر لەو خەمە دەرچم ڕۆژێ
بە شێعر خوێندنەوە تا دەری مەیخانە دەڕۆم

وەکوو با بەو لەشی بیمار و دڵی بێ‌تاقەت
بە هەوای قامەتی ئەو سەروی خەرامانە دەڕۆم

ئەوی سووکبارە خەمی حاڵی گرانباری نییە
من بەهۆی هیممەتی پیرانە مریدانە دەڕۆم

خۆزگە بەو ڕۆژە کە لەو مەنزڵە وێرانە دەڕۆم
وەکوو مەل لەو قەفەز و دانە بەرەو لانە دەڕۆم

گەرچی لەو ‌ڕێیە دەزانم کە غەریب نابەڵەدە
من بە بۆنی سەری ئەو زولفە پەرێشانە دەڕۆم

هۆنراوە: حافزی شیرازی
وەرگێڕ: حەقیقی

Читать полностью…

فڕینی هەست

ئۆخژن بکات بە مانای ئارام بوونەوەیە

Читать полностью…

فڕینی هەست

"نامەی ژاکاو"

ئەی ئاوازی
ساتی هۆنینەوەی هەڵبەست،
بەستە و سازی
ئەو شەوانەی دەژیم سەرمەست:
چیت زانیوە، وا بە جارێ لەخۆباییت؟
بۆ، وەک جاران،
خەمڵیو نەبوو نامەی دواییت؟

تێیدا نەبوو
ئەندێشەیەک، بیرێکی ورد،
بۆنێکی خۆش،
یا نەخشێکی جوانی دەستکرد؟
وشەکانت گشت سارد و سڕ،
ڕستەکانت پچڕ پچڕ،
چەند بۆ ناخیان، ئەوپەڕی ناخ،
قووڵ چووم، خشیم،
هیچ مووچڕک و
هیچ هەستێکیان پێ نەبەخشیم

خۆشەویستم!
من دەمەوێ وشەکانت
بکەنەوە شانۆی هەستم،
ببزوێنن دڵی مەستم،
بتکێن وەکوو دڵۆپەشیر
بۆ لێوی کۆرپەی هەڵبەستم،
من دەمەوێ
وشەکانت
تەڕوبڕ بن وەک دڵی من،
پڕ تەوژمی ژین بن وەک خۆت،
گەرم بن وەک لێوی گۆشتن،
تەزوودەر بن وەک گفتوگۆت.

#پەشێو
@frini_hast

Читать полностью…

فڕینی هەست

فریو مەخۆ ، ئەم جوانییە لە هەزار دوژمن دڕندەترە

@frini_hast

Читать полностью…

فڕینی هەست

#مەزهەر_خالقی

@frini_hast

Читать полностью…

فڕینی هەست

تۆش وه‌کوو من پێکه‌نینت له‌ گریانا به‌جێ ماوه‌
وه‌ک نه‌مامی ده‌م ڕە‌شه‌با چڵو چرۆی لێ شکاوه

#مکائیل
@frini_hast

Читать полностью…

فڕینی هەست

خۆ ئەگەر قەلەڕەشکەی مێ
وەکوو نەورەس
عەباکەی فڕێ بدات و
چۆلەکەی دایکە
لە دەنووک ئاژنی چۆلەکەی باوکە
یاخی بێ و

حاجی لەق‌لەق
یەک حاجی ژنی هەبێ
نەک چوار و..
ئەگەر تەوارەکان
وەک هەڵۆکان
ئەوانیش بە شەو بێنە دەروەو
کلیلی درگای حەوشە
بە خۆیان بێ و
ماکەوەکان..
بە دڵی خۆیان شوو بکەن و
بە زۆر نەیاندەن بە نێرەکەوە پیرەکان

ئەو ساتە ئیتر
ئاسمان و فڕین
لە شیعری مندا
زۆر جوانتر ئەبن

#شێرکۆ_بێکەس
@frini_hast

Читать полностью…

فڕینی هەست

‌هیچکات ئیزن مەدە مێشکە چکۆلەکان پێت بڵێن دەستت بەئاواتە گەورەکانت ناگات

@frini_hast

Читать полностью…

فڕینی هەست

لێ ناگەڕێن گـــەروو پڕ کەین لە وتن

Читать полностью…

فڕینی هەست

لەسەروی قامەتی یار، عەتر و عەبیر دەباری
دڵانی خستە لەرزە، لەرەی مەمکی هەناری
مەست مەست بە نیمنیگاوە، دوو نێرگسی خوماری
بە خەندە زوڵفی لادا، لەسەر عوزار و زاری
دونیا بە ئیتیزاری، شیرین تەشی دەڕێسێ
هاوار شیرین گیان، ئامان شیرین گیان
تەشی وەکو دڵی من، لە دەستی ئەو دەلەرزی
چەند جوان و دڵڕفێنە، ئافتاب و تەور و تەرزی
کاتێ کە بۆ سەر ئاوێ، زولفی لە سەرووی بەرزی
کە شەو بەیانی بەردا، گوڵ و وەنەوشە باری
دونیا بە ئیتیزاری، شیرین تەشی دەڕێسێ
پەنجەی بە چەشنی شمشاڵ، دوو دەستی پڕ لە خرخاڵ
ڕوومەت سپی، دوو لێو ئاڵ، پەرچەم سیاه بوو چاو کاڵ
وەک ڕەنگی نەخشی مانی، باڵا و کوڵم و خەت و خاڵ
سەڵای لە عاشقان دا، باغی گوڵ و هەناری
دونیا بە ئیتیزاری، شیرین تەشی دەڕێسێ

Читать полностью…

فڕینی هەست

ئەی وەی باڵا بەررز..

#حەسەن_دەرزی
@frini_hast

Читать полностью…

فڕینی هەست

سەوز ئەو کەسەی بۆ ئەوین ژیا

Читать полностью…

فڕینی هەست

ماڵ و حاڵت بۆچییه گەر میلەتت له زیلەت بژی؟
تاجی سەرشۆڕی فڕێ دە، تۆش وەکوو میلەت بژی.

#قانع
@frini_hast

Читать полностью…

فڕینی هەست

بەیتوڵڵا گونەری ، ناسراو بە بەیتۆجان کە لە ساڵی 1955 لە ئامەد لە دایک بوو، دوای چوار ساڵ تووش بوون بە نەخۆشیی شێرپەنجە لە ستۆکهۆڵمی سوید کۆچی دوایی کرد

#بەیتۆجان
@frini_hast

Читать полностью…

فڕینی هەست

ئاخ لەیل و داخ لەیل
ئەری لەیلی باوانم
لەیلی خوەش هاتی
سەرئی چاوانم

#کەیهان_کەلهۆڕ
@frini_hast

Читать полностью…

فڕینی هەست

خۆزگە بەو ڕۆژە کە لەو مەنزڵە وێرانە دەرۆم

#حەسەن_دەرزی
@frini_hast

Читать полностью…

فڕینی هەست

دوور نیت

تۆ دوور نیت چاوەڕێت بکەم .
نزیکیش نیت تا پێت بگەم
تۆ هی من نیت هەتا دڵم ، ئۆخژن بکات
منیش لە تۆ بێبەری نیم،
تا بتوانم لەبیرت کەم
تۆ نێوەندی گشت شتێکیت
@frini_hastl

Читать полностью…

فڕینی هەست

#هانی
@frini_hast

Читать полностью…

فڕینی هەست

ئەلئەمان سەر تا قەدەم سووتام و جانانم نەهات
چاو لە سورمەی خاکی ڕێ بووم، ڕاحەتی !گیانم نەهات

خاڵ و خەت، گوڵزار و ڕەنگی شۆخی بێباکم نەدی
زولف و ڕوو هیندوو فەڕەنگی شاهی خووبانم نەهات

ئەی عەجەب گریام وەکوو هەوری بەهاران و کەچی
پێکەنینی ئەو گوڵەی کاکۆڵ‌پەرێشانم نەهات

چاوی خوێنین غەرقی پەروین بوو لە بێمیهریی گوڵم
مات و حەیرانم لەسەر چی ماهی تابانم نەهات؟

حەڵقەیی زونناری زولفی بوو بە میحرابی دوعام
تورکی کافرکێش و یاری ناموسڵمانم نەهات

تەشنەلەب دێوانە بووم، سەرگەشتەیی زوڵماتی غەم
دڵبەری باڵابڵندم، ئابی حەیوانم نەهات

کەعبەیی ڕۆحم، حەبیبی من، عەجەب پەیدا نەبوو
قیبلەکەی دینم، تەبیبی دەردی پەنهانم نەهات

نەی‌سیفەت ناڵینمە، بولبول‌تەریقەت شینمە
شای شەکەرلێوان، گوڵ و ئەگریجە لەرزانم نەهات

بوو بە خوێن غونچەی دڵم، نەمدی هەوای خەندەی گوڵم
سووت دەر و ژوورم، سەدای بەرقی بەهارانم نەهات

چەند بە چەند گریام هەوای عیشقم لە سەر خاڵی نەبوو
غەرقی تۆفان بووم کەچی تەسکینی سووتانم نەهات

وەک «وەفایی» تابەکەی بگریم، بناڵێنم، بڵێم:
ئەلئەمان سەر تا قەدەم سووتام و جانانم نەهات

#وەفایی

Читать полностью…

فڕینی هەست

ئالوودەی هەستی سەرکێشی بووم

Читать полностью…

فڕینی هەست

ئەوەی بیەوێت ببێتە مۆسیقار دەبێت لە زمانی دونیا تێبگات، مۆسیقا تێگەیشتنە، بەڵام تێگەیشتنی ئەو شتانە نییە کە دەدوێن و هاوار دەکەن و دەنگی خۆیانمان دەدەنێ، مۆسیقا بیستنی ئەو شتانەیە کە دەنگیان نییە، سەفەرێکە لەودیوی دەنگەوە، سەفەرێکە بە بێدەنگیدا.

#بەختیار_عەلی

@frini_hast

Читать полностью…

فڕینی هەست

وەکوو غەم بە ،ئەزیزی من،
لەگەڵ مندا بمێنەوە

@frini_hast

Читать полностью…

فڕینی هەست

بۆ شەهید فوئاد سوڵتانی

#شێرکۆ_بێکەس
@frini_hast

Читать полностью…
Subscribe to a channel