ئەم جیهانە وڵاتی ئێمە نییە
با بڕۆین هاوڕێم، ئەی شێعر
جیهانێکی دیکە لەولا چاوەڕێی
هەنگاوە بریندارەکانی ئێمە دەکا
#فەرهاد_پیرباڵ
@frini_hast
شەوانە ئەو دەمانەی شەو ، دەگاتە کاتی نیمەی شەو
خەڵک نووستوون، لە چاوی من کەسەر دیسان ڕەواندی خەو
سکووتێکی بە سام سەرتاسەری ئەم دێیە دادەگرێ
دەڵێی هەر زیندەوارێکی هەیە لەو دێیەدا دەمرێ
لە هیچ لا خشپەیەک نایە، چرای ماڵێکی ناییسێ
بە ئەسپایی لە ماڵ دێمە دەرێ، دەخوشێم وەکوو نیسێ
تەک و تەنیا بە ئارامی دەچم بۆ گردەکەی بەر دێ
بە دڵتەنگی و کز و خەمناکی ڕادەکشێم لە سەر بەردێ
دەکەم جا سەیری ئەستێران و هەڵدەمژم شنەی شەوبا
شەو و بێدەنگی چەن خۆشە، هەمیشە خۆزگە هەر شەو با
وەکوو ئاواڵی چاک، ئەستێرەکان گوێ ڕادەدێرن بۆم
هەتا بۆیان بەیان کەم مووبەموو ڕازی دەروونی خۆم
کوڵم هەڵدەستێ ئەوجارە و لەبەر دەردم دەناڵێنم
هەتا ئاوری دڵم دەکوژێتەوە، ئەسرین دەبارێنم
شەوانە گەر نەکەم ئەو شیوەن و ناڵین و گریانە
دەسووتێنێ وجوودم ئاگری ئەم جەرگە بریانە
بەڵێ گریانی نیوەی شەو دەکا ناسۆری دڵ، مەرهەم
کوڵ و کۆم دادەمرکێنێ و بەجێ دێڵێ دڵی من خەم..
#هێمن
@frini_hast
مەولەوی پێش لەوەی عەنبەر خاتوونی ژنی بخوازێ ڕێی دەکەوێتە ماڵی باوکی عەنبەر خاتوون. نیازی لەم سەفەرە ئەمە بووە کە بزانێ عەنبەر خاتوون دڵی ئەگرێ یان نا. عەنبەر خاتوون ئاو و دۆیەکی بۆ دێنێ و پێی ئەڵێ: فەرموو خاڵۆ.
مەولەویش لە وڵامی عەنبەر خاتووندا دەڵێ:
خاڵۆ خاڵۆتەن، کەم واچە خاڵۆ
خاڵۆ دەم وە بان خاڵانت ماڵۆ
شەرت بۆ من جە داخ خاڵۆ خاڵۆی تۆ
وێم کەروو وە کوڕ چواردە ساڵەی نۆ
@frini_hast
_ دەتەوێت چیرۆکێکت
بۆ بگێڕمەوە
کە کۆتایییەکەی نازانم؟!
+ بیگێڕەوە
_ خۆشم دەوێی.
@frini_hast
ئەو کاتە کە بیرم دەکەوێت کوردی نازانم
شەرم دەکەم، لە پێنووس و پەنجەکانم.
دایە گیان...
تۆ نازانی قاقای پێکەنینی کاغەزەکەم
چەندە ئازارم دەدا
هەموو ڕۆژێک سەد جار بە دەستی خۆی
لە دارم دەدا....
#شێرکۆ_بێکەس
@frini_hast
لە ستایشی ژیاندا
لەم کتێبەدا نووسەر قۆناخەکانی ژیانی و چەندان ڕوداوی سیاسی، پێشمەرگایەتی و کۆمەڵایەتی و ئەدەبی باس دەکات، لە هەمان کاتدا پوختەی ئەزموونی خۆی لە بواری نووسیندا، دەخاتە ڕوو.
مۆسیقا پدرام شەهلایی
تۆمار و خوێندنەوەی موشتاق فەیزیابی
دیزاینەر و پێشکەشکار تەکنیکی دیاکۆ گەرمیانی.
بریا پلانی ئەم دونیا
منداڵێک دای بڕشتایه
نە چەک نە دین نەهاڵیوود
هیچ نەخشێکی تیا نەبوایه
خەجاڵەت ناکێشی دونیا
ئەڵێی ئینسانیەت مردووه
سیاسەتوان ئیمزا مەده
لەوێ منداڵێک خەوتووە
@frini_hast
ئەرێ ئاسۆ ڕووبارێکە
هەر ماسی سەربەستی خەون
دەتوانێ مەلەی تیا بکا؟
ئاسۆ گەواڵە هەورێکە
هەر بای خەیاڵ دەکرێ باوەشی پیا بکا؟
#مارف_ئاغایی
@frini_hast
لە ستایشی ژیاندا
ئاڵقه ی ١١
لەم کتێبەدا نووسەر قۆناخەکانی ژیانی و چەندان ڕوداوی سیاسی، پێشمەرگایەتی و کۆمەڵایەتی و ئەدەبی باس دەکات، لە هەمان کاتدا پوختەی ئەزموونی خۆی لە بواری نووسیندا، دەخاتە ڕوو.
مۆسیقا پدرام شەهلایی
تۆمار و خوێندنەوەی موشتاق فەیزیابی
دیزاینەر و پێشکەشکار تەکنیکی دیاکۆ گەرمیانی.
لە کەڵەموستی پێمەوە تا تەوقی سەر تێکەڵم بە
موو بە موو ، دەمار بە دەمار، تێکەڵم بە
#شێرکۆ_بێکەس
@frini_hast
من بە تەنها غەریبی ناو ماڵی خۆم نیم.
ماڵیش غەریبی گەڕەکی و
گەڕەک غەریبی شارەکەی
شاریش غەریبی وڵاتە و
وڵات غەریبی جیهان و
جیهان غەریبی ناو گەردوون
#شێرکۆ_بێکەس
@frini_hast👈
نووری ڕوخسارت وەدەرخە
دەردی بێدەرمانە شەو
زوڵمەتی زوڵفت لەسەر ڕووتە
لە ڕۆژ میوانە شەو
دوێ، شوکور مەردانە من ڕێم بردە
ناو زوڵفی ڕەشی
تا بزانن خەڵکی موڵکی دڵ،
قەڵای مێردانە شەو
هەر لە مەغریب تا بەیانی
بێوچان دێت و دەچێ
هەر لە دووی خورشیدی خاوەر
وێڵ و سەرگەردانە شەو
کوێر و نابینایە ئێستا ئەو
لە داخی ڕۆژی ڕووت
بۆیە ڕەشپۆش و فەقیر و
مات و بەستەزمانە شەو
قەدری شەو چا بگرە چاوم!
شەمع و پەروانە دەڵێن
سۆز و گریەی شەمع هەر شەو،
سووتنی پەروانە شەو
عاشق و مەعشووق لە ڕۆژدا
خۆ دەپارێزن لە خەڵک
گەر پەنای چاکت دەوێ
بۆ ئەو دووە، بڕوانە شەو
هەستە (کامیل) بەسیە بێداری،
بڕۆ لێی وەرکەوە!
تا وڵات بێدەنگ و باسە و
تا لە ڕۆژ میوانە شەو
#سەید_کامیل_ئیمامی
@frini_hast
ئازیزەکەم
وەک چۆن بەهار ئاسمانی شینی خۆش ئەوێ
یان پەپوولەی هەردەو نزار هەنگی دڵدار
گوڵ باخی، ژینی خۆش ئەوێ
شیلەی شیرینی خۆش ئەوێ
خۆشم ئەوێی.
یان چۆن بەفری چیای کوێستان
کانیی ڕوونی، ناو دارستان
تریفەی مانگیان، خۆش ئەوێ
گزنگی خۆریان، خۆش ئەوێ
خۆشم ئەوێی.
ئازیزەکەم، ئەوەندەی خۆتت، خۆش ئەوێ
خۆم خۆشم ئەوێ!
خۆشم ئەوێی.
#شێرکۆ_بێکەس
@frini_hast
لە دایک بوونی من کاتێ بوو کە ئەو منی ماچ کرد
و مردنم کاتێ بوو کە ئەو بەجێمی هێشت
تەواوی ژیانی من هەر ئەو چەن حەفتە بوو کە ئەو لەگەڵما بوو
@frini_hast