«ئێمە هەموو لە ژێر کاریگەری ئەو کتێبانەداین کە نەمانخوێندوونەتەوە.»
ئەم قسەیەی ئومبێرتۆ ئێکۆم لەسەردایە و سەودای ئەو ڕێگایانەی نەمانپێواون، ئەو ئامێز و ڕامووسانانەی هێشتا نەمانچێشتوون و ئەو ژیانەی وا هەرگیز نەژیاوین.
هەمووی ئەم نەبوون و نەکردن و نەڕۆیشتنانەن کە ڕەنگە ئەو بۆشاییە قووڵەی بوونمان دەخوڵقێنن، گەورەترین داراییمان؛
لەدەست چووەکان!
#muzik | @art_heja
ئەوڕۆ 19ی گوڵان ڕۆژی مامۆستا
لە هەموو مامۆستایانی تێکەشۆر و دڵسۆز
ئەو مامۆستایانەی کە وانە ژیان و مرۆڤایەتی دەڵێن و ئەوانەش کە بە جەسە کۆچیان کردوە بەڵام یادیان بەردەوام گەشە دەکا پێرۆز بێ
@frini_hast
موخەیەر بم لە بەینی تۆ و بەهەشتا
لە جەننەت دوور ئەبم ، سەیرانی تۆ خۆش
تفێن
@frini_hast
https://www.instagram.com/reel/C6EgNsjMYvt/?igsh=MXNmeWs3NWZzNnh5NQ==
بۆ ناسینی باشتری شێرکۆی مەزن بینەری ئەم پۆستە بن
چشمەساری در دل و
آبشاری در کف
آفتابی در نگاه و
فرشتەای در پیراهن
از انسانی که تویی
قصەها میتوانم کرد
غم نان اگر بگذارد..
احمد شاملو
لە ستایشی ژیاندا
ئاڵقەی ١٤
لەم کتێبەدا نووسەر قۆناخەکانی ژیانی و چەندان ڕوداوی سیاسی، پێشمەرگایەتی و کۆمەڵایەتی و ئەدەبی باس دەکات، لە هەمان کاتدا پوختەی ئەزموونی خۆی لە بواری نووسیندا، دەخاتە ڕوو.
مۆسیقا پدرام شەهلایی
تۆمار و خوێندنەوەی موشتاق فەیزیابی
دیزاینەر و پێشکەشکار تەکنیکی دیاکۆ گەرمیانی.
تۆ کێی کە لەم وڵاتە بێمتمانەیەدا
دەستەکانت دەگرم و خۆم بە تۆ دەسپێرم .؟
@frini_hast
فەزیلەی ئەسڵ و فەسڵ ئینسانی پێ نابێ بە ساحیب فەزڵ
کە تۆ کۆسەی بە تۆ چی مامە، ڕیشی باب و باپیرت .؟xalidgraphic">
#مەحوی
@frini_hast
کە تۆ هاتی لە نەومیدی نەما باس
لە هیجر و ئینتیزار ئیدی نەما باس
لە سایەی زولفی تۆوە شەو درێژە
لە سوبح و نووری خورشیدی نەما باس
فەلەک تۆی دا کە ئەمشەو ڕۆژمان بووی
لە ڕەجمی نەجمی ناهیدی نەما باس
حەوادیس جام و دەوران بوو بە ساقی
لە بەزمی جامی جەمشیدی نەما باس
شوکر جەمعییەتێکی بێ نیزاعە
لە شەڕڕی موددەعی و کەیدی نەما باس
ڕەقیب و موددەعی هەردوو لە خەودان
هەتا چەن ساعەتێکی دی نەما باس
سەماعە، گەردشی عیشقە، حەقیقەت
لە سۆفی و ڕەقسی تەقلیدی نەما باس
لە سایەی قەددی مەوزوون و دوو زولفی
لە نالی و شیعر و تەسویدی نەما باس
#نالی
@frini_hast
لە ستایشی ژیاندا
ئاڵقەی ١٣
لەم کتێبەدا نووسەر قۆناخەکانی ژیانی و چەندان ڕوداوی سیاسی، پێشمەرگایەتی و کۆمەڵایەتی و ئەدەبی باس دەکات، لە هەمان کاتدا پوختەی ئەزموونی خۆی لە بواری نووسیندا، دەخاتە ڕوو.
مۆسیقا پدرام شەهلایی
تۆمار و خوێندنەوەی موشتاق فەیزیابی
دیزاینەر و پێشکەشکار تەکنیکی دیاکۆ گەرمیانی.
لە ستایشی ژیاندا
ئاڵقەی ١٥
لەم کتێبەدا نووسەر قۆناخەکانی ژیانی و چەندان ڕوداوی سیاسی، پێشمەرگایەتی و کۆمەڵایەتی و ئەدەبی باس دەکات، لە هەمان کاتدا پوختەی ئەزموونی خۆی لە بواری نووسیندا، دەخاتە ڕوو.
مۆسیقا پدرام شەهلایی
تۆمار و خوێندنەوەی موشتاق فەیزیابی
دیزاینەر و پێشکەشکار تەکنیکی دیاکۆ گەرمیانی.
خۆزگە بەو ڕۆژە کە لەم مەنزڵە وێرانە دەڕۆم
وەکوو مەل لەم قەفەز و دانە بەرەو لانە دەڕۆم .
کورتەیەک لەسەر ژیانی سیاسی و بەرهەمەکانی هونەرمەندی کۆچ کردوو مەرزیە فەریقی
سەرچاوە زانیاری و پێداچوونەوەی دڵنیا رەزاری
تۆمار و خوێندنەوەی موشتاق فەیزیابی
دیزاینەر و پێشکەشکار تەکنیکی دیاکۆ گەرمیانی.
سپاس بۆ کاک ساسان سەمەدی بۆ هاوکاری لە ئامادەکردنی موسیقا
ئەوڕۆ 13ی گوڵان ساڵڕۆژی ڕۆژی لە دایک بوونی یەکێ لە گەورەترین و مەزنترین شاعیرەکانمان مۆستا شێرکۆ بێکەسه
ئەو کەسەی کە، بە تەنیایی شێعری نەتەوەیێکی جیهانی کرد
شێرکۆ پێناسەی میللەتی کوردە
لەو شەوەدا
لەو دۆڵەدا
چراکان کوژابوونەوەی
تاقە چرایەک ئەسووتا
ئەویش چرای شاعیرێ بوو
بە دیار برینی نەنووستووی
شیعرێکەوە دانیشتبوو..
#شێرکۆ_بێکەس
@frini_hast
کافکا دەڵێ: هەموو شتێک ڕەشە .
جیمس جۆیس دەڵێ: هەموو شتێک خۆڵە مێشە.
مۆدیلیانی دەڵێ: هەموو شتێک ملێکی درێژ و باریکە.
ستریندبێرگ دەڵێ: هەموو شتێک شەڕێکی بەردەوامە لە نێوان ژن و پیاودا .
داروین دەڵێ: هەموو شتێک سەرکەوتنی بەهێزترەکانە .
لۆرانس دەڵێ: هەموو شتێک سێکسە.
ئەنشتاین دەڵێ: هەموو شتێک نسبیە.
مارکس دەڵێ: هەموو شتێک پارەیە.
گۆرگی دەڵێ: هەموو شتێک خەباتی چینی کرێکارە.
برۆتۆن دەڵێ: هەموو شتێک خەونە.
ئەراگۆن دەڵێ: هەموو شتێک ئێلزایە.
هیدایەت دەڵێ: هەموو شتێک فانتازیایە.
مۆنێ دەڵێ: هەموو شتێک پەمبەیە.
منیش دەڵێم: هەموو شتێک دەردی نەتوانینی باوەشکردنە بە جوانیدا.
#فەرهاد_پیرباڵ
@frini_hast
11ی بانەمەڕ(گوڵان) ڕۆژی باوک ،
ڕۆژی لە دایک بوونی قازی محەمەد ، هێمایینترین ڕێبەری کوردستان و باوکی کوردان ، لە هەموو باوکانی خەبکاتکار و ئازا و بوێری کوردستان پیرۆز بێت
@frini_hast
دڵم پڕە من ئەمەوێ زۆر شت بڵێم و ناتوانم
لە باس کردن نایێ هەرگیز خەمەکانی ، نیشتمانم
جەماڵ غەمبار کاتێ شێعری مەحوی دەخوێنێ
سەبا کوحلی غوباری ڕێی کەسێکی پێیە دێ «مەحوی»
بەبێ حیکمەت نییە دەفڕێ لە ئێوارێوە گەر چاوم
#مەحوی
@frini_hast
پەنا بۆ کوێ ببەم؟
وەحشەت لە ژیانم پەنجەی هەڵپێکاوە
داڵدەیەک شک نابەم
لە ئاسمان لەعنەت
و لە زەوی مار دەڕوێ
#جەلال_مەلەکشا
@frini_hast
چ ناپیاون ئەوانەی سوود پەرستن
دژی خاوەن دڵی شەیدا دەوەستن
چ سپڵەن ئەو سەگانەی گورگەمێشن
کەلاک بۆ گورگی برسی ڕادەکێشن
ئەگەر خوێڕی نەکا میللەت فرۆشی
لە خۆی نابینێ زاڵم خێر و خۆشی!
#هێمن
@frini_hast