توومارێکی نەخوێنراوم
لەنێو شوشە، یەخسیر و وێڵ
لە دەریایەکی نامۆدا سەفەر دەکەم،
کوا کەنارێ……؟
@frini_hast
گەرچی تووشی ڕەنجەڕۆیی و حەسڕەت و دەردم ئەمن
قەت لە دەست ئەم چەرخە سپڵە نابەزم مەردم ئەمن
ئاشقی چاوی کەژاڵ و گەردنی پڕ خاڵ نیم
ئاشقی کێو و تەلان و بەندەن و بەردم ئەمن
گەر لە برسان و لەبەر بێ بەرگی ئیمڕۆ ڕەق هەڵێم
نۆکەری بێگانە ناکەم تا لەسەر هەردم ئەمن
من لە زنجیر و تەناف و دار و بەند باکم نیە
لەت لەتم کەن، بمکوژن هێشتا دەڵێم کوردم ئەمن
#هێمن
@frini_hast
بەڵێن بدە کە دێیت ،
بەڵام هیچکات مەیە ….!
ئەگەر بێیت،هەموو شتێک تێک دەچێت ..!
ئیدی ناتوانم ئاوەها بە تاسەوە لە دەریا و جادەکان مات بمێنم …
من ڕاهاتووم بەم چاوەڕوانییە ، بەم سووڕانەوانە ،لە لەنگەرگە و وێستگەدا..!
ئەگەر بێیت من چاوەڕوانی کێ بم ؟”
@frini_hast
ئاوێزانم بە
مەرگ ئەڵێ درەنگە
عەدەم ئەڵێ درەنگە
بەهەشت و دۆزەخ ئەڵێن درەنگە
فەنا بوون یەک ساتە و هەموو سات
#شێرکۆ_بێکەس
@frini_hast
خێڵخانەی خەفەت باربەنیش کەردەن
مەینەت ڕوو نیان وە ماوای مەردەن
خەم وێنەی کەمان قامەت خەم بییەن
هەوارگەی قەدیم نە دەسش شییەن
بەزمی شەوق و عەیش نە دەروون جەمەن
ئانە هیچ نەبۆ نە دەروون، خەمەن
ئینە نەتیجەی دیای باڵای تۆن
نیشانەی ویساڵ خاڵی ئاڵای تۆن
سرووری نەشئەی بادەی وەسڵی تۆن
تەئسیری بۆی عەتر موشکی زوڵفی تۆن
سا پێم دەر، دەی دەی پەی پەی، نەو مەی مەی
لەتایف مەردەم یەکسەر بکەر حەی
تا پەی یارانیچ وە ئیتمینان بۆ
سەرمایەی نیشات دڵحەزینان بۆ
#مەولەوی
@frini_hast
هەر شەوان هەی تا بە ڕۆژ گریان مەیلمن
شەوان هەی تا بە ڕۆژ گریان مەیلمن
یەکجار پەژارەی کەسم های
دووری لەیلمن ئای نازدار ئەی گیان
خۆ من پیر نەبووم ئازیزەکەم تۆ پیرت کردم
پیری موحتاجی هەردوو دیدەم بێوەفایی کردووم
پیری موحتاجی ئازیزەکەم دۆستی وای کردووم
کەسێک کە پیر بێ ئازیزەکەم بە کیژ دڵ نادا
کەسێک کە پیر بێ ئازیزەکەم دڵ بە کیژ نادا
حەیفە بۆو عومرەی ئازیزەکەم بۆ تۆم بە با دا
حەیفە بۆو عومرەی هەردوو دیدەم بۆ تۆم بە با دا
خالەقەی من تۆ هەس بێکەس تۆ کێت هەس
تا فەریاد دەکەم کەسم ئای دیدەم ئای
وە فەریادەم ڕەس ئای نازدار ئەی گیان
حەکیمێک بێنی ئازیزەکەم دەست لە دڵم بنێم
یا چاکم بکا ئازیزەکەم یان لە گڵی بنێم
یا چاکم بکا هەردوو دیدەم یان لە گڵی بنێم
@frini_hast
هەر نەهاتی
برووسکەیەک دای لە گیانم
گومڕایی بوو بە چارەنووس
تەنیایی بە نیشتمانم
#ڕەفیق_سابیر
@frini_hast
کوتم : نا من ئێرەیی نیم ، بەڵام تۆ چی؟تۆش غەریبەی؟
مژێکی تری لە سەبیلەکەی دا و دووکەڵ وەک ئەژدیها بە جینگڵدان برەو تاریکایی میچی هۆدەکە کشا.
_نە ، من خەڵکی هیچ شوێنێک نیم . لە هەموو لایەک غەریبەم.
تەنانەت لە ناو خێزانەکەی خۆشما غەریبەم ، پیرۆز پێم ئەڵێ تۆ دەستەوەسان و بێ کارەی ، هێشتا تێنەگەیشتووە چارەنووس یانێ چی ؟
..سەرم بەرز کردەوە . کابرا نەمابوو ، هەروەک بێ خشپە هاتبوو ، بێ چرپەش ڕۆیشتبوو .ڕاستی ئەکرد . ئەو لە هەموو شوێنێک غەریب بوو .
بەڵام بەو چەن قسەیە منیشی کردبوو بە هاوسەفەری خۆی .
سەفەری هەرێمی غەریبی....
هەستم کرد کۆڕێ دیوەخان بێدەنگە . خەوی بەربەیان لە هۆدەی گەرما کاری خۆی ، بەڵام من غەریب بووم.
تەنانەت له ناو بەرگەکانی خۆشما . ئەو بەیانەش کە خەریک بوو لە سنووری ئەو ڕۆژەوە دەرئەکەوت، غەریبیی لێ ئەباری!
[تاپۆ و بوومەڵێڵ |کاک سوارە]
ژیان غەریبی لێ ئەبارێ...
@frini_hast
دەپرسی بۆ
خۆم خستە ناو ئەم فەرتەنە.؟
من دەمەوێ
بە گاسنی وشەی شێعر
وەرزی تازە بکێڵمەوە
بۆ چاندنی زەردەخەنە
بووم بە شاعیر
دەرد و ئازارم هەڵبژارد
لە کارگەی چەوساوانا
شێعرەکانم کردە تفەنگ
بەڵێنم داوە چەپکێ تیشک
لە خۆر بیدزم
بیدەم لە پرچی شەوە زەنگ!
#جەلال_مەلەکشا
@frini_hast
هەرکاتێک کە دەمەوێت
بگەڕێمەوە بۆ لات
لە بیرم دێتەوە دڵتەنگی
هەرگیز بیانوویەکی باش نییە
بۆ دووبارەکردنەوەی هەڵەیەک
@frini_hast
ژیان ڕەنجە
بەڵام بۆ ئەشێ ڕەنجی مانەوەیش لە ئەستۆ گرین کە خۆشەویستەکانمان نەڕەنجێنین؟
@frini_hast
📆سالگرد
📌 روزی که نژادپرستهای ترک، ٥٥ هزار انسان کورد را قتلعام کردند
✍ امروز سالروز نسل کشی مردم کورد منطقە زیلان در شمال کوردستان است.
روز ١٣ جولای سال ١٩٣٠، ارتش نژاد پرست ترکیە، مردم کورد ساکن این منطقە را قتل عام کرد. قتل عامی بزرگ که از طرف دولت عثمانی علیه کوردها صورت گرفت. نام این نسل کشی از درهای به همین نام گرفته شده است، ولی در حقیقت این قتل عام همه استان آگری و استانهای همجوار آن را شامل میشد.
چنانچه از منابع غربی برمیآید قریب ۵۵ هزار کورد در این قتل عام کشته شدند ولی منابع ترکیهای این تعداد را ۲۰ هزار نفر ذکر کردهاند.
دره زیلان در استان وان ترکیه قرار گرفته و نزدیک اردیش است.
منابع ترکیهای میگویند این قتل عام در عرض چند روز در اوایل تابستان ۱۹۳۰ صورت گرفته است ولی واقعیت این است که این نسل کشی چند ماه به طول انجامیده است.
شدیدترین روزهای این نسل کشی در تیرماه ۱۹۳۰ در دره زیلان اتفاق افتاد و از این رو نام این قتل عام را "زیلان" نهادند.
روزنامههای ترکیهای در آن روزها نوشتند:
" تصفیه شروع شد، دره زیلان به تمامی پاکسازی شد "
لە سەردەمێکا هاتمە دنیاوە
هەموو ساڵێکی خۆزگە بە پار بوو
#محەممەد_عومەرعوسمان
@frini_hast
ئەگەر ڕۆژێ فەرمانی بەند کردنم دەرچێ
حەز ئەکەم لە توێی باسکەکانی تۆدا کۆت کرێم
#لەتیف_هەڵمەت
@frini_hast