ساڵی جارێ ئەو دێتەوە
لە ناکاوێکدا.. دێتەوە
ئێمە هەموو، هەر هەموومان
شەپۆلمان و کەفە ژیکلەیش
بارانمان و شێرە کولـلەیش
هەر لە دوور ڕا بە سێبەریا بەدی ئەکەن ئەیناسنەوە.
بەڵام کاک فوئاد بە تەنها
ئەو.. بەتەنها
هەموو ساڵێ
لەسەرانسەری نەخشەدا
دوو تاقممان ئەبینێت و
دوو تاقممان ئەناسێت و
یەک یەک دەستیان ئەگووشێت و
لەگەڵیاندا ئەدوێ و ئەخوا و پێئەکەنێ و
ئەڕوات و..
ئەوانەی وەختی خۆی نەیدیبوون و ئیستە لێرەن
ئەوانەیشمان کە وەکوو ئەو
ماونەتەوە و هەر برووسکەی خێرای ڕێگەن!
#شێرکۆ_بێکەس
@frini_hast
ساڵانێکە هیچم بۆ کەس نەنووسیوە،
من لەم ڕووەوە وەک یەکێکی مردوو ،
هیچ جۆرە ئارەزوویەکم بۆ بینینی کەس نەبووە
وەک بڵێی نە لەم دنیایەد بم و نە لە دنیایەکی تردا،
وەک ئەوەی هەرچیەک لەم ساڵانەدا کردوومە،
تەنیا لەسەر داواکردنێکی ناچاری کردبێتمن...
#کافکا
@frini_hast
بە ئەسپایی تەمەن ڕۆیی، نەهاتی
بەهاری عەهدی خوشبۆیی نەهاتی
وتم هەر هێندە بتبینم کە بێژم:
گرانە دەردی بێ تۆیی، نەهاتی.
#ناسر_حێسامی
@frini_hast
هاتن بە دەسی خۆم نەبوو، هێنایانم
دەرچوونەدەریش چۆن و کەیە؟ نازانم
سەد خۆزگە نەهاتبام، نەچووبام، نەببام
لەم گێرەوکێشەدا ڕەحەت با گیانم
#خەییام
وەرگێڕانێ: مامۆستا #ھەژار
@frini_hast
کە من و تۆ بە یەک دەگەین دەبین بە سیان:
من و تۆ و ماچ
کە من و تۆ لە یەک دەبڕین دەبین بە چوار:
تۆ و تەنیایی ،من و ئازار
#لەتیف_هەڵمەت
@frini_hast
▪️
دوو شێعر لە دەفتەرە شێعری
«تەلەفوون بکە بۆ ئەوانەی مردوون ئاشنا»
نووسینی #ژاندۆس
▪️
◽ @JandoSound
◽ @JandoSound_links
شاید
دستی
از سر عمد
مرا
چرخ کرده است میان آدمها _ مایاکوفسکی، ابر شلوارپوش، ترجمهی کاشیگر
مەردەن یەک ساتەن ئەڕواحەکەی وێم
دووریت هەر ساتێ سەد مەرگەن پەرێم
#مەولەوی
@frini_hast
بۆچی هێندە ڕۆحی ماندووم ئازار دەدەن؟
نیگایەکی ڕۆحی پیسی خۆتان بکەن
دەردی من و دەردی ئێوە جیاوازە
شەرافەتی دەردێکی خۆم
بە گشت ژین و ماڵ و حاڵتان ناگۆڕمەوە
دەردی ئێوەش زۆر گەورەیە
بەڵام هەتا لای گونتانە!
قەڵەمێکی تیژ و تووڕەم
خۆتان لە من بپارێزن
دێڕ بە دێڕی نامیلکەی ژینتان دەزانم
من وەک ئێوە خۆم لە پشتی ئاوێنەوە ناشارمەوە
کانییەکی بەر تریفەی مانگەشەوم
ساکار و ڕوون وەک ئاسمانم
من گوڵێکم
بتانەوەێ و نەتانەوێ
لەم شۆرەکاتە ڕواوم
ئێوەی دڕکیش..
ڕەق و کینەی هەموو دنیا کۆ کەنەوە
دڵنیابن دەستان ناگا
بە ترۆپکی بەرزی ناوم!
ئێوە چین بتاندوێنم
من شاعیرے دڵے خۆمم
من هەر ئاواز بۆ خۆم و بۆ دڵدارەکەی خۆم دەخوێنم.
#جەلال_مەلەکشا
@frini_hast
لەو ڕۆژەوە ڕۆیشتووە تۆراوە دڵی من
هەرچەند ئەگەڕێم بێ سەر و شوێن ماوە دڵی من
ئاخۆ بە چ شاخێکەوە گیرساوە دڵی من
یا خۆ بە چ داخێکەوە سووتاوە دڵی من
#بێخود
@frini_hast