frini_hast | Unsorted

Telegram-канал frini_hast - فڕینی هەست

2584

ئەوەی هەرگیز پێتان ناکرێ سڕینەوەی "ئازادیە" لە ڕۆحمانا

Subscribe to a channel

فڕینی هەست

وێرەگان و دڵ جە دووریت ،ناڕەزا باوانەکەم

Читать полностью…

فڕینی هەست

دەس مەدەن یاران لە دەردم
دەردی بێ دەرمانە دڵ

Читать полностью…

فڕینی هەست

جەرگت لەتلەت بۆ چەواشەی چەپگەرد
خاڵۆت جیا کەرد، یەکار بێ تۆ کەرد
دیدە، وادەی سەیل هۆنەی هووناوەن
دڵە، وەختی بەزم نۆشای زوخاوەن
وەش ڕەنگی بازەم، سادەی بێڕەنگی
شادی با وەس بۆ، وەختەن دڵ تەنگی
وەشی، وادەت شی وەش ئامای وە خەیر
شەوقە، وە تەوق بای تاکەی هەوای سەیر
مانیایی مەینەت سەرەوکۆی ستەم
مەعدوومیی بەرکۆی سەرەوچێرەی خەم
چ وەختەن دڵەت جە شادی کەیلەن
دەک لێڵاویت بۆ یە وەفا و مەیلەن؟
ئەو چەم بە سورمەی خەمناکی ڕەشتە
چەنی گەشتی دەشت پای ڕەشت سەرگەشتە
هامڕاز ئاخ و داخ، ناڵە نەوای نەی
دڵ کەباب، چەم جام، خەم ساقی، هوون مەی
تۆ ئالوودەی بەزم جەرگەی هامفەردان
کەیفی مەی، سوحبەت گرۆی هامدەردان
ئەو سەبوون سفتەی پڕ داخ بێ پەرداخ
تۆ بۆی شنۆی بای ئێڵاخ نە دەماخ
ئەو تەشنەی ڕای چۆڵ سای گەردەن پڕ گەرد
تۆ سێراو نە پای وەفراوانی سەرد
ملان، سەربەرزان، کۆساران، هەردان
بێشەرتان، جە داخ وەفاتان مەردان
چێشەن ئارایش سەر تا وە دامان
مەر خاڵۆم وە عەزم سەیرتان ئامان؟
مەشنیە چینچین چنوور نەکاوان
توخوا ماتەم بە، هاژەی وەفراوان
چنوور نەکاوان ئەو نەبۆ پەی چێش
هاژەی وەفراوان ئەو نەبۆ پەی چێش
نەسیم وەس بویەر وە کۆساراندا
وەسەن شانای وەڵگ وە دیاراندا
شنۆی ئەو بەرزە، ئەو نەبۆ پەی چێش
لەرزەی سەد تەرزە، ئەو نەبۆ پەی چێش
وە سەدای سەروەش دڵوەش مەزاقان
هەنی نەلەرزۆ کەڵڕەم نە تاقان
سەدای ماردومان ئەو نەبۆ پەی چێش
سەفای کەڵڕەمان ئەو نەبۆ پەی چێش
خاڵخاسان بێئان هەر بار وە لێو بان
هێلانەی دڵان با هەر پەشێو بان
ئەو ئانە پەی دڵ ئەو نەبۆ پەی چێش
ئەو لانە پەی دڵ ئەو نەبۆ پەی چێش
دەخیل هەی دەخیل خاڵۆکەی گیانی
وێت نەی سەفەردا تەنها نەزانی
مەرگی تۆم هەرچەند تەشریف بەردەنی
تەرکی خەڵتە و خاک جەستەم کەردەنی
گیان، دۆسی گیانی، ڕەفێقی ڕاتەن
سورمەی بیناییش تۆزەکەی پاتەن
هەی ڕۆ نەواچی خودا نەکەردە
خەم وەفا و بەینەت نە ویرم بەردە
بادەی بێوادەی فەنام وەردەبۆ
شەرت بۆ، کامین شەرت، یاران کەردەبۆ
تا دڵ جە لەزەت دینت ناکام بۆ
ئەو زەوقە تۆ دیت وەنەم حەرام بۆ
جەستەی خەستەی خار سەودایی خەجڵ
با بەس بۆ، تاکەی، ئەی دڵ وەشیی دڵ؟
چەپگەرد بێفرسەت شانا مۆرەی نەرد
عومرێ بی ئاما، ویەرد، گوزەر کەرد
زەحمەتەن خەلاس جە دووری وەردە
بە هووناو بەیۆ عومری ویەردە

#مەولەوی
@frini_hast

Читать полностью…

فڕینی هەست

ئامان، هەی ئازیز بینایی چاوان!
گلەم هەن جە تۆ خەیلێ فراوان

یانێ چێش مەیلت فەرامۆش کەردەن
مەر بادەت نە جام بێ شەرتی وەردەن؟

#مەولەوی
@frini_hast

Читать полностью…

فڕینی هەست

یارم دەڕوا لەنجە دەکا…

Читать полностью…

فڕینی هەست

تۆ دەریامی

بەسەرهات و گۆرانی عەزیز شاڕوخ

مامۆستا عەزیز شاڕوخ بەسەرهاتی ژیانی خۆی بە قەڵەمی جوان و پاراوەی، هەڵقوڵاو لە هەستێکی جوان و پاک، بەو پەڕی سەداقەت و ڕاستگۆیی، لە کتێبی تۆ دەریامی کردووتە دیاری بۆ هۆگران و هەروەها بۆ گەلی کورد.

شاڕوخ بەو پەڕی خاکەڕایی باس لە بەسەرهاتی پڕ لە مەینەت و کەند و کۆسپی ژیانی دەکات و هاوکات بە نووسینێکی جوان، سەردەمی منداڵی و کاتی هۆگری بۆ مۆسیقا و هونەری کوردی باس دەکات.

بەسەرهاتێکی باڵکێش و تاڵ و لە هەمان کات دا شیرین.

تەمەن درێژی و لەش ساغی بۆ مامۆستای ئاواز و گۆرانی و مەقامی کورد، عەزیز شاڕوخ ئاواتی هەموو لایەنگرانی ئەو مرۆڤە شەریف و پاکە بێ خەوشیە.

سپاس بۆ ناوەندی کتێبی شنە لە شاری سەقز بۆ هاوکاری و چاپی دووبارەی ئەم کتێبە.

تیمی پۆدکاستی ڕێگا ئەم بەرهەمە پێشکەش بە مامۆستا عەزیز شاڕوخ دەکات.

تۆمار و خوێندنەوەی موشتاق فەیزیابی.

دیزاینەر و پێشکەشکاری تەکنیکی، دیاکۆ گەرمیانی.

Читать полностью…

فڕینی هەست

🔺 ئەمڕۆ له سنه "فەتانە وەلیدی"، ژنه گۆرانیبێژی سنەیی، کۆچی دوایی کرد

Читать полностью…

فڕینی هەست

ئەی چاوشینی پەرچەم کوڵ
خۆشم دەوێی ئەی پڕ بە دڵ

#محەمەد_عەباس_بەهرام

@frini_hast

Читать полностью…

فڕینی هەست

من حەزی خەڵکم بردەوە
و حەزەکانی خۆمم دۆڕان

Читать полностью…

فڕینی هەست

عاشق دەبێ هەر دەر بە دەر بێ
کۆ بە کۆ بڕوا

Читать полностью…

فڕینی هەست

🎥مەترسیی گۆڕانی شوێنەناوەکانی کوردستان
🎙دوکتۆر نەجمەدین جەباری، مامۆستای زانکۆی کوردستان

🔻ئەنجومەنی فەرهەنگی هونەریی ئاڵا، سنە، ۲۷۲۴/۴/١٨

بست بە بستی #خاکی_کوردستان ناوی هەیە؛ هەر ناوێک پاشخانێکی لە #بەسەرهات و #جیهان‌بینی و #مێژوو هەیە کە وەک #میرات لە باپیر و داپیرانمانەوە پێمان گەیشتووە.
شوێنەناوەکانی کوردستان لە چەندین هەزارە تێپەڕیون و هەتا ڕۆژگاری ئێمە خۆیان گەیاندووە؛ بەڵام لە سەردەمی ئێمەدا بەر مەترسیی گۆڕان کەوتوون کە لەم وتارەدا بە وردی لە هۆکاری ئەم گۆڕانە ئەکۆڵمەوە.
پێویستە لە وتارێکی دواتریدا ڕێکارگەلێک بۆ پاراستنی ئەم میراتە بەنرخە بێژم بەو هیوایە کە لە ئاستی خۆیدا داچڵەکێنەر بێ.

میکس: #زەڕتوشت_جەباری
فیلم‌هەڵگر: #فوزیە_کوردستانی
#کوردستان #کردستان #شوێنەناو #نەجمەدین_جەباری #نجم‌الدین_جباری #Necmedîn_Cebari
💾95MB
🕒43:14
🎞360p
📎
یوتیوب
📎پەڕگەی دەنگی

بابەتەکانی پێشووی د. جەباری
مەولەویی بەلخی لە تەرازووی نەقددا (۱)
مەولەویی بەلخی (٢)
مەولەویی بەلخی (۳)
بنەماكانی جێژنی نەورۆزی كوردەواری
نەورۆز و ڕۆژمێری کوردی
نەورۆزی کوردانە و دووری لە شاپەرستی
تۆبەی سەعدی لە شاهیدبازی

Telegram | Instagram

Читать полностью…

فڕینی هەست

دەرد و ئێش وەک کێو بارا لە شانم

Читать полностью…

فڕینی هەست

مەدالیای کەمانێکی
بچکۆلانەت دابوو لە سنگ
کە هاتوچۆت بە بەردەمی مندا ئەکرد
گوێم لێ ئەبوو کەمان ئەکەوتە لێدان و
ئەشمبینی مەمکەکانت
ورد ورد سەمایان بۆ ئەکرد

#شێرکۆ_بێکەس
@frini_hast

Читать полностью…

فڕینی هەست

گیانەکەم ئەمما دڵی من لەو دڵە شێتانەیە
بێ ئەوەی هیچ شک بەرێ کوژراوی ئەو چاوانەیە

#ئەحمەد_هەردی
@frini_hast

Читать полностью…

فڕینی هەست

هەرچەند وێم زەدەی بادەی فیراقم
وە دینی دیدەت خەیلێ موشتاقم
بەڵام شیرینی جەلام تاڵییەن
جات خاڵی نەبۆ جاگەت خاڵییەن

#مەولەوی
@frini_hast

Читать полностью…

فڕینی هەست

وتووێژی گۆڤاری بەیانی لەگەڵ مامۆستا حیسامەدین ئەمین
نووسەری دەس مەدەن یاران لە دەردم
شەم سووتا و بولبول و پەروانە نووستن وەی لە من

Читать полностью…

فڕینی هەست

چۆن نەبەم بۆ مەی و مەیخانە پەنا،
تێ گەییوم:
لەم وڵاتـە هـەموو شت زۆرە،
بـەنی‌ئادەم کەم

#هێمن
@frini_hast

Читать полностью…

فڕینی هەست

سەراپامی بەر ئەشکەنجەی عقووبەت گرتووە دەوران

Читать полностью…

فڕینی هەست

بە نەشئەی یادی تۆ،دڵ مەستە بێ مەی.

Читать полностью…

فڕینی هەست

من بە خورپەی دڵ دەزانم
هەستی پێی جانانە دێ ...
خۆشەویستی کاری خۆی کرد
شەم لە دووی پەروانە دێ ...

#هێدی
@frini_hast

Читать полностью…

فڕینی هەست

دلیلی نبود که از اشک‌هامان خجالت بکشیم، که اشک‌ها شاهد آن بودند که ما بالاترین شجاعت را از خود نشان دادیم: شجاعت رنج کشیدن.


ویکتور فرانکل
انسان در جستجوی معنا
@nabayad_mikhandim

Читать полностью…

فڕینی هەست

وەرە بۆ شارەکەم ئازیز
سبەی وەرە
هەموو شتێک جێ بهێڵە
بڵێ کەسێ چاوەڕوانمە

وەرە کە ئەم شارە بە هەنگاوەکانی تۆ
مانا دەگرێ
وەرە کە ئەدی لەم شارە بێزار نەبم
وەرە تا هەناسە بکێشم

وەرە

@frini_hast

Читать полностью…

فڕینی هەست

تاقە هەناسەیەکی گەرمیش شک نابەم
بیکەم بە پێشکەشی باڵات...
تۆ بەهاری....
تۆ ناتوانی لای من بژیت

Читать полностью…

فڕینی هەست

پەژارەت شادیم جە بێخ ئاوەردەن

Читать полностью…

فڕینی هەست

تۆش بەجێم دێڵی
زۆر باش دەزانم، تۆش بەجێم دێڵی
تۆش سەرخۆش دەبی و
وەک بادەیەکی بۆش بەجێم دێڵی
تۆش بەجێم دێڵی
وەک چۆن سەوزایی باخ بەجێ دێڵێ
وەک چۆن تەمومژ شاخ بەجێ دێڵێ
تۆش بەجێم دێڵی
چۆن ئەسپێکی خورت سوار بەجێ دێڵێ
چۆن وشەی تادار... زار بەجێ دێڵێ
تۆش بەجێم دێڵی
ئەگەر دەزانیت، ئەمجارە
بڕیارەکەت دوا بڕیارە:
ناونیشانی خۆت بگوڕە،
جێپێیەکانمان بسڕەوە
لەژێر ئاسمانی ئەم شارە
ئەوسا، خوات لەگەڵ
چۆن ئەسپێکی خورت سوار بەجێ دێڵێ
وام بەجێ بێڵە
چۆن وشەی تادار... زار بەجێ دێڵێ،
وام بەجێ بێڵە

#عەبدوڵڵا_پەشێو

@frini_hast

Читать полностью…

فڕینی هەست

وتم خۆشە بەئوممێدی وەفا جەور و جەفا،دەیوت:
بەسەر چوو عومرم و نەمدی وەفایەک لەو جەفاکارە

#مەحوی
@frini_hast

Читать полностью…

فڕینی هەست

چقدر انسان جسور می‌شود وقتی مطمئن است کسی دوستش دارد.

•فروید / نامه به نامزدش؛ زهره شادرو.

@letterssto

Читать полностью…

فڕینی هەست

شەو درەنگە ،دڵ خاوێرە
ڕۆحی تەنیام بە شەپۆلی خۆت بسپێرە

#جەلال_مەلەکشا
@frini_hast

Читать полностью…

فڕینی هەست

شەوێ شێعرێکم بۆ نووسی، لە ناو شێعرا بەفر باری و من بە سەریا خەوم لێ کەوت
بۆ بەیانی وەختێ کە چاوم کردەوە بەفرەکە هەمووی توابووەوە و شێعرەکەشم ئاو بردبووی

#شێرکۆ_بێکەس
@frini_hast

Читать полностью…

فڕینی هەست

خوێنی خوێنەکەم وەرە

Читать полностью…
Subscribe to a channel