سەدان ساڵە،
لە وێرانەماڵی خۆمدا،
کتکەکۆرەی گۆشەی متبەقی سوڵتانم
سەدان ساڵە،
حەوشوبەرەی خۆم واڵایە و
لە بەردەرگەی دزانی خۆم پاسەوانم
سەدان ساڵە،
ڕۆژێک دەبم
بە مەیتەری والیی بەغدا
ڕۆژێک لە تاران کوتاڵم
ڕۆژێک لیفکەم
پشتی ژنی سوڵتان دەشۆم
ڕۆژێک گەسکم شام دەماڵم!
سەدان ساڵە،
وەکوو چنگێک دانەوێڵە،
ئاشی مێژوو فڕێی داوم
هەر چوار دەورم شارۆچکەیە و
مێروولە دەمیان تێ ناوم
سەدان ساڵە،
کاسەسەرم منارەیە،
کێ بێ، دەنگی تیا هەڵدەبڕێ
سەدان ساڵە،
نیشتمانم نێرگەلەیە،
کێ بێ، بە دەمیەوەی دەگرێ
سەدان ساڵە،
لە بەردەرگەی تەکیەی جیهان،
جووتێک سۆلی پینەپینەم،
کێ لە پێم کا بۆ ئەو دەشێم
سەدان ساڵە،
دوای تڵیشێک فڕێ دەدرێم،
سەدان ساڵە،
دوای پینەیەک لە پێ دەکرێم
من پشتێکی بریندارم،
لە قامچیی خۆم ڕاپەڕیوم
من لافاوێکی لاسارم،
لەو کەنارانە هەڵساوم
کە تەنگیان پێ هەڵچنیوم
نانیشمەوە، نانوومەوە
بێئارامم
ئارامی من، چرایەک بوو
ڕەشەبای دەورم خوێنی ڕشت
بێبەزەییم،
بەزەییی من، زەریایەک بوو،
بینیان پێوەنا و هەڵیانمشت
نانیشمەوە، نانوومەوە
کە من دان بم، کوا دەرفەت؟
یا من، یا مێروو
کە من خوێن بم، کوا دەرفەت؟
یا من، یا زێروو
#عەبدوڵڵا_پەشێو
@frini_hast
کە ڕۆحم تێ گەیی تۆ حەز بە
دەرچوونی دەکەی، دەرچوو
دەبێ عاشق کە دیی بێزارە یاری،
بێ بڕۆ ،بڕوا
#مەحوی
@frini_hast
ئەوە کە دەڕۆی ئازیزەکەم خۆت و دڵەکەت
ئامانەتت بێ هەر دوو دیدەم تاقە گوڵەکەت
@frini_hast
لە دنیادا دڵ ئارامێک و ئارامی دڵێکم بوو
بە جارێ ماڵی وێرانم، ئەمیشم چوو، ئەویشم چوو
خوێنی دڵ لە بەر چاوم نەبێ تا کەی ڕەوان ئاخر!
ئەوا ڕۆیی لە بەر چاوم ئەوی ڕۆحی ڕەوانم بوو
چ حاڵە! قوڕبەسەر حەتتا بە حاڵم پێکەنینی دێ
بە دەست ئەتواری تۆوە قوڕبەسەر خۆم، ئەی دڵەی بەدخوو
دڵ و دڵبەر لە یەک بەدخووترن، سا من خو چ بکەم؟
فلا المحبُوبُ یرثی لی، و لا القلبُ الشّجى یسلُو
لە ڕۆژێکی کە ئەو گوفتار تووتی کەبک ڕەفتارە
لە من غایب بووە، هەر ناڵەمە وەک کۆتری حاقوو
#مەحوی
@frini_hast
هەر سەیزادێکی (ئازیزەکەم) شاڵ کرمانی بێ
نەمبیستووە لە کەس (ئازیزەکەم) جوانی وای دیبێ
بۆ من لە جوملەی (ئازیزەکەم) عەبدی خودا نیم
سەعاتێک لە دەست (ئازیزەکەم) غەمێک ڕەها نیم
دەستی من وە بان (ئازیزەکەم) کەلاموڵلا بێ
لە تۆ شیرینتر (ئازیزەکەم) مەگەر ئەڵڵا بێ
ئەوە کە دەڕۆی (ئازیزەکەم) خۆت و دڵەکەت
ئەمانەتت بێ (هەر دوو دیدەم) تاقە گوڵەکەت
ئەمانەتت بێ (ئازیزەکەم) تاقە گوڵەکەت
دەردێکی دامێ (ئازیزەکەم) دەرمانی نەکرد
شەماڵ بە بەفری (ئازیزەکەم) کوێستانی نەکرد
قەحپەن ئەوانەی پێم دەڵێن:
دان و مێروو برای یەکن
قەحپەن ئەوانەی پێم دەڵێن:
خوێن و زێروو برای یەکن
قەحپەن ئەوانەی پێم دەڵێن:
ماسی و چەنگاڵ،
مشک و جەواڵ،
دەست و چزوو برای یەکن
قەحپەن ئەوانەی پێم دەڵێن
پەت و گەردن،
گوێزان و موو برای یەکن
وەرن خەڵکە!
لە نێچیر و زام بپرسن،
بڵێن، توخوا
خەنجەر هەیە زام تیمار کا؟
ڕاوچی هەیە نێچیر نەخوا؟
دە خەڵکە، لە کا بپرسن،
قەت ئاگری ساردی دیوە؟
لە هێلانەی مەل بپرسن،
بەنیازی ماچ
قەت مار دەمی تێ ژەنیوە؟ !
دە لە داربەڕوو بپرسن،
تەوری دیوە داربڕ نەبێ؟
دە لە کەرێکیش بپرسن،
گورگی دیوە کەردڕ نەبێ؟ !
قەحپەن ئەوانەی پێم دەڵێن:
ماری شیرین ژاریش هەیە
قەحپەن ئەوانەی پێم دەڵێن:
تەوری برای داریش هەیە
#عەبدوڵڵا_پەشێو
@frini_has
لەو ڕۆژەوە ڕۆیشتووە تۆراوە دڵی من
ھەرچەند ئەگەڕێم بێ سەر و شوێن ماوە دڵی من
ئاخۆ بە چ شاخێکەوە گیرساوە دڵی من
یا خۆ بە چ داخێکەوە سووتاوە دڵی من
ئەو ھەمدەمی غەمخوار و نەدیمی منە یا ڕەب
ئەو مەحرەمی ئەسرار و قەدیمی منە یا ڕەب
ئەو گەوھەری شەھوار و یەتیمی منە یا ڕەب
کەوتۆتە چ بەحرێکەوە، خنکاوە دڵی من
مەجنوونی دوو گیسوویی چ لەیلایێکە ئاخۆ
یا وامیقی جادوویی چ عەزرایێکە ئاخۆ
دێوانەیی ئاھوویی چ سەحرایێکە ئاخۆ
کام چیھرەپەری دیوە کە ترساوە دڵی من
ئەتلێتەوە گاھێ بە خەیاڵی خەت و خاڵی
ئەخولێتەوە گاھێ بە چرای شەوقی جەماڵی
نازانی ئەگەر چۆنە بەدەس دەردەوە حاڵی
وەک پووش و پەڵاشێکە بەدەم باوە دڵی من
هۆنراوەی : #بێخود
@frini_hast
خۆشەویستی من،
چۆن بەراییی دا چاوەکانت،
وا من ببینێ بەتەنیایی؟
خۆ دڵی من،
کۆتری بن گوێسوانەی چاوەکەی تۆ بوو...
#جەلال_مەلەکشا
@frini_hast
گوتی: نالی ،ئەتۆ بمرە، ئەمن دێم
خودا کەی بێ، خودا کەی بێ، خودا کەی!
#نالی
@frini_hast
🎥 جغرافیای سیاسی کُردستان
🎤 گفتگو با دکتر محمود مبارکشاهی، دکتری جغرافیای سیاسی
کُردستان از منظر جغرافیای سیاسی
مزایای ژئوپلیتیکیِ کُردستان
تنگناهای ژئوپلیتیکیِ کُردستان
جۆگرافیای سیاسی کوردستان
پوتانسیەله ژێئۆپولێتیک کانی کوردستان
بەربەست و تەنگەلا ژێئۆپولێتیک کانی کوردستان
زین و لغاوی ئەسپی با فڕێ دەدەم.
بە کۆڵانی خۆڵەپۆتینەی زەمانا چوارناڵ دەڕۆم.
لەپشت سەرم بارانی تۆزە دەبارێ.
لە کانیاوی تراویلکە دەڕوانمە خۆم:
تراویلکە، ئاوێنەیەکی تێکچڕژاو.
کەمەندی دەست ڕەیاڵ دەکەم،
لە قەدی ئاسۆی باڵێنم:
ئاسۆیە و ئاسکێکی ڕەوەک.
دە ئەسپی هەنگاوم دەخوڕم :
ئاسۆیە و قەڵای سەهۆڵین.
توند باوەشی پێ دا دەگرم:
ئاسۆ، چیایێکی هەورین!
ئەرێ ئاسۆ ڕووبارێکە،
هەر ماسی سەربەستیی خەون
دەتوانێ مەلەی تیابکا؟!
ئاسۆ گەواڵە هەورێکە،
هەر بای خەیاڵ
دەکرێ باوەشی پیا بکا؟!
#مارف_ئاغایی
@frini_hast
خاک وە دەس زۆر زەنجیرم کەردەن
یاد هامڕازان جە یادم بەردەن
هاوقەد خاک و سەنگ وە جەستەم بارەن
نە ڕاگەی جواو نە جای گوفتارەن
#مەولەوی
@frini_hast
خۆش ئەو دەمەی کە ڕۆژ و شەو
تەواف ئەکا ڕەواقی تۆ
خۆش ئەو سەرەی کە کەوتبێ
لە کووچە وسوقاقی تۆ
بە تیکە تیکە بێ دلێ
کە نەیبێ ئێشتیاقی تۆ
حەیاتی من ویسالی تۆ
مەماتی من فیراقی تو
بەڵێ پەڕی خەیاڵی تۆ
عیلاجی شێت و هار ئەکا….
#بێخود
@frini_hast