ڪاتێڪ ڪەســـێ بـــە زمانـــے دایڪیے خـــۆے قسان دەڪات، پەیوەندییەڪــے
ڕاســــتەوخۆ و پتــەو لەنێــــوان:
دڵ و مێشـڪ و زمــانے ئەودا سازدەبێت.
Katêk kesê be Zimanî "Daykîy" xoy qisan dekat
Peywendîyekî Rstewxo w pitew lenêwan: Dií u Mêşk u Zimanî ewda sazdekat.
مناڵ یەڪەمیــن هەستەڪان، خۆشے و ناخۆشییەڪان و یەڪەمین وشەڪان
لە ڕێگەے زمانے دایڪییەوە دەردەبڕێ.
Minaí yekemîn Hestekan, Xoşî w naxoşîyekan u yekemîn wişekan
le Rêgey Zimanî Daykîyewe derdebrrê.
#ڪورد
#ڪوردستان
#زمان
#ڕوژهەڵات
#ڕۆژاوا
#باشوور
#باڪوور
#پیرۆز_بێ_۲ے_ڕەشەممە_ڕۆژی_جیهانی_زمانی_زگماکی.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ🌾🌞🌾
#فێرگەی_بەیان_لقی_داشبەند
@fzkbeyan_dashband
" پێشکەش بە ڕوحی پیرۆزی هانییە خزری تەمەن ۱۷ ساڵان کە دوای کۆچی دوایی خۆی ژیانی نوێی بە ۳ کەس بەخشی "
گوڵی باغی ئەوینی من چ زوو ڕۆیی بە دەم باوە
ئەوەی ڕەنگی گەش و جوان بوو ئەلەو گوڵزارە تۆراوە
بە شەختەی بێ بەزەی زستان وەری هاوار گوڵی سوورم
وەکوو سووری گوڵی جوانم دوو چاوم خوێنی تێزاوە
ڕەفیقان چاو لە کۆڕی شین و ماتەم چەندە ڕەنگینە
دەڵێن هانییەم بەرەو هەرمان دەچێ و هەگبەی لە کۆڵ ناوە
مەلی سووکی دڵی دەفڕێ شەقەی باڵی تەماشا کەن
کەچی ڕوحی فڕی لامان بەڵام بۆخۆی بەجێماوە
ژیانی نوێی بە یاران دا فریشتەی جوان بە مەرگی خۆی
منیش بۆیە بەقا ناکەم دڵی بێ گەردی وێستاوە
چ زوو بوو کۆچی هانییەی کورد چ تاڵ بوو دەردی هیجرانی
لە چاوی دۆست و یارانی بە تێکڕا خوێن دەچۆڕاوە
چرای ماڵی دڵی چەند خۆشەویستت یەک نیگا هەڵکرد
بەڵام گیان و دڵی کاکەی چرای ئەم ماڵە کووژاوە
لە وەسفی ماتەمی هیجر و دەسی پڕ مێهرەبانی تۆ
وەک لاڵ دێتە بەر چاوم زمان و شێعرەکەی "کاوە"
23ی سەرماوەزی 2721
✍ #کاوەداشبەندی
@kaveh_dashbandi
شاری ساحێب
"زایەڵەی وشە و سەمای کولوە بەفر"
گرتە ویدیۆیی شاعری پڕ هەست کاوه داشبەندی لە شاری بوکانه وه.
سپاس و پێزانین بۆ بەڕێوەبەرانی ئەنجومەنی ئەدەبی ئاسۆی ژیاری ساحێب.
بۆ سەردانی کاناڵی هۆنراوەکانی #کاوەداشبەندی
👇👇👇👇👇
@kaveh_dashbandi
⭕️ کۆبوونەوەی گشتی
⭕️هەڵبژاردنی دەستەی بەڕێوەبەری ئەنجومەنی ئەدەبی بۆکان
ئەندامانی بەڕێزی ئەنجومەنی ئەدەبی بۆکان! دۆستان و لایەنگرانی هونەر و ئەدەب!
دەستەی بەڕێوەبەری ئەنجومەنی ئەدەبی بۆکان داوا دەکات؛ بە مەبەستی هەڵبژاردنی دەستەی نوێی بەرپرسایەتی ئەنجومەن کۆبوونەوەی گشتی پێک بهێنرێت.
تکایە بە گیانێکی بەرپرسیارانە لە پێناو خزمەت بە دۆخی هونەر و ئەدەب، لە کاتی دیاری کراودا ئامادەی کۆبوونەوەکە ببن.
🔰ڕێکەوت: پێنجشەممە ۲۷ی خەزەڵوەری 2721 ی کوردی
🔰کات 4 ی دوانیوەڕۆ
🔰شوێن: ساڵۆنی سیمورغ
▫️دەستەی بەڕێوەبەری ئەنجومەنی ئەدەبی بۆکان
#ئەنجومەنی_ئەدەبی_بۆکان
#کۆبوونەوەی_گشتی
#هەڵبژاردنی_دوو_ساڵانە
✅ /channel/anjomanbokan108695
اناالله و انا الیه راجعون
هاوڕێیانی خۆشەویست مامۆستا ئەمیر پیادە( بەرپرسی گشتیی ناوەندی فەرهەنگی و فێرکاریی بەیان)، و کاک ئەیووب ڕەشیدیوەند، هەواڵی کۆچی دواییی دایکی بەڕێزتان و خوشکی بەڕێزتان(کاک ئەیووب) دەرد و پەژارەیەکی گەورەی خستە دڵی هەموو هاوڕێیانتان و هەموومانی هەژاند.
لەلایەن هەموو ئەندامان و بەڕێوەبەرانی ناوەندی فەرهەنگی و فێرکاریی بەیانەوە، پەیامی پرسە و سەرەخۆشی خۆمان، ئاڕاستەی بەڕێزتان و بنەماڵە و کەسوکاری ئەو خودالێخۆشبووە دەکەین و لە خودای گەورە دەپاڕێینەوە ڕوحی بە بەهەشتی بەرین شاد بکا.
لەلایەن لێژنەی بەڕێوەبەرایەتیی ناوەندی فەرهەنگی و فێرکاریی بەیان
🆔 @fzkbeyan
زمان ناسنامەی حاشا هەڵنەگری منە.
هاوڕێیان ئازیز، ناوەندی فەرهەنگی فێرکاریی بەیان (لقی داشبەند) لە درێژەی چالاکیەکانی خۆی بۆ خزمەتی زیاتر بە زمانی دایکی خولی دووهەمی ڕێنووسی کوردی لە داشبەند بەڕێوە دەبا.
ئەو خۆشەویستانەی تامەزرۆی فێربوونی خوێندن و نووسین بە زمانی دایکی خۆیانن تکایە بۆ نێونووسی پەیوەندیمان پێوە بگرن.
جێگای ئاماژەیە خولی دووهەمیش بە شێوەی تەواو خۆبەخشانە (خۆڕایی) بەڕێوە دەچێ و لە خۆشەویستانی فێرخواز تەنیا تێچووی کتێب و بڕوانامە وەردەگرین.
بۆ پەیوەندی و ناونووسی
کاوە داشبەندی
09141806049
ئایدی تلێگڕام
@Kawe_dashbandi
زمانے زڪماڪے:
هۆڪارے شایے بەخۆیے و بەخۆخوڕینے تاق و تاقمے هۆزان و گەلان و هێما و هیم و هەوێنے شوناسے نەتەوەیییە.
#ڕاگـەیـاندن
هاوڵاتیانی خوشەویست!
ناوەندی فەرهەنگی و فێرکاریی بەیان(لقی شامات) بە مەبەستی خزمەتی زیاتر بە #زمــان و وێژەی کوردی، بڕیارە خولی چوارەمی فێرکاریی ڕێنووسی کوردی بە شێوەی "ئانلاین" لە ناوچەی شامات بەڕێوە بەرێ؛ ئەو کەسانەی تامەزرۆی فێربوونی زمانەکەیانن، بە زووترین کات بۆ نێونووسی پەیوەندی بەو ئایدییە بگرن.
@shamat_98
دڵنیا ڕەحیمی
مەدارک:
پووشەی شین، یەک دانە
گیرە
وێنەی ٤×۳ دوو دانە
کۆپی کارتی میللی(پێناسەی نێونەتەوەیی)
تێچووی بڕوانامە
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ🌾🌝🌾
#فێرگەی_بەیان_لقی_شامات
🆔 @fzkbeyan_shamat
ئاوری بن کایە بۆسۆی لێ نایه
دزی خۆماڵی لە گرتن نایە
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
✍ مەلا غەفوور دەبباغی(حافزی مەهابادی)
❇️ #پەندی_پێشینیان #مەلا_غەفوور_دەبباغی #حافزی_مەهابادی
🆔 @fzkbeyan
✅ وتووێژی تایبەتیی ناوەندی فەرهەنگی و فێرکاریی بەیان، لەگەڵ خاتوو "سەحەر موعێزی" نووسەر و لێکۆلەر
🎙پێشکەشکار: بەڕێز کاوە داشبەندی
🔸ڕێکەوتی وتووێژ: ۱۳ی بانەمەڕی ۲۷۲۱ی کوردی
❇️ #وتووێژ #سەحەر_موعێزی #فەرهەنگنووس #کاوە_داشبەندی
🆔 @fzkbeyan
هەڵوێستی مروڤدۆستانە(1)
وەرگێڕان : ڕامان
خاتوونێکی چەرمەڵە(سپیپێست)ی پەنجاودوو ساڵە لە یەکێک لە گەشتە ئاسمانییەکانی ئەیرفڕانس، کاتێ کە ویستی لەسەر چرپا(سەندەڵی)ەکەی دابنیشێ بۆ چەند چڕکەیێک ماقی بردەوە، لووتی هەڵقرچاند و دانەنیشت. ئاخەر شوێنی ئەم خاتوونەیان لە تەنیشت پیاوێکی ڕەشپێست دیاریکردبوو کە خاتوون بێزی لێدەهات.
خاتوونەکە خێرا بانگ لە میواندارێک دەکات و دەڵێ:
من بە هیچ شێوەیێک نامەوێ لە پاڵ ئەم پیاوە ڕەشپێستە دابنیشم، خێرا جێگاکەم بگۆڕن
میواندارەکە وتی: دەرفەتم بدەرێ چاو بە لیستەکدا بخشێنمەوە بزانم جێگەیێ باشترت بۆ پەیدا ناکەم.
میواندار ڕۆیشت و دوای چەند خولەکێک گەڕاوە و گوتی : هیچ چرپایێکی بەتاڵمان له شوێنی پلە دوودا نییە
خاتوون وتی: من لێرە دانانیشم
میواندار وتی:دەچم لەگەڵ فرۆکەوانەکە قسەدەکەم بزانم ئەو دەڵێ چی.
ڕۆیشت و دوای چەند خولەکێک گەڕاوە و وتی:
فڕۆکەوان دەڵێ: تەنیا لە شوێنی پلە یەکدا جێگەی بەتاڵمان هەیە، بە پێی یاساش ناتوانین کەسێک لە شوێنی پلە دووەوە بۆ شوێنی پلە یەک بگوازینەوه بەڵام دەبێ ئەوەش لە بەرچاو بگرین نابێ دوو کەس لە تەنیشت یەک دابنیشێنین کە خۆشیان لە یەک نەیێت و لە یەک بێزار بن، ئەمە کارێکی نامرۆڤانەیە، بۆیە فڕۆکەوان ڕازیبووە بە گواستنەوە لە شوێنی پلە دووەوە بۆ شوێنی پلە یەک.
پیاوە ڕەشپێستەکە چاوی پڕ ببوو لە فرمێسک.
پێش ئەوەی ژنە چەرمەڵەکە سپاسی میواندار و فڕۆکەوانەکە بکات، میواندار ڕووی لە پیاوە ڕەشپێستەکە کرد و زۆر بە ڕێزەوە وتی:
بەڕێز گیان ساک و کەلوپەلەکەت کۆبکەوە با ڕێنوێنیت بکەم بۆ شوێنی تایبەتی و پلە یەکی فڕۆکەکە، فڕۆکەوانەکەمان دەڵێ درووست نییە کەسێکی بەڕێز لە تەنیشت کەسێکی بێزارکەر و ناماقووڵدا دانیشێت.
بە بیستنی ئەم قسە هەموو گەشتیاران دەستیان کرد بە چەپڵە لێدان.
دواتر ئەو فڕۆکەوانە کە ناوی دێنیس گورالیدۆ بوو بە هۆی ئەم کارە جوان و مرۆڤدۆستانەیەوە کرا بە سەرۆکی فڕکەوانی ئەیرفڕانس
هەتا ئێستاش ڕێزنامەکانی ئەم بەڕێزە بە بۆنەی هەڵوێستە جوانەکانی بە دیواری نووسینگەکەیەوە دەبیندرێت.
#_فێرگەی_بەیان_لقی_داشبەند
👇👇👇👇👇👇
@fzkbeyan_dashband
✅ دەسپێکی یەکەمین خولی فێرکاریی ڕێنووسی کوردی بە ئەلفوبێی ئارامی لەلایەن ناوەندی فەرهەنگی و فێرکاریی بەیان( لقی زانکۆی فەرهەنگییانی سەڵماس)
ڕێکەوتی ۲۷ی ڕێبەندانی ۲۷۱۹
🔺وانەبێژ: عەبدولباسیت قادرزادە
🔸@beyan_salmas
🆔 @fzkbeyan
"خولی نوێ، بە بیری نوێوە"
۲ی ڕێبەندانی ۲۷۲۰ی کوردی، دەسپێکی دووهەم خولی فێرکاریی ڕێنووس و ڕێزمانی کوردی، کاتژمێر ۳ی دوانیوەڕۆ، بە بەشداری ئەندامان و فێرخوازانی فێرگەی زمانی کوردیی بەیان ـ لقی نەغەدە، بەڕێوە چوو.
#فێرگەی_زمانی_کوردیی_بەیان_لقی_نەغەدە
@fzkbeyan_nexede
دەسپێکی یەکەمین خولی فێرکاریی ڕێنووسی کوردی، لە ناوەندی فەرهەنگی و فێرکاریی بەیان-لقــی سەردەشـــــت
وانەبێژ: محەممەد یووسفی
🆔 @fzkbeyan
✅ وێنەی قوتابییانی خولی نوێی فێرکاریی ڕێنووسی کوردی لە لایەن ناوەندی فەرهەنگی و فێرکاریی بەیان(لقی جوانڕۆ)
دووشەممە، ڕێکەوتی٢٧ی گەلاوێژی ٢٧٢٠ی کوردی
🔺وانەبێژ: خاتوو سروە مورادی(کازیوە)
🆔 @fzkbeyan
تاقیکاریی کۆتاییی یەکێ لە خولەکانی فێربوونی ڕێنووسی کوردی، لە ناوەندی فەرهەنگی و فێرکاریی بەیان.
ڕۆژی چوارشەممە، ڕێکەوتی 11ی بــــەفــــرانــبــاری ۲۷۱۹
🔺وانەبێر: بەیانە تابناک
🆔 @fzkbeyan
(بۆ زمان گرینگە؟)
یەڪـــەمیــن تێ گەییشـتنەڪانے زارۆڪ لە
جیــهانــے دەروروبــەر، فێــربـوونے مانا و
تێ گەییشتنے لە هەبــوون، بەو زمانەے
ڪـە بـۆیەڪەم جــار فێـــرے دەبێت،
واتا زمانے دایڪــے دەستپێدەکات.
(Bo ziman Girînge?)
Yekemîn Tê geyîştinekanî Zarok le
Cîhanî dewruber, Fêrbûnî mana w Tê geyîştinî le hebûn, Bew zmaey Ke Bo yekem car Fêrî debêt,
Wata Zimanî "Daykî" destpêdekat.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ🌾🌞🌾
#فێرگەی_بەیان_لقی_داشبەند
@fzkbeyan_dashband
بە ئەندازەی تاک بە تاکی مرۆڤەکان لەم دنیایەدا چیرۆک و گێڕانەوەی جۆراوجۆر ھەیە،بۆیە ئەکرێ بێژین ژیان لە دەرەوەی جەغزی گێڕانەوە و خەیاڵ و ڕازی مرۆڤەکان،لە واتا بەتاڵە.ھەموومان بێگومان ڕۆژانە خەریکی خۆدواندن و سازکردنی چیرۆکی خەیاڵین و پلان و داھاتووی ژیانمان دەکەینە چیرۆک و ئەم داستانەش سەرەتا،ناوەڕاست،ھەڵچوون و داچوون و گرێچن و تەون و توخمەکانی چیرۆکیان تێدایە و ئەم چیرۆکانەش خاوەنی کارەکتەر و پاڵەوانی سەرکەوتوو و دۆڕاوە و دەیان سەربردەی تاڵ و شیرینن و ئێمەد لەتەک خۆماندا دەینەخشێنین.
@nawendi_nuseran
@mang_bokan
#کتێبی_کوردی
#کتێبی_نوێ
#کتێبی_مانگ_بۆکان
#ناوەندی_نووسەرانی_کوردستان
#کتێب_خوێندنەوە
/channel/mangbokan
سڵاو و ڕێز!
زستانتان پڕ وزە و ورە بێت هاوڕێیانی ئەدەبدۆست!
بەپێی بڕیاری لێژنەی ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکان، لە یەکەم کۆبوونەوەی خولی نوێ کە ڕێکەوتی ۹ی بەفرانبارە، هەندێ بەرهەمی ئەدەبیی بەشداربوان دەخوێندرێتەوە.
تکایە ئەو بەڕێزانەی دەیانهەوێ بەشدار بن، نووسراوەکانیان بەم ئایدییەی خوارەوە بنێرن. بە پێی کات دەیانگونجێنینە ناو بەرنامەکانەوە.
@hawry22
♦️بەهیوای دیدار! ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکان.
/channel/anjomanbokan
✅ پەیامی سپاس و پێزانینی تایبەتیی ئەمیر پیادە بەرپرسی گشتیی ناوەندی فەرهەنگی و فێرکاریی بەیان، بە بۆنەی کارەساتی کۆچی دواییی دایکی ئازیزی
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
هیچکات ئەوەندە ئۆگری دنیا و ماڵی دنیا نەبووم کە سەری بەرزی بۆ نەوی بکەم. بەڵام بەپێچەوانە مەرگێکم بە ئاوات خواستووە کە پڕ بێ لە شانازی و شەڕەف و سەربەرزی. ئەو هاوڕێیانەی من باش دەناسن، باش دەزانن کە بەردەوام کوتوومە باش ژیان و باش مردن، گەورەترین خەڵات و دەسکەوتە بۆ مرۆڤ. مردنێک کە لە پاشت داخت بۆ هەڵکێشن و بەباشی و پێرۆزی نێوت بەرن.
بێ زێدەڕۆیی دەڵێم خۆشحاڵم کە ئەم جۆرە مردنە بە قسمەت دایکی ئازیزم بوو. دایکێک کە منی هاویشتە ئەم ڕێبازەوە و فێری ئەوین و فیداکاری و خزمەتی کردم. دایکێک کە گەورەترین شانازی ئەوە بوو ڕۆڵەکەی، خۆنەویستانە سەربازێکی چکۆلەی گەل و نەتەوەیە. دایکێک کە بۆ هەمووکەس خەمخۆر و مێهرەبان و دڵسۆز بوو و هیچکات نەمدی بە سەر کەسدا تووڕە بێ یان نێوچاوانی لە کەس گرژ بکا.
درۆ نییە ئەگەر بڵێم کۆچی دواییی دایکم کە چەند خولەک پێش گۆشەکێشانی، دەستم لەنێو دەستە گرمەکانیدا بوو، تاڵترین ڕووداوی ژیانم بووە. درۆ نییە ئەگەر بڵێم کۆچی ناوادەی دایکە بەستزمانەکەم، جەرگی بڕیم و چۆکی شکاندم. درۆ نییە ئەگەر بڵێم لە شەرم و خەجاڵەتی پێم خۆش بوو بمرم نەوەک جەنازەی دایکم بۆ باوک و برا و خۆشەویستەکانم بە خەڵات بێنمەوە.
بەڵام ڕووداوێک بەتەواوی بیری گۆڕیم و هیوای خستە دڵمەوە. لە ڕووداوێکی چاوەڕواننەکراوەدا چاوم بە دەیان ماشێن کەوت کە بە پێشوازی جەنازەی دایکمەوە هاتوون و لەپشت ئامبوڵانسەکەوە بە ڕێز دەڕۆن. دەتکوت بە پێشوازی قارەمانێکی نەتەوەیییەوە هاتبوون. لەوە خۆشتر و شیرینتریش ئەوە بوو لە کاتی بەخاکسپاردنی، بەو سەرما و شەوەزەنگە، سەدان کەس بۆ ماڵاوایی لەسەر گڵکۆی پیرۆزی کۆ ببوونەوە و ڕەحمەتیان بۆ دەنارد. ئااااای چەند شیرین و پڕ لە شانازی بوو ئەو ساتە.
بەڵام دواجار ئەوەی ئێمەی ئارام و خۆڕاگرتر کرد، ئێوە بوون هاوڕێ خۆشەویستەکانم. ئێوە کە سەلماندتان ڕەفیقی ڕۆژی تەنگانەن. ئێوە کە بە هەموو هێزتانەوە بە هانامان هاتن و باری ئەو خەمە قورسەتان لەسەر سووک کردین؛ سپـــــاستان دەکەم.
سپاسی هەموو هاوڕێیانی بنەماڵەی ناوەندی فەرهەنگی و فێرکاریی بەیان( دەفتەری ناوەندی، بەرپرسی لقەکان، مامۆستایان و سەرجەم ئەندامان) دەکەم کە بە تەواوی هێزیانەوە پشتیان گرتین. سپاسی هەموو ئەو خۆشەویستانە دەکەم بەوپەڕی سۆز و مێهرەبانییەوە، لە تەورێزوە هەتا بۆکان لەگەڵمان کەوتن و ئەو کۆمەڵە خەڵکە ئازیزەی، بەو شەوە سارد و سەخڵەتە ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردنێکی پڕشکۆیان بەڕێوە برد.
هەروەها سپاس و دەستخۆشییەکی گەرموگوڕم هەیە بۆو بەڕێزانەی کە بە هەر شێوازێک بۆیان ڕەخسا؛ چ بە هاتن، تەلەفوون، کورتەنامە و برووسکە، کامێنت و ستۆڕیکردن، سۆز و هاوخەمیی خۆیان دەربڕی و ئەو خەمە قورسەیان لەگەڵ دابەش کردین. داوای لێبوردنیش دەکەم، کە بە هۆی زۆربوونی پەیام و برووسکەکان نەمتوانی وڵامی لوتفی زۆربەی خۆشەویستان بدەمەوە. هەر بۆیە لێرەوە لە قووڵاییی دڵمەوە سپاسی لوتف و موحیببەتان دەکەم و خۆم بە قەرزداری گشتتان دەزانم. لە خودای گەورە دەپاڕێمەوە بۆتان بە خێر و پاداش بنووسێ و لە بەڵا و ناخۆشی بە دوورتان بگرێ.
لەلایەن خۆم و بنەماڵەکەمەوە هەزاران جار سپاســــــــــــتان دەکەم و سەری ڕێز و کڕنووشتان بۆ دادەنەوێنم.
وێڕای ڕێز و ئەمەگناسی
براتان؛ ئەمیر پیادە
🆔 @fzkbeyan
نە شەرم دەکەم و نە درۆ، نیوەی زمانی فارسی لە کوردییەوە وەرگیراوە، لەبەر کویلان ناوێـرم دەنا دەمگوت دوو لە سەر سێشی؛ بەڵام کورد چونکە هەمیشە بە کەم سەیری خۆی کردووە، ئەگەر لە ڕوویاندا ئەم قسەیە بکەم تەڵاقم بۆ دەخۆن کە کورد هەر زمانی نەبووە.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
📚 سەرچاوە: چێشتی مجێور ــ مامۆستا هەژاری نەمر
❇️ #مامۆستا_هەژار #هەژار #زمانی_کوردی
🆔 @fzkbeyan
✅ وتووێژی تایبەتیی ناوەندی فەرهەنگی و فێرکاریی بەیان، لەگەڵ بەڕێز "مامۆستا عومەر ڕەسووڵی" بێژەر و دیکلەماتۆڕ
🎙 پێشکەشکار: خاتوو دڵنیا ڕەحیمی
🔸 ڕێکەوتی وتووێژ: ۲۹ی بانەمەڕی ۲۷۲۱ی کوردی
🔺 کوالێتی ئەسڵی
❇️ #وتووێژ #عومەر_ڕەسووڵی #دڵنیا_ڕەحیمی
🆔 @fzkbeyan
✅ ئـــــــــــــــــــــاگاداری📢📢
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
💠بەرنامەی تایبەتی "وتووێژ لەگەڵ بلیمەتەکانی کوردستان"
وێڕای سڵاو و ڕێز، هاوڕێیانی بەڕێزی کۆڕی ناوەندی فەرهەنگی و فێرکاریی بەیان، ئاگادارتان دەکەینەوە #ئەمشەو ڕێکەوتی #29ی بانەمەڕ، کاتژمێر #۱۰ی_شەو بە کاتی ڕۆژهەڵات، وتووێژێکی تایبەت، لەگەڵ بەڕێز "عومەر ڕەسووڵی" خوێنەر و شاعێری کورد پێک دەهێنین و سەبارت بە کار و چالاکییەکانی ئەو مامۆستا بەڕێزە قسە دەکەین.
🔰تکایە بۆ ئاگادارکردنەوەی هۆگران و لایەنگرانی هونەری وێژەری و دیکلەمە ئەم ئاگادارییە بە کوڕ و کاناڵەکانتاندا بڵاو بکەنەوە.
سپاس و پێزانین
هەروەها لەناساندنی گەورەژنان و پیاوانی ناودار و تێکۆشەر لە بواری فەرهەنگی و ئەدەبی و فێرکاریدا یارمەتیمان بدەن.
📝 پێشکەشکار: خاتوو دڵنیا ڕەحیمی
🔺لینکی کۆڕی ناوەندی فەرهەنگی و فێرکاریی بەیان:
https://t.me/joinchat/VF_S2Bv-WbTpRzq5
کاناڵی بەیان:
🆔 @fzkbeyan
کاناڵی بەرهەمەکانی مامۆستا عومەر ڕەسووڵی:
🆔 @Omar_Rasouli
✅ وتووێژی تایبەتیی ناوەندی فەرهەنگی و فێرکاریی بەیان، لەگەڵ خاتوو "سەحەر موعێزی" نووسەر و لێکۆلەر
🎙 پێشکەشکار: بەڕێز کاوە داشبەندی
🔸 ڕێکەوتی وتووێژ: ۱۳ی بانەمەڕی ۲۷۲۱ی کوردی
🔺 کوالێتی ئەسڵی
❇️ #وتووێژ #سەحەر_موعێزی #فەرهەنگنووس #کاوە_داشبەندی
🆔 @fzkbeyan
🟢 بەناوی بەدیهێنەری جوانی وێڕای سڵاو،
📣ئاگاداری بۆ سەرجەم هاووڵاتییانی دڵسۆزمان.
هەر وەک ئاگادارن، ناوەندی فەرهەنگی و فێرکاریی بەیان، چەن ساڵە بەشێوەی ڕاستەوخۆ و سەر هێڵ خەریکی چالاکی و تێکۆشانە لە بواری فێرکاری و فەرهەنگییەوە و توانیویەتی زۆر دەستکەوتی باش و شایانی باس وەدەست بێنێت لەم بوارانەدا.
ئێستاش بەمەبەستی خزمەتی زیاتر و پەرەدان بە کاری فێرکاری و فەرهەنگی داوای هاوکاری لە هەموو مامۆستایان و هۆگرانی زمانی کوردی دەکات کە لە گەیشتن بە سەرلووتکەی سەرکەوتنی بەیان، کە جێگرکردنی ڕێنووس و زمانی کوردی لە جێی ڕێنووس و زمانی بیانی و ناساندنی زیاتری فەرهەنگەکەمانە یارمەتیمان بدەن و وەک هەمیشە هاندەر و پشتگرمان بن.
هاوکار و مامۆستا لە بواری بەشی منداڵاندا:
🔹بابەتی فێرکاری و فیلمی وەرگێڕدراو بە زمانی شیرنی کوردی.
🔹بابەتی دەرووناسی و ڕاوێژکاری.
🔹کەسانی شارەزا لە سازکردنی فیلم و کورتەفیلمی تایبەت بە فێرکاری.
🔹نووسەر و هۆنەری شێعر و پەخشانی کوردی تایبەت بە منداڵان بە زمانی کوردی.
🔹ناساندنی منداڵانی سەرکەوتووی نیشتمان لە بوارە جیاوازەکاندا،...
🔹داهێنەرانی کایە و کەلوپەلی کایە و بووکەڵا بۆ منداڵان، کایەی زەینی، مەجازی و دەستی و ...
🏵"منداڵان، پارێزەرانی داهاتووی وڵات و زمان و چاندی نەتەوەی خۆیانن"
☑️منداڵان و مێرمنداڵان سەرمایە بەنرخەکانی نیشتمانەکەمانن و دەبێ لە زمان و فەرهەنگ و مێژووی نەتەوەی خۆیان ئاگادار کرێن و ئەوەش ئەرکی هەموو دایک و بابەکان، مامۆستایانی قوتابخانە و فێرگە و دەزگاکانی پەروەردە و ڕاهێنانە کە سەربەخۆ و ناسەربەخۆ خەریکی چالاکین.
تکایە با بە هەموومان هەوڵ بۆ ناساندنی زمانەکەمان بدەین و لە مەترسیی نەمان و فەوتان بیپارێزین، تکایە بۆ بەئاکام گەیاندنی ئەو کارە گرینگە یارمەتیمان بدەن.
⚜بابەت و هاوکاری بە هەموو زاراوەکانی زمانی کوردی وەردەگیرێ.
ناوەندی فەرهەنگی و فێرکاری بەیان، لە ڕێگای کۆڕ و کاناڵەوە پەیوەندیمان پێوە بگرن.
کاناڵ👈
🆔 @fzkbeyan
کۆڕ👈
📎https://t.me/joinchat/FHx_qEiIFlFkMjE0
☀️
✅ دەسپێکی خولی یەکەمی ڕێنووسی کوردی لە لایەن ناوەندنی فەرهەنگی و فێرکاریی بەیان( لقی مەهاباد )
🔺وانەبێژ: کیمیا حاجیزادە
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
خۆشەویستانی شاری مەهاباد بۆ سەبتی نێو دەتوانن سەردانی ئەو شوێنە بکەن
ناونیشان: مەهاباد ـ شەقامی جومهووری ئیسلامی ـ نێوان چوارڕێیانی ئازادی و مەولەوی ــ پەنای بیمەی میللەت
بۆ بەدستهێنانی زانیاری زیاتر دەتوانن پەیوەندی بەو شومارە یان ئەو ئایدییەوە بگرن.
09911395028
@mehabad_19
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🆔 @fergey_beyan
🆔 @fzkbeyan
✅ دەسپێکی خولی یەکەمی ڕێنووسی کوردی لەلایەن ناوەندی فەرهەنگی و فێرکاریی بەیان(لقی داشبەند)
ڕێکەوتی ۲۲ی سەرماوەزی ۲۷۲۰
🔺وانەبێژ: کاوە داشبەندی
🆔 @fzkbeyan
🔸 @fzkbeyan_dashband
✅ بەڕێوەچوونی تاقیکاریی ڕێنووسی سەرەتایی، لە لایەن ناوەندی فەرهەنگی و فێرکاریی بەیان(لقی پیرانشار)
دەرچوونتان پیرۆز بێت
🔺وانەبێژ: خاتوو فەرزانە عەبدوڵڵازادە
🆔 @fzkbeyan
✅ پێشکەشکردنی بڕوانامە بە قوتابییانی خولی یەکەمی فێرکاریی ڕێنووسی کوردی لە لایەن ناوەندی فەرهەنگی و فێرکاریی بەیان( لقی سەلاسی باوەجانی )
چوارشەممە ۱۷ی ڕێبەندانی ۲۷۱۹
🔺وانەبێژ: خاتوو سروە باباخانی
🆔 @fzkbeyan
تاقیکاریی کۆتاییی خولێکی دیکەی ڕێنووسی کوردی، لە لایەن ناوەندی فەرهەنگی و فێرکاریی بەیان
شەممە ڕێکەوتی ۹ی خەرمانانی ۲۷۱۹
🔺وانەبێژ: ئەیووب ڕەشیدیوەند
🆔 @fzkbeyan
وێنەی خوێندکارانی یەکێ لە خولەکانی دانی دوانیوەڕۆی ناوەندی فەرهەنگی و فێرکاریی بەیان(فێرگەی زمانی کوردی)، لە شاری بۆکان.
وانەبێژ: ئەمیر پیادە
🆔 @fzkbeyan