✅ تاقیکاری کۆتایی خولێکی ڕێنووسی کوردی لە ئاواییی باخچەی سەر بە شاری بۆکان لە لایەن ناوەندی فەرهەنگی و فێرکاریی بەیان ڕێکەوتی ۱۱ی ڕێبەندانی ۲۷۱۹
بە بەشداری لاوانی گوندەکانی قۆڵغەتەپە و باخچە
🔺وانەبێژ: ناسر ناسری
#قۆڵغەتەپە #باخچە
🆔 @fzkbeyan
✅ دەسپێکی خولێکی نوێی ڕێنووسی کوردی لە لایەن ناوەندی فەرهەنگی و فێرکاریی بەیان لە بۆکان
ڕێکەوتی ۱۴ی ڕێبەندانی ۲۷۱۹
🔺وانەبێژ: خاتوو هێرۆ پیادە
🆔 @fzkbeyan
تاقیکاریی کۆتاییی یەکێ لە خولەکانی فێربوونی ڕێنووسی کوردی، لە ناوەندی فەرهەنگی و فێرکاریی بەیان.
ڕۆژی سێشەممە، ڕێکەوتی ۲۶ی ســــــــەرماوەزی ۲۷۱۹
🔺وانەبێر: شلێر قادرزادە
🆔 @fzkbeyan
#مامۆستا_قانع
#هەژاری
#شێعری_ژمارە ۱۳۰
دیوانی،قانع لاپەڕە ۱۹۴
گەدایی سەیرە! ئەی یارو ڕەفیقان
گەهێ پۆشتە بە پینەو، گاهێ عوریان
گەهێ تووڕە لە ئەولادی لەبرسا
گەهێ داوا لە حاجی بۆ لەتێ نان
براکم ! دەوڵەمەندیش وا ئەزانێ
گەدای بۆ ئەو دروست کرد ،زاتی یەزدان
بەبێ ڕەحمە لە دەرحەق پیاوی بێ دەس
فریبی خەڵق ئەدا، وەک بەچکە شەیتان
گەدای بەستە زمانیش، هێندە ڕووتە
نە نانی هەس، نە بەرگی هەس،لەزستان
لە هاوینا لەبەر بێگاری ئاغا
بە خەمناکی ئەژی و ئەخزێتە ناولان
کەچی کوێخا ئەچێ، دەستی ئەکێشێ
بەگریە و زاری ئەی کێشێتە مەیدان
ئەمەش ڕووناکە، کوێخا چەشنی تانجی
بەدەم کەروێشکی بۆ ئەگرێ لە سەرلا
ئەوەی نامووسی بێ، نابێ بە نۆکەر
ئەوەی ئینسافی بێ، ناچێتە دیوان
ئەوەی ویژدانی بێ ناچێتە لای میر
ئەوەی ڕەحمی ببێ، ناچێتە لای خان
چ خۆشە زگ بە برسی، پێ بە بێ کەوش
بە مەرجێ ڕوو نەکاتە، شێخ و قوربان!
گەدا بی یاخۆ پاشا بی، ھەر ئەمری
ئیتر کلکەلەقێ بۆ چی لە دیوان؟!
ئەگەر پیاوی وەرە! ئارەق بڕێژە
بنرکێنە وەکوو شێر، بێرە مەیدان
قەزای ئەو بێڵە، ئەو ئەیدا بە ئەرزا
لە دوو سەد بڕنەوی دەسکاری ئەڵمان
قەزای ئەو داسە ئەو ساوی کە تیژ بێ
لە سێسەد خەنجەر و شمشێری زۆر جوان
قەزای ئەو تۆزی گاگێرەی سەپانە
لە دووسەد عەتر و قەسری میر و خانان
ئەگەرچی قانعی زۆر زۆر ھەژارە
بیحەمدیللا، بە کەس ناڵێ: بەڵێ خان
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
کاناڵی #_فێرگەی_بەیان_لقی_داشبەند
👇👇👇👇
@fzkbeyan_dashband
✅ ئـــــــــــــــــــــاگاداری📢📢
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
بەرنامەی تایبەت
هاوڕێیانی بەڕێزی کۆڕی ناوەندی فەرهەنگی و فێرکاریی بەیان، بۆ ئاگاداریتان ئەمشەو ڕێکەوتی ۱۳ی بانەمەڕ، کاتژمێر ۱۰ی شەو بە کاتی ڕۆژهەڵات، وتووێژێکی تایبەت لەگەڵ بەڕێز خاتوو "سەحەر موعێزی" نووسەر و لێکۆلەر، سەبارت بە کار و چالاکییەکانی ناوبراو پێک دێنین.
تکایە ئەم ئاگادارییه بۆ کۆڕ و کاناڵەکانی دیکە بنێرن
📝 پێشکەشکار: کاوە داشبەندی
🔺لینکی کۆڕی ناوەندی فەرهەنگی و فێرکاریی بەیان
https://t.me/joinchat/VF_S2Bv-WbTpRzq5
🔰ئەمڕۆ هەینی:
3ی بانەمەڕی (2)2721ی کوردی
23ی نیسان (4)2021ی ئاپڕیل
3ی ئۆردیبێهێشتی (2)1400
هاوکات لەگەڵ ڕۆژی جیهانی نووسەر و مافی نووسین(کتێب.)
با هەموو ڕۆژێکمان ڕۆژی جیهانی کتێبخوێندنەوە بێ📒📓📒📕
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
گرنگ نییە مرۆڤ دەگاتە کوێ، گرنگ ئەوەیە چ ڕێگایەک دەگرێتە بەر. ژیان جگە لەوەی تاقیکردنەوەی ڕێگاکانە هیچی تر نییە. مرۆڤەکان، فریشتەکان، جگە لەوەی مەخلوقاتن بۆ ڕێگا دەگەڕێن هیچی تر نین، گەر مرۆڤین، گەر فریشتەین، گەر مەخلوقاتی باڵاترین، ئەو کاتە دەمرین کە چیتر بۆ ڕێگا ناگەڕێین...
#بەختیار_عەلی
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ🌹🌹🌹
#فێرگەی_بەیان_لقی_داشبەن
🆔 @fzkbeyan_dashband
🌹🌹🌹🌹🌹🌹
✅ ناوەندی فەرهەنگی و فێرکاریی بەیان و لقەکانی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان
فێرگەی زمانی کوردیی بەیان، پێگەیەک بۆ گەشەی فیکری و فەرهەنگی و سەنگەرێک دژ بە بیری چەوت و کۆنەپەرەستانە.
🆔 @fzkbeyan
لە قوڕئان، ئاوێستا و تەوراتدا هاتووە کە یەزدان دنیای لە شەش ڕۆژاندا بەدی هێناوە و گەلانی ئاریایی باوەریان وا بووە کە یەزدان ئەم کارەی لە ڕۆژی ئەوەڵی مانگێگ دا ئەنجام داوە کە ڕوحەکان لە ئاسمانەوە گەراونەتەوە سەر زەوی ئەم مانگە ناوی فەرووهەر بووە. نەورۆز لە ڕوانگەی ئایینەوە، هاتنی ئادەم بۆ سەر زەوی، وێستانی کەشتی حەزرەتی نووح لە سەر کێوی ئاگری ( جوودی ) لە باکووری کوردوستان ، حەزرەتی سولەیمان ئەنگووستیلە ونبووەکەی خۆی دۆزییەوە؛ هاتنی جوبرەئیل بۆ لای پێغەمبەری ئیسلام، گەیشتنی حەزرەتی محەممەد بە پێغەمبەری، حەزرەتی ئیبراهیم دووای شکاندنی بوتەکان. بە بروایەکی دیکە شەش هەتا هەشت هەزار ساڵ لە مەو بەر ( کەیوومەرس ) لەگەڵ شای ئەو کاتە لە کێوەکانی ( رەواندز ) دەست دەکا بە شەڕ و ئەو ڕۆژەی کە سەر دەکەوێ بە لەشکرەکەی دەڵێ: لەسەر تەواوی کێوە بەرزەکان ئاور بکەنەوە، تا بەلکوو ئەو کەسانەی کە پەرەوازە بوون، بگەرێنەوە و ئەو سەرکەوتنەش دەورووبەری نەورۆز بووە، کردنەوەی ئاور ئەوە ناگەینێ کە کورد ئاور پەرەست بووە بەلکوو لە نێو دینی زەردەشتدا ئاور شتێکی پیرۆزە، لە کوێستانی چاو بەڵەک و دەم بە قاقای پێکەنینەوە بڵێسەی ئاوری پیرۆزی نەورۆز خەمەکانی ڕابردوو لەگەڵ خۆی دەبا و هەر بڵێسەی بێ ئاوری سووری نەورۆز ، نەورۆزی کوردی و ساڵی تازە لە هەموو هاورێیانی ئازیز پیرۆز بێ.
هەموو نووسراوە و زانیارییەکان لە گۆڤاری مەهاباد وەرگیراوە.
ــــــــــــــــــــــــــــــــ🌾🌞🌾
#فێرگەی_بەیان_لقی_داشبەند
🆔 @fzkbeyan_dashband
هەلاوە و مەلاوە
هەلووکان و مەلووکان
دایک و بابی جندۆکان
ناردوویانم بۆ هێلکان
هەتەرێ و مەتەرێ
نەورۆزە وەرنە دەرێ
نەورۆزانەمان دەنێ
هەلاوە مەلاوە
بێستانی سوور و ساوا
کوڕتان ببێ بە زاوا
کچتان نەبێ بەچاوە
سەری ساڵێ ، بنی ساڵێ
یاخوا نەمرێ ، گەورەی ماڵێ
گشت نەورۆزێ لەگەڵتانم
لەسەر کولانەی ماڵتانم
پشتێندم شۆڕ دەکەمەوە
مێوژ و خورما دەبەمەوە
پڕ بە گوندێ دەگوڕێنم
عەرشی خودا دەلەرزێنم
"هەلاوە، مەلاوە
کچتان بووک و کوڕتان زاوا
هەتەرێ و مەتەرێ
هاتووم نەورۆزانەم بەرێ
گشت نەورۆزێ لەگەڵتانم
لەبەر دەرگای ماڵێتانم
بانگ دەکەمە پوور خەزاڵێ
"سەری ساڵێ، بنی ساڵێ
یاخودا نەمرێ گەورەی ماڵێ
ــــــــــــــــــــــــــــ🌹🌹🌹
#فێرگەی_بەیان_لقی_داشبەند
🆔 @fzkbeyan_dashband
هاوڕێی کوردزمانم ..
هاوکات لەگەڵ پاراستنی جلوبەرگی کوردی، زمانی کوردیش بپارێزین.
🆔 @fzkbeyan
🆔 @fzkbeyan_dashband
✅ باسێک لەسەر گرینگیی زمانی زگماکی
مامۆستا ناسر ڕەزازی
#زمان #زمانی_ئێمە_ناسنامەی_ئێمەیە
ـــــــــــــــــــــــــــــــــ🌹🌹🌹
#فێرگەی_بەیان_لقی_داشبەند
@fzkbeyan_dashband
کۆمەڵناسان دەڵێن: زمانی دایکی لەگەڵ شیری دایک دەڕژێتە نێو گیانەوە، و بە مردن لە لەش دەڕواتە دەرەوە و
سەپاندنی زمانێکی تر بەسەر منداڵێک، کە تازە فێری قسەکردن بووە؛ وەک تاوان دێتە ئەژمار.!
#زمانی_من_ناسنامەی_منە
ـــــــــــــــــــــــــــــــ🌹🌹🌹
#فێرگەی_بەیان_لقی_داشبەند
@fzkbeyan_dashband
🍎❤️🍎
واڵنتاینی ئێمەی کورد
دیاری سێوی مێخەکڕێژکراوە
ڕۆژی ئەوین و ئاشتی و خۆشەویسەیتان لێ پیرۆز بێ🍎
ـــــــــــــــــــــــــــــــ🍎🍎🍎
#فێرگەی_بەیان_لقی_داشبەند
@fzkbeyan_dashband
✅ کورتەیەک لە ژیاننامەی نەمر مامۆستا "محەممەدی ماملێ"
"یادی و ناوی هەرمان"
✴️️ #ژیاننامه #محەممەد_ماملی #ماملێ #ڤیدۆ
ــــــــــــــــــــــــــــــ🌹🌹🌹
#فێرگەی_بەیان_لقی_داشبەند
@fzkbeyan_dashband
🆔 @fzkbeyan
تاقیکاریی کۆتاییی یەکێ لە خولەکانی فێربوونی ڕێنووسی کوردی بە ئەلفوبێی لاتین، لە لایەن ناوەندی فەرهەنگی و فێرکاریی بەیان لە ئاواییی کۆستەی سەر بە شاری بۆکان ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ۲۱ی خاکەلێوەی ۲۷۱۹
🔺 وانەبێژ: هیوا ڕەحمانی
🆔 @fzkbeyan
✅ دەسپێکی خولێکی نوێی ڕێنووسی کوردی لەلایەن ناوەندی فەرهەنگی و فێرکاریی بەیان لە شاری بۆکـــــــان
ڕێکەوتی ۶ی ڕەزبەری ۲۷۲۰
🔺وانەبێژ: هێمن ئیسماعیلپوور
📎 https://www.fzkbeyan.com/?p=957
🆔 @fzkbeyan
شێعری :((وێنەکانت))
هۆنراوە و دیکلەمە: #کاوە_داشبەندی
پێشکەشی سەرنجی جوانتان
👇👇👇👇👇
@kaveh_dashbandi
✅ ئەمڕۆ (۱۷ی بانەمەڕ) ساڵڕۆژی کۆچی دواییی مامۆستا قانع، شاعیری چەوساوەکانی کوردستانە
ڕۆحی شاد و یادی هەرمان
🆔 @fzkbeyan
"ڕاگەیاندن"
پەیامی دەستخۆشی و ئەمەگناسیی بەڕێوەبەرایەتیی ناوەندی فەرهەنگی و فێرکاریی بەیان
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
خزمەت بە خاک و نەتەوە ئەرکی سەر شانە و بۆ هەرکەسێکی نیشتمانپەروەر و دڵسۆز پێویستە لە ئاست خەڵک و وڵاتەکەی هەست به بەرپرسایەتی بکا و بە ڕادەی هێز و توانا، ئەرکی خۆی بەجێ بگەیەنێ.
بۆ مرۆڤی تامەزرۆ و ئەوینداری نیشتمان، خزمەت و خەبات، گەورترین ئامانج و بەرزترین شانازییە و هیچ شتێک بێجگە لە خزمەت ناتوانێ ڕۆح و هەناوی تینووی، پاراو و مێشک و دڵی گەورەی ئارام بکا.
لە پێناو ئەم ئامانجه پیرۆزەدا، لە هیچ حەول و تێکۆشانێک درێغی ناکا و بۆ هیچ تەنگ و چەڵەمەیەک کۆڵ نادا؛ تەنانەت لەم ڕێبازەدا گیانی شیرینیشی فیدا دەکا.
ناوەندی فەرهەنگی و فێرکاریی بەیان، کە خاوەنی پۆلێک کادری بەورە و ڕۆڵەی نیشتمانپەروەرە، یەکێ لەو ناوەندانەیە کە لە سەرەتای دامەزرانییەوە تا ئێستا بۆ خزمەت و پەرەپێدان بە زمان و فەرهەنگی کوردی خۆبەخشانە تێ کۆشاوە و هەردەم حەولی داوە ئەرکی خۆی لەم پێناوەدا، بە جوانترین شێواز بەڕێوە بەرێ.
ئەم ناوەندە ئەگەرچی بەردەوام لەگەڵ گەلێک کێشەی گەورە و چکۆلە، بەتایبەت کێشەی ماڵی و ئابووری ڕووبەڕوو بووە، بەڵام هیچ کات کۆڵی نەداوە. بەپێچەوانە ڕۆژ لەگەڵ ڕۆژ زیاتر پەرەی سەندووە و ئەویندارانەتر تێ کۆشاوە. بە جۆرێک کە ئێستا بە شانازییەوە، لە زۆربەی شار و ئاوایییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان خاوەنی بنکە و لقی چالاکە، کە هەرکام قوتابخانەیەکن بۆ فێربوونی ڕێنووس و ڕێزمانی کوردی.
فێرگەی بەیان هەرچەند خزمەت بە زمان و فەرهەنگی گەلەکەمان بە ئەرک و شانازییەکی گەورە دەزانێ و لەم پێناوەدا چاوەڕوانی هیچ خەڵات و پاداشێک نییە و نابێ؛ بەڵام بەردەوام لەگەڵ سۆز و ڕێز و خۆشەویستیی خەڵک ڕووبەڕوو بووە و هەندێ لە هاونیشتمانیانیش بە پێی توانا بە ناردنی یارمەتیی ماڵی و ئابووری دەستیان گرتووین و حەولیان داوە لە ڕادەی کێشەکانمان کەم بکەنەوە. بەتایبەت لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لەگەڵ هەڵمەتی یارمەتیی ئابووریی هەندێ لە هاونیشتمانە بەڕێز و دڵسۆزەکانمان ڕووبەڕوو بووین کە لە قووڵاییی دڵمانەوە سپاسیان دەکەین و سەری ڕێز و حورمەتیان بۆ دادەنەوێنین.
لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی ناوەندی فەرهەنگی و فێرکاریی بەیان، برووسکەی سپاس و دەستخۆشیی خۆمان ئاڕاستەی تەواوی ئەو دڵسۆزانە دەکەین کە متمانەیان پێ کردووین و بە هەر شێوازێک کە بۆیان کرابێ یارمەتییان داوین و پشتیوانییان لێ کردووین.
خۆمان بە ئەمەگناسی ئێوەی بەڕێز و دڵسۆز دەزانین و بەڵێنتان پێ دەدەین پارێزەری متمانەتان دەبین.
وێڕای سپاس و ڕێزی بێبڕانەوە
بەڕێوەبەرایەتیی ناوەندی فەرهەنگی و فێرکاریی بەیان
ڕێکەوتی ٦ی بانەمەڕی ۲۷۲۱ی کوردی
🌐 https://www.fzkbeyan.com/?p=1062
🆔 @fzkbeyan
ئەمڕۆ ۲٨ی خاکەلێوە، بەرامبەرە لەگەڵ ساڵڕۆژی کۆچی دواییی شاعیر، نووسەر و وەرگێڕی گەورە و نەتەوەیی گەلی کورد مامۆستا #هێمن_موکریانی
☘️یادی پیرۆز و ناوی هەرمان
#چارەنووسی_شاعێر
✍ هۆنراوە #مامۆستا_هێمن_موکوریانی
🎤 دیکلەمە : #کاوە_داشبەندی
@kaveh_dashbandi
✅ مامۆستا مەلا کەریم هونەرمەند، ناسراو بە "فیدایی" خاوەنی دمدمنامە و لاس و خەزاڵ
🆔 @fzkbeyan
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
شەوی چوارشەممە، پێنجی خاکەلێوەی ساڵی 1372ی هەتاوی، ڕێکهوتی 25ی مارسی 1993، لە کوێرە دێیەکی موکریان، بە ناوی “کاوڵانی سەروو “، پیرەپیاوێکی شەست و چوار ساڵە دڵی لە کوتان کەوت و مرد. ئەو پیرەپیاوە کە پتر لە ساڵێک بوو لەگەڵ نەخۆشیی “شێرپەنجە” دەستەویەخە ببوو و پەلەقاژەی ڕاوەستان و مانەوەی دەکرد، مامۆستا مەلا کەریمی فیدایی بوو.
سەعات دوازدەی نیوەشەوی ئەو شەوە تاریک و شوومە، کێ دەیزانی ئەم لەشە سارد و ئارامە، هی یەکێک لە دوایین شۆڕەسوارانی ئەدەبی کلاسیکی کوردییە.
ساڵی 1307ی هەتاوی[1928]، لە ئاوایی ''سیسێر''ی ناوچەی گەورکی سەردەشت، لە بنەماڵەیەکی هەژاردا لاوێکی وەرزێڕ بە ناوی ''سمایل'' و هاوسەری خۆشەویستی بە ناوی ''ئامان''، دڵیان بە لەدایکبوونی کۆرپەیەک شاد و ماڵیان ئاوەدان بۆوە. ناویان نا ''کەریم''، چونکە ئەو منداڵەیان بە بەخشش و دیارییەک دەزانی لە لایەن یەزدانەوە. سمایلی نەخوێندەوار بە ئاوات بوو کەریم-ی بچکۆلە، پێهەڵگرێ و خوێندەوار بێ و بۆ ڕێگەی تاریکی ژینی پاشەڕۆژ چرای ''زانست''ی بە دەستەوە بێ. کەریم لە تەمەنی حەوت ساڵی پێی نایە خوێندن؛ پێی نایە ڕێگایەک کە هەژدە ساڵ درێژەی هەبوو. لە ماوەی ئەو هەژدە ساڵەدا، بە دابی فەقێیەتی لە کوردستاندا، زۆری ئەم دێ و ئەو دێ کرد. زۆر ماندوو بوو. برسێتی و هەژاری و کوێرەوەرییەکی زۆری چێشت. تاکوو لە ئاکامدا لە ساڵی 1332ی هەتاوی/ 1953 لە خزمەت ''مەلا ئەحمەدی حەیدەری'' لە ئاوایی ''نمەشیر''ی بانە دەرسەکانی ئەو سەردەمی بە دوایی گەیاند و ئیجازەی وەرگرت. پێنج ساڵ لە گوندی ''نستان'' دانیشت و خەریکی دەرس گوتنەوە بوو. ساڵی 1337/1958 هاتە کاوڵانی سەرێ، ئاوایییەکی خنجیلە و ئارامی قەدپاڵی کێو. ئیتر نە بە زیندوویی و نە بە مردوویی ئەم شوێنەی بەجێ نەهێشت.
سیوچوار ساڵ لەوێ دانیشت و لە هەموو غەم و شادییەکی خەڵکدا هاوبەش بوو.
مەلا کەریم مرد؛ وەکوو هەزاران مرۆڤی تر. بەڵام ئەوەی پاشی مردن ناوی مەلاکەریمی زیندوو ڕاگرت و نەیهێشت لە بیر، نەک خەڵکی تەنیا گوندێک، بەڵکوو لەبیری گەلێک بچێتەوە، دڵسۆزی و خزمەتی ئەو بوو بە نەتەوەکەی.
ئەو، ئێش و ئازاری گەلەکەی هەست پێکردبوو و بڕیاری دابوو ژینی خۆی تەرخان بکا بۆ سووک کردنی ئەو ئازارانە. دەستی دایە قەڵەم و لە تەمەنی شازدە ساڵیدا، یانی ئەو دەمەی کە مێرمنداڵێک پتر نەبوو، بەو زمانەی کە دایکی لە پەنا
بێشکەکەی لایلایەی بۆ کردبوو، دەستی کرد بە هۆندنەوەی بەرمووری شێعر، و لەو بڕیارەی پاشگەز نەبۆوە، هیچ، بەڵکوو زیندان و ئەشکەنجەشی بۆ کێشا. ئاکامی ئەو هەوڵە پیرۆزەی بووبە هەزاران دێڕ شێعر، بە ناوی ''دەسدێن''.
دەسدێن دیوانی شێعری کوردییە و قسەی دڵی شاعیرە. غەزەلەکانی ئەو دیوانە حەکایەت لە هەستێکی خاوێن و ڕوون دەکەن و بەرهەمی ڕۆژەکانی تەمەنی هەستیارێکە، کە گا لە شاگەشکەی خۆشیدا بووە و گا ڕوندکی حەسرەت و دووری لە سەر ڕوومەت. گا لە بۆنەیەک دواوە و گا بە جوانی و ڕازاوەیی سروشتی زێدەکەی هەڵداوە.
تهرجیعبهندی کوردی
مامۆستا مهلا کهریم ئهم تهرجیعبهندهی له ژێر کاریگهریی تهرجیعبهنده بهناوبانگهکهی سهعدی شیرازی هۆنیوهتهوه که دهسپێکی ئهمهیه: ای سرو بلند قامت دوست / وە وە که شمایلت چه نیکوست.
ئهی کیژی وهتهن ڕهفیق و یارم
ئهی مهڵحهمی جهرگی زامدارم
بۆ من که به دهردی عیشقه مردم
شینێ بکه عاشقی ههژارم
ئهوڕۆ که به دڵپڕی دهسووتێم
سبحهینێ له گۆڕدا دیارم
بیری منو با له سهر دڵی بێ
بۆ ئێوه پهشێو و لێو بهبارم
دڵ شیشه کهبابه وا دهبرژێ
دووکهڵ ئهوه دێته دهر له زارم
ئهوڕۆکه له بهر غهمی ئهوینت
گریانه ههموو دهمانه کارم
ئهسرینی خوێنه من دهڕێژم
پاییزی خهزهڵوهره بههارم
کیسێکه له دهرده پڕ کراوه
بڕوانه له سینگی پڕ چغارم
مهجنوونی وڵاتی کوردم ئهی شۆخ
بۆ کێو و چیای داغدارم
گیراوی کهمهندی زولفی خاوی
کیژانی جوانی دێ و شارم
دڵ قومرییه وا له ژووری سهروی
باڵای کچانی غونچه زارم
من بولبولی خاکی نیشتمانم
عاشق به دهره و کهژ و ههوارم
بهو ناڵه و شیوهن و به گریان
باوهڕ که نهکهی به حاڵی زارم
دهمبینێوه گهر دهڵێم له حهشرا
من کوردم و کوردی نێو نزارم
چون دهست به پهرچهمانی ناگا
وا چاکه که بۆ غهم و پهژارم
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
✅ ژیاننامەی مامۆستا مەلا کەریم فیدایی
❇️ #ژیاننامە #مامۆستا_مەلا_کەریم_فیدایی
🆔 @fzkbeyan
نەورۆز
بە هاتنی ڕەشەممە و نزیک بوونەوەی خاکەلێوە، ئەوین بە دووبارەبوونەوەی ژیان، وەکوو وەرزی بەهار، باڵای بەرەو تیشکی هەتاو بەرز دەکاتەوە بە پشکووتنی یەکەم گەزیزەی ئەوین، قەقناس ئاسا دەژیتەوە و بۆن و بەرامەی ئومێد و ژین و ئەوین لە نێو هەموو دڵە ژاکاوەکاندا دەهەژێنێ، کەچی ئەو بەهارەش وەک هەزاران و هەزاران بەهار تێدەپەرێ و تەواو دەبێ قەوارەی سروشت لە سەر چوار وەرز داڕێژراوە.
شەوی دوایین چوارشەمەی پێش هاتنی نەورۆز بە چوارشەممە سووری یان، کوڵە چوارشەممە یان، قوڵە چوارشەممە دەناسرێ. کە هەڵگیرسانی ئاگر لە گۆرەپانی شار و گوند و ڕووناک کردنی تاریکایی ئەم شەوە گرێبەستێکی تری مرۆڤە لەگەڵ یەزدانی تاک و ڕووناکیدەر. لە ئاوێستادا هاتووە کە لە سەرەتای نەورۆزدا ڕەوانی پاکی پێشینیان بۆ ماوەی دە ڕۆژ دەگەرێنەوە نێو ماڵ و خێزانەکانیان، ئەگەر وا بێ هەڵکردنی ئاگری چوارشەممە سووری وەکوو هێمای نوور و ڕووناکی جۆرێک پێشوازی لە ڕەوان و رووحی پێشینیان بێ. وشەی فرووهەر لە زمانی ئاوێستاییدا بە مانای ڕووح و رەوانە و، بەم بۆنەوەیەوە فرووهەرەکان لە سەرەتای بەهاردا دێنەوە لای خاووخێزانیان. بۆی هەیە کە وشەی ( فروردین ) لە زمانی فارسیدا لە وشە کوردیەکانی ( فەرەوەر ) وەرگیرابێ و مانگی هاتنەوەی دایە گەورە و بابە گەورەکان بێ. چوارشەممە سووری لە هەموو مەڵبەند و ناوچەکانی کوردوستان بەرێوە دەچێ و هەر بۆیە دەبێ بڵێین کە ئەو دابە دەبێ داب و ڕەسمێکی یەک جار کۆن و لە مێژینە بێ. لەم ڕۆژەدا کچان بەیانی زوو دەچوونە قەراخ چۆم و دەراوان و لە سەر کانی و کەرێزان ، کچان ئاوێنە و کل و کلدانیان لەگەڵ خۆیان دەبرد و چاوییان دەرشت و گۆزەی سووری نەخشاو و جەڕڕەی سەر شانیان کازیوەی بەیانیان جوانتر دەرازاندەوە و خرمەی مێخەک و بەرموور ڕێیە ڕۆژێک دەڕۆیی. ئاوێنە و کل و کلدانیان لە سەر ئاو دەردێنا ، هەنێ و بسک و کەزێیان دادێنا، چاوییان دەرشت و بە شانەی دار توو ئەگریجەیان سێ قەف دەکرد و بە مەقەست چەند داویان هەڵدەپاچی و بە دەم ئاوییان دادەدا و دەیانگوت نەهاتی و وەیشوومەیی ئەو ساڵمان لەگەڵ ئەو ئاوە بروات. دەڵێن چوار بەردیشیان فرێ دەدا نێو ئاوەکە. زۆر کەسیش گۆزەیان لە دوایین ئاوی قوڵە چوار شەممە، لە کانی و ڕووبار پڕ دەکرد و بە متفەرک هەتا ساڵی دیکە ڕایاندەگرت و جارجاریش لێیان دەخواردەوە . کوڕ گەلیش جل و بەرگی جوانیان دەبەر دەکرد و پشتێندی چل گرێ . کڵاو بە تیلانی سەریانەوە بە نارەنار و پێهەڵگوتنی گراوی لە دەراو و بەستێنان بۆ گەیشتن بە ئاواتیان دەپاڕانەوە و دووای چاوبڕکێن و قەول و بەڵێنی تازە کردنەوە دەگەرانەوە. ئەو جار بەرەبەری نوێژی شێوان دەستیان دەکرد بە ئاور کردنەوە. بازبازدێن و هەرا و هوریا دەستی پێ دەکرد، و دەیانگووت :
گڕە مەشقەڵانەی خۆمانە
بە کوێری چاوی دوژمنانە
زەردی من لە تۆ
سووری تۆ لە من
پێکوڵە سووتێ پێم نەسووتێ
پێکوڵە سووتێ پێی تۆ سووتێ
ساڵی ئێمە پیرۆز بێ
لە دوژمنان ئاڵۆز بێ
وە پاش ئەوانە ، هەلاوە مەلاوە یان هەتەرێ و مەتەرێ.
نەورۆز ئاوڕدانەوەیە لە مێژوو، ڕوانینە لەبەردەم ئاوێنەی حەقیقەت، کورد و نەورۆز ئاوەڵ دووانەن. شۆرشی سروشت و جم و جۆڵی بوونەوەران یا فەرەوەردەگان، یەکێک لە مەزنترین جێژنەکانی نەتەوەکەمانە و تەنانەت بۆتە هێمای خەبات و تێکۆشان. بۆ وەدەست هێنانی ئازادی و سەربەستی لە نێو نەتەوەی کورددا . دەڵێن عیل و هۆزەکانی کۆنی کورد هەمووی شوانە وێڵە و مەڕ دار بوون ژیانیان لە سۆنگەی ئەم ئاژەڵانەوە دابین دەبوو . لە شەوی ئەوەڵی بەهار زەوی مەڕ دەست پێدەکا و جێژنی هەرە گەورەی مەڕدارە و پێی دەڵێن جێژنی فەرەوەردەگان، و دووای سێزدە ڕۆژ لە بەهار واتە سێزدە بەدەر ، بەرخ لەگەڵ دایکی سارەما کراوە و لە کۆز ڕۆیشتۆتە دەرێ و هەر لە خۆشی بەرخەکان، ماڵ و خێزان لەگەڵ بەرخەکان ڕۆیشتوونە دەرێ. لە بارەی پەیدا بوونی نەورۆز باوەری جۆراوجۆر هەیە، هێندێک لەسەر ئەو باوەرەن خودا دنیای لەو ڕۆژەدا بەدی هێناوە، هێندێک دەڵێن چونکە خودا لەو ڕۆژەدا ئادەمی خوڵقاندووە بۆیە ناوی نراوە نەورۆز. دەستەیەکی دی لە سەر ئەو باوەرەن کە جەمشید لە سەرەتاوە ناوی جەم بووە کە گەیشتۆتە ئازەربایجان یان وڵاتی بابل، دەستوری داوە کە تەختێکی ڕازاوە بە زێر و گەوهەر لە سەر بەرزایی یەک بەرەو ڕۆژهەڵاتی بۆ دانێن و ئەو جار تاجێکی لەسەر ناوە و لەسەر تەختەکە دانیشتووە، کاتێک خۆر هەڵاتووە یەکەم تیشکەکەی کە لە تەختەکەی جەمی داوە خەرمانەیەکی گەشاوە و زێرینی لە دەوری تەختەکە ساز کردووە، خەلک بە دیتنی ئەو دیمەنە شاد دەبن و دەڵێن: ئەمە ڕۆژێکی نۆیە. هەر لە زمانی پەهلەوی دا بە تیشک دەڵێن شید و جەمیان کردووە بە جەمشید . لە دەقە ئەفسانەیەکاندا هاتووە کە یەکەمین شەممەی مانگی یەکی ساڵی ١٧٦٧ی پێش زایین حەزرەتی زەردەشت لە دایک بووە . بۆیە پێی دەڵێن نەورۆز.
🆔 @fzkbeyan_dashband
درێژەی باسەکە لە پۆستی دواییدا بخوێنەوە👇👇
بەناوی خوداوەندی جوانی و ئەوین
بۆ ئاگاداری خوشکانی بەڕێزی ئاوایی داشبەند،
خولی یەکەمی ڕێنووسی کوردی لە ڕۆژانی داهاتوودا دەست پێدەکات، تکایە ئەو کەسانەی کە هۆگری فێربوونی خوێندن و نووسین بە زمانی سکماکیمانن بە زووترین کات لەگەڵ بەرپرسی فێرگەی بەیانی لقی داشبەند پەیوەندی بگرن،
جێگای ئاماژەیە مناڵان و مێرمناڵانی خۆشەویستیشمان دەتوانن بەشداری بکەن.
وانە بێژ : خاتوو شادی
پەیوەندی بۆ ناونووسی و بەشداری لە کلاسەکان
👇👇👇👇
09141806049 کاوە داشبەندی
@fzkbeyan_dashband
✅ پەیامی بەرپرسی گشتیی ناوەندی فەرهەنگی و فێرکاریی بەیان، بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی زمانی زگماکی
📃 زمان بەرزترین ئاڵایە کە لەسەر لووتکەی فەرهەنگی هەر نەتەوەیەک دەشەکێتەوە و هێمای ناسایەتیی(هویت) هەر گەلێکە کە بە گەوهەری ڕەسەنایەتی و پێناسەی خۆی دەنازێ.
زمان دیاردەیەکی ناوازەیە کە ڕەوتی گەشەی مرۆڤ لە کۆمەڵگا، بە هۆی ئەوەوە لە نەوەیەک بۆ نەوەی داهاتوو ڕادەگوێزرێ.
زمان کلیلی تۆڕە پێوەندییەکان و سەرمایەی فەرهەنگیی هەر نەتەوەیەکە، کە تاکەکان بە هۆی ئەوەوە دەتوانن جگە لە پێوەندیی کۆمەڵایەتی، جۆرێک ناسایەتی و پێناسەی تایبەتی بە دەست بێنن. کە وایە بوون و ناسنامەی هەر تاکێک لە ئاستی ئەتنیکی و نەتەوەیی، بەستراوەتەوە بەو زمانەی کە فێری دەبێ. کاتێک لە پاراستن، گەشە و بەهێزی فەرهەنگی کۆمەڵگایەک قسە دەکرێ؛ زمانیش وەکوو فاکتەرێکی بنەڕەتی دێتە ئاراوە. چونکێ زمان وەکوو پردێک وایە کە فەرهەنگی ڕابردوو، ئێستا و داهاتوو پێکەوە گرێ دەدا.
هەروەها زمان زایەڵەی فەرهەنگی نەتەوەیەکە کە بەو زمانە دەدوێن و قسە دەکەن. دیاردەیەکە کە وەکوو بوونەوەرێک لەگەڵ خەڵکی کۆمەڵگای خۆی دەژی، دەگۆڕێ، گەشە دەستێنێ، بە خۆ دەنازێ و تەنانەت هەندێجار دەشمرێ. مردنی هەر زمانێک بە واتای مردنی بەشێک لە فەرهەنگ و کولتووری مرۆڤایەتییە. مردنی هەر زمانێک خەسارێکە بۆ ژیار و شارستانییەت و دەسکەوتەکانی مرۆڤ.
بۆ ئێمەی کورد، وەکوو بەشێک لە کۆمەڵگای مرۆڤایەتی و خاوەن ژیار و شارستانییەت، زمان فاکتەرێکی گرینگ و چارەنووسسازە لە فەرهەنگ و ناسنامەی نەتەوەییمان. لە ڕاستیدا زمان تەنیا چەکی مانەوە و پارێزگاری لە کەرامەت و ناسایەتیمانە.
زمانی کوردی تەنیا هۆی بوون و درێژەبەژیان و بەردەوامیمانە.
هەرچەند لە درێژاییی مێژووەوە تا ئێستا ئەوە زمانەکەمانە کە ئێمەی پاراستووە و پێشی قەڵاچۆبوونمانی گرتووە. بەڵام بەداخەوە ئێمەی کورد(بە هەر هۆیەک…) کەمتر لە بەشەکانی دیکە بایەخمان پێ داوە و کەمتر خۆمان لێی بە خاوەن زانیوە. کەمتر هەستمان بە بەرپرسایەتی کردووە و کەمتریش پاراستوومانە. بە جۆرێک کە ئەمڕۆ زمانی کوردی لەگەڵ قەیرانێکی گەورە دەستبەیەخەیە و شەڕی مان و نەمان.
پێویستە لەمڕۆوە هەموومان، هەر تاکێکێ کورد، خۆمان بە بەرپرس بزانین و وەکوو ئەرکێکی نەتەوایەتی بۆ مانەوە و پاراستن و گەشەی زیاتری تێ بکۆشین.
بۆ بەجێگەیاندنی ئەم ئەرکە گرینگە، گرینگترین و پێویستترین کار ئەوەیە، بە زووترن کات، هەموومان دەست بکەین بە خوێندن و نووسین بە زمانی کوردی و شۆڕشێکی زمانی هەڵگیرسێنین. هەروەها پسپۆڕان و زمانەوانانی کوردیش هەڵمەتی شوتنەوە و خاوێنکردنەوەی زمانەکەمان لە وشە و دەستەواژە بیانییەکان، دەست پێ بکەن و ئەرکی ڕێبەرایەتیی شۆڕشەکە بە ئەستۆ بگرن. لە بیرمان نەچێ ئەم زمان پیرۆزە میراتی پڕبایەخی مێژوو و باب و باپیرانمانە. ئەوان بە خوێن و گیان(بەبێ خوێندەواری) پاراستیان و بێ کەموکووڕی بە ئێمەیان گەیاند. پێویستە ئێمەی(خوێندەواریش؟؟) شان بدەینە بەر ئەم ئەرکە و ئەو ئەمانەتە پیرۆزە بێ کەموکووڕی بە نەوەی داهاتوو بگەیەنین.
“پیرۆز بێ ۲ی ڕەشەمە، ڕۆژی جیهانیی زمانی زگماکی”
وێڕای ڕێز و سپاس
بەرپرسی گشتیی ناوەندی فەرهەنگی و فێرکاریی بەیان
ئەمیر پیادە
ڕێکەوتی: ۲ی ڕەشەمەی ۲۷۲۰
📎 https://www.fzkbeyan.com/?p=991
🆔 @fzkbeyan
✅دووی ڕەشەمە ڕۆژی جیهانیی زمانی زگماکی پیرۆز بێ.
ــــــــــــــــــــــــــــــــ🌹🌹🌹
#فێرگەی_بەیان_لقی_داشبەند
🆔 @fzkbeyan_dashband
(پێناسەی گەلان لە جیهان،ئامیانی ڕەگەزایەتی، دروشمی نەتەوایەتی زمانە و بەس )
مامۆستا هەژار
ڕۆژی جیهانی زمانی دایکی واتا ۲ی ڕەشەمە (۲۱ی شوباتی) هەموو ساڵێک، مەبەست لە دیاری کردنی ئەو ڕۆژە بە نێوی ڕۆژی زمانی دایکی بەرزکردنەوەی ئاستی هەموو زمانەکان و فەرهەنگەکانە لە جیهاندا،
ئەو ڕۆژە یەکەمجار لە ۱۷ی نۆڤەمبری ساڵی ۱۹۹۹ لە لایەن ڕێکخراوەی یۆنیسکۆوە ڕاگەیەندرا،
لە ساڵی ۲۰۰٨یش ئەنجومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان پشتیوانی خۆی بۆ چالاکییەکانی ئەو ڕۆژە پیشان دا و ساڵی ۲۰۰٨ی کردە ساڵی نێو دەوڵەتیی زمانەکان،
ڕۆژی جیهانی زمانی دایکی سەرچاوەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ۱۹٥۲ لە وڵاتی بەنگلادش(ڕۆژهەڵاتی ئەوکاتی پاکستان پێش سەربەخۆیی)
ساڵی ۱۹٥۲ هەندێک لە خوێندکارانی زانکۆی داکا کە دژی سیاسەتی زمانیی دەوڵەتی پاکستان ناڕەزایەتیان دەربڕی بە دەستی هێزەکانی پۆلیس و سوپای پاکستان کوژران،
ڕێکخراوەی یونیسکۆ ڕۆژی ۲۱ی شوباتی بەرانبەر بە ۲ی ڕەشەممە وەک ڕۆژی زمانی دایکی ناودێێر کرد،
ناونانی ئەو ڕۆژە لە ساڵی۱۹۹۹ لە لایەن یونیسکۆ بە مەبەستی خزمەت بە جیاوازی زمانەکان و هەر وەها بۆ پارێزگاری کردن لەو زمانانەی کە لە ژێر مەترسی لەبەین چووندان،
زمان یەکێکە لە هەرە ئامرازە گرینگەکان بۆ پاراستی فەرهەنگ و کەلەپوورە جیاوازەکان، زمانی دایکی، یارمەتی مناڵ دەدات کە بە مێشکێکی کراوەوە بیر لە بابەتەکان بکاتەوە،
زمانی دایکی هەر ئەو زمانەیە کە منداڵ لە سەرەتای چاو هەڵێنانی بەڕووی دنیاوە لەگەڵی بەرەوڕوو دەبێ، کاتێک بە زمانی بێ زمانی خۆی دەگری، دەنگێکی بلاوێن و خۆش بە ناوی زمانی دایکی ئارامی دەکاتەوە؛ ئەو مناڵە بەرە بەرە لەگەڵ گەورەبوونی، زیاتر هۆگری ئەو زمانە دەبێت و هەموو قسە و خۆزگە و ئاواتەکانی پێ دەردەبڕێ و تەواو هەست بەوە دەکا کە ئەو زمانە بەشێکی هەرە گرینگی ژیانی ئەوە، ڕەنگ بێ ئەگەر بڵێم بێ ئەو زمانە بۆشایەکی زۆر گەورە لە ژیان هەست پێدەکرێ پێدرێژیم نەکردووە! ئەوەش بە باشی بزانین، ئەوەی کە گەلانی دنیا لێک جیا دەکاتەوە: نە بەرگ و لیباسە و نە ڕەنگ و پێستی مرۆڤەکانە... بەڵکوو ئەوە ئەو زمانەیە کە گەلانی دنیای لێک جیا کردۆتەوە.
ئێمەی کوردیش وەک هەموو گەلانی دنیا زمانی تایبەت بە خۆمان هەیە، کە لە باب و باپیرانمانەوە سینە بە سینە تائێرە هاتووە دەتوانم بڵێم: بۆ پاراستنی ئەو زمانە چ دەربەدەری و ماڵوێرانییەک نەماوە کە نەیبینن و نەیچێژن؛ تا ئەو میراتە بە نرخ و ئەو خەزێنە پڕ لە زێڕ و ئاڵتوونە بێ کەموکوڕی بە ئێمە بگەیێنن، ئێستاش لە ناو هەموو گەلاندا بە پێی ئەو زمانە دەمانناسن و جگە لەو زمانە پێناسەیەکی ترمان نییە.
بەڵام بە داخێکی گرانەوە بە پێچەوانەی هەموو گەلانی زیندووی دنیا کە حەول دەدەن بۆ پاراستن و پەرەپێدانی زمانی خۆیان ئێمەی کورد ڕۆژ بە ڕۆژ لەسەر بنج و بنەمای خۆمان لامان داوە!
سەرەڕای ئەوەی کە دڵسۆزان و خەمخۆرانی زمانەکەمان ماندوو نەناسانە کات و ساتی خۆیان بۆ خزمەت بە زمان و کەلەپووری کوردی تەرخان کردووە، دەتوانم بڵێم پێشوازیەکی زۆر سارد و سڕیان لێ دەکرێ و بگرە لە زۆر شوێنیش بێ ڕێزیان پێ کراوە!!
ئەوە لە کاتێکدایە کە باس لە پێشکەوتن دەکەین و دەمانهەوێ خۆمان بە جۆرێک ئەمڕۆیی نیشان بدەین
بەڵام کام پێشکەوتن؟
لەسەر کام بنج و ڕیشە؟
ئاخۆ لە وڵاتێک دوکتور و ئەندازیار و مامۆستایانی ئایینی و قوتابخانەکانمان و بگرە هەندێکیش لە نووسەرانمان نازانن ناوی خۆیان بە زمانی سکماکی خۆیان بنووسن پێشکەوتن دەستەبەر دەبێت؟
ئاخۆ کاتێک وشەی بیانی فێری منداڵەکانمان دەکەین و لە زمانی خۆیان بێبەشیان دەکەین پێشکەوتن دەستەبەر دەبێت؟
نا برای من، نا خوشکی من، ئێمە لە گوێی فیلدا خەوتووین و ئەو خەیاڵاتانەمان جگە لە بڵقێکی سەر ئاو شتێکی تر نییە.!
زۆربەشمان لە سەر ئەو باوەڕەین کە زمانی بیانی بەسەرماندا زاڵە، زمانی بیانی بۆ بەسەر زمانماندا زاڵە؟
کێ زاڵی کرد؟
ئەوەی کە من و تۆ خۆمان پێمان عەیب و عارە بە کوردی بخوێنین و بنووسین و منداڵەکەشمان لەو مافە بێ بەش دەکەین و بێ ئەوەی ئاگا بکەین و بەخۆمان بزانین خۆمان زمانی بیانیمان زاڵ کردووە و بیانییەکانمان سواری شان و پیلی خۆمان کردووە!
ڕاشکاوانە بڵێم، ئێمە تا سواری نەدەین کەس سوارمان نابێ، بۆخۆمانین زمانی خۆمان فەوتاندووە من ناڵێم زمانەکانی دیکە نەزانین بەڵکوو شانازییە لە هەموو زمانە زیندووەکانی دونیا بزانین بەڵام بەر لە هەموویان زمانەکەی خۆمان،بێنن چاو لێ بکەن گوڵخانەیەک کاتێک دڕکێکی تێدا دەبێ چی دەکەین؟ یەکەم کار کە دەیکەین هەول دەدەین ئەو دڕکە لە ڕیشەوە دەرهێنین و وشکی بکەین.
بەڵێ من و تۆش هەر چەند جوان و پڕ بۆن بین...
بەڵام: لە نێو زمانی بیانیدا بە چاوی دڕکێک سەیرمان دەکەن و ئاخری ڕۆژێک وشکمان دەکەن.
دەی کەوایە بۆ نایەین لە سەر بنج و ڕیشەی خۆمان باڵا بکەین و گوڵ دەرکەین و جوانیمان بە دنیا نیشان بدەین؟
✍ #کاوە_داشبەندی
@kaveh_dashbandi
زمانی دایکی...
هەناسەکانم دێنە ئەژمار ئەو کات کە زارم دێتە گۆ بە تۆوە.
گوێیەکانم: زانیومە کە گوێیەکانم جیا لە بیستنی تۆ، هیچ دەنگێکی پێخۆش نییە و توانایی وەرگرتنی نییە.
لەگەڵ هەر دەنگێک کە لە هەر گەروویە دێیتەدەر، جوان و ڕازاوەی، لەنێوان گریانی نیوەشەوی منداڵانی شیرەخۆرە کە سبەینان میراتگری تۆن.
هەتا لای لایەکانی دایکان بەدەم بێشکە ڕاژاندنەوە، و لە باهۆی گەنجەکان، هەتا دەنگی پڕ لە هێز و توانی باوکەکان، و لە پڕمە و قاقا کێشانی کیژۆڵانی نەشمیل و شێرەژنان، هەتا، چیرۆک و قەیاتی داپیر و باپیرەکان...
تێ گەیشتووم کە ڕوحی مردووم بەتۆوە گیان دەگرێ.
لە قوڵەدارێکی ئیشکی دووقەڵش بوو، لە دەست بەخشەندەییت،
هەتا: خۆشی شەوانی ئەودەممان درێژتر لە شەوی یەڵدا بکا، یا پێستی بۆنگکراو بۆ دەف ژەنینی گەڕی "هەڵپەڕکێ" و شەمامەی ئێوەن ئێمە بەرەو بەرزی و بەرزترینەکان هەڵدەکێشن.
ئەو گوڵە ڕەنگاوڕەنگەن کە بە باڵای داوی بێڕەنگ، هەتا نەخش و نیگاری تەونکەر وێنە دەبەستێ.
هەموو بە تێکڕایی بە تۆوە سەرلەنوێ گیان دەگرنەوە، ئەوکات مەسیح ئاسا هەناسەیان پێدەدەی.
گیانم بەقوربانت بێ لێم بڕوانە ...
بەڵێ تۆ لێم بڕوانە ئەی زمانی سکماکی
تۆ لێم بڕوانە کە خۆم لێ ونبووە و
ڕابردوو و ڕابردووەکانم بە ئەمڕۆ فرۆشتووە.
تۆ لێم بڕوانە، من بێتۆ پووشی بەر هەتاوم.
سەرلێشێواو و نادیارم و بێناو و نیشان.
تۆ لێم بڕوانە: کە هەڵگری ناو و هۆی شانزیم لەپێناو ڕێبازی تۆدایە.
هێمنی دڵی هەموانی و هیمەتێک بکە و
هەموومان بانگ بکە بۆ ئەم شوێنە ڕازێنراوە تاکوو
هەموو پێکەوە بخوێنین، تاکوو بە یەک دەنگ بخوێنین،
بخوێنینەوە هەتا دونیا دەنگ بداتەوە
بخوێنین و یەک دەنگ، دەنگ هەڵبڕین و بخوێنین کە: "(ئێمە کوردین و کوردستانین)"
و.. #دڵنیا_ڕەحیمی
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
#هاوڕێی_کوردم_خوشک_و_برای_گیانیم_زمانپارێزی_شکۆی_خۆڕاگرییە.
#pîroz_bê_dûî_reşemme_rojî_zimanî_sikmakî
#kurd
#kurd_ziman
#kurdistan_nîştînan
ـــــــــــــــــــــــ🌾🌞🌾
#فێرگەی_بەیان_لقی_داشبەند
@fzkbeyan_dashband
ئەمڕۆ " ۳ی ڕێبەندانی۲۷۲۰ی کوردی"
هاوکاتە لەگەڵ ساڵڕۆژی کۆچی دواییی مامۆستای نەمر "محەممەدی ماملێ" لە ساڵی ۲٦۹٨ی کوردی (۱۳۷۷)هەتاوی
ڕۆحی بەرزی شاد و یاد و ناوی هەرمان
ــــــــــــــــــــــــــــــــ🌹🌹🌹
#فێرگەی_بەیان_لقی_داشبەن
@fzkbeyan_dashband
🆔 @fzkbeyan
بەیانیت باش دڵم سۆمایی چاوم
نەسیمی بەربەیانی پێش هەتاوم
بەفێنکایی هەناسەت باوەشێنێ
بکە فێنک هەموو جەرگ و هەناوم
بەیانیت باش بە قوربانی خەوت بم
فیدای زولفی وەکوو تاری شەوت بم
دە هەستە خۆر هەڵاتووە بمدوێنە
فیدای قاسپەی وەکوو خاسە کەوت بم
#خاڵە_قازی
ـــــــــــــــــــــــــ🌾🌞🌾
#فێرگەی_بەیان_لقی_داشبەند
@fzkbeyan_dashband