gawhar9 | Unsorted

Telegram-канал gawhar9 - کاناڵی گەوھەرى ئيسلام

-

كانالى گەوهەرى ئيسلام تايبەت بەكورته وتارەكانى م محمد ملافائق و م أحمد ملافائق رەحمەتى خواتان لێبێت كاناڵەكەمان بڵاو كەنەوه بائێوەش لەوخێرەدا بەشداربن جزاکم اللە خیرا لينگى كاناڵ 👇 @gawhar9

Subscribe to a channel

کاناڵی گەوھەرى ئيسلام

/channel/kanalifarmifaki

Читать полностью…

کاناڵی گەوھەرى ئيسلام

شیعرێکی بەسۆز لەسەر دایک و باوک جا جوان گوێبگرە با خۆتت بیرکەوێتەوە

/channel/moxtartellhe

Читать полностью…

کاناڵی گەوھەرى ئيسلام

ئەمەش تەفسیرێکی کورتو پوختی سورەتى~القدر~ە کەسێک بیەوێت سودی لێبینێت👇

https://youtu.be/CDE5jVW8yzs

Читать полностью…

کاناڵی گەوھەرى ئيسلام

ئێمەو قورئان
خۆشەویستانم ھەریەک لە ئێمە ئەگەر نامەیەکی لەبرایەکیەوە بۆ بێت یەکسەر وەڵامی دەداتەوەو سوپاسی دەکات بۆ بەسەرکردنەوەی، خۆئەگەر نەتوانێت لەوکاتەدا وەڵامی باتەوە بەھۆی سەرقاڵیەوە بیری چێتەوە بەرامبەرەکەی لەدڵیدا چەندان شت دروست دەبێت و دەست دەکات بەتەحلیل و شیکاری بۆ جوابی نەدامەوە؟ تۆ بڵێی شتێک ڕویدابێت و من نەزانم؟ نەخێر ماوەیەکە ھەستەکەم گۆڕاوە، نەخێر ئەو ھەر تۆزێ لوت بەرزەو..... ھەتادوای، بۆچی؟ تەنھا لەبەر ئەوەی وەڵامی نامەکەی ئەمی نەدایەوە لەکاتێکیشدا لە بیری چوە،  تەشبیھ نەبێت ~ولله المثل الأعلى~ ئەم قورئانەش نامەو پەیامێکی گەورەیە لەپەروەردگارەوە بۆمان ھاتوە، دەزانیت لەچەن شوێن بانگمان دەکات و تۆ ھەر وەڵام نادەیتەوە؟ دەزانیت تەواوی ژیانی ڕاستی مرۆڤەکان لەناو قورئاندایە؟ دەی بزانە دۆستەکەت لەدونیادا یەکجار بۆیەک نامە وەڵامت نەبوو شت لەدڵیدا دروست بوو دڵی یەشا، ئەی پرسیارت کردوە لەخۆت چەنجار قورئان بانگی لێکردویت و تۆ ھەربێ ئاگاو ھەرپشتت لەبانگی کردوە؟ وانازانیت پەروەردگاریش تۆی دابێتە دەس نەفست و شەیتان و ھەڕەشەی سەخت چاوەڕێت بێت چونکە جوابی نامەکەی نادەیتەوە.
{وَقَالَ الرَّسُولُ يَا رَبِّ إِنَّ قَوْمِي اتَّخَذُوا هَذَا الْقُرْآَنَ مَهْجُورًا}
قورئان بەم شێوە شکاتی سەروەرمان ﷺ بۆباس دەکات، پێغەمبەر ﷺ فەرموی ئەی پەروەردگارم قەومەکەم وازیان لەقورئان ھێناوەو گوێی پێ نادەن.
ئایا ئەم سکاڵاو شکاتی پێغەمبەرە ﷺ تۆیشی نەگرتۆتەوە؟

بەخەبەر وەرەوە وازبێنە لەبێ ئاگاییت بچۆ کونجێکی ماڵەکەت و لۆمەی خۆتکەو داوای لێبوردن لەپەروەردگارت بکە کەچەنێکە نامەکەیت نەخوێندۆتەوەو وازت لێھێناوەو وەڵامی نادەیتەوەو ھەرنازانی چ باسە، یان ھەرنازانی بیخوێنیتەوەو تەفسیرەکەی سفریت تیایداو کەچی بەقەد دەیان زاناش دەم لەم دینە دەکوتیت! کەئەمەش ئەوپەڕی دوریە لەدین و ژینی ڕاستی.
بەڕاستی باجی گەورە دەدەیت ئەگەر نەیەیتەوە خەبەر نەشڵێیت قورئان فێرنابم و کاتم نیەو قورسە چونکە خۆت دەزانیت وانیە و ئەوەندە ئاسانکاری کراوە کەکە س بیانوی نەمێنێت بەڵام تۆ دوای خۆشیە کاتیەکان کەوتویت و دڵت ڕەق بوەو ھیچی تر.

چ قورئانێکە؟ فەرمودەی خوداوەندی بەدیھێنەر
چ قورئانێکە؟ خەڵاتی شای مەدینەی عیلم و عیرفانە

چ قورئانێکە؟ بەرنامەی خوداتە ئەی نەوەی ئادەم
چ قورئانێکە؟ یاسای تۆیە تا گێتی لەدەورانە


/channel/moxtartellhe

Читать полностью…

کاناڵی گەوھەرى ئيسلام

بەداخەوە نەفس و دەرون زۆر جار خۆی هەڵدەخەڵەتێنێ و نایەوێ خۆی ماندوو بكات و لەسەری قورسە بچێتە ناو ناوەڕۆك و ناواخنی ئەو شتانای لای گرنگەو خۆی خەریك دەكا بە ڕواڵەتێك كە زەرەریشی لێنەدات سودی پێناگەیەنێت..

نمونەی ئەمە زۆرە یەكێك لە دیاردەكانی لە ناو فێرخوازانی كوردستان بڵاو بۆتەوە بابەتی شەهادەو ئیجازەیە،وا دەزانێ زانست بە ئیجازەو شه هادەیە كە گەر ناوەڕۆكی زانستەكە نەزانێت هیچ سودی پێناگەیەنێت..

دەبینی گرنگی زۆر دەدات بە ئیجازەو شەهادە و گرنگی بە فێربونی زانستەكە نادات و ئیخلاس و تێگەشتن لە فێرخوازی كاریگەری زۆری لەسەر ئەم. دیاردە هەیە..

خوای گەورە بەسیرەت و بەرچاو ڕۆشنیمان پێبدات و شتەكان چۆنە وەك خۆی بیبینین و عەمەلمان پێببەخشێت

Читать полностью…

کاناڵی گەوھەرى ئيسلام

/channel/mhamadnajem

Читать полностью…

کاناڵی گەوھەرى ئيسلام

https://m.facebook.com/story.php?story_fbid=pfbid0qhkfjY8KmtikEwTCeR9eGVG2w4tjLYc3tQ99YpRTG7izUe9pBkhNc1KsEaXhpaael&id=100063638683409

Читать полностью…

کاناڵی گەوھەرى ئيسلام

ئەم منداڵەی کەدەیبینن ناوى العلاّمة یە کەبەڕاستی ناوەکەی لەکیس نەداوە ئەمە جگە لەوەی ھەمو قورئانی لەبەرە ئەم مەتنانەی تریشی ھەموو لەبەرە:
١-لامية الأفعال
٢-الآجرومية
٣-قطر الندى
٤-الرسالة للقيرواني
٥-نظم الكفاف
٦-الجزرية
٧-تحفة الأطفال
٨-قرة الأبصار
٩-عمود النسب
لە ئێستادا ألفيةی ابن مالك دەخوێنێت

لەوسەفەرەی کە بۆ مۆریتانیام کرد منداڵێکم بینی تەمەنی نەبو بوە (١٢) ساڵ جگە لەوەی تەواوی قورئانی وەک ناوی خۆی لەبەربوو ھەر زانستێکم لێ پرسیار دەکرد لەو سەرەوەی دەھاتەوەو ئاخر مەتنی تیایدا لەبەر کردبوو.

بەڕێزان ئەم شتانە سەیرنین ئەوە سەیرە کەلای خۆمان ھەیە ئەگینا ئەسڵ ئەمەیە و زانایان ھەر لەمنداڵیەوە بەم شێوە پەروەردەکراون.

بۆ نەجاتی ئەم گەلە کۆیلە و هەژار و بێکەسە
گیانی پاک و بیری تیژ و ڕێگەناسینم دەوێ

/channel/moxtartellhe

Читать полностью…

کاناڵی گەوھەرى ئيسلام

"الصَّلَاةُ الْمَعْرُوفَةُ بصلاة الرغائب وهي ثنتى عَشْرَةَ رَكْعَةً تُصَلَّى بَيْنَ الْمَغْرِبِ وَالْعِشَاءِ لَيْلَةَ أَوَّلِ جُمُعَةٍ فِي رَجَبٍ وَصَلَاةُ لَيْلَةِ نِصْفِ شَعْبَانَ مِائَةُ رَكْعَةٍ وَهَاتَانِ الصَّلَاتَانِ بِدْعَتَانِ وَمُنْكَرَانِ قَبِيحَتَانِ وَلَا يُغْتَرُّ بِذَكَرِهِمَا فِي كِتَابِ قُوتِ الْقُلُوبِ وَإِحْيَاءِ عُلُومِ الدِّينِ وَلَا بِالْحَدِيثِ الْمَذْكُورِ فِيهِمَا فَإِنَّ كُلَّ ذَلِكَ بَاطِلٌ وَلَا يُغْتَرُّ بِبَعْضِ مَنْ اشْتَبَهَ عَلَيْهِ حُكْمُهُمَا مِنْ الْأَئِمَّةِ فَصَنَّفَ وَرَقَاتٍ فِي اسْتِحْبَابِهِمَا فَإِنَّهُ غَالِطٌ فِي ذَلِكَ وَقَدْ صَنَّفَ الشَّيْخُ الْإِمَامُ أَبُو مُحَمَّدٍ عبد الرحمن بن اسمعيل الْمَقْدِسِيُّ كِتَابًا نَفِيسًا فِي إبْطَالِهِمَا فَأَحْسَنَ فِيهِ وَأَجَادَ رَحِمَهُ اللَّهُ".


( المجموع شرح المهذب )

Читать полностью…

کاناڵی گەوھەرى ئيسلام

مژده مژده بو خوشكان كەناڵێكی تایبەت دادە دادەنێم بە ئافرەتان تا مەجالی زیاتریان ببێت بۆ فێربوون...هەتەی جارێك و دەشتوانن هەر لێرە لەوانەكان. بەشدار بن..

بەمەش دڵنیاترەو سودی زیاترە.. هەندێ خاڵی تر لێرە پێویست ناكا باسی كەم

عن أبي سعيدٍ الخُدريِّ - رضي الله عنه - قال: قالتِ النِّساءُ للنبيِّ - صلى الله عليه وسلم -: غَلَبَنا عليك الرجال، فاجعلْ لنا يومًا من نفسك؛ فوعدهنَّ يومًا لقيهنَّ فيه، فوعظهنَّ وأمرهنَّ؛ فكان فيما قال لهنَّ: ((ما مِنكنَّ امرأةٌ تُقدِّم ثلاثةً من ولدِها إلا كان لها حجابًا من النار))، فقالت امرأة: واثنينِ؟ فقال: ((واثنين))؛ رواه الشيخان


كێ ویستی ئاگادارم كات


وانەکانی مامۆستا محمد نجیم
زانسته شە رعی و بابەتە فیکرییەکان

تکایە ھەرکەس لای خۆیەوە بلاويكاته وه


/channel/mhamadnajem

Читать полностью…

کاناڵی گەوھەرى ئيسلام

لەم کتێبەدا چەندان ئامۆژگاری بەسودی زانایان و ژیانی گەورەپیاوان لەگەڵ قورئاندا باس کراوە دڵنیام بەگوێگرتنت لەم کتێبە نازدارە ژیانت دەگۆڕێت و ھەوڵی لەبەرکردنى قورئان دەدەیت بۆیە بەزوترین کات گوێبیستی ئەم فەرمودە شیرینانەی سەروەرو نوری چاومان بە { ﷺ }
لەبەریانکەو ژیانێکی تازەدەست پێ بکە لەگەڵ قورئانی پیرۆزدا

چ قورئانێکە؟ فەرمودەی خوداوەندی بەدیھێنەر
چ قورئانێکە؟ خەڵاتی شای مەدینەی عیلم و عیرفانە

چ قورئانێکە؟ بەرنامەی خوداتە ئەی نەوەی ئادەم
چ قورئانێکە؟ یاسای تۆیە تا گێتی لەدەورانە

ئەگەر زۆر دارێ لێی سەندوویت و ناھێڵێ کە حاکم بێ
ئیتر بۆچی ئەنوی؟ ھەستە! چ کاتی پرخە لێدانە؟

لەڕێوی گەڕ نەبێ ترست، خەباتی خۆت بکە بێ خەم
موسوڵمان کەی ئەبێ وابێ؟ موسوڵمان شێری مەیدانە

موسوڵمان، یەکگرن، ڕیزبن، بە پڕدەم بانگ بکەن؛ فەرمون
لەیاسای خەڵکی بێزارین و یاسای ئێمە قورئانە

بەشەر پەرسی لەیاسای ئێمەدا جێگەی نیەو نابێ
لەلامان غەیری خوا پەرسی سەراسەر سووچ و تاوانە


لەڕێگەی ئەم بەستەرەوە گوێبیستی سەرجەم وانەکانبە 👇


/channel/moxtartellhe

Читать полностью…

کاناڵی گەوھەرى ئيسلام

خێرو پاداشتی هەندێک لە عیبادەتەکان

Читать полностью…

کاناڵی گەوھەرى ئيسلام

#پوختەۍ_ئادابەڪانۍ_ڕۆژۍ_هەینۍ

❶ خۆشۆردن ڪە واجبە
❷ زوو ڕۆیشتن بۆ مزڪەوت
❸ لە بەرڪردنۍ پۆ شاڪی جوان
❹ نزیك بوو نەوە لە وتار خوێن
❺ باش گوێگردن لە هەر دوو وتارەڪە
❻ خوێندنۍ سورەتی الڪهف
❼ زۆر سەڵاودان لەسەر پێغەمبەر ﷺ
❽ سیواك ڪردن و بۆن خۆش ڪردن و سەرچەورڪردن
❾ بێ دەنگ بوون لە ڪاتۍ وتارەڪە دا
❿ پاڕانە و دوعا ڪردن لە دواۍ نوێژۍ عەسر تا بانگۍ مغرب

Читать полностью…

کاناڵی گەوھەرى ئيسلام

سوورتر بە لەسەر ئیسلام و بترسە
ھەڵەی کەس لەسەر ئیسلام مەژمێرە

ئێمەی موسوڵمان پێوەرمان قورئان و فەرمودەیەو پیاوانی ئایین لای ئێمە بوونی نیە..ڕێێزێکی زۆۆۆر دەگرین لە زاناکانمان لەبەر ئەو زانستەی ھەڵیان گرتوەو کردەوەی پێدەکەن و ڕێگەی ڕاستمان بۆ ڕوون دەکەنەوە و لە ڕێی چەوت و خراپە ئاگادارمان دەکەنەوە..بەڵام ھەرگییز ئیمان و ئیسلامی خۆمان نابەستین بە ھیییچ کەسێکەوە و گەر ھەموو زاناو مامۆستاو مەلاکانیش واز لە ئیسلام بێنن ئێمە زیاتر سور دەبین لەسەر ئیسلام..وە گەر ھەر مامۆستایەک ناشەرعی بکات ئەوە خۆی لەدەست دەدات و ئاینی ئیسلام و ڕێبازی سەلەف لەوکارە ھەڵە بەرین و پاک و بێگەردن..

بەڵام چەند وانەیەک وەردەگرین:

١-خۆت ھەڵمەواسە بە کەسەوەو دەروێشایەتی بۆ کەس مەکە

٢-ئاین و ئیسلامت مەبەستە بەکەسەوە با نائومێد نەبی لە کۆتاییدا مرۆڤ ھەر مرۆڤە

٣-مامۆستای ئاینی ھەر ئەوە نیە وتار دەدات بەڵکو کەسێکە کاتێک بێدەنگە کاریگەری زیاترە و لەخواترس و دەم پاک و داوێن پاک و بۆ خودا سوڵحاوە

٤-لەسەر فێرخوازان و فەقێ و مامۆستاو مەلاکانە زۆۆر گرنگی بدەن بە لایەنی پاڵفتەی دەروون و تەزکیەو خۆیان زۆۆر تۆکمەکەن دواتر بانگەواز کەن

٥-ئافرەت چەکێکی کوشندەیە و دەبێت لە کۆن و تازەدا و لە ژێر ھییچ پاساوێکدا ڕێگە بە خۆت مەدە خەلوەت لەگەڵ ئافرەتی بێگانە بکەیت

٦- ھەزارەھا مۆمستای ئاینی ھەیە سوودت لێدیوەو ڕێنمایی کردوی زۆر ستەمەو سپڵەییە ھەموی زەربی سفر کەیت لەبەر ھەڵەی ھەندێکیان

٧-مامۆستای ئایین لە ھەسارەیەکی تر نیەو بەردەوام مامەڵەی لەگەڵ دەکەیت دەزانی زۆریان بێوەیی و پاکن نابێ تۆ لەبەر ھەڵەی ھەندێک لە کەداریان کەیت

بۆیە سوورتر بین و زیاتر بترسین لە فیتنەو تاقی کردنەوەو داوا لە خوای گەورە بکەین پارێزراومان کات
..زیاتر ئەم بابەتانە بە وردی لەسەر دەنوسم خوای گەورە یار بێت

Читать полностью…

کاناڵی گەوھەرى ئيسلام

#ماموستااحمد_ملا_فائق_شارەزووری
نزیک بوونەوەی عولەما لە دەسەڵات سه تم كارو زاله م.
چ جاي عه لمانيو بي دينو نوكه ري يهودو نصارى بن

Читать полностью…

کاناڵی گەوھەرى ئيسلام

لە بابەتە ئاڵۆزەکانی زانستی فیقھ بابەتی سوڕی مانگانەو خوێنچڕکەو نیفاسە وە ئافرەتان واجبە لەسەریان خۆیان باش شارەزاکەن لەم بابەی زانست برای خۆشەویستمان مامۆستا محمد نەجیم مۆفەق بێت کتێبێکی نازدار شەرح دەکات پەیوەست بەو بابە سەختەی عیلم بۆیە سود بینن لەوانەکانی و خوشکانتانی لێ ئاگادار کەنەوە

ئەمەش لینگی کەناڵەکەیەتی بینێرن بۆ خوشکانتان👇

/channel/mhamadnajem

Читать полностью…

کاناڵی گەوھەرى ئيسلام

دەردەدڵێك بەزمانی سادە

بەردەوام ئەوەنەی تۆزێ چاوم كردۆتەوە خەفەت دەخۆم لە حاڵی خۆمان واتە كورد و بەتایبەت كوردستان لەڕوی دینداریەوە بەتایبەت... نازانم پیسی و تاوانی زۆرمانە وامان بەسەردێت

لەوەختی فەقێیەتیمان دا كە خەریكی دەرسو دەوربوین سەلەفیەتێكی سەقەت بڵاوبوبیەوەو فیتنە بوو لە مزگەوت و زۆر شت بە بیدعە یان سونە دادەنرا كە دوای بۆمان دەركەوت دەلیلەكەی لاواز بوو..شەڕی گەورە دەكرا لەسەر پەنجە جوڵاندن لە تەحیات و هەرلایەك ئەوی تری بە تەركی سونەت و ..لەقەڵەمدەدا

یان كێشەی گەورە ئەوەبوو دەس لە كوێدا بگیرێت یان هەركەس جل و بەرگی لەخوار قولە قاپیەوە بێت نابێ سەلامی لێكرێ و دەبێ هەجر كرێ و
وردە وردە ئەم بابەتە كاڵبویەوەو فیكرەی تەكفیر ی ناڕەوا هاتە ئاراوەو تائێستەش بە خراپترین شێوە تەشەنەی كردوەو زۆرێك لە مامۆستاكانیش لێی بێدەنگن بۆ ؟...

لەولاشەوە ئەوەی بە سۆفی یان مەزهەبی دادەنرا بەرامبەری دەكرد بە جاسوسی وڵاتان و وەهابی و مێشك وشك و ڕقیان لە پەیامبەرە(صلى الله عليه و سلم)

لە ئێستەشدا كە دینداریكی باش پەرەی سەندوە بەداخەوە

لەسەر ڕەوتی سەلەفی توندڕەویەك و تەكفیرێكی ناڕەواو و بەرامبەر زانایان و ئومەتی ئیسلامی و بێئەدەبیەكی زۆۆر تەشەنەی سەندوە

لەولاشەوە بە ناوی پاراستنی بیروباوەڕو زیندوكردنەوەی ئەشعەریەت كۆمەڵێك خەریكی دوبەرەكی و دەم پیسی و گەنج پەروەردەكردنن لەسەر ڕق و قینەو كە زۆرێكیان بەوردی ئاگایان لە عەقیدەی ئەشعەری و ئەشاعیرە نیە و گەنجی داماویان پێوە مەشغوڵ كردوە

با لێرەدا بوەستین

لەناو زۆربەی خەڵكیش عەلمانیەت ئیشی خۆی چاك كردوە

زینا و نێر بازی وەك ئاوخواردنەوەی لێهاتوەو ڕێكخراوی هەیەو زۆرێك بەهۆی موبایلەوە توش بون و سەریان لێشێواوە و

ڕێژەی تەڵاق زۆر بوەو غەش و ڕیباو زوڵم و ستەم و ئیش كردن بە ئافرەت و تێكەڵ پێكردنی لە هەموو بوارەكانی ژیان بەبێ هییچ ڕەچاوكردنێكی مەرجە شەرعیەكان و لەهەموی خراپتر نەهێشتنی بیروباوەڕو بڵاوكردنەوەی ئیلحادو ...


زۆر دڵسۆزی مەزهەبی شافیعی؟ كوا شەرع هەر كاری پێدەكرێ تا كار بە مەزهەب بكرێ؟هەر لیژنەی فەتوا نیە لەسەرفیترەو زۆر بابەت لە مەزهەب دەردەچێ؟ بۆ ئەم شەڕی ئەشعەرێتی و مەزهەب دەكەن بەحساب شەڕی حوكمی شەرع ناكەن؟ ئادەی كوا چ خزمەتیكتان بە مەزهەبی شافیعی كردوە لە كوردستان؟

بێگومان بێئەدەبی بەرامبەر هەر موسوڵمانێك دەبێ ڕێی لێبگرین چ جای زانایان!!

كەوابێ ئەمە دروست كردنی قەزیەیەكە و گەورەكردنی و خەڵك پێوە مەشغوڵ كردنێتی كە پێویست ناكا

كوا حوجرەكانی جاران؟ كێ دەخوێنێ؟! كەسانێكی كەم دە واز بێنن با عیلمی شەرعی فێربێت و فێری ڕق و قینەو شەڕە دەنووكی مەكە لەسەرەتاوە با قینەی بۆ موسوڵمان دروست نەبێ

داواكارم لەخوای گەورەنەبین بە مایەی فیتنەو دوبەرەكی نانەوە و بتوانین سودێك بگەیەنین


قسە زۆرە بەس ئەوەنە بەس بێت و داوادەكەم خۆتان بەم بابەتانەوە مەشغول مەكەن ئەونەتان زانی دەڕواو هەرماوەیەكە

Читать полностью…

کاناڵی گەوھەرى ئيسلام

/channel/moxtartellhe

Читать полностью…

کاناڵی گەوھەرى ئيسلام

قيل ليحيى بن معاذ رحمه الله تعالى متى يكون العبد مخلصًا؟
فقال: إذا صار خُلُقه كخُلق الرّضيع لا يبالي من من مدحه أو ذمه .

منداڵی شیرە خۆرە ..وەسفی كەیت و بڵێ چەند جوانەو واوایە یان بڵێ كە ناشرینەو وا وایە هیچ گوێی پێدەدا؟
دەی هەركات گەشتیتە ئەو ئاستەو گوێت لێنەبوو خەڵك وەسفت كەن بە چاكە یان خراپە ئەوە گەشتویتە پلەی ئیخڵاس..

خوای گەورە ئیخڵاس بە هەموومان ببەخشێت

Читать полностью…

کاناڵی گەوھەرى ئيسلام

پوختەی خۆرگیران و مانگ گیران

Читать полностью…

کاناڵی گەوھەرى ئيسلام

شێخ عمر خوێندکارێکی دکتۆرایە لە زانکۆی ئیسلامی لەشاری مەدینەی پیرۆز لەبەشی فەرمودە و خەڵکی عێراقە
ما شاء الله پیاوێکی زۆر دڵسۆزو خەمخۆرە بۆ ھاوڕێکانی و کەم وێنەیە لەدڵسۆزیدا چەن جارێک باسی دایکی بۆکردم کە چۆن دوجار توشی سەرەتان بووە بەڵام دەستی داوەتە قورئان و ڕۆژانە پێنج بۆ شەش کاتژمێر سەرقاڵی خوێندنەوەو تەفسیری قورئان بووە تا ھەمو قورئان لەبەردەکات لەئەنجامدا
بە فەزڵی پەروەردگارو بەرەکەتی قورئانەکەی ھەردو جۆری سەرەتانەکەی تێپە ڕاندوە و عەیبی نەماوە الحمد للە

کەواتە ئەی ئەوانەی نەخۆشن باتوشی سەرەتانیش بوبن نائومێد مەبن بەڕاستی ھەرکەس ھەر نەخۆشی و کێشەیەکی ھەبێت بەڕاستی ڕوبکاتە قورئان و بەنیەتێکی پاکەوە بیخوێنێت دەبێتە شفاو چارەسەر بۆی إن شاء الله

قال سبحانه ﴿ وَنُنَزِّلُ مِنَ الْقُرْآنِ مَا هُوَ شِفَاءٌ وَرَحْمَةٌ لِلْمُؤْمِنِينَ وَلَا يَزِيدُ الظَّالِمِينَ إِلَّا خَسَارًا ﴾

ئێمەی فێرخوازیش جێگەی خۆیەتی دەرسێک لەچیرۆکی ئەم دایکە بەڕێزەمان فێربین و بەخۆماندا بچینەوەو کاتێکی باش دابنێین بۆ قورئان بە لەبەرکردنی و تێگەشتن لێی و خەڵکی فێرکردن و ھەمو جۆرە خزمەتەکانی


/channel/moxtartellhe

Читать полностью…

کاناڵی گەوھەرى ئيسلام

https://fb.watch/gcUVEwPgNC/

Читать полностью…

کاناڵی گەوھەرى ئيسلام

ھەموڕۆژێک پێویستە کاتێکمان ھەبێت بۆ لێپێچینەوە لەنەفسی خۆمان و سەرکۆنەکردنی ئەگینا بەڵاو کێشەکانی دونیا مەست و سەرخۆش و کاسمان دەکات

مەگەر مەیخانەیە دنیا کەوا کاسی لەبەر کەئسی
بەنەغمەی عوودی سوتاوی، بەنەشئەی تاسی تاساوی


زۆرینەمان وابێ ئاگابوین لەمردن و ڕۆژی دوایی مەگەر کەمردین ڕۆژی قیامەتمان بیرکەوێتەوە

خەیاڵی پووچی دنیا وادەماغ و دڵمی پێچاوە
قیامەت، ھەر مەگەر ڕۆژی قیامەت بێتەوە فکرم



بزانە ئەم تەمەنەت ھەلو دەرفەتێکەو کەڕۆشتیت گەڕانەوەت نیەو دوبارەبونەوەی نیە خەریکی بەھەشت کڕین بە بەم تەمەنەت نەک بەدناوی و خراپەکڕین

حەیاتت نەقدی تەحسیلی بەقائو ڕیبحی ڕیزوانە
ئەتۆ دەیکەی بەمایەی دەخڵ و خەرج و کەسبی بەدناوی


پاشان وریابە بەناوی خەمخۆریت بۆ دین و خەڵک و پەروەردەکردنی موسوڵمانان خۆتت بیرنەچێتەوە
خۆشت کێشەی نەفسیت کەم نیەو  زۆریش خۆت پێ پەسەندو چاک نە بێت و خەڵکیش خراپ وریابە ئەوی تۆ دەبات بەرەو ئاگر نەفسی خۆتە نەک زەیدو عەمر

نەشەیتان و نەدەوران و نەخزمانم بەمن ناکەن
ئەوی نەفسی خەسیسم(مەحویا) کردوویە دەربارەم


تاکاتت ماوەو دەرفەتت لەبەردەستە تەوبە بکە لەبێ ئاگایت و ڕاکردنت بەدوای دونیادا

نەواڵەی تۆبە دەربێنە، ھەتا تەن نەبوەتە سفرە
پیاڵەی شیشە بشکێنە، ھەتاوەک کوپە نەشکاوی


ئەوانەمان کەخەریکی زانستین گرنگە بزانین حەقیقەتی زانست بریتیە لەخەشیەت و ترس و بەگەورە دانانی زاتی اللە سنورەکانی.
ئەگەر وا واحاڵی بوبیت کەزۆرت لەبەربێت و زۆر بزانی ئەوە زۆر زانای بەخوا حاڵی نەبویت و زۆرت ماوە

/channel/moxtartellhe

Читать полностью…

کاناڵی گەوھەرى ئيسلام

صلاة الرغائب و صلاة ليلة نصف شعبان

Читать полностью…

کاناڵی گەوھەرى ئيسلام

وانەکانی مامۆستا محمد نجیم
زانسته شە رعی و بابەتە فیکرییەکان
https://www.youtube.com/channel/UCVZ7gN7OtjUnu8NKGxtpogg
/channel/mhamadnajem

Читать полностью…

کاناڵی گەوھەرى ئيسلام

هــاوسـەرگـیری!....

عـەلی طەنطاوی ؛ لـەڪتێبـی فصول ٲلٲدبـیـة " ئـەفــەرمــئ
27 سـاڵ " قـازی بــووم " بـیـنیـم " زۆۆرتــریــن "
حــاڵـەتــی " تـەڵـاق " لــەدوو خــاڵـەوە " دەسـتیـان "
پــئ " ڪردووە "
1ٓــ تــوڕە بــوونــی " ڪوێـــرانــەی " پــیــاوان "
2ــ وەڵـامــە " ڕەقــەڪـانــی " ئــافــــــــــرەتــان
ڪـەئـەم دوو حــاڵـەتـەش " هـــۆڪـارە بــۆ "
لـێـک " تـــــــــرازانـــی " خـــــێزان "
هــەر لـەبـەر ئـەوەیـە " پـێـغــەمـبــەر گیان
صلى عليه وسلم -بــەپـیـاوەڪەی " فـەرمـوو
تــــووڕە مــەبـــە " تــــووڕە مــەبــە ،،،،،، هــتــد
چــونڪـو تــوڕە بــون وەک بــایــەڪی
بـەهــێـز " وایـــــە " تــاهـێـور ئـەبـێـتــەوە
چــەنـدیــن " لــقـــوپـــۆپــــی " دار ئـــەشـڪێـنـــی "

وەلـەگەڵ " تــوڕەبــونـا " ڪـۆتـیـزۆڵ " زیــــادەڪـا
بــەزیـــاد بــونـی ڪـۆتـیـزۆڵ " شـتــە بـاشـەڪـانـت
بــیـــرەچـێـتـــەوە "
هـەرگـیز ڕێـگـە مـەدە تـەمــی ڕقـــو ڪــیــنـە
ئـاوێــتـــەی " دڵــــت داپــــۆشــێ "
ئــەوەی بــاخـی ژیـــنــت " بــەجــوانــی " ئــەهێڵـێـتـــەوە
بــارانـی خـــۆشــەویـسـتــی و " لـێــبــوردەیـیــە
نـــەک " تـــۆفـانــی ڕقــــــو ڪــیـنــــە
بــاش ئـەزانـین دەمـە " دەمـــئ
ڪـلیــلــە " بــۆ " ڕق و " ڪــیــنــــە "
ڕقـــــــو " ڪــیـــنــــەش " ڪـلیـلـە بـــــــۆ
گـــــونـــاح "
ڪـەوایـە بــا نـەرمــو نــیـان بــیـــن
نــەرمــــوو نــــــیـانــی پــــــۆشـاڪی جـــوانـــی...

Читать полностью…

کاناڵی گەوھەرى ئيسلام

ئەو کەسانەی نویژیان دروست نییە

گويبيستى به زور كاريگه ره

Читать полностью…

کاناڵی گەوھەرى ئيسلام

ئەوانەی شوێن سونەت ناکەون لە گومڕایدان

مامۆستا محمد مەلا فائق شارەزوری

Читать полностью…

کاناڵی گەوھەرى ئيسلام

دەم #بسوتێ باشترە لەوەی ئەو قسەیە بکەیت بزانە ئەو قسەیە چیە لەکاتی ڕودانی ڕوداوێکی ناخۆش نابێ بوترێ

Читать полностью…

کاناڵی گەوھەرى ئيسلام

کەسانی ئیماندار لێبوردەن و خۆبەگەورەزان نین

کورتە وتارێکی زۆر گرنگ باسی نیشان و سیفاتەکانی کەسانی #ئیماندار

Читать полностью…
Subscribe to a channel