🔷شەشەم بابەت لە ژێر ناونیشانی (چی ڕێگری ئەکات لە باڵاپۆشی ؟)
لەوانەیە بڵێیت ئەگەر حیجاب بپۆشم مەگەر واز لە خۆشیەكانی دونیا بێنم ؟!
ئەوە بۆچوونێکی یەکجار هەڵەیە چونکە ئەو ئافرەتانەی کەباڵا پۆشن کەسیان وازیان لەخۆشیەکانی دونیا نەهێناوە,بەڵام باش بزانە خۆشیەکانی ژیانی دونیا .
- : دووجۆرە
جۆری یەکەم:-
خۆشیەکی ناڕاستەقینە وڕووکەش وسەراب ئاسا کەشەیتان لەپێش چاوی خەڵکی دەیڕازێنێتەوەو جوانی دەکات وخەڵکی واتێدەگەیەنێت کە خۆشیەکانی
ژیانی دوونیا بریتیە لەبەزاندنی سنورەکانی خوای گەورە وئەنجامدانی
تاوان وقەدەغەکراوەکان, وەگومانیان بۆ دروست دەکات کەبەتاوان
وسەرپێچی دەگەنە خۆشی
ژیانی دوونیاو بەختەوەرو ئاسوودە دەبن,
بەڵام لە ڕاستیدا مرۆڤ چەندێک تاوان ئەنجام بدات زیاتر بەدبەخت ودڵتەنگ وخەفەتبار دەبێتوخێرو خۆشی لەخۆی نابینێت,خوای گەورە بەڕوونی ئەم ڕستەیەمان دەخاتە پێش چاو وئاگادارمان دەکاتەوە لەتاوان وسەرپێچی ودەفەرموێت :
( وَمَنْ أَعْرَضَ عَن ذِكْرِي فَإِنَّ لَهُ مَعِيشَةً ضَنكًا وَنَحْشُرُهُ يَوْمَ الْقِيَامَةِ أَعْمَىٰ
●قَالَ رَبِّ لِمَ حَشَرْتَنِي أَعْمَىٰ وَقَدْ كُنتُ بَصِيرًا
●قَالَ كَذَٰلِكَ أَتَتْكَ آيَاتُنَا فَنَسِيتَهَا وَكَذَٰلِكَ الْيَوْمَ تُنسَىٰ)طه:124-126
واتە:-
(وهەركەسێكیش لەو قورئانەیەم
رووەرگێڕێ ئەوە بێگومان ژیانێكی سەختی دەبێ، هەرچەند خاوەنی دونیایش بێ بەڵێ مرۆ هەركە پەیوەندی
لە خوا بچڕا دڵی تەنگە، بچووكە،
بێئارامە، هەرگیز تێرنابێ وە لەڕۆژی قیامەتیشدا بەكوێریی حەشرو دادگایی ئەكەین.
●ئەویش لەو هەڵوێستەدا ئەڵێ
ئەی پەروەردگارم! بۆچی منت بەكوێری حەشركرد؟ خۆمن لەدونیادا چاوم ساغ
بوو و بینا بووم.
●خوا لەوەڵامدا دەفەرموێ :
كارهەروایە تۆ بەڵگەو ئایەتە ڕۆشنەكانی ئێمەت بۆهات لەبیرت كرد, ئاوا ئەمڕۆش
تۆش لەبیر دەچیت، پشت گوێت ئەخەین و فەرامۆشت ئەكەین),جا بەمجۆرە ڕووکەشە هەڵنەخەڵەتێن چونکە ئەوە سەر ئەنجامەکەیەتی
لە دونیا ودواڕۆژدا.
جۆری دووەم:-
خۆشیەکی ڕاستەقینە کە لەجێ بەجێکردنی فەرمانەکانی خوای گەورە
و پێغەمبەرەکەیەتی کە مرۆڤ چەندێک لەدروستکراوەکەی نزیک بێتەوە بێتەوە
بەگوێڕایەڵی کردن وپەرستنی ئەوە زیاتر دڵخۆش وبەختەوەری دەکات, کێ هەیە بەئەندازەی پێغەمبەری خودا صل الله علیه وسلم . هاوەڵەبەڕێزەکانی خوای گەورە لێیان ڕازیبێت و شوێنکەوتوانیان
بەختەوەر و ئاسوودە بوەبێت, ئەوان سەرەرای نەبوونی وبرسێتی وژیانێکی سادە بەڵام زۆر دڵخۆش بوون تاوەکو فەرموویانە :
(سوێند بەخوای گەورە ئێمە لەخۆشی وشادی ولەزەتێکداین کە ئەگەر پاشا وکوڕەکانیانبزانن ئێمە چەندە ئاسوودەین
ئەوە بەشمشێر دەمانکوژن لەسەری),
پاشان خوای گەورە دەفەرموێت:
(قُلْ مَنْ حَرَّمَ زِينَةَ اللَّهِ الَّتِي أَخْرَجَ لِعِبَادِهِ وَالطَّيِّبَاتِ مِنَ الرِّزْقِ قُلْ هِيَ لِلَّذِينَ آمَنُوا فِي الْحَيَاةِ الدُّنْيَا خَالِصَةً يَوْمَ الْقِيَامَةِ)الاعراف:32
واتە:-
ئەی موحەممەد(صلی اللە علیە وسلم)
بڵێ کێ ئارایش و جوانی یە خواییەکانی حەرام کردووە کە خوا بۆ بەندەکانی دروستی کردووە هەروەها ڕۆزی و خۆراکە پاك و خۆشەکان(کێ حەرامی کردوون)، (ئەی موحەممەد(صلی اللە علیە وسلم))
بڵێ ئەوانە بۆ بڕوادارانە لە ژیانی دنیادا
(بێ بڕوایانیش لە پەنای ئەواندا بەشداری دەکەن) ، (بەڵام) لە ڕۆژی دوایی
دا تایبەتە بە بڕوادارانەوە).
کەواتە جوانی وڕازاوەی ژیانی دونیا خوا بۆ باوەڕدارانی ڕەخساندوە نەک ئەوەی باوەڕدارو حیجابەکان لێی بێبەشبن !!
#چی_رێگریت_لێ_ئەکات_لەباڵاپۆشی
.لەوانەیە خودا وات لێبکات کە بە هەموو ڕێگا سەختەکاندا تێپەڕببیت تەنها لەبەر ئەوەی کۆتایەکی جوانت پێببەخشێت💙~
Читать полностью…نیشانەی خۆشەویستی بۆ خوای گەورە زیڪرڪردن و یادڪردنەوەیەتی چونڪە ڪاتێڪ شتێڪ یان ڪەسێڪت خۆشدەوێـــت زۆر جار یادی دەڪەیتـــەوە..
Читать полностью…وَٱلسَّـٰبِقُونَ ٱلسَّـٰبِقُونَ
پێشکهوتووهکانن، ئهوانهن کهپێشکهوتوون لهبهدهستهێنانی ڕهزامهندی خوادا
🤎..»
ئەم هاوینە و گەرمایە تاقیکردنەوەیەکە بۆ تۆی خانم
ئایا تا چەند دەتوانی داپۆشراوبی
لە پێناو “ الله “ سبحانه وتعالى..🥹🤍..
عن أبي هريرة رضي الله عنه أن رسول الله -ﷺ- سُئِل عن أكثر ما يدخل الناس الجنة ؟ فقال : تقوى الله ، وحسن الخلق . وسئل عن أكثر ما يدخل الناس النار ؟ فقال : الفم والفرج .
واتە: پرسیاركرا لە پێغەمبەر ﷺ چ شتێك خەڵكی زۆر ئەكاتە بەهەشتەوە؟ فەرمووی: تەقوای خوا، و ڕەوشت جوانی. وە پسیاركرا چی زۆر خەڵكی ئەكاتە دۆزخەوە؟ فەرمووی: زمان و دامێن.
[صحيح الترمذي: 2004] (إسناده حسن)
ساڵانێكه دڵی من بووه
به رهگهزی شووشه
ئهگهر دڵتهنگی من بوویت
تهنها به لههجهی باران لهدهرگا بده..!
𓍼🌝🦋;༊ . .
ڕۆژێک بەمنیش دەڵێن إِنَّا لِلّهِ وَإِنَّـا إِلَيْهِ رَاجِعونَ بەس لەو ڕۆژا خەمی کەسم نیە چونکە هەموان لەبیرت دەکەن تەنها خەمی دایکمە🥺.
Читать полностью…تۆ کچ نیت تا لە هیلاکی دەروونی کچ تێبگەی، هەرگیز ئەوەندە نەگریاوی تا فرمێسکی چاوانت وشک بن، هەرگیز لە کاتی دڵتەنگیدا چواردیوار نەبوونەتە هاوڕێت، هەرگیز قژت نەبڕیوە بۆ خامۆش کردنی ئازاری دڵت، هەرگیز بە قوڕگێکی پڕ لە گریان و قسەوە بێدەنگ نەبووی، هەرگیز نەخۆش نەکەوتی بەهۆی دەرنەبڕینی هەستەکانت، تۆ هەرگیز ئەو ئەرکەت پێنەدراوە ببیت بە شەڕەفی خێزانێک، هەرگیز هەموو سەرنج وتێڕوانینەکان لەسەر هەڵەکانت نەبووە، هەرگیز دڵخۆشیت لێ قەدەغەنەکراوە بەس لەبەر ئەوەی کچی، بێدەنگ نەکراوی، تا ئێستا دایک و باوکت نەیان وتووە تۆ ماڶی خەڵکی و وەک بارگرانیەک مامەڵەیان لەگەڵ نەکردووی تۆیەکی کوڕ کە هاتیتە دنیا بە مایەی دڵخۆشی و بەختەوەری دایان نای و قوربانیان بۆ کردی، بەڵام چی دەربارەی ئێمەی کچ کە لە سەرەتایی ژیانمانەوە بە بەدبەختی و شووم ناویان بردین ئیتر باسی چیتر کەم؟ چۆن تێتان بگەیەنم کچ بوون لەم کۆمەڵگەی ئێمەدا زۆر سەختە تۆ کچ نی تا لە کچ بوون تێبگەی! مەگەر تۆ چیت بینیوە لە کچێکدا جگە لە جەستەیەکی مێینە و دەنگێکی نزمتر لە دەنگە پیاوانەکەت؟'
Читать полностью…دوعای نوێژی بەیانی