gulakanm | Unsorted

Telegram-канал gulakanm - 🍃 چرای ژیان 🍃

-

🍃زۆۆۆر بـەخێـر بـێـن 🍃لـۆ مـالـەکـەتـان🍃 🍃 چــــــرای ژیــــــــان 🍃 🍃بـەهـیـوای سوود گـەیـانـدن لـۆ هـەمووان @gulakanm

Subscribe to a channel

🍃 چرای ژیان 🍃

خودایه‌  له‌و ساته‌ موباره‌كه‌ لێت ده‌پاڕێینه‌وه‌

( الم _ الله لا إله إلا هو الحي القيوم )
یا الله‌ به‌ ناوه‌ پیرۆزه‌كانت به‌ سیفاته‌ به‌رز و جوانه‌كانت لێت ده‌پاڕێینه‌وه‌...

🤲🏻(فیرده‌وس)مان به‌ نسیب بكه‌
🤲🏻له‌ تاوانی گه‌وره‌ و بچوک ، ئاشكرا و په‌نهانمان خۆش به‌
🤲🏻لێمان ڕازی به‌
🤲🏻ئاواته‌كانمان به‌دی بهێنه‌
🤲🏻شیفای نه‌خۆشه‌كانمان بده‌
🤲🏻هیدایه‌تی گه‌نجه‌كانمان بده‌
🤲🏻زه‌واج بۆ گه‌نجه‌كانمان ئاسان بكه‌یت
🤲🏻كێشه‌ی نێوان هاوسه‌ران چاره‌سه‌ر بكه‌یت
🤲🏻قه‌رزی قه‌رز داره‌كانمان بده‌یته‌وه‌
🤲🏻نوێژ وڕۆژو وعیبادەتمان قبوڵ بفه‌رموو
🤲🏻له‌ مردووه‌كانمان خۆش به‌
🤲🏻ئه‌وه‌ی مناڵی نیه‌ پێی ببه‌خشه‌
🤲🏻ئه‌وه‌ی مناڵی هه‌یه‌ بۆی صاڵح بكه‌
🤲🏻هێز ببه‌خشه‌ به‌ ڕۆح و دڵ و مێشک  و جه‌سته‌مان
🤲🏻له‌ عه‌زابی قه‌بر و ڕۆح كێشان په‌نات پێده‌گرین
🤲🏻له‌ شه‌ڕی مه‌خلوقه‌كانت‌ په‌نات پێده‌گرین
🤲🏻‌ سه‌ختی پردی سیرات و ڕۆژی قیامه‌تمان بۆ ئاسان بكه‌یت
🤲🏻حفظ كردنی قورئانی پیرۆزمان بۆئاسان بكه‌یت
🤲🏻ئه‌وه‌نده‌ی ته‌مه‌نمان ماوه‌ له‌پێناو تۆ سه‌رفی بكه‌ین
🤲🏻پاداشتی مامۆستا دڵ سۆزه‌كانمان به‌ فیرده‌وس بده‌یه‌وه‌ و ته‌مه‌نیان درێژ بكه‌یت
🤲🏻ئه‌وه‌ی كێشه‌ و خه‌می هه‌یه‌ له‌سه‌ری هه‌ڵگری
🤲🏻ئه‌و ده‌ستانه‌ به‌هێز بكه‌یت كه‌ مه‌زڵوم له‌ژێر ده‌ستی زاڵم ده‌ردێنن
🤲🏻به‌ر شه‌فاعه‌تی پێغه‌مبه‌ری نازدار ( ﷺ ) بكه‌وین
🤲🏻لێمان ببوره‌ ئه‌گه‌ر وه‌ک پێویست یادت نه‌كه‌ین
🤲🏻خودایه‌ من خۆم به‌ تۆده‌سپێرم بۆ یه‌ک چركه‌ من نه‌ده‌یته‌ ده‌ست خۆم
🤲🏻خودایه‌ هیدایه‌تی هاوه‌ڵه‌كانمان بده‌یت
🤲🏻پاداشتی دایک و باوکمان به‌ چاكترین شێوه‌ بده‌وه‌
🤲🏻شاره‌زامان بكه‌یت له‌ ئایینه‌كه‌ت
🤲🏻خۆڕاگرمان بكه‌یت به‌ رامبه‌ر تاقی كردنه‌وه‌ی دونیا
🤲🏻رزق و رۆزی حه‌ڵاڵمان زیاد بكه‌یت
🤲🏻په‌ناتپێده‌گرین له‌نه‌زانی وه‌ زانا و دانامان بكه‌یت
🤲🏻پاداشتی ئه‌و گه‌نجانه‌ بده‌یته‌وه‌ له‌ پێناو تۆ دامێنیان ده‌پارێزن
🤲🏻هاوڕێ و دڵ سۆزه‌كانمان سه‌رفرازی دونیا و قیامه‌ت بكه‌ و فیردوسیان پێ ببه‌خشه‌
🤲🏻هیدایه‌تی دوژمنانی ئیسلام بده‌ وموسڵمانانی هەمووجیهان بپارێزی یارب
🤲🏻یه‌كێک بین له‌و به‌نده‌ دڵ سۆزانه‌ی زۆرت خۆش ده‌وێن

سبحان الله، والحمد لله، ولا إله إلا الله، والله أكبر، ولا حول ولا قوة إلا بالله

اسغفر الله‌
استغفر الله‌
استغفر الله‌

‌‎اللهم صل على محمد وعلى آل محمد كما صليت على إبراهيم وعلى آل إبراهيم إنك حميد مجيد

ئامــــــــــین یا رب العالمین

توخوا پڕ به‌ دڵ بڵێ ئامـــــــــین🤲🏻

Читать полностью…

🍃 چرای ژیان 🍃

‏چـەنـد بـەهـێـزن ئەوانەى ناخيان پڕە
بـەڵام ھەميشە خەندە و ھيوا
لە سـەر ڕووخـساريان دا دیارە
چونکە دەزانێ خودایەک لای ماوەتەوە شوێنی ئەم برینانەی ساڕێژ دەکات
دەزانێ کە بەم دڵتەنگیەی پلەی بەرز دەبێتەوە لای خودا ..
دەزانێت کە خودا بێ ئومێدی ناکات و ئارامی و خۆشی و ئاسودەیی پێ دەبەخشێت

بزانە “خودا لەگەڵمانە”

Читать полностью…

🍃 چرای ژیان 🍃

السلام علیکم ورحمە اللە وبرکاتە
خوشک وبرایانی بە رێز،منداڵی ئە زیزیێکمان نە خۆشە وپیویستی بە دوعای خێرە
تکایە لە دوعاکانتان بێبە شی مە کە ن خوداپاداشتان داتە وە،
داواکارین اللە تعلی شیفای دات وسە لامە ت و بە ختە وەر بن

Читать полностью…

🍃 چرای ژیان 🍃

- چۆن خودا وەڵامی دایتەوە؟!
- شەونوێژم دەکرد، زۆر دوعام دەکرد، دواتر بەدڵم دەوت:
گومانت وایە دوای هەموو ئەمانە خودا شەرمەزارت بکات؟!

شەونوێـژ لە یاد مەکەن ...
🕊✨

Читать полностью…

🍃 چرای ژیان 🍃

خوا بیەوێ یەکێک بەرز بکاتەوە..بەهیچ هێزێک نزم نابیتەوە...
...نازناوی باشترن،دکتۆری عێراقی پێ بەخشرا
پیرۆزە ربی سەربەرزی دنیاو قیامەت بێت

Читать полностью…

🍃 چرای ژیان 🍃

مرۆڤ پێویستە هێندە مەزن
بێت دان بەهەڵەکانی خۆی بنێت.....
ئەوەندەش ژیربێت سودیان لێوەرگرێت......
ئەوەندەش بەهێز بێت ڕاستیان بکاتەوە.

Читать полностью…

🍃 چرای ژیان 🍃

دوعا گیرایه‌ ئه‌گه‌ر په‌له‌ نه‌كه‌یت

١٧٩٤ـ عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ (رضي الله عنه): عَنِ النَّبِيِّ (صلی الله عليه وسلم) أَنَّهُ قَالَ: (لَا يَزَالُ يُسْتَجَابُ لِلْعَبْدِ مَا لَمْ يَدْعُ بِإِثْمٍ أَوْ قَطِيعَةِ رَحِمٍ، مَا لَمْ يَسْتَعْجِلْ). قِيلَ: يَا رَسُولَ اللَّهِ: مَا الِاسْتِعْجَالُ؟ قَالَ: (يَقُولُ: قَدْ دَعَوْتُ وَقَدْ دَعَوْتُ فَلَمْ أَرَ يَسْتَجِيبُ لِي، فَيَسْتَحْسِرُ عِنْدَ ذَلِكَ وَيَدَعُ الدُّعَاءَ). [بخاري / الدعوات/ ٥٩٨١]

(أبی هریره‌) (خوای لێ ڕازی بێت) ده‌ڵێ: پێغه‌مبه‌ر (صلی الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تی: (به‌رده‌وام دۆعا و نزای مرۆڤ وه‌رده‌گیرێت، مادام دوعایه‌كی گوناه‌، یان بڕینی په‌یوه‌ندی خزمایه‌تی یان په‌له‌نه‌كات) وترا به‌ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله عليه وسلم) په‌له‌ كردن چییه‌؟ فه‌رمووی: (ده‌ڵێ: دۆعام كرد و دۆعام كرد و لێم وه‌رنه‌گیرا، ئه‌و كاته‌ واز له‌ دوعا ده‌هێنێ و داوا له‌خوا ناكات).

Читать полностью…

🍃 چرای ژیان 🍃

جـوانـتـريـنـەڪـان بـەچـى جـوانـتـر دەبـن

ئـامـۆژگـارى جـوانـە ڪـورت و پـوخـتـيـەڪـەى جـوانـتـرى دەڪـات.

بـەڵـێـن دان جـوانـە بـردنـە سـەرى جـوانـتـرى دەڪـات.

قـسـەى چـاڪ جـوانـە ڪـردارەڪـەش جـوانـتـرى دەڪـات.

ڪـردار جـوانـە نـيـەت بـاشـيـيـەڪـەى جـوانـتـرى دەڪـات.
ڕێـڪـخـسـتـنـی

Читать полностью…

🍃 چرای ژیان 🍃

پ/ ئایا دروستە قورئان بە کراوەی بەجێ بھێلی ؟

الحكيم الترمذي ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( لە ڕێز و حورمەتی قورئانە ئەگەر لە شوێنێک دانرا بە کراوەی بەجێ نەھێلیت ، وە دانەنرێت لە شوێنێک کتابی تری لەسەری بێت ، بۆ ئەوەی بەرز بێت و لەسەرووی ھەموو کتابەکان بێت . ))

"نوادر الأصول" (3 /254) .

سلیمان ماجد خوا بیپارێزێت پرسیار لێی کراوە : ئایا ھیچ نەھی ھاتووە لەوەی کە قورئان بە کراوەی بەجێ بھێلیت کاتی چوون و واز لێ ھێنان ؟

لە وەلام دا دەفەرمووێت : (( نەمانزانیووە لە شەریعەت شتێک ھاتبێت ڕێگری بکات لە وازھێنان لە قورئان بە کراوەی ، ھەروەک چۆن نەمازانیووە لە عورف ئیھانە کردنی قورئان بێت ، ھیچی تێدا نییە بۆ بەجێ ھێشتنی قورئان بە کراوەی ، بەلام بۆ زیاتر چاودێری قورئان و پاراستنی باشتر وایە دایبخەیت و لەبەر شتی شل و تۆز . ))🌻🌻🌻

Читать полностью…

🍃 چرای ژیان 🍃

کەلاکی مردارۆبووە شەوان، ڕۆژیش گوێ درێژی بارەبەرە

کەسێک شارەزا بە دونیا و جاهیل ونەزان بەقیامەت ، وە خوای پەروەردگار زۆری ڕق لەو جۆرە کەسانەیە کە وەهان

بۆیە بزانە دەربارەی دینەکەت و فێربە ، ئەوەی واجبات بێت لەدینەکەتدا واجبە بیزانیت

-زانستی شەرعی دوانە، فەرزی عین : واتە ئەبێ هەموو کەس بیزانێت، هەمو کەس بزانێت چۆن خوای پەروەردکار ئەپەرسترێت، ئیمان چیە، کوفرچیە، تەوحید چیە شیرک چیە، نوێژ چۆنە ،، هەڵوەشێنەرەوەکانی چین، ڕۆژوو ، زەکات ، حەج، الی اخری

وە زانستێکیش فەرزی کیفایەیە واتە: کەسێک یان چەند کەسێک لەگڕەک و گوندو شارێک پێی هەستن لەسەر باقی خەڵکەکەی تر دەکەوێت

ئاممان با لە کەلاکی شەو ،و بارەبەری ڕۆژ نەبین !!

Читать полностью…

🍃 چرای ژیان 🍃

دوعایەک دونیا و ئاخیرەتت بۆ کۆ دەکاتەوە

پیاوێک هاتە لای پێغەمبەر ﷺ وتی: ئەی پێغەمبەری خوا ﷺ چۆن بیڵێم کاتێک داوا لە خوای گەورە دەکەم؟

پێغەمبەر ﷺ پێی فەرموو بڵێ:- "اللَّهُمَّ اغْفِرْ لِي وَارْحَمْنِي وَعَافِنِي وَارْزُقْنِي" ((واتە:- خودایە لێم خۆش ببە و ڕەحمم پێ بکە و ڕێنموونیم بکە و لەش ساغم بکە و ڕزق و ڕۆزیم بدە))

پاشان پێغەمبەر ﷺ ئاماژەی بە پەنجەی گەورەی کرد و فەرمووی "ئەوانە دونیا و ئاخیرەتت بۆ کۆ دەکەنەوە"
رواە المسلم

Читать полностью…

🍃 چرای ژیان 🍃

اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَآلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ، اللَّهُمَّ بَارِكْ عَلَى مُحَمَّدٍ وَآلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا بَارَكْتَ عَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ 🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂

Читать полностью…

🍃 چرای ژیان 🍃

‎🌻سُبْحَانَ اللَّهِ الْعَظِيمِ 🌻
‎🌻سُبْحَانَ اللَّهِ وَبِحَمْدِهِ🌻

Читать полностью…

🍃 چرای ژیان 🍃

‎🌻أَسْتَغْفِرُ ٱللَّهَ ٱلْعَظِیمْ الَّذِی لاَ ٳِلَهَ ٳِلاَّ هُوَ ٱلْحَيُّ ٱلْقَیُّومْ وَأَتُوبُ إِلَيهِ🌻

Читать полностью…

🍃 چرای ژیان 🍃

💭بەیـــــانی دوو شەممەیە
و سونــــــەتە بەڕۆژو بـــوون💭

👈یەك ڕۆژ بەڕۆژوبون حەفتا ساڵ دورت دەخاتەوە لە ئاگری دۆزەخ🔥

🌴 صحیــح مسلم🌴

Читать полностью…

🍃 چرای ژیان 🍃

سڵاواتدان لەسەر پێغەمبەر(ﷺ) چاکەکردنە لەگەڵ دایک و باوک، چونکە فریشتەکان سڵاواتەکە دەگەیەنن بەپێغەمبەری خوا (ﷺ) و دەڵێن: فڵانی کوڕی فڵان یا فڵانی کچی فڵان سەلامی لێ کردیت، سڵاواتەکە دەبێتە هۆکارێک بۆ ئەوەی ناوی باوکت لای پێغەمبەر بهێنرێ و ئەمەش چاکەیە لەگەڵ دایک و باوکدا.

اللهم صلی علی محمد و علے آلی محمد آلَلَهۣۗہمۣۗـَّۙﷺ🌼صۣۗـَۙلَِّﷺ🌺وَُسۣۗـَۙـــلَِّمۣۗـْۙﷺ🌷وَُبۣۗـَۙآرِكۣۗـۙﷺْ🌻عۣۗـۙلَىﷺنۣۗـَۙبۣۗـِۙيۣۗہِّنۣۗـَۙـــآ🌹 ﷺمۣۗـُۙحۣۗـۙمۣۗـَّۙدﷺ- 🌺آلَلَهۣۗہمۣۗـَّۙﷺ🌼صۣۗـَۙلَِّوَُسۣۗـَۙـــلَِّمۣۗـْۙﷺ🌹وَُبۣۗـَۙآرِكۣۗـۙﷺْ🌻عۣۗـۙلَىﷺنۣۗـَۙبۣۗـِۙيۣۗہِّنۣۗـَۙـــآ🌸ﷺمۣۗـُۙحۣۗـۙمۣۗـَّۙدﷺ-🌹

Читать полностью…

🍃 چرای ژیان 🍃

🌺 ﷺ(( 🌸 םבםב 🌸 ))ﷺ 🌺
أللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّد وَعَلَی آلِ مُحَمَّدٍ‌‎

Читать полностью…

🍃 چرای ژیان 🍃

لــەکــۆتــایــدا ســوپــاس بــۆ ھــەمــوو ئــەوانــەی وەکــ خــۆیــان مــانــەوە

Читать полностью…

🍃 چرای ژیان 🍃

قال سلمان الفارسي رضي الله عنه :

« من تواضع لله في الدنيا رفعه الله يوم القيامة»

«هەركەسێك لە دونیادا خۆی بەكەم بزانێت لەپێناو خوای گەورە ،خوای گەورە بەرزی دەكاتەوە لە دواڕۆژدا »

[ كتاب الزهد لوكيع : ٢١٥]

کتێبی_زوھدی_وەکیع

Читать полностью…

🍃 چرای ژیان 🍃

٢٠ هۆڪار ، ڪە وا لە خەڵڪ ئەڪات حەقیان قبوڵ نەبێت و ڕەددی بڪەنەوە:

» تقلید و هەڵگرتنی شوێن پێی باوڪ و باپیران بەشێوەۍ ڪوێرانە ..
» زیادەڕەوی لە خۆشویستنۍ شەخسێڪ و پەیوەست ڪردنی تەواوی حەق بەو ڪەسەوە ..
» چاو لێ ڪردن و ئیقتیدا ڪردن بە بەناو زانای مشرڪ و فاسق لەگەڵ عابد ـۍ جاهل ..
» پیادە ڪردنی عورف و عادەتۍ باطل
» ڪبرو خۆ بەگەورە زانین بەرامبەر حەق ..
» تعصب و ترسان لە ڪەوتن لە پێگەۍ دنیایی ..
» خۆ دانە پاڵ ڪەسێڪی جاهل غیری اللە ـو رسولەڪەی
» تەسڪ ڪردنەوەی حەق تەنها لە شەخسێڪ و ڪۆمەڵەیەڪدا ..
» حەسادەت و بەخیلۍ
» سەرسام بوون بە ئەفڪارو ڕەوشتی ئەوانەی دژی دینن ..
» ڕاڕایی و دوو دڵ بوون لە هەڵبژاردنی حەق و قیامەت ، یان مانەوەی لەسەر ڪوفرو پێگەو مەنصەبی دونیا ..
» خۆشویستنی خەڵڪ و ترسان لە لەدەست دانیان ..
» جەهل و نەزانین بە ڕێگای حەق و ئەصلی دین ..
» نامۆ بوونی ئیسلام و ڪەمۍ شوێنڪەوتوانی ..
» قورسی حەق و هەڵگرتنی تەنها بەو ڪەسانەی ڪە مخالفەی هەواو ئارەزوویان ئەڪەن و ڕاستگۆن ..
» خراپی تەربیەت و پەروەردە ڪردنی تاڪەڪان لەسەر ئاستی خێزان و ملڪەچ ڪردنی تاڪ بەوەی هەرچی باوڪ یان مامۆستاو شێخەڪەی ووتی حەقەو غیری ئەوە باطل ـە لای با دەلیل و بەڵگەش هەبێت ..
» تحاڪم ڪردنی عاطیفەو هەست و سۆز بەسەر خەڵڪدا ..
» ڪاریگەر بوون بەوانەی ڕقیان لە ئەهلی حەقەو بە گریان و نوزە نوز باطل ئەڕازێننەوە و خەڵڪ بۆ دۆزەخ بانگ ئەڪەن ..
» فریو خواردن بەوەی ئەبێ زۆرینە لەسەر حەق بن ..
» بارودۆخی اجتماعی و خێزانی و ترسان و تۆقاندن لەلایەن ڪەس و ڪارو دۆست و چوار دەورەوە ..
«»«»«»«»«»«»«»«»«»
﴿وَلَا تَتَّبِعْ أَهْوَاءَهُمْ عَمَّا جَاءَكَ مِنَ الْحَقِّ﴾
-المائدة(٤٨).

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

Читать полностью…

🍃 چرای ژیان 🍃

💭بەیـــــانی دوو شەممەیە
و سونــــــەتە بەڕۆژو بـــوون💭

👈🏻یەك ڕۆژ بەڕۆژوبون حەفتا ساڵ دورت دەخاتەوە لە ئاگری دۆزەخ🔥

🌴 صحیــح مسلم🌴

Читать полностью…

🍃 چرای ژیان 🍃

🌸اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَی مُحَمَّدٍ وَعلی آلِ مُحَمَّدٍ🌸
🌻اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَی مُحَمَّدٍ وَعلی آلِ مُحَمَّدٍ🌻

Читать полностью…

🍃 چرای ژیان 🍃

شێخ الإسلام ابن تیمیە (ڕەحمەتی خوای لێبێت) فەرمویەتی :

" من تعود معارضة الشرع بالرأي لا يستقر في قلبه الإيمان"

•هـــەرکەسێك رابێت لەسەر ڕەتکردنەوەی شەرعی ئیسلام [ قورئان وسوننەت ] بەڕای خۆی یان ڕای کەسانی دیکە ئەوا:

ئیمان لە دڵیدا جێگیر نابێت"

[ﺩﺭﺀ ﺗﻌﺎﺭﺽ ﺍﻟﻌﻘﻞ ﻭﺍﻟﻨﻘﻞ ١٨٧/ ١ ]

Читать полностью…

🍃 چرای ژیان 🍃

ژنـــــــــــــــــــ
چەندە بەهەیبەت و بەقەدر و سەنگین بێت ، بەحجاب و نقاب و عەبا رەشەکەیەوە چەندین هێندەی تر بەهەیبەتر و بەقەدرتر و سەنگین تر دەرئەکەوێت ..

Читать полностью…

🍃 چرای ژیان 🍃

☀پارێزگاری لەو كردەوانە بكەن خوای گەورە وپێغەمبەرەكەی (صلی الله علیه وسلم) خۆشتانی دەوێن☀

✅عربـــــــــی 🍀 کـــــــــــــــــوردی :☟☟☟

♦ لە ئەنەسی كوڕی مالیكەوە (رضي الله عنه) ، دەفەرمووێت: پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم) دەفەرمووێت :

💐إِنْ كُنْتُمْ تُحِبُّونَ أَنْ يُحِبَّكُمُ اللَّهُ وَرَسُولُهُ، فَحَافِظُوا عَلَى ثَلَاثِ خِصَالٍ: صِدْقِ الْحَدِيثِ، وَأَدَاءِ الْأَمَانَةِ، وَحُسْنِ الْجِوَارِ💐

📘[أخرجه الـخِلَعي في الفوائد (2/222) (882)، وحسّنه لغيره الإمام الألباني في الصحيحة (2998)].

🌻واتــــــــــــــــــــــە: ☟☟☟☟

✅ئەگەر دەتانەوێت خوای گەورە وپێغەمبەرەكەی (صلی الله علیه وسلم) خۆشتانی بوێت ئەوا پارێزگاری لەم سێ ڕەوشتە بكەن: ڕاستگۆیی لە قسەكردندا، بە جێهێنانی ئەمانەت، باشبوون لەگەڵ جیران✅

Читать полностью…

🍃 چرای ژیان 🍃

🌿ڕێگای اللّٙە پەرستی درێژە گرنگ نییە بگەیتە ڪۆتایی
گرنگ ئەوەیە لەسەر ئەو ڕێگایە بمریت🌿

Читать полностью…

🍃 چرای ژیان 🍃

‎🌻لاَ إِلَهَ إِلاَّ اللَّهُ، وَحْدَهُ لاَ شَرِيكَ لَهُ، لَهُ الْمُلْكُ
‎وَلَهُ الْحَمْدُ، وَهْوَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ 🌻

Читать полностью…

🍃 چرای ژیان 🍃

‎🌻لا حَوْلَ وَلا قُوَّةَ إِلا بِاللَّه🌻

Читать полностью…

🍃 چرای ژیان 🍃

...

🔖پرسیار؟؟؟
حوڪمی لەبەرڪردنی بەدلەو جلی بوڪێنی چیە؟👇👇

پرسیـــــار کرا لە لێژنەی دائیمی( اللجنة الدائمة للإفتاء )دەربارەی جلی سپی ڕۆژی بوڪێنی ، ئایا هیچ ئەسل و ئەساسی هەیە لەدینی ئیسلامدا؟
وە ئەگەر ئەسل و ئەساسی هەیە ئایا جائیزە ڪە شەوی بوڪێنی ڕوخساری دەرخات و مع العلم ڪە لەو شوێنەدا پیاوی نامحڕەم و بێگانە دێن بۆ مالی زاوا؟

وڵامدرایە بەوەی جائیزە بۆ ئافرەت ڪە ئەو جلە لەبەرڪات ڪە تایبەتە بائافرەتان لە شەوی هاوسەرگیری و غیری ئەوەشدا لە بەدلەو غیری بەدلەش ،ئەگەر بێت و داپوشراو بێت و وە تەشەبوهــ نەبێ بە پیاوان و وە ئافرەتانی ڪافرو بێباوەڕاان . وە جائیزنیە بۆ ئافرەت ڕوخساری دەرخات بۆ پیاوانێڪ ڪە محڕەمی ئەو نین ، نە لەشەوی هاوسەرگیری نە غییری ئەو شەوەش ، وباللە التوفیق
وصلى الله على نبينا محمد وآله وصحبه وسلم.
عبد العزيز بن عبد الله بن باز .. عبد الرزاق عفيفي .. عبد العزيز آل الشيخ .. صالح الفوزان .. عبد الله بن غديان .. بكر أبو زيد
فتاوى اللجنة الدائمة (17/343)
 

🔖بەشی دووەمی پرسسارەڪە 👇👇👇

#چونی_ئافرەت_بۆ_صالۆن_(ئارایشگا)

پرسیارڪرا لە شێخ ابن باز رحمە اللە
حوڪمی چونی ئافرەت بۆ ئارایشتگا چیە لەڪاتیڪا ئەوانەی لەوێ کاراکەن ئافرەتن ؟؟


لەوڵامدا الێت:

چۆن بۆ ساڵونەڪان من خۆم ئامۆژگاریتان ئەڪەم ڪه بەمطلقی نەچن بۆ ئەو شوێنە ، ئەوەت بەسە وەکو هەموو جارێڪ لەنێوان خۆت جەماعەتەکەی خۆت دا دایکت و خوشک و براکانت و ئەوانە بەسە
پێویست بەچون بۆ ساڵون ناڪات ڪە ئێستا خەڵڪەګە دەری هێناوە ،لەچون بۆ ساڵون سەرفڪردنی پارە و وە سەرکێشان بۆ خراپەی تیایە،هەرچەندە ئەوانەی ڪار ئەڪەن لەوێ ئافرەتیش بن

بەڵام ئەگەڕ بێتو ئەو ئافرەتانەی ڪار ئەڪەن لەوێ ، تەنها ڪارێڪ اکەن ڪەڕێ پێدراوە وەڪ تەسریحی قژ و وە پاڪردنەوە و شانەڪردنی هتد.. ئەوە هیچی تێدا نیە، بەڵام ئەگەر شتی تر ڪرا وەڪ هەڵگرتنی موی ڕوخسارو یان شتانێڪ ڪە حەڕامە ئاگاداربە ، بەڵام ئەگەر شتانێڪ بێ ڪە خوا ڕێگای پێدابێ وەک شانەڪردنی قژی ئافرەت وە فێرڪردنی ئافرەت لەچونیەتەکەی خاوێن کردنەوە وە هاوشێوەکانی ، ئەوە هیچی تیا نیە درووستە ، بەڵام وام پێگەیشتوە ڪە شتانێڪ ئەڪەن ڪە پێچەوانەی شەرعە و وە نەسیحت ئەکەم بەنەڪردنی ئەو ڪارانە ، وە کافیە و بەسە وەڪ هەموو جارێک لەمالەکەی خۆت بی یان لەماڵی یەکی لە هاوشێوەی خوت ..بەڵی

🔖نور علی الدرب... ٳمام ابن باز

...

Читать полностью…

🍃 چرای ژیان 🍃

زۆر لە براو خوشكان دەڵێن چۆن لەهاوسەرەکەم تێبگەم؟؟
ئەمە پرسیاری زۆر بەی خوشک و برایانە

یەکێک لەو گرفتانەی رووبەرووی ھاوسەران دەبێتەوە
ئەوەیە چۆن لە یەکتری تێبگەن،
ھەرچەندە ئەم بابەتە لەکەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە جیاوازە ئەمەش بەپێی روشنبیری ھاوسەرەکان دەگوڕێت
، بەڵام بە شێوەیەکی گشتی دەکرێت ھەندێک بنەما دابڕێژین بۆ ئەوەی ھاوسەرەکان بتوانن لە یەکتری تێبگەن .

١.گفتوگۆکردن لەگەڵ یەکتری :
قسەکردن لەگەڵ یەکتری کلیلی چارەسەری ھەموو کێشەکانە، چونکە بنەمای سەرەکی ژیانی خێزانییە،
چونکە گەر ھاوسەرەکان قسە لەگەڵ یەک نەکەن کێشەکانیان گەورەتر دەبێت و دەبێتە ھۆی بێزار بوون لە یەکتری .
لەبەر ئەمە پێویستە یەکێکیان دەست پێشخەری بکات و دەرگای گفتوگۆ بکاتەوە بۆ ئەوەی لەم قسانە بگەنە ئامانج، بەم شێوەیەش رێگری لە پەرتەوازەیی خێزان دەگیرێت.

٢.رێزگرتن :
مرۆڤ بە سروشتی خۆی ئارەزوو دەکات رێزی لێ بگیرێت، چونکە ریزگرتن پێویستیەکی دەروونییە، لەم حاڵەتە دا
پیاوان ئارەزوو دەکەن رێز لە خودی کەسایەتیان بگیرێت و لە پێش چاوی کەسانی دیکە نەشکێندرێنەوە،
بەتایبەتی ئەگەر کەسانی نزیکی خۆی بێت،
بەھەمان شێوەش ئافرەتان ئارەزوو دەکەن رێز لە کەسایەتیان بگیرێت چونکە رێزگرتن کەسایەتیان بەھێزتر دەکات لە ناو کۆمەڵگە .

٣. واقیعی بن :
پێویستە لەسەر ھاوسەران واقیعیانە مامەڵە لەگەڵ یەکتری بکەن، چونکە ھەموو خێزانەکان کێشەیان ھەیە
جا کێشەکە بچووک بێت یا گەورە بێت،
لەبەر ئەمە پێویستە لەسەر ھەردوو لایان بزانن کێشەکە چییە و چۆن بە شێوەیەکی سادە چارەسەری بکەن و رێز لە تایبەتمەندی یەکتری بگرن چونکە ھەر یەکەیان بیرکردنەوەیان جیاوازە.

٤. با لایەنی سێیەم خۆی لەکارەکانتان ھەڵ نەقوڕتێنێ :
ژیانی ھاوسەرگیری لەسەر بنەمای رێز و خۆشەویستی و لێکتێگەیشتن بونیات دەنرێت،
ھەر کاتێک رێگە درا لایەنی سێیەم خۆی بخاتە نێو کێشەکان ئەوا ئەم بنەمایە لاواز دەبێت،
چونکە کێشەکان زیاتر دەبێت و چارەسەرکردنی ئەستەم تر دەبێت، لەبەر ئەمە تا دەکرێت کێشەکانی خۆتان بە خۆتان چارەسەر بکەن و رێگە بە خەڵکی دیکە مەدەن بێتە نێوانتان....

خودای گەورە هاوسەران بەختەوەر بکەیت یارب

Читать полностью…
Subscribe to a channel