خودا نەیویست ئێمە پێکەوە بین،
تەنها دەیویست ئێمە لە یەکتر تێبگەین
با بزانین نیوەمان هی خۆمان نین،
تەنها دەمانەوێت نیوەی خۆمان ببینین!
🐈
لە ناڕەحەتیەکاندا
زیاتر هەست بە بوونی خودا دەکەین،
سروشتی مرۆڤ وایە زۆرجار
لەکاتی خۆشیدا خوای بیر نییە،
خەم و خەفەت وەک ئەوە وایە
خوا گیان پێت بڵێت؛
"بەندەکـەم ماوەیەکە دوورکەوتویتەوە
لێـم، حەزم لێیە داوام لێ بکەیت و
لێـم بپاڕێیەوە نزیک بەوە لێـم"..
🌙
کێشەکە ئەوەیە ئێستا گەورەین
پێمان عەیبە کەس خەمەکانمان ببینێ
ئەگینا هەر زووخاوە دڵمان!
ئێوە ئەمانەتن
بەهەشت لەژێر پێیەکانتاندایە
نرخی ئێوە لای خۆتانە نەک کەسێکی تر
نەک کۆمەڵگا و ڕێکخراوێک،
خۆتان خۆشبوێت و نرخی خۆتان بزانن
چونکە هەبوونی ئێوە هەبوونی ڕەنگ و
پێکەنین و هیوا و دڵخۆشیە،
هەبوونی ژیان و داهاتوو و
کۆمەڵگایەکی تەندروستە!
#ڕۆژی_خانمانتان_پیرۆزبێت 🌸
لە تەواوی تەمەنتدا
كە دەژی ڕۆژ بە ڕۆژ لە شتێكی
نوێی خۆت تێدەگەی كەچی،
یەكێك لەولا ڕا
لێت پەیدا دەبێت دەڵێت؛
من چاكت دەناسم!
❄️
دهركهوتنی مانگ و درهوشانهوهی له نێو
ههوره چڕهكاندا،
پهیامێك دهدات كه تروسكاییهك له هیوا
ههر دهمێنێت!
یەكێك لە سیفەتەكانی
مرۆڤی ڕەوشت بڵند ئەوەیە كە
هەرچەندە خاڵی لاوازی
زۆر كەس دەزانێت،
بەڵام بەكاری ناهێنێت بۆ ئازاردانیان!
⛄️
هەزاران جار خراپەت کرد و
بەرهەمەکەیت بینی،
ئەی چاکە چ خراپەیەکی هەبوو
کە هەرگیز نەتـکرد..؟!
٭ ٢٠٢٢ ٭
ناخۆشترین ساڵ بوو لە ڕووی ئەزموونەوە
ناخۆشیەكانی ئەوەندە قوڕس بوو كە
هەرچی بیردەكەمەوە،
خۆشیەكانیم نایەتەوە یاد
لەگەڵ ئەوەش سوپاسگوزارم؛
سوپاسگوزاری ئەوەم هیچی تایبەت ڕوینەدا
سوپاسگوزاری ئەوەم ئازاردرام
سوپاسگوزاری ئەوەم هەڵەم كرد و
باجەكەیم وەرگرت
سوپاسگوزاری ئەوەم گوناحم كرد و
تۆبەم كرد
سوپاسگوزاری ئەوەم دەروونم لە
جاران زیاتر تێكچوو
سوپاسگوزاری ئەوەم تا ئێستاش
بەدوای ڕووناكی ئەگەڕێم!
☃️
چەند پایزم دەوێت
من کەمێک گەڵادارم دەوێت،
بۆنی تەنژین و نیوە خۆری پایزم دەوێت
کەمێک باران و پیاسەی بچووکم دەوێت
گوێگرتن،
گوێت لە هەناسەی پایز دەبێت..؟!
ئەی نەفسم
بە جوانییەكانی دونیا مەخەڵەتێ
هەر وەكو ئەو قژە وایە،
تا بە سەرەوەیە خۆشویستراوە و
مایەی جوانییە لەگەڵ لێ بووەوە
خەڵكی قێزی لێ ئەكاتەوە!
🍁
ئەگەر ئاژەڵێک هات بۆ لات بەدوای خواردندا
گەڕا مەیگەڕێنەوە تەنها بۆ ئەوە هاتووە
کەمێك لە خراپەکانت بسڕێتەوە!