ئێمە و مانگ هاوڕێین کاتەکانی یەکتر بینینمان دەزانین! 🤍
ئێمـە لە وڵاتێک دەژین
دەبێ لە چرکـەی کاتژمێر
دڵمـان ڕاچەنێ و بترسین،
کە شـەو دەچینە سەر بالیف
خـۆ نازانیـن،
لە کام خەمـی ڕۆژ بپرسین..!
| مام ڕێباز
تەنانەت خەڵکی بێ گوناهیش لەم سەردەمەدا دەبێت باجی لەئامێز گرتن و فرمێسک ڕشتنی لێخۆشبوون بدەن!
Читать полностью…ھەندێ كەس ھەن ھێندە بێشعورن
ئەوكاتەی پشتت تێدەكەن،
ئامادەن ڕووبكەنە دوژمنەكانی خۆشیان
تەنیا بۆ ئەوەی قاچەكانی تۆ بشكێنن!
| ئــارام ئــازاد
بە درێژایی تەمەنم لە خودا دەترسام
کەچی دواتر بۆم دەرکەوت خـودا،
تاکە پشت و پەنای منـە!
ئەم ووشەیە گیانم دەخـوا
ڕۆژی هەزار جار دەمجنـێ
ووردم دەکـات،
وەکو دەستاڕێک دەمهاڕێـت
خۆشم دەوێـی لە گیانمـدای
ئەم هاوارە بۆ نـابیستی..؟!
پەنجەکانت دەرکە لە گوێـت!
| مام ڕێباز
بە بێدەنگی دڵخۆش بن بەغالەت تەنها
بە دەوڵەمەندی نابرێت هەندێک بە
دڵخۆشیتان نەخۆش دەکەون ئەگەر
لێتان تێک نەدەن!
ئەگەر مرۆڤ تاوانی نـەکردایە،
تۆبە ئەوەندە ئازیز نـەدەبوو!
#🐱
ویژدان ڕێگەت پێدەدات
تاوان بکەیت بەڵام هەرگیز
ڕێگەت پێنادات چێژی لێوەربگری!
#🪻
لە زانستی دەروون ناسیدا
ھەموو ئەوەی کە دڵـت،
ھەستی پێدەکات ڕاستـە!
#🫀
هەرچیتان هەبوو لێرە پێم بڵێن!🤎😌
tellonym.me/frozen.girl
ئەوەی لە زویر بوونی تۆ بترسێت،
دوو جار ئازارت نـادات!
#🩶
دڵـت بێنەوە و بیدەرەوە دەست
خاوەنی ڕاستەقینەی خۆی
كە “ پەروەردگارە “
#💜
خودا نەیویست ئێمە پێکەوە بین،
تەنها دەیویست ئێمە لە یەکتر تێبگەین
با بزانین نیوەمان هی خۆمان نین،
تەنها دەمانەوێت نیوەی خۆمان ببینین!
🐈
مرۆڤەكان كاتێك گەورە ئەبن
كە ڕابردوویەكی سەختیان لە دوای
خۆیانەوە بەجێ هێشتبێت!
لە ناڕەحەتیەکاندا
زیاتر هەست بە بوونی خودا دەکەین،
سروشتی مرۆڤ وایە زۆرجار
لەکاتی خۆشیدا خوای بیر نییە،
خەم و خەفەت وەک ئەوە وایە
خوا گیان پێت بڵێت؛
"بەندەکـەم ماوەیەکە دوورکەوتویتەوە
لێـم، حەزم لێیە داوام لێ بکەیت و
لێـم بپاڕێیەوە نزیک بەوە لێـم"..
🌙
کێشەکە ئەوەیە ئێستا گەورەین
پێمان عەیبە کەس خەمەکانمان ببینێ
ئەگینا هەر زووخاوە دڵمان!
ئێوە ئەمانەتن
بەهەشت لەژێر پێیەکانتاندایە
نرخی ئێوە لای خۆتانە نەک کەسێکی تر
نەک کۆمەڵگا و ڕێکخراوێک،
خۆتان خۆشبوێت و نرخی خۆتان بزانن
چونکە هەبوونی ئێوە هەبوونی ڕەنگ و
پێکەنین و هیوا و دڵخۆشیە،
هەبوونی ژیان و داهاتوو و
کۆمەڵگایەکی تەندروستە!
#ڕۆژی_خانمانتان_پیرۆزبێت 🌸
کەسێک وتـی؛
هیوادارم هیچ یادگاریەک عەزیز نـەبێت
وە هیچ عەزیزێکیش نـەبێتە یادگاری!
لە تەواوی تەمەنتدا
كە دەژی ڕۆژ بە ڕۆژ لە شتێكی
نوێی خۆت تێدەگەی كەچی،
یەكێك لەولا ڕا
لێت پەیدا دەبێت دەڵێت؛
من چاكت دەناسم!
❄️
دهركهوتنی مانگ و درهوشانهوهی له نێو
ههوره چڕهكاندا،
پهیامێك دهدات كه تروسكاییهك له هیوا
ههر دهمێنێت!