ئێمە و مانگ هاوڕێین کاتەکانی یەکتر بینینمان دەزانین! 🤍
خەونی ئێمە ڕۆژە و ڕۆژمان کارە
ئێمە هەڵبژاردنێکمان هەیە و
هەڵبژاردنی ئێمە هیوایە،
ژیان لە کۆتایی تونێلەکەدا
ڕووناکیمان پێدەبەخشێت،
بانگێشتمان دەكات تا ئەو ئازارە
لەبیر بکەین کە تووشی بووین!
| عهد الأصدقاء 🎵
دەست بۆ ئەستێرە ئەبەیت
هەور بەری ئەگرێت،
تۆیەک بێ ئاگایت لەوەی خودا
مانگی لە بەشی تۆ نووسیوە!
من لە پاییزی عومرێکا
دەوەرێم و
کەس پێم ناگا،
لە ئێوارەیەکی لێڵا
ئاوا دەبم
دڵنیاشم کەس تێم ناگا!
🍂
چەندین ساڵ دەوەستین تا
منداڵەکانمان دەست بەقسەکردن دەکەن
بەڵام گوێیان لێناگرین کە قسەدەکەن!
به شێوازێك مهژی كه شێوازی
خهڵكی دیكهیهو له تۆ نایهت،
ووشهیهک بهكارمههێنه كه بازاڕیه و
له تۆ ناوهشێتهوه،
مهڕۆ نێو ململانێی دوو كهس كه
پهیوهندی به تۆوه نییه،
نهێنییهكانت بهوانه مهڵێ كه
ئامادهنین بهرگریت لێبكهن!
| عهبدولڕهحمان سدیق
دڵت زۆر بچووکە
بەڵام خەونەکانی زۆر گەورەن،
دەیەوێت دەست لە ئاسمانەکان بدات
لە کاتێکدا لەسەر زەوی وەستاوە!
”
من کە پێشتر چاوم نەدەکرایەوە
لە خەوی خۆشدا
ڕۆژی جیابوونەوەی خۆشەویستان
شەوشادم لە خەو کرد!
💔
ئەگـەر ئاژەڵێك هات بۆ لای تۆ
بەدوای خواردن بگەڕێت
مـەیگەڕێنەوە،
هاتنەكەی تەنها بۆ سڕینەوەی تۆزێك
لە گوناحـەكانتە!
🩷
بەخشینی چاکە، نرخت دیاری دەکات
خۆنەویستیت، بەرزیت دەردەخات
لێبوردەییت، گەورەییەکانت دەسەلمێنێت!
لە ئاسمان دەڕوانم
مانگ خۆی دەنوێنێت
ئەستێرە گوڵڕێژە،
پەڵە هەوری بچووک بچووک
هەست بە سەرما دەکەم
کڕێوەیەک بەڕێوەیە،
کۆتایی بەم دیمەنە دێنێ!
⛈
سەدان ساڵە
سەوڵی مەینەتی لێئەدەین،
ناگەینە سەر دڵۆپێ ئاو!
#⚓️
خۆم بەجیا لە تۆ نادۆزمەوە،
تۆ نیوە بەشەکەی منی بۆ هەمیشە!
#👵🏻
ئێمە و مانگ هاوڕێین،
کاتەکانی یەکتر بینینمان دەزانین!
#🌃
وا دەمێکە مەیلی ڕووی ئازیز ئەکەم
لەم فیراقەی یار خودا حافیز ئەکەم
ڕوو لە وەسڵە دڵ، لە فەسڵی هەڵوەرین
من خیلافی عادەتی پایز ئەکەم!
🍁
گەورەترین ئاڵودەبوونی ئێمە
قسەكردنە دەربارەی كێشەكانمان
با بیشكێنین ئەم عادەتە،
دەربارەی خۆشییەكان قسە بكەین!
هێشتا ڕۆژانی باش ماوە بیبینیت
هێشتا کەسانی باش ماون و
قەدەر کۆینەکردونەتەوە،
هێشتا دڵخۆشی زۆر ماوە و لە ڕێگایە
هێشتا ژیان زۆری پێیە بۆت،
هێشتا هیوایەک هەیە و بە هەموو
شتە باشەکان دەگەیت کە شایەنتە
کۆڵمەدە، بەرگە بگرە
شتە باشەکان دوای ماندووبوون دەگەن!
🩶
ئارام بگریت لەسەر دواکەوتنی
هاوسەرگیری کردنت،
زۆر باشترە لەوەی لەسەر هاوسەرگیریێکی
هەڵە ئارام بگریت!
پەیوەندیت لەگەڵ خودا تاکە،
پەیوەندیە کە هەرگیز دڵت ناشکێنێت!
#🩷
دڵم وەک دەریایەکی گێژاو وایە،
هەموو دەریاکە دەسوڕێمەوە و
نیگەران دەبم!
#🪽