بەڕۆژوو بوون
نە جەستەیەکی بەهێزی دەوێ
نە ڕۆژێکی بێ کاری دەوێ
نە جەوێکی فێنکی دەوێ،
تەنها ئیمانێکی بەهێزی دەوێ!
🌙
بەخاتری مانەوەی هیچ ئینسانێک
قوربانی بەخۆت مەدە،
تۆ بۆ ئەوە خووڵقاویت خۆت بیت
نەک ئەوان!
ئەو سروشتە کچانەیی
خۆمانم زۆر خۆش ئەوێت
کاتێک شتێک زۆر ئازارمان دەدات و
دەمانگرینێت دوای تێپەڕاندنی هێندە
ئاسایی ئەبێتەوە لامان لەگەڵ دیوارێکدا
جیاوازی نابێت!
🌙
فەرمایشتی سەعدیی شیرازییە
دەفەرمـووێ:
هیچ کەس لەم دونیایە بێخەم نییە،
ئەوەی خەمی نەبێ بەنی ئادەم نییە!
ڕۆژێک دێت گۆڕەکەت لە
سوچێکی گۆڕستاندا بێناز کەوتووە
تەنانەت چۆلەکەیەکیش لەسەر
گۆڕەکەت نییە زۆر تەنیاتریت
لەوەی ئێستا بیری لێ دەکەیتەوە،
دەسا ئەوەی لە ئاسمانە
لە خۆتی مەڕەنجێنە..!
🌙
لەسەر سروشتی خۆتـبە
گرنگی مەدە بەڕای خەڵکی،
خودا لەسەر ئەو شێوەیە دروستیکردووی
کە هەیـت بۆ حیکمەتێک!
ڕۆژی جوانان پیرۆزبێت✨
چەندین ئافرەت ئێستا
فرمێسکی پەشیمانی دەڕێژن،
لەبەر ئەوەی هاوسەرگیریان لەگەڵ
هەندێک بەناو دیندار کرد،
کەچی بینیان خراپترینی خەڵکین
چونکە هەڵسوکەوتیان زۆر خراپە
لەگەڵ خێزانەکانیان!
🗣
پێت وایە کە لاوازی ؟
تۆ سەختترین ساتەکانت بەبێ ئەوەی
کە هیچ بە دایک و باوکت بڵێی،
تێتپەڕاندووە..
قۆناغی چاکبوونەوە و بەرەو
پێشچوونی خۆت بە هیچ کەسێک
بەراورد مەکە ئەوەت بیر بێت،
هەریەک لە ئێمە بە گوێرەی لایەنی
فیزیایی و دەروونی و هەستەکانی
تایبەت بە خۆمان بەو هەنگاوانەی
بۆ ئێمە ڕاستە چاک دەبینەوە،
کاتی پێویست و شایستە
بە خـۆت ببەخشـە!
🪽
بە سادەیی کەسەکانت خۆشبوێت
بۆ ئەوەی ئەگەر تۆیان جێهێشت
کاریگەریەکانیان بە سادەیی بێت لەسەرت!
خەونی ئێمە ڕۆژە و ڕۆژمان کارە
ئێمە هەڵبژاردنێکمان هەیە و
هەڵبژاردنی ئێمە هیوایە،
ژیان لە کۆتایی تونێلەکەدا
ڕووناکیمان پێدەبەخشێت،
بانگێشتمان دەكات تا ئەو ئازارە
لەبیر بکەین کە تووشی بووین!
| عهد الأصدقاء 🎵
بەشی هەرە گەورەی بوونمان
ئەو بەشە نییە کە دەبینرێت و
هاتۆتە دەرەوە ئەو بەشە نییە کە
لە نەستدایە و چەپاندن نغرۆی کردووە
بەڵکو ئەو بەشەیە کە لە خەیاڵدایە و
کەرەستەی بوون بە واقعی لە دەستدا
نییە و ناتوانێت بێتە دەرێ!
| بەختیار عەلی