باوک واتا لە چاوەکانیدا
شتگەلێکمان بینی بە مانای ناتوانم،
بەڵام هەرگیز لە زمانی نەمانبیست!
نازانم چۆن بەڵام
وا مانگی هەشت هات و
نیوە زیاتری ساڵمان تێپەڕاند،
وا هەست ئەکەم مانگی سێ دوێنێ
بووە و مانگی یانزەش سبەینێیە
لەوە سەیرتریش منم کە
هەر ڕۆژی و کەسێکی نوێ و
فیکرێکی نوێ و بوونێکی نوێم،
نە هەرگیز لە خێرایی و
خاوی کات تێئەگەم و نە لە
گۆڕانە سەیرەکانی خۆشم..!!
🌞
مرۆڤ پێویستی بە کەوتنێکە
تا دۆست و دوژمنی ڕاستەقینەی
ببینێ وە پێویستی بە ئەقڵێکە
کە ئەرشیفی بکات..!
گەر شتانێ ماوەتەوە بۆت
لەم جیهانەیا کە ئەتوانێ تۆ
یەك مسقاڵە زەڕە دڵخۆش بکات،
یا بۆ ماوەیەکی کاتی زەردەخەنە
بخاتە سەر لێوەکانت ئەوا زۆر بە
بەها لێیان بڕوانە چونکی ئەشێت
مرۆڤگەلێ هەبن هیچ شتێکیان
بۆ نەمابێتەوە لەم ژیانەیا کە
دڵیان پێی خۆشبێت،
ئەرێ ئەوانە ئیدی گەیشتوونەتە
خاڵی کۆتایی تەنها داوای مردنێکی
کەم ئازار ئەکەن و هیچی تر!
🌞
بەردەوام بووم لە ڕاکێشانی
ڕۆحم بۆ لای خودا لە کاتێکدا
ڕۆحم دەگریا تا دواجار خۆی دا بە
دەستەوە لەگەڵمدا بە زەردەخەنەوە
هاتە لای خودا..
ڕۆژێک دێت تۆش
دەبیت بە یەکێک لەو کەسانەی
زۆر لەمێژە ژیاون،
زەوی وەک چۆن گیا و دارستان و
گەڵای ڕزیوی بیر دەکەوێتەوە
هەر ئاواش تۆی دێتەوە خەیاڵ!
🌍
بۆ ئەوەی بزانیت چی لە بنکی
گۆمێکدا هەیە پێوستە ئارامبگریت و
ئاڵۆزی لە ئاوەکەدا دروست نەکەیت
تا مەنگ ئەبێت و ئەوسا ئەتوانی
بنکی گۆمەکە ببینی!
دەروونی مرۆڤیش وایە،
زۆر جار ئەبێ ئارامبگریت و
پاڵەپەستۆ نەخەیتە سەر دەروونت
تا بۆت ڕوون ئەبێتەوە چی ئەگوزەرێ
لە ناختدا وە لەکاتی شپرزەیی و
ناڕەحەتیدا چ شتێک ئارامیت تێکدەدات!
🌊
حەزی نەدەكرد خۆی بكوژێت
ژیان جوان بوو،
خۆر گەرم بوو،
ئاوەكان ڕوون و بێگەرد،
بەڵام ئەی ( مرۆڤەكان )، چی..؟
🌞
مرۆڤ هێواش هێواش خەونەکانی
کەم دەکاتەوە تا وای لێدێت هەر
ڕۆژەکەی بە ئاسوودەیی تێپەڕێت
هیچی تری ناوێت!
لەم ڕۆژانەدا كە هەمووان
خەریكی گۆڕانكارین لە ڕواڵەتیاندا
لە هەوڵدان تا لە قافڵەكە دوانەكەون
خۆش بە حاڵی هەر كەسێك كە،
خەریكی دەروونیەتی و ڕەفتارە
خراپەكانی خۆی دەگۆڕێ!
| دیدنوس