جیهان شایەنی هیچ
شەڕێکی دەروونی نیە جا
ئەم شەڕە لەگەڵ خۆت بێت
یان لەگەڵ هەر کەسێکی تردا،
ژیان لە چرکەیەکدا پێچەوانە
دەبێتەوە و لەوانەیە تەندروستی تۆ
خیانەتت لێ بکات و ئازیزانت
لە چرکەیەکدا بەجێت بهێڵن،
گەرەنتی هیچ شتێک نییە
تەنانەت بۆ خولەکێکیش،
هەموو مەرجەکان لە چەند
چرکەیەکدا دەگۆڕدرێن،
پێویست بە ململانێ ناکات!
🍂
لەوانەیە بگریت ئەمە مافی تۆیە
لەوانەیە دڵتەنگ بیت ئەمە مافی تۆیە
بەڵام ئاگاداربە نەشکێیت!
گەورە دەبیت فێری تێپەڕاندنی
کێشەکان دەبیت فێردەبیت چۆن
بە تەنیشت خەمێکی گەورەوە
بڕۆیت و گاڵتەت پێ بێت،
دەبیت بە کەسێک چیتر تاقەتت
لە مشتومڕ نەماوە سەیری ئەو
ڕێبوارانەی ژیانت دەکەیت کە
بەجێتدەهێڵن و ڕووداوە گەورەکانی
ژیانت بە بێدەنگی وەڵام دەدەیتەوە
لەپڕ گەورە دەبیت و خۆت ناناسیتەوە،
نازانیت کەی و چۆن بووی
بەم کەسەی ئەمڕۆ..!
🌝
باوک واتا لە چاوەکانیدا
شتگەلێکمان بینی بە مانای ناتوانم،
بەڵام هەرگیز لە زمانی نەمانبیست!
نازانم چۆن بەڵام
وا مانگی هەشت هات و
نیوە زیاتری ساڵمان تێپەڕاند،
وا هەست ئەکەم مانگی سێ دوێنێ
بووە و مانگی یانزەش سبەینێیە
لەوە سەیرتریش منم کە
هەر ڕۆژی و کەسێکی نوێ و
فیکرێکی نوێ و بوونێکی نوێم،
نە هەرگیز لە خێرایی و
خاوی کات تێئەگەم و نە لە
گۆڕانە سەیرەکانی خۆشم..!!
🌞
مرۆڤ پێویستی بە کەوتنێکە
تا دۆست و دوژمنی ڕاستەقینەی
ببینێ وە پێویستی بە ئەقڵێکە
کە ئەرشیفی بکات..!
گەر شتانێ ماوەتەوە بۆت
لەم جیهانەیا کە ئەتوانێ تۆ
یەك مسقاڵە زەڕە دڵخۆش بکات،
یا بۆ ماوەیەکی کاتی زەردەخەنە
بخاتە سەر لێوەکانت ئەوا زۆر بە
بەها لێیان بڕوانە چونکی ئەشێت
مرۆڤگەلێ هەبن هیچ شتێکیان
بۆ نەمابێتەوە لەم ژیانەیا کە
دڵیان پێی خۆشبێت،
ئەرێ ئەوانە ئیدی گەیشتوونەتە
خاڵی کۆتایی تەنها داوای مردنێکی
کەم ئازار ئەکەن و هیچی تر!
🌞
بەردەوام بووم لە ڕاکێشانی
ڕۆحم بۆ لای خودا لە کاتێکدا
ڕۆحم دەگریا تا دواجار خۆی دا بە
دەستەوە لەگەڵمدا بە زەردەخەنەوە
هاتە لای خودا..
︎ ︎
︎ ︎ دەڪࢪێ تێلـێگࢪامت هەبێ و ڪەناڵە ︎ ︎ ︎ ︎ تایبەتەڪەی شلـیڪت لا نەبێت؟
︎ ︎
🍓 /channel/shlik5
حەزی نەدەكرد خۆی بكوژێت
ژیان جوان بوو،
خۆر گەرم بوو،
ئاوەكان ڕوون و بێگەرد،
بەڵام ئەی ( مرۆڤەكان )، چی..؟
🌞