ههندێك له خەمباران
گهشتی دووريش دهكهن
خهمهكانیان لهگهڵ خۆیان دههێننهوه
چونكه هیچ كهسێك ناتوانێت
له خهمێك ڕابكات ئهگهر
خهم له ناخیدا بوونی مابێت،
بۆیه مرۆڤ ههتا له ناخهوه
چاری خەم نەکات شادی لهسهر
ڕووخساری دهرناكهوێت!
| عهبدولڕهحمان سدیق
دڵنیابە لە پێناوی خودا
دەست بەرداری گوناح و خوویەکی
خراپ بیت لەو باشتر و چاکترت
بۆ قەرەبوو ئەکاتەوە!
ئهو دڵه خهمگینهت حاڵی
چاك دهبێ دوو دڵ مهبه،
زیكر و فیكرت تا دوعایه و
دهرسی قورئان خهم مهخۆ!
| شیرازی
جیهان شایەنی هیچ
شەڕێکی دەروونی نیە جا
ئەم شەڕە لەگەڵ خۆت بێت
یان لەگەڵ هەر کەسێکی تردا،
ژیان لە چرکەیەکدا پێچەوانە
دەبێتەوە و لەوانەیە تەندروستی تۆ
خیانەتت لێ بکات و ئازیزانت
لە چرکەیەکدا بەجێت بهێڵن،
گەرەنتی هیچ شتێک نییە
تەنانەت بۆ خولەکێکیش،
هەموو مەرجەکان لە چەند
چرکەیەکدا دەگۆڕدرێن،
پێویست بە ململانێ ناکات!
🍂
لەوانەیە بگریت ئەمە مافی تۆیە
لەوانەیە دڵتەنگ بیت ئەمە مافی تۆیە
بەڵام ئاگاداربە نەشکێیت!
گەورە دەبیت فێری تێپەڕاندنی
کێشەکان دەبیت فێردەبیت چۆن
بە تەنیشت خەمێکی گەورەوە
بڕۆیت و گاڵتەت پێ بێت،
دەبیت بە کەسێک چیتر تاقەتت
لە مشتومڕ نەماوە سەیری ئەو
ڕێبوارانەی ژیانت دەکەیت کە
بەجێتدەهێڵن و ڕووداوە گەورەکانی
ژیانت بە بێدەنگی وەڵام دەدەیتەوە
لەپڕ گەورە دەبیت و خۆت ناناسیتەوە،
نازانیت کەی و چۆن بووی
بەم کەسەی ئەمڕۆ..!
🌝
جیهانە بچووکەکەی خۆتت خۆشبوێت
گرنگ نییە چەندە بچووکترە
بە بەراوردی ئەوان گرنگ ئەوەیە
بەو شێوازە ئەژیت کە خۆت دەتەوێت و
ئارەزووی دەکەی، ئەوە بزانە دڵخۆشی
ناو جیهانەکەت بە قەبارەکەی ناپێورێت!
..
دڵی مرۆڤ هەندێکجار هێندە گەرم دەبێت
کە دەتەوێت لە قەفەسی سینەت
بیهێنیتە دەرەوە تا فێنک ببێتەوە!
جۆینی ئەم چەناڵە تایبەتە بكەن❤️
/channel/Qsayydll_0
/channel/Qsayydll_0
/channel/Qsayydll_0
درەختەکان
تەنیا لە وەرزی پایزدا دەوەرن
بەڵام هەموو وەرزەکان،
وەرزی هەڵوەرینی مرۆڤەکانن!
لە ئەوەڵ و لە ئاخرا مەداری ئەنبیایە ئەو
لە باتین و لە زاهیرا حەبیبی کیبریایە ئەو
کە چونکە لای خودا قسەی بەراستی ڕەوایە ئەو
دە موژدە بێ لە ئوممەتی کە گەورەیێکی وایە ئەو
لە ڕۆژی مەحشەرا تکای هەموو گوناهکار ئەکا!
حُب النبـي بإتبــاع سُنتــه
خۆشویستنی پێغەمبەر ( ﷺ )
به شوێنکەوتنی سونەتەکانێتی
لە یادمان نەکردووی تا یادت بکەینەوە
ئەی خۆشەویست و سەروەرمان!♥️
︎ ︎
︎ ︎ دەڪࢪێ تێلـێگࢪامت هەبێ و ڪەناڵە ︎ ︎ ︎ ︎ تایبەتەڪەی شلـیڪت لا نەبێت؟
︎ ︎
🍓 /channel/shlik5