دوعای_ئەم_جەژنە :
💓 خوایە_گیان.....
تاعەتمان قەبووڵ ڪە و عاقیبەت بەخێرمان ڪە
مردووەڪانمان بە بەهەشتی بەرین شاد ڪە
شفا بۆ نەخۆشەڪان بنێرە
دڵە ناخۆشەڪان شاد ڪە
ئاوەدانے بنێرە بۆ وڵاتمان
خەممان لے دوور ڪە
❣خوایە_گیان
بە حەقے موحەمەدالموستەفا هیچ دایڪێڪ دڵسووتاو مەڪە
هیچ باوڪێڪ لارەمل مەڪە
💓خوایه_گیان
ئەوانەے دیلن ئازادیان ڪە
ئەوانەے تەنیان ئاوالیان بە
تۆزے لە ڕەحمے خۆت بخە دڵے زۆرداران
حەق بە حەقدار بگەیێنە..
حەقی مەزڵوم لە زاڵم بسێنی...
💗خوایه_گیان
لە بەر ناوە جوانەکانت لە دەردو بەڵا شەڕ وئاژاوە بمانپارێزە
ئامین_یا_ەبالعالمین❤️
🌷خۆشەویستان هیوادارم تاعات و عیباداتتان هەمووتان قبوڵی دەرگای حەق بێت🤲
ئامین❤️
💐 هەمیشەلە جەژن و خۆشیدا بن
ئیمامی شافێعی ئەفەرمێ:
یەکێ لەو شەوانە کە دۆعاو پاڕانەوە لای خوای گەورە زووتر گیرا ئەبێ ، شەوی جەژنە .
لە دۆعای خێر بێ بەشمان نەکەن...❤️❤️
عەباس_کەمەندی
بەرزه کۆلیله
شیعر : #عەباس_کەمەندی
ئاواز : #بەیات (کلاسیک)
تا کەی بناڵم ئازیزم جە هیجران و دەرد؟
تا کەی بکێشم باوانم هەناسانی سەرد؟
تا چەن بوو وا چوو خودای بانی سەر؟
یا مەرگ یا تاقەت یا وەسڵی دڵبەر
تا کەی چاوانم جیا جە خەو بوو؟
بەرزە کۆلیلەم ڕفێقی شەو بوو؟
نە خوا بەردارە ئازیزم نە بەندە ڕازی
نە فتوای شەرعە باوانم نە حوکمی قازی
دیەم دڵدارم ئازیزم کەی منم هۆی تەور
تا کەی سزا و دەرد باوانم تۆ وە جەفا و جەور
دیەم ئێش زام حەسرەتان وەردە
شەرت و بەقا و بەین جە بەین نەبەردە
نزاش کارییەن دوعاش مەبۆ گیر
لە دەرگای خودا و شێخ و شەخس و پیر
بێجگە باڵای تۆ ئازیزم مەیل وە کەس نییەن
بێجگە تۆ بۆ من باوانم باڵادەس نییەن
با عالەم بێژن تەنیا و بێکەسە
مەیلی تۆم تەنیا لە عالەم بەسە
بەسەن های بەسەن سزام کافییەن
چینێ زیاتر بێ ئینسافییەن
/channel/hawarga19
ئەی باڵداری ناو هێلانەی سەر پۆپی درەخت
دە تووکی گیان بکەرەوە بۆ دەنکێ بەخت
رایوەشێنە سەری خەوی ژێر سێبەری خەست
بە پروشەی ئاوی ئاگا دەروون بکە مەست
لەسەر بەردی قەراخ ئاوی کەفچەرێنی چەم
بیتەکێنە خۆڵی چینەی بێئارامی و خەم
سۆڵی شۆخی بگرە لەسەر ڕیزی بەڕەزا
چنگی لەنجە بێنێ بەسەر چیمەنی خێزا
چڵ بە ورشە و تۆ بە قونەی نیازی چەن ساڵە
زەماوەنێ ساز بدەن لەو ملە و سەر یاڵە
هەڵپەڕن و ئەو وشانە بکە بە ڕاستە
ئاسۆی هیوا و سەرفرازی جووت و پەیوەستە
"سەلاح دیلان
🖤🕊️
ئهی نیشتیمان!
گریمان تۆ نیشتیمانم نهبوویتایه!
لهمه زیاتر چیم لێ ئههات؟!
ڕهنگه له جادهیهکی بهغدا دا
من تهنهکهی خۆڵ بوومایه!
تهنهکهی خۆڵی کوردستان یان عێراق بی
ههر تهنهکهیی!!
لهوانهبوو لهمهیدانێکی تاراندا
فڵچهی قۆندهرهی بۆیاخچیهکی ئازهری و فارس بوومایه!
فڵچهی قۆندهرهی کورد بی یا
خود فارس یان ئازهری
تۆ ههر فڵچهی..!
لهوانهبوو له بازاری ئهنقهرهدا
سێوێکی گلار بوومایه
گلاری بازاری کورد بی یا خود هی تورک
ههر گلاری!!
لهوانابوو له چایخانهیهکی ناو شامدا
ببوومایه به تڵپهی چا
تڵپهی چای کورد بی یان عهرهب
تۆ ههر تڵپهیی...!
"شێرکۆ بێکەس"
🖤🕊️
لەناو هەناوی هــەورەوە
مژدەی سەوز دائەبــاری
لەناو چاوی کانییــەوە
ئاوی ژیان هەڵئــەقوڵی
لەناو دەروونی شاخــەوە
مەلی بەربەیان هەڵئــەفڕی
لەناو برینی کێڵگــەوە
گوڵەگەنم ئەهاتــەدەر
لەناو لوولەی چەکیشــەوە
ڕێی ئــازادی!
"مامۆستا "شێرکۆ بێکەس"
ڕۆژ باش هاوڕێیان❤️❤️❤️
رۆژێک ئامەد بریندارە
رۆژێک مهاباد زامدارە
رۆژێک هەولێر دڵی دەشکێ و
رۆژێک عەفرین پڕ ئازارە..
کەی بێت رۆژێک لە خەو هەستین
بڵێن گەردوون ئێخەی کوردانی بەر داوە
خوایە خۆ تۆ ئاگاداری لە کوردستان
جەرگی چەند دایک سووتاوە!
نەوژین_سۆران
👈کوتوپڕ شێعری کۆڕی ئەدەبی غەزەڵ
بابەت: بەڵێن و وەفاداری.
قالب ئازادە، چوارینە، نوێ، ئازاد، مۆدێڕن، مینی ماڵ، هایکۆ و ....
وەفادارم بە ئەشق و خۆشەویستی
دڵم شێتی دڵت بوو خۆشی ویستی
لە نێو شاجوانەکانی شۆخی عالەم
بە تەنیا تۆی عەزیزم شاز و بیستی
👆#مامۆستاسەلاحکوردی
بە تۆم داوە بەڵێنی خۆ نەویستی
هەتا مابی لە بۆ من خۆشەویستی
دەبێ ڕادەی ئەوینی من بزانی
بە قەد چاوم لە بۆ من خۆشەویستی
👆#عوسمان_شێرزاد
لە چاوەی چاوەکانم هەڵقوڵاوی
لە تاژانی دڵم دا هەڵزناوی
وەها هۆگر بە تۆم و تاسەبارت
لەگەڵ گیانی ئەوینم تێکەڵاوی
👆#هەژارحەسەنزادە
وەفاداری لەچاوانت دیارە
بەڵێنت هاودەمی ڕۆژگاری تارە
ئەوین ڕووی سوورە لای قەول و قەرارت
دڵم تینووی عەشقتە و لێم ببارە
👆#ڕامینسنە
بەدڵ لاتم بە مەودا گەرچی دوورم
کراسی حەز بە بەر دڵدا دەدوورم
هەموو ڕۆژێ بەدەم شێعرو خەیاڵت
بەکۆڵانی وەفاتا ڕادەبوورم
👆#ئاکام
هەر مەپرسن:
بۆچی چاوەڕوانی یارم؟
خۆشەویستیم لە دڵ دایە،
ڕەنگ ناگۆڕێ...
تا پای مردن وەفادارم.
👆#گەزیزە_مەهابادی
دڵی بۆنی وەفای لێ دێ خودایا
بەڵێنم دا بە خۆم تا بم لە دنیا
گوڵاڵە لێم نەبێ جوانتر لە یارم
کە "بارین" بم بە سەر یارا دەبارم
👆#بارین
نەبوو ساتێ لە بیرت کەم هەناسەم
بەڵێنم داو و تائێستاکە سوورم
لە سۆدرەی باوەشی تۆ بوومە شاعیر
دەهۆنم وا خەیاڵی تۆ لە ژوورم
👆#هاوار لاجانی، شۆڕش
هەیڤێکی لە شەوگاری ڕەشی بێ بندا
خۆرێکی لە ڕۆچنەی بەیانی وندا
دەستێکی شکۆی کە ناوبەناوێ دیاری
هێزی قەڵەمی، قەڵای لە شێعری مندا!
👆#لەتیف عەلەوی
لەسەر داری ئەوینت دڵ دەڵا چی؟
کە سەرداری ئەوینی دڵ بڵا چی؟
ئەمن قووربانی خۆت و دار و بەندت
لەسەر ئیشقت سەرم با هەر فەناچی
👆#خەمۆ
بەڵێنیت دا هەتا مابی
بە گیان و دڵ لە گەڵمابی
نەوەک لەیل و نە وەک شیرین
کچی کوردی با وەفابی
#س الف👆
کە عەشقت هاوەڵی دڵ بێ هەموو ژینم بەهارە
دڵم بۆ قۆچی قوربانی لە بەر پێتا تەیارە
وەفاداری ئەوینی تۆم، وەفادارم، دەزانی؟
لە پێناو پێکگەیشتن دا دڵم وێنەی هەنارە
👆#غەزەڵ
تۆ مەڕۆ با ڕووبار بڕوات
تۆ بڕۆی تەمەنم ئەڕوات
تۆ بڕۆی خەمی خۆم ئەمخوات
تۆ نەمبەی تەنیایی ئەمبات
تۆبڕۆی شوێنت ئەکەوم
پێش ھەنگاوی خۆم ئەکەوم
تۆ داری دارەدارەمی
دڵنیام بێ تۆ ئەکەوم.
تۆ بڕۆی دنیام تاڵەبێ
ھەرچی خەونە بەتاڵەبێ
شێتی بێباکی سەرەڕۆ
بەدزی دڵمەوە بڕۆ.
رەنج_سەنگاوی
چۆن دڵت هات
لەگەڵ سەرینی تەنیایی دەرزی چنا
جێم بهێڵیت؟
چۆن دڵت هات
لەگەڵ شەوی ساردوسڕی بێ نووستنا
جێم بهێڵیت؟
بگەڕێوە!
ژووری تەنیام چاوەڕێتە
بگەڕێوە!
عومری زاوام شەیدای بووکی ترپەی پێتە.
پەشێو
چارهی خهمی من مهی نییه،مهیخانه بڵێ چی؟
بهو دهردهوه مهی نامگرێ،پهیمانه بڵێ چی؟
پێم وا نییه لهو غهدره له فریام بکهوێ کهس
ئهو دۆست بوو وهفای بۆم نهبوو،بێگانه
بسکت بده دهس شانه بهڵام چین مهخه ئهبرۆ
زولفی تۆ شنه تێکی دهدا،شانه بڵێ چی؟
ههر عاشقه سووچیشی نهبێ دهیخهنه ئهستۆی
شهم ئاگری کردۆتهوه،پهروانه بڵێ چی؟
تاوانی منه دهربهدهری و دهردیسهری من،
مهل خۆی سهری خۆی ههڵگرێ، هێلانه بڵێ چی؟
شێتی قهدی تۆ شهرتی لهگهڵ چۆل و چیا بوو
زانا بێ به زنجیرهوه،دێوانه بڵێ چی؟
خاڵی تۆ به پهرژین و،خهیاڵ ناسک و ساده
بێچاره له ناو ئهو ههموو پاوانه بڵێ چی؟
چیرۆکی جوانیی تۆ له ناو لاپهڕ و دێڕا
ناگونجێ،ئیتر نووسهری ئهفسانه بڵێ چی؟
تاسهی تۆ که دامدهگرێ،دهڵێن:”ئاخری خێر بێ!“
(هێدی) له گهڵ ئهو کۆنهبرینانه بڵێ چی؟
مامۆستا هێدی
ادریس مرانی
ئەگەر خوای کردو مردمو.....
/channel/hawarga19
چەندی کردم نوختەیەک وەک خاڵی تۆ پەیدا نەبوو
هەرچی نووسیم، واژەشم هیچی لە جێی خۆیدا نەبوو
ناچنەوە سەر یەک وتەی من، هێند پەرێشانە خەیاڵ
باوەڕت بێ پێش ئەوەی زولفت ببینم وا نەبوو
ھێدی
ڕێی خەیاڵ
کە دووری لێم، بەیادی تۆ بە شەودا ڕێی خەیاڵ دەبڕم!
بە ناڵەی دڵ خەوی مردن لە چاوی مانگە شەو دەزڕم
پەپوولەی زەردی دڵ دەگری بەسەر تەرمی گوڵی عەشقا
منیش گۆشەی کەوێڵی خەم دەگرم و قامی خەم دەچڕم
کە خەونێکی بەسام ئەمشەو هەناسە و هەستی تاساندم
دەبێ بەرگی ڕەشی ماتەم بە بەر بووکی شێعر ببڕم
دەبێ ببڕم سەری کۆتری حەز و تاسەم بە تیغی ژان
بەرۆکیشم بە نینۆخی خەفەت ئەمشەو دەبێ بدڕم
دەبێ خۆڵی خەمی گشت دڵشکاوان من بە سەرما کەم
دڵ و جەرگم بە خەنجێری خەم و دەردی ژیان ببڕم
دڵی تەنگم بە وێنەی ناخی قامیشی وشک کون بوو
پشووم موتریب و دڵ شمشاڵە، ژانی دووری دەردەبڕم
بە بێ ڕۆحی ئەوین ئەمشەو وەکوو تەرمم لە نێو گۆڕا
دەلەرزم هەر کە چاوی دڵ لە میچی گۆڕەکەم دەبڕم
وەرە با ئەشکی شادی دەشتی وشکی دڵ بخووسێنێ!
بە پەلکی نەرمی گوڵخونچەی ئەوینت تۆزی دڵ بسڕم.
ئەمین گەردیگلانی
زاهیرەن فەرمووته لاے ڪەس ڕازے عیشقی من مەڵێ
نەتدەزانی دڵ ڪه ڪون بوو دەنگی لێ دێ وەڪ جەڕەس
"مامۆستا حەریق"
ئەوا سۆزەی بەیان دیسان پەیامی دڵبەری هێنا
نەسیمی ڕووحپەروەر عەتری عوود و عەنبەری هێنا
شنەی بای مەرحەمەت دیسان لەلای کوێستانی کانی بەن
چ خۆش بۆنی هەڵاڵە و سوێسنە و سووسەنبەری هێنا
نە زیندوو بووم نە مردوو نامەکەت ئاوی حەیاتی دام
نە قاسید بوو نە کاغەز ساقی ئاوی کەوسەری هێنا
لە وێنەی سونبول و لالە و گوڵ و گوڵئەتڵەسی و شەوبۆ
حەریر و ئەتڵەس و جەرسە و قەنەوز و مەخمەری هێنا
لە ڕووی نەخش و نیگاری پیرەکوێستانی تەبیعەت بوو
موهەندس چوو نموونەی ڕامسەر و بابولسەری هێنا
سزد گر زنده گردد مرده از نامت مسیحآسا
کە وا بۆ مەسکەنی سەردار نامەی سەروەری هێنا
عەزیزم شەرحی دووری تۆم شەوێکی تاکوو ڕۆژ نووسی
سبەینێ زوو قەڵەم ئیعلانی خەتمی دەفتەری هێنا
قیامی قامەتت بۆ ئەهلی دڵ قامی قیامەت بوو
قەتاری کۆچوبارت بۆ موکریان مەحشەری هێنا
گڕی دڵ زۆر بەتینە وا زوو ناکووژێتەوە کامیل
«حەقیقی» دەستەچیلەی دڵ ئیمامی ئاگری هێنا
"مامۆستا حەقیقی"
"جـا ڕەشـەبـا چی لەدەس دێ؟!"
جـا ڕەشەبـا چی لەدەس دێ؟
ئەگەر دارەکان بشکێنێ
خۆ ڕەگەکان هەر دەمێنێ!
جـا ڕەشەبـا چی لەدەس دێ؟
گەر خـانووەکان بڕوخێنێ
خـۆ زەوی هەر دەمێنێ!
جا ڕەشەبـا چی لەدەس دێ؟!
گەر چـراکان بخنکێنێ
خـۆر دەمێنـێ..!
جا ڕەشەبـا چی لەدەس دێ؟!
بۆ ئەتوانێ خۆشەویستی دڵدارەکان هەڵوەرێنێ؟
جا ڕەشەبـا چی لەدەس دێ؟!
بۆ ئەتوانێ بەستە ناخی ئەم سەدەیە بخنکێنێ؟!
"لەتیف هەڵمەت"
کوردم و لە ڕێی کورد و کوردستان
سەرلەپێناوم گیان لەسەر دەستان
بە کوردی دەژیم بە کوردی دەمرم
بە کوردی دەدەم وەرامی قەبرم
بە کوردی دیسان زیندوو دەبمەوە
لەو دونیاش بۆ کورد تێ ھەڵدەچمەوە
"مامۆستا هەژار"
کوردستانم،
له ناو نیگای خۆرنشینی هەژارەوه،
تۆ ئەبینم
له مانگی داسی گیراوی جووتیارەوه
تۆ ئەبینم
کوردستانم
ئەوه هەورازی ژیانی من،
پیا سەرکەوه
ئەوه پەیژەی باڵای کەنفتی شێعری من
پیا سەرکەوه
ئەوه، ئەوه سەهۆڵ بەندانی ئاوێنەی
لەرزلێهاتووی چاوەکانم،
تیا دەرکەوه ...
شێرکۆ بێکەس
🔵 لەگەڵــــــــم بن .!
ڕاپەرینی ئەمجارەی گەل
بارانێکە،
چڵک و پیسی وڵاتەکەم ئەشواتەوە
پەلکەزێڕینەی ئاشتییە
سەر لە وڵات ئەداتەوە .!
شۆڕشێکە،
ئاگری نەورۆزی ئەمساڵ
لەسەر عابای ڕەشەکوژی و
کەللـەی پووچی ئاخوندی قووم ئەکاتوە
"کێ" بەرگەی ئەم گەلەم ئەگرێ
گەر هێزی خۆی وەگڕ بخات
ئەی نابینن،
شەپۆلی هێزی لاوانم
ئەمڕۆ شەقامی خورۆشان
بست بە بستی نیشتمانی
کرد بە قەڵغانی بەرگری و
بە گۆڕەپانی تێکوشان .!
ئێرە گۆڕەپانی شەڕە
شەقامەکان ڕاپەڕیون
دەنگی تۆڵە ئەچریکێنێ و
پەیڕەوانی پەت و سێدارە تۆقیون .!
ئێرە ڕۆژهەڵاتی ژننە !
درەخت ...
گابەرد ...
دەریا ...
چیا ...
هەموو پێکەوە سروودی
ژن، ژیان، ئازادییان لەسەر زارە و
هەنگاو، هەنگاو
بە ڕۆژ و شەو ئەخولێنەوە.
ئێستا " ژینا " سروودێکە و
باڵندەکان بە دەنگی کەو ئەیڵێنەوە .!
ئێرە ڕۆژهەڵاتی مننە !
مەملەکەتی ئارامییەکان
پایتەختی ئاشتیخوازی،
شوێنی پشوودانی شەهید
ماڵی حەسانەوەی ویژدان
سەرزەمینی برایەتی و
پێکەوە ژیان .
لەگەڵم بەن !
من لە دژی ستەمکاری ڕاپەڕیوم
لە من ڕقی یاسای بۆگەن و
زۆرداری ڕاپەڕیوم
لەگەڵم بن !
من ڕووبەڕووی خوێنمژترین تاوانبارم
من لە بەردەم
بکوژترین جینایەتکارم
لە ئێستادا
من هاوشەڕی تیرۆریستم
بەڵێنیم بە گەلم داوە
چەقڵی چاوی
ئاخوندی کۆنەپەرستم .!
لەگەڵم بن !
من بڕیارە لە ڕێبەندانی ئەمساڵدا
لەگەڵ بووکی ئازادی شایی بگێڕم
لە گەلاوێژی ئەمساڵدا
مژدەی سەرکەوتن بەرمەوە
لە سەرماوەزی ئەمساڵدا
هەڵۆە بەرزەفڕەکانم
بۆ ڕۆژهەڵات بانگ کەمەوە .!
لەگەڵم بن !
من لەیلا قاسم و
مەستوورەی ئەردەڵانیم
من ژینام، ژینای ڕۆژهەڵات
گیانم ئەسپێرم بە گەل و
سەرم لەڕێی ئازادی وڵات .!
2022-10-07
ڕاوێـــــژ
من ئافرەتم
ئافرەتێکم
تاوانم
شاردنەوی ڕازی دڵمە
ئەو تاڵانەی قژی سەرم
سپی بووە
هێمای ژانە، قووتدانی ڕازێکە
کە نەتوانی بیدرکێنی
من ئافرەتم،لەوەتاهەم
هەستی من بۆتە قوربانی
لێرە ئەوین لە کام قوژبن حەشار بدەم
کە ئابڕووت بەر ڕەشەبای نەزانین و نەفرەتی نەزان نەکەوێت
و تێژی خنجەری غیرەتت
گەرووی کەس نیشانە نەگرێت
من ئافرەتم
نێوم دروست بخوێنەوە
من بە تەواوی بنووسەوە
ئەگەر هەڵسوکەوتم جیاواز بووە
من بە هەڵە یەخسیر مەکە
بە ڕوانین و بە مۆرە و تەشەرەکانت مەمترسێنە
مەهێڵە لەشەوەزەنگێکدا
لە کۆڵانی
بەرتەسک و ڕەشی ژیان
یەکەمین خۆفی من تۆ بی
من ئینسانم، پێش ئەوەی ڕەگەزم
جیا بێ لەگەڵ تۆ...
من ئافرەتم
تەنیا قومێکم ئاسوودەیی دەروونم
دەوێت...
کەژاڵ_شێرزاد
ئەگەر ڕۆژی ویستت بگریەیت بانگم کە
بەڵێن نادەم کە بتوانم بتخەمە پێکەنین
بەڵام ئەتوانم لەگەڵت بگریەم
ئەگەر ڕۆژێ بڕیارت دا کە هەڵبێیت
لەو كاتەدا بانگم كە
هیچ دوای مەخە
بەڵێن نادەم كە داوای مانەوەت لێ بكەم
بەڵام ئەتوانم لەگەڵت هەڵبێم
ئەگەر ڕۆژێ نەتویست لەگەڵ كەس قسە بكەیت
بانگم كە تا پێكەوە بێدەنگ بین
بەڵام ئەگەر ڕۆژێ بانگت كردم و وەڵامم نەبوو
خێرا وەرە لام
چون بێ هیچ دوو دڵییەک پێویستم پێتە
گابریێل_گارسیا_ماركێز
قانعا خۆت و دڵت هەر قوڕ بپێون دەم بە دەم...
تۆ لە داخی ئەم زەمانە و ئەو لە بۆ دیداری یار...!!!!
قانع
پەشۆکا دڵ کە دی زوڵفی پەشێوی کەوتە سەر شانی
یەخەی خۆی دادڕی گوڵ هەر کە دی چاکی گریبانی
شوکور وا جەژنی قوربانە لەسەر فەرموودەیی دولبەر
وەکوو مەڕ بۆ بەڵاگەردانی ئەو ئەمکەن بە قوربانی
دڵی سووتاوە وەک من خاڵی لەعلی لێوی ڕەنگینی
بەڵێ بەختی ڕەشە وەک من سەری زوڵفی پەرێشانی
گەڵاڕێزانی کرد گوڵ هەر کە دەرکەوت ڕوویی ڕەنگینی
لەبەر باڵای ئەوا کەوتۆتە سوجدە ڕوویی بوستانی
ئەمە چەن وەختە مەست و سەرخۆشم بێ نەشئەیی بادە
لە ڕۆژێکۆ کە دیومە دیدەیی مەخمووری فەتتانی
ڕەفیق هیچ غەم مەخۆ، خۆش ڕابوێرە، فرسەتە ئێستە
بزانە تۆ لە دنیادا لەبۆ چەن ڕۆژێ میوانی
لە زیندانا هەتا ڕۆژی قیامەت دائەنیشت عاجز
ئەگەر ڕووی تۆی ئەدی بۆ یەک دەقیقە شۆخی کەنعانی
دڵ و دینت فڕاندم، ڕۆحی شیرینیش ئەبەی جانا
لە بەختی «ئەحمەد» ـا چەن ڕۆژە زۆر مایل بە تاڵانی
ئەحمەد موختار جاف"
ئەوە جێژنە ,وەرە ئازیز, گەردنی یەکتر ئازا کەین
بە بیانووی, ئەو جێژنەوە ,هەموو خەمەکان بە با کەین
ئاگری ڕژدی و چرووکی ,تاکەی گیانمان بسووتێنێ,
وەرە با دوو دەستی گوڵم ,ئاوێک بەو ئاگرە داکەین
ئەم دونیایە سەفەرێکە ,شاید بۆ جێژنەیەکیتر..
نە تۆ مابی نە من مابم, ئەدی کەی بۆ یەک وەفا کەین
بێنە دەست بنێ دەستم با لەیاد چێ ڕابردوومان
بەرلەوەی کە بە یەکجاری ماڵئاوایی لە دونیا کەین
هەتا کەی وا, دردو ئازار, بە سەر یەکا ببارێنین
وەرەبا بۆ ڕەزای خودا, دەردی یەکتری دەوا کەین 🥺♥️.
رَبـنا لاتُزِغ قُلوبنا بعدَ اِذ هَدَیتَنا❤️
(آلعمران۸)
"یائێلاهی، دماو ئانەیە هێدایەتتدایمێ،
دڵەکاما ئالوودەو گۆناها مەکەرە"
🌺🌺🌺
ئازیزە وەشەویسا جەژنەتا مەبارەکە بۆ،
ئاواتەوازەنا نماو ڕۆچەو ڕازوو نیازوو گردیما قەبووڵوو دیوانوو خودٚای عالەمیانی بییەبۆ
و
گۆناهەکاما پێسەو گەڵاو درەختەکاو پاییزی ڕێزایبارە زەمین و جە قەیامەتەنە جە بەرەو ڕییانی عبوور کەرمێ و داخڵوو بەهەشتی بەرینی بۆمێ،🤲
ئامیـن یا ئێلاهەلعالەمین🤲🤲
🌺🌺🌺
🌺🌙یاخودٚا
🎉🌺🌙دڵتا وەش
🎉🌺🌙و
🎉🌺🌙گەش
🎉🌺🌙سفرەتا
🎉🌺🌙پەڕ
🎉🌺🌙ڕەونەق
🎉🌺🌙یانەتا
🎉🌺🌙ئاوەدان
🎉🌺🌙و
🎉🌺🌙دوورێ
🌺🌙بۆدێ جە خەم و خەفەتی🤲
خۆشەویستم!
لەو کاتەوە لەتۆ دوورم
خەمەکانت بە ئە سپایی دێنە ژوورم
دەیانهەوێ
جێگات لە ناو دڵم بگرنەوە
خۆشەویستیت
لە لاپەڕەی بیرەوەریم بسڕنەوە
بەڵام گوڵم!
کەژاوەکەی دڵم!
هێلانەی ئەوینێکی هەرمانە
دوور لە گژە باو
تۆف و زریانە!
ئاسۆی مەهابــــاد
گۆرانی: ساقی گوزەرا شەو...
شێعر: مامۆستا، شەریف
دەنگ: مامۆستا ناسر ڕەزازی
/channel/hawarga19
دەردی دووری دەردی دووری کوشتمی
دەردی وشیاری و سەبووری کوشتمی
یادی یاران و وڵاتم ڕۆژ و شەو
لێی حەرام کردم قەرار و خورد و خەو
خەمڕەوێنێک لێرە من ناکەم بەدی
چۆن پەنا بۆ مەی نەبەم ساقی! ئەدی!؟
نابینم خاک و وڵات و شاری خۆم
نابینم ناسیاو و دۆست و یاری خۆم
ڕوو لە هەر لایە دەکەم نامۆیە بۆم
نابینم جێژوان و کەونەلانی خۆم
شەو دەکێشم شەونخوونی و بێخەوی
ڕۆژ دەچێژم دەرد و داخی بێئەوی
چۆن نەناڵێ ئەو دڵی پڕ هەستی من؟
چۆن لە ئەژنۆ ببنەوە دوو دەستی من؟
چۆن نەناڵێ ئەو دڵە ئەنگاوتەیە؟
بەرد لە بەردی بێتەوە دەنگی هەیە
ژانی ناسۆری جوداییم چێشتووە
هەرچی خۆشم ویستووە، جێم هێشتووە
هەڵبڕاوم من لە یاری نازەنین
دەرکراوم من لە خاکی دڵنشین
بوومە ئاوارە و پەڕیوەی دوور لە وڵات
کەوتمە نێو وردە داوی ڕێی نەجات
بەکرە شۆفارە ئەوی مووخەی چینم
زێی مەم و زینان وڵاتی لێ تەنیم
کەوتمە نێو چاڵی دیلی وەک "مەمێ"
"یایە زین" لە کوێیە هاواری کەمێ
هێمن