شینم گەلێک گێڕا و شادیم کەم دیوه خۆشی دەڵێن هەیه، بەڵام نەمدیوه هەڵوەدا بووم له دووری پەری ئازادی تووشی نەبووم نه لەو دیو نه لەم دیوە ∞∞∞∞∞∞∞∞∞∞∞∞∞∞∞ @zanyar_mukryani ⇔ داواکاری و ناردنی بابەت و پرسیار و ڕەخنە ∞∞∞∞∞∞∞∞∞∞∞∞∞∞∞
دۆستێک باسی ماموستا هێمنی دەکرد،
داوای لێکردم ،بۆچونی خۆم بنووسم،
بۆ چەند ڕۆژ دواتر ئەو کورتە وتارەم بۆ نارد، دەزانم هیچم لێ نەزانیوە، کەمم ناسیوە، بەڵام لابڕ ڕێچەیەکی کورت لە دەریای قوڵ و مەند و جاروبار شڵەژاوی دەستی ڕەشەبای ڕۆژگاری پڕکەندولەند و خۆشی و ناخۆشی و هەوراز و لێژی کاکی بە کاکی هێمنناسیم بە خامەی کول و دەستی لەرزۆک و فکر و بیری کەمزانیاریم نووسیوە کە ئاوایە؛
گۆمێکی قووڵی مەندی ڕوون وەک چاوی قڕژاڵ کە تێیا دەدرەوشێتەوە زیخ و خیز و بەرد ،بە ڕەگەی زێڕ و زێو و دوڕ و ئەڵماس ، هەر لە بەری دەڕوا و پڕتر دەبێ،قەڵپەزی هەڵدێری ڕژدتر دەبێ،
چاو بە دیتنی ڕوناک و وشە ڕەنگین و
شێواز و کوتن و نووسین و ئاخاوتن سواو و سوک و لەزمان خۆشتر دەبێ،
ئەو گۆمەش بەدیهاتو و ئاکامی فرمێسکی ڕنووی کوێستانی سەربەتەمی
چڕ و ئاستەمی بەرز و دورەدەست و بەفرینی لاپاڵبەلاپاڵ و رژد و هەڵدێری
رندووگری ئاستەم و هەناسەبڕ و سەخت و سامناکە.
بەڵێ هێمن هەرخودی ئەو گۆمەیە.
هەر کەس بە لایدا بڕوا،قومێک لەو ئاوە زوڵاڵە نۆش دەکا و چێژ لە وێژە و ئەدەب و مێژوو و فۆلکلۆری کورد و جوامێری وەردەگرێ . یا بەتەقڵەی بەردە تراوکی تەختی لە دەستان خۆش هەر نەبێ فڕێکی داوێتێ و بە(تەقڵەبە چەندان)خۆ تاقی دەکاتەوە.
هێمن هێمنـە و بەڕوی خۆشەوە خۆی دەناسێنێ و دەفەرمێ:
بۆت نووسیوم بۆت بنووسم ئەمن چیم؟
دوندی قەندیل گۆڕەپانی هەڵگورد نیم
بەرەو بەرزی دەچم ، ئەگەرچی وردم
خاکی بەر پێی تێکۆشەرێکی کوردم
بەوجۆرە هێمن بووە تاجی سەری هەموو کوردێک.
لەئاکادیمیای کەسناسی،
لە مێژووی گەلانی جیهان لە ئاسمانی زێوینی وێژە و ئەدەب
لە دەریای شینی مەنگی بێ سنووری شیعر ،
لە پەڕتووکی سەوزی ناو و ڕەچەڵەکی هۆزان و بلیمەت و شیعر و شاعران ،
لە کلاسی وانەی عیشق و دڵداری،
لە دۆزەخی دەرد و ڕەنج و بێبەشی و بێدەرەتانی،
لە پێدەشتی بژوێن و گوڵشەنی پڕگوڵ و بۆن و ریحان،
لە بارەگای وەفا بە سۆز و عەهد و پیمان،
لە هەر ڕوگە و پێگەیەک،
لە هەر کۆبوونەوە و دەورەیەک،
لە هەر مێهرەجان و جەژنوارەیەک،
دەبێ نێوی بەرزی هێمن لە سەرووی
هەموو درووشمەکان بێ،
لە بەر ئەوەی ....... ،
لە هەرچی بڕوانی شوێنی بیری قوڵی
مرۆدۆستی هێمنی تێدایە.
تایبەتمندی هێمن لە ژومار نایێ.
📝چڕژاو ، حەسەن ش خ
@hazhar_mokryani
وێڕای سڵاو و ڕێزێکی لە ناخی دڵەوە لە خزمەت ئێوەی ئازیز و خۆشەویست.
پیرۆز بێ لێتان ڕۆژی پیرۆزی زمانی دایکی.
لە لایان خۆم و بەڕێوەبەرانی کاناڵی هێمن و هەژار موکریانی ئەو ڕۆژە جوانە پیرۆزبایی دەکەم لە بەڕێوەبەرانی زەحمەتکێشی کاناڵە کوردیەکان و کاناڵەکانی کتێبی دەنگی، پییرۆزبایییەکی تایبەت لە خزمەت مامۆستایانی فێگرگەی زمانی کوردی بەتایبەت ماۆستایان و زەحمەتکێشانی فێرگەی "بەیان" لە بۆکان و لقەکانی لە شارە جۆراوجۆرەکانی کوردستان.
❤️پیرۆز بێ ئەو ڕۆژە پیرۆزە لە گشت کوردێکی زمانپارێز❤️
💠ساڵیاد💠
ئەوڕۆ ۲ی ڕەشەممە ۳۱مین ساڵیادی کۆچی دوایی ئەدیبی گەورەی کورد مامۆستا هەژارە،
یادی هەرمان و ڕێگای پڕڕێبوار
و هەروەها ڕۆژی پیرۆزی زمانی دایکی لە هەموو کوردزمانان پیرۆز بێ🌹
@hazhar_mokryani
هاوڕێان و خۆشەویستان ئەوە کۆتا واریزی بۆ یارمەتی هاوڕێکەمان تا ئەو کاتەیە.
Читать полностью… سڵاو و ڕێز هاوڕێیانی خۆشەویستم ئەو کاتتان باش🌹
دۆستان من زانیار دوڕگە بەڕێوەبەری کاناڵەکانی "هێمن و هەژار موکریانی" و "چێشتی مجێور"م.
دڵخۆشم کە ماوەی ۷ ساڵە لەخزمەت ئێوەی ئازیزدام.
دۆستان هاوژینی برایەکی ئازیزمان، کە دایکی دوو کچی نازدارە، تووشی نەخۆشی بووە و بۆ چارەسەری نەخۆشێکەی پێویستی بە ۱۲۰ میلیۆنە.
دیارە ١٢٠ میلیۆن بۆ تەنیا کەسێک بارێکی قورسە کە دەکەوێتە سەر شانی تاکێک، بەڵام بۆ ئێمەی دەست لەناودەست ئەو پووڵە، پووڵێکی کەمە.
ئێستاش ئەرکی ئێمەیە هەموومان دەست لەناو دەستی یەک نێین و بە هاودڵیمان ببینە هۆی دڵخۆشی دڵی بنەماڵەیەکی زەحمەتکێش.
تکایە هەرکەس هەرچەندی دە توانایدا هەیە دیارێکانتان بەم ژمارەکارتە کە لەخوارەوە نووسراوە بنێرن بەنێوی کلسووم قادری.
تێبینی: دۆخەکە ناخۆشتر لەوەیە کە بتوانم وەسفی بکەم.
ژمارەی کارت
👇👇👇👇👇6280231329632961
💠چوارێنەکانی خەییام💠
وەرگێڕانی مامۆستا هەژار
خوێندنەوە: نەسیم حاجی حەسەنی
@hazhar_mokryani
💠چوارێنەکانی خەییام💠
وەرگێڕانی مامۆستا هەژار
خوێندنەوە: نەسیم حاجی حەسەنی
@hazhar_mokryani
بەرز ڕادەگرین ۲۳مین ساڵیادی کۆچی دوایی ئەستێرەی درەوشاوەی مووسیقای کوردی، مامۆستا محەممەدی ماملێ.
Читать полностью…💠فرمێسکی ڕنوو💠
شێعری مامۆستا هێمن
گۆرانی مامۆستا محەمەد ماملێ
بەشی دووەم
@hazhar_mokryani
💠گوڵی هیوا💠
شێعری مامۆستا هێمن
خوێندنەوە: پڕشەنگ
گۆرانی: مامۆستا ماملێ
@hazhar_mokryani
💠وێنە💠
مامۆستا محەممەدی ماملێ و کاک فەتاح شەرەفی لەسەر مەزاری مامۆستا هێمن
@hazhar_mokryani
💠جا چبکەین؟💠
لە هەوار ماملێ مریەم بێنێ
هێند بە ئارامی کە شیر نەڕژێنێ
جوانە چارۆکە بە دابی بڵباس
لە پەڕی مێشێ تەنکتر بێ کراس
ڕەنگی خۆش بێتە پەنای دەنگی خۆش
شێت و شوورن دەمی خۆش بیر و هۆش
بەستەیێکی من و ئاوازی ئەو
ڕازی دڵخوازی من و سازی ئەو
وەرگرین بادە لە دەست مەیگێڕێ
خۆش و مەستانە بڵێین چەند دێڕێ
مامۆستا هەژار
@hazhar_mokryani
💠بەهاری زەرد💠
بە یادی هەموو شەهیدانی لە سێدارەدراوی کوردستان
بەتایبەت گەورەپیاوی کورد پێشەوای ڕێبەر و سەیف و سەدری قازی و شەهید لەیلا قاسم
بە دەنگە بەسۆزەکەی مامۆستا ماملێ
@hazhar_mokryani
💠زەردی لێمۆ💠
شێعری مامۆستا هەژار
عود: محەممەد دانیش
خوێندنەوە: سەید ڕەحیم قوڕەیشی
گۆرانی: مامۆستا ماملێ
@hazhar_mokryani
💠بە یادی "هێمن" شینی "هیوا" بۆ" هێمن" "نون و قەڵەم"۱💠
ئەی خامە بڕۆ بنووسە بۆ من
هەڵبەستێ بە یادی گۆڕی هێمن
ئەو گۆڕە لە لێژی نێژراوە
تاقە و کە بە تاق سپێردراوە
لێژی بەشی کوردی بەشبڕاوە
گۆڕیشی لە لێژی پێدراوە
ئەو تەرمە بوو هونەری گەلی کورد
بۆ گەل دەژیا لە نێو گەلی مرد
هەستێکی هەبوو کە بوو نموونە
بۆ هەرکەس ئەوە عەیان و ڕوونە
بیری وی وەکوو خەیاتە باریک
ئێقباڵی وەکوو شەوی بوو تاریک
کاتێکی دەچووە بەر لەقایە
ویستیان کە بیبەن بۆ خانەقایە۲
"ماملێ"۳ بوو دەگەڵ گەلی وتی پێم
یا لێرە دەنێژرێ یا دەکوژرێم
خوا خێری بداتێ بەم ڕەجایە
لاچێ لە سەری هەرچی بەڵایە
"ماملێ" وەرە بۆی بڵێ بە گەرمی
شینێکی بکە لە دەوری تەرمی
بخوێنە لەوێ بە ئاهـ و ناڵین
دڵ پڕ کوڵ و سۆز و چاو بە ئەسرین
تێی هەڵکە بە کوڵ بڵێ بە تەرزێ
عەرزیش لە بەرابەرت بلەرزێ
هەرچی لە دڵا بە دڵ بوێژە
تامی خەمی دڵ بە گڵ بچێژە
لەو لێژە کوڵی دڵت بڕێژە
کولاوی تەمت لەوێ بڕێژە
دنیایە لە و ئاە و ناڵە پڕکە
باڵندە لە ئاسمان وەخڕکە
بۆ ڕۆحی وی فاتیحەش بنێرە
چون فاتیحە بۆی بخوێنی خێرە
"نون و قەڵەم" و ئەوەی بنووسن
کە فریشتە بە ئەمری وی دەنووسن
دێوانە نی ئەی نەبی محەممەد
سوێندێکە خودا وتی بە ئەحمەد
ئەو نێوە محەممەدی ئەمینە
سەرداری هەموو گەلی بەدینە
نان نانی گەنم دەڵێن بە کوردی
دین دینی محەممەدە بە وردی
" هێمن " بوو ئەدیب و خۆش قەریحە
هەرچی کە وتوویەتی مەلیحە
هاوناوی محەممەدی ئەمین بوو
کوردێکی بە هەست و چارەشین بوو
ئەو ناوە بە ناوی ئەو کراوە
هێمن بەشی کوردە پێی بڕاوە
چۆن ناوێ بە ناوی ئەو کرابێ
بێبەش دەبێ بەشی خورابێ؟
ئەی خوایە ئەتۆی خوای هەمووکەس
هەر بوون و نەبوون بە تۆ دەبێ و بەس
یا ڕەبی ئەتۆی خودای هەموومان
بیکەی کە بخۆین لە دەست و دوومان
بەشداریکە کوردە، بێنەوایە
بیبەخشە ئەویش ئەتۆی خودایە!
"هیوا"یه لە تۆ دەکا تکایە
هیوامە قەبووڵ بێ ئەو دۆعایە
جۆزەردانی 1367ی هەتاوی
مەهاباد "هیوا"
۱:یەکێک لە سووڕەکانی قوڕئانی پیرۆزە
۲:مەبەست دێی خانەقای شێخی بورهانە کە لە پێشدا ناوی براوە
۳:ماملی: مەبەست محەممەدی ماملێیە، کە مامۆستا هەژار لە بەرەو موکریاندا باسی کردووە و گۆرانیبێژێکی بە ناوبانگی کوردی مەهابادە، لە شێعرەکانی هێمنیشی بە ئاهەنگی تایبەتی کوتووە
@hazhar_mokryani
پەیامی گۆڤاری کۆمەڵایەتی هونەری ئەدەبی هەژێن بە بۆنەی 2ی ڕەشەمە
وتی: ویستت بیکوژی فێری بێهیوایی بکە. کە ویستت بیکوژێنییەوە، زمانی ئاخاڤتنی لێ بستێنە.ئەمە زمانی سیاسەتی باڵادەستییە. سیاسەتی نوێی باڵادەستی کە لەم سەد ساڵەی کۆتاییدا دوای لەدایکبوونی چەمکی دەوڵەت، ئەگەرچی به ڕواڵەت به نیازی پاراستن پێی نایە ژیانی مرۆڤەکان و سەری هەڵدا، بەڵام بێ خەسار نەبوو.
یەکێک لەم خەسارانه مەترسی لە ناوچوونی زمانەکان و بگرە له ناوچوون و ڕەشبوونەوەی زۆریەک له نەتەوە ژێردەستەکانە.
دەردەدارکردنی گەلانی ژێردەسەڵاتی هێژموونی پاوانخواز و نەرمەڕاکێشیان بەرەو نەمان لە وڵاتانی فرەزمانی، تایبەت له ڕۆژهەلاتی ناوین لە لایەن دزێوانەوە بە شێوە جۆراوجۆرەکان وەک دەستێوەردانی کلتووری و زمانی، جێگرکردنی تاکە غەیرە زمانییەکان، لە ناو کۆمەڵگەی نەتەوەی ژێردەست و ئاسمیلهکردن، یاسای تاک زمانی و تاک ڕەهەندی سیستەمی حاکم وادەکات خۆباوەڕی و خۆبەکەمزانی لەبەرامبەر به نەتەوەی زاڵ لەناو نەتەوەی ژێردەست پەرە بستێنی و وردە وردە خوو بە ژیانی دوور له ڕەسەنایەتی بگرن.
ڕێژیمە هێتلێرییەکان و درێژەدەری ڕێگایان، یەکێ له زەقترین و قیزەونترینی ئەم سیاسەتە بووە له ڕۆژهەڵاتی ناویندا، کە بەختەوەرانه وشیاری و بە ئاگایی تێکۆشەرانی بواری زمان له شاعیران، نووسەرانی بە وەفا لە کۆنەوە تا ئێستا، ناوەندە ئەدەبییەکان، فێرکاران و چالاکانی خۆبەخش له دنیای مەجازی وەک فێرگەیەکی مەزن، ئەم هێرشە نەرمەشەڕەیان بۆ پووچەل کردووەتەوە.
کاتی ئەوە گەیشتووە که ئەم پرسە له گشت وڵاتانی خاوەن سیاسەتی پاوانخواز کۆتایی بە تاک ڕەهەندی بهێندرێت و پرسی فرەزمانی و خوێندن به زمانی دایکی بهجێ بگەیەندرێت، چون ئەم پرسە نە تەنیا نابێتە هۆی له ناوچوونی هیچ زمانێک، بەڵکوو بە پێی ڕاگەیاندنی یونسکۆ که باس له لەناوچونی زۆرێک له زمانەکانی جیهان دەکات، خوێندن به زمانی دایکی و فرەزمانی دەبێ له گشت وڵاتان ئازاد و به پێی ویستی گەلان بێت.
گۆڤاری کۆمەڵایەتی هونەری و ئەدەبی هەژێن دوای پیرۆزبایی ٢ی ڕەشەمە ڕۆژی جیهانی زمانی دایکی له گشت گەلانی جیهان سپاسی خۆی ئاراستەی گشت تێکۆشەران و پارێزەرانی زمانی دایکی دەکات و ئاوتەخوازە که گشت گەلانی جیهان به زمانی دایکی خۆیان بخوێنن و بدوێن، چونکه ڕێگای ئاشتی گەلان لە شەقامی پێوەندییە نێونەتەوەییەکانی خاوەن زمانی پاراو و پارێزراو تێپەر دەبێت .
بەرز و پیرۆز بێت دووی ڕەشەمه، ڕۆژی جیهانی زمانی دایکی له گشت نەوەکانی جیهان
بەڕێوبەرایەتی گۆڤاری هەژێن
1401/11/2
مامۆستا هێمن دەفەرمێ:
مان و نەمانی من گرینگ نێ
ئێوە بمێنن، زمانی کوردی بمێنێ.
من دەبێ ڕۆژێک هەر بمرم
بەڵام نە کورد دەمرێ و نە زمانەکەی.
❤️بەرز و پیرۆز بێ ۲ی ڕەشەممە ڕۆژی جیهانی زمانی دایکی❤️
@hazhar_mokryani
هاوڕێیان و خۆشەویستان ئەوە کۆتا واریزی بۆ یارمەتی هاوڕێکەمان تا ئەو کاتەیە.
Читать полностью… سڵاو و ڕێز هاوڕێیانی خۆشەویستی کوردستان
خوشکان و برایانی ئازیز هاوژینی برایەکی ئازیزمان، کە دایکی دوو کچی نازدارە، تووشی نەخۆشی بووە و بۆ چارەسەری نەخۆشێکەی پێویستی بە ۱۲۰ میلیۆنە.
دیارە ١٢٠ میلیۆن بۆ تەنیا کەسێک بارێکی قورسە کە دەکەوێتە سەر شانی تاکێک، بەڵام بۆ ئێمەی دەست لەناودەست ئەو پووڵە، پووڵێکی کەمە.
ئێستاش ئەرکی ئێمەیە هەموومان دەست لەناو دەستی یەک نێین و بە هاودڵیمان ببینە هۆی دڵخۆشی دڵی بنەماڵەیەکی زەحمەتکێش.
تکایە هەرکەس هەرچەندی دە توانایدا هەیە دیارێکانتان بەم ژمارەکارتە کە لەخوارەوە نووسراوە بنێرن بەنێوی کلسووم قادری.
تێبینی: دۆخەکە ناخۆشتر لەوەیە کە بتوانم وەسفی بکەم.
ژمارەی کارت
👇👇👇👇👇6280231329632961
💠چوارێنەکانی خەییام💠
وەرگێڕانی مامۆستا هەژار
خوێندنەوە: نەسیم حاجی حەسەنی
@hazhar_mokryani
💠چوارێنەکانی خەییام💠
وەرگێڕانی مامۆستا هەژار
خوێندنەوە: نەسیم حاجی حەسەنی
@hazhar_mokryani
💠چوارێنەکانی خەییام💠
وەرگێڕانی مامۆستا هەژار
خوێندنەوە: نەسیم حاجی حەسەنی
@hazhar_mokryani
💠فرمێسکی ڕنوو💠
شێعری مامۆستا هێمن
گۆرانی مامۆستا محەمەد ماملێ
بەشی سێیەم
@hazhar_mokryani
💠فرمێسکی ڕنوو💠
شێعری مامۆستا هێمن
گۆرانی مامۆستا محەمەد ماملێ
بەشی یەکەم
@hazhar_mokryani
💠موو ناپسێنم💠
شێعری مامۆستا هێمن
گۆرانی: مامۆستا محەممەدی ماملێ
@hazhar_mokryani
💠بیرەوەری💠
پاش ساڵانێک کە مامۆستا هەژار و مامۆستا هێمن لێک دوور دەکەونەوە،
مامۆستا هێمن لە نامەیەکدا بۆ مامۆستا هەژار دەنووسێ: شێعرەکانم کۆ کردوونەوە و لە ۱۰۰۰۰ بەرگدا چاپم کردوون و . . .
مامۆستا هەژار زۆری پێ سەیر دەبێ کە مامۆستا هێمن پووڵی ئەو ژومارە زۆرەی چۆن جێبەجێ کردووە، بۆیە بەسەرسوڕمانەوە لە نامەیەکدا ئەوەی لێ دەپرسێ.
مامۆستا هێمن وڵام دەداتەوە: لە چاپەمەنی سەیدیانی مەهاباد چەن بەرگێکیان بۆ چاپ کردم و منیش یەکێک لەو بەرگانم بە دیاری داوە بە محەممەدی ماملێ، چەن شێعری بە گۆرانی کوتووە و هەزاران کەس گوێیان لە شێعرەکانم بووە .
ڕۆحی هەر سێ مامۆستا خۆش و شاد بێ
@hazhar_mokryani
💠ویدیۆ💠
مامۆستا ماملێ گۆرانی دەڵێ و مامۆستا دەگری
یادیان بەخێر
@hazhar_mokryani
💠پەرستاری ڕەشپۆش💠
شێعری مامۆستا هێمن
گۆرانی: مامۆستا ماملێ
@hazhar_mokryani
💠زەردی لێمۆ💠
شێعری مامۆستا هەژار
عود: محەممەد دانیش
خوێندنەوە: سەید ڕەحیم قوڕەیشی
گۆرانی: مامۆستا ماملێ
@hazhar_mokryani
💠بەشێک لە ناڵەی جودایی💠
شێعری مامۆستا هێمن
گۆرانیبێژ: مامۆستا ماملێ
@hazhar_mokryani