hazhar_mokryani | Unsorted

Telegram-канал hazhar_mokryani - هێمن و هەژار موکریانی

5552

شینم گەلێک گێڕا و شادیم کەم دیوه خۆشی دەڵێن هەیه، بەڵام نەمدیوه هەڵوەدا بووم له دووری پەری ئازادی تووشی نەبووم نه لەو دیو نه لەم دیوە ∞∞∞∞∞∞∞∞∞∞∞∞∞∞∞ @zanyar_mukryani ⇔ داواکاری و ناردنی بابەت و پرسیار و ڕەخنە ∞∞∞∞∞∞∞∞∞∞∞∞∞∞∞

Subscribe to a channel

هێمن و هەژار موکریانی

⭕️بـەپـەلـە🔞🔞فـــەوری⭕️

♦️جوانترین کاناڵی تێلێگرام
https://t.me/joinchat/AAAAAEusRlQts5ltuvB92w

♦️سیاسەتمەدارانی کوردستان

🔷دەنگی نیشتمان
https://t.me/joinchat/AAAAAEusRlQts5ltuvB92w
🔷مێژووی کوردستان

♦️ناسینی ناودارانی کورد

جوانترین کاناڵی تێلێگرام
https://t.me/joinchat/AAAAAEusRlQts5ltuvB92w

بەڕێوەبەری ئاڵوگۆڕ:
@HEMID_NEQSBENDI

Читать полностью…

هێمن و هەژار موکریانی

💠بەهاری لادێ💠

بەهاره، کاتی کارە، خۆشەویستم بۆچی بێم بۆ شار؟
ئەگەر من بێمە شاری، کێ وەئەستۆ بگرێ کاروبار؟

ئەمن کرمانجم و کرمانج کە هات فەسڵی بەهار وەک هار
دەبێ بخولێتەوە کێو و تەلان و بەندەن و نیسار

هەتا پەیدا بکا نان و نەبا بۆ خەڵکی شار هاوار

لەوەی دواوە دەبێ قۆڵی هەتا ئانیشکی هەڵماڵێ
هەموو ڕۆژێ هەتا ئێوارێ بچتە جووت و جۆماڵێ

کە بوولێڵی شەوێ پەیدا بوو ئەنجا بێتەوە ماڵێ
بەبێ وەی کەس هەبێ بیشێلێ، یاخۆ پشتی داماڵێ

کە نانی خوارد و لێی نووست تا بەیان نابێ لەخەو بێدار

ئەوێستا کاکی جووتیاری بەکاری چابوک و مەزبووت
بەبێباکی، بەدڵپاکی، بە پێخواسی، بە سینگی ڕووت

دەدێری ئاو، دەچێنی تۆو، دەکا جێ شەتڵی پەین و کوت
دەڕێژێ ئارەقە، پەیدا بکا تا بۆ مناڵی قووت

پشوو نادا، وچان نادا، وەڕەز نابێ لە ئەرک و کار

هەموویان توند و تۆڵ و گورج و گۆڵ و چوست و چالاکن
هەموویان بێ فڕ و فێڵ و بەکار و سادە و پاکن

لە لادێدا خراپ زۆر کەم دەبینی، نێر و مێ چاکن
نە ئاڵوودە بە ئاڵکۆڵ و نە فێری بەنگ و تریاکن

دەبێ بێ درسی ئەخلاق لێرە بخوێنێ کوڕیژگەی شار

بە تاڵ و تفت و سارد و گەرم و ناخۆشی ژیان ڕادێن
بەگژ تین و بڵێسە و بەفر و باران و هەوردا دێن

پەنیر و ڕۆن و ماست و شیر و هێلکەت بۆ لە دێڕا دێن
خوری، مازوو، کەتیرە، دەغڵ و توتن بەرهەمی لادێن

نمەکخوردەی دەسی وەرزێرە شێخ و حاکم و سەردار

دەکێشن زەحمەت و ناخۆن وەکوو وان نانی خۆڕایی
دەکەن کار و دەڕێژن ئارەق و ناژین بە ڕیسوایی

لە سەریاندا نییە پۆز و ئیفادە و فیزی ئاغایی
لە سایەی زەحمەت و ڕەنج و لە سایەی کار و ئازایی

بەسەربەرزی دەژین، بۆ کۆمەڵ و گەل نابنە سەربار

نییە داوێن و دەستی خەڵکی لادێ پیس و ئاڵوودە
لە دەس ناچێ وەخت لێرە بەخۆڕایی، بەبێهوودە

ئەوان وەک ئێوە ناژین تەمبەڵ و بێکار و ئاسوودە
ئەوان وەک ئێوە ناخۆن شەربەت و شەکراو و پاڵوودە

لەکوێ بێنن پڵاو و گۆشت و خۆرشت و فڕ و فیسار؟

ئەوان وەک ئێوە ناکەن پۆکەر و پاسۆڕ و ئاس و نەرد
یەکێک سەرگەرمی شێوە ئێستەکانە، یەک خەریکی وەرد

ئەوەی تریان خەریکە هەڵدەوێژێ لە کێلگەی بەرد
یەکێک ماڵوو دەکا، یەک دادەچێنێ تازە شیناوەرد

ئەوەی تر هەڵدەپەرتێوێ لک و پۆپی چڵووکی دار

دەبینی یەک ئەوە مەشغووڵی هەڵگێڕانەوەی بانە
ئەوەی تر دادەمەزرێنێ پلووسک و چۆتە گوێسوانە

یەکێک کوتکی لەدەسدایە، یەکێک بێڵی لەسەر شانە
یەکێک دەشکێنێ بەرد و یەک خەریکی شوورەهەڵدانە

بەڵێ نابینی کاکی خۆم لە لادێدا کەسێ بێکار

کچێک پێیەتی دوو گۆزە بەلەنجە دەچتە سەرئاوێ
کچێکی تر شەکۆی هەڵگرتووە دەڕواتە پاراوێ

ژنێک چەند ماشەری پێیە، دەیانهێنێتە بەرتاوێ
ژنێکی تر بە دەستاڕێ دەهاڕێ گەنمی بۆدراوێ

بەرەو ماڵ بوونەوە پۆلێک و پۆلێک دەچنەوە بۆ بژار

عەزیزم تۆ وەرە ئێرە کە چاو لە جوانی نابێ تێر
ببینە خاو و گیابەند و هەڵاڵە و سوێسن و شللێر

لە لایەک زاووماک دەڕوا، لە لایەکی دەکەن هاوێر
لە لایەک باسکی هەڵماڵیوە بێری، مەڕ دراوە بێر

دەبینی دیمەنی وا جوان لەناو بازاڕی پڕ ئازار؟

چ خۆشە کاڕ و کووڕی مەڕ، چ خۆشە پڕمەکەی کەحلان
چ خۆشە فیتەفیتی شوان، چ خۆشە ئۆحەکەی گاوان

چ خۆشە خرمەکەی خڕخاڵ و بازن و ژێرچەنەی کابان
چ خۆشە نەغمەکەی بلوێر، چ خۆشە لاوک و حەیران

چ خۆشە دەنگی باللۆرە، چ خۆشە هۆوەرەی جوتیار

وەرە ئێرە و مەپرسە تۆ ئەدی چارشێو و ڕووبەند کوان؟
وەرە ئێرە و ببینە چاوی مەست و بەژن و باڵای جوان

وەرە ئێرە و ببینە وردەهەنگاوی بەرەو جێژوان
وەرە ئێرە و ببینە نازی بێری و دەسبزێوی شوان

بچۆ ناو ڕەشبەڵەک بگوشە دەسی دۆی ناسک و نازدار


مامۆستا هێمن


شیلاناوێ ۱۳۲۲



@hazhar_mokryani

Читать полностью…

هێمن و هەژار موکریانی

ڕەفیقان ڕۆژی کوردانە، بەهارە، جەژنی نەورۆزە

بەدڵ لێتان دەکەم لەو ڕۆژەدا من جەژنەپیرۆزە


مامۆستا هێمن


@hazhar_mokryani

Читать полностью…

هێمن و هەژار موکریانی

💠وتووێژ دەگەڵ مامۆستا هەژار💠


بابەت: نەورۆز


🌹نەورۆزتان پیرۆز🌹


@hazhar_mokryani

Читать полностью…

هێمن و هەژار موکریانی

سڵاو و ڕێز لە خزمەت ئێوەی ئازیز و خۆشەویست

ساڵی ۲۷۲۳ی کوردی لە هەموو کوردێک پیرۆز بێ، بە تەمای خودای و حەول و تێکۆشانی خۆمان ساڵێک بێ پڕ لە خۆشی تاهەتایی.

گەردنئازایی لە هەموولایەک دەخوازم و ئێوەش گەردنتان ئازا بێ، نەورۆزتان پیرۆز❤️💛💚

Читать полностью…

هێمن و هەژار موکریانی

دۆستێک باسی ماموستا هێمنی دەکرد،
داوای لێکردم ،بۆچونی خۆم بنووسم،
بۆ چەند ڕۆژ دواتر ئەو کورتە وتارەم بۆ نارد، دەزانم هیچم لێ نەزانیوە، کەمم ناسیوە، بەڵام لابڕ ڕێچەیەکی کورت لە دەریای قوڵ و مەند و جاروبار شڵەژاوی دەستی ڕەشەبای ڕۆژگاری پڕکەندولەند و خۆشی و ناخۆشی و هەوراز و لێژی کاکی بە کاکی هێمن‌ناسیم بە خامەی کول و دەستی لەرزۆک و فکر و بیری کەم‌زانیاریم نووسیوە کە ئاوایە؛

گۆمێکی قووڵی مەندی ڕوون وەک چاوی قڕژاڵ کە تێیا دەدرەوشێتەوە زیخ و خیز و بەرد ،بە ڕەگەی زێڕ و زێو و دوڕ و ئەڵماس ، هەر لە بەری دەڕوا و پڕتر دەبێ،قەڵپەزی هەڵدێری ڕژدتر دەبێ،
چاو بە دیتنی ڕوناک و وشە ڕەنگین و
شێواز و کوتن و نووسین و ئاخاوتن سواو و سوک و لەزمان خۆشتر دەبێ،
ئەو گۆمەش بەدیهاتو و ئاکامی فرمێسکی ڕنووی کوێستانی سەربەتەمی
چڕ و ئاستەمی بەرز و دورەدەست و بەفرینی لاپاڵ‌بەلاپاڵ و رژد و هەڵدێری
رندووگری ئاستەم و هەناسەبڕ و سەخت و سامناکە.
بەڵێ هێمن هەرخودی ئەو گۆمەیە.
هەر کەس بە لایدا بڕوا،قومێک لەو ئاوە زوڵاڵە نۆش دەکا و چێژ لە وێژە و ئەدەب و مێژوو و فۆلکلۆری کورد و جوامێری وەردەگرێ . یا بەتەقڵەی بەردە تراوکی تەختی لە دەستان خۆش هەر نەبێ فڕێکی داوێتێ و بە(تەقڵەبە چەندان)خۆ تاقی دەکاتەوە.
هێمن هێمن‌ـە و بەڕوی خۆشەوە خۆی دەناسێنێ و دەفەرمێ:
بۆت نووسیوم بۆت بنووسم ئەمن چیم؟
دوندی قەندیل گۆڕەپانی هەڵگورد نیم
بەرەو بەرزی دەچم ، ئەگەرچی وردم
خاکی بەر پێی تێکۆشەرێکی کوردم

بەوجۆرە هێمن بووە تاجی سەری هەموو کوردێک.


لەئاکادیمیای کەسناسی،
لە مێژووی گەلانی جیهان لە ئاسمانی زێوینی وێژە و ئەدەب
لە دەریای شینی مەنگی بێ سنووری شیعر ،
لە پەڕتووکی سەوزی ناو و ڕەچەڵەکی هۆزان و بلیمەت و شیعر و شاعران ،
لە کلاسی وانەی عیشق و دڵداری،
لە دۆزەخی دەرد و ڕەنج و بێ‌بەشی و بێ‌دەرەتانی،
لە پێ‌دەشتی بژوێن و گوڵشەنی پڕگوڵ و بۆن و ریحان،
لە بارەگای وەفا بە سۆز و عەهد و پیمان،
لە هەر ڕوگە و پێگەیەک،
لە هەر کۆبوونەوە و دەورەیەک،
لە هەر مێهرەجان و جەژنوارەیەک،
دەبێ نێوی بەرزی هێمن لە سەرووی
هەموو درووشمەکان بێ،
لە بەر ئەوەی ....... ،
لە هەرچی بڕوانی شوێنی بیری قوڵی
مرۆدۆستی هێمنی تێدایە.
تایبەتمندی هێمن لە ژومار نایێ.

📝چڕژاو ، حەسەن ش خ


@hazhar_mokryani

Читать полностью…

هێمن و هەژار موکریانی

وێڕای سڵاو و ڕێزێکی لە ناخی دڵەوە لە خزمەت ئێوەی ئازیز و خۆشەویست.

پیرۆز بێ لێتان ڕۆژی پیرۆزی زمانی دایکی.

لە لایان خۆم و بەڕێوەبەرانی کاناڵی هێمن و هەژار موکریانی ئەو ڕۆژە جوانە پیرۆزبایی دەکەم لە بەڕێوەبەرانی زەحمەتکێشی کاناڵە کوردیەکان و کاناڵەکانی کتێبی دەنگی، پییرۆزبایییەکی تایبەت لە خزمەت مامۆستایانی فێگرگەی زمانی کوردی بەتایبەت ماۆستایان و زەحمەتکێشانی فێرگەی "بەیان" لە بۆکان و لقەکانی لە شارە جۆراوجۆرەکانی کوردستان.

❤️پیرۆز بێ ئەو ڕۆژە پیرۆزە لە گشت کوردێکی زمانپارێز❤️

Читать полностью…

هێمن و هەژار موکریانی

💠ساڵیاد💠

ئەوڕۆ ۲ی ڕەشەممە ۳۱مین ساڵیادی کۆچی دوایی ئەدیبی گەورەی کورد مامۆستا هەژارە،

یادی هەرمان و ڕێگای پڕڕێبوار


و هەروەها ڕۆژی پیرۆزی زمانی دایکی لە هەموو کوردزمانان پیرۆز بێ🌹


@hazhar_mokryani

Читать полностью…

هێمن و هەژار موکریانی

هاوڕێان و خۆشەویستان ئەوە کۆتا واریزی بۆ یارمەتی هاوڕێکەمان تا ئەو کاتەیە.

Читать полностью…

هێمن و هەژار موکریانی

‌ سڵاو و ڕێز هاوڕێیانی خۆشەویستم ئەو کاتتان باش🌹

دۆستان من زانیار دوڕگە بەڕێوەبەری کاناڵەکانی "هێمن و هەژار موکریانی" و "چێشتی مجێور"م.
دڵخۆشم کە ماوەی ۷ ساڵە لەخزمەت ئێوەی ئازیزدام.

دۆستان هاوژینی برایەکی ئازیزمان، کە دایکی دوو کچی نازدارە، تووشی نەخۆشی بووە و بۆ چارەسەری نەخۆشێکەی پێویستی بە ۱۲۰ میلیۆنە.
دیارە ١٢٠ میلیۆن بۆ تەنیا کەسێک بارێکی قورسە کە دەکەوێتە سەر شانی تاکێک، بەڵام بۆ ئێمەی دەست لەناودەست ئەو پووڵە، پووڵێکی کەمە.
ئێستاش ئەرکی ئێمەیە هەموومان دەست لەناو دەستی یەک نێین و بە هاودڵیمان ببینە هۆی دڵخۆشی دڵی بنەماڵەیەکی زەحمەتکێش.
تکایە هەرکەس هەرچەندی دە توانایدا هەیە دیارێکانتان بەم ژمارەکارتە کە لەخوارەوە نووسراوە بنێرن بەنێوی کلسووم قادری.

تێبینی: دۆخەکە ناخۆشتر لەوەیە کە بتوانم وەسفی بکەم.


ژمارەی کارت
👇👇👇👇👇
6280231329632961

Читать полностью…

هێمن و هەژار موکریانی

💠چوارێنەکانی خەییام💠


وەرگێڕانی مامۆستا هەژار


خوێندنەوە: نەسیم حاجی حەسەنی


@hazhar_mokryani

Читать полностью…

هێمن و هەژار موکریانی

💠چوارێنەکانی خەییام💠


وەرگێڕانی مامۆستا هەژار


خوێندنەوە: نەسیم حاجی حەسەنی


@hazhar_mokryani

Читать полностью…

هێمن و هەژار موکریانی

بەرز ڕادەگرین ۲۳مین ساڵیادی کۆچی دوایی ئەستێرەی درەوشاوەی مووسیقای کوردی، مامۆستا محەممەدی ماملێ.

Читать полностью…

هێمن و هەژار موکریانی

💠فرمێسکی ڕنوو💠


شێعری مامۆستا هێمن


گۆرانی مامۆستا محەمەد ماملێ


بەشی دووەم


@hazhar_mokryani

Читать полностью…

هێمن و هەژار موکریانی

💠گوڵی هیوا💠


شێعری مامۆستا هێمن


خوێندنەوە: پڕشەنگ


گۆرانی: مامۆستا ماملێ


@hazhar_mokryani

Читать полностью…

هێمن و هەژار موکریانی

کوردە پیرۆزە جێژنی نەورۆزت
نەبەزی لە رێی سەربەرزی هۆزت

دەستی داگیرکەر لە خاکت ببڕە
ئازایی بێنە و ئـازادی بکڕە


مامۆستا هەژار


دیاریی کاک محەممەد هەمزەزادە بە بۆنە سەری ساڵی تازە


@hazhar_mokryani

Читать полностью…

هێمن و هەژار موکریانی

💠 بەزمی بەهار 💠



مزگێنی دا بە سروەبای بەهاریی
وا هاتەوە نەورۆزی کوردەوایی

بە تیشکە تێکشکا سوپای کڕێوە
هەواری ڕۆژ گەیشتە خاکەلێوە

فەرمان درا بە سەوزە سەر هەڵێنێ
چیدی لە بەندی خاکی ڕەش نەمێنێ

با دەرکەون، کوڵ و کەسەر بنێژن
با ڕۆژی ڕزگاری بکەن بە جێژن

شەماڵ، گەواڵ گەواڵ هەور بنێرێ
ئاهەنگ و بەزمی جەژنی پێ بسپێرێ


حیلکانەوە لەو موژدە ئاودڕ و خڕ
ڕەش بوونەوە، ڕیشی سپی چیای چڕ

چڵوو گەشایەوە و بزەی لەسەر لێو
پۆتڕاکی خۆی ڕازاندەوە بە گوێ زێو

هەور لە دەشت و شیو و پۆپەشاخان
کردی بە تۆپ تەقاندن و چراخان

مراری بێ‌ژماری دادەباراند
لە دار و دەر ڕووت و نەداری تاراند

شەماڵە، گاڵەگاڵیەتی و لە کارە
هەڵگرنەوە! شاباشی شای بەهارە

شینکە بە گەل، لە گڵ سەری دەرێنا
هەر یەکە چەن قل و پەلێ بە شوێنا

خڕی بەرۆک پڕن لە دەنکەباران
تازە و تەڕن بۆ کۆڕ و بەزمی یاران

نەورۆزە مشتی پڕ گەڵای تەڵایە
هەر کارگە - بێ بەڵا بێ - بێگەڵایە

ئەگەر چی ساوایە بەهار و باشە
لە چاوی پیس بەدوور بێ، گیا هەراشە

بە یەک یەکە و کۆ، لە دەشت و دەردا
وەک کیژە کورد هەمووی گوڵی لە سەردا

شالوور و بولبول سەرەڕۆی ئەوینن
هەر چاوەچاویانە گوڵان ببینن

هەر مەلە بۆ گوڵی دڵی ئەخوێنێ
هەر گوڵە بۆ دڵداری خۆی ئەنوێنێ

نەرگسی مەست لە زەردەزیڕە زیزە
بە جوانی خوی دەنازێ، زۆر بەفیزە

وەنەوشە ملکەچە لەحاند پەپوولە
ڕێی داوە، بێ وتەی مەلا و پسوولە

وا کیژ و لاویش دەچنە دەر لە دێوە
لە ڕێوە تێک دەگەن ژوانگە کێوە

گۆرمزە، مام ڕێواس و هەندرێشن
بۆ دڵتەڕان بەهانەن و لە جێشن

گۆوەند لە کەوشە، دوور لە وشکەسۆفین
دەرفەتە مەمگوشین و هەڵگڵۆفین

شادن بە یەک مەل و گوڵ و دڵ و دڵ
بەیەک ئەگەن لە بن دەوەن، لەسەر چڵ


من هەر لە دووری تۆ هەژار و داماو
دەڕوانمە ڕێگەکەت بە چاوی پڕئاو

بەشم هەتا لەشم لە تۆوە دوورە
هەنیسک و هەڵمژینی ئەشکی سوورە

خشڵی گوڵان! بەژن نەمامی چاوکاڵ!
وەرە دەرمخە لەو ژیانی وا تاڵ

من بولبولم لە ناڵەدا بەزاندن
گەرم و گوڕی دڵم، دڵی تەزاندن

بمگەیە! خۆ بنوێنە! دڵ بستێنە!
بازاڕی گەرمی نازی گوڵ بشکێنە!



مامۆستا هەژار



🌹نەورۆز، تاکە جەژنی کوردەواریتان پیرۆز🌹



@hazhar_mokryani

Читать полностью…

هێمن و هەژار موکریانی

💠وتووێژ دەگەڵ مامۆستا هێمن💠


بابەت: نەورۆز


🌹نەورۆزتان پیرۆز🌹


@hazhar_mokryani

Читать полностью…

هێمن و هەژار موکریانی

💠بەهاری کوردستان💠


شێعری مامۆستا هێمن


خوێندنەوە: ناسراغای عەبدوڵڵایی


🌹نەورۆزتان پیرۆز🌹


@hazhar_mokryani

Читать полностью…

هێمن و هەژار موکریانی

فێرگەی ڕێنووسی سەرەتاییی زمانی کوردی.
باسی ڕامیاری و ئایینی ڕێگەپێدراو نییە.

بەستەری کۆڕ:
/channel/+CW13szLiXMViOGY0

Читать полностью…

هێمن و هەژار موکریانی

‌ ‌ ‌ پەیامی گۆڤاری کۆمەڵایەتی هونەری  ئەدەبی هەژێن بە بۆنەی 2ی ڕەشەمە


وتی:  ویستت بیکوژی فێری بێهیوایی بکە. کە ویستت بیکوژێنییەوە، زمانی ئاخاڤتنی لێ بستێنە.ئەمە زمانی سیاسەتی باڵادەستییە. سیاسەتی نوێی باڵادەستی کە لەم سەد ساڵەی کۆتاییدا دوای لەدایکبوونی چەمکی دەوڵەت، ئەگەرچی به ڕواڵەت به نیازی پاراستن پێی  نایە ژیانی مرۆڤەکان و سەری هەڵدا، بەڵام بێ خەسار نەبوو. 
یەکێک لەم خەسارانه‌ مەترسی لە ناوچوونی زمانەکان  و بگرە له ناوچوون و ڕەشبوونەوەی  زۆریەک له نەتەوە ژێردەستەکانە.
دەردەدارکردنی گەلانی ژێردەسەڵاتی هێژموونی پاوانخواز  و نەرمەڕاکێشیان بەرەو  نەمان  لە وڵاتانی فرەزمانی، تایبەت له ڕۆژهەلاتی ناوین لە لایەن دزێوانەوە بە شێوە جۆراوجۆرەکان وەک  دەستێوەردانی کلتووری و زمانی، جێگرکردنی تاکە غەیرە زمانییەکان، لە ناو کۆمەڵگەی نەتەوەی ژێردەست و ئاسمیله‌کردن، یاسای تاک زمانی و  تاک ڕەهەندی سیستەمی حاکم وادەکات خۆباوەڕی و خۆبەکەمزانی لەبەرامبەر به نەتەوەی زاڵ  لەناو  نەتەوەی ژێردەست پەرە بستێنی و  وردە وردە خوو بە ژیانی  دوور له ڕەسەنایەتی  بگرن.
ڕێژیمە هێتلێرییەکان و درێژەدەری ڕێگایان، یەکێ له زەقترین  و قیزەونترینی ئەم سیاسەتە بووە له ڕۆژهەڵاتی ناویندا، کە بەختەوەرانه وشیاری و بە ئاگایی تێکۆشەرانی بواری زمان له شاعیران، نووسەرانی بە وەفا لە کۆنەوە تا ئێستا، ناوەندە ئەدەبییەکان، فێرکاران و چالاکانی خۆبەخش له دنیای مەجازی وەک فێرگەیەکی مەزن، ئەم هێرشە نەرمەشەڕەیان بۆ  پووچەل کردووەتەوە.
کاتی ئەوە گەیشتووە که ئەم پرسە له گشت وڵاتانی خاوەن سیاسەتی پاوانخواز کۆتایی بە تاک ڕەهەندی بهێندرێت و پرسی فرەزمانی و خوێندن به زمانی دایکی به‌جێ بگەیەندرێت، چون ئەم پرسە نە تەنیا نابێتە هۆی له ناوچوونی هیچ زمانێک، بەڵکوو بە پێی ڕاگەیاندنی یونسکۆ که باس له لەناوچونی زۆرێک له زمانەکانی جیهان دەکات، خوێندن به زمانی دایکی و فرەزمانی دەبێ له گشت وڵاتان ئازاد و به‌ پێی ویستی گەلان بێت.

گۆڤاری کۆمەڵایەتی  هونەری  و ئەدەبی هەژێن دوای پیرۆزبایی ٢ی ڕەشەمە  ڕۆژی جیهانی زمانی دایکی له گشت گەلانی جیهان سپاسی خۆی ئاراستەی گشت  تێکۆشەران و پارێزەرانی زمانی دایکی دەکات و ئاوتەخوازە که گشت گەلانی جیهان به زمانی دایکی خۆیان بخوێنن و بدوێن، چونکه‌ ڕێگای ئاشتی گەلان لە شەقامی پێوەندییە نێونەتەوەییەکانی خاوەن زمانی پاراو و پارێزراو  تێپەر دەبێت .

بەرز و پیرۆز بێت دووی ڕەشەمه‌، ڕۆژی جیهانی زمانی دایکی له گشت نەوەکانی جیهان


بەڕێوبەرایەتی گۆڤاری هەژێن

1401/11/2

Читать полностью…

هێمن و هەژار موکریانی

مامۆستا هێمن دەفەرمێ:

مان و نەمانی من گرینگ نێ
ئێوە بمێنن، زمانی کوردی بمێنێ.

من دەبێ ڕۆژێک هەر بمرم
بەڵام نە کورد دەمرێ و نە زمانەکەی.


❤️بەرز و پیرۆز بێ ۲ی ڕەشەممە ڕۆژی جیهانی زمانی دایکی❤️


@hazhar_mokryani

Читать полностью…

هێمن و هەژار موکریانی

هاوڕێیان و خۆشەویستان ئەوە کۆتا واریزی بۆ یارمەتی هاوڕێکەمان تا ئەو کاتەیە.

Читать полностью…

هێمن و هەژار موکریانی

‌ سڵاو و ڕێز هاوڕێیانی خۆشەویستی کوردستان

خوشکان و برایانی ئازیز هاوژینی برایەکی ئازیزمان، کە دایکی دوو کچی نازدارە، تووشی نەخۆشی بووە و بۆ چارەسەری نەخۆشێکەی پێویستی بە ۱۲۰ میلیۆنە.
دیارە ١٢٠ میلیۆن بۆ تەنیا کەسێک بارێکی قورسە کە دەکەوێتە سەر شانی تاکێک، بەڵام بۆ ئێمەی دەست لەناودەست ئەو پووڵە، پووڵێکی کەمە.
ئێستاش ئەرکی ئێمەیە هەموومان دەست لەناو دەستی یەک نێین و بە هاودڵیمان ببینە هۆی دڵخۆشی دڵی بنەماڵەیەکی زەحمەتکێش.
تکایە هەرکەس هەرچەندی دە توانایدا هەیە دیارێکانتان بەم ژمارەکارتە کە لەخوارەوە نووسراوە بنێرن بەنێوی کلسووم قادری.

تێبینی: دۆخەکە ناخۆشتر لەوەیە کە بتوانم وەسفی بکەم.


ژمارەی کارت
👇👇👇👇👇
6280231329632961

Читать полностью…

هێمن و هەژار موکریانی

💠چوارێنەکانی خەییام💠


وەرگێڕانی مامۆستا هەژار


خوێندنەوە: نەسیم حاجی حەسەنی


@hazhar_mokryani

Читать полностью…

هێمن و هەژار موکریانی

💠چوارێنەکانی خەییام💠


وەرگێڕانی مامۆستا هەژار


خوێندنەوە: نەسیم حاجی حەسەنی


@hazhar_mokryani

Читать полностью…

هێمن و هەژار موکریانی

💠چوارێنەکانی خەییام💠


وەرگێڕانی مامۆستا هەژار


خوێندنەوە: نەسیم حاجی حەسەنی


@hazhar_mokryani

Читать полностью…

هێمن و هەژار موکریانی

💠فرمێسکی ڕنوو💠


شێعری مامۆستا هێمن


گۆرانی مامۆستا محەمەد ماملێ


بەشی سێیەم


@hazhar_mokryani

Читать полностью…

هێمن و هەژار موکریانی

💠فرمێسکی ڕنوو💠


شێعری مامۆستا هێمن


گۆرانی مامۆستا محەمەد ماملێ


بەشی یەکەم


@hazhar_mokryani

Читать полностью…

هێمن و هەژار موکریانی

💠موو ناپسێنم💠


شێعری مامۆستا هێمن


گۆرانی: مامۆستا محەممەدی ماملێ


@hazhar_mokryani

Читать полностью…
Subscribe to a channel