شینم گەلێک گێڕا و شادیم کەم دیوه خۆشی دەڵێن هەیه، بەڵام نەمدیوه هەڵوەدا بووم له دووری پەری ئازادی تووشی نەبووم نه لەو دیو نه لەم دیوە ∞∞∞∞∞∞∞∞∞∞∞∞∞∞∞ @zanyar_mukryani ⇔ داواکاری و ناردنی بابەت و پرسیار و ڕەخنە ∞∞∞∞∞∞∞∞∞∞∞∞∞∞∞
✅دستانی که کمک میکنند از دستانی که برای دعا بالا میروند مقدسترند
با سلام خدمت اعضای محترم کانال.
یک فردی از هم وطن های گرامی به خاطر مشکلات مالی و بدهی سنگین به مدت چهار سال است که در بند زندان است، خانواده ایشان وضعیت خوبی ندارن و دارای دو فرزند بوده که متاسفانه در شرایط بسیار سختی به سر میبرن و دست یاری به سوی هم وطن ها و خیرین دراز کردهاند. هر کدام از شما عزیزان در حد توان خودتون کمک کنید که انشاءالله به یاری خدا و دستان پرمهر شما گرهای از مشکل این خانواده باز بشه.
دعای خیر فرزندان و همسر و خانواده این عزیز بدرقه راهتان باشد.
شماره کارت همسر زندانی؛
5892101426403172 بنام ش_م
شماره تماس برادر زندانی 09373888165
✅
💠نامەی مامۆستا هێمن بۆ کچە خوێندکارێک💠
ئێواران کە دەگەڕێمەوە، کەس چاوەنۆرم نییە، بەڵام بەو حاڵەوە دەردیدڵ ناکەم و قسەکانم بۆنی ناهومێدی لێ نایە و تەنانەت پێم وانییە زیانم کردووە. چونکە دەزانم لەو حاڵەدا پتر دەتوانم خزمەتی نەتەوەکەم، نەتەوە بەشخوراوەکەم، نەتەوە لێقەوماوەکەم بکەم. کچەکەم! بۆ ئێمە، بۆ هەموو کچ و کوڕ و ژن و پیاو و لاو و پیرێکی کورد، ناهومێدی یانی مردن، یانی بەزین، یانی سەنگەربەردان، کە چاوەنۆڕ نیم کچێکی وەکوو تۆ تێگەیشتوو و پێگەیشتوو ناهومێد بێ. هیوادارم گوڵی هیوات سیس نەبێ و بڵێسەی هومێد لە دڵە ناسکەکەتدا نەمرکێ. خۆشەویستەکەم! زۆر خەریکی خوێندن بە؛ زانین بۆخۆی خۆشترین شتە لەم دنیایەدا. بەڵام زانایەکی وشک و بەرزەدەماخ مەبە. پاش گەڕانەوەش، لە نەتەوەکەت جوێ مەبەوە. پیاو هەرچی زانا بێ و لە ئاپۆڕەی خەڵک زاناتر نییە. هەرچی پتر بزانی هێشتا موحتاجی ئەو ژنە قەرەجە دەبی کە پار شتی لێ فێر بووی. ئینسانێک ئەودەمی چارەڕەشە و دەبێ بەزەییت پێیدا بێ و زگت پێی بسووتێ کە وەک هێندێک لە نەزانەکانی خۆمان، لای وابێ پڕ بووە و لە خەڵک بێنیازە. شەکراو گیان! سڵاوی تۆم بە مامۆستا هەژار و کاکە حەمە ڕاگەیاند ئەوانیش بەنۆرەی خۆیان سڵاوت لێ دەکەن. کۆڕی زانیاری کارێکی باشی کرد هەژاری ناردە پاریس تا کورد و زمانی کوردی بە ڕۆژهەڵاتناسەکان بناسێنێ. کاک دکتۆر کەمال مەزهەر و دکتۆرە نەسرین فەخری چوون، سەرکەوتوو بن. من بەتەنێ لە بەغدا ماومەوە و ئارەق دەڕێژم. بەڕاستی گەرماش بەڵایەکی گەورەیە؛ ڕۆژێ تا ئێوارە دەهاژم و بە لووزە ئارەق دەڕێژم. ناتوانم بیر بکەمەوە، تەنیا شەوانەیە بە تاقیتەنێ لە سەربانە بەرزەکەم ڕادەکشێم و چاو لە مانگ و ئەستێران دەبڕم. ئەویش تەنیایی و بێجووتی ڕەنجم دەدا. ئەوە ماوەیەکە خەریکی هێندێک کاری زانستی و فەرهەنگیم و شێعری تازەم نییە. دیوانەکەم خراوەتە ژێر چاپ. بەڵام کەی تەواو دەبێ، نازانم. لە عێراق کتێبی بڕێک گەورە چاپ کردنی گرانە، منیش لە کتێبی بچووک چاپکردن بێزارم. دەمەوێ هیچ نەبێ بەشێکی گەورەی دیوانەکەم چاپ بکەم. بەشەکەی تری با بمێنێتەوە بۆ پاش مردنم، تا منیش وەک قانع پاشمەرگەم هەبێ. خۆشەویستەکەم. هەتاو هەڵات و ئارەقم بە ناوچاواندا هاتە خوار و نووسین دژوار بوو، جارێ ماڵاوا.
هێمن ٢٠/٩/٧٤
نامەم هەر بۆ بنووسە
@hazhar_mokryani
خەریکی جلشۆردن بووم. دیتم سوارێک و پیادەیەک ئارام ئارام دادەکشێنە خوارێ و لێمان نیزیک دەبنەوە. دووراودوور کە لێیان ورد بوومەوە دیتم سوارەکە مامۆستا هێمنە و پیادەکەش کاک یوسفی ڕێزوانی.
دەستاولەجێ بەپیریانەوە چووم و لەخۆشیان هەردووکم لە ئامێز گرتن. دوای من خۆش و تۆ خۆش، پرسیم: دەی مامۆستا گیان دەتەوێ چ بکەی؟
گوتی: جا چ بکەم؛ دەچمەوە لە شیلاناوێ بۆی دادەنیشم، یان گاڵ دێ یان پەمۆ!
وەختایەک دەمانویست جیا بینەوە گوتم: مامۆستا وشیار بە، هەڵت نەهاوێ.
بەپێکەنینەوە وەڵامی داوە: نا نا چ نییە، ماین فەقیرە، ئەگەر باشی سوار بی هەڵناوێ!
✍هێمن و من، سولەیمان چیڕە(هێرش)، سوئد ١٩٩٢
تێبینی: لە لاپەڕەی کاک فاڕووق فەرهاد وەرگیراوە
@hazhar_mokryani
سەرچاوە:👇👇👇
✔️کاناڵی "با قسەی خۆش ون نەبێ"
https://t.me/joinchat/AAAAADvGgFucgKK2UvQEmQ
💠شەوگاری تەنیایی💠
شێعری مامۆستا هێمن
مەقامی مامۆستا ماملێ
@hazhar_mokryani
💠بۆ ۳۷مین ساڵیادی کۆچی دوایی مامۆستا هێمن💠
سازی ناساز
بێژەر: مامۆستا عومەر ڕەسووڵی
@hazhar_mokryani
💠خەت💠
۲٨ی خاکەلێوە ساڵڕۆژی کۆچی مامۆستا هێمن
یادی لە دڵمان، ڕێگایان پڕڕێبوار
نووسین: مامۆستا ئەنوەر ساڵحی
@hazhar_mokryani
هاوڕێیان کێ دەناسن کتێب چیرۆک بۆ مناڵان بنووسێ و نەتوانێ چاپی کات، چاپەمەنی پێ بناسێنم خۆبەخشانە چاپی دەکات لە دەرەوەی وڵات.تکایە ئەمە بڵاوە کەن🙏 یان کەسێ دەناسن پێمی بڵێن.
دۆستان ئەو پەیامە بڵاو بکەنەوە تکایە
⭕️بـەپـەلـە🔞🔞فـــەوری⭕️
♦️جوانترین کاناڵی تێلێگرام
https://t.me/joinchat/AAAAAEusRlQts5ltuvB92w
♦️سیاسەتمەدارانی کوردستان
🔷دەنگی نیشتمان
https://t.me/joinchat/AAAAAEusRlQts5ltuvB92w
🔷مێژووی کوردستان
♦️ناسینی ناودارانی کورد
جوانترین کاناڵی تێلێگرام
https://t.me/joinchat/AAAAAEusRlQts5ltuvB92w
بەڕێوەبەری ئاڵوگۆڕ:
@HEMID_NEQSBENDI
💠بەهاری لادێ💠
بەهاره، کاتی کارە، خۆشەویستم بۆچی بێم بۆ شار؟
ئەگەر من بێمە شاری، کێ وەئەستۆ بگرێ کاروبار؟
ئەمن کرمانجم و کرمانج کە هات فەسڵی بەهار وەک هار
دەبێ بخولێتەوە کێو و تەلان و بەندەن و نیسار
هەتا پەیدا بکا نان و نەبا بۆ خەڵکی شار هاوار
لەوەی دواوە دەبێ قۆڵی هەتا ئانیشکی هەڵماڵێ
هەموو ڕۆژێ هەتا ئێوارێ بچتە جووت و جۆماڵێ
کە بوولێڵی شەوێ پەیدا بوو ئەنجا بێتەوە ماڵێ
بەبێ وەی کەس هەبێ بیشێلێ، یاخۆ پشتی داماڵێ
کە نانی خوارد و لێی نووست تا بەیان نابێ لەخەو بێدار
ئەوێستا کاکی جووتیاری بەکاری چابوک و مەزبووت
بەبێباکی، بەدڵپاکی، بە پێخواسی، بە سینگی ڕووت
دەدێری ئاو، دەچێنی تۆو، دەکا جێ شەتڵی پەین و کوت
دەڕێژێ ئارەقە، پەیدا بکا تا بۆ مناڵی قووت
پشوو نادا، وچان نادا، وەڕەز نابێ لە ئەرک و کار
هەموویان توند و تۆڵ و گورج و گۆڵ و چوست و چالاکن
هەموویان بێ فڕ و فێڵ و بەکار و سادە و پاکن
لە لادێدا خراپ زۆر کەم دەبینی، نێر و مێ چاکن
نە ئاڵوودە بە ئاڵکۆڵ و نە فێری بەنگ و تریاکن
دەبێ بێ درسی ئەخلاق لێرە بخوێنێ کوڕیژگەی شار
بە تاڵ و تفت و سارد و گەرم و ناخۆشی ژیان ڕادێن
بەگژ تین و بڵێسە و بەفر و باران و هەوردا دێن
پەنیر و ڕۆن و ماست و شیر و هێلکەت بۆ لە دێڕا دێن
خوری، مازوو، کەتیرە، دەغڵ و توتن بەرهەمی لادێن
نمەکخوردەی دەسی وەرزێرە شێخ و حاکم و سەردار
دەکێشن زەحمەت و ناخۆن وەکوو وان نانی خۆڕایی
دەکەن کار و دەڕێژن ئارەق و ناژین بە ڕیسوایی
لە سەریاندا نییە پۆز و ئیفادە و فیزی ئاغایی
لە سایەی زەحمەت و ڕەنج و لە سایەی کار و ئازایی
بەسەربەرزی دەژین، بۆ کۆمەڵ و گەل نابنە سەربار
نییە داوێن و دەستی خەڵکی لادێ پیس و ئاڵوودە
لە دەس ناچێ وەخت لێرە بەخۆڕایی، بەبێهوودە
ئەوان وەک ئێوە ناژین تەمبەڵ و بێکار و ئاسوودە
ئەوان وەک ئێوە ناخۆن شەربەت و شەکراو و پاڵوودە
لەکوێ بێنن پڵاو و گۆشت و خۆرشت و فڕ و فیسار؟
ئەوان وەک ئێوە ناکەن پۆکەر و پاسۆڕ و ئاس و نەرد
یەکێک سەرگەرمی شێوە ئێستەکانە، یەک خەریکی وەرد
ئەوەی تریان خەریکە هەڵدەوێژێ لە کێلگەی بەرد
یەکێک ماڵوو دەکا، یەک دادەچێنێ تازە شیناوەرد
ئەوەی تر هەڵدەپەرتێوێ لک و پۆپی چڵووکی دار
دەبینی یەک ئەوە مەشغووڵی هەڵگێڕانەوەی بانە
ئەوەی تر دادەمەزرێنێ پلووسک و چۆتە گوێسوانە
یەکێک کوتکی لەدەسدایە، یەکێک بێڵی لەسەر شانە
یەکێک دەشکێنێ بەرد و یەک خەریکی شوورەهەڵدانە
بەڵێ نابینی کاکی خۆم لە لادێدا کەسێ بێکار
کچێک پێیەتی دوو گۆزە بەلەنجە دەچتە سەرئاوێ
کچێکی تر شەکۆی هەڵگرتووە دەڕواتە پاراوێ
ژنێک چەند ماشەری پێیە، دەیانهێنێتە بەرتاوێ
ژنێکی تر بە دەستاڕێ دەهاڕێ گەنمی بۆدراوێ
بەرەو ماڵ بوونەوە پۆلێک و پۆلێک دەچنەوە بۆ بژار
عەزیزم تۆ وەرە ئێرە کە چاو لە جوانی نابێ تێر
ببینە خاو و گیابەند و هەڵاڵە و سوێسن و شللێر
لە لایەک زاووماک دەڕوا، لە لایەکی دەکەن هاوێر
لە لایەک باسکی هەڵماڵیوە بێری، مەڕ دراوە بێر
دەبینی دیمەنی وا جوان لەناو بازاڕی پڕ ئازار؟
چ خۆشە کاڕ و کووڕی مەڕ، چ خۆشە پڕمەکەی کەحلان
چ خۆشە فیتەفیتی شوان، چ خۆشە ئۆحەکەی گاوان
چ خۆشە خرمەکەی خڕخاڵ و بازن و ژێرچەنەی کابان
چ خۆشە نەغمەکەی بلوێر، چ خۆشە لاوک و حەیران
چ خۆشە دەنگی باللۆرە، چ خۆشە هۆوەرەی جوتیار
وەرە ئێرە و مەپرسە تۆ ئەدی چارشێو و ڕووبەند کوان؟
وەرە ئێرە و ببینە چاوی مەست و بەژن و باڵای جوان
وەرە ئێرە و ببینە وردەهەنگاوی بەرەو جێژوان
وەرە ئێرە و ببینە نازی بێری و دەسبزێوی شوان
بچۆ ناو ڕەشبەڵەک بگوشە دەسی دۆی ناسک و نازدار
مامۆستا هێمن
شیلاناوێ ۱۳۲۲
@hazhar_mokryani
ڕەفیقان ڕۆژی کوردانە، بەهارە، جەژنی نەورۆزە
بەدڵ لێتان دەکەم لەو ڕۆژەدا من جەژنەپیرۆزە
مامۆستا هێمن
@hazhar_mokryani
💠وتووێژ دەگەڵ مامۆستا هەژار💠
بابەت: نەورۆز
🌹نەورۆزتان پیرۆز🌹
@hazhar_mokryani
سڵاو و ڕێز لە خزمەت ئێوەی ئازیز و خۆشەویست
ساڵی ۲۷۲۳ی کوردی لە هەموو کوردێک پیرۆز بێ، بە تەمای خودای و حەول و تێکۆشانی خۆمان ساڵێک بێ پڕ لە خۆشی تاهەتایی.
گەردنئازایی لە هەموولایەک دەخوازم و ئێوەش گەردنتان ئازا بێ، نەورۆزتان پیرۆز❤️💛💚
💠وێنە💠
مامۆستا هێمن و کەسێکی نەناسراو
@hazhar_mokryani
💠وێنە💠
مامۆستا هێمن و کەسێکی نەناسراو
@hazhar_mokryani
💠وێنە💠
مامۆستا هێمن و سەید محەممەد ئەیووبیانی مەرکەزی
ساڵی ١٣۵٩ی هەتاوی، مەهاباد
@hazhar_mokryani
فاروق:
ببخش مزاحم شدم داداشم مدت چهار سال هست به خاطر بدهکاری مالی افتاده زندان الان بهمون مجوز دادن واسه کانلهای اطلاع رسانی و سایتها و خیرین بهمون کمک کنن ازت خواهش میکنم این لطفو درحقش بکن بخدا دوتا بچه داره و بچهاش درشرایط خیلی سختی زندگی میکنن خواشن تو کانال درج کن کمکی دستمونو روت دراز کردیم به خاطر خدا و خانوادش دعای خانوادش بدرقه راهتان باشد 🤲🏻🤲🏻لطفا خواهشن به این زندانی کمک کن تو کانال درجش کن مدارکهاو واست میفرستم 🙏🏼🙏🏼🙏🏼
کانال شهرهای دیگم واسمون درج کردن اگه لازمه عکسهاشم واستون ارسال میکنم محوز هم داریم
💠شێعرێک لە مەلای جزیری💠
گۆرانی: سیماڤ حسێن
شایانی باسە مامۆستا هەژار دیوانی مەلای جزیری هێنایە سەر کوردی سۆرانی
@hazhar_mokryani
💠پەیامی ڕانەگەیەندراو💠
شێعری مامۆستا هێمن
خوێندنەوە: نامۆ
@hazhar_mokryani
💠وێنە💠
لە ڕاستەوە: مامۆستا هێمن، مامۆستا هێدی، مەلا ڕەسووڵ پێشنەماز و مامۆستا هەژار
@hazhar_mokryani
خۆزگه وەک خۆر نەمدیبایه شەوی تار
خۆزگه تــاوێ ڕامـنـەبـواردبـایـه بێ یار
خۆزگه پـیـری کـەلــەلای نەدەکـردم
خۆزگه له یەکـەم ژوانگـەدا دەمردم
💠۲٨ی خاکەلێوە ساڵڕۆژی کۆچی دوایی ئەستێرەی پڕشەنگداری ئاسمانی وێژەی کورد مامۆستا هێمنی هەمیشە زیندوو. یادی پیرۆز و ناوی هەرمان.
@hazhar_mokryani
دۆستان ئایدی هەمووتانم نارد بۆو بەڕێزانە، بۆخۆیان پەیوەندیتان لەگەڵ دەگرن
Читать полностью…💠ناڵەی جودایی💠
وەرگێڕان بۆ فارسی
وەرگێڕ: ڕەزا ئەمیری
@hazhar_mokryani
کوردە پیرۆزە جێژنی نەورۆزت
نەبەزی لە رێی سەربەرزی هۆزت
دەستی داگیرکەر لە خاکت ببڕە
ئازایی بێنە و ئـازادی بکڕە
مامۆستا هەژار
دیاریی کاک محەممەد هەمزەزادە بە بۆنە سەری ساڵی تازە
@hazhar_mokryani
💠 بەزمی بەهار 💠
مزگێنی دا بە سروەبای بەهاریی
وا هاتەوە نەورۆزی کوردەوایی
بە تیشکە تێکشکا سوپای کڕێوە
هەواری ڕۆژ گەیشتە خاکەلێوە
فەرمان درا بە سەوزە سەر هەڵێنێ
چیدی لە بەندی خاکی ڕەش نەمێنێ
با دەرکەون، کوڵ و کەسەر بنێژن
با ڕۆژی ڕزگاری بکەن بە جێژن
شەماڵ، گەواڵ گەواڵ هەور بنێرێ
ئاهەنگ و بەزمی جەژنی پێ بسپێرێ
حیلکانەوە لەو موژدە ئاودڕ و خڕ
ڕەش بوونەوە، ڕیشی سپی چیای چڕ
چڵوو گەشایەوە و بزەی لەسەر لێو
پۆتڕاکی خۆی ڕازاندەوە بە گوێ زێو
هەور لە دەشت و شیو و پۆپەشاخان
کردی بە تۆپ تەقاندن و چراخان
مراری بێژماری دادەباراند
لە دار و دەر ڕووت و نەداری تاراند
شەماڵە، گاڵەگاڵیەتی و لە کارە
هەڵگرنەوە! شاباشی شای بەهارە
شینکە بە گەل، لە گڵ سەری دەرێنا
هەر یەکە چەن قل و پەلێ بە شوێنا
خڕی بەرۆک پڕن لە دەنکەباران
تازە و تەڕن بۆ کۆڕ و بەزمی یاران
نەورۆزە مشتی پڕ گەڵای تەڵایە
هەر کارگە - بێ بەڵا بێ - بێگەڵایە
ئەگەر چی ساوایە بەهار و باشە
لە چاوی پیس بەدوور بێ، گیا هەراشە
بە یەک یەکە و کۆ، لە دەشت و دەردا
وەک کیژە کورد هەمووی گوڵی لە سەردا
شالوور و بولبول سەرەڕۆی ئەوینن
هەر چاوەچاویانە گوڵان ببینن
هەر مەلە بۆ گوڵی دڵی ئەخوێنێ
هەر گوڵە بۆ دڵداری خۆی ئەنوێنێ
نەرگسی مەست لە زەردەزیڕە زیزە
بە جوانی خوی دەنازێ، زۆر بەفیزە
وەنەوشە ملکەچە لەحاند پەپوولە
ڕێی داوە، بێ وتەی مەلا و پسوولە
وا کیژ و لاویش دەچنە دەر لە دێوە
لە ڕێوە تێک دەگەن ژوانگە کێوە
گۆرمزە، مام ڕێواس و هەندرێشن
بۆ دڵتەڕان بەهانەن و لە جێشن
گۆوەند لە کەوشە، دوور لە وشکەسۆفین
دەرفەتە مەمگوشین و هەڵگڵۆفین
شادن بە یەک مەل و گوڵ و دڵ و دڵ
بەیەک ئەگەن لە بن دەوەن، لەسەر چڵ
من هەر لە دووری تۆ هەژار و داماو
دەڕوانمە ڕێگەکەت بە چاوی پڕئاو
بەشم هەتا لەشم لە تۆوە دوورە
هەنیسک و هەڵمژینی ئەشکی سوورە
خشڵی گوڵان! بەژن نەمامی چاوکاڵ!
وەرە دەرمخە لەو ژیانی وا تاڵ
من بولبولم لە ناڵەدا بەزاندن
گەرم و گوڕی دڵم، دڵی تەزاندن
بمگەیە! خۆ بنوێنە! دڵ بستێنە!
بازاڕی گەرمی نازی گوڵ بشکێنە!
مامۆستا هەژار
🌹نەورۆز، تاکە جەژنی کوردەواریتان پیرۆز🌹
@hazhar_mokryani
💠وتووێژ دەگەڵ مامۆستا هێمن💠
بابەت: نەورۆز
🌹نەورۆزتان پیرۆز🌹
@hazhar_mokryani
💠بەهاری کوردستان💠
شێعری مامۆستا هێمن
خوێندنەوە: ناسراغای عەبدوڵڵایی
🌹نەورۆزتان پیرۆز🌹
@hazhar_mokryani
فێرگەی ڕێنووسی سەرەتاییی زمانی کوردی.
باسی ڕامیاری و ئایینی ڕێگەپێدراو نییە.
بەستەری کۆڕ:
/channel/+CW13szLiXMViOGY0