ناوی فیلم: #موسای_بێ_گۆچان (asasiz musa)/٢٠١٤
نووسەر و دەرھێنەر: #ئایدین_ئۆراک
زمان: تورکی و کوردی
کات: ٨٠ خولەک
🔸ژێرنووسی کوردی: #ئارەزوو و #ئەمیر_سراجەدین
@hewirze| #سینەمایی_کوردی
🎥 ڕۆڵی ژن لە سینەمای کوردیدا
✍نووسین و ئامادەکردن: ئارەزوو سیراجەدین
📽 «لەگەڵ باسی کاریگەریی میدیای گشتی و دوابەدوای شەپۆڵی دووهەمی فێمینیزم، لە دەیەکانی شەست و هەفتادا فێمینیستەکانیش لەسەر بنەمای نووسراوەی فیکریی فێمێنیزم وەکوو«ژوورێک بە دیمەنگەوە» لە نووسینی "ویرجینیا وۆلف"، «رەگەزی دووهەم» لە نووسینی "سیمین دو بۆڤار" و دەروونشیکاری، دەستیان کرد بە ڕەخنەگرتن لە ڕۆڵی ژنان کە لە میدیای گشتیدا نمایش دەکرا. ئەمە بوو بە دەستپێکی سەرهەڵدانی تیۆری فیلمی فێمینیستی، هەروەها ڕێگەخۆشبوون بۆ فیلمگەلێک کە ژنان تێیاندا لە خستنەڕووی ئەو کێشانەی کە پەراوێز خرابوون یا هەر بە گرنگ نەزاندرابوون ڕۆڵی سەرەکی ببینن. ئەگەر"ژان دیلمان"ی "شانتاڵ ئاکێرمەن" یەکەمی ئەو جۆرە فیلمگەلە نەبێت، بێگومان بە یەکێک لە هەرە گرنگترینی ئەو فیلمانە هەژمار دەکرێت کە دەپڕژێتە سەر بابەتێکی پەراوێزخراوی وەک کاری سیزیفانەی ژنێکی خانەدار.
تیۆری فیلمی فێمینیستی، ڕاستەوخۆ سینەمای هاڵیوودی کردە ئامانج و دژی ئەو وێنەیە ڕاوەستا کە ساڵەها بوو لە ژن پێشان دەدرا. گرنگترین و ناسرواترینی ئەم ڕەوتە بریتین لە "کڵێەر جۆنستۆن، مالی هاسکل، تێرێزا دێ لاریتەس، رۆزالین کۆوارد، لۆرا ماڵڤی"هەر یەک لەم ڕەخنەگرانەی تیۆری فیلمی فێمینیستی بە شێوەی جیاواز ڕۆڵی ژنیان لەو فیلمانەدا کە تا ئێستا پێشان درابوون بردیانە ژێر پرسیار. "کڵێەر جۆنستۆن" دەڵێت: "لە سینەمای گشتیدا ژن تەنها وەک تەواوکەری پیاو دەناسرێت و پیاو وەک کارێکتەرێکی ئەکتیڤ و ژن وەک کارێکتەرێکی پەسیڤ پێشان دەدرێت".».
📽 «ئەو شتەی فیلمگەلێک لە خانەی فیلمی فێمینیستی جێ دەکات، چۆنیەتی باسکردن و پێشاندانی پرسی ژنە، بە واتایەکی تر، دەبێت وەک کێشەیەک پێشان بدرێت کە پێویستیی بە چارەسەرە، نەوەک ڕووداوێکی ئاسایی! ئەگەر بمانەوێ باسی ڕۆڵی ژن بکەین لە فیلمی کوردیدا، دەبینین کە ژن تێیدا نەک ڕۆڵێکی پەراوێزخراو، بەڵکوو بگرە تا ڕادەیەک ڕۆڵێکی سەرەکیی بووە.
ئێمە وەک کورد بە هۆی بارودۆخێک کە تێیدا دەژین و نەبوونی کیانێکی سەربەخۆ هێشتا خاوەن سینەمایەک نین کە هەموو چوارچێوە و پڕەنسیپەکانی سینەمایەکی نەتەوەیی پێویستییەتی. تا ئێستاش فیلمگەلێک دەچنە خانەی فیلم و سینەمای کوردی کە زمان، ئەکتەر و دەرهێنەرییان کورد نین! هەر بۆیە سەرەتا لەو فیلمانە دەست پێ دەکەم کە بە هۆی چیرۆکەکەیان لە ڕێزی فیلمی کوردیدا جێیان گرتووە، دواتر باس لەو فیلمانە دەکەم کە پرەنسیپەکانی وەک دەرهێنەر، زمان، چیرۆک و ئەکتەر هەموویان پێکەوە لەخۆ دەگرێت بۆ جێ گرتن لە سینەمایەکی نەتەوەییدا.».
🎞 ئەم وتارە لەم بەستەرەدا بخوێنەرەوە:
https://bit.ly/3sNbH2c
خوێنەری وتاری #ئیسماعیل_بێشیکچی بن لە سەر فیلمی #باهۆز لە دەرهێنانی #کازم_ئۆز 👇🏻
https://didimn.com/derbarey-bahoz-ismail-besikci/
🔸کورتەیەک لە ژیاننامە و کارە هونەرییەکانی دەرهێنەر #کازم_ئۆز | #kazim_oz
🔸دوو هەڤپەیڤین لەگەڵ دەرهێنەر بە کرمانجی-سۆرانی
#Hêwirze | #هێورزە
@hewirze
⠀⠀⠀⠀⠀⠀⠀⠀⠀
بەڵگەفیلمی #ژنە_سووکایەتی_پێکراوەکان بە فەرەنسی #femmes_humiliées لە دەرهێنانی #قودرەت_گونەش، باس لە دوو ژنی کورد دەکات کە بە هۆکاری ئازار و ئەشکەنجەی سیستمی تورکیە بۆ تاراوگە هەڵاتوون.
#هۆزان_جانێ یەک لەو ژنانەیە ئەو هونەرمەندە و گۆرانیبێژیی لە تەمەنی شەش ساڵیدا دەست پێ کردووە. لە تەمەنی یازدە ساڵی بە زۆر بەشوو دراوە، دواتر بە هەر جۆرێک بێت توانیویە خۆی لەو زوڵمە ڕزگار بکات. لێ بۆ کوێ؟ لە سیستمی فاشیستی تورکیادا ژنێکی کوردی گۆرانیبێژ کە بە کوردی گۆرانی عەشق و ئەڤین دەڵێت، دەنگبێژی دەڵێت و بە کوردی دەژیت. ئایا دەکرێ چ رەفتارێکی لە بەرامبەردا بکرێت؟!
ئەم بەڵگەفیلمە چیرۆکی جانێ و #نازڵی_تۆپ دەگێڕێتەوە. ئەوان باس لە ئەشکەنجەدان و دەست درێژی سیستمی تورکیا دەکەن. ئەوان برینەکانیان پێشان دەدەن، برینگەلێک کە بە ئەشکەنجەی دڕندانەی تورکیا لە سەر جەستە و ڕۆحییان ماوەتەوە...
@Huneri7 | #sînema | #belgefîlm
ئێوە دەتوانن لەم لینکەی خوارەوەدا بینەری بەڵگەفیلمەکە بن.
https://youtu.be/XmxFOYQsJ5c
دەتوانن بە داگرتنی ئەم لینکەی خوارەوە ببن بە بینەری ئەم بەڵگەفیلمە ناوازەیە.
بەڵگەفیلم لە دەرهێنانی #شێرۆ_هندێ و بەرهەمی کۆمینا فیلما ڕۆژئاوایە کە کاری موزیک لە لایەن #مەحموود_بەرازی ییەوە بۆ کراوە. بەڵگەفیلمەکە باس لە چیرۆک و جۆرەکانی دەنگبێژی دەکات لە ناو کوردانی ئێزیدیدا.
https://www.globalkurdishfilmfestival.com/play/#/film/91735?from=https:%2F%2Fwww.globalkurdishfilmfestival.com%2Ffilm%2Flove-in-the-face-of-genocide%2F&t=0
🔴بە هیچ شێوەیەک ئەم بەڵگەفیلمە لەدەست مەدەن. لە هیچ شوێنیتر هێشتا بڵاو نەکراوەتەوە. واتە پێش ئەوەی کاتی فیلم فیستیڤاڵەکە تەواو ببێت، بچن حەتمەن ببینن.
بەڵگەفیلم تەنها ٥٥خولەکە کە باس لە ژیانی #جاسمێ_جەلیل نووسەر و ڕووناکبیری کورد دەکات. جاسمێ جەلیل کاتێک کە تەنها هەشت ساڵان بووە سرگوونی ئەرمەنستان کراوە. ئەو بۆ ئەوەی خۆی و ئەسڵەکەی لە بیر نەکات هەر شەو پێش خەوتن، لەگەڵ خۆی ئەمەی دووبارە کردووە:
Ez casimê celîl, ji dîgora qersê ji gundê qizilqule me û kurdekî êzîdî me.
بەڵگەفیلمەکە پڕە لە زانیاری بە نرخ، پڕە لە گوتەی بە نرخ کە هەستی مرۆڤ دەبزوێنێت. ئەم بەڵگەفیلمە نیشاندەری وەفاداری ڕووناکبیر و نووسەرانی کوردە کە سەڕەرای هەموو ئاستەنگەکان هەرگیز خۆیان و کوردبوونیان لە بیر نەکردووە. ئەوان هەمیشە لە پێناو کورد و کوردستان هەوڵییان داوە. ئەوان هیچ کات هیوایان بۆ هەبوونی دەوڵەتێکی سەربەخۆ لە دەست نەداوە. هەروەک چۆن جاسمێ جەلیل پێش سەدان ساڵ لە هەر کتێبێک چەندین نوسخەی کڕیوە، چونکە باوەڕی وابووە کە زانکۆ و کتێبخانەکانی کوردستانی سەربەخۆ پێویستییان بەو کتێبانە هەیە.
https://www.globalkurdishfilmfestival.com/play/#/film/93168?from=https:%2F%2Fwww.globalkurdishfilmfestival.com%2F%23!%2Fhome&t=694
🔸هەروەها دەتوانن بە داگرتنی لینکی خوارەوە ببن بە بینەری کارەکانی تری دەرهێنەرەکە.
https://youtu.be/BNvXYIUOD9A
ناوی فیلم: #موسای_بێ_گۆچان (asasiz musa)/٢٠١٤
نووسەر و دەرھێنەر: #ئایدین_ئۆراک
زمان: تورکی و کوردی
کات: ٨٠ خولەک
🔸ژێرنووسی کوردی: #ئارەزوو و #ئەمیر_سراجەدین
@hewirze| #سینەمایی_کوردی
ناوی فیلم: #موسای_بێ_گۆچان (asasiz musa)/٢٠١٤
نووسەر و دەرھێنەر: #ئایدین_ئۆراک
زمان: تورکی و کوردی
کات: ٨٠ خولەک
🔸ژێرنووسی کوردی: #ئارەزوو و #ئەمیر_سراجەدین
@hewirze | #سینەمایی_کوردی
مێژووی دەق (تاتۆ) لە نێو ژنانی کورددا.
ئەم بەڵگەفیلمە بەرهەمی ساڵی ٢٠١٨ـی Kurdistan Tvـیە.
@rawezhism
کورتەیەک لە ژیان و خەباتی ژنە دەرهێنەری کورد #سۆلین_یوسف .
kurteyek li jiyan û xebata jine derhênera kurd #solîn_yusif .
#hêwirze | #هێورزە | #sînema | #سینەما
@hewirze
ناوی فیلم: #باهۆز /٢٠٠٨
دەرهێنەر: #کازم_ئۆز
🟡ئێوە دەتوانن لە بەستەری خوارەوە بینەری فیلمەکە بن بە ژێرنووسی کوردی، ئینگلیزی و چەندین زمانی تری بیانی.
https://youtu.be/xZc6XueHs64
#Hêwirze | #هێورزە
@hewirze
هێورزە؛ هەوڵێک بۆ خوێندنەوە و ناساندنی سینەما و هونەری کوردی و جیهانی.
Hêwrize; Xebatek ji bo nasandin û xwendina Sînema û Hunera kurdî û Cîhanî.
#Hêwirze | #هێورزە
@hewirze
بەڵگەفیلمی ھەنگەڤان(der imker) لە ساڵی ٢٠١٣ لە لایەن #مانۆ_خەلیل دروستکراوە. چیروکی سەرچاوە دەگرێت لە بەسەرهاتی ھەنگەڤانێکی ناوداری باکووری کوردستان. ئاپێ ئیبراهیم(ھەنگەڤانەکە) کچ و کوڕەکەی دەچنە ڕیزی شەرڤانەکان، سەرەتا کچەکەی و دواتر کوڕەکەی شەھید دەکرێن؛ ھەر بەم ھۆیەش لە لایەن دەوڵەتی تورکیا دەستگیر دەکرێت و گوشاری بۆ دەھێندرێت و مێشەکانی لە ناو دەبرێن و ماڵی لێ وێران دەکرێ؛ ئیدی ئاپێ ئیبراهیم ناچار دەبێ وڵاتەکەی بە جێ بھێڵێت و ڕوو لە تاراوگە بکات. تەنیا دڵخۆشی ئاپێ ئیبراهیم کارەکەی واتە هەنگەڤانییە. ئەو دەڵێت لە مێش هەنگوین زۆر شت فێر بووم بەڵام نەمتوانی وەک ئەوان زیرەک بم و خێزانەکەم لە شوێنێ کۆ بکەمەوە.
🔴بە کلیک کردنی ئەم لینکە دەتوانن ببن بە بینەری بەڵگەفیلمەکە. تێبینی تەنها تا پێنجی بەیانی بەردەستە.
https://www.globalkurdishfilmfestival.com/film/der-imker-the-beekeeper/
“Dengbêjî Performans a Jan û Jîn ê”
Nivîskar: Emîr Siracedîn
Dengbêjî Qîjîna Evîn ê, Dengbêjî hewar a qirkirinê, Dengbêjî wênaya Sirişt, xweza û jan û keser û şadî û xem û xewn û xeyalê ye. Dengbêjî ji bo me kurdan nasameyek hunerî ye, Pênaseyek ferhengî ye. Ez bawerim tu milet û gelên Cîhanê bi qasî gelê kurd dîrok û tirajedî yên xwe, Hest û Hebûna xwe bi wî avayî nehelandî ye di nav dorhêlek hunerî de. Dengbêjî Konsept ek balkêş ji Jan û Jîn a miletê kurde. Di dîroka Siyasî û Ferhengiya kurdistan ê de; Sitran û wêjeya devkî rolê Nemirkirina rûdaw ên Cografîk digêre. bi wateyek din Sitran û Dengbêjî bi taybetî bi Veguhastin û vegêrrana Çîrok û serhatî yên qewmî Core nemiriyek Hunerî didin pal wan bûyer ên Civakî Û Siyasî. Denbêjî ne bi tenê Formek ji bo vegêrranê ye, Belkî rêçarek ji bo parastina ziman û çandê ye; bo mînak li bakûr ê kurdistan ê, di wan çaxên ku axvîn û bi karanîna zimanê kurdî heya Çend salan tê qedexekirin, Dengbêjî û wêjeya devkî bi gelemperî neqş û Dewr ê Şervanan digêrrin li dijî Asîmîlasyon û tunekrina wî zimanî. Mehmet Uzun Nivîskar û rewşenbîr ê kurd di derheqê Denbêjî yê de dibêje: "Bêguman û bêșik, dengbêj û çîrokbêj xwedî û hostayên edebiyata devkî ne. Di gotinên wî/ê de fantazî û rastî, xewn û serpêhatî, bûyerên qewimî û çêkirî di nav hev de ne".
Tişta din ku dengbêjî yê cudatir û balkêş tir dike eve ku; tu amûr û aletên mosîqa yî di vê Cora sitrînê de nahên bi karanîn, Dengbêj hevdemî ku qala çîrokê dike, bi wan peyv û wişeyan Feza û Atmosfer ek Mûzîkal jî Çêdike û Guhdarê wî hest bi kêmasiya tu amûrek e Mûzîk ê naket. Dengbêj Hostayê Zindî û sax kirina rûdaw ên mirî ne; Hostayê serhev kirina yek bi yek, hûr û girê detay a ne. Bêşik û bêguman Ew hesta ku dengbêj ji bo gudarên xwe çêdike; hestek metafîzîkî ye û bi tu peyv û wişeyan nahêt şirove kirin.
Belgefîlm: “Evîn di rûyê qirkirnê de”
Derhêner: Şêro Hindê
Mûzîk: Mehmûd Berazî
@rawezhism
⠀⠀⠀⠀⠀⠀⠀⠀⠀
بە داگرتنی ئەم لینکەی خوارەوە دەتوانن ببن بە بینەری کۆمەڵێک فیلم و کورتەفیلم و بەڵگەفیلمی کوردی کە لە لایەن دوازدەیەمین فیلم فیستێڤاڵی جیهانی کوردی بە شێوەیەکی ئۆنڵاین و بەخۆڕایی بڵاو کراونەتەوە.
لەم فیلمانە دەتوانین ئاماژە بکەین بە چوار فیلمی بەناوبانگی #یەڵماز_گونەی(ڕێگا، مێگەل، هیوا، سەعیدخان) و چوار فیلمی #کازم_ئۆز(زەر، باهۆز، هەبوو تونەبوو، دوور).
لە هەر چوارپارچەی کوردستان فیلمی تێدا بڵاو کراوەتەوە کە لە سەر بابەتی جۆراوجۆر دروستکراون؛ کە هەموویان جێگای سەرنجن و شایەنی دیتنن. جێگای خۆشحاڵییە کە هەموویان جیا لە زمانی شیرینی کوردی بە چەندین زمانیتر ژێرنووسیان بۆ کراو و دەتوانن زۆر بە ئاسانی ببن بە بینەریان و چێژیان لێ ببینن.
🔴ئەم فیلمانە تەنها تا ٢٨ی مانگی نیسان بەردەستن.
#Huneri7 | #LKFF
https://www.globalkurdishfilmfestival.com/
کورتە فیلم:
#حازرییەک_بۆ_دەرەنگمایینێ /٢٠١٨
دەرهێنەر: #ئارام_دلدار
زمان:کوردی
🔸کورتە فیلم دەربارەی گەنجێکی کوردە کە لە ڕێگەی تاکسی بژیوی ژیانی بەڕێوە دەبات، لێ تاکسییەکە کۆنە و ئیدی بە کار نایێت؛ لە چایخانەی شارەکەیان گوێبیستی قسەهایێک دەبێت کە دەکرێ ژیانی بەرەو باشتر ببات، بەڵام...
@huneri7 | #سینەمایی_کوردی
ناوی فیلم: #موسای_بێ_گۆچان (asasiz musa)/٢٠١٤
نووسەر و دەرھێنەر: #ئایدین_ئۆراک
زمان: تورکی و کوردی
کات: ٨٠ خولەک
🔸ژێرنووسی کوردی: #ئارەزوو و #ئەمیر_سراجەدین
@hewirze | #سینەمایی_کوردی