🌿💫
مرۆڤ لە هەموو ژیانیدا تەنیا چاوەڕوانی دوو شت دەکات، مردن و خۆشەویستیی . هەر دووکیشیان دێن. هیچ ئینسانێک نییە مەحروم بێت لە خۆشەویستیی، بەڵام مرۆڤ گەمژەیە، نایبینێت. من کەسم نەدیوە تا ئێستا خۆشەویستیی گرتبێت و بەری نەدابێت. من خۆم تەنیا بەدبەختیم گرتووە و بەرم نەداوە، پارەم گرتووە و بەرم نەداوە، دەسەڵاتم گرتووە و بەرم نەداوە، بەڵام هەر کاتێک خۆشەویستیی بەرەو پیرم هاتبێت یان نەمدیوە یان گرتوومە و پاش تۆزێک بەرم داوە، غرور وای لێ کردووم بڵێم خۆشەویستیم بۆ چییە ... مردن شتێکە مرۆڤ زۆر چاوەڕوانی دەکات کەچی کە دێت نایبینێت.
"بەختیار عەلی"
لە ڕۆمانی "کەشتیی فریشتەکان"
@hoday_sher
🌿💫
بەگاڵتەوە پێی وتم:
کەی دەمری چەپکە گوڵێک بهێنم بۆ سەر گۆڕەکەت؟
لەناخی دڵمەوە پێم گوت: خوا دەکات تۆ دێیت و لێرەوە تێ دەپەڕیت،
گوڵەکانی سەر گۆڕەکەم هەمووی بۆ تۆ.
پێ دەچێت مردن بەو ڕادەیە ترسناک نەبێت،
بەو مەرجەی تۆ ڕێگەی گۆڕەکەم پێ بزانی و
جار جار ئێوارانێکی هەینی بێیت و
ناوم لە نێوان ئایەتەکانی سوورەتی یوسفدا
جێ بهێڵی ..
بەشەرمەوە بەمردووەکانی هاوڕێم بڵێی:
یادی بەخێر، منیش ڕۆژانێک زولەیخای
ئەم نووسەرە غەمگینە بووم.
ئەگەر هاتی
عەتری یاسەمین بدە لە دەستەکانت و
کۆترێکی خۆڵەمێشی بێنە بۆ سەر گۆڕەکەم،
چەپکێک گوڵی بەیبوونیشت بیر نەچێ..
جێگەی داخە؛ گوڵی سەر گۆڕەکان هەمیشە درەنگ بەمردووەکان دەگەن،
تا گوڵەکان وشک دەبن و دەبنەوە بەخۆڵ،
دەبێت لە دوای مردن
دووسێ وەرز، بەدڵێکی تەنگەوە لە چاوەڕوانیدا بمێنینەوە.
تا زستان دێت و باران بەسەر
زەوییە دوورەکاندا دادەبارێت،
بۆ ئەوەی بۆنی عەتری دەستەکانت بناسمەوە،
بۆ ئەوەی بۆنی چەپکە گوڵەکانت تێکەڵ بەخاک ببێتەوە و
بەناو ئێسکی لووتم و دەستەکانما
تێبپەڕێت،
دەبێت هەزار جاری تر لە چاوەڕوانیدا
بمرم و زیندوو ببمەوە.
دەزانیت لەگەڵ دەستی کێمە؟
لەگەڵ دەستەکانی خۆمە،
هەر ئەو دەستانەی لەدونیادا، نەتهێشت
تەنها جارێک بەر قژ و ڕوومەتت بکەوێت.
"شوان تۆفیق"
@hoday_sher
🌿💫
بیبار*
تا ڕۆژێ وەکوو دژبەر، یەک بێزەر و بێزارین
خۆ چووکە ئەبینین و باری یەک و سەربارین
تاکاتێ لە هاوسۆزی،خۆدوورەپەرێز ئەگرین
وەک ئێستێ لە حاندی یەک،کەمتەرخەم و خەمسارین
بەردین و یەک ئەشکێنین،شێتانە ئەڕووخێنین
چەقڵین و لە چاوی یەک ژان و گل و ئازارین
تۆ کەندی سەری ڕێمی، من کەندی سەری ڕێتم
ئاسوودەیە ئەو یارۆ.تا ئیمە گرفتارین
مارانگەز و سەرسامین، بەر هەڵمەتی سۆنامین*
نوستووین و لە خەوماندا، وریادڵ و بێدارین
هاو ڕەوتی نەیاران و هاوبەندی خەنیمانین
خۆ بەو شتە نازانین، سەربادەر و لاسارین
تۆ جووڵەی من ئەبڕی، من جووڵەی تۆ ئەبرم
تا قاپی تەماشا بین بۆ عالەمێ، بزمارین
نوێ بوونەوە خەونێکە، ناشاز و وەدی نایە
تا دەستی دوو ئەستێنین، تا ڕۆژێ کە سمسارین
تۆ هەرمن ئەسووتینی، من هەرتۆ ئەسووتێنم
بۆ شادی نەکا ناحەز کاتێ هەموو بیبارین
زامێکی بە ناسۆری مێژوویی لە کەلمانە
ساڕێژ،ئەبێ تەنیا ئەوکاتە کە خەمخوارین
"فاتێح "وەرە با سازی هاوکۆکی دڵی یەک بین
ئەوکاتەیە گەنجینەی گەنجێکی گرانبارین
*بیبار: فلفل
*ناخۆ: بیانی
*سۆنامی شەپۆلی وێرانکەری پاش بوومەلەرزەی ناو زەریا
محەمەدفاتێح محەمەدی
ف-نامۆ
@hoday_sher
🌿💫
بەیانییتان باش.
من ناوم کتێبە
هەزاران هەزار دەم و چاو و
هەزاران هەزار وڵات و دڵ و دەروونم هەیە.
جاری وا هەیە پڕم لە خۆشەویستی،
لە لێبوردن، لە بەزەیی، لە عەقڵی ڕووناک،
لە ئازادی
جاری وایش هەیە پڕم لە ڕق و لە بوغز و
لە تۆڵە و تاریکی...
گەلێ جار بە دەنگێکی گڕ ئەدوێم و
گەلێ جاریش بە دەنگێکی ناسک
جارێ مێم و جارێ نێر و
زمانم سەدان زمانە و
پێناسەیشم لە هەزار ڕەنگ.
من سەرینم پەنجەکانی هەردوو دەستە و
وشە و دێڕ و لاپەڕەیشم عاشقی چاو
ئەو وەختەی منت بە دڵ بێ،
ئەبمە جوانترین هاوڕێت.
لەوانەیە ئاگری شەڕم خۆش کردبێ و
لەوانەیشە بووبم بە ئاسمانی ئاشتی.
من لە قوڕەوە کتێبم.
هێندەی "گیلگامێش"یش کۆنم.
من نەبوومایە ژیان کوێر ئەبوو
سبەی نەئەبوو
مێژوو ون ئەبوو
جاری وا هەیە ئەستوور ئەستوورم و
جار وایش هەیە باریک باریک.
"شێرکۆ بێکەس"
@hoday_sher
ژوانگەی عاشقان
کاناڵێک تایبەت بۆ فەرهەنگ و کەلتووری کورد
شێعر
گۆرانی کۆن و نوێ
ژیاننامەی گەورە پیاوانی کورد
/channel/xuangeee
🌿💫
نیشتمانه جوانهکهم ، خاکه ئاوهدانهکهم
هێمای حهسانهوهی من، ههر تۆی خانه و لانهکهم
وهتهن ئهی هێمای ئاشتی، دڵگیره چیا و سرووشتی
سهر سهوزه شاخ و کێوی، جوانه دیمهن و دهشتی
دڵخۆشم به شارانت، به ئاوی کۆسارانت
به مەهاباد و به شنۆ، به بهفر و به بارانت
دیسان بههار هاتهوه ڕازان دێوه دهر و دهشت
دهشتی لاجان، خهمڵیوه وهگ گوڵزاری ناو بهههشت
دهنگی کهو و کهو باڕان له بۆکان و له سهردهشت
ههر وهک نهغهدهی دهچن ماسوله و گیلان و ڕهشت
سایین قهڵا تا ههوشار ، گادهر ههتا زرێبار
بهرگی سهوزیان پۆشیوه ، له بهر هاتنی بههار
جوانڕۆ و سهقز و مهریوان، بیجاڕ، سنه و کامیاران
قوڕوه، پاوه و ڕەوانسهر ، ئیلام ههتا کرماشان
بانه و سهڵماس و ماکۆ خۆ جوان دهکهن بههاران
داوا دهکهم لهم خوایه ، لهم خوایه به توانایه
بتپارێز له ناحهز ، ههتا دونیا دونیایه
ڕهزا شیلان ئاباد(زریان)- نەغەدە
@hoday_sher
🌿💫
"مامۆستا حەسەن زیرەک"
ئەمڕۆژی ساڵی تازەیە هاتەوە.....
@hoday_sher
@hoday_sher
@hoday_sher
🌿💫
سروەی بەیان
تۆ وەکوو
سروەی بەیانانی بەھاری
تۆ لە لەشما
گیانی سووکی نادیاری
بۆ شەوی خۆشی و نەخۆشیم یادگاری
ڕەمزی ئینتیزاری!
تۆ جریوەی دارسانی جێ ژوانی
بۆ ھەسێرەی بەرزی ئاواتم
سریوەی
چەندە جوانی...
گیانەکەم!
جاران کە ئەتکوت
پێکەنینت
زایەڵەی سەوزی شەتاوە
چاوی شینت گۆمی مەندی
پڕ لە ماسی
زەرد و سووری بەر ھەتاوە...
ئێستە بۆ وا
شۆڕەبی برژانگی نەرمت
دەوری داوە
بۆچی گەرمایی ڕوانینت نەماوە؟!
"سواره ئیلخانیزاده"
@hoday_sher
@hoday_sher
🌿💫
کە بێ لێوی لە سەر لێوم بنێ، ڕۆحم لە سەر لێوە
کە لێوی لا بەرێ، ئەڵبەتتە ڕۆحم دەردەچێ پێوە!
"مەحوی"
@hoday_sher
@hoday_sher
🌿💫
پیرۆزبایی
سەری ساڵەو بەهارە و ڕۆژی نەورۆز
لە تۆ ئەم بۆنەیەی کوردانە ، پیرۆز
ژیانت پڕ لە شۆری شادمانی
سەرت کەسک و دڵت گەرم و لەشت قۆز
محەمەدفاتێح محەمەدی
ف-نامۆ
@hoday_sher
🌿💫
دڵم وا گێژ ئەدا گەرداوی یەئس و نائومێدیی ڕەش
مەگەر تۆ بێیتە ئیمدادم، گەلاوێژ، ئەی ستارەی گەش!
"گۆران"
@hoday_sher
🌿💫
"نەجمە غوڵامی"
دایە
@hoday_sher
🌿💫
ڕۆژ باش هاوڕێیانی ئازیز
@hoday_sher
🌿💫
دەسا ڕەحمێ وەفادارم، به حاڵی
داد و هاوارم
که وەک بولبول دڵی زارم دەناڵێ
بۆ گوڵی زارت
"وەفایی"
@hoday_sher
🌿💫
ڕۆژ باش هاوڕێیانی ئازیز
@hoday_sher
🌿💫
نیشتمانه جوانهکهم ، خاکه ئاوهدانهکهم
هێمای حهسانهوهی من، ههر تۆی خانه و لانهکهم
وهتهن ئهی هێمای ئاشتی، دڵگیره چیا و سرووشتی
سهر سهوزه شاخ و کێوی، جوانه دیمهن و دهشتی
دڵخۆشم به شارانت، به ئاوی کۆسارانت
به مەهاباد و به شنۆ، به بهفر و به بارانت
دیسان بههار هاتهوه ڕازان دێوه دهر و دهشت
دهشتی لاجان، خهمڵیوه وهگ گوڵزاری ناو بهههشت
دهنگی کهو و کهو باڕان له بۆکان و له سهردهشت
ههر وهک نهغهدهی دهچن ماسوله و گیلان و ڕهشت
سایین قهڵا تا ههوشار ، گادهر ههتا زرێبار
بهرگی سهوزیان پۆشیوه ، له بهر هاتنی بههار
جوانڕۆ و سهقز و مهریوان، بیجاڕ، سنه و کامیاران
قوڕوه، پاوه و ڕەوانسهر ، ئیلام ههتا کرماشان
بانه و سهڵماس و ماکۆ خۆ جوان دهکهن بههاران
داوا دهکهم لهم خوایه ، لهم خوایه به توانایه
بتپارێز له ناحهز ، ههتا دونیا دونیایه
ڕهزا شیلان ئاباد(زریان)- نەغەدە
دیکلەمە: شایان حاجی شەریفی
@hoday_sher
🌿💫
غەزەل: ئەی بەهار هات
لێک بزووت قەتراوی بەفەرێ، وا بە بەر نیسارەوە
وەک زەروو هات لێوی نایە، دەم گوڵی گوڵزارەوە
دێ گەزیزەش دەست لەگەردن، بەفری داناری زەوی
ڕادەژێنێ زوڵفی چیمەن لەو قەراغ و خوارەوە
چاوە چاوی سەر چڵووکان، باوەباوی غونچەیە
گوڵ چڕۆی دا خۆی نواند، هەر وا بە باڵای دارەوه
وا لە پێ دەشتی وڵاتم، لێوی داوه خاکەکەی
هەلپەرێنی گوڵچڕۆیە و، پەلکی گوێ بە و گوارەوە
بای شەمال هێناویە هەوری، پڕ لە بارانە و سەفا
دادەباڕێنێ حەیات بۆ شوێن بە شوێن ئاقارەوە
ئاگرێ هەڵ بو لە شوێن و جێ هەواری ئاشقان
هەڵپەرین حوری بەهەشتان لەو چیای چوارپارەوە
وادەڵێن نەورۆزە بەزمی، ژینی دوبارەی زەوی
ژینی سەد بارەی گەلی من، هەر بەدەست ئازارەوه
ئەی بەهار هات و منیش هەر وەک هەموو سالێک بەهار
ئەو دڵەم پڕ غەم دەمێنێ، سەر بە تاسەی پارەوە
چاوەڕوانی موژدەتم ،ئەی نەو گوڵی وەرزی بەهار
سەربەخۆیی چوار وڵاتێ، ها بە دەست ئەغیارەوه
ئەی "ژیار" ئەو ڕۆژە دێت، چوارباغ ئەبێتە چوار چرا
دەست دەخەینە دەستی یەکتر، پاڵ بە پاڵ بڕیارەوە
✍جەعفەر مەعڕوف(ژیار)
@hoday_sher
🌿💫
کـوردە پیرۆز بێ،جەژنی نەورۆزت
نەبەزی لە ڕێی،سەربەرزی هـۆزت
دەستی داگیـرکەر لە خـاکت بـبڕە
ئازایی بێنە و ئـازادی بکڕە
"مامۆستا هەژار"
@hoday_sher
🌿💫
ڕۆژ باش هاوڕێیانی ئازیز
نەورۆزی ساڵی 2724ی کوردیتان لێ پیرۆز بێت.
@hoday_sher
🌿💫
" سەمای جامانە"
نەورۆزم سەمای جامانەی دەوێ
هەڵپەڕکێی خاکی پۆشانەی دەوێ
تا بسڕێتەوە تاڵی و ڕەشایی
گڕی ئاگر و نوقڵانەی دەوێ
ئەو گڕەی دەنگی پڕە لە گرمە
چۆپی و سوێسکەیی کوردانەی دەوێ
لە دەستی کوڕ و کچی خاکی پۆش
گوڵاڵەی سوور و جەژنانەی دەوێ
سەمای جامانە و تینی مەشخەڵان
هێزی سۆرانی و کۆڵوانەی دەوێ
بۆ ئەوەی تەمی خەم بتارێنێ
لە یەکتردانی پەیمانەی دەوێ
بێزار لە زاری و خەم و ماتەمە
شادی و سەرچۆپی و لەرزانەی دەوێ
بۆ ئەوەی دڵی دژ داخورپێنی
شان لەیەکدانی مەستانەی دەوێ
سەرچاوەی ژین و جوانییە بەهار
چرا و گۆرانی و بارانەی دەوێ
دایکی شەهیدی سوور پۆشی وڵات
سروودی نەمرن ئەوانەی دەوێ
لە ناڵەشکێنە هەتا داڵاهۆ
ئامێزی گەرمی دۆستانەی دەوێ
سەرکزی ناوێ نەورۆزی هەستان
نرکە و نەعرەتەی شێرانەی دەوێ
بۆ ئەوەی دەرچین لە کۆتی دیلی
تەکان و ورەی کوردانەی دەوێ
بۆکان، نەورۆزی ٢٧٢٤
قادر عەلیخا
@hoday_sher
@hoday_sher
🌿💫
ڕۆژباش هاوڕێیانی ئازیز
@hoday_sher
🌿💫
تۆ ئەگەر درەخت بوویتایە
دار ھەرمێی گوڵ سپی ئەبووی
تۆ ئەگەر کانی بوویتایە
لە بناری کەکۆن ئەبووی
تۆ ئەگەر چرا بوویتایە
چرای سەر شاعیرێک ئەبووی
ئەگەر شارۆچکە بوویتایە، کۆیە ئەبووی
ئەگەر کتێبێک بوویتایە
مەم و زینی خانی ئەبووی
ئەگەر تاڤگە بوویتایە بێخاڵ ئەبووی
ئەگەر قەڵەمیش بوویتایە
قەڵەمەکەی شێرکۆ بێکەس ئەبووی !.
"شێرکۆ بێکەس"
@hoday_sher
🌿💫
ڕۆژباش هاوڕێیانی ئازیز
@hoday_sher
🌿💫
ئەوكات گیرفانەكانی ئێمە خاڵی بوون، بەڵام هیچیان لە خۆشیی ئێمە كەم نەدەكردەوە. خۆشیی لای ئێمە یانی دانیشتن لەسەر سفرەی نیوەڕوان. یانی خەوتنی دەمەوعەسران، یانی چا خواردنی ئێواران، یانی بۆنی برنج، یانی هەواڵی هاتنی میوانێك، خۆشیی ئەو شتانە بوون. خۆشیی لە گیرفاندا نەبوو، لە دڵا بوو. ئەو كاتەی خۆشیی لە دڵەكانەوە هاتە دەر و خۆیكرد بە گیرفانەكاندا، ئیدی ڕۆیشت و نەگەڕایەوە. خۆشیی و خودا زۆر لە یەك دەچن، هەردووكیان ئەهلی دڵن.
"نەبەز گۆران"
_ڕۆمانی سەرسنوور
_تابلۆی هونەرمەند/ Gleaners " (1880) by Julien Dupré
@hoday_sher
@hoday_sher