🌿💫
" خەون لە ڕۆمانی، حکایەتەکانی باوکم دا"
" حکایەتەکانی باوکم" یەکێکە لە ڕۆمانەکانی فەرهاد پیرباڵ. ئەم ڕۆمانە کارێکی مێژووییە و لەو شێوەکارانەیە کە نووسەر هەوڵدەدات بەیارمەتی ئەو بەشێک لە مێژووی وڵاتێک، شاڕێک، ڕووداوێک، یان کەسێک بگێڕێتەوە. دیارە ئەمە شێوازێکی نوێ نییە و پێش فەرهاد پیرباڵیش کەسانێکی دیکە کردوویانە و باسی مێژوویەکیان پێگێڕاوەتەوە. لەوانانە. " ئاروین د یالۆم" ڕۆمانی، "ئەوکاتەی نیچە گریا." " هینریک سینکۆوێچ" ڕۆمانی، " بۆ کوێ دەچی.""جاندۆست" ڕۆمانی، "مژاوا. " عەلی ئەشرەفی دەروێشیان" ڕۆمانی، "ساڵەهەورییەکان" و زۆر کاری دیکە.
کاک فەرهادیش بەو کارەی خۆی هەوڵی داوە ئاوڕێک لە تەمەنی نوێی هەولێر بداتەوە مێژووی ئەو شارە دێرینەی کردۆتە هەوێکی کارەکەیو کۆمەڵێک ڕووداوی تاڵ و شیرینی نێو ئەو شارەی تێدا گێڕاوەتەوە و باسی کۆمەڵێک کەسایەتی گرینگی شارەکەشی تێدا هێناوەتەگۆڕێ و لێیان دواوە.
ڕۆمانەکا لەزمانی " پیرباڵ" بابی نووسەر بۆ فەرهادی کوڕی دەگێڕدرێتەوە. هەرچەند جارجاریش فەرهاد خۆی لەگێڕانەوە هەڵدەقورتێنێت و دەست دەکات بەگێڕانەوەی ڕووداوەکان.
شێوەی گێڕانەوەکان لەو ڕۆمانەدا جوان و شیرین و دڵگرن. خوێنەر چێژیان لێدەبینێت و ئاوێتەیان دەبێت. جارجار نووسەر چیرۆکێکی کۆن و جارجاریش سەربردەیەکی نوێ دەگێڕێتەوە و کوانووی گێڕانەوەکەیان پێ گەرم دادێنێت. ئەم گێڕانەوانە خوێنەر لە خوێندنەوەکە دڵخۆش دەکەن و کارێک دەکەن بەردەوام بەشوێن ئاکامەکەیانەوەبێت. دیارە نووسەر دەیتوانی سەرەڕای گێڕانەوەی سەردەمی نوێ جارجار چووبایتە ڕابردووی دوور و ئاوڕێکی لە سەردەمی سازکردن و بنیات نانی قەڵاش بکردایەت، بۆ ئەوەینەیکردوە؟ بڕیاری کاک فەرهاد بۆخۆیەتی.
خەون لەم ڕۆمانەدا دەورێکی بەهێز دەگێڕێت و هەوێنی زۆربەی ڕووداوەکان هەر خەونە. لێرەدا خەون بە دوو شێوە کەڵکی لێگیراوە. خەون وەک خەوبینینی ئاسایی و خەون وەک ئاوات و بیرۆکە و ویستی مرۆڤ.
نووسەر هەردووکیان دەخاتە بەر ڕۆژەڤ و لێیان دەدوێت. لێکیان دەداتەوە و بەبەردەنگیان دەناسێتێت. دیارە نووسەر بۆخۆی شارەزایی لە دەروونناسی خەودا هەیە و دەیەوێ بۆ خوێنەریشی ڕوونکاتەوە. ئەوەی لێرەدا جێی پرسیارە ئەوەیە کە دەبێ ئەوەی ئەو خەونانە لێک دەداتەوە دەبێ کەسێکی شارەزای ئەو بوارەبێت، بەڵام کاک فەرهاد لە زمان پیرباڵەوە خەونەکان لێکدەداتەوە. پیرباڵ کەسیکی کەم خوێندەوارە و لێکدانەوەی ئەو خەونانە بۆ ئەو قورسە و خوێنەر نازان چۆن کەسێکی نەخوێندەوار دەتوانێت لێکدانەوەی ئاوا زانستی بۆ خەون بکات.
خەونی دووهەم لە ڕۆمانەکەدا خەونی ئاوات و ئارەزووەکانە و لێدانەوەی ڕوونکردنەوە لەسەر ئەم بەشەیان نووسەردەیکات و بەجوانی لێی دەدوێت و هەر لەوێدا پەیامی خۆی بە جوانی دەگەیەنێت. نووسەر لەم بەشەی کارەکەیدا دەیەوێ بڵێت، مرۆڤ دەبێ خۆی لە کۆت و زنجیرەکان ڕەهاکات و بەشوێن خەونەکانی خۆی کەوێت. ئەوکارەی " سەهیۆن" دەیکات. لێرەدا نووسەر دەڵێ:" بەربەستی گەورە دەسەڵاتی داب و نەریتەو مرۆڤەکان بۆ گەیشتن بە خەونەکانیان دەبێ بەسەر ئەو بەربەستانەدا زاڵ بن." باوک سالاری بە گریگترین لەمپەرە دێنێتە ئەژمار. ڕاگرتنی "شەهابە"و "سەهیۆن" لە بەرانبەر یەکتریدا کارێکی وریایانەی نووسەرە. شەهابە لەبەرئەوەی لەمپەرێک بەناوی مەلافەندی وەک باوک لەپێشیدا بوو نەیتوانی بەخەونەکەی کە ئوم و کولسووم بوو بگات، بەڵام سەهیۆن چونکە هەر بۆخۆی بڕیاردەربوو لەمپەرێکی لەپێشدا نەبوو بەخەونەکەی کە چوونە ئیسفەهانە دەگات. نووسەر بۆ ئەوەی پەیامی سەرەکی خۆی بە ڕوونی بەگوێی خوێنەردا بدات لە کۆتا دێڕی ڕۆمانەکەیدا لە زمان مام مورادەوە دەڵێ: " سەهیۆن تاکە کەسێک بوو لەم هەوڵێرەدا وەلی ئەمری نەبوو و خۆی گەورەی خۆی بوو. هەر بۆیەش توانیی سەرکەوێت و بچێ خەونەکانی خۆی وەدیبێنێت. "
ئەم ڕۆمانە کارێکی بەنرخە و خوێنەر دەتوانێ بە خوێندنەوەی بچێتەنێو ڕۆژگارانی کەونی هەولێر و چاوێک بەقەڵا و گەڕەکە کۆنەکانی هەولێردا بخشێنێت و پێکهاتە مرۆیی و ئایینییە جوانەکەی هەولێر، وەک کریستیان و جوو و موسوڵمان و کورد و تورکمان لە پەنای یەکتریدا ببینت. گوێی لە گازندەی خەڵکەکەی بێت لە دەست زوڵمی پیاوەکانی عوسمانی و ئینگلیس و ئەڵمان وە زاڵەهاتوون و هەر یەکەیان بە نێو و بینوویەک دەیانکووژن و دەیان چەوسێننەوە و دەیانڕووتێننەوە.
قادر عەلیخا
بۆکان ٢٧٢٤/٩/٣٠
@hoday_sher
🌿💫
ڕۆژ باش هاوڕێیانی ئازیز
@hoday_sher
🌿💫
مناڵەکان کە بەیانان لە خەو هەستان،
هەتاو بۆ نێو دەروونتان بانگهێشت بکەن؛
کە خەوتان هات،
سەر بنێنە سەر کەروێشکەی گەنمەکان و
مانگ بنێنە ناو خەونەکانتان!
ئەگەر بۆ شوێنێک ڕۆیشتن،
پێ لە ڕووبار قەرز بکەن،
دەنگ لە تاڤگە،
ڕەنگ لە بەهار.
ئەگەر لە شوێنێکدا ون بوون،
لە پەپوولە پرسیار بکەن.
مناڵەکان ئێوە هەر زوو
ڕەنگ لە ئاڵا وەرگرنەوە و
بیدەنەوە بە وەرزەکان
دەنگ لە تفەنگ وەرگرنەوە و
بیدەنەوە باڵندەکان؛
هەر لە پێش چاوی ئاسمان،
هەموو چەترەکان بشکێنن؛
بەڵکوو هەور ئاشت بێتەوە و
تینوایەتیمان بشکێنێ!
هەر کەسێکتان چاو پێکەوت
نیگایەکی مناڵانەی پێ ببەخشن،
خۆی لەبەر گەرم دابێنێ؛
کۆڵان بە کۆڵان ڕاکەن و
لە دەرگای هەموو ماڵێک دەن،
بڵێن فەرموون:
وشەی ون بووی برایەتیمان دۆزییەوە،
تکایە چاک بیپارێزن!
با ئەمجار لێتان ون نەبێ!
بە شەقامەکاندا ڕاکەن،
هەر کیژێکتان چاو پێکەوت
چەپکێک گوڵی ڕەنگاوڕەنگی
لە کراسە ڕەنگ مردووەکەی دەن.
مناڵەکان! ئەمشەو بۆ ئێوە دڵپڕم.
نا، نامەوێ ئەمشەو بگریم،
بەڵام چ بکەم؟
خۆ فرمێسک پرسیارم پێ ناکا!
نامەوێ شیعر بنووسم،
وشە تەگبیرم پێ ناکا!
شێعر بۆ هەتاو دەنووسم،
سێبەر وەڵام دەداتەوە؛
شێعر بۆ ئاگر دەنووسم،
دووکەڵ وەڵام دەداتەوە؛
شێعر بۆ باران دەنووسم،
تفەنگ وەڵام دەداتەوە!
"مارف ئاغایی"
@hoday_sher
🌿💫
ڕۆژ باش هاوڕێیانی ئازیز
@hoday_sher
🌿💫
تەنیا کاتێک مرۆڤ مافی ئەوەی هەیه بە چاوی سووک سەیری کەسێکی تر بکات کە چارەی نییه یارمەتیی بدات بۆ ئەوەی لەسەر پێی خۆی بوەستێت.
سەد ساڵ تەنیایی
"گابرێل گارسیا مارکێز"
@hoday_sher
🌿💫
ڕۆژ باش هاوڕێیانی ئازیز
@hoday_sher
🌿💫
ئاسمانێکی شین و خنجیلانەم هەبوو
داگیرکەران، بەسەر سەرمیاندا ڕووخاند
چۆڕەخوێنێکی ڕەش و
چەپکێک خەونی هەنگوینی و
چەن کتێبێکم هەبوو، ئەویشیان برد بە تاڵان
بەڵام کاتێک هاتن پێستەکەم بگۆڕن،
دەموچاوم بشێوێنن،
بەفر و بروسکەم کردە بەر
وڵاتەکەم نایە کۆڵ و
ڕێگای تفەنگم گرتە بەر
"ڕەفیق سابیر"
@hoday_sher
🌿💫
"مەزهەر خالقی"
نازدار یار
@hoday_sher
🌿💫
ڕۆژ باش هاوڕێیانی ئازیز
@hoday_sher
🌿💫
ڕۆژ باش هاوڕێیانی ئازیز
@hoday_sher
🌿💫
تاقانە خونچەکەی باخی ژیانم،
زیندووکەرەوەی ئاواتی بێگیانم،
ڕۆشنکەری ڕێگای ژین و مانم.
با لە دەستی ژینی پەستی شار و دێ،
شار و دێ،
ڕا کەین و ڕوو بکەینە چۆڵ و ھەردێ،
نێو ھەردێ.
تەنیا، وەک ئاسکۆڵەی کۆسار،
ڕوو بکەینە قەدشاخ و نێو گوڵزار.
لە قەد پاڵی شاخی ھەزار بە ھەزار،
لە سای سێبەری درەختی ناو گوڵزار،
کونجێ بکەین بە ھێلانە و ھەوار.
دەست لە گەردن، تاکوو مردن،
شۆخ و شاد، شۆخ و شاد،
خەمی دنیا بە ماچ بدەین بە باد،
ھەر بە باد.
گۆنات، ھەڵمژم پڕ بە دەم،
سوور ھەڵگەڕێی ھێندە ماچت کەم...
"ئەحمەد هەردی"
@hoday_sher
@hoday_sher
🌿💫
حەسارە گەورە دوو دەرکەی تێدا
سندووقی پۆڵا عەکسی تۆی تێدا
چ لە عەکسێ بکەم،خۆت لە بەندێدا
باران دەبارێ دانە بە دانە
بولبوول دەخوێنێ سوانە بە سوانە
ئیشارە مەدە عالەم شەیتانە
بریا کۆترێک بام لە وێنەی شانە
یەکسەر فڕیبام بۆ سەربازخانە
بەرگی سەربازی لە یارم جوانە
ئەو تاقە بڵیندەی دەستم نایگاتێ
کەواوپاتۆڵ ڕەش تازە دەگاتێ
بۆخۆم پێم خۆشە ،بابم نامداتێ
چەندەم پێ کوتی مەچۆ "قەڵات"ێ
شەڕە،هەڵڵایە لە "مەهابات"ێ
تفەنگە "شەشخان" گوللە دەتگاتێ
ئەگەر بمخوازی بە چەپکێ گوڵ بی
ئەگەر نەمخوازی نەمامی گڵ بی
ڕێگای مووچەکەت دەگرم لە باوەش
لەبۆ جوانییەکەت دەبم بە چاوەش
یا خوڵا مام مەلا قەڵەمت خووسێ
چارەی نابەدڵان چەند زوو دەنووسێ
ڕەحمان گیان یا خوڵا هیچ کوێت نەهێشێ
دەردی گوللەکەت دایکت بیکێشێ
[گۆرانیی ژنان
کانی مرادان
کۆکردنەوە:مامۆستا سەلاح پایانیانی]
@hoday_sher
🌿💫
کێ بوو دەیگوت تۆبەیی کۆن ناشکێ
تۆبە خۆ پۆڵا نییە،چۆن ناشکێ
بەژنەکەی ئیمانەکەت باریک دەکا
زولفەکەی ڕۆژی گەشت تاریک دەکا
"مامۆستا هێمن"
@hoday_sher
🌿💫
ڕۆژ باش هاوڕێیانی ئازیز
@hoday_sher
🌿💫
قەت بە پاییز نەڵێن لە کوێم
ئەگەر بە جێگەم بزانێ
گەردەلوولم ئەکاتە سەر
دێت و هەرچی خەمی جوانمە
دێت و هەرچی ئازاری چاو ڕەشمە ئەیفڕێنێ..
لە دواییشدا.. منی عاشق
چۆن بەبێ ژان ببارێم و
تەڕتان بکەم تا سەر ئێسقان!
"شێرکۆ بێکەس"
@hoday_sher
🌿💫
ڕۆژێک بە لوتفی زۆرەوە، دێی و بە دڵ جوانم دەکەی
ڕۆژێک بە مەیلی سەردەوە پیر و پەرێشانم دەکەی
سەد خۆزگە داوێمە دڵم، سەد دانە داوێمە گڵم
تا دێ ئومێدێک گوڵ بکا، ئاگر لە خەرمانم دەکەی
وەک بەفری کوێستانی بڵیند، نێوان تەمومژ بوو پەنام
وەک بای شەماڵ لێم هەڵدەکەی، دێی و لە کوێستانم دەکەی
دیتووتە خۆ جارێک نەبوو دڕکێک لە پەنجەم ڕانەچێ
سیحرێک لەوەیدا هەر هەیە فێری گوڵستانم دەکەی
دیدەم بە ئەسرین لێڵ بووە، تاپۆی خەیاڵم تێک دەچێ
سەد ڕەنگی شۆخ دێنی و دەبەی فێڵێک لە چاوانم دەکەی
گۆرانییەک بوو، بێشکەیەک ڕۆژێک لە بن گوێچکەم گوتی
تۆ کورد نەبی نەتبیستووە، چۆن فامی حەیرانم دەکەی
وەک داری چاک و پیر پەڕۆی سەد ڕاز و نیازم پێوەیە
ڕۆژێک پەڕۆیەک دادڕی، بەو دەستە دەرمانم دەکەی
"ناسر حیسامی"
@hoday_sher
🌿💫
ڕۆڵە! من ئەمرم لە پێشا هۆشی ئیمانت ببێ
بیری هۆز و نیشتمان و ژینی کوردانت ببێ
ڕۆڵەکەم! هێندە بخوێنە، ڕووی شارانت ببێ
هەوڵی تەنها خۆت نەدەی، هەر هەوڵی یارانت ببێ.
"قانع"
@hoday_sher
🌿💫
ڕۆژ باش هاوڕێیانی ئازیز
@hoday_sher
🌿💫
کچەکەم، تۆ وەک هەندێک لە کچەکانی دیکە مەبە
دەست مەخەرە بینە قاقای کوڕەکان!
وەک هەندێک لە ژنەکانی دیکە مەبە
یاری بە شعوری هیچ پیاوێک مەکە!
کچەکەم پیاو لەوە گەورەترە بخرێتە گریان
داوای کۆیلەبوونی پیاو مەکە!
خۆت مەکە بە شاژنی کۆشک و پیاوانیش مەکە بە خزمەتکار!
بهێڵە پیاو هاوڕێت بێت..
دۆستت بێت..
هاوخەم و هاوسەرت بێت!
دەزانیت پیاو چەندە ناسکە؟!
ناسکتر لە پەڕەی نێرگزەکانی بەهار
ناسکتر لە باڵی پەپوولە نەخشێنراوەکان!
"بەختیار عەلی"
@hoday_sher
🌿💫
بۆ چەند ساتێ
پرچی ئاڵان لە ملمەوە
کە پرچ ڕۆیشت و
خۆم مامەوە
وەختێ کە دەستم هەڵبڕی بۆ گەردنم
گوڵی لاولاو نووسان بە پەنجەکانمەوە!
"شێرکۆ بێکەس"
@hoday_sher
🌿💫
دەزانم تۆ وشەیەکی
بەڵام زۆر جار بۆ وشەیەک
هۆنراوەیەکم کوشتووە
دەزانم تۆ خونچەیەکی
بەڵام زۆر جار بۆ خونچەیەک
گوڵجاڕێکم جێ هێشتووە ..
«پەشێو»
@hoday_sher
🌿💫
ڕۆژ باش هاوڕێیانی ئازیز
@hoday_sher
🌿💫
پێش ئهوهی بێمه بهردهمت
كام بیری جوان خورپهداره،
كام دێڕ ههڵبهست زۆر بهكاره،
شانهی دهكهم وهک پهرچهمت.
له ماوهی چاوقوچانێكدا
ههزارویهک خهونی شیرین
دهمكهن به مهم، دهتكهن به زین.
له خهیاڵما،پایز بههاری لێ دهتكێ.
درهختی ڕووت، گهڵای سهوزی پێوه دهلكێ.
بهڵام، سهد ئاخ، ئهی دهروونپاک،
كاتێ بانگم دهكهی به كاک
كاک وهكوو مار، بهرهو گوێچكهم گینگڵ دهدا...
كه دێمه گۆ، خۆی له زمانم لوول دهدا،
هێدی... هێدی...
قووتم دهدا
كفنی زهردی نائومێدی.
من له دڵتام...
له دهروونتام...
له گلێنهی چاوی ڕوونتام...
شهرم مهكه! بهناوی ڕووت
ناوم بێنه پڕ به گهرووت.
با له یهكتر ئاشكرا بین
تا كهی لهناو ئاگرا بین؟
نه تۆ خوشكهی، نه من كاكم...
خۆشهویستی دهروونپاكم!
"پەشێو"
@hoday_sher
🌿💫
ڕۆژ باش هاوڕێیانی ئازیز
@hoday_sher