🌿💫
ڕۆژ باش هاوڕێیانی ئازیز
@hoday_sher
🌿💫
ئازادی، سەربەخۆیی و میریی و گەورەیی
داوای بکەن بە زار و زمان و ددان و لێو
"سەیفولقوزات"
@hoday_sher
🌿💫
"ئەکبەر ئاروەند"
دەچمه سەر کانیە مرادان .........
@hoday_sher
🌿💫
بە گیانم هەڵدەمژم بۆنی ئەو لاملەت...
"فەرەیدوون ئەرشەدی"
@hoday_sher
🌿💫
ڕۆژ باش هاوڕێیانی ئازیز
@hoday_sher
🌿💫
مەقام
چوارێنەکانی خەییام بە کوردی
گۆرانیبێژ: نەمر مامۆستا جەماڵ موفتی
شێعری مامۆستا هەژار
@hoday_sher
🌿💫
سۆشیاڵمێدیا و تێکشکاندنی جێگە و پێگە و پرێستیژی کۆمەڵایەتی مرۆڤەکان(بەشی۱)
: پەیام ڕەمەزانی
@hoday_sher
🌿💫
ئەی گوایە بۆ دڵخۆش نەبین؟
ئەی گوایە بۆ هەڵنەپەڕین؟
سەرفرازین وەک ڕانەمەڕ،
لە ناو گورگگەلی چاوتەنگا!
تێرین وەکوو وردەماسی،
لە ناو هەناوی نەهەنگا!
ئەی گوایە بۆ دڵخۆش نەبین؟
ئەی گوایە بۆ هەڵنەپەڕین؟
شوانی گورگزادە خۆش بن،
ئازادترین ڕانەمەڕین!
"عەبدوڵڵا پەشێو"
@hoday_sher
🌿💫
ئەم كاتەتان باش!
من ناوم «عەدالەت»ـه.
لەسەر زەوین چاوێكی خوا و دەستێكی خوام
ئەوەتەی هاتوومەتە ئەم نیشتمانەوە،
كەس نامناسێ و کەس نامبینێ و
ئەوەی ناوی نەبێ منم.
من لێرە تەنیام.
هەموو شەوێ
بە چرپاكەی خۆمەوە ئەمبەستنەوە و
پلاستەرێكیش ئەدەن لە دەمم.
ئەم نیشتمانە ئەوەندە ڕقی لە منە
هەر هەلێكی بۆ هەڵكەوێ سەرم ئەبڕێ.
من بە ئاسانی نادزرێم،
بەڵام لێرە ئەگەر ئاگام لە خۆم نەبێ،
ئەمدزن و ئەمفڕێنن و
ماسكەكەی من ئەبەستن و
تەرازووەكەم هەڵئەگرن و
ئەچنە دەرێ بۆ ناو خەڵک و
سلسار سلسار،
ئەڵێن ئێمە نەک عەدالەت،
خوایەكی تازەهاتووی ئەم وڵاتەین!
"شێرکۆ بێکەس"
@hoday_sher
🌿💫
هەرچەند دەکەم
دڵی سەدجار شکاوم
بە تەمەنی ئەم بەهارە
بڕوا ناکا...
"ژیلا حوسەینی"
@hoday_sher
🌿💫
ڕۆژ باش هاوڕێیانی ئازیز
@hoday_sher
🌿💫
لە دوای تۆ چۆن نەمرم؟
فێرم کە تۆ نەبیت، چۆن بژیم؟ چۆن دڵم هەڵبگرم...
"ڕەفێق سابیر"
@hoday_sher
🌿💫
مەردانە مردن، نەک حیزانە ژین
منی ڕێبواری غەریب،پیانوتبووم ئەگەرپێش تاریکایی ئێوارە، لە پردی سەر ڕووبارەکە بپەڕیتەوە، ڕێگایەکی وەهات لە بەر نامێنێ. لەو تاریک و لێڵیەدا خۆم گەیاندە قەراغی ڕووبار. کەچی لەبەرلافاوی دوێنێشەو،تەنیا ئاسەواری پردەکەم چاو پێکەوت.لەو پێدەشتە قوڕاویەدا، گرمەی هەور و هاژەی چۆم، کۆتاییان بە سەفەری ئەو ڕۆژە هێنا.بۆیە بە ناچاری لەو دەوروبەرانە درگای ماڵێکم کوتا. پیرەپیاوێکی چرابەدەست، دەرکەی بۆم کردەوە.لەبەر شەوقی چرا، یەکم شت کە هاتە پێش چاوم، جێگای برینێکی قووڵ بووکە لەمبەر تا ئەوبەری ڕوومەتی داگرتبوو. ئەو شەوە بووم بە میوانی. پاش نان و چا،چەند باس و بەسەرهاتێکمان کرد بە شەوچەرە. کاتی خەوتن، پێم نا بە جەرگی خۆمدا و گوتم: من لێرە غەریبێکی ڕەبەنم، ڕەنگە تا ماوم جارێکی دیکەش ڕێم نەکەوێتە ئەم ناوچەیە. ئەگەر لێم دڵڕەنج نابیت، باسی ئەو برینەی دەموچاوتم بۆ بگێڕەوە. وتی: هەر لەبەر ئەوەی کە غەریبی پێت دەڵێم. بەڵام تەنیا بەومەرجەی کە بەڵێنم پێبدەی هەتا ماوی وشەی خەیانەت لەلات ئاسایی نەبێتەوە!
وتی: من لە بنەڕەتداخەڵکی وڵاتی ئیرلەندم. وڵاتێک کە ئینگلیز، لێی داگیر کردبووین و بە موڵکی خۆی دەزانی. بەڵام ئیرلەندبۆ ئێمە تەنیا ناوی وڵاتێک نەبوو.مانایەکی هەبووبە قەدەر پانتایی ئاسمان. بۆیە لەگەڵ چەن لاوێکی دڵسۆز و بوێر، بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلی ئیرلەندمان دامەزراند. زۆر ئازایەتیم لەو کەسانە دیت کە گیانیان دەکردەقەلخانی نیشتمان و لە خوێنی خۆیاندا دەگەوزان. ئەودەم زۆر کەسان دەهاتنە لامان و پەیوەست دەبوون بە شوڕشەوە. رۆژێک لاوێکمان لێ پیدا بوو. دیار بوو کە خوێندەواریشی هەیە. دەیگوت سەرکەوتنمان نزیکە، لە قسەکانیا زۆر وشەی "ئیسم" و "ئیست"ی تێدا بوو.لەلای هاوریانم زۆر لەبەردڵان نەبوو. بەڵام من دەمگوت ئێمە ئەگەر بمانەوێ ببین بە چرای خەبات، ئەبێ پێشەنگی ئەو خەڵکە بین نەک دژ بە خەڵک. پێویستە گوێبیستی بیروڕای هەموو هاوڕیان بین. تابتوانین هێزی گەل یەک بخەین. ئێمە دەبێ لە کاتە ناخۆشەکانا خەڵکمان خۆشتر بوێت و ببین بە ئارەقەی دیواری کۆمەڵگا.
شەوێک ئەبوایە من و ئەولاوە بۆ چەند کارێکی نهێنی بچینە نێو شار. بۆ نەگبەتی، لەسەر شەقام تووشمان بوو بە تووشی سەربازێکی دوژمنەوە. وای دەزانی خەڵکی ئاسایین، بانگی کردین: ڕاوەستن، ئێوە کێن؟ من کە دەمزانی کاتی شەڕ نیە، خێرا هەڵاتم. پاش چەن هەنگاو، ئاوڕم دایەوە، هاوڕێیەکەم لەترسان وەکوو داهۆڵ ڕاوێستا بوو. زۆر بە گورجی گەڕامەوە، وەها زرمەم لە سەری سەربازەکە هەستاند کە ناڵەی لێ بەرز بووەوە. هاوڕیەکەم پەلکێش کرد. بارانی گولـلەبوو کە دادەباڕی. خۆمان کوتا نێو کۆڵانێک. شاری خۆمم باش دەناسی، تازە دەرباز ببوین. بەڵام شانی هاورێکەم گوللـەیەکی بەرکەوتبوو. گەیاندمە شوێنێکی ئەمن وئەمان. برینەکەی زۆر قووڵ نەبوو. خەریک بووم برینپێچم دەکرد، وتی ئەمشەو بۆ ڕزگاری من، کارێکی زۆر مەترسیدارت کرد. وتم باسی من و تۆ نەبوو، هەر ئەندامێکی شۆڕش کە بکەوێتە دەستی دوژمن، خەسارێکە بۆ نیشتمان.
هەموو جارێ بە تەنیا دەچوومە نێو شار بۆ جێبەجێکردنی ئەرکی نهێنی شۆڕش. کە دەهاتمە دەمدیت ڕوو لە چاکبوونەوەیە کەچی، مەلی ترس لە ڕۆحیدا هیلانەی گرتبوو. دەیگوت کەس ناتوانێ دژبە دەستەڵاتی ئینگلیزێک ڕاوەستێ کە دنیایان لە ژێر دەستدایە.
ڕۆژی ئاخر کاتێ گەڕامەوە حەشارگاکەمان، ئەو لاوە لە نێو هۆدەکە ڕاوێستا بوو، هەستم کرد کە کەلێن و قوژبنی ماڵەکە لە سەربازی دوژمن ئاخێندراوە. زانیم خەیانەتی لێ کردووم و منی فرۆشتووە. هیچ مەودام نەبوو،سەراوان و بناوانم لێ گیرابوو. تەنیا پەلامارم دا و بە شمشێر لەم بەر تا ئەو بەری ڕوومەتیم هەڵدڕێ.
بۆ چەن چرکە بێدەنگ بوو. پرسیارم کرد پاش ئەو خەیانەتە، کابرای خائین چی بەسەر هات؟ وتی پاش ساڕێژبوونی زام، خەڵات و بەراتی خەیانەتم لە جانتای بیشەرەفی نا و هاتمە وڵاتی برازیل و ئێستەش لە خزمەتی ئێوەم! وتم جا مەگەر تۆ شۆرشگێڕەکە نەبووی؟ وتی: نا، ئەو شێرە پیاوە پاش ئازار و ئەشکەنجەی زۆر، لە ناوەڕاستی شار تیرباران کرا.
وتم: دەی ئەم بەسەرهاتەت بۆ بە پێچەوانە بۆ من گێڕایەوە؟ وتی: ئاخر کام مێشکی سالم دەتوانێ گۆی لە چیرۆکی خەیانەتی من بگرێ؟ ئەویش خەیانەت بە کەسێک کە گیانمی پاراست!
لویس بۆرخێس ۱۹٦۲ ئارژانتین/(گلشیری)
خوێنەری بەڕێز؛
زۆر جار لە مێژوو؛ جێگای مەرد و نامەرد، غەدار و غەدرلێکراو دەگۆڕن. دەبێ زۆر وردبینانەتر بۆ میژوو بڕوانین
بۆرخێس لەم چیرۆکەدا دەڵێ کابرای خائین، خوێندەواریشی هەبووە. ڕەنگە مەبەستی خەسارناسی خەیانەتە. نەزانین تەنیا هۆکاری خەیانەت، نییە. ڕووناکبیری خائینیش هەیە
هەروەها لە دنیای ئەمڕۆ بە هێزی تیکنولۆژیا، وشەی خەیانەت نەک هەر ئاسایی،کە لە پێش چاوی خەڵک خەریکە شیرین دەکرێ. وێنەیێکی زۆر بەرچاو، دراما تورکیەکانن کە بە تەواوی هێزەوە خەریکی ئەو کارەن
عیسا ئەحمەدی۱۴۰۳/۰۲/۰۱
@hoday_sher
@hoday_sher
🌿💫
مامۆستا "حەسەن زیرەک"
چارۆکەی هەولێرییە
@hoday_sher
🌿💫
سۆشیاڵمێدیا و تێکشکاندنی جێگە و پێگە و پرێستیژی کۆمەڵایەتی مرۆڤەکان(بەشی٤)
: پەیام ڕەمەزانی
@hoday_sher
🌿💫
"مامۆستا قادر دیلان"
باران بارانە
@hoday_sher
@hoday_sher
Читать полностью…🌿💫
سۆشیاڵمێدیا و تێکشکاندنی جێگە و پێگە و پرێستیژی کۆمەڵایەتی مرۆڤەکان(بەشی۳)
: پەیام ڕەمەزانی
@hoday_sher
🌿💫
سۆشیاڵمێدیا و تێکشکاندنی جێگە و پێگە و پرێستیژی کۆمەڵایەتی مرۆڤەکان(بەشی۲)
: پەیام ڕەمەزانی
@hoday_sher
🌿💫
صباح الخیر(بەیانی باش)
#مەلای_جزیری
(صباح الخیر) خانێ من شەهێ شیرین زەبانێ من
توی رووح و رەوانێ من ببت قوربان تە جانێ من
(تعالی اللە) چ ذاتی تو چ وێ شیرین سیفاتی تو
نەوەک قەند و نەباتی تو یەقین رووح و حەیاتی تو
حەیات و راحەتا جانم (صباح الخیر) یا خانم!
وەرە بیناهییا چەهڤان ببینم بەژن و بالایێ
(صباح الخیر) مەستا من لەتیفا جام ب دەستا من
خومار و مەیپەرەستا من تویی مەقسود و قەستا من
ژ مەقسوودان توی بەس من ببن بەر چەرخێ ئەطلەخ من
ژ غەیری تە نەڤێت کەس من ب رەشتوزێن موقەوەس من
د بەندا زولفێ چەوگانم#(صباح الخیر) یا خانم!
وەرە بیناهییا چەهڤان ببینم بەژن و بالایێ
@hoday_sher
🌿💫
پەپوولەی خۆشەویستیی من لە شوێنێ ناگرێ ئارام
دەنیشێ و باڵی دەبزێوێ لەسەر سینە و مەمێکی تر
ھەزار ھێندە پەرێشان و سیاچارە بژیم ھێشتا
لەنێو دڵدا ھەمە ئاواتی خاڵ و پەرچەمێکی تر
ھەتاکوو دواپشوو ڕێبواری ڕێگەی عیشق و ئازادیم
ئەگەر بێجگە لە ناکامیش نەبینم بەرھەمێکی تر
"هێمن"
@hoday_sher
🌿💫
ڕۆژ باش هاوڕێیانی ئازیز
@hoday_sher
لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا، 126 ساڵ لەمەوبەر لە ساڵی 1898ی زایینیدا، یەکەم ڕۆژنامەی کوردی بە ناو «کوردستان» بە هەوڵ و تێکۆشانی بنەماڵەی بەدرخانییەکان لە قاهیرەی پێتەختی وڵاتی میسر چاپ و بڵاو کرایەوە.
@hoday_sher
@hoday_sher
🌿💫
چاوەکانی پەنجەرە،
کە تۆیان لێ بزر دەبێ،،
بە هیوای دیتنەوەت،
ئازای لەشی دەبێتە چاو
غوربەت ئەوکی دەگرێ و
هاوڕێی باران،
دەدا لە پڕمەی گریان!
تۆی کە لێ ون دەبێ،
جلەی بیانوو،
سەرتاپێی دادەپۆشێ و
تەنانەت لەگەڵ
دەنگی پێڵاوەکانی خاڵخاڵۆکە و
شنەی باڵ لێدانی پەپولە و
سەمای دڵۆپەکانی باران
لەسەر کوڵمیشی،
بە شەڕ دێ!
پەروین نازری.
@hoday_sher
🌿💫
ڕۆژ باش هاوڕێیانی ئازیز
@hoday_sher
🌿💫
ئەوەی ناتوانێ ببێ بە گوڵ بۆ پەرچەمی کچێ، ناتوانێ ببێ بە دڕک بە پێی زۆرداراندا بچێ!
"لەتیف هەڵمەت"
@hoday_sher
🌿💫
ڕۆژ باش هاوڕێیانی ئازیز
@hoday_sher
🌿💫
لای لای سوورە گوڵ
مامۆستا "حەسەن زیرەک"
@hoday_sher