🌿💫
بەیانی زوو هەڵمسێنە.
دیسان مەڵێ با تێرخەو بێ،
سوێندم بە چیا خواردووە،
کە کوردستانە دوورەکەم،
بە گەرمێن و کوێستانەوه،
بگوازمەوە بۆ غەریبی،
بۆ ژوورەکەم...
"پەشێو"
@hoday_sher
🌿💫
"چریکەی کوێستان"
ڕوو لە هەرلایەک دەکەی بەفراوە دێ
ئاوە دێ، هەر ئاوە دێ، هەر ئاوە دێ
چۆم زمانی گرتوەو بەستە دەڵێ
سۆز و ئاواز و شنەی کانیاوە دێ
پڕ لە ئاوی فێنکە داوێنی خاک
سووک و گیانبەخشەو دەڵێی شەکراوە دێ
خۆ کە هەڵداوێ کفارەی نەرم و نۆڵ
هەردەڵێی شێعری تەڕە و پاراوە دێ
بەفرە چۆڕە هێندە زۆرە پێل دەدا
سەربەرەوژێرە و دەڵێی سێڵاوە دێ
تاڤگە هاڕەی دێ شەو و ڕۆژ بێ وچان
ناسرەوێ تاوێک و خۆی هەڵداوە دێ
هەر چریکەی خۆشی کوێستان دێتە گوێ
تاوێ هاشەو تاوێ هاژە و ژاوە دێ
بەرگی بێدەنگی لەبەر ناکا چیا
هەر جریوە و هەر قریوە و قاوە دێ
بەزمی مەل خۆشە بەسەر بەردانەوە
کەو بەهەڵپەڕکێ و سەما و قاقاوە دێ
یا چریکەی بازە یان سیڕەی هەڵۆ
یان گمەی کۆترە لە زەردوماوە دێ
یەک جریوەی دێ و یەکیێکیش گارەگار
بەردەوام قێڕەی قەل و قاڵاوە دێ
هەستی بیستن بۆ دەمێکیش ناسرەوێ
سۆزی خۆش و دەنگی شاد لەو ناوە دێ
ڕێ بەرەو هەوراز دەگۆڕێ و دێتەسەر
ماسی شەیدای تامی ڕێواساوە دێ
بوونە کەشتیی ئاسمان پۆلە هەور
پۆلێ دەڕوا و پۆلێکی دی واوە دێ
نەرمە بارانە بەڕێزە و چین بە چین
وردە ئەڵماسی گەشی داداوە دێ
بانگ دەدا بۆ ژیانەوە هەوری بەگۆڕ
بۆیە ڕێژنەی وابەخۆڕ داداوە دێ
خاکی تەڕ میسکی وڵاتە، بۆنەکە
بۆ لەشی پڕ دەردوژان زاخاوە دێ
گیا گەڕی دیلانی گەرمە بۆ هەتاو
بۆنی خۆشی گوڵ بەشانی باوە دێ
ژیانەوە ڕەنگێکی دی داوە بەکەژ
کۆن دەچێت و نوێ بەپرچی خاوە دێ
دەفتەرێکی سەوزە چیمەن سەرلەبەر
سەد گوڵی جوانی لە ئێخەی داوە دێ
شەنگە بیزا وەک کچێکی سەر شەقام
نەرمەبا زولفی گەشی لاداوە دێ
سەوزن و سوور و بنەوش و قاوەیین
گوڵ لەگەڵ شینکە لەیەک ئاڵاوە دێ
پۆل دەبەستن دێن بەناز و غەمزەوە
سوێسنەیە سوورە گوڵە لاولاوە دێ
نووستووە کارگ لە نێو کۆشی کەما
ئاشتخواز، ئاڵای سپی هەڵداوە دێ
بۆتە پێشانگەی سروشت لێواری چۆم
جوانی هەستاوە و دەڵێی سێڵاوە دێ
مشتوماڵی گیان دەدا بای فێنکی
بۆ لەشی قورس و نەخۆش و خاوە دێ
بۆنی خۆشی پێوەیە هاشەی شەماڵ
ئەودەمەی بەرکۆشەکەی هەڵداوە دێ
بۆ ئەوەی خاک ڕاچەنێ و هەستێ لەخەو
دەنگی ڕمبەی تیشکی تیژی تاوە دێ
مەمکی هەڵداوە شکۆفەی دار هەنار
بێ ترس تارای لەسەر لاداوە دێ
دار بەڕوو بەڵگەی لە مێژینەی گەلە
بەشنەشن باڵای لەگوڵ وەرداوە دێ
شاخ دەنرکێنێ و دەڵێ:" دەکوژم ئەوەی"
لەو سنوورە بۆ دزی بەم لاوە دەێ
بانە ٢٧٢٤/١/٣١
قادر عەلیخا
@hoday_sher
🌿💫
پێش ئەوەی گزنگی ھەتاو
ترۆپکی چیا بنگێوێ
پێش ئەوەی شنەی بەیانی
بسکی بەرەزا ببزێوێ
پێش ئەوەی قاسپەی خاسەکەو
لە زەرد و ما دەنگ داتەوە
پێش ئەوەی بلبل بخوێنێ
خونچە دەمی بکاتەوە
پێش ئەوەی سیڕەی ھەڵۆیان
پەردەی بێدەنگی دادڕێ
پێش ئەوەی چووڕەپۆپنەکی
بەرەو ڕووناکی ھەڵفڕێ
پێش ئەوەی شەمی سەر چاکی
ئاخر فرمێسکی ھەڵوەرێ
پێش ئەوەی گژەبای تووڕە
ژیلەمۆی پەپوولە بەرێ
پێش ئەوەی لاوی بەختەوەر
دەم ڕاگوێزێ لەسەر خاڵان
پێش ئەوەی شەوگەڕی دڵتەڕ
وەڕەز بێ لە ماڵەوماڵان
پێش ئەوەی بێری شل و مل
چاوی خەواڵووی ھەڵبێنێ
پێش ئەوەی شوانمەڕی شەوێن
وەگێڕێ، بەردا دەسبێنێ
پێش ئەوەی پۆلی نەشمیلان
شل شل داگەڕێن بۆ کانی
پێش ئەوەی سەرکانی و دەراو
ژاوەی بێ لە پەری جوانی
پێش ئەوەی حاجی سەلەمخۆر
ھەژارێک ھەڵنێ بە تەماڵ
پێش ئەوەی ڕێچکە ببەستن
بۆ مزگەوتێ شان بەبەرماڵ
پێش ئەوەی دەروێشی چڵکن
پەنجەی خەلیفەی کوشیبێ
پێش ئەوەی شێخ وەک تارمایی
بەرەو خانەقا خوشیبێ
پێش ئەوەی گزیری بەدفەڕ
لە دیوەخان پاروو بادا
پێش ئەوەی خاتوونێک بەناز
پەردەی کۆشکی ئاغا لادا
من کاوی خۆم لە کار دیوە
من جەرگی زەویم دڕیوە
من شیلەگەم ھەڵبڕیوە
من یەک سەریم ئاخنیوە
من ڕیزەسواڵەم داناوە
شەغرە وێنجەم پێوە داوە
من گاگێرەم تێر کراوە
یا خۆیانم وەرگێڕاوە
ھاوین و پایز و بەھار
ھەتاو لێی نەداوم بێکار
من جووتیارم، من جووتیارم
من لەگەڵ ھەتاو ھاوکارم
من بەئارەق و ئەو بەتین
دامان ڕشتووە بناخەی ژین
باسکی من و تیشکی ئەوی
بژیو دەستێنن لە زەوی
گەر جووتیار ئارەق نەڕێژێ
گەر ھەتاو تیشک ناوێژێ
دانیشتووی نێو کۆشک و قەڵا
دەخۆن نانی گەڵاگەڵا؟
بەڵام حەیف ئێستاش لێرە
من برسیم و کەسێک تێرە
نە قەت ئارەقی ئەسڕیوە
نە قەت گەوزی ھەڵبڕیوە
نە مەچەکی جەمام بووە
نە چۆڵەمەی لە جێ چووە
نە ئەنگوستی ڕاگیراوە
نە داسوو لە چاوی داوە
نە دڵی پێی دڕدڕ بووە
نە بن ھەنگڵی خڕ بووە
نە کەفی دەردا بە کڵۆ
نە پەنجەی دەری کرد دڵۆ
نە دەستی پاشبارەی ناسی
نە ساوێکی دا لە داسی
نە بەگەرما داھێزاوە
نە خەوی لە چاوی زاوە
نە بەسەرمایە تەزیوە
نە لە کای پاییز خزیوە
نە نووسەکەی پێوە نووسا
نە لەبەر بارانێ خووسا
نە زوقمی بەسەردا باری
نە لە قوڕدا کەوت باری
نە دی شەو و شەونخوونی
نە چێشتی دەردی نەبوونی
تا کەی وا بم، تا کەی وا بم
دەس بەتاڵ و ڕە بە با بم
تاکەی ڕەنجی شان و پیلم
بۆ دوژمن بێ، بۆ من دیلم؟
نا نا، تازە ڕاپەڕیوم
ناتوانن بدەن فریوم
ڕێبازی شۆڕش بەر نادەم
مەودا بەداگیرکەر نادەم
لە شان و باھۆی خۆم ڕادی
ھەڵگرم ئاڵای ئازادی
"هێمن"
@hoday_sher
🌿💫
ڕۆژ باش هاوڕێیانی ئازیز
@hoday_sher
🌿💫
هێندێک کات، بەیانییان له جێخەو دێیه دەر و دەڵێی چی تر ناتوانم درێژە بدەم [بەو ژیانه]، بەڵام له ناختدا پێدەکەنی، هەموو ئەو کاتانەت دێتەوه بیر که ئەو هەستەت بووه.
"چارلز بوکۆفسکی"
@hoday_sher
🌿💫
ڕۆژ باش هاوڕێیانی ئازیز
@hoday_sher
@hoday_sher
Читать полностью…🌿💫
لە نێو کوردەواریدا کە ناوی نامووس دێتە ئاراوە، دوو شتمان دەکەوێتەوە بیر؛
یەکەم نیشتمان و دووهەم ئافرەت،
کە ڕەگەزی "نێر" بە نامووسی خۆیانی دەزانن. سەیر ئەوەیە تاقمێک یەکەمیان دەفرۆشن و دووهەمیان دەکووژن!
@hoday_sher
🌿💫
لەو دەمەدا،
کە نیشتمان هێشتا جوان بوو،
ئەو بەردەی لەسەر ئازادیی کانیاوێ،
دەستی چەپی خۆی دانابوو،
ئەمجارەیان کە هاتەوە،
بە دەستی ڕاست،
دزیی لە گۆمەکان ئەکرد...
"شێرکۆ بێکەس"
@hoday_sher
🌿💫
ڕۆژ باش هاوڕێیانی ئازیز
@hoday_sher
🌿💫
"وەسێتی مامۆستا قانع بۆ وریای کوڕی"
وریـــا سەد ئامــان، دایـم وریا بە
بۆ هەموو کەسێ، چەشنی برا بە
نەشێخ، نەسۆفی، نە مامۆستا بە
ئارەق بـڕێژە و ڕوو لە هــیــوا بە
چەند خۆشە کوڕم، ئارەق بڕژێنی
لە دەشت و دەرا، غیـرەت بنوێنی
نانی سەپانی خۆت بەدەس بێنی
ڕیـشـەی تـەمبەڵی لە بن دەربێنی
چــاکی و پیاوەتی بـەرمــەدە لە دەس
بۆ هاشەوهووشە گوێ مـەدە بە کەس
وەنیە تۆ کـەو بی و ئەم دنیا قـەفەس
بــڕۆ هــەر لایێ کە ئــارەزووت هـەس
ڕۆڵــە پـیـاوێـکـی، تــەواو پـیـاو بـیـت
لەنــاو مـێـژوودا خــاوەنـی نــاو بـیـت
بۆ گەل و هۆزت دەروون سووتاو بیت
نــەک وەکـوو یـارۆ، شـێـتـی دراو بیت
نە بـەرتـیـلخـۆر بە، نە دوعـانـووس بە
نە نـۆکـــەر ئـاغـا، بــۆ نانـەخــووس بە
ڕۆڵـــە، بـە دایـــم ڕوو کـــەرە خــوا
هـەرچـی گـا کێڵای، نابێ گـا بیخـوا
نیوەی دەسڕەنجت هـەر بۆ بـێـنەوا
خۆت ڕسوا مەکە، بۆ کراس و کەوا
هێندە بـخوێنە کـە خـوێندەوار بی
لە ناو کۆمەڵدا، زرنگ و وشـیار بی
بە نــاوی چــاکــە، تــۆزێ دیــار بی
چ لە لادێ بـی، یا خــۆ لــە شار بی
ڕۆڵە هــەر کاتــێ کـە وا من مـردم
لە نـاو گــۆڕخـانە، تـەسلیمت کردم
مەڕوانە بــۆ ئـەو ڕەنـجـە من بردم
مەڵـێ من تـورکم، وەکو تۆ کـوردم
ڕۆڵـە سـەد دەخـیل، مـەلایی مەکە
ئیشی چاوشۆڕی و ڕسـوایی مەکە
درۆ و دەلـەســەی خــۆڕایـی مەکە
خۆت بە مەحکوومی ئاوایی مەکە
ڕۆڵە، هەر کەسێ کە هۆشیار نەبێ
بۆ گــەل و هــۆزی خـزمەتکار نەبێ
ئەگــەر بـرات بێ، لە لات یــار نەبێ
دڵــت بــۆ ئـێــشـی بـــریـنـدار نەبێ
ڕۆڵــە، نــۆکــەری بــۆ ئــاغــا مـەکـە
کــڕنۆش بـۆ خانم، بۆ کوێخا مـەکە
لە شــێخ و سـۆفی، مەرحەبا مـەکە
بەدرۆ و چاو و ڕاو نان پەیدا مـەکە
ڕۆڵــە، تـەمـاعـکـار مـەگــرە بـە بـــرا
خــۆت بــسووتـێـنە و بـبـە بـە چــرا
بۆ سوودی هۆزت دەس کە بە هـەرا
درۆ و دەلـەســەی ناپـیـاو دەر خــرا
رۆڵـــە، مــن دایــم نامــێـنم بــۆ تــۆ
هـۆشـت بە خـۆ بێ، نەبی ڕەنجەڕۆ
بە هوشەی زۆردار، نەبی دەسخەڕۆ
لە سەر خوو و ڕەوشت پیاوانە بڕۆ
"مامۆستا قانع"
@hoday_sher
@hoday_sher
@hoday_sher
🌿💫
باوکم هەمیشه دەیگوت : زوو خەوتن و زوو لەخەو هەستان مرۆڤ ساخ، دەوڵەمەند و ژیر دەکا.
له ماڵێ کاتژمێر هەشت چراکان دەکوژانەوه و سپێدەی بەیانی به بۆنی قاوه و بێکین و هێلکه له خەو هەڵدەستاین. باوکم به درێژایی ژیانی ئەو ڕەوشتەی ڕەچاو کرد. له تەمەنێکی کەمدا مرد و هەژاریش بوو و هەروەها وا بیر دەکەمەوه زۆر ژیریش نەبوو. من گوێڕایەڵی نسحەتی ئەو نەبووم. درەنگ خەوتم، درەنگ له خەو هەستام. ئێستاش ناڵێم دنیام کردووەته هی خۆم، بەڵام ئیتر تڕافیکی بەیانییانم نییه، له زۆریێک له گێرەوکێشه ئاساییەکان دوورم و لەگەڵ کەسانێکی نوێ و بێوێنه ئاشنا بووم. یەکێک لەوان خۆم، کەسێک که باوکم هەرگیز نەیناسی.
"ئاوێزان له بەن، چارلز بوکۆفسکی"
@hoday_sher
@hoday_sher
🌿💫
ڕۆژ باش هاوڕێیانی ئازیز
@hoday_sher
🌿💫
دزەی نیگای ژێر تارای شەرم و ناز،
سەرنجی کێشام کیژی کرچ و کاڵ.
ئەی پەریزادەی ئەو پەڕی جوانی،
لەو ساوە کە تۆ،
بازی نازی تۆ،
بۆ منی کڵۆڵ ئەنێریتە ڕاو،
دڵ وەک دوو تەپڵەی
سوارەی کوردی،
جوانووی نەگیراو،
مەیل ئەخاتە باڵ.
خەرمانەی بۆنی زولفت لە سار شان
بۆی کێوی شەوبۆ فەسڵی درەنگان
تێریتە بیرم.
چاوە کاڵەکەت،
ھەسارەکەی ڕۆژ بۆ ڕێبواری شەو،
یا خۆ قاسپەی کەو لە دەم بەیانا،
بۆ ھەوارنشین،
ھەوارگەی شاھۆ،
تێریتە بیرم.
کە ڕووی وتارت ئەکەیتە لای من،
سروەی بەیانی، ئازیز شنەشن،
تێریتە بیرم.
"سواره ئیلخانیزاده"
@hoday_sher
@hoday_sher
Читать полностью…🌿💫
ئـەسـیری چـــاوەکـانـی دولـبـەرێـکـم
له چاوی پیس و پڕنەیرەنگ دەترسم
نـەتـرســاوم له دەریـای پــڕ له گـێـژاو
له زەلکـاو و له گـۆمی مەنگ دەترسم
"ک. د. ئازاد"
@hoday_sher
@hoday_sher
Читать полностью…🌿💫
بێتهۆڤێن دەیگوت:
ژیان وەک ڕۆژێکی باراناوی وایه.
که بەبێ چەتر، له ترسی باران،
خۆمان گرمۆڵه دەکەین و وا تێ دەگەین که بارانەکه تەڕمان ناکا.
بەڵام پێویسته سەرمان بڵیند ڕووەو باران بڕوانین.
ئێمه پێویسته لەم باران و لەم ڕۆژه باراناوییه، جوانی ببینین و جوانی دروست بکەین.
لەو زەلالەتەی خۆشمانەوه: سەربڵیندی.
"فەرهاد پیرباڵ"
@hoday_sher
🌿💫
ڕۆژ باش هاوڕێیانی ئازیز
@hoday_sher
🌿💫
جیهان به ئاو ڕاوەستاوه و
من به شێعر.
جیهان ئاگر دەیسووتێنێ و
من بڵێسەی چاوەکانت.
ده پێم بڵێ؛
من و شێعر و چاوەکانت،
بەبێ ئەوین،
چلۆن بژین؟
"ک. د. ئازاد"
@hoday_sher
@hoday_sher
🌿💫
ئەمجارەیان،
لم و لیتەی بنی دەریاش حەشارت دا،
وەک مرواری دەرت دێنم.
خۆم ڕادەستی قەدەر ناکەم،
دنیاش دەستم لێ بەر بدا،
هەرگیز دەستت لێ بەرنادەم...
"پەشێو"
@hoday_sher
🌿💫
ئەوڕۆ هەژدەی بانەمەڕ (گوڵان)، هاوکاته لەگەڵ ساڵڕۆژی کۆچی دوایی مامۆستای مەزنی گەل و شاعیری چەوساوە و هەژارەکان، مامۆستا قانعی نەمر.
یادی بەرز و ڕێبازی بەردەوام.
ئەگەر تۆ نۆبەرەی ماچێکی لێوی خۆت به من بەخـشی
مەعـابد چـۆڵ ئـەکـەم بیللا، ئـەچـم بـۆ کونجی مەیخانه
"قانع"
@hoday_sher
🌿💫
ڕۆژ باش هاوڕێیانی ئازیز
@hoday_sher
🌿💫
ساتێک بۆ پێکەنین😂😂
*كەریم حەلێ*
حاجی کەریمی شاریکەند خۆی بۆی گێڕامەوە، گوتی: كەریم حەلێ سەڵتە پیاوی خڕكەڵە و نیمچە شێتی قاقڵاوایی، ساڵێك ڕەنجبەرم بوو. ڕۆژێك هاوڕێیەكی حەجم بە میوانی هات بۆ ماڵی ئێمە. دوای بەخێر هێنان و من خۆش و تۆ خۆش، هەرام لە كەریم حەلێ کرد دەورێ چایی بێنێ!
كەریمیش بە پەلە دەورێك چایی هێنا و لەبەر دەممان داینا و لای دەرگاكەوە لەسەر چۆك دانیشت.
حاجی كەریم گوتی : ڕووم لە كەریم کرد و گوتم کەریم، بیست تڕ بەردە بیست تمەنت دەدەمێ. حاجیی میوانم گوتی: بۆ دەتوانێ بیست تڕ لەسەر یەك بەردا؟
كەریم حەلێ گوتی: بەڵێ قوربان زیاتریش دەتوانم.
حاجیی میوان گوتی وەڵڵا منیش بیست تمەنت دەدەمێ.
كەریم حەلێ تۆزێ خۆی ئەم بار و ئەو بار کرد و دەستی پێکرد، ئێمەش بە تەسبێح دەمانبژارد. بیست تڕ تەواو بوو، كەریم حەلێ گوتی: قوربان تەواو بوو پووڵەكەی وەرنە خوارێ.
ئێمەش بە فێڵ یەكی دوو تڕمان بە دەنكی تەسبێحەكان نەخستبوو، گوتمان: هەژدە بوو كەریم، فێڵمان لێمەکە؛ دوو تڕت ماوە.
كەریم قوونی هەڵێنا و دوو تڕی دیكەشی بەردا. هەستا پووڵەكە وەرگرت و ئیستیكانەكانی كۆ کردەوە. لە وەختی بردنەوەی ئیستیكانەكاندا لە بەر دەرگاکە ڕاوەستا و گوتی: حاجی نەڵێن كەریم شێتە و نەیزانی، دوو تڕتان لێخواردم!!
@hoday_sher
🌿💫
ساقی،
بەسەر دەڕۆم.
بەسەر شەپۆل و شوعلەدا،
بەسەر دەڕۆم.
خنکاوی ئاوی چاوی مەستتم.
سووتاوی تاوی هەستتم.
بەسەر زەمانی کاتژمێری تاقەدا،
بەسەر شەپۆلی پۆلی تەقڵەدا،
بەسەر هەناسەدا،
هومێد و تاسەدا،
شەڕاب و کاسەدا،
بەسەر دەڕۆم.
دڵبەندی بەندی بەندتم.
قەڵغان و گولـلەبەندتم.
حەیرانی چۆن و چەندتم.
ڕێبواری ڕێ و ڕەوەندتم.
بەسەر دەڕۆم...
"قاسم موئەییەدزادە (هەڵۆ)"
@hoday_sher
🌿💫
ڕۆژ باش هاوڕێیانی ئازیز
@hoday_sher