hoday_sher | Unsorted

Telegram-канал hoday_sher - هۆدەی هەڵبەست

4290

هەر پێشنیارێکتان هەیە پێمان ڕاگەیێنن (ئاڵو گۆڕمان نییە) @s_ghoraeshi_48 ‌ ‌ hoday_sher کاناڵێکی جیاواز بۆ ناساندنی ناودارانی کورد بە هەموان

Subscribe to a channel

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

ڕۆحێکی هاڕیاو

هەر لە دوورەوە ناسیمەوە، ئەویش لە وڵاتی غەریب. زۆر دڵنیام کە هەڵە ناکەم. ئاخر باسی شێوە و قیافە نییە. ئەوجۆرە کەسانە، دیارە ساڵەهای ساڵە هێمای دەرد و ئازارن. چوومە پێشەوە و لە ئامێزم گرت. کەچی بە زمانی بێگانە وتی ناتناسم، لێت تێ ناگەم. وتم ئاخر ماڵ کوێرەوە بوو؛ تۆ وەکوو گای مارۆ لەنێو هەزاران دیاری، چۆن دەکرێ نەتناسمەوە؟ کەچی هەر دەیگوت چی دەڵێی؟ من لێت تێ ناگەم. توند دەستی ڕاستیم گرت. وتم ئەوەش بەڵگە، ئیتر واز لە فڵتەفڵتی بێگانە بێنە.

سەردەمی بەندیخانه، سەرۆکی زیندان لەپێش چاوی هەموومان دەستی ڕاستی ناڵ کرد. هێشتا جێگای بزمارەکان مابوو. ئەوە یەکێک لە سەدان ئەشکەنجەی لە ڕادەبەدەر بوو کە بەسەریاندا هێنا. لەو ساڵانەدا لەنێو دەرد و بێدەنگی، ئێمە بە هەزاران جۆرە مردن ژیاین.

زۆر بە ئارامی سەری زل و ملی باریکی وەکوو تەشی هێنا پێشەوە و وتی ڕاپۆرتم لێ نادەی بێن و بمگرن؟ وتم: بابان کڵۆڵ؛ ڕاپۆرتی چی؟ بە کێ؟ خۆ ئێمەومانان کە گیانمان دەربرد و لە زیندان هاتینە دەر، ڕوومان لە هەندەران کرد. پاشانیش کە وڵات شۆرشی بەسەردا هات. ئەوانەی کە ئێمەیان ئازار دەدا، ئێستا خۆیان کونەمشکیان لێ بووە بە عەمارەت. پێستیان لە پێستی دەڵەک بەقیمەتترە.  وتی دەترسم، نەوەک ئەوەش پیلانی خۆیان بێت.

بەو قسانەی بزەم دەهاتە سەر لێو و کزەم دەهاتە تۆی جەرگ. زانیم ئەو پیاوە زۆر خراپ تووشی قەیران و داڕمانێکی دەروونی هاتووە.

کە لە بارەی ژیانیم پرسی، زانیم تەنیایە و لە شوێنێک بە نانەلەم دەژی. لەگەڵی چووم و شڕە و سیپاڵیم هێنا. وتم براکەم ئێمە تازە بەم هەموو دەرد و ئازارەوە بە کاری هیچ نایین. من لێرە بەرگدوورم. وەرە لای من بمێنەوە. هەر نانێک دەبێت کە پێکەوە بیخۆین. کلیلی دووکانەکەشم پێدا هەتا شەوان تێدا بخەوێت. ڕۆژان لە سووچی دووکان کاری خۆی دەکرد، مردووی سەرقەبران چەندە قسە دەکات ئەویش هەر ئەوەندە.

شەوێک لەبەر ئەوەی کە شتێکم بەجێ هێشتبوو، گەڕامەوە دووکان. کەچی دیتم ئەوەی کە لە نان و پێخۆر و مێوە و... بۆم دانابوو، لە سەبەتێکی ناوە و دەچی بۆ دەرەوە. زانیم ئەم ماستە بێ موو نییە، بەڵام دەمزانی ئەگەر لە خۆی بپرسم‌ دیارە حاشای لێدەکات. بۆیە شەوی دوایی لە کۆڵانی بەرانبەر، خۆم حەشاردا. دیتم وەکوو دوێنێشەو، هەمان سەبەتەی دایە بن هەنگەڵی و بە نەرمەغار وەڕێکەوت. منیش کەوتمە شوێنی. هەتا گەیشتە گەڕەکی قەراخی شار. خۆی کرد بە ماڵێکدا و شەوژەنی دەرکەی داخست. دارچرایەکی کارەبا کە چراکەی سووتابوو لە پاڵ ماڵی کابرا بوو. چەند شوێن پێی هەبوو. توانیم بگەمە ناوقەدی چرابەرقەکە، ئەوەندەی کە ناوماڵەکە ببینم. دیتم لە ژوورەوە کاکم خەریکە سفرە ڕادەخات، لەژێر  ڕووناکی چرای نێو ماڵ، دیتم کابرایەک وەکوو گورگی چوارچاو هاتە سەر سفرە و ئەمیش دەستە و نەزەر لە دوورەوە وەکوو دۆمی خەڵاتکراو ڕاوێستا. کابرام ناسییەوە. دڵم لەرزی و سەرم تەزی، هەمان سەرۆکی زیندان بوو!!!

ئەرکی من بەرانبەر بە خوێنی بە ناحەق ڕژاوی بێتاوانان ئەوە بوو کە ئەو مرۆڤ خۆرە بدەمە دەستی پولیس. دەبێ ئەو بێویژدانە ببێت بە پەندی عاڵەم. دنیا دەبێ ئەو بێشەرەفە بناسێت کە چی بەسەر ئێمە و هەزاران لاوی ئەو وڵاتەدا هێنا. بەڵام پێویستە ئەوەش بزانم ئەم بۆچی هەموو شەوێ نانەکەی خۆی دەبرد بۆی؟

دوایی کە لێم پرسی، وتی: ئاخر بەڵێنی دابوو ئیتر ئازارمان نەدات!

ڕۆمەن گەری ١٩٦٠/ ابوالحسن نجفی

خوێنەری خاوەنبیر؛
ئەوەی کە مرۆڤێکی قوربانی سۆز و خۆشەویستی هەبێت بۆ جەلادەکەی، نیشاندەری دەروونێکی هاڕیاوە. جا دەتوانێ ژنێک بێت کە مێردەکەی خۆش دەوێ کەچی ئەو خەیانەتی پێدەکات و لێی دەدات و ئازاڕی دەدات. یان دیومە کچێک لایەنگری زەڕدایکی دەکات و ئەو هەر دەیچەوسێنێتەوە. تا بگاتە نەتەوەیێک کە خەرێکە قووت دەدرێ کەچی ئاوڕ لە زمان و کەلتووری خۆی ناداتەوە و هەر دڵسۆزانە خزمەت بە بێگانە دەکات.

عیسا ئەحمەدی١٤٠٣/٠٩/٢٠

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

ئەی کیژی لادێیی
 "ناسری ڕەزازی"
‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌           @hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

ڕۆژ باش هاوڕێیانی ئازیز

"مەریوان سەفادین"

نازیلێ

کاتەکانمان تێ پەڕاند
بۆ ئەوەی بە خۆشی بگەین
بەڵام کاتێک گەشتین هەستمان کرد خۆشی ئەوە بوو کە بە جێمان هێشت.

"ئالبێر کامۆ"

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌           @hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

ڕۆژ باش هاوڕێیانی ئازیز

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌           @hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫
وتەی ناوداران

كاتێك ئە‌تە‌وێ وە‌سیە‌ت نامە‌ بنوسی
پێ ئە‌زانی
تە‌نیا كە‌سێك كە‌ لە‌ ماڵ و داھاتت
ھیچی پێ ناگا
تە‌نیا خۆتی
كە‌واتە‌ تا ئە‌توانی لە ژیانت چێژ وە‌رگرە‌!

"تۆلستۆی"

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌           @hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

بـەیانے و مۆسیقا

ئەے ڪیژے لادێ

"زیرەکی نەمــــــــــــــــر"
 
‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌           @hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

مامۆستا "فواد ئه‌حمه‌د"
 
به ئاسمانەوه ئەستێرەم دیوه
"سەیید ڕەحیم قوڕەیشی"

ڕۆحەکەم ڕووی خۆت بنوێنە تا بە کەی کوشتەی نازت بم
دەمەکەت بە تەکەللوم بێنە تا نەمردووم هەمڕازت بم
جارێک بە کەرەم بمدوێنە بە فیدای دەنگ و ئاوازت بم
مەیلی ئەبرۆی تۆ قەت نانێم غەمزەدەی چاوەکەی بازت بم
من کە هاتووم قیبلەم گۆڕی یا خوا کافر بێ جەلابم

"وەفایی"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

چارەی خەمی من مەی بوو بە پەیمانە کرابوو
خاکم بە سەری ئەو شەوە مەیخانە خرابوو

ڕشتی بە قەتڵ خوێنی دڵی عاشقی شەیدا
ئەو حوکمە بە دەست مەستێ لە شەرعی مە درابوو

بووکی دڵی من بۆ دەمێ نەیدی شەوی شادی
مارەی بە خەم و دەرد و خەفەت تازە بڕابوو

بەندی دڵی من بوو بە خەزەڵ ڕازی نەکوتراو
با بردی لەپڕ تازە دڵم کاری کرابوو

بێ تۆ گوڵەکەم خێوەتی دڵداری لە دڵدا
بۆ ساتێ لە کوێستانی نەزەر هەڵنەدرابوو

بەختم لە گرێوی دڵی دێوانەیە بۆیە
بەو شەرتە کە دۆڕابوو دڵم پێنەدرابوو

نەمدی شەوی مەینەت کەسێ ئاواڵی خەمم بێ
یا کەس نەبوو یا ڕەنگە چرا هەڵنەکرابوو

شاهید بە تەوار ئەو دەمە دڵ مایلی مەی بوو
خاکم بەسەری ئەوشەوە مەیخانە خرا بوو

نەرمین ئیبڕاهیم ئازەر (تەوار) هەولێر

ئەو غەزەلەم پێشکەش بە ڕووحی مامۆستا هێدی نەمر کردووە.

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

بەرەبەیانێ
لەسەر کێلی
ڕۆژهەڵاتی ئەم گڵکۆیە
هەر دڵۆپێک
دەبێتە پەیکی گزینگ و
تاریکایی دەشواتەوە

"مارف ئاغایی"

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌           @hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

بە نووسین و بڵاوبوونەوەی ڕۆمانی " میرزا " دنیای گێڕانەوەی کورد پێی نایە قۆناغێکی نوێ. زمانێکی تازە، شێوەگێڕانەوەیەکی تایبەت، دەنگێکی ڕەسەن پێی نایە گۆڕەپانی گێڕانەوەی کوردیەوە. ئەم ڕۆمانە لە زۆر لایەنەوە جێی سەرنج و تێڕانەمانە. یەکێک لەو لایەنە بەهێزانەی لەم ڕۆمانەدا سەرنجڕاکێش و تایبەتە داڕشتنی کەسایەتی تایبەت و  خۆشەویست و خوێنەر پەسەندە. میرزا ئەو کەسایەتییەیە کە خوێنەر بە تامەزڕۆیێەوە شوێن پێی هەڵدەگرێ و باتەسەوە بە دوای چارەنووسییەوەیەتی. کەسایەتی میرزا هەر دەوری پاڵەوانێکی نێو ڕۆمانەکەی نەدەگێڕا. بەڵکوو ڕەمزێکی گرینگی مێژووی کوردە. میرزا ڕەمزی بزاڤی ڕزگاری خوازی کوردانە. هێمای جووڵانەوەی مودێڕنە. ئەو بەبیرێکی ڕوونی سەردەمیانەوە شاری بەجێهێشتووە و خەریکە لەنێو گوندیانەدا کاری ڕووناکبیری و نەتەوەیی دەکات و گەرای سەرهەڵدان دەنێتەوە. هەنگاوەکانی میرزا هەنگاوی وردبینانە و لێزانانەن. ئەو نەرم نەرم هەنگاو دەنێ و بەرلەوەی لێفەلەسەر هەتیوان هەڵداتەوە و ڕازی دەروونی بدرکێنێت و کە خەریکە هەوڵ بۆ مافی نەتەوەیی دەدات، هەوڵدەدات دڵەکان و بیرەکات داگیر بکات. ڕێبەرێک یان ڕێنیشاندەرێک دەبێ پێش لەهەمووشتێک دڵەکانی لە خۆی نزیک کردبێتەوە. دیارە خۆشەویستی و لێزانی میرزا کارێکی کردووە کە ئەو کەسانەی پێوەندیان لەگەڵیدا هەیە هەمووشتێکی لێ وەرگرن و بە جوانی بەگوێی بکەن.
دەبینین خەڵکەکە بەڕووی خۆشەوە بەرە و پیری دەچن. خۆشترین خواردنی بۆ لێدەنێن. لە سەرەوەی ماڵ دایدەنێن و دۆشەکچەی بۆ ڕادەخەن و لە جوانترین پێخەفدا دەیخەوێنن. پرسی پێدەکەن و وتەکانی وەردەگرن. ئەویش بێ فیز و خۆبەزلزان لەگەڵیان دەجووڵێتەوە و خۆیان لێ نزیک دەکاتەوە. کەسایەتی میرزا کەسایەتییەکی گرینگی نێو دنیای گێڕانەوە کوردییە. ئەو کەسایەتییەی ئەمیری بە میرزا و لەوێشەوە بە ڕێبەرێکی کوردی دەدات نیشانەی ژیری و ورد بینی نووسەرێکی لێزان و کار دەروەستە. نووسەر کەسایەتییەکی گرینگ بۆ ڕێبەریی دادەدێژێت و دەیکاتە وانە بۆ ئەوکەسانە دەچنە گۆڕەپانی خەبات و پیێان دەڵێ:" ژیری، وردبینی، داوێنی پاکی، دەست خاوێنی. خاکەڕایی و هەست بەبەرپرسایەتی کردن لە گریگترین ئەرکەکانی کەسێکی خەباتکار و نیشتمان پەروەرە."

بێگومان خولقاندنی کەسایەتی بەهێز لە ئەرکە سەرەکییەکانی نووسەرە. کەسایەتی گرینگ قوتبی نووسین لەلای خوێنە دەباتەسەرێ. دیارە کاک فەتاح ئەمیری لەو لایەنەوە زۆر دەست ڕەنگینە و بە خولقاندنی کەسایەتییەکی وەک میرزا توانیویەتی قورسایی ڕۆمانەکەی لەلای خوێنەرەکانی دووقات بکاتەوە. وتەکانی میرزا. جووڵانەوەی میرزا. هەموویان بۆ خوێنەر تایبەت و جێی سەرنجن و ئەوانەش میرزایان کردۆتە کەسایەتییەکی هەرمان و خۆشەویست.

قادر عەلیخا

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

ئەم نیشتمانە، قەڵەمێکی هەیە
چەند نووکێکی ڕەنگاڵەی پێوەیە...
بە ڕەش ئەنووسێ ئازادیی مێ و
بە سووری نێر ئەیکوژێنێتەوە
بە مۆر ئەنووسێ یەکسانی و
بە شینی خێڵ ئەیکوژێنێتەوە
بە سەوز ئەنووسێ دادپەروەری و
بە قاوەییی حیزب ئەیکوژێنێتەوە

ئەم نیشتمانە ئەگەر زانیی بەڵێنێکی داوە و بەڵام بەڵێن بۆی بووە بە لەمپەر،
ئەوسا
ئیتر ڕۆژ و مانگ و ساڵ ئەگۆڕێ و
بێباک بێباک
ناوەکەی خۆی
چز ئەکات و
ئیمزاکەی خۆی ئەکوژێنێتەوە..!

"شێرکـــۆ بێکـــەس"
 
‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌           @hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

یەکێک لەو ڕۆمانانەی دەستیان گرتم و لە خوێندنەوەی ڕۆمانی کوردی زاتیان شکاندم ڕۆمانی" هاوارەبەرەی" بەڕێز مامۆستا فەتاح ئەمیرییە. ئەو چێژەی لە خوێندنەوەی ئەم ڕۆمانەدا دیتم کەم کتێب هەیە چێژی وای پێ دابێتمەوە. ڕۆمانێک پڕ لە دیمەنی جوان و وشەی شیرین و ڕستەی دەوڵەمەند. ڕۆخساری مرۆڤەکانی نێو ئەم ڕۆمانە بۆ خوێنەری کورد ئەوەندە ناسیاون کە بەردەوام پێی وایە ئەوەیان وەک فڵانەکەس دەچێ و ئەمەیان لە فیسارەکەس دەکات. خوێنەر نە لە دیمەنەکان نامۆیە و نە لە ڕوخسارەکان ناشارەزایە. دەنگەکانی نێو هاوارە بەرە دەنگ گەلێکی هەست پێکراو و پڕ لە دڵنەوایین و هەستی ئارامی دەخەنە هەناوی خوێنەرەوە. ئەو دیمەنە جوان و دەنگە خۆش و ڕۆخسارە ناسیاوانە جارلەگەڵجار خوێنەر تامەزرۆتر دەکەن و هەستی بەردەوامی پێدەدەن. هاوارە بەرە بۆ من مامۆستایەک و ڕێنیشاندەرێکی ڕچەشکێنە. قەڵایەکە و هەرکاتێک ماندودەبم پاڵی پێوەدەدەم و لووتکەیکە ئەودەمانەی پێمخۆشە جوانییەکانی وڵات ببینم دەچمە سەری.
نووسەری هاوارە بەرە مامۆستایەکە هەتاهەتایە بۆ من سەرقافڵەیە و خۆمی بەشاگرد و منەتباری دەزانم.
بیستووە ئەم ڕۆژانە کاک فەتاح ئەمیری زۆر ناساغە. هیوادارم زەمان ئەومنەتەمان بخاتەوە سەر شان و جارێکی دیکە بتوانێت بێتەوە نێومان و ئەدەبی کوردی بتوانێت کەڵک لە تواناییەکانی ئەو مامۆستا مەزنە وەربگرێت.

قادر عەلیخا

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

دڵـــم پڕە و هــــەگبەم خاڵیە چ بکەم
عومری شیرین سەرفی تاڵیە چ بکەم

سەر قافڵە بووم کەچی لەکاروان جێ ماوم
ســـەرم قـــاڵی دەســـت بـــە تاڵیە چ بکەم

"نەدیم"
 
‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌           @hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

ئەمە کام شاری ڕەنگینە کە وێنەی کولمی بۆکانە
بە مانا بووکی شارانە بە ڕاسی شاری بۆکانە
دەوایە سورمەیە بۆ چاوەکانم خاکی کوردستان
دڵم هەر وا لەوێ هەر چەند لەشم تاراوی تارانە

لە پایەندازی بۆکاندا ئەوەی کەم دێ سەر و ماڵە
کە بۆ سەرگەردی بۆکانی ئەوەی زۆرە دڵ و گیانە
بەیانی کیژی بۆکانی کە دێ و دەڕوا لە بۆ کانی
بریقەی گوڵبەرۆکانی لە چاوی خۆر ئەدا تانە

شەماڵ ماچ کە بە جێی من باغی میراوا و قڵای سەردار
کە ئەم جێ بەزمی میرموکری ئەویش ڕاوگەی عەزیزانە
ئەگەر گیانیش فیدا کەم دڵ لە بۆکان ناکەنم گیانا
کە دڵ کەندن لەوێ سەختە بەڵام گیان کەندن ئاسانە

گەلێ هونەر وەکوو سوارە و ئەدەب لەو خاکە هەڵکەوتن
کە ئێستاش چاوی دایکی نیشتمان بۆیان بە گریانە
لە ناڵەشکێنە دەنگی زیر و بەم گوێی دڵ ئەلاوێنێ
چریکەی زیرەکە یا خۆ زریکەی مورغی خۆشخوانە
چریکەی زیرەکە یا خۆ زریکەی مورغی خۆشخوانە

"نەجمەدین غوڵامی"

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌           @hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

شەو

خۆشم دەوێی
لێشت دوورم
خۆشەویستیم دەریایەکە
تووڕەییم دڵۆپ
زۆر جار  دڵۆپ
ئەم دەریایە هەڵدەلووشێ!
خۆشەویستیم ئاسمانێکە
تووڕەییم پەڵەیەک هەور
زۆر جار هەور
ئەم ئاسمانە دادەپۆشێ

"مارف ئاغایی"

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌           @hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

ڕۆژ باش هاوڕێیانی ئازیز

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌           @hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

بە سروەی بای بەیانم گوت حەدیسی ئارەزوومەندی
وتی: سەرڕێژە سەرچاوەی بەزە و میهری خوداوەندی

نزای کازیوە، ئاهی شەو، کلیلی گەنجی دڵخوازن
سەری ئەم ڕێگەیە بگری، لە ژوانی یاری دڵبەندی
.
قەڵەم بۆی نایە یەک حەرفیش لە دڵداری بدرکێنێ
قەڵەم چ بکا، لە نووسین نایە شەرحی ئارەزوومەندی
.
ئەرێ ئەی یۆسفی میسری، کە بایی بووی بە تەختی زێڕ
بپرسە حاڵی بابی خۆت، ئەدی کوا میهری فەرزەندی؟
.
جیهانی پیری بێ پەروا، چ میهر و چاکە نازانێ
ئەگەر چاوت لە دەستی بوو، ئەتۆی مایەی گەمە و پەندی
.
مەلێکی بەرزەفڕ وەک تۆ، هەتا کەی ئارەزووی ئێسقان؟
حەیف سایەی بڵندی تۆ، نزم بیکاتە مەڵبەندی
.
کە دەروێش بی و، بە بەش ڕازی، هەموو مڵکی جیهانت برد
خودا! بیدەی بە من ئەو مڵکی دەروێشی و ڕەزامەندی
.
بە شیعری حافزی شیرازە گۆرانی و چپە و نازی
بەڵەک چاوانی کشمیر و خەزێم شۆڕی سەمەرقەندی.

"ناسر حیسامی"

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌           @hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

ئەمشەو تەنیا بێ جەستەی زەبوونم
دیسان سەرواز کەرد، دڵەی پڕ هوونم
خەیاڵان خاو، هاوردم بەردم
هاوار جه دەمەی، هەناسەی سەردم

"مەولەوی کورد"

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌           @hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

کە گوێم لە دەنگی تۆ دەبێ
دڵم دەبێ بە فەرهەنگی
هۆنراوەی شەنگ
سەرم دەبێ بە لافاوی
سەدان هەزار خۆزگەی بێدەنگ
دە بۆم بدوێ
با بتنۆشم تک تک بە گوێ
دە بۆم بدوێ دە بۆم بدوێ
بدوێ بدوێ ...
با لە بێشکەی سۆزی دەنگتا
گیانی ماندووم تێر تێر بنوێ !

"لەتیف هەڵمەت"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

مەقامی ئەڵڵاوەیسی

"ساڵح دیلان"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

ڕۆژ باش هاوڕێیانی ئازیز

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌           @hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

لە تاریکیشدا دەتبینم
دەستەکانت وەکو جاران ڕێشاندەرن
بێ تۆ من چیم؟
دارێک لە تافی بەهاردا
گەڵاکانی وەریون
شەوێک کە مانگ و ئەستێرەکانی
     بەجێیان هێشتووە

"ڕەفیق سابیر"