🥀بەکوڵ دەگریم🥀
بەهار هات و خەمی زستان مایەوە
زامە کانم گشت سەری هەڵدایەوە
ئەو بەهارەی ئارەزوم بوو خەزان کەوت
بوو بە هەتاو لە پشت هەورا مایەوە
نەورۆزێکم ناوێ کە ئازاد نەژیم !
شەرتە نەچمە کۆڕ و بەزم و کایەوە
بەکوڵ دەگریم بۆ دایکانی نیشتمان
کەوا دیسان دڵیان هەڵقرچایەوە
ناهۆمێد نیم لەو ئاواتەی وا هەمە
شۆڕشی (ژینا) سەری هەڵدایەوە
بەفر وخوێن و ئاگر و گوڵ تێکەڵە
بوون بە هێما و لە مێژوودا مایەوە
@hunarmand_kurd
جەلال هێجانانی ٫٫بێ خەو٫٫✍
28 ی ڕەشەممەی1401هەتاوی
"قـــــەت"
هێندە بـێ ویـژدآن مـەبـە
بـۆ ئـآسـوودەبـوونـے دڵـے خـۆت
دڵـے ڪەسێڪـے تـر لەت لەت بڪەی💔
@hunarmand_kurd
دوکتور
#مامۆستا_حەسەن_زیرەک
بێ دوکتۆر دهواو دهرمان
شێتت کردم سهرگهردان
ده وهره وهره کەژاڵ گیان
نهخۆشم بۆ تۆ بیللا
@hunarmand_kurd
ئەگەر ڕووبار،
گەڵای تەرمم هەتاکوو نێو دەریا ببا،
من ئامادەی هەڵوەرینم.
ئەگەر ئاسمان،
مەلی ڕۆحم تا ئەوپەڕی بێ کۆتایی ڕێگا بدا،
من ئامادەی هەڵفڕینم.
من ئامادەی توانەوەم،
هەڵمی لەشم دە باوەشیدا ڕاگوێزێ
ئەگەر هەور
#مارف_ئاغایی
@hunarmand_kurd
#یاران_لە_جەرگم
یار تیری داوە لە جەرگم
@hunarmand_kurd
بەشـــــــێوەیەک بێزارم لەخۆم لە ژیــــــنی چەوساوە
لەو دڵەی کە لەم دونیایە بە کەیفی خۆی نەحەساوە
کە حەز دەکەم بەجێی بێڵم ژینی پڕ لە حەسرەتی خۆم
بەمردنێک بڕۆم لە ژین بەشکم مەرگ مەڵهەم بێ بۆم
#ڕەحیم_نەسیری
@hunarmand_kurd
لە نێوان دوو خۆشەویستدا
تەنیا یەکیان عاشقە!
گەر بێ توو هەردووکیان عاشق بوونایە
ئەوە شتێک نەدەبوو بەناوی جودای...!
@hunarmand_kurd
لە زانایەکیان پرسی خەڵک چۆن بناسین؟ وڵامی داوە:
۱- خزم لە کاتی دوورکەوتنەوە.
۲-پیاو لە کاتی نەخۆشیی هاوسەر.
۳-ژن لە کاتی دەستکورتیی هاوسەر.
٤-هاوڕێ لە کاتی سەختی.
٥-منداڵ لە کاتی پیریی دایکوباب.
٦-خوشکوبرا لە کاتی ماڵ بەشکردن.
@hunarmand_kurd
بە تەققەی بڕنەو کردم یاڵەو یاڵ
لە گەرمەی شەڕا تۆم کەوتە خەیاڵ
چوومە داڵغەی تۆ و جێژوانی گەرم
شەڕم لەبیر چوو تا هاتنە سەرم
#فۆلکلۆر
@hunarmand_kurd
استاد حسن زیرک
از طرف آقا ابوالفضل عزیز طرفدارمون از کوهرنگ بەفراوی ❤️❤️
@hunarmand_kurd