☀ڪاناڵێڪے جیاواز☀ پێگەیەک بۆ: 🎶🎵🎶 ئاهەنگ 🎶🎵🎶 📼📼ڤیدیووی فۆلکلۆری 📼📼 @hunarmand_kurd بەڕێوبەری ڪاناڵ: @kavehs26 @dr_vet93
دەردی ئەوین گیان سووتێنە
♾️
@hunarmand_kurd
دڵم تەنگە وەکو خونچەی دەمی تۆ
سەرم گێژە لە گێژی پەرچەمــــی تۆ
دڵ و گیان و ژیانــــــــم دا بە ماچێــک
وتت پێک نایە زۆری مـــن کەمــــی تۆ
لە چەشنی ئاگرن کوڵمی گەشی تۆ
لە مار ئەسـتەمترن پرچی ڕەشـــی تۆ
بڵێم وەک چی دەچی، هەرگوڵ دەزانم
لە گوڵ ناسکترە ناســک لەشــــی تۆ
لە گوارەی پڕپەرەنگ دڵ پڕپەرەنگـــــم
چەماوی بەژن و باڵای شۆخ و شەنگم
لە سەر سینگی سپی چاوم سپی بوون
لە تاوی زەردە لیمـــۆت زەردە رەنگـــــــم
#مامۆستا_هەژار
🎙️بێژەر:شایان حاجی شەریفی
بەرز و پیرۆز بێت ٢ی ڕەشەممە ڕۆژی زمانی دایک و ساڵڕۆژی کۆچی دوایی مامۆستا هەژار موکریانی
@hunarmand_kurd
#ڕستەی_جوان
لهوانهیه بڕوا نهكهیت،
بهڵام خولانهوه لهبازنهی ژیاندا ههر ئاوا بووه ..
لاواز بووی! بههێزیش دهبیت،
كهوتی! ههڵیشدهسیتهوه،
دڵتەنگ بووی! دڵخۆشیش دەبیت،
نهدار بووی! داراش دهبیت،
ههتا بژیت، ئۆمید ههیه ..
ئازاری ئهمڕۆت، مایهی بههێزبوونی بەیانیتە، تهنها ویست و ئیرادەت ههبێت....
@hunarmand_kurd
لە نەزانیی خۆم ناوم لێ نای نیشتمان،
نەمزانی کە نیشتمانەکان داگیر ئەکرێن!
•مەحموود دەرویش•
@hunarmand_kurd
بەو درەنگ وەختە
لە نێو خەیاڵی بەتاڵی دزی شەو
لە چی ئەگەڕێی
پێ شوێنەکانم نوێنگەنە بۆ پێناسەم
مانگ هەسارەوان و،
من سەربازی هەورەکان
و زەویش پێخەفی خەمەکانمانە
سرتەی مەل و ورشەی شەپۆل
دەسەڵاتی لە خەو ستاند
کێ نووسەری شانامەی شەوە
ڕۆژ بێتەوە قەڵەم قەشمەرە بە لاپەڕەکان دەکا
ئازایەکی، تەمای زەمان بگۆڕە
زیندەواری ڕۆژ لە شارەدەشتی شەوا بنێژە
شەیدا مەحموودی شنۆ
@hunarmand_kurd
لەوە زیاتر دڵم لات بێ، سەرمات بێ هەستی پێ ئەکەم
تۆ گەرووت پڕ بێ لە گریان، من لێرە دەستی پێ ئەکەم!
لەوە زیاتر خۆشم بوێیت، گەر نەشبیت بە خۆشەویستم
لە هەر شوێنێکی دونیا بیت ترپەی دڵیشت ئەبیستم
•ڕەنج سەنگاوی•
@hunarmand_kurd
بەرهەمی نوێ حەسەن هەیاس
« وەرە مانگی چاردەی جوانم
@hunarmand_kurd
فەرموون ئەم مۆسیقایە بۆ زاخاوی مێشک، هەروەها هەوێن و هێوری ڕووح و ئۆخژنی دەروونتان
@hunarmand_kurd
⭕️
🎵#اوات_بوکانی❤️❤️
🎵#بوهاتی_بورویشتی
@hunarmand_kurd
نان
سوێند بە نان
بە ئەوین
بە ئاواتی هەزاران
بە دوایین مەرگەساتی ڕێبوارێ
یاساکان
تێکبدەن،
ئاڵای گشت جیهان
زەرداڵەی گوڵەگەنمی شامی بێ
ئەوکاتە کە ژیان سەرهەڵدەدا
مردن،
خۆی سەرسام ئەبێ.
گشت جیهان وڵاتێکە
لەژێر شکۆی یەکسانی...
ڕەحیم سەلامەت
@hunarmand_kurd
ماموستا سمایلی سەردەشتی 🎤
#سمایل_سەردەشتی
@hunarmand_kurd
دیسان شەوە
هەندێك دەچنە خەوێكی قووڵەوە
هەندێكیش دەچنە خەمێكی قووڵەوە..
🥀🖤
@hunarmand_kurd
نیازم وابوو
بتکەم بە چەپکەنێرگزێک
بۆ سەر مێزم
لە سەرمای شەوی زستانا
گەرمتکاتەوە ئامێزم
نیازم وابوو
ئەو سنگەی سەرینی نازە،
شەو لەسەری بهۆنمەوە
کەزیی زەردی شیعری تازە..
"عەبدوڵا پەشێو"
@hunarmand_kurd
ئێوارێ داهات کوانێ یاری من
@hunarmand_kurd
لەبیرت بێت:
خۆشویستن، وەک دەرزیلەیێک بە گیانی مرۆڤدا ڕۆدەچێت.!
ئەو خۆشویستنە بە خەسار مەدە،
بۆ کەسێک کە لێت تێناگات . . .
خۆ مرۆڤ یەک گیان زیاتری نییە .!
#حسەین_پەناهی
@hunarmand_kurd
⭕️
🎵#شیروان_عبدالله❤️❤️
🎵#سوزی_دلی_بی_اگا
@hunarmand_kurd
هوەرمەند حەسەن دەرزی
گۆرانی: دەردی دڵ
پێشکەش بە ئەندامانی هێژا
@hunarmand_kurd
هەموو عومرم لە ڕێی هات و نەهاتی
بەسەرچوو ئەی ئەجەل! هەر تۆ نەهاتی...
•حاجی قادری کۆیی•
@hunarmand_kurd