☀ڪاناڵێڪے جیاواز☀ پێگەیەک بۆ: 🎶🎵🎶 ئاهەنگ 🎶🎵🎶 📼📼ڤیدیووی فۆلکلۆری 📼📼 @hunarmand_kurd بەڕێوبەری ڪاناڵ: @kavehs26 @dr_vet93
دەخەوم، خەونت پێوە دەبینم
بەخەبەرم، بیرت لێ دەکەمەوە
#دیوارنووس
@hunarmand_kurd
من هەتا ئەبەد لە لاتم
هەتا ئەبەد مانگت بۆ ئەکەم بە دیاری
ڕووبارت بۆ ئەکەم بە قەسیدەی درێژ
گۆرانیت بۆ ئەهێنمە ماڵێ!
بەڵام ئەوەی تا ئەبەد ترسم لێی هەیە؛
بەیانییەکی سارد، لەسەر تەمی پەنجەرەکەم بنووسیت:
لەبیرمکە ئازیزی من!
لەبیرمکە...
ئەم حیکایەتەی من و تۆ
چنگێ خۆڵەمێشی خەم بوو، لە پشکۆی دڵتەنگی جێ ما
مۆمێک بوو، تەنیایی دایگیرساند و بێهوودەیی کوژاندیەوە
لەبیرمکە ئازیزی من! لەبیرمکە...
•جەماڵ غەمبار•
وەها مەشغووڵی تۆیە جیسم و جانم
بە ڕۆح کێشانی خۆم زەحمەت بزانم
•حاجی قادری کۆیی•
😍ئهوشو خهونیکم دیوه 😍
پیشکیشتان بیت🤍🕊️
@hunarmand_kurd
🖤جهرگم لهت لهتی بالاته 🖤
یار دهروا به جیم دیله
@hunarmand_kurd
#مەکۆی_شێعر
ئەی بەژن ڕێک، لەنجە جوان، خاوەن سەرنج، شێوە پەری
بۆ نیگایەک وێڵ و شەیدام باڵی شیعرم هەڵوەری
هەر ئەوەندەم دیوە چاوت وا لە ژێر برژانگی ڕەش
وەک گەلاوێژ شوێن مەبەستن بۆ سەرنجێ ئاڵ و گەش
تیشکی ڕوت کاتێ لە دەریای وردی ئەندێشەم دەدا
خشڵی شیعرم وا دەڕازێ بوکی هەست جوانتر دەکا
وەک پەپولە گیانی تینوم بۆ قومێ عەتری نیگات
دێت و دەڕوا هەر شنەی دێ تا بە برژانگت بگات
جا کە تێر بۆن بوو لە باخچەی دیمەنی پاراوی تۆ
تێر مژی خونچەی سەرنجی پڕ گوڵاوی چاوی تۆ
بوو بە ئاوازێ بەرامەی بەستەکەی چۆڕایە ناخ
خاکی وشکی چاوەڕوانیم هاتە سەوزی و بوو بە باخ
دێم لە چاوەی عەشقی تۆوە بۆ ژیان هەنگاو دەنێم
مەست دەبم بەو بۆنە خۆشە و بەستە بۆ چاوت دەڵێم
✍مامۆستا ؛ #حەمە_عەزیز
@hunarmand_kurd
گەرچی دڵداری لە خاکی ئێمەدا ئەفسانەیە
هەر بە تەنیا بۆ کوڕی خاوەن تەلار و عانەیە
گیانەکەم! ئەمما دڵی من لەو دڵە شێتانەیە
بێ ئەوەی هیچ شک بەرێ کوژراوی ئەو چاوانەیە
•هەردی•
ئێمە وەک درەختین
جار هەیه دەخەوین
دەخەوین وەک شوانی دوای شەوین
بەڵام لە خەویشدا...
بەپێوەین،
بەپێوەین، ناکەوین!
✍عەبدوڵڵا پەشێو
گۆرانی #جەلسە بە دەنگی بە سۆزی مامۆستا #حەسەن_زیرەک
@hunarmand_kurd
بە دوای کۆچتا
هەر ئەستێرەی نیگا تەڕ بوو
هۆن هۆن جریوەیان ئەڕشت!
لە ئاسماندا
من جریوەی چاوم ئەسڕی و
لە زەویشدا
شوێن پێی هەتاوم هەڵئەگرت!
#شێرکۆ_بێکەس
بە دوای کۆچتا
هەر ئەستێرەی نیگا تەڕ بوو
هۆن هۆن جریوەیان ئەڕشت!
لە ئاسماندا
من جریوەی چاوم ئەسڕی و
لە زەویشدا
شوێن پێی هەتاوم هەڵئەگرت!
#شێرکۆ_بێکەس
پارچە گۆشتێکە دڵی من ڕوو نییە
ناڵە ناڵی من درەنگە، زوو نییە...
•هێمن•
@hunarmand_kurd
💢 آهنگ زیبای «پاشای دڵ» با خوانندگی و ترانهسرایی «آژوان صالحیراد»
@hunarmand_kurd
2️⃣0️⃣2️⃣5️⃣
🎵#ارش_عثمان❤️❤️
🎵#روشتم
@hunarmand_kurd