هیلاکی ڕەنجێکم کە ڕەنجی من نییە
دانیشتووی خاکێکم کە خاکی من نییە
دانیشتووی خاکێکم کە خاکی من نییە
ناسراوی ناوێکم کە ناوی من نییە
گریانی ژانێکم کە ژانی من نییە
زادەی لەزەتێکم لەزەتی من نییە،
دانیشتووی خاکێکم کە خاکی من نییە
گریانی ژانێکم کە ژانی من نییە
هیلاکی ڕەنجێکم کە ڕەنجی من نییە
دانیشتووی خاکێکم کە خاکی من نییە
بە مەرگێکیش دەمرم کە مەرگی من نییە🌷
@hunarmand_kurd
شەوە و دیسان لە سای دەردان دەناڵم
خەیاڵی تۆ خەمی هێنایە پاڵم
گلێنەی چاوی بردم ئەشکی دووریت
نەگوورا حەز لە ناو ژینی کڕاڵم
#ئەوین_ڕەحمانی
@hunarmand_kurd
ماڵاوا پاییز وەرزی بێ دەنگی
وەرزی خامۆشی وەرزی سەد ڕەنگی
وەرزی دڵ سەردی وەرزی بێ شادی
وەرزی بەهیوای نەغمەی ئازادی
ماڵاوا پاییز ماڵاوا خەزان
ماڵاوا زەردی وەرزی دابڕان
ماڵاوا وەرزی دڵتەنگی و ماتی
هەموو دڵتەنگین هەر کاتێ هاتی...🍁🍁
# شەرارە
@hunarmand_kurd
🎙دوێشەو فرمێسکێ کەفتە بان ڕانم
هین دووریەکەی تووە 😢😭
گوڵەگیان خۆم خاس ئەزانم👌👌
فردین حسین پناهی🎙
@hunarmand_kurd
بابۆت بنوسم باسی دلی خۆم
هەتابزانی چەندەشەیدای تۆم
هەرچەندبنووسم ڪۆتایی نایە
لەیادم ناچی هەتاهەتایه
قەزات لەگیانم ڪەسەدورەڪەم
بەدوریت قەسەم زورت بیرئەڪەم
@hunarmand_kurd
سا چۆن دەبێ لەبیرت کەم؟
چۆن بۆم دەکرێ دڵگیرت کەم؟
هێشتا قاقای پێکەنینت،
چرپە و سکاڵای شیرینت،
لەبەر گوێم دەزرینگێنەوە،
هەروا دێن و نابڕێنەوە.
سا چۆن دەبێ لەبیرت کەم؟
چۆن بۆم دەکرێ دڵگیرت کەم؟
هێشتا بزەی سەر لێوەکەت،
هێشتا دڵکێشیی شێوەکەت،
هێشتا کوڵمی خوێنتێزراوت،
ئاخافتنی گۆشەی چاوت،
وەک تارمایی لەبەر چاون،
نەخشی سەر دڵی داماون،
سا چۆن دەبێ لەبیرت کەم ؟
چۆن بۆم دەکرێ دڵگیرت کەم؟
@hunarmand_kurd
ئەم سەر دەمە
چەرخی دەردە
سەدەی تەنیایی ئینسانە
لە پانتایی ئەم کەویرە پان و پۆڕە
تۆ ئەو ئاسکە سەرگەردانەی
خێڵی ڕاوچی
لەسەر چارەنووست دەدوێن.
بڕیار دەدەن
بازنەی گەمارۆ کات بەکات
تەنگتر دەبێ
لە هەر لاوە دەسڕێژ دەکەن!
تۆ نازانی لە کام لاوە
لە دۆزەخی تەنیاییدا
لاشەت
دابێژ ــــــ دابێژ دەکەن
جەلال مەلەکشا
@hunarmand_kurd
بەبێ ئەوەی دڵم پڕ بێ
ئەم بەیانییە کە هەستام
دڵۆپێ فرمێسکی گەرم سەری لێدام
وتم ئەم فرمێسکە گەرمە
هیچ لە فرمێسکی خۆم ناچێ
فرمێسکی من زۆر لە چاوما قەتیس ئەبێ
ئاوا خێرا هەرگیز بۆ ڕوومەتم ناچێ
من فرمێسکی خۆم ئەناسم
لەوەتەی هەم خەیاڵی بەیانیانی من
قەت لە چاومەوە نەتکاوە
خۆت ئەزانی
هەر کردوومە بە هۆنراوە
وتم ئەم فرمێسکە گەرمە
یا لە چاوەکانی تۆدا زۆر دەمێکە قەتیس ماوە
یاخود قوڵپی گریانی دەمەو عەسرێکمە و
بەم بەیانییە تکاوە
پێم سەیر بوو
ئا بەم بەیانییە ساردە
ئەم فرمێسکە ئاوارەیە ئەبێ لە کوێوە هاتبێ
وتم ڕەنگە تۆ بی
گریانت هاتبێ
دواتر وتم ڕەنگە تۆ بی
ئێستا بۆ منت ناردبێ
کاتێ هاتە سەر ڕوومەتم وتم ڕەنگە
ماچێکت پێ سپاردبێ
وتیشم نا
لەوانەیە لە خەونتدا منت دیبێ
بەم فرمێسکە ناوەختییە
هەواڵێکمت پرسیبێ!
#ڕەنج_سەنگاوی
@hunarmand_kurd
بە ھەموو باڵندە کانی دونیا دەڵیم دوور بکەونەوە لە مرۆڤەکان ،
مرۆڤ ، مرۆڤ دەکوژێ
جا چۆن ٸێوە ناکوژێت ...
@hunarmand_kurd
💛💛💛💛💛💛💛💛💛
● މވࡄℒℴνℯࡅߺ߳ߺࡉ މߊހތ♥️
@hunarmand_kurd
هاتین بژین دواتر بمرین
کەچی ڕۆژی سەدجار مردین
هێشتا نەژیاوین
@hunarmand_kurd
نــەدەتــوانــم لــە یــادت ڪـــەم
نــە دەچــێ دەر لــە خــەیــاڵمــ❤️🔥....
نــاوی خــۆشــم بــیــر چــۆتــەوە
خـــــەڵـک وادەزانــــن ڵاڵـمــ❤️🔥....
نــاتــوانــم رێـی ژیـــان بــبـــڕم
وەها ڪــێـشــاوتــە شـــا بــاڵـمــ❤️🔥....
تــڪــا دەڪــەم جــێم مـــەهێـلــە
دڵەی شــێـتــم بـــەرت نـــادا❤️🔥...
بــی تــو لــە دونــیــاڪــی مــن دا
گــوڵ بــۆنــی وەنــەوشــە نــادا❤️🔥....
@hunarmand_kurd
لە پاییزدا
من ڕووناکیم لە ڕووباردا بینیوە
لە ناو سەرما، خۆی بە گەڵای هەڵوەریو داپۆشیوە!
لە پاییزدا
من درەختی شێت و شەیدای وام دیوە
بۆ بینینی مانگەشەوێ،
تا بەیانی لە ئاودا هەڵلەرزیوە❤️....
" شێرکۆ_بێکەس
@hunarmand_kurd
خۆشم دەوێی بەقەد هەموو ئەو چرکانەی
کە دەبوو پێکەوە بووباین و نەبووین ،
بەقەد هەموو ئەو کاتانەی بیرم دەکردی
و لــەلام نــەبووی تـا لـە ئامێـزت بـگـرم ،
بەقەد ئەم هەموو دووریه خۆشم دەوێی❤️🩹..!
@hunarmand_kurd
هەرکات
مێژوو دەخوێنمەوە
بە هەردوو دەست چاوم دەگرم
دەڵێم نەکا لەشەر مانا
لەبەردەمی دێڕێک بمرم
پەڕەی مێژووی کورد هەروایە
تا سەیری کەی شەرمی تیایە
یان زێدی خۆی فرۆشتوە
یان کورد
خودی خۆی کوشتووە!
#پەشێو
@hunarmand_kurd