خاڵی سەر لێوت
لە شەکراوی دەمت ئەنۆشێ
بۆیە هێندە شیرینە.......
#سۆران_کەریمیان
@hunarmand_kurd
ئەی ئەوینی پاک و سەرمەستی دڵم❤️
"ڕەحیم فەیزی
@hunarmand_kurd
ڕۆڵە پیاوێکی ، تەواو پیاو بیت
لە ناو مێژوودا خاوەنی ناو بیت
بۆ گەل و هۆزت دەروون سووتاو بیت
نەک وەکوو یارۆ شێتی دراو بیت
نە بەرتیل خۆر بە ! نە دوعانووس بە!
نە نۆکەر ئاغا بۆ نانەخووس بە!
نە شێتی کچان، نە شەیدای لووس بە!
دوژمن بە گیانی دەستەی جاسووس بە!
✍ مامۆستا قانع
@hunarmand_kurd
وەک چاوى کوێر بۆ بینایى
وەک لێوى وشک بۆ تەڕایى
"حەزم لێتە و بیرت ئەکەم"
وەک سایەقەى پاشى باران
وەک پێکەنینى دواى گریان
"حەزم لێتە و بیرت ئەکەم"
وەک هەناسەى دەمى خنکاو
وەک تینوێتى حسێن بۆ ئاو
حەزم لێتە و بیرت ئەکەم..
@hunarmand_kurd
وەتەن
زەوی ئێستاش لە ڕووت ھەڵدێ بدەی سووڕ
نەڕووخای ئاسمانی پیری پشت کووڕ
کە سۆمایی لە چاو باوکان بڕاوە
بەرۆکی پیرەدایکان دادڕاوە
وەتەن قەوم و کەس و کار
وەتەن ھۆی ژین و ژیوار
وەتەن ئامێز و دڵدار
وەتەن بۆت دەمرم ئەمجار
بە ناحەق خوێنی تێکۆشەر دەڕێژن
شەھیدی بێ سەر و بێ شوێن دەنێژن
کە کوندی شووم لە گوندی کورد دەخوێنێ
کە گەنجی کورد دەگەوزێنێ لە خوێنێ
وەتەن گیان و دڵی دایە
وەتەن دەینت لە ملمایە
سەری بێ نرخ و بێ مایە
لەپێناوی وەتەندایە
دەبا باش تێ بگا ئەو دوژمنەی پەست
ڕەوەز ورد ناکرێ ھەرگیز بە داردەست
دەبێ کوند ھەر بەرەو وێرانە بفڕێ
ھەڵۆ لەو شاخە سەربەرزانە نەبڕێ
وەتەن قەوم و کەس و کار
وەتەن ھۆی ژیرن و ژیوار
وەتەن ئامێز و دڵدار
وەتەن بۆت دەمرم ئەمجار
ئەگەر مردم وەتەن لاوانی تۆ خۆش
ئەگەر زاڵم نەما دەورانی تۆ خۆش
موخەیەر بم لە بەینی تۆ و بەھەشتا
لە جەننەت دوور ئەبم سەیرانی تۆ خۆش
ئەگەر خۆ قانعی ئەمڕۆ نەمێنێ
وەتەن! ڕەببی وەتەن خاهانی تۆ خۆش
#هێمن
@hunarmand_kurd
من دڵشکاوترین بونەوەرم
تۆ جوانترین خەیاڵی بادەم
من تاڵترین قاوەی زەویم
تۆ ناسکترین بەنی ئادەم
من بێدەنگترین مرۆڤم
تۆ میهرەبانترین ئینسان
من عاشقترین پیاوی دنیام
تۆ دڵڕەقترین کچی جیهان
#نەوژین_سۆران
@hunarmand_kurd
گەر ھەزار جار ھەڵە بکەیت
جێت ناھێڵم بۆ بێگانە
عاجز بوون دەقەیەکە
بەڵام خۆشەویستی تەمەنێکە♥️.
@hunarmand_kurd
💠جاڕ مهکێشه . . .
▫️لەلای دز ---------- ماڵەکەت
▫️لەلای هەژار ---------- داهاتەکەت
▫️لەلای نەخۆش ---------- سڵامەتیت
▫️لەلای کەوتوو ---------- ڕاوەستاوبوونت
▫️لەلای بەندکراو ---------- ئازادیت
▫️لەلای چاوچنۆک ---------- ئامانجەکەت
@hunarmand_kurd
ئیتر مەیە؛
سڕ بووە ئەو دڵەی کە ڕۆژانێک
لە تاو دیتنت وە لەڕزین دەکەوت❤️🩹
@hunarmand_kurd
#کامیل_ئیمامی
ئەو بەختی خەواڵووی من، تا کەی وەخەبەر نایە
من پیر و لەگوڕکەوتوو، ئەو کۆرپە و ساوایە
ئەو قەت وەخەبەر نایە، من نایە بەلاما خەو
ئاگان لە من ئەوشۆکە، ئەستێرە و هاوسایە
من وا لە وتان کەوتم، ئەو هەر لە گوڕوگاڵە
جارجار لە خەوا دەیکا، بۆ خاتری لایلایە
لایلایەیی ئەو کۆرپە، ناڵەی دڵمە بۆ وی
شێتە وەکوو مەجنوونە، بێجێگە و مەئوایە
لەیلایە مەڕامی وی، نایبینێ هەتا ماوە
تا جانەوەران خۆش بن، هەر مەیلی بە سەحرایە
ئەم خانووە پڕمەینەت، ئەم قۆنجرە ڕووخاوە
چوارچێوەیی ناقاییم، نێوی چییە، دونیایە
ژیر ئەو کەسەیە دەستی، هەڵگرتبێ لەم دونیا
کاسێکی بەتاڵە ئەو، هەمبانەیی پڕبایە
وەک هۆنەری زوو فەرمووی سەرپاکی گڵاون ئەم
ئەو لا بگرە «کامیل» دەست هەڵگرە لەم لایە
@hunarmand_kurd
بەڵێن بوو بێ نەهات بۆچی درۆی کرد
عەهدو وەفای فیدای تاقی برۆی کرد
خەزان بوو چاوەڕێم کردی ئەزیزم!!
ئەمێستا وا بەهارە و دار چرۆێی کرد
جەلال هێجانانی٫٫بێ خەو٫٫🖌
17خاکە لێوەی 2723 کوردی
@hunarmand_kurd
کە ترس پەلاماری دام
خۆم بە تیشکدا هەڵواسی
هێندەی نەبرد
باهۆزێ خستمیە خوارەوە و
کەوتمە دەریاچەی شیعرەوە و
لە دواییدا
بووم بە ماسی ..
#شێرکۆ_بێکەس
@hunarmand_kurd
خۆزگهم به دهرک و دهروازهی ماڵت
وا ڕۆژێ چهن جار، ئهخشن له باڵت
خۆزگهم به هاوسێ و دهوروبهر خانووت
بهبێ ترس و خۆف، ئهپرسن حاڵت!
@hunarmand_kurd
نیگا ساردەکانی تۆ ..
ھێندەی کاول بوونی وڵاتێک .::
دڵ وێران دەکات ..!!
@hunarmand_kurd
کوتره باریکه 🎙امین فلاحی
@hunarmand_kurd
خۆر بڵندە و
شیرینەکەم هێشتا لە گەرمەی خەودایە
چۆن بێداری بکەمەوە و
کانیاوی ڕووی نەشڵەقێنم ،
چۆن خودایە ؟
خۆ دەزانم
چۆن کولیلکی مێرگ و باخان وە ئاگا دێن ..
خۆزگە منیش
پەپوولە یا هەنگ بوومایە ..
#عەبدوڵڵا_پەشێو
@hunarmand_kurd
#ببیسن
🔹#نەورۆز یەکێک لە بەرهەمە تایبەتەکانی #مامۆستا_حەسەن_زیرەک، کە هیچ کات کۆن نابێت و هەموو ساڵێک بە هاتنی بەهار ئەم گۆرانییە نوێ دەبێتەوە.
🔹نوێ بوونەوەی ساڵ بە بێ بیستنی ئەم گۆرانییە و ئەم دەنگە سێحراویە نابێ.
@hunarmand_kurd