#ڕستەی_جوان
دوو شت مرۆڤ لە ناو دەبات
سەرقاڵ بوون بە ژیانی خەڵک
سەرقاڵ بوون بە ڕابردوو
کەسێک کە لە ڕابردوودا بمێنێت
داهاتوو لە دەست دەدات
هەر کەسیش ئاگاداری هەڵسووکەوتی خەڵک بێت
ڕاحەتی خۆی لە دەست دەدات.!
باشترین تۆڵە، لە ژیاندا ئەوەیە کە
درێژە بە ڕێگای خۆتان بدەن و ڕووداوە خراپەکان لە بیر بەرنەوە.!
@hunarmand_kurd
« مەپرسە »
برینێکم لە دڵدایە، مەپرسە
سەرم چەشنێک بە سەودایە، مەپرسە
شەمی شەوگاری ماڵم بوو خەیاڵت
شەمم ئێستا لە بەر بایە، مەپرسە
هەتا هەتوانی زامم بووی نەهاتی
نەفەس ئێستا کە دەر نایە، مەپرسە
لە باخی زەردەوە فەسڵی خەزەڵوەر
شەماڵی خۆشخەبەر نایە، مەپرسە
هەواڵی مانگ لە ئاوی مەند بزانە
لە دیدەی من کە دەریایە، مەپرسە
وڵاتی بەختەوەر ئاڵا بڵندن
لەوەی هەر خوێنی ئاڵایە، مەپرسە
✍مامۆستا ؛ #ناسر_حیسامی
@hunarmand_kurd
من تێدەگەم
ئەوەی ڕابرد، وەگیر نایێ،
ئەوەی دادێ، هەر مردنە...
هێندەم بەسە، کە تۆ... ئێستا...
سەرت لەسەر باسکی منە
عەبدوڵڵا پەشێو
@hunarmand_kurd
ئەگەر درەخت نەزانێ سەما بکات ، ئەوا ڕەشەبا فێری دەکات!.
فێربە و ئەزموون و پەند لە هەڵەی ژیانی کەسانی دەوروبەرت وەربگرە ،
با ژیان نەتکا بە پەند و ئەزموون بۆ خەڵکی.!
@hunarmand_kurd
بەرهەڵستی پێگەیینی من «من»ە
خۆم دەبینم، خاوەنی خۆم لێ ونە
«من» منی خستوە بە دەم بەستێنەوە
تۆ منی، تۆ من لە «من» بستێنەوە
هۆنەر: عەلی حەسەنیانی
هۆنراوە: تۆ منی ، من تۆم
@hunarmand_kurd
گەرچی دڵداری لە خاکی ئێمەدا ، ئەفسانەیە
ھەر بەتەنیا بۆ کوڕی خاوەن تەلار و عانەیە
گیانەکەم ! ئەمما دڵی من لەو دڵە شێتانەیە
بێ ئەوەی ھیچ شک بەرێ ، کوژراوی ئەو چاوانەیە
ئەحمەد هەردی
@hunarmand_kurd
🔺اگر یکی از کاربران شبکه اجتماعی اینستاگرام هستید، هماکنون با یک کلیک به جمع مخاطبان خانواده بزرگ آبیابی در اینستاگرام بپیوندید:
#اینستاگرام_ما👇
https://www.instagram.com/abyabiiii?igsh=YzVkODRmOTdmMw%3D%3D&utm_source=qr
🔥سال نو مبارک🔥
مراسم نوروز شهرستان بوکان
سالی ۲۷۲۴ کوردی
سال ۱۴۰۳ شمسی
https://www.instagram.com/abyabiiii?igsh=YzVkODRmOTdmMw%3D%3D&utm_source=qr
دەریا پێڵاوی مناڵێکی برد،
مناڵەکە لە قەراغ دەریا نووسی دەریا دزە!
پیاوێک ماسی باشی ڕاو کردبوو..
لە قەراغ دەریا نووسی دەریا بەخشندەیە!
لاوێک خنکا،
دایکی لاوەکە لە قەراغ دەریا نووسی دەریا بکوژە!
پیرە پیاوێک ملوانکەیەکی ئاڵتوونی لەقەراغ دەریا دۆزییەوە..
لەقەراغ دەریا نووسی دەریا زۆر دلۆڤانە!
دەریـا گوێی نەدا بە قسەی هیچ کەسێک و
بە شەپۆڵێک هەموونووسراوەکانی سڕییەوە..
تۆش هەمیشە وەکوو دەریا بە،
هیچ کات گوێ مەیە بە لێکدانەوە و قسەی خەڵک..!
@hunarmand_kurd
🍃شێعرێکی تایبەت لە مامۆستا هەژار
دوو کهسی ڕاوکهر چووبوونه جهنگهڵ
یهکێ ترسهنۆک، یهکێڪی تهنبهڵ
ترسهنۆک وتی ورچێ ڕاو ئەکەین
پێستی ئەو ورچه له شار قاو ئهکهین
به پووڵی ورچه زۆر کاڵا ئهڪڕم
بۆ تۆش کراسێک له جاو دائهدڕم
ورچێک دهرکهوت له سای نزارێک
ترسهنۆک ڕای کرد پهڕیه سهر دارێک
تهنبهڵ خۆی خست وات ئهزانی مرد
ورچهی هاته سهر بۆنی پێوه کرد
به مردووی زانی و هێشتی بێگێچهڵ
کابرای له سهر دار وتی به تهنبهڵ
ورچه چی ئهگوت بهخوا زۆر ترسام
وتی: دوو پهندی زۆر باشی پێدام
لهگهڵ ترسنۆک مهبه به هاوڪار
تۆ بهجێدێڵێ و دهچێته سهر دار
دۆیشت پێخۆش بێ بهران مهدۆشه
ورچی نهکوژراو پێستی مهفرۆشه
با ئاگاداری دڵی یەك بین
تا ڕۆژێك پەشیمانی ئەو وشانە نەبین
كە نەئەبوو بمان. وتایە
دڵ تەنگی ئەو مرۆڤانە نەبین كە
نەئەبوو بڕۆیشتنایە..!!
@hunarmand_kurd
خەڵک دەڵێن کات دەڕوات،
کات دەڵێ خەڵکی دەڕۆن،
لە نێوان ڕۆشتنی هەردوکیان،
هەر بە تەنها دەڕۆم.!
@hunarmand_kurd
خۆشەویستم
وەک ئەو درەختەی
ساتێ دیداری سروەی لێ ون بێ
لە سەما و لەنجە و جووڵە دەکەوێ
منیش بێ تۆ وام...
✍ «محەممەد حەمە باقی»
@hunarmand_kurd
تۆ دەریامی
بە شەپۆلی لەنجەولارت
بە تووڕەیی جاربەجارت
بە شەنگەژنیت
بە سامیت
تۆ دەشتی ئەوپەڕ نادیاری
بۆ چۆڵبڕی لەپێکەوتوو
تاپۆی شاری
تۆ ڕۆحسووکی وەک خەونی خۆش
وەک هەناسە
جێ ناگری لە توێی شیعرا چەشنی تاسە
تۆ تراوکەی
جارێ دیار، گاهێ نەدیاری
هیوای تینووێتیی ڕێبواری...
✍#سوارە_ئیلخانیزادە
@hunarmand_kurd
گوڵی باغی ئەوینم دایە❤️
ڕۆژی دایک لە هەموو دایکانی نیشتمانەکەم پیرۆز بێ❤️
@hunarmand_kurd