☀ڪاناڵێڪے جیاواز☀ پێگەیەک بۆ: 🎶🎵🎶 ئاهەنگ 🎶🎵🎶 📼📼ڤیدیووی فۆلکلۆری 📼📼 @hunarmand_kurd بەڕێوبەری ڪاناڵ: @kavehs26 @dr_vet93
#پەندی_پێشینیان
پیاو چەقۆیە، ژن بۆتە هەسانی
تیژ و کولی ئەکا بە هۆی زمانی
ڕق هەیە چەن ماڵ ئاوەدان دەکا
ڕقی واش هەیە ماڵ وێران دەکا
هێدی به، تا خوێن دەبزوێ لە ڕەگ
قەدیمی دەڵێن شەڕ هاتوە بۆ سەگ.
شەڕ ئیرادە بەو سەر و سمێڵەوە
تووشیش بووی، ڕێگای ئاشتی بێڵەوە.
✍ پەندی پێشینیان، مەلا غەفوور دەبباغی.
@hunarmand_kurd
وەکوو جگەرەیەکی داگیرساو لە نێوان پەنجەکانتدا،
نە کێشات و نە کوژاندتەوە.
مامەوە،
لە بیرت چوو خەریکم دەسووتێم.
@hunarmand_kurd
"سەعدووڵڵا نەسیری
شا نشین لە کوێوو دەنیشی با بزانم
من گەدای بەر دەرڪەتم تا دەرچێ گیانم
@hunarmand_kurd
جەژنانەیی من ڕووحه، کردوومه به قوربانت
تۆش ماچێ کەرەم فەرموو، لەو سێوی زنەخدانت
ڕووح و دڵ و دین هەرسێ، مەجمووع به یەک دەفعه
قوربانی سەعاتێکی، لەعلی لەبی مەرجانت
•حەریق•
@hunarmand_kurd
مەڵێ تەنیام لە کاتێک ئەزانی من بۆ تۆ ئەژیم!
😉😉😉
@hunarmand_kurd
دڵێکم بوو ئەویشت برد و ئێستە
هەناسەی سارد نەبێ چم پێ نەماوە
•هێدی•
@hunarmand_kurd
🎵 OMID _ SHIRINA SAWZA
🎵 امید _ شیرینه سهوزه
@hunarmand_kurd
الله الله ماشالله
نیه له جوانیت وه لا💜🙈💋
@hunarmand_kurd
خاڵێ لەسەر سینگیە و لای هیچ کەس مەعلوم نیە..
@hunarmand_kurd
ڕۆژێک دێت کە ئیتر نیگەران نیم،
ئەو ڕۆژە نە زووە و نە درەنگ.
@hunarmand_kurd
نە چاو دیدەی جارانی ما
نە دڵ مەیلی ڕۆژانی زوو
•پەشێو•
@hunarmand_kurd
ژیان وەکوو تەرازوو وایە
دایم سووکەکان لە سەرەوەن
@hunarmand_kurd
🎤 ئهرسهلان ئهخگهری
🎼 فلانی
🔹 دلنشین - جدید
@hunarmand_kurd
تەنیا لێوی تۆم پێ ماچ دەکرد،
گەر دەمی هەبووایە شێعر.
@hunarmand_kurd
نە تۆ دێی و نە دەنگم دێ بپرسم:
منت بمرێ، ئەتۆش وەک من غەمینی؟
@hunarmand_kurd
#ڕستەی_جوان
مرۆڤ دەبێ بە کردەوە تاقی کەیەوە
نەک بە قسە،
چونکە زۆربەی خەڵک
بەدکردەوە و قسەخۆشن...
فیساغۆرەس
@hunarmand_kurd
هەرگیز پێت ناڵێم
خۆشم دەوێی،
خۆر هیچ بەیانییەک
ناڵێ من خۆرم!
بەڵام من ئەڵێم هەر چێ ڕۆژە پێش هەڵهاتنی
چاوەکانت لە خەو بە ماچێک پێت ئەڵێم
خۆشتم گەرەک،
خۆر هیچ کات ناڵێ من خۆرم
بەڵام ئێمە هەست بە تینی ماچی گەرمی
لە سەر لەشمان دەکەین...!
"لەتیف هەڵمەت"
@hunarmand_kurd
دەڵەن کە شەو داهات نووقمی خەیاڵ دەبی
بەڵام من بە ڕۆژیش هەر لە خەیاڵی دام🖤
@hunarmand_kurd
دەمکووژی بەم دەردەوە
یان چارەیی دەردم دەکەی؟❤️🔥✨
@hunarmand_kurd
مەرج نییە ئەو کەسەی زەمانێک گرینگ بوو
تا هەمیشە گرینگ بمێنێت...
من مرۆڤانێک دەناسم
کە بۆ دیداریان دنیایەک حەزم هەبوو
بەڵام ئێستا کە دەیان بینم رێگاکەم دەگۆڕم..!
@hunarmand_kurd
#پەندی_پێشینیان
زمان ڕابێنە لەسەر قسەی حەق
بە ئەدەب نەوەک بە زمانی ڕەق
ئەو پارچە گۆشتەی لەناو دەمتایە
کلیلی دەرگای خێر و بەڵایە
كە لەگەڵ مردوو دەچیە سەرقەبران
باوەڕ بە مردن دەكەی بە گریان
لەگەڵ هاتیەوە لەبیرت دەچێ
ئەگەر وایش نەبێ دنیا تێک دەچێ
هەر چەند دۆست لەلات وەک برا و کەسە
هێندە ئامشۆی مەکە، پێت بڵێن بەسە!
پیرەمێرد
@hunarmand_kurd