#ڕستەی_جوان
ڕۆژێك دێت خەڵك تۆ لە بیردەکات،
تەنها دوو کەس نەبێت :
خەمبارێك دڵخۆشت کرد
دڵخۆشێك خەمبارتکرد
بایەخ بە یەکەمیان بدە
وە ئاگاداری دووەمیان بە...
@hunarmand_kurd
بەرهەمی نوێ حەسەن هەیاس
« لە دووریت پەرێشانم »
🎶 ئەرشیڤی بەرهەمەکانی حەسەن هەیاس
@hunarmand_kurd
کوا ئێوارەی دوو چاوی
پڕ گڕی شینت ؟
سەرم کەیلی تەم و مژە
شەویش داهات...
جەستەم تەزیو
تۆ لە کوێی ؟ تا هەوری ئەمشەو
لە ساماڵی چاوەکانتا وچانێ بات
🔸ژەنەڕاڵی پاییز
@hunarmand_kurd
نەیهێشت هەستم
گرتی دەستم
لێوی گەستم
مووچرکێکی خۆشی دایگرت سەرتاپای هەناو و هەستم...
@hunarmand_kurd
کارێ که غەم و دەردی فیراقت به منی کرد
سەرما به هەتیو، با بە دەواری شڕی ناکا...
@hunarmand_kurd
🎤 عمر کارهزی 🟡
🎶 هەڵپەڕکێی "باز باز" ی ناوچەی مەریوان🟡
🔹 دلنشین
جدید🔥
@hunarmand_kurd
"ڕۆڵەی بێ دایک"
نە ئاخ لە سینەدا ئەخواتەوە پەنگ
نە فرمێسک ئەتوانێ بڕژێ بێدەنگ
نە زمان ئەویستێ لەمە زیاتر،
نە قەلەم وەک لاشەی مردووی سارد و سڕ
نە فام لە جێگای خۆی ئەمێنێ نە هۆش
دیمەنێ من بینیم بەرد دێنێته جۆش
کێ دایکێ ئەتوانێ بێنێتە بەرچاو
بە مەرگی تاقانەی جەرگی هەڵقرچاو
دامابێ لە دەشتێ هاواری بە کەس
نەگا هیچ هەر خۆی بێ و مەیتی کوڕی بەس!
ئا، سەیری دیمەنی وەها کاریگەر
کام ویجدان ناداتە بەر نووکی نەشتەر؟
بەڵام ئاخ ئەوەی من دیم بەم دوو چاوە!
مەینەتێکی سووکە ئەمەی بەلاوە
نەک دایکی کوڕمردوو، دیم کۆرپەی ساوا
لای مەیتی دایکیا فرمێسک لە چاوا
کەوتبوو بە بێ شیر، بێ لاوانەوە
ناو جەرگی ئینسانی ئەچووزانەوە !
✍مامۆستا گۆران
هەڵت کردم
من تاریکیم پێ خۆشتر بوو
کوژانتمەوه
من ڕووناکیم پێ خۆشتر بوو
تێم ناگەی تۆ
من له بەینی هەڵکردن و کوژانەوەی مەرگی خۆمدا،
گومانێکم، سنوورەکان نامگرنه خۆ...
•شێرکۆ بێکەس•
@hunarmand_kurd
کۆتایی تەمەن ئەو وەختە نییە
دڵت لە جووڵە و لێدان دەکەوێ
وەختێکە ئیدی کەسێ شک نابەی
زوو زوو پێت بڵێ: من تۆم خۆش دەوێ...!
#مەولانا
@hunarmand_kurd
وەسیەتی مامۆستا قانع بۆ کوڕەکەی
ڕۆڵه عیسایی یا خۆ مووسایی
مهچۆ بهگژیا ههر به خۆڕایی
ههتا ئهتوانی به دڵنهوایی
بیهێنه سهر ڕێ، ڕێگهی برایی
چون ڕۆژێ ئهبێ که به کارت بێ
بۆ باری شانت که خهمخوارت بێ
له خهم خواردنا ئهویش یارت بێ
وهک برای پشتی ههر هۆشیارت بێ
ڕۆڵه من داییم نامێنم بۆ تۆ
هۆشت به خۆ بێ، نهبی ڕهنجهرۆ
به هووشهی زۆردار، مهبه دهسخهڕۆ
لهسهر خوو و ڕهوشت پیاوانه بڕۆ
ڕۆڵه من زهمان یارمهتی نهدام
ههلێ ههڵنهکهوت بگهم به مەڕام
داییم گهردن کهچ کڕنۆشی سهلام
لارهمل بهر دهم ئاغا و مام کوێخام
@hunarmand_kurd
خۆزگە دایڪم
هەندێ لە زردەخەنەڪانی ڕۆژگاری مناڵیمی لە پەنای پونگەڪان و نەعناڪانیدا وشڪ بڪردایێتەوە۰۰۰۰۰۰
بۆ دڵتەنگییەڪانی ئەم ڕۆژانەم!!
@hunarmand_kurd
وەکوو دەنگی پێی بارانی، نەرم و نیانی
تۆ لە باڵای پاییز ئەچی، پڕ ئیلهامی
لەگریانی دایکم ئەچی، مێهرەبانی...
•شێرکۆ بێکەس•
@hunarmand_kurd
شەڕ کۆتایی دێ و ڕێبەرەکان دەست ڕادەوەشێنن، پیرەژنێک هەروا چاوەڕێی کوڕە شەهیدەکەی دەکا، کچێک چاوەڕێی خۆشەویستەکەی و منداڵەکان چاوەڕێی باوکە قارەمانەکەیان.
نازانم کێ نیشتمانی فرۆشت، بەڵام دەزانم نرخ و تاوانەکەی کێ دەیدا.
•مەحموود دەرویش•
@hunarmand_kurd
سبەینێ بۆ هیچ کەس زەمانەت نەکراوە،
چ پیر بێ، چ لاو!
ڕەنگە ئەمڕۆ ئاخرین جار بێ، ئەو کەسانە
دەبینی کە وا خۆشت دەوێن.!
هەموو کات ئەوە بڵێ کە دڵت دەیهەوێ و هەستی پێ دەکەی، وە هەرچی بیری لێ
دەکەێوە جێ بە جێی کە!
ئەگەر من دڵێکم بوبایە، ڕق و بێزاریم لە سەر سەهۆڵ دەنووسی و چاوم دەبڕێ لە دەرکەوتنی هەتاو...!
#گابریل_گارسیا_مارکز
@hunarmand_kurd
ھۆ ئەوانەی خۆشم ویستوون!
لەم شەوەوە خۆشم ناوێن
ئێوە شەھوەت بە دەمارتانا ئەگەڕێ
خۆشم ناوێن
خۆشەویستیتان سەگێکە پێم ئەوەڕێ!
•بەکر عەلی•
@hunarmand_kurd
تۆ بەمن بڵێ چۆن بۆنی ڕۆشتووی گوڵێک ئەگەڕێتەوە؟ تا من دووبارە بۆ لای تۆ بگەڕێمەوە...
@hunarmand_kurd