#خولێکی_بێبەرامبەر
#بەهێزترین_خول
مژدەیەكی ناوازە لە فێرگەی زانستەوە بۆ سەرجەم موسڵمانان
خوازیارن شارەزابن لە زانستە شەرعییەكان ؟
خوازیارن لە ماڵەکەی خۆتانەوە بەشێوەی ئۆنڵاین فێری زانستە شەرعییەکان ببن؟
هەرئێستا دەتوانن ناوتۆماربكەن لە خولی دوو ساڵەی زانستە شەرعییەكان لە فێرگەی زانست.
لینكی ناوتۆماركردن: 👇
https://docs.google.com/forms/d/1CIoWTbte0SJcXm0jj9Kf1IpzQ2lRqBUbHEMKhQJzAXY/edit?usp=drivesdk
بۆ هەرپرسیار و پێشنیازێك دەتوانن نامە بنێرن بۆ بۆتی تایبەتی تۆمار لە تێلیگرام: 👇
/channel/Fezanist_tomar_Bot
ئەمەش کەناڵی تایبەت بە خولەکەیە لە تێلیگرام: 👇
/channel/FZ_firstStage/798
ئێوەش بڵاوی بكەنەوە بۆ ئەوەی بەشدار ببن لە خێرێكی نەبڕاوە
ئێستا کاتی گیرابونی دوعایە ...خوایە لەم کاتە پیرۆزەدا
خودایە ئەوەی منداڵی نیە منداڵی سالحی پێ ببەخشی.
خودایە ئەوەی کێشەی هەیە بۆی چارە سەر بکەیت .
خودایە ئەوە قەرزارە دانەوەی قەرزەکەی لەسەر ئاسان بکەیت.
خودایە ئەوەی هاوسەری نیە هاوسەری باشی بەنسیب بکەیت.
خودایە ئەوەی نەخۆشە خۆت شیفای بدەیت.
خودایە بارانی بەڕەحمەتمان زياتر بۆ ببارێنە.
خودایە نامەی کردەوەکانمان بەدەستی ڕاست بدەیتی .
خودایە لەگوناهی ئیمەو مردوەکان خۆشبە.
خودایە لە ئاگری دۆزەخ بمان پاریزە .
خودایە لە عەزابی قەبر بمان پارێزە .
خودایە بەکردەوەی خۆمانمان لەگەل نەکەی بەرەحمی خۆت رەحمان پێبکەیت
ئیلاهـی بیکەی بە خاتری گەورەی خۆت
هەر كەسێ ئاواتێكی هەیە بۆی بێنە دی
هەر كەسێ ئاژاوە لە ماڵیدا هەیە خودایە هيمنی بكەیتە ماڵی
هەر كەسێ گوناحێكی كردووە لێی خۆش ببە
هەر كەسێ ئێستا دووعا دەكات لێی قبوڵ بكە
هەر كەسێ به ديني ئيسلام شاد نه بووه خودايه بيهێنيته سەر رێي راستى ئيسلام.خودایە سوجدەیەک لەماڵە پیرۆزەکەت
بەقسمەت من و هەموو ئەوانەی بکەیت
کەدەڵین امین ...خوای گەورە ئەوەی بارێکی قورسی لەسەردڵە و دڵتەنگی کردووە یارب بۆی لابەرە و دەرووی خێری لێبکەرەوە
آمین
اللهم امین
به شداربه ئەگەر به 1000 ديناريش بيت 🌹
( خێرێکی نەبڕاوەیە ) ئەم کتێبانەمان پێویستە بۆ
وانە وتنەوە و مزگەوت
📖 600 قورئان--📚 600 دانە جزء عمَّ--📒
لەگەڵ 600 دانە پەروەردەی منداڵی موسڵمان
بەشداربە ئەگەر بەبڕێکی کەمیش بێت
خێرێکی گەورەو نەبڕاوە....صدقە جارية 🕋
بۆ ناردنی یارمەتیەکانتان یان باڵانس
07501318979 Fast Pay فاستپەی
07501318979 korek 📞
07704417740 Asia 📞
بە بڵاوکردنەوەی پۆستەکەش بەشداربە لەم خێرە
زانیاری زیاتر نامە بنێرن بۆ
https://www.facebook.com/profile.php?id=100063938911312&mibextid=ZbWKwL
خوێندنەوەکەت ڕاست بکەرەوە - سورة الاخلاص ( ڕوونکردنەوەی ھەڵە ئاشکراو دیارەکان ) - قۆناغی یەکەم
https://youtu.be/jgzs_hGhv7U
" الدَّالُّ عَلَى الْخَيْرِ كَفَاعِلِهِ "
.
ئەو کەسەی ڕێنمونی خەڵکی دەکات بۆ چاکە
وەکو ئەوە وایە کە خۆی کردبێتی
.
ئێوەی بەڕێزیش ئەتوانن بەشدار بن لەو خێرە نەبڕاوەیەدا
بە بڵاوکردنەوە و ناردنی بۆ کەسانی تر ..
(قُلِ اللَّهُ يُنَجِّيكُم مِّنْهَا وَمِن كُلِّ كَرْبٍ) (٦٤)الأنعام
ئەی محمد (ﷺ) پێیان بڵێ: خودا لهو تاریکیانه و له
ههموو کۆسپێک ڕزگارتان دەکات.
گەورەیی سورەتی الکهف
🌴قال النبي ﷺ🌴
((من قرأ سورة الكهف في يوم الجمعة
أضاء له من النور ما بين الجمعتين))
قال المحدث الألباني : صحيح
📚صحيح الجامع - 6470
📚صحيح الترغيب -738
واتە : ھەرکەسێك سورەتی الکھف بخوێنێ لەڕۆژی جمعەدا ئەبێتە نورێك بۆی لە نێوان ھەردوو جمعەکەدا .
لبیك اللهم لبیك لبیك لاشریك لك لبیك ...
نیعمەتەکانی خوا بەسەرمانەوە ناژمێرێت
لەوانە بونی ئەم رۆژە پیرۆزەیە، تەسەورکە بەڕۆژوی تەنها چەن سەعاتێکی ئەم ڕۆژە گوناهی ساڵی پارو داهاتوت ئەسڕێتەوە!
ئەمە چ بەخششێکە یا اکرم الاکرمین!
لەدوای لار بونەوەی تیشکی خۆر واتە پێش عسر هەتا بانگی مغرب کاتی مەوعیدمان دەست پێ اکات لەگەڵ ملک الملوک.
چیت پێیە بۆ ئەو مەوعیدە ؟؟
پێوستەدڵی پاک و بێ غەلو غەش و پڕ لە فەقرت پێ بێ، پێوستە بەڕەوروی بڕۆی پڕ بە مانای لبیک ... لبیک واتە هاتم بەدەم لیقاتەوە بە ناخێکی پر تەعزیم و ملکەچی، خۆشەویستی تەنها بۆتۆ خوایە گیان.
انجا ئەم ڕۆژە اللە جل جلالە دێتە ئاسمانی دونیا و زۆر نزیکە لە عبدەکانی بە رەحم و بەزەیی و لێخۆشبون
( خَيْرُ الدُّعَاءِ دُعَاءُ يَوْمِ عَرَفَةَ، وَخَيْرُ مَا قُلْتُ أَنَا وَالنَّبِيُّونَ مِنْ قَبْلِي: لاَ إِلَهَ إِلاَّ اللَّهُ وَحْدَهُ لاَ شَرِيكَ لَهُ، لَهُ الْمُلْكُ وَلَهُ الحَمْدُ وَهُوَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ).
باشترین دوعا دوعای رۆژی عرفەیە
پیغمبەری خوا صلی الله علیه وسلم ئەفرموێت: باشترین دوعایەکیش کردبێتمان من و پێغمبەرانی پێش منیش لەم ڕۆژەیا (لاَ إِلَهَ إِلاَّ اللَّهُ وَحْدَهُ لاَ شَرِيكَ لَهُ، لَهُ الْمُلْكُ وَلَهُ الحَمْدُ وَهُوَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ).
بۆ باشترینە؟!
چونکە کۆدوعایەکە بۆ تەوحید و تەمجید ووەسف و سەنای اللە سبحانە و تعالی.
بیڵێنەوە بەردەوام بن و پاشان دوعاکانتان پێشکەش کەن و یەقینتان هەبێ کە خواگیان بەدەستی بەتاڵ ناتانگەڕێنێتەوە.
داوا بکەن خوا لێتان خۆش بێ داوا بکەن لەو کەسانە بن لای حەوزی کەوسەر ئاو بخۆینەوە داوا بکەن لە نەجاتبوەکانی سەر پردی سراط بن.
داوابکەن بە دیداری اللە شاد بن.
چی ترت ئەوێ داواکە پێشینانمان داواکانیان هەڵئەگرت بۆ ئەم ڕۆژە چونکە ئەیانزانی ڕەد ناکرێتەوە
الحمدلله الحمدلله کێ وەک ئێمەی موسڵمان لە نیعمەتایە!
😍
هەرگیز بێ هیوا مەبن ئەگەر خودا ئەو شتەی دواخست کە ئێوە حەزی پێدەکەن،،!!هەرگیز بە هۆی تاڵی قەدەرەوە ئازار مەچێژن!!..دڵتەنگ مەبن ئەگەر ناچار بوون لە بەرودۆخێک دابژین کە ئازارتان دەدات ...
سەبربگرن ،،پێبکەنن ...خودا بە گەورەیی خۆی دەفەرموێت(إنَ مع العُسرِ يسرا) خودا لە جیهانێکی نادیار کارەکانت بۆ جێبەجێ دەکا ئەگەر بتانزانیایە چۆنە لە خۆشیان دەگریان ،مژدە بێ لێتان کە هەموو کارەکان بە دەست خودان تەنها خۆتان و دڵتان و ئەوەی دەتانەوێت ڕادەستی خودای بکەن،تەواو تەواو متمانەی پێبکەو دڵنیابە لێی.
ئینجا دەبینی سەرەڕای ترسانت لە خودا دڵت پڕ بووە لە خۆشەویستی بۆ خودا
ئەگەر کارو بارەکانت خراپ ڕۆیشت بزانە کە تاقیت دەکاتەوە بەڵام دڵنیابە کە ئەو لە خودی خۆت زۆر میهرەبانترە بۆت!!!
متمانە بوونت بەو سەرکەوتن بەدەست دەهێنیت لەگەڵ ئارامگریەکەت وە دڵخۆشیش دێت لە دوای ناخۆشی ✨😍
خوایە من هەر بە ڕاستی تێناگەم!
ئەوانەی تۆ ناناسن چۆن ژیان ئەکەن؟
کە دڵ تەنگ ئەبن یادی کێ ئەکەن!
کە نەخۆشبن داوای شیفاو رەحمەت لەکێ ئەکەن؟!
کە ئەشکێن و پارچە ئەبن کێ پارچەی شکاویان کۆ ئەکاتەوە!
کە ژیان تەنگیان پێ هەلچنێ فرمێسک قورگیان پر ئەکا
کێ باوەشی پر میهریان بۆ ئەکاتەوە!
سەر دەرناکەم خوایە گیان هەر بەڕاست ئەوان ئەژین!!
خۆزگە جارێ تامی موناجات و دەردەدڵی و نزیکی تۆیان ئەکرد ئەوکات بەراستی ئەیان زانی ژیان چیە؟
دونیاکەت بفرۆشە بەقیامەتت
هەردوکیانت دەست دەکەوێت
بەڵام ئاخیرەتت بەدنیا بفرۆشیت
هەردوکیان لەدەست دەدەیت
(حەسەنی بصرى)
ابن تیمیە بە ڕەحمەت بێت فەرمویەتی :-
(( ھەرکات شەوی جمعە یەکی گرت لەگەڵ یەکێک لە شەوە تاکەکانی دە شەوی کۆتایی مانگی ڕەمەزان ئەوە زۆرترین گومان و ھیوا ھەیە کە ئەو شەوە شەوی لیلة القدر بێت ان شاے اللە)).
❪ إِنَّ رَبِّي لَسَمِيعُ الدُّعَاءِ ❫
" بهڕاستی پهروهردگارم بیسهری دوعا و نزایه "
عائشة رضي الله عنها دەفەرموێت:
ناشرینترین سیفەت لای پێغەمبەر ﷺ
درۆکــردن بــوو .! )
صحيح الجامع ٤٦۱۸
کاتێکی نادیار
ڕۆژێک دەیبینی تورەی خۆیان بەتۆ دەردەکەن ئارام بگرە ئەوەلەبەر خراپی تۆ نیە ئەوەلەبەر ئەوەیە کە دڵنیان تۆسەبریان لەسەردەگری
ڕۆژێک دەبینی بوختانت پێ دەکەن ئەوە لەبەر ئەوەنیە کەتۆ خراپە ت بەرامبەر کردوون ئەمە تەنها لەبەر حەسودیە
زۆرجار دەبینی گاڵتەت پێ دەکەن
زۆر جار دەیانەوێ بەقسەیەکی ڕەق دەتشکێنن
هەرچیان وتو کرد بۆئەوەیانە عەیب ونەقسەکانی خۆیان داپۆشن تۆ مە ڕوخێ تۆ مەوەستە تۆ کۆڵ مەد تۆشایەنی ئەوەی بی بەیتەوە
دواجار هەمیشە خەڵکی دەتوانن لەشتێک بدەن کە خۆی بونی هەیە
بۆیە کە دەیانەوێت لێت بدەن جا لەهەر ڕویەکەوە بێت ئەوە لەبەر ئەوەیە شتێکت تیا دەبینن ئەوان ناتوانن هەیانبێت جا بەرگی جیاواز لەبەر ئەوهەستەیان دەپۆشن هیچ خەم مەخۆ خۆتی ڕاستەقینە لەدەست مەدە
ئەمشەو هەینیە سڵاوتت بیر نەچێت لەسەر نوری جیهان
/channel/evrnajat
«ئافرەتێک لە پێشی پێشەوەی تەکسی دائەنیشێ.. کەچی دواوەی کەسی لێنیە و بەتاڵە.
> خەڵکی خەریکی نوێژکردنن و پیاوێک بە بەردەم مزگەوتەکەدا تێدەپەڕێت و ناچێتە ژوورەوە بۆ ئەوەی نوێژ بکات.
> بە تەنیشت پیاوێکدا تێپەڕیم و سەلامم لێیکرد.. بەڵام وەڵامی سەلامەکەمی نەدایەوە...!
← یەکەمیان: ئافرەتەکە خێزانی سایەق تەکسیەکەیە.
← دووەمیان: پیاوەکە لە مزگەوتێکی تر نوێژی کردووە.
← سێیەمیان: نابیستە و لەمناڵیەوە نابیستێ.
یەکێک لە پیاوچاکان وتی: ئەگەر ڕۆژێک کەسێکم بینی و لە ڕیشیدا مەی دەچۆڕا.. ئەڵێم کە لەوانەیە کەسێک مەی بەسەریدا ڕژاندبێ.
وە ئەگەر پیاوێکم بینی لەسەر چیایێک وەستاوە و ئەڵێ " أَنَا رَبُّكُمُ الْأَعْلَىٰ " واتە: من پەروەردگارى بەرزو بڵندى ئێوەم... دەموت کە خەریکە ئایەتێکی قورئان دەخوێنێ...
سوێند ئەخۆم کە تەنانەت بەندە خۆیشی لای زەحمەتە کە نیەتی خۆی بزانێ لە کارەکانیدا.. ئەی چۆن بڕیار لەسەر نیەتی ئەوانیتر دەدات؟..
هەندێکجار تۆ جگە لە بەشێکی وێنەکە هیچی تر نابینیت بۆیە بە شێوەیێکی ئەرێنی بیر لە بەشەکەی تری بکەوە بۆ ئەوەی زوڵم لە خەڵکی نەکەیت و مافەکانیان پێشێل نەکەیت»
💙🦋
بسم الله الرحمن الرحیم
مژدەیەک لە فێرگەی زانستەوە بۆ فێرخوازانی زانستی شەرعی
*فێرگەی زانست بۆ زانستە شەرعییەکان بۆ جاری دووەم هەڵدەستێت بە کردنەوەی خولی دوو ساڵەی زانستە شەرعییەکان بە شێوەی ئۆنلاین (لەڕێگەی بەرنامەی تێلیگرام)ـەوە
ئەم خولە ماوەی دوو ساڵی خوێندن دەخایەنێت کە دابەشکراوە بەسەر چوار قۆناغدا، هەر قۆناغێک ماوەی 6 مانگ دەخایەنێت.
* لەم خولەدا بەشداربووان هەشت زانستی شەرعی دەخوێنن کە ئەمانەن:
١- العقیدة (بیروباوەڕ)
٢-التفسیر (تەفسیری قورئانی پیرۆز)
٣- الحدیث (فەرموودە)
٤- السیرة النبویة (ژیاننامەی پێغەمبەری خودا -صلى الله علیە وسلم-)
٥- الفقه (زانستی فیقە)
٦- اللغة العربیة (زمانی عەرەبی)
٧- التجوید (جوان خوێندنەوەی قورئان)
٨- التربیة الإسلامیة (پەروەردەی ئیسلامی)
هەموو ئەم زانستانە لەلایەن مامۆستا و شارەزا لە بواری زانستی شەرعی دەوترێنەوە.
١- مامۆستا خلیل أحمد کەلاری (لە قۆناغی دووەمدا وانە دەڵێتەوە)
٢- مامۆستا دارا جبار کەلاری
٣- مامۆستا سەردار جبار محي الدين
٤- مامۆستا إدریس محمود کەلاری
٥- مامۆستا سەروەت کامەران
* کاتی خوێندن
فێرخواز لە هەفتەیەکدا تەنها چوار ڕۆژ وانە دەخوێنێت
لە هەر ڕۆژێکدا دوو وانە دەخوێنرێت (بە پێی خشتەیەک کە دیاری کراوە)
* فێرخوازان لە هەر دوو ڕەگەزی نێر و مێ ئەتوانن بەشداری لەم خولەدا بکەن.
ئەو پەرتوکانەی کە بڕیاردراوە لە ھەر چوار قۆناغدا بخوێندرێت بە شێوەی PDF:
پەرتوکەکانی قۆناغی یەکەم:
/channel/Fergay_Zanst/7
پەرتوکەکانی قۆناغی دووەم:
/channel/Fergay_Zanst/15
پەرتوکەکانی قۆناغی سێیەم:
/channel/Fergay_Zanst/23
پەرتوکەکانی قۆناغی چوارەم:
/channel/Fergay_Zanst/31
ئەم پەرتوکانە بە شێوەیەکی زانستی ورد زانستە شەرعییەکانی خستوەتە ڕوو لە گەڵ باس کردنی بابەتە سەردەمیەکان بە شێوەیەکی ئاسان و ڕون کە بگونجێت لە گەڵ زۆرێک لە ئاستەکان.
* مەرجەکانی وەرگرتنی فێرخواز:
*تەمەنی فێرخواز لە (١٥) ساڵ کەمتر نەبێت و لە (٦٠) ساڵ زیاتر نەبێت.
*خۆتەرخانکردن بۆ خوێندنی ئەم زانستانە لەگەڵ پابەندبوون بە ڕێنماییەکانەوە.
تێبینی: لە کۆتایی ھەر قۆناغێکدا فێرخواز تاقیکردنەوە ئەنجام دەدات و بڕوانامە وەردەگرێت.
* ئەم لینکەی خوارەوە بخوێنەوە کە بەشێک لە وتە و ئەزموونی بەشداربووانی خولی دوو ساڵەی زانستە شەرعییەکان سەبارەت بە خولەکە:
/channel/Fergay_Zanst/194
* بۆ ناو تۆمارکردن تکایە ئەم فۆرمەی خوارەوە بە وردی پڕ بکەرەوە لەڕێگەی ئەم لینکەوە:
https://forms.gle/nm8CwcVoWjN8JTKY8
* إن شاء الله لە 10/6/2023 خولەکە دەست پێ دەکات و تاوەکو ئەوکاتەش ناو تۆمارکردن بەردەوام دەبێت.
* تکایە داخڵی کەناڵی تایبەت بە خولەکەوە ببە لەڕێگەی ئەم لینکەی خوارەوە:
/channel/Fergay_zanst_2
* بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر پەیوەندی بکەن بەم ژمارانەوە:
07714343407
07714343408
یان لەڕێگەی ئەم بۆتەوە لە تەلەگرام ئەتوانن پرسیار بکەن سەبارەت بە چۆنیەتی خۆ تۆمارکاردن و بەشداری کردن لە خولی دوو ساڵەی زانستە شەرعیەکان:
/channel/Fezanist_tomar_Bot
بۆ زیاتر ئاگاداربوون لە کار و چالاکیەکانی فێرگەی زانست ئەتوانن سەردانمان بکە لە کەناڵی فەرمی لە تێلیگرام و پەڕەی فەرمی لە فەیس بووک.
Telegram: /channel/Fergay_Zanst
Facebook: https://www.facebook.com/Fergay.Zanst/
فێرگەی زانست
(موسڵمانی خۆشەویست ھەرکە ئەم بڵاوکراوەیەت پێگەیشت ڕاستەوخۆ بینێرە بۆ کەسانی تر، بالای تۆ ئەم خێرە ڕانەوەستێت).
پێت وایە چیدی خۆشی میوانت نابێت؟
سڵاو ئەزیزم
ئومێدی باشیت بۆ دەخوازم، دەزانم زیزی لەخۆت، ماندووی، هەست بەلاوازی خۆت دەکەیت دوای ئەوەی لەزکر و یادی خوای گەورە دوورکەوتیتەوە، خوای گەورە دەفەرموێت: "وَمَنْ أَعْرَضَ عَن ذِكْرِى فَإِنَّ لَهُۥ مَعِيشَةًۭ ضَنكًۭا وَنَحْشُرُهُۥ يَوْمَ ٱلْقِيَٰمَةِ أَعْمَىٰ"
ههر کهسێ ڕوو وهرگێڕێ له ڕێبازو یادی من ئهوه بێگومان ئهو کهسه گوزهرانێکی سهخت و تهنگی دهبێت،وە له ڕۆژی دواییشدا حهشری دهکهین به کوێری.
گوناهەکان چێژی عیبادەت ناهێڵن لات، واتلێدەکەن هەموو پلیکانەکان ببڕی بۆ گەشتن بەو ئاگرو بڵێسەیەی کە لەکۆتایی پلیکانەکان بونی هەیە بەڵام لەچاوی تۆدا باخێکی دڵگیرە.
ئازیزم هەردوو چاوەکانت لێڵن چونکە هەنگاو هەنگاوی گوناهەکان کاسەی دڵی پڕ ڕەشایی حەرام کردوە، هەر کە گەشتی بە کۆتایی
ئەوکات لەخەوێکی قوڵ بێداردەبیەوەو ئەو شەیتانەی ڕێنوێنی و ڕێبەری دەکردی دەڵێ
"إِنِّى بَرِىٓءٌۭ مِّنكَ إِنِّىٓ أَخَافُ ٱللَّهَ رَبَّ ٱلْعَٰلَمِينَ"
بهڕاستی من بهریم له تۆ بێگومان من له خوای پهروهردگاری جیهانیان دهترسم.
ئەی ئازیزم تا نەخنکاوی لەگێژاوی گوناهــ و سەرپێچی خوای بەبەزەیی بگەڕێوە، بگەڕێوە ئەو ڕێگایەی هەرکەسێک پێیدا ڕۆشتبێت پێش ئەوەی ڕۆح گەشتبێتە گەردنی سەرفرازبووە،ڕێی تۆبەکاران....
ئەوڕێگەیەی کە خوای گەورە بانگت دەکات و دەفەرمووێ "ئەی بەندەکەم ئەگەر بستێک لێم نزیک بیتەوە باڵێک لێت نزیک دەبمەوە، ئەی بەندەکەم ئەگەر وەک منداڵ بە بەرەو ڕووم بێی بەڕاکردن دێم بۆلات"، هەرئەوەندەش نا دەفەرمووێ" تۆ بە ڕاستگۆیی بگەڕێوەو داوای لێخۆشبونم لێبکە من لێت خۆشدەبم وە هەڵەکانیشت بۆ دەگۆڕم بەچاکە"، ئەی خوایە میهرەبانی تۆ چەند زۆرە!
من بێفرمانیم کردوە کەچی تۆ بەخششم پێدەدەی، ئەمە هەر شایەن بە گەورەیی و لوتف و میهرەبانی تۆیە یارەب.
هاوڕێکەم ئایا ئەزانی تەوبەکاران چ چێژو پاداشتێکیان هەیە تکادەکەم بێزارنەبی و ئەم چەند وشەیەشم ببیستی
خوای گەورە وەسفی چەند پێغەمبەرێکی" علیە صلاە وسلام" کردوە بە زۆر تەوبەکار واتە زۆر داوای لێخۆشبونیان کردوە لەسەر کردەوەکانیان
ئەها سەیرکە بەنازدارمان دەفەرموێ :" وَٱذْكُرْ عَبْدَنَا دَاوُۥدَ ذَا ٱلْأَيْدِ ۖ إِنَّهُۥٓ أَوَّابٌ"
"بیری بهندهمان داوودی خاوهن هێز و توانا بکهرهوه بێگومان ئهو ههمیشه گهڕاوه بوو بۆ لای خوا."
جگە لەوە خوای گەورە باسی ئەو باڵندانەش دەکات کە لەگەڵ پێغەمبەرەکەی تەسبیحات و داوای لێخۆشبونیان کردوە.
"وَٱلطَّيْرَ مَحْشُورَةًۭ ۖ كُلٌّۭ لَّهُۥٓ أَوَّابٌۭ"
"وه باڵندهکان که له دهوری ئهو (داوود) کۆدهکرانهوه ههموو(بۆ تهسبیحات) بۆ لای ئهو دهگهڕانهوه تا لهگهڵ داوود یادی خوا بکهن."
"اواب" واتە کەسێک بەردەوام و بێ ماندوویی و بێزاری هەردەم داوای لێخۆشبون و استغفاربکات.
چ سەیرە وانیە!؟ من و تۆ پێمان وابوە هەر خۆمان زوو زوو دەکەوینە هەڵەوەو شەرم دەکەین لە داوای لێخۆشبون، کەچی خوای گەورە بە گەورەییەوە کردویەتیە وەسف بۆ هەڵبژێردراوەکانی و تەنانەت ئەو گیاندارانەش کە یادی خوایان کردوە پلەیان بەرزترەو باسکراون ، ئێستا هەست بە گەورەیی و چێژی داوای لێخۆشبون و یادی خوادەکەیت؟
بێگومان هەست دەکەیت چونکە کاتێ تەوبه دەکەیت و داوای لێخۆشبون وەک لاولاو خۆی لەدڵت دەئاڵێنێ ئیتر شانەکان باری قورسیان دادەنێن و دڵەکان شنەبای بەختەوەری و ئاسودەیی هەڵدەمژن.
بۆ زیاتر چەسپاوبونی دڵت سەیری وەسفی خوای گەورە بکە بۆ پێغەمبەر (سولەیمان و ایوب)
"علیە صلاە وسلام"
"... سُلَيْمَٰنَ ۚ نِعْمَ ٱلْعَبْدُ ۖ إِنَّهُۥٓ أَوَّابٌ"
" ئهو (سولهیمان) بهندهیهکی چاك بوو بێگومان ئهو زۆر ڕوو لهخوا بوو. "
" ۗ إِنَّا وَجَدْنَٰهُ صَابِرًۭا ۚ نِّعْمَ ٱلْعَبْدُ ۖ إِنَّهُۥٓ أَوَّاب "
"بهڕاستی ئێمه ئهو (ئهیوب) مان به خۆگر بینی چ بهندهیهکی چاك بوو بهڕاستی ئهو زۆر گوێڕایهڵ و ڕوو لهخوا بوو."
تۆش هەست بەوخۆشیەدەکەی کە من هەستی پێدەکەم ئەو هەستەی پێم دەڵێت ئەگەر دڵ نەک پڕ لێڵاو و ژەنگاوبێت، نەک وشک و شەقار شەقاربێت، ئەگەر وردو خۆڵەمێشیش بێت یادی خوا بەبەردەوامی و گەڕانەوە بۆلای بە ڕاستگۆیی دەبێتە ئاوێکی سازگاری پاککەرەوە دەبێتەهەورێکی بەباران بۆ بیابانی وشک هەڵاتوو و لەو زەوی و خاکە ئەڵماسی خۆشی و بەختەوەری هەتاهەتایت پێدەبەخشێت ..
خودایە
ئێمە نەزانین تۆ زانا
ئێمە تاوانبار تۆ میهرەبان
ئێمە داواکار تۆ بەخشەری
ئێمە بەندەین تۆ خالقی
خودایە بەگەورەی خۆت لێمان ببورە
لەو گوناحانەمان خۆش ببە کە ئەبێتە هۆی گیرانەبوونی دوعاکانمان
خودایە نزاو دوعای من و ئەو خوشک و برایانە گیرا بکە کە دەڵین ئامین
خودا نزای هەمووان قبوول بفەرمووێت
دوعا خێر بۆ منیش بکەن......
ئەو کەسانەی كه بە نهێنی تاوان ئەکەن !
قال رجل للنبي - ﷺ -:
" يا رسول الله، أوصني.
قال: أوصيك أن تستحي من الله عز وجل، كما تستحي رجلاً صالحاً من قومك ".
واتا: پیاوێك بە پێغەمبەری خوای فەرموو - ﷺ - وەسیەتم بکە.
پێغەمبەری خوا - ﷺ - پێی فەرموو: وەسیەتت ئەکەم بەوەی شەرم لە خوای گەورە بکەی، هەروەك چۆن شەرم لە پیاو چاکێکی قەومەکەت ئەکەی.
[ مكارم الأخلاق لابن أبي الدنيا ].
هەتا ئێستا چوویتە پزیشکی ددان.
سەرەتا دەرزیەکی تیژ و باریک دەکات بەناو پوکەکەدا
پاشان دەست دەکات بە کون کردن و بڕینی پوکەکە.
هەندێک جار لەبەر زۆری ئازار بەدەست توند کورسییەکەی ژێرت ئەگریت. بۆچی یەک زللـە ناکێشی بە بناگوێی دکتۆرەکەدا
لۆ هاوار ناکەیت لەسەریدا؟!
لۆچ ئەو هەموو ئازارە قبوڵ دەکەی؟!
لۆچ هیچ گلەیی و ڕەخنەیەک ناگری ؟
هەتا دەستخۆشیشی لێدەکەی و زۆر سوپاسیشی ئەکەیت. چونکە دەزانی ئەو ئازارە فەلسەفەیەکی هەیە، سەلامەتی بە دواوەیە، حیکمەتی تێدایە. ئەی ناتەوێ خودا بە ئەندازەی پزیشکێکی ددان قبوڵ بکەی؟!!
کارەکانی خوداش بێ حیکمەت نین خێری تێدایە، کاتێك ئازار و ناخۆشیەک دێتە ڕێت، ڕاستەوخۆ گلەیی و گازندە لە خوا مەکە..
سوپاسی بکە، دڵنیابە ئەو ئازار و سەختیە حیکمەتێکی تیایە و خۆشی و سەلامەتی بەدواوەیە💙
فوزەیلی کوڕی عياضـــ -بەڕەحمەت بێت- دەڵێت : ئەگـەر اللە تعالـی بەندەیەکـی خۆشـ بـووێـت غەمی زۆر دەکات وە ئەگەر ڕقی لە بەندەیەکــ بێت دونیای لەسەر فراوان دەکات
📖 سير أعلام النبلاء ٣٣٨/٤
السلام علیكم ورحمة الله وبركاته
داوای دوعای خێرمان زۆۆۆۆۆۆۆر پێویستە بەخێرایی و بەزۆر دوعاکردن
خوشک و برای موسوڵمانم
ڕەحمەتی خوا لەهەوو خوشکو برایەک ئەم نامە دەخوێنتەوەو یەکسەر دوعای خێر بۆ برایەکی موسوڵمان بکەن ، ئێستا وەزعی زۆۆۆۆر زۆۆۆر زۆۆۆر خراپ و لەمەترسیە حالیەن لەژێر عەملیاتە ، ڕەحمەتی خوا لەو موسوڵمانەی ئەم نامەو داوایە هەر ئێستا لەهەموو کەناڵ و پەیج و فەیسبوک بڵاودەکاتەوە،
من شاهێدی بۆ ئەدەم کەوا بەڕاستی دروستی ژیا بۆ خوا ، خزمەتێکی زۆرباش و گەورەی کردوە بۆ سەرخستنی عقیدەو دین و موسوڵمانان ، دووبارە داوادەکەم زۆرترین دوعای بۆ بکەن ،
برای بچوک و خزمەتکارتان
بــــــــــــــــــاوکی عبداللە
ھاتوە لە ( ابن رجب ) ەوە بە ڕەحمەت بێت فەرمویەتی:-
(( ھەرکات شەوی جمعە لەگەڵ شەوێکی تاکی دەشەوی کۆتایی مانگی ڕەمەزان یەکی گرت ئەوە ڕەجا و ھیوای زۆرە ئەو شەوە لیلة القدر بێت زیاتر لە شەوەکانی تر))
ئەگەر ژیانی دونیا ئەوەنە ئاسان بووایە (صبر - ئارامگرتن) ئەو هەموو پاداشتە نەبڕاوەیەی نەئەبوو، " إِنَّمَا يُوَفَّى الصَّابِرُونَ أَجْرَهُم بِغَيْرِ حِسَابٍ" (الزمر : ١٠)
واتە : بهڕاستی تهنها خۆگران و ئارامگران پاداشتیان بێ سنوور و بێ ئهندازهیه.