#بەپەلە #عێراق
هەواڵە تایبەتەکان :کاروانێکی دیکەی گواستنەوەی کەلوپەلی سەربازی ئەمریکا لە پارێزگای دیوانیەی عێراق کرایە ئامانج.
ڕۆژی رابردوو هەروەها دوو تەقینەوە لەسەر رێگای کاروانی گواستنەوەی کەلوپەلی سەربازی ئەمریکا لە بابلی عێراق کرا بوو ئامانج لە گروپی "قاصم الجبارين" بەرپرسیارێتی گرت بوو ئەستۆ.
ئەم گروپە هەروەها ڕۆژی هەینی چوار هێرشی هاوشێوەی ئەنجام دا بوو.
http://hewalitaybet.blogspot.com/2020/12/blog-post_38.html?m=1
ڤیدیۆ | ساتی هێرشی ئەمڕۆی گروپی "قاصم الجبارين" بۆ سەر کاروانێکی گواستنەوەی کەلوپەلی سەربازی ئەمریکا لە عێراق
هەواڵە تایبەتەکان : گروپی "قاصم الجبارين" ڤیدیۆی ساتی هێرشەکەی بۆ سەر کاروانێکی گواستنەوەی کەلوپەلی سەربازی ئەمریکا لە عێراق بڵاو کردەوە.
گروپی "قاصم الجبارين" ئەمڕۆ یەکشەممە لە دوو هێرشی جیا دوو کاروانی گواستنەوەی کەلوپەلی سەربازی ئەمریکا لە عێراق کرد بوو ئامانج.
ئەم گروپە هەروەها لە هەینی رابردوو هێرشی کرد بوو سەر چوار کاروانی گواستنەوەی کەلوپەلی سەربازی ئەمریکا لە عێراق.
http://hewalitaybet.blogspot.com/2020/12/blog-post_67.html?m=1
ڕووداوەکانی فەلەستین، ٢٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠
- سەرچاوەی زایۆنیستی "مکان" راگەیاند : وەفدێکی میسری کەلوپەلەکانی باڵیۆزخانەی میسر لە غەززە، شەوانە بە چەند بارهەڵگرێکەوە بۆ قاهیرە بردوویانە و بیناکەیان چۆڵ کردووە. ئەم وەفدە لە ٦ دیپلۆماتەوە پێک هات بوون کە درەنگانی چوارشەممە لە دەروازەی سنووری رەفەح هاتبوونە کەرتی غەززە.
- دوای هێرشی مووشەکی هێزەکانی بەرخۆدان بۆ سەر "عسقلان" لە فەلەستین کە لە ژێر کۆنترۆڵی رژێمی ئیسرائیل دایە، حەماس فەرمانی بە هێزەکانی کرد بنکە چاودێرییەکانیان لە ناوچە سنوورییەکان چۆڵ بکەن.
- لە هێرشی فڕۆکە جەنگییەکانی رژێمی ئیسرائیل بۆ سەر غەزە، مزگەوتێک و نەخۆشخانەیەک و قوتابخانەیەک و هەروەها بنکەیەکی چاودێری هێزەکانی بەرخۆدان لە ڕۆژهەڵاتی "دیر البلح" کرایە ئامانج.
بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەلەستین حەماس دووپاتکردەوە : هێزەکانی بەرخۆدان هەرگیز لە بەرامبەر بەردەوامی گەمارۆکان و هێرشەکانی دوژمن بێ دەنگ نابێت. ووتەبێژی ئەم بزووتنەوەیە بە ئاماژە بە هێرشی رژێمی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە راگەیاند : دوژمنی زایۆنیستی پێشتر بۆ چەند هێرشێکی فراوان بەرنامەی دارێشت بوو تا هێرش بکاتە سەر ژێرخانەکانی غەززە و خەڵکی ئەم ناوچەی لە ژێر سێبەری بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، زیاتر بخاتە ژێر فشارەوە.
- لە ٢٤ کاتژمێری رابردوو هەزار و ٣٠٦ فەلەستینی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون و ٢١ کەسی دیکە بە هۆی ئەم ڤایرۆسەوە گیانیان لەدەستداوە.
- ووتەبێژی لێژنەی بەرخۆدانی فەلەستین لە هەنگاوێکی سەرسوڕهێنەر بۆ رژێمی زایۆنیستی لە نمایشی سەربازی هەواڵی دایەوە کە بڕیار وایە لە هەفتەی داهاتوو بە شێوەی هاوبەش لەلایەن گروپەکانی بەرخۆدان لە کەرتی غەززە بەڕێوەبچێت. ئەم نمایشە لە چوارچێوەی پەرەپێدان بە هاوکاری و هەماهەنگی هاوبەش لە نێوان گروپەکانی بەرخۆدان و هەوڵەکانیان بۆ زیادکردنی ئامادەیی جەنگیان بە شێوەی هەمیشەیی و بەردەوام جێ بە جێ دەکرێت.
ئاویخای ئەدرعی ووتەبێژی سوپای رژێمی ئیسرائیل لە کاردانەوەی بە تەقینەوە لە سنوری فەلەستینی داگیرکراو لەگەڵ لوبنان راگەیاند کە دەنگی تەقینەوەی بیستراو لە سنووری لوبنان تایبەت بە هەنگاوە سەربازییەکانی سوپای ئەم رژێمە بووە.
- ژووری ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی گروپەکانی بەرخۆدانی فەلەستین لە کەرتی غەززە بە بڵاوکردنەوەی وێنەیەک نووسیان: "بەهێزی ئێمە لە یەکگرتووی ئێمە دایە"
http://hewalitaybet.blogspot.com/2020/12/blog-post_56.html?m=1
فەرماندەی عەسائیبی ئههلی حهق رادەستی حەشدی شەعبی کرا
هەواڵە تایبەتەکان : دوای دیاری کردنی ماوەیەک لەلایەن هێزەکانی عەسائیبی ئههلی حهق بۆ موستەفا کازمی بۆ ئازاد کردنی فەرماندەیەکی ئەو هێزانە و دوای نێوەندگیری هەندێک لە بەرپرسانی عێراقی، فەرماندە دەستگیرکراوەی عەسائیبی ئههلی حهق رادەستی حەشدی شەعبی کرا.
دوای هێرشە مووشەکی هەفتەی رابردوو بۆ سەر باڵوێزخانەی ئەمریکا لە ناوچەی سەوزی بەغدا، یەکێک لە فەرماندەکانی گروپی عەسائیبی ئههلی حهق بە تۆمەتی بەشداری کردن لەو هێرشە و بە فەرمانی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەستگیر کرا بوو. عەسائیبی ئەهلی حەق لەگەڵ رەتکردنەوەی ئەم تۆمەتە شەوی رابردوو وەک ناڕەزایەتی بەم هەنگاوە لە چەندین ناوچەی بەغدا ئامادە بوون.
http://hewalitaybet.blogspot.com/2020/12/blog-post_66.html?m=1
زیاد بوونی گرژییەکان لە بەغدا؛ ٤٨ کاتژمێر بۆ کازمی دیاری کرا
هەواڵە تایبەتەکان : بە پێی ئەو زانیارییانەی کە بڵاوکراوەتەوە یەکێک لە هێزەکانی عهسائیبی ئههلی حهق لە چەند ڕۆژی رابردوو لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی عێراق بە تۆمەتی بەشداری کردن لە هێرشەکەی ڕۆژی یەکشەممە بۆ سەر باڵوێزخانەی ئەمریکا، دەستگیر کراوە و گرژییەکانی ئەمشەوی بەغدا دەگەڕێتەوە بۆ ئەو بابەتە.
"جواد الطلیباوی" یەکێک لە فەرماندەکانی عهسائیبی ئههلی حهق لەم بارەیەوە راگەیاندووە: "بابەتەکە تەواو بووە و ئێمە لەگەڵ هێزە ئەمنییەکانی خۆمان شەڕ ناکەین. چوار رۆژ پێش ئێستا یەکێک لە ئەندامانی عهسائیبی ئههلی حهق بە تۆمەتی جینایی دەستگیر کرا. ڕۆژی رابردوو زانیاریمان پێی گەیشتووە کە دوپاتی دەکاتەوە کە یەکێک لە دەزگا ئەمنییەکان لە پرۆسەی لێکۆڵینەوە دەستێوەردانی کردووە و دەستی کردووە بە فیشار بۆ سەر کەسە دەستگیر کراوە بۆ ئەوەی دان بەوە بنێت کە لە ئاراستە کردنی مووشەک دژ بە باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغداد دەستی هەبووە. هەر بۆیە ئێمە هاتینە ناو بابەتەکە تا هەوڵەکان کە نایاسایی و نادادپەروەرانەیە، رابگیرێت.
ئێمە پاڵپشتی یاسا دەکەین و لە هێزە ئەمنییەکانی خۆمان پشتیوانی دەکەین، بەڵام بەرپرسانی پەیوەندیدار دەبێت لە لێکۆڵینەوەکان، دەستێوەردانی سیاسی لە یاسا نەکەن."
فەرماندەی عهسائیبی ئههلی حهق هەروەها لە تویتێکدا راگەیاند : " هەر هەوڵێک بۆ گەیاندنی زیان بە حەشدی شەعبی، بێ گومان هەوڵێکی ئەمریکییە، بەڵام هەر وەک هەوڵەکانی ئەم دواییە رووبەڕووی شکست دەبێتەوە."
هێزەکانی عهسائیبی ئههلی حهق تۆمەتی بەشداری کردنیان لە هێرشی مووشەکی بۆ سەر باڵوێزخانەی ئەمریکا لە ناوچەی سەوزی بەغدا رەتدەکەنەوە و بۆ ئازاد کردنی ئەندامە دەستگیرکراوەیان ماوەی ٤٨ کاتژمێر بۆ کازمی دیاری کردووە.
بە پێی هەواڵەکان هێزەکانی ئەمریکا لە ترسی هێرشی هێزەکانی بەرەی خۆڕاگری عێراق لە بنکەی ڤیکتۆریا لە حەشارگاکەی ئەو بنکەیە خۆیان حەشار داوە.
ئەوەی ئێستا باسی لێوە دەکرێت لەسەر داوای کازمی لە نوری مالکی و هادی عامری، هەوڵەکانی بۆ هێورکردنەوەی بارودۆخەکە دەدرێت.
http://hewalitaybet.blogspot.com/2020/12/blog-post_26.html?m=1
هێرشی سوپای رژێمی ئیسرائیل بۆ سەر سوریا + ڤیدیۆ + وێنە
هەواڵە تایبەتەکان : هەواڵدەری فەرمی سوریا "سانا" راگەیاند، سوپای رژێمی زایۆنیستی بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی ناوچەی "مصیاف" لە پارێزگای حەما لە رۆژئاوای سوریای کردە ئامانج.
ئەم هەواڵدەرە دوپاتی کردەوە سیستەمی بەرگری ئاسمانی سوریا توانی رووبەڕووی چەندین مووشەک کە ئاراستەی ناوچەی "مصیاف" کران بوون، ببێتەوە.
وەزارەتی بەرگری سوریا هەروەها لەمبارەوە راگەیاند کە هێرشی رژێمی زایۆنیستی بۆ سەر ناوچەی "مصیاف" لە باکوری شاری تەرابلسی لوبنان ئەنجام دراوە.
بە پێی هەواڵەکان ئامانجی ئەم هێرشە ناوەندی لێکۆڵینەوەی زانستی بووە کە پێشتریش لەلایەن ئەو رژێمەوە کرا بوو ئامانج.
http://hewalitaybet.blogspot.com/2020/12/blog-post_44.html?m=1
بۆ یەکەم جار پێکوتەی ئێرانی کۆرۆنا نمایش کرا
پێکوتەی ئێرانی کۆرۆنا کە چەند مانگی رابردوو قوناغی تاقیکردنەوەی لەسەر ئاژەڵی بە سەرکەوتوانە تێپەڕاند بوو لە ئێستادا چووتە قۆناغی تاقی کردنەوە لەسەر مرۆڤ و بۆ یەکەم جار لە تەلەڤیزیۆنی فەرمی ئێران نمایش کرا.
بە پێی زانیارییەکان تا ئێستا نزیکەی ١٠ هەزار کەس لە هاووڵاتیانی ئێران وەک خۆبەخش ناویان نووسیوە بۆ ئەوەی ئەو پێکوتەیە لەسەریان تاقی بکرێتەوە.
/channel/iswnews_ku/3600
ڤیدیۆ | ساتی خستنە خوارەوەی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی هاوپەیمانی سعودیە لە لەلایەن ئەنسارۆڵڵا
ڕۆژی رابردوو هێزەکانی ئەنسارۆڵڵا فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی هاوپەیمانی سعودیە لە جۆری CH_4 لە ئاسمانی پارێزگای "مأرب"ی یەمەن خستە خوارەوە.
ئەم فڕۆکەیە دروست کراوی وڵاتی چینە و هاوشێوەی فڕۆکەی ئەمریکی MQ_9یە کە توانای هەڵگرتنی ٢٥٠ کیلۆگرام بۆمب و ٤٠ کاتژمێر فڕین بە دووری ٥ هەزار کیلۆمەتری هەیە.
ئەمە پێنجەمین فڕۆکەی لە جۆرەیە کە لەلایەن ئەنسارۆڵڵا دەخرێتە خوارەوە.
http://hewalitaybet.blogspot.com/2020/12/blog-post_76.html?m=1
پێکدادان لە سنووری سودان و ئەسیوپیا
هەواڵە تایبەتەکان : سوپای سودان لە ئۆپەراسیۆنێک بە فەرماندەیی "عبدالفتاح البرهان" توانی چەند ناوچەیەک لە سنووری ئەو وڵاتە لەگەڵ ئەسیوپیا کۆنترۆل بکاتەوە.
بە گوێرەی راپۆرتی سەرچاوەکانی سودان، سوپای ئەو وڵاتە دوای شەڕ و پێکدادان لەگەڵ هێزەکانی ئەسیوپیا لە ئەیالەتی "القضارت"، کۆنترۆلی "خور شد" و "قلع لبان"ی گرتە دەست. لەم پێکدادانە ٤ کەس لە هێزەکانی سودان کوژران.
ئەم ناوچانە لە ماوەی ٢٦ ساڵی رابردوو لە ژێر کۆنترۆڵی چەکدارانی سەر بە ئەسیوپیا دا بوون و وەک دەوترێت دوای بەردەوامی ئۆپەراسیۆنی سەربازی سوپای سودان بۆ کۆنترۆل کردنەوەی ئەم ناوچانە، لیژنەیەکی هاوبەش بۆ دیاری کردنی سنووری دوو وڵات لە ڕۆژی رابردوو یەکەم کۆبوونەوەی خۆی لە شاری خارتوم پایتەختی سودان ئەنجام داوە.
http://hewalitaybet.blogspot.com/2020/12/blog-post_22.html?m=1
#بەپەلە #عێراق
چەند خۆلەکێک پێش ئێستا هێرشی مووشەکی کرایە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ناوچەی سەوزی بەغدا.
بە گوێرەی سەرچاوەکان تا ئێستا ١١ مووشەکی کاتیۆشا ئاراستەی ئەو باڵیۆزخانەیە کراوە.
ئەم ڤیدیۆیە تایبەتە بە وەڵامدانەوەی سیستەمی بەرگری ئەمریکا لەو ناوچەیە.
/channel/iswnews_ku/3594
نەخشەی قەرەباغ پێش و پاش ئۆپەراسیۆنی سەربازی ئازەربایجان
لە نەخشەی هاوپێچ بارودۆخی سەربازی تایبەت بە پێش و پاش دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی سوپای ئازەربایجان لە قەرەباغ دیاری کراوە.
سوپای ئازەربایجان نزیکەی ٥٠% لە ناوچەکانی باشوری ناوچەی قەرەباغ لە ماوەی ٣٤ رۆژ لە ٢٧ کانونی یەکەم تا ١٠ تشرینی دووەم کۆنترۆل کردەوە. هەر دوای ئەوە و بە پێی رێککەوتنی ئاشتی لە نێوان ئەو وڵاتە و ئەرمینیا، ناوچەکانی ئاقدام و کلبجر و لاچین لەلایەن ئەرمینیا رادەستی حکومەتی ئازەربایجان کرانەوە. لە ئێستادا کۆنترۆلی نزیکەی ٥٥% لە ناوچەی "خۆبەڕێوەبەری ناگۆرنو-قەرەباغ" لە دەست هێزەکانی ئەرمینیا ماوەتەوە.
بە پێی زانیارییەکانی وەزارەتی بەرگری روسیا لە سەرەتای دەستپێکردنی ئاگربەس لە قەرەباغ تا ئێستا ٤١ هەزار کەس لە دانیشتوانی ئەرمەنی قەرەباغ لە ئەرمینیا بۆ قەرەباغ گەڕاونەتەوە.
هەر بە پێی ئەو زانیارییانە زیاتر لە ١٩٥ دونەم لە ناوچەکانی قەرەباغ و ٨٧ کیلۆمەتر لە ڕێگاوبانەکان لە مین و بۆمبە چێندراوەکان پاک کراونەتەوە. کۆی گشتی ئەو بۆمب و مینە پوچەڵ کراوانە ٧٣٥٠٠ دانە راگەیێندراوە.
سوپای تورکیا ١٣٦ کەس لە هێزەکانی یەکەی پوچەڵکردنەوەی خۆی بۆ ئازەربایجان ناردووە کە لە پوچەڵ کردنەوەی بۆمب و مینە چێندراوەکان هاوکاری سوپای ئەو وڵاتە دەکەن.
http://hewalitaybet.blogspot.com/2020/12/blog-post_19.html?m=1
ڤیدیۆیەک لە مەراسمی نان خواردنی موستەفا کازمی و وەفدی یاوەری لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان لە تورکیا.
/channel/iswnews_ku/3590
ڕووداوەکانی سوریا، ١٧ کانوونی یەکەم + نەخشەی ناوچەکە
- بە گوێرەی ئەو زانیاریانەی کە لەلایەن وەزارەتی بەرگری روسیا بڵاوکراوەتەوە، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوو چەکداران لە سوریا ٣٤ جار ئاگربەسیان لە ئیدلب پێشێل کردووە. ١٦ جار پێشێل کردنی ئاگربەس لە پارێزگای ئیدلب، ٤ جار پێشێل کردنی ئاگربەس لە پارێزگای حەلەب، ١٥ جار پێشێل کردنی ئاگربەس لە پارێزگای لازقیە و ٢ جار لە پارێزگای حەما.
- لە ١٦ کانوونی یەکەم، ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی سوریا و روسیا لە سێیەم رۆژ لە بیابانەکانی سوريا دژ بە تیرۆرستانی داعش بەردەوامە. زۆربەی ئەم پێکدادانە لە ناوچەکانی "جبل البشری" و بیابانەکانی نێوان دێرەزوور و تدمر بەڕێوەدەچێت. لە ماوەی هەفتەکانی رابردوو جموجۆڵەکان و هێرشەکانی داعش دژ بە هێزەکانی سوپای سوریا لە بیابانی ئەو وڵاتە ڕووی لە زیادبوون کردووە و توانیانە زیان بە سوپای سوریا بگەینن؛ هەر بۆیە ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی سوریا و روسیا بۆ لەناو بردنی داعش لەو ناوچانە دەستی پێ کرا.
پێکدادانەکان لە نێوان هێزەکانی سوریای دیموکرات(SDF) و چەکدارانی سەر بە تورکیا لە ناوچەی عەین عیسا لە باکوری رقە بەردەوامە. ئەم پێکدادانە لە کاتێکدایە کە هەفتەی رابردوو رێکەوتنێک لە نێوان هێزەکانی سوریای دیموکرات و روسیا بۆ دامەزراندنی چەندین بنکەی چاودێری تازە لە دەوروبەری شاری عەین عیسا بۆ مەبەستی ڕێگری کردن لە پێشڕەوییەکانی چەکداران ئەنجام درا بوو؛ سەرەڕای ئەوە هێرشە تۆپخانەیی و زەمینی لە باکوری عەین عیسا بەردەوامە.
- چەندین چەکداری نەناسراو هێرشان کردە سەر نووسینگەی ئەنەکەسە.
- سوپای تورکیا کۆتایی بە ئۆپەراسیۆنی چۆڵ کردنی بنکەی چاودێری "الصرمان" لە ڕۆژهەڵاتی "معره النعمان" هێنا و ئەو بنکەیەی رادەستی هێزەکانی سوپای سوریا کرد. تا ئێستا چەندین بنکەی چاودێری و سەربازی سوپای تورکیا لە ناو خاکی سوریا کە لە گەمارۆی سوپای ئەو وڵاتە دا بوون، چۆڵ کراوە.
- هێزەکانی ئەمریکا دەورییەکی سەربازیان لە باشوری حەسەکە ئەنجام دا.
- پۆلیسی سەربازی روسیا دەورییەکی سەربازی لە درێژایی سنوورەکانی جولان لە باشوری سوریا ئەنجام دا. ئەم دەوریە لە گوندی "حضر" دەست پێ کرا و تا ناوچەی "صیدا الجولان" بەردەوامی هەبوو.
- ٣٩٣ کەس لە ئاوارەکانی سوریا لە دەروازەی سنوری "یابوس" و "تل کلخ" لە لوبنان بۆ سوريا گواسترانەوە. هەفتەی رابردوو هەروەها ٤٥٢ ئاوارەی سوری بۆ ئەو وڵاتە گەڕاونەتەوە. بە پێی ئاماری حکومەتی لوبنان، لە ئێستادا ١ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار ئاوارە سوری لەو وڵاتە دان.
- سوپای سوریا بەشێکی زۆر چەک و تەقەمەنی لە باشوری ئەو وڵاتە دۆزرایەوە. بەشێک لەو چەکانە دروست کراوی ئیسرائیلن.
http://hewalitaybet.blogspot.com/2020/12/blog-post_17.html?m=1
دوایین هەواڵەکان لە بارودۆخی شنگال + نەخشەی ناوچەکە
هەواڵە تایبەتەکان : هێزە ئەمنییەکانی عێراق وەک دەوترێت بارەگاکانی چەکدارانی سەر بە پەکەکە و بنکەی پۆلیس لە سنون و خانەسور لە باکوری ڕۆژئاوای شنگالیان خستە ژێر کۆنترۆڵی خۆیانەوە.
لەگەڵ رێککەوتنی ئەنجام دراو لە ٩ی مانگی تشرینی یەکەمی رابردوو لە نێوان حکومەتی فیدراڵی عێراق و هەرێمی کوردستان لەسەر ناوچەی شنگال بۆ دروست کردنی کارگێریەکی هاوبەش و دورخستنەوەی هێزەکانی سەر بە پەکەکە و پاشەکشە کردنی هێزەکانی حەشدی شەعبی بە دوری ٥ کیلۆمەتر لە ناوچەی شنگال، دوایین هەواڵەکان لەو ناوچەیە بە شێوەی خوارەوەیە.
بە پێی زانیارییەکان لە ناوچەی شنگال، دوای ناردنی دوو لیوای هێزەکانی پۆلیسی فیدرالی عێراق کە لە ٢٥٠٠ کەس پێکهاتبوون بۆ جێگیر بوون لە ناوچە سنوورییەکانی شنگال لەگەڵ سوریا لە ٢٠ی تشرینی یەکەم، هێزە ئەمنییەکانی عێراق بارەگاکانی چەکدارانی سەر بە پەکەکە و بنکەی پۆلیس لە سنون و خانەسور لە باکوری ڕۆژئاوای شنگالیان خستە ژێر کۆنترۆڵی خۆیانەوە و زیاتر لە ٥٠٠ کەس لە ئێزدییەکانی ناوچەکە لەگەڵ جیابوونەوەیان لە پەکەکە بڕیار وایە بچنە ناو ریزەکانی هێزە ئەمنییەکانەوە.
تا ئێستا چەندین جار چوونەوە دەرەوەی چەکدارانی سەر بە پەکەکە لەلایەن سەرچاوە ئەمنییەکانی عێراق ڕاگەیێندراوە، لەگەڵ ئەمەشدا هەواڵەکان باس لەوە دەکەن ئەو چەکدارانە پەنایان بردووە چیای شنگال و بە شێوەی شاراوە تێدا جێگیرن.
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی سەبارەت بەرێککەوتننامەی شنگال لە چەند ڕۆژی رابردوو قسەی کرد و گوتی: "پەکەکە لە شنگال تەنیا جلی گۆڕیوە و بۆ چەند کاتژمێرێک بارەگاکانی چۆڵ کردووە".
مەسرور بارزانی گوتی: "ئێمە چاوەڕوانین کە ئەو رێککەوتننامەیە جێبەجێ بکرێت. بە داخەوە تا ئێستا جێبەجێ نەکراوە، هەندێک جار دەبینین کە قسەی لەسەر دەکرێت، گوایە هەندێک هەنگاوی پێویست نراوە، ئەوەی بینیمان هەندێک لە هێزە عێراقییەکان بەرەو ناوچەکان هاتوون، بەڵام بۆ دەرکردنی ئەو هێزە چەکدارانەی کە لە دەرەوەی هەرێمی کوردستانن یان پەکەکە یان سەربە پەکەکەن، بە هیچ شێوەیەک لە شنگال دەرنەچوون، تەنیا بۆ چەند کاتژمێرێکی دیاریکراو بارەگاکانیان بە جێهێشت دواتر بە جلوبەرگێکی ترەوە گەڕاونەتەوە. لە هەمانکاتیشدا تەنانەت ژمارەی ئەو چەکدارانە لە شنگال زیاد بووە، چونکە ژمارەیەکیان لە سووریاوە هێناوەتەوە لە چەند رۆژی رابردوو. ئێمە چاودێری دۆخەکە دەکەین".
ئەم رێککەوتنە لەکاتێکدا لە نێوان حکومەتی فیدراڵی عێراق و هەرێمی کوردستان بە سەرکەوتنێکی گەورە ناونرا کە بەشێک لە سیاسییەکان و کەسایەتییەکانی عێراقی و بیانی، باس لە هەندێ کێشە و ناشەفافیەت لەو رێککەوتنە دا دەکەن.
http://hewalitaybet.blogspot.com/2020/12/blog-post_15.html?m=1
دوایین نەخشەی قەرەباغ تا ١-١٢-٢٠٢٠
بە پێی زانیارییەکانی وەزارەتی بەرگری روسیا، لە سەرەتای ڕێکەوتی ئاگربەس لە قەرەباغ ٣٧٧٠٧ کەس لە دانیشتوانی ئەرمەنی قەرەباغ لە ئەرمینیا بۆ قەرەباغ گەڕاونەتەوە.
http://hewalitaybet.blogspot.com/2020/12/blog-post_14.html?m=1
تیرۆری ڕێبەرانی بەرخۆدان ئامانجی هاوبەشی ئەمریکا و ئیسرائیلە / قاسم سولێمانی مووشەکی گەیاندە هێزە فەلەستینیەکان
ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان لەسەر پرسی جیاواز لەوانە کوژرانی قاسم سولێمانی، گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و چەندین بابەتی دیکە لەگەڵ کەناڵی تەلەڤیزیۆنی مەیادین گفتوگۆی کرد.
سەید حەسەن نەسروڵڵا ووتی: هەواڵی وردی لەسەر ئەوەی کە ترامپ یان دوژمنی ئیسرائیلی هەوڵێک ئەنجام دەدەن هەیە، بەڵام هەندێک شرۆڤەکان لەو بارەوە هەیە. هەمووان چاوەڕوانن ببینن ترامپ لە دوایین ڕۆژانی دەسەڵاتەکەی چی دەکات.
ناوبراو زیادی کرد: کاتێک کە دەبیستن کە ئیسرائیلییەکان لە میدیاکان هەرایان ڕێکخستووە، بزانن کە لە پشتییەوە هەوڵگەلێکی ڕاستەقینە بوونی نییە.
سەید حەسەن نەسروڵڵا بە وتنی ئەوەی کە پێکانی رێبەرانی حزبوڵڵا ئامانجی هاوبەشی ئیسرائیل و ئەمریکایە، زیادی کرد: زانیارییەکانی ئێمە باس لەوە دەکەن کە عەرەبستان دەمێکە بە دوای تیرۆر کردنی منەوەیە. عەرەبستان لەم چەند ساڵەی دواییدا خەریکە لە ڕووی ڕق و کینەوە هەڵسوکەوت دەکات نەک، ژیرانە. هەندێک سەرچاوەکان بە منیان وتووە کە محەمەد بێن سەلمان لە یەکەم سەفەری خۆی بۆ واشنتۆن و لە دیداری لەگەڵ ترامپ خوازیاری تیرۆری من بووە. ئەو سەرچاوەگەلە وتوویانە کە عەرەبستان سەرجەم تێچووی داراییەکانی گەش بوونەوەی ئاگری شەڕ دوای تیرۆری منیشی قبووڵ کردووە. ئەمریکییەکانیش داخوازییەکەی سعوودیی بۆ تیرۆری منی قبووڵ کردووە و ئیسرائیلیش بەرپرسی بەڕێوە بردنیەتی.
ئەمینداری گشتی حزبوڵڵا درێژەی دا: ئەمریکا، ئیسرائیل و عەرەبستان لە جەنایەتی تیرۆری سولێمانی و ئەبوو مەهدی موهەندیس هاوبەشن.
کوشتنی ئەو دوو کەسایەتییە گەورە بە پێچەوانەی تیرۆری موغنیە و فەخری زادە ڕاشکاوانە ئەنجام درا. سولێمانی کەسایەتییەکی کاریزماتیک بوو و هێزێکی کاریگەر بوو.
سەید حەسەن نەسەوڵڵا وتی: هێرش بۆ سەر بنکەی سەربازی عەین ئەسەد کاردانەوەیەکی گرنگ بوو کە نیشانی دا چۆن ڕێبەری وڵاتێک لە جیهان زللە لە ئەمریکا دەدات. هێرش بۆ سەر عەین ئەسەد زللەیەکی مێژوویی بوو چونکوو هاوکێشە لە ڕووبەڕوو بوونەوەی ئەمریکییەکان بەجێ هێشتنی کوژراو نییە. واشنتۆن پێی وابوو کە بە کوشتنی ڕێبەرانی بەرخۆدان، بەرەی بەرخۆدانیش کۆتایی دێت لە حاڵێکدا کە ڕاستیی ئەوەیە کە بەرەی بەرخۆدان لە سەر کەسایەتی دانەنراوە.
سزادانی بکوژەکانی سولێمانی و ئەبوو مەهدی موهەندیس ئامانجی هەر کەسێکی بەشەرەفە و ئەوانەی کە فەرمانی ئەو کارەیان دەرکردووە ئەبێ سزا بدرێن.
ناوبراو درێژەی دا: ئەوەی کە هەموو جیهان ئەبێ بزانن ئەوەیەک کە خوێنی ڕێبەرانی بەرخۆدان بە فیڕۆ ناچێت و بکوژەکانی حاجی قاسم و ئەبوو مەهدی موهەندیس ئەبێ درەنگ یان زوو سزا بدرێن.
ناوبراو لە بەشێکی دیکە لە قسەکانیدا وتی: ئێران هێزێکی ناوچەیی گەورە و بەرەی بەرخۆدان لە ناوچەکەیە و بە نوێنەرایەتی لە هیچ یەکە لە هاوپەیمانییەکانییەوە لە ناوچەکە قسە ناکات. ئێران سەبارەت بە دۆسیەی جیاواز کڕین و فرۆشتن ناکات و بە نوێنەرایەتی لە نەتەوەکانی ناوچەکەوە لەگەڵ ئەمریکییەکان دانوستان ناکات.
سەید حەسەن نەسروڵڵا درێژەی دا: کاتێک کە واشنتۆن لەسەر دانیشتن لەسەر مێزی دانوستان لەگەڵ تاران بۆ لێکدانەوەی دۆسیەی عێراق پێداگری دەکرد ئێران لەسەر هەبوونی عێراقییەکان و گشتی بوونی دانوستانەکان جەختی دەکرد.
ناوبراو هەروەها لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ووتی :
- قاسم سولێمانی پەرە بە پەیوەندی لەگەڵ هەموو لایەنەکانی فەلەستینی دایەوە. ئەو هیچ هێڵێکی سووری بۆ پشتیوانی لۆجستیکی لە گروپە فەلەستینیەکان بۆ خۆی دیاری نەکرد بوو.
- رادەست کردنی مووشەکی کۆرنت بە هێزەکانی بەرخۆدان لە غەززە لە هەنگاوەکانی سولێمانی بوو.
- لە دوایین سەفەری ئیسماعیل هەنیە بۆ لوبنان، زیاتر لە جارێک دیدارم لەگەڵی هەبوو، من و بەڕێزی دەربارەی ڕووداوەکانی ناوچەکە لەناویاندا سوريا گفتوگۆمان کردەوە.
- نمایشی سەربازی هاوبەشی گروپەکانی بەرخۆدان لە غەززە هەنگاوێکی زۆر گرنگە و نیشانەی هێز و ترساندنی دوژمنە.
- پێش کوژرانی حاج قاسم من زۆر نیگەرانی بووم و هوشداریم پێ دا بوو.
- ئەبوومەهدی موهەندیس هاوبەشی سەرەکی بەدەستهێنانی دوو سەرکەوتن بوو : سەرکەوتن بەسەر داگیرکەرانی ئەمریکی و ئەوەی دیکەش سەرکەوتن بەسەر داعش.
- ئێران تەنیا بیانوویەک بۆ رژێمە عەرەبییەکانە بۆ ئەوەی رێککەوتنی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ رژێمی زایۆنیستی واژۆ بکەن.
http://hewalitaybet.blogspot.com/2020/12/blog-post_28.html?m=1
#بەپەلە #عێراق
دوو کاروانی گواستنەوەی کەلوپەلی سەربازی ئەمریکا لە لە رێگای نێودەوڵەتی بابل لە عێراق لە دوو هێرشی جیا کرانە ئامانج.
گروپی "قاصم الجبارين" بەرپرسیارێتی ئەم هێرشانەی گرتە ئەستۆ.
ئەمە لە کاتێکدایە لەگەڵ نزیک بوونەوەی ساڵڕۆژی کوژرانی ئەبوومەهدی موهەندیس و قاسم سولێمانی کە ٣ی مانگی ١ی ٢٠٢٠ لەلایەن ئەمریکاوە لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا کرابوون ئامانج، هێرشەکانی هێزەکانی بەرخۆدانی عێراقی دژ بە بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە عێراق زیادی کردووە.
شایانی باسە لە ڕۆژی هەینی گروپی "قاصم الجبارين" ٤ جار کە شوێنە جیاجیاکانی عێراق هێرشی کرد بوو سەر کاروانەکانی گواستنەوەی کەلوپەلی سەربازی ئەمریکا.
بە پێی هەواڵەکان هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق لە حاڵەتی ئامادەباشی تەواو دان و حکومەتی عێراق هێزێکی زۆری بۆ پاراستنی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغداد جێگیر کردووە.
http://hewalitaybet.blogspot.com/2020/12/blog-post_92.html?m=1
ئاماری زیانەکانی ٢ هەزار و ١٠٠ ڕۆژ شەڕی هاوپەیمانی سعودیە دژ بە یەمەن
هەواڵە تایبەتەکان : ناوەندی بەدواداچوون و ئاماری "عین الانسانیة" ئاماری هێرش و تاوانەکانی هاوپەیمانی سعودیە دژ بە یەمەن بە درێژایی ٢١٠٠ ڕۆژ شەڕ بڵاو کردەوە.
ئەم ئامارە بەم شێوەیە خوارەوەیە:
کۆی گشتی کوژراوان و بریندارانی یەمەن بە درێژایی هێرشەکانی هاوپەیمانی سعودیە دژ بە یەمەن ٤٣ هەزار و ٣٩٧ کەسە کە ١٧ هەزار و ٤٢ کەسیان کوژراوەکانن کە لە نێوانیاندا ٢ هەزار و ٣٨٩ ئافرەت و ٣ هەزار و ٨٠٤ منداڵ دەبینرێت. هەروەها ٢٦ هەزار کەس لەو ژمارەیە بریندارەکان پێکدێنێت کە لە نێوانیاندا ٢ هەزار و ٨٠١ ئافرەت و ٤ هەزار و ١٢٨ منداڵ دەبینرێن.
هەروەها بە هۆی هێرشەکانی هاوپەیمانی سعودیە ٩ هەزار و ٥٢٦ دامەزراوە و ژێرخانەکان ڕووخاون یان زیانیان پێ گەیشتووە.
بە پێی ئەم هێرشانە هەروەها ١٥ فڕۆکەخانە و ١٦ بەندەر و ٣٠٤ وێستگە و پێکهێنەری کارەبا و ٥٣٧ تۆڕ و وێستگەی پەیوەندی ڕووخاون یان زیانیان پێ گەیشتووە.
هەروەها ٢ هەزار و ١٨١ کۆگا و تۆڕی گەیاندی ئاو و هەزار و ٩٧٣ دامەزراوەی حکومی و ٤ هەزار و ٤٩٠ پرد ڕووخاون و کراونەتە ئامانج.
ژمارەی دامەزراوە ئابوورییەکان کە رووخێنراون بە ٢٢ هەزار و ٩١٣ گەیشتووە و ٣٩٣ کارگە و ٢٨٩ تانکەری گواستنەوەی سووتەمەنی و ١١ هەزار دامەزراوەی بازرگانی و ٤١١ شوێنی بەخێوکردنی مریشک و ئاژەڵ و ٧ هەزار و ٢٢٩ ئامێری گواستنەوە و ٤٦٣ بەلەم و ٨٩٩ فرۆشگا و ٣٩٢ وێستگەی سووتەمەنی و ٦٧٨ بازاڕ و ٧٩٤ بارهەڵگری خۆراک رووخێنراون یان زیانیان پێ گەیشتووە.
ژمارەی ئەو خانووانە کە تایبەتن بە خەڵکی سڤیلەوە و رووخێنراون یان زیانیان پێ گەیشتووە ٥٦٩ هەزار و ٢٨٣ خانوو دەبێت و ١٧٧ ناوەندی کۆلێژ و هەزار و ٣٩٣ مزگەوت و ٣٦٦ ناوەندی گەشتیاری و ٣٨٩ نەخۆشخانە و ناوەندی تەندروستی بە تەواوی لەلایەن هاوپەیمانی سعودیە رووخێنراون.
ئەم هێرشانە هەروەها زیان بە هەزار و ٩٩ قوتابخانە و ناوەندی فێرکاری و ٧ هەزار و ٥ زەوی کشتوکاڵی و ١٣٣ شوێنی وەرزشی و ٢٤٥ ناوەندی ئاسەواری و ٤٧ ناوەندی میدیا گەیاندووە.
http://hewalitaybet.blogspot.com/2020/12/blog-post_27.html?m=1
بۆردومانی کەرتی غەززە لەلایەن رژێمی ئیسرائیلەوە
هەواڵە تایبەتەکان : شەوی رابردوو فڕۆکە جەنگییەکانی رژێمی ئیسرائیل بە شێوەی فراوان دەستیان کرد بە فڕین لە ئاسمانی کەرتی غەزە و دوای ئەوە چەندین شوێن لە ناوچەی " بیت لاهیا" لە باکوری غەززەیان بۆردومان کردەوە.
سەرچاوە فەلەستینیەکان لەم بارەیەوە رایانگەیاندووە کە لە ئەنجامی بۆردومانەکانی فڕۆکە جەنگییەکانی رژێمی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەزە، زیانێکی زۆر بەر نەخۆشخانەی منداڵانی "الدره" و ناوەندی کەمئەندامان گەیشتووە و منداڵێک و گەنجێکی فەلەستینی بەو هۆیەوە بریندار بوون.
http://hewalitaybet.blogspot.com/2020/12/blog-post_90.html?m=1
#بەپەلە
کەمێک پێش ئێستا دوو مووشەک لە کەرتی غەززە ئاراستەی شاری "عسقلان" لە فەلەستین کە لە ژێر کۆنترۆڵی رژێمی ئیسرائیل دایە، کران.
/channel/iswnews_ku/3603
چەندین هێرش کرایە سەر کاروانەکانی گواستنەوەی کەلوپەلی سەربازی ئەمریکا لە عێراق
هەواڵە تایبەتەکان : لە ماوەی چەند کاتژمێری رابردوو هێزەکانی بەرەی خۆڕاگری عێراق لە چوار هێرشی جیا جیا کاروانەکانی لۆجستیکی هێزەکانی ئەمریکایان کردە ئامانج.
ئەم هێرشانە لە ناوچەکانی سەماوە و ناسریە و دیوانیە و بابل ئەنجام دراوە و گروپی "قاصم الجبارين" بەرپرسیارێتی گرتۆتە ئەستۆ.
کەناڵی عەرەبیە لە هەواڵێکدا راگەیاند، کارمەندانی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ناوچەی سەوزی بەغدا ئەو شوێنەیان بە جێ هێشتووە.
http://hewalitaybet.blogspot.com/2020/12/blog-post_25.html?m=1
گفتوگۆکانی روسیا و تورکیا لەسەر عەین عیسا
هەواڵە تایبەتەکان : بە پێی هەواڵەکان لە ناوچەکە لێژنەیەکی سەربازی روسیا و تورکیا لە گوندی "شرکراک" لە باکوری ڕۆژهەڵاتی عەین عیسا دەربارەی چارەنووسی شاری عەین عیسا کۆبوونەوە.
لەم دیدارەدا لێژنەی تورکیا بە شێوەی ئاشکرا داوای چوونە دەرەوەی هێزەکانی سوریای دیموکرات (SDF) لە شاری عەین عیسایان کردووە و رایانگەیاندووە ئەم بابەتە تەنیا رێگای راگرتنی پێکدادانەکان لە ناوچەی عەین عیسایە. لەگەڵ ئەوەشدا تورکەکان بەڵێنی ئەوەیان بە روسیا داوە کە پێکدادانەکان بە شێوەی کاتی و تا کاتی بڕیاردانی هێزەکانی SDF لەسەر ئەم بابەتە، رابگیرێت.
لە لایەکی دیکەوە بەڵام هێزەکانی سوریای دیموکرات ئامادە بە پاشەکشە کردن لە شاری عەین عیسا نین.
لە ماوەی هەفتەکانی رابردوو گرژی و ئاڵۆزییەکان لە ناوچەی عەین عیسا گەیشتووەتە بەرزترین ئاستی خۆی؛ ئەم پێکدادانە دوای کۆتایی هاتنی ئۆپەراسیۆنی کانی ئاشتی تورکیا لە ڕۆژهەڵاتی ڕووباری فوڕات بێ وێنەیە. گرژییەکان و ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی چەکدارانی سەر بە تورکیا بۆ پێشڕەوی لەم ناوچەیە گەیشتە ڕادەیەک کە لە کۆتایی هێزەکانی سوریای دیموکرات ناچار بوون لە پۆلیسی سەربازی روسیا و هێزەکانی سوپای سوریا بۆ ڕێگری کردن لە پێشڕەوییەکانی چەکدارانی سەر بە تورکیا لە عەین عیسا داوای یارمەتی بکاتەوە.
شایانی باسە هێزەکانی سوپای سوریا و روسیا لە چەندین خاڵ لەسەر رێگای M4 و دەوروبەری شاری عەین عیسا ئامادەییان هەبووە بەڵام کۆنترۆڵی ئەم شارە لە دەست هێزەکانی سوریای دیموکرات داوە.
لە ئێستادا بە هاتنە ناوی پۆلیسی سەربازی روسیا و سوپای سوریا بۆ عەین عیسا و دامەزراندنی چەندین بنکەی سەربازی تازە لەو ناوچەیە، بەشێک لە گرژییەکان کەم بووتەوە.
لە کاتی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر عەفرین هەروەها هێزەکانی سوریای دیموکرات کە لەئێستادا سەرکردایەتی کوردانی سوریای دەکات، بۆ ڕێگری کردن لە هێرشەکان و پێشڕەوییەکانی تورکیا ئامادە بە رادەست کردنی عەفرین بە سوپای سوریا و روسیا نەبوو و ئەم بابەتە بوو بە هۆی ئەوەی نەوەک تەنیا شاری عەفرین بەلکو بەشێکی زۆر لە باکوری ڕۆژئاوای پارێزگای حەلەب لەلایەن تورکیاوە و چەکدارانی داگیر بکرن.
لە ئۆپەراسیۆنی کانی ئاشتی تورکیا لە ڕۆژهەڵاتی ڕووباری فوڕات هەروەها، ئەمریکا بە هاوکاری نەکردنی هێزەکانی سوریای دیموکرات لەبەرامبەر تورکیا، بەشێکی زۆری باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا لەلایەن تورکیا و چەکدارانی داگیر کران کە ئەوە هێزەکانی سوریای دیموکراتی ناچار بە وەرگرتنی هاوکاری لە سوپای سوریا و روسیای کرد.
هەرچەندە درەنگ بڕیاردانی سوریای دیموکرات بۆ وەرگرتنەوەی هاوکاری لە حکومەتی سوریا و روسیا لەو ئۆپەراسیۆنەی تورکیا بوو بە هۆی ئەوەی بەشێکی زۆری ناوچەکانی باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا بکەوێتە ژێر کۆنترۆڵی تورکیا، بەڵام لە کۆتاییدا هۆکارێک بوو بۆ ڕاگرتنی پێشڕەوییەکانی تورکیا لەو ناوچەیە.
http://hewalitaybet.blogspot.com/2020/12/blog-post_95.html?m=1
ژێردەریاییەکی ئیسرائیلی بەرەو ئێران هاتووە
هەواڵە تایبەتەکان : سەرچاوەکانی رژێمی زایۆنیستی لە جوڵەی ژێردەریایەکی ئیسرائیلی بەرەو کەنداوی فارس هەواڵیان دایەوە.
بەرپرسانی هەواڵگری رژێمی ئیسرائیل لە چاوپێکەوتنیان لەگەڵ کەناڵی عیبری "کان" دوپاتیان کردەوە کە ئەم ژێردەریاییە بە ڕەزامەندی وڵاتی میسر لە کەناڵی سویس تێپەڕیوە و بەرەو کەنداوی فارس بەڕێکەوتووە.
/channel/iswnews_ku/3597
خستنە خوارەوەی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی هاوپەیمانی سعودیە لە لەلایەن ئەنسارۆڵڵا
هەواڵە تایبەتەکان : هێزەکانی ئەنسارۆڵڵا فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی هاوپەیمانی سعودیە لە جۆری CH_4 لە ئاسمانی پارێزگای "مأرب"ی یەمەن خستە خوارەوە.
ئەم فڕۆکەیە دروست کراوی وڵاتی چینە و هاوشێوەی فڕۆکەی ئەمریکی MQ_9یە کە توانای هەڵگرتنی ٢٥٠ کیلۆگرام بۆمب و ٤٠ کاتژمێر فڕین بە دووری ٥ هەزار کیلۆمەتری هەیە.
ئەمە پێنجەمین فڕۆکەی لە جۆرەیە کە لەلایەن ئەنسارۆڵڵا دەخرێتە خوارەوە.
http://hewalitaybet.blogspot.com/2020/12/blog-post_21.html?m=1
ئۆپەراسیۆنی چەکدارانی سەر بە تورکیا لە عەین عیسا + نەخشەی ناوچەکە
هەواڵە تایبەتەکان : گروپی "فیلق الأول" یەکێک لە گروپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا لە دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی سەربازی بۆ کۆنترۆل کردنی شاری عەین عیسا لە باکوری پارێزگای رەققە هەواڵی دایەوە.
دوو ڕۆژ پێش ئێستا لە ١٨ی ئەم مانگە چەکدارانی سەر بە تورکیا ئۆپەراسیۆنێکیان دژ بە هێزەکانی سوریای دیموکرات (SDF) لە نزیک شاری عەین عیسا دەست پێ کردەوە و توانیان بچنە ناو گوندەکانی "المشیرفه" و "جهبل" و تینه الجرید". بەڵام لەلایەکی دیکەوە هێزەکانی سوریای دیموکرات لە پاشەکشە کردنی ئەو چەکدارانە لە ناوچەکانی ئاماژە پێ کراوە، هەواڵی دایەوە.
هەر بە هۆی ئەم پێکدادانە بە لایەکی کەمەوە ٢ کەس لە هێزەکانی SDF و ٩ کەس لە چەکدارانی سەر بە تورکیا کوژراون. هەروەها لە بۆردومانەکانی ناوچەی نزیک لە "شرکراک" لە عەین عیسا یەکێک لە هێزەکانی سوپای سووریا کوژرا.
ئۆپەراسیۆنی سەربازی تورکیا و چەکدارانی لە کاتێکدا لە ناوچەی عەین عیسا دەسپێکراوە کە پۆلیسی سەربازی روسیا و هێزەکانی سوپای سوریا لەگەڵ هێزەکانی سوریای دیموکرات (SDF) لە ناوچەی عەین عیسا ئامادەن و بە دامەزراندنی بنکەکانی سەربازی هاوبەشی زیاتر، هەوڵ دەدەن لە پێشڕەوییەکانی ئەو چەکدارانە لەو ناوچەیە ڕێگری بکەن.
http://hewalitaybet.blogspot.com/2020/12/blog-post_20.html?m=1
هێرشی سایبری گشتگیر بۆ سەر دامەزراوە هەستیارەکانی ئەمریکا
هێرشی سایبری گشتگیر بۆ سەر دامەزراوە هەستیارەکانی ئەمریکا هەڕەشەیەکی سامناکە و بەرپرسانی فیدراڵی ئەمریکا دەربارەی دزەی درێژخایەن بۆ ناو سیستەمەکانی ئەمریکا هۆشداریی دا و ئەوەی بە هەڕەشەیەکی سامناک وەسف کرد.
ئەمریکا لەمبارەیەوە راگەیاند، دوای هاک بوونی چەندین دامەزراوەی هەستیاری حکومی ئەو وڵاتە لەلایەن وڵاتێکی بیانی، لە حاڵەتی ئامادەباشی دایە.
بە گوێرەی هەواڵەکان لەم هێرشانەدا تا ئێستا سیستەمی دامەزراوەی ئاسایشی ناووکی و کۆمپانیای مایکرۆسۆفت و وەزارەتی دەرەوە و وەزارەتی دارایی و بەڕێوەبەرایەتی میللی زانیاری و هەروەها پێنتاگۆن وەزارەتی بەرگری ئەمریکا هاک کراون و زانیاریەکانیان دزراون.
ئەنجومەنی ئاسایشی ئەمریکا لەبەر هاک بوونی ژێرخانەکانی وەزارەتی دارایی وڵاتەکەی، کۆبوونەوەیەک ساز کرد.
جان ئالیوت ووتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی ئەمریکا لە کاردانەوەی بەرامبەر بەم هێرشە سایبرییانە راگەیاند، ئەنجومەنی ئاسایش لە هەواڵەکانی دزرانی ڕاپۆرتە هەستیارەکانی وەزارەتی دارایی ئاگادار کراوەتەوە و رێکارەکانی پێویست لەم بارەیەوە دەگرێتە بەر.
ئەمە لەکاتێکدایە کە ڕۆژنامەی هائارتزی ئیسرائیلی چوارشەممەی رابردوو لە هەواڵێکدا راگەیاند : هاکەرە ئێرانییەکان لە هێرشێکی سایبری لە ماوەی یەک مانگی رابردوو ٨٠ کۆمپانیای ئیسرائیلیان هاک کردووە و هێرشە سایبرییەکە بەردەوامە.
http://hewalitaybet.blogspot.com/2020/12/blog-post_0.html
٨٠ کۆمپانیای ئیسرائیلی لەلایەن ئێرانیەکانەوە هاک کراون
هەواڵەکان تایبەتەکان : ڕۆژنامەی هائارتزی ئیسرائیلی ڕۆژی رابردوو ١٦-١٢-٢٠٢٠ لە هەواڵێکدا راگەیاند : هاکەرە ئێرانییەکان لە هێرشێکی سایبری لە ماوەی یەک مانگی رابردوو ٨٠ کۆمپانیای ئیسرائیلیان هاک کردووە و هێرشە سایبرییەکە بەردەوامە.
http://hewalitaybet.blogspot.com/2020/12/blog-post_93.html?m=1
تەقینەوە لە کەشتی نەوت هەڵگری بەریتانیا لە بەندەری جەددە
هەواڵە تایبەتەکان : بەیانی رۆژی رابردوو تەقینەوەیەک لە کەشتی نەوت هەڵگری بەریتانیا لە بەندەری جەددە لە سعودیە ڕووی دا.
کۆمپانیای گواستنەوەی هاونیا راگەیاند، یەکێک لە کەشتیە نەوت هەڵگرەکانی ئەو کۆمپانیایە لە رێگەی شتێکی دەرەکی لەکاتی بەتاڵکردنەوەی نەوتەکەی لە بەندەری جەددەی سعودیە کراوەتە ئامانج کە بووەتە هۆی تەقینەوە.
وەزارەتی ووزەی سعودیە تەقینەوەکەی پشتڕاست کردەوە و راگەیاند ئەو کەشتیە لەلایەن بەلەمێکی ئینتحاری کراوەتەوە ئامانج.
هەندێک لە سەرچاوەکان ئەو تەقینەوەی کاری ئەنسارۆڵڵای یەمەن دەزانن کە وەک وەڵامدانەوەیەک بە هێرشەکان و گەمارۆکانی سعودیە بۆ سەر یەمەن، هەڕەشە لە سعودیە کرد بوو.
http://hewalitaybet.blogspot.com/2020/12/blog-post_24.html?m=1
چۆڵ کردنی بنکەیەکی دیکەی تورکیا لە سوریا
هەواڵە تایبەتەکان : هێزەکانی سوپای تورکیا کە لە بنکەی چاودێری "الصرمان" لە ڕۆژهەڵاتی شاری "معره النعمان" لە پارێزگای ئیدلبی سوریا جێگیرن، دەستیان کردووە بە چۆڵ کردن و رادەست کردنی ئەو بنکەیە بە هێزەکانی حکومەتی سوریا.
سوپای تورکیا لە پێنجشەممەی رابردوو هەروەها بنکەیەکی سەربازیی لە باشوری رۆژئاوای شاری حەلەب لە باکوری "الرزبە" کە بە تەواوی زال بوو لەسەر رێگای حەلەب-دیمەشق، چۆڵ و رادەستی هێزەکانی حکومەتی سوریای کردەوە.
تا ئێستا بنکە چاودێرییەکانی "مورک و شئرمغار و شیخ عقیل و الراشدین" لەلایەن تورکیاوە چۆڵ کراوە.
سوپای تورکیا لە ئێستادا لە ٨ بنکەی چاودێری و نزیکەی ٥٠ بنکەی سەربازی لە رۆژئاوای حەلەب و ناوچەی ئیدلب بوونیان هەیە.
http://hewalitaybet.blogspot.com/2020/12/blog-post_18.html?m=1
هێرشی تازەی ئازەربایجان بۆ سەر دوایین پێگەکانی ئەرمینیا لە شوشا + نەخشەی ناوچەکە
هەواڵە تایبەتەکان : لە هێرشێکی تازەی هێزەکانی سوپای ئازەربایجان بۆ سەر پێگەکانی هێزەکانی ئەرمینیا لە ناوچەی "کهنه تاغلار" لە قەرەباغ، ئەو ناوچەیە لەلایەن ئازەربایجانەوە کۆنترۆلی کرا.
لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوو هێزەکانی ئازەربایجان هێرشیان کردە سەر پێگەکانی هێزە ئەمنییەکان لە "کهنه تاغلار" و "چایلاقلا" و توانیان گوندی "کهنه تاغلار" کۆنترۆل بکەنەوە. ئەو پێکدادانانە دوای چەند کاتژمێرێک و بە نێوەندگیری رووسیا راگیرا.
بە گوێرەی ئەو زانیاریانەی کە لەلایەن ئازەربایجانەوە بڵاو کراوەتەوە، بە هۆی ئەو پێکدادانانە ٤ سەربازی ئەو وڵاتە کوژراون و ٢ی دیکەش برینداربوون. ئەمە لەکاتێکدایە ٦ کەس لە هێزەکانی ئەرمینیاش بریندار بوون و وەک دەوترێت ٣ کەسیش کوژراون بەڵام هەواڵی کوژرانی ئەو هێزانە لەلایەن ئەرمینیاوە رەتکراوەتەوە.
گرنگی ئەو ناوچەیە بۆ دانیشتوانی ئەرمەنی قەرەباغ لەبەر پەرستگای "کاتارونک"ە کە لە لوتکەی شاخی "دزاپایت" دایە. لە درێژایی پێشڕەویی هێزەکانی ئازەربایجان لە باشوری شوشا و تا کاتی واژۆکردنی رێککەوتن لە نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا لە قەرەباغ، ئەم ناوچانە لە کۆنترۆلی هێزەکانی ئەرمینیا دا بوون و دوای رێککەوتنەکەش ئەرمینییەکان لەو ناوچەیە پاشەکشەیان نەکردەوە.
بارودۆخی پەرستگای "کاتارونک" و ناوچەکانی دەوروبەری و هەروەها هەندێک لە ناوچە سنوورییەکان لە "رایون" و "زنگیلان" یەکێک لە خاڵە نادیارەکانی رێککەوتنی ئاشتی قەرەباغە و لە ناوەڕۆکی رێککەوتنەکە ئاماژەیان پێ نەدراوە و ئەم بابەتە لە ئێستادا بووەتە هۆکاری دروست بوونی کێشە لەو ناوچانە.
لەگەڵ دیار نەبوونی چۆنیەتی بارودۆخی ئەو ناوچانە، لە ئێستادا ئازەربایجان لەگەڵ هەڕەشەکانی لە ئەرمینیا داوا رادەست کردنی دەکات و لەلایەکی دیکەشەوە لە دوایین نەخشەی قەرەباغ کە لەلایەن روسیاوە بڵاو کراوەتەوە؛ گوندی "کهنه تاغلار" و "چایلاقلا" و ناوچەکانی دەوروبەری وەک بەشێک لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ئەرمینیا دیاری کراون.
پێی زانیارییەکانی وەزارەتی بەرگری روسیا، لە سەرەتای ڕێکەوتی ئاگربەس لە قەرەباغ ٣٧٧٠٧ کەس لە دانیشتوانی ئەرمەنی قەرەباغ لە ئەرمینیا بۆ قەرەباغ گەڕاونەتەوە.
http://hewalitaybet.blogspot.com/2020/12/blog-post_14.html?m=1