iswnews_ku | Unsorted

Telegram-канал iswnews_ku - ھەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

192

هەوڵی ئێمە گەیاندنی ئەو ھەواڵانەیە کە لە ھەموو شوێنێک باس ناکرێن. https://kurdish.iswnews.com https://hewalitaybet.blogspot.com https://www.facebook.com/profile.php?id=100077148790 http://www.instagram.com/iswnews_ku http://www.twitter.com/iswnews_ku

Subscribe to a channel

ھەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

ڤیدیۆ | ئێران ڕاهێنانێکی سه‌ربازی گەورە به‌ فڕۆكه‌ بێفڕۆكه‌وانه‌كانی ده‌كات

هەواڵە تایبەتەکان: ئارتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران مانۆڕێکی گەورە بە فرۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی بە ئامادە بوونی فەرماندە باڵاکانی ئەو وڵاتە دەست پێ کردووە.

ئەم مانۆڕە کە دوو ڕۆژە بەردەوامە وەک گەورەترین ڕاهێنانی سەربازی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانی ئارتەشی ئێران ناو دەبرێت کە سەدان فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان لە جۆرەکانی بەرنگاری و بۆمب هاوێژ و هەواڵگری و ئینتحاری و پشکنین و چەندین جۆری تر تێدا بەکار دێت.

http://hewalitaybet.blogspot.com/2021/01/blog-post_6.html?m=1

Читать полностью…

ھەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

ئاماری شەڕی یەمەن لە ساڵی ٢٠٢٠

هەواڵە تایبەتەکان: یەحیا سەریع ووتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن سەر بە ئەنسارۆڵڵا ئامارێک لە وودەکارییەکانی شەڕی یەمەن لە ساڵی ٢٠٢٠ راگەیاند.

ووتەبێژی ئەم هێزانە ووتی: فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانی سعودیە زیاتر لە ٨٨٨٨ جار هێرشی ئاسمانیان بۆ سەر ١٣ پارێزگای یەمەن ئەنجام داوە کە ٤١٠ هێرشە بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان ئەنجام دراوە.
ئەم هێرشانە زیاتر لە ٣٦٢١ جار بۆ سەر پارێزگای "مأرب" و ١٩٨١ جار بۆ سەر پارێزگای "الجوف" و ٧٢٦ جاریش بۆ سەر پارێزگای "صعده" ئەنجام دراون.

زیاتر لە ٩٧٤ ئۆپەراسیۆنی سەربازی لەلایەن هێزەکانی ئەنسارۆڵڵا لە ساڵی ٢٠٢٠ ئەنجام دراوە کە بەرچاوترینیان ئۆپەراسیۆنەکانی "فأمکن منهم" و "بنیان المرصوص" و ئازاد کردنی ناوچەی" قیفە" بووە.

زیاتر لە ١٥ هەزار و ٣٦٦ کەس لە هێزەکانی هاوپەیمانی سعودیە لە ساڵی ٢٠٢٠ کوژراو و بریندار بوون کە ٦٤٦٧ کەس کوژراوان و ٨٨٩٩ کەس برینداران پێک دێنن.

هێزە مووشەکیانەی ئەنسارۆڵڵا لە دەیان ئۆپەراسیۆنیان دژ بە هاوپەیمانی سعودیە زیاتر لە ٢٥٣ مووشەکی بالیستیکی و جۆرەکانی دیکەی بەکارهێناوە و ١٧٨ لەو مووشەکانە پێگەکان و بنکەکانی هاوپەیمانی سعودیە لە یەمەن و ٧٥ مووشەکیش بۆ قولایی خاکی سعودیە هاوێژراون.
زیاتر لە ٢٠ مووشەکی بەدرp و ٣٠ مووشەکی بەدر١ و ٧ مووشەکی قودس و ٦ مووشەکی زوولفەقار و ١٢ مووشەک لە جۆرەکانی دیکە بۆ قولایی خاکی سعودیە هاوێژراون.

زیاتر لە ٥٦١٣ ئۆپەراسیۆنی هێرشبەرانە و زانیاری بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان لەلایەن ئەنسارۆڵڵاوە لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٠ ئەنجام دراوە.
٦٧ فڕۆکە جەنگی و بێ فڕۆکەوانی جەنگی و سیخۆری تایبەت بە هاوپەیمانی سعودیە لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٠ تێکشکێنراون کە فڕۆکەیەکی جەنگی تورنادو و دوو فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی CH4 لە نێوانیاندا بوون.
یەکەی دژە زرێپۆش زیاتر لە ٦٧٨ ئۆپەراسیۆن لەم ساڵەدا ئەنجامی داوە کە بووەتە هۆی کردنە ئامانجی ١٠٠ ئۆتۆمبێلی سەربازی.
یەکەی تۆپخانەیی ئەنسارۆڵڵا زیاتر لە ١٣٨٨١ ئۆپەراسیۆنی دژ بە هاوپەیمانی سعودیە ئەنجام داوە و هەروەها ١٥٤٨١ ئۆپەراسیۆن لەلایەن قەناس بەدەستەکانی ئەنسارۆڵڵا لە میحوەرەکانی سنوری و ناوخۆ ئەنجام دراوە.

http://hewalitaybet.blogspot.com/2021/01/blog-post_13.html?m=1

Читать полностью…

ھەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

#بەپەلە #عێراق

هەواڵە تایبەتەکان: بە گوێرەی هەواڵەکان چەند خولەکێک پێش ئێستا کاروانێکی لۆجستیکی هێزەکانی ئەمریکا لە "دجيل"ی پارێزگای سەڵاحەدین لە عێراق کرایە ئامانج.
گروپی "قاصم الجبارين" بەرپرسیارێتی ئەم هێرشەی گرتۆتە ئەستۆ.
http://hewalitaybet.blogspot.com/2021/01/blog-post_68.html?m=1

Читать полностью…

ھەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

ڕووداوەکانی فەلەستین، ٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١

- بە ووتەی رۆژنامەی عبری زمانی "Yedioth Ahronoth"، لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان دەریدەخات، لە گەورەترین دزی لە سوپای رژێمی زایۆنیستی ٩٣ هەزار فیشەکی ٥.٥٦ میلیمەتری هەفتەی رابردوو لە کۆگای یەکێک لە بنکە فێرکارییەکانی سوپای ئەو رژێمە لە نزیک شارۆچکەی "تسئیلیم" لە باشوری ناوچەکانی ژێر کۆنترۆلی ئەو رژێمە لە فەلەستین دزراوە کە لە مێژووی ئەو سوپایە بە گەورەترین دزی دادەنرێت. ئەمە لەکاتێکدایە تا ئێستا دەیان چەک و کەلوپەلی سەربازی دیکەش هەروەها لەم بنکەیە و چەندین بنکەی دیکە دیار نەماون.

- سەرۆک وەزیرانی رژێمی زایۆنیستی دوپاتی کردەوە کە چەندین سەفەری شاراوە بۆ هەندێک لە وڵاتانی ئیسلامی و عەرەبی هەبووە. هەواڵدەری عبری زمانی "وای نت" راگەیاند بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ لە کۆبوونەوەی حیزبی لیکود ئەوەی راگەیاندووە بەڵام ناوی ئەو وڵاتانەی ئاشکرا نەکردووە.

- لە گرژییەکانی نێوان زایۆنییەکان لەگەڵ پۆلیسی رژێمی زایۆنیستی لە قودس، ٧ پۆلیسی ئەو رژێمە بریندار بوون.

- لە ساڵی رابردوو ٤٨ فەلەستینی کە لە نێوانیاندا ٨ منداڵ و ٢ ئافرەت دەبینرێت لەلایەن هێزەکانی رژێمی زایۆنیستی کوژراون.

- لێژنەیەک لە بزووتنەوەی ئیسلامی فەلەستین حەماس بە سەرۆکایەتی ئوسامە حەمدان لە بەرپرسانی باڵا و دکتۆر خالد قدومی نوێنەری ئەو بزووتنەوەیە لە ئێران، لەسەر مەزاری قاسم سولێمانی ئامادە بوون.

- بەرپرسانی گروپە فەلەستینیەکان لە کۆبوونەوەیەکدا لە کەرتی غەزە بە بۆنەی یەکەمین ساڵیادی کوژرانی قاسم سولێمانی رایانگەیاند، "سولێمانی بەربەستێکی توند لە بەرامبەر پیلانەکانی ئەمریکا و زایۆنیستی دامەزراند کە ڕێگاکەی تا ئازادی فەلەستین بەردەوام دەبێت".

- ژمارەی فەلەستینیە دەسبەسەر کراوەکانی ناو زیندانەکانی رژێمی زایۆنیستی کە تووشی کۆرۆنا بوون، بۆ ١٦٥ کەس بەرز بوویەوە.

- یەکێتی زانایانی موسڵمانی جیهان، ئابڵوقە بۆ سەر رژێمی زایۆنیستی بە ئەرک زانی.

- رۆژنامەیەکی عبری راگەیاند، بەرپرسێکی باڵای ڕێکخراوی زیندانەکانی رژێمی زایۆنیستی بە تۆمەتی دەستدرێژیی سێکسی بۆ سەر پاسەوانە ئافرەتەکانی خۆی، لێپرسینەوەی لەگەڵ دەکرێت.

http://hewalitaybet.blogspot.com/2021/01/blog-post_4.html?m=1

Читать полностью…

ھەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

ڕووداوەکانی یەمەن، ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١

هەواڵە تایبەتەکان: دوایین هەواڵەکان لە بۆردومانەکانی چڕی دوو رۆژی رابردووی حەدیدە و مارب و ئیدانە کردنی تەقینەوەکانی فڕۆکەخانەی عەدەن لەلایەن حکومەتی رزگاری سەر بە ئەنسارۆڵڵا

١- پارێزگای مارب: هێرشی مووشەکی و فڕۆکە بێ فڕۆکەوانی ئەنسارۆڵڵا بۆ سەر پێگەکانی هاوپەیمانی سعودیە لە سەربازگەی "تداوین".

٢- پارێزگای حەدیدە:
- فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانی سعودیە لە ماوەی ٤٨ کاتژمێری رابردوو ٥ جار "الصلیف" و ٢ جار بەندەری حەدیدە و یەک جار ناوچەی "العرج"یان بۆردومان کردەوە.( ئەم بۆردومانانە پێشێل کردنی رێککەوتنی ستۆکهۆڵم پایتەختی سویدە و ئەگەری وەڵامدانەوەی ئەنسارۆڵڵا بەم هێرشانە هەیە).
- بە هۆی هێرشەکانی فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانی سعودیە بۆ سەر" الحوک"، ٣ کەس کوژران و ٧ی دیکە بریندار بوون.
- فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانی سعودیە لە ماوەی ٤٨ کاتژمێری رابردوو ٣٧٤ جار ئاگربەسیان لەم پارێزگایە پێشێل کردووە.

٣- حکومەتی ڕزگاری سەر بە ئەنسارۆڵڵا ئیدانەی هێرشی مووشەکی چەند ڕۆژی رابردوو بۆ سەر فڕۆکەخانەی عەدەنی کرد و بەرپرسیاریەتی ئەم هێرشەی خستە ئەستۆی هاوپەیمانی سعودیە.

http://hewalitaybet.blogspot.com/2021/01/blog-post_59.html?m=1

Читать полностью…

ھەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

ئەمڕۆ مەیدانی تەحریری بەغدا لە ساڵڕۆژی کوژرانی قاسم سولێمانی و ئەبوومەهدی موهەندیس

/channel/iswnews_ku/3633

Читать полностью…

ھەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

کەمێک پێش ئێستا
لە پارێزگای دیکەی عێراق خەڵک بە پاسەوە بۆ خۆپیشاندانی بەیانی ٣-١-٢٠٢٠ یەکەم ساڵڕۆژی کوژرانی قاسم سولێمانی و ئەبوومەهدی موهەندیس بەرەو بەغدا پایتەختی ئەو وڵاتە دێن.
بە پێی هەواڵەکان هاتی ژمارەیەکی زۆری پاس لە پارێزگای دیکەی عێراق بۆ شاری بەغداد، کێشەی ترافیک لە هەندێک لە دەروازەکانی ئەو شارە دروست کردووە.
http://hewalitaybet.blogspot.com/2021/01/blog-post_32.html?m=1

Читать полностью…

ھەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

لە ساڵی ٢٠٢٠ رژێمی ئیسرائیل ٥٠ جار هێرشی کردووەتە سەر سوریا

هەواڵە تایبەتەکان: بە پێی راپۆرتی ساڵانەی سوپای رژێمی زایۆنیستی، لە ساڵی ٢٠٢٠ ئەو رژێمە ٥٠ ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە سوریا ئەنجام داوە.

ئەم هێرشانە کە لە ناوچە جیاجیاکانی سوریا ئەنجام دراوە، لە هێرشی ئاسمانی و تۆپخانەیی پێک دێت کە ٢٣ لەوان بە دیاری کردنی رێکەوتەکانیان لەسەر نەخشە دیاری کراون.

http://hewalitaybet.blogspot.com/2021/01/blog-post_2.html?m=1

Читать полностью…

ھەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

هێرش کرایە سەر دوو کاروانی گواستنەوەی کەلوپەلی سەربازی ئەمریکا

هەواڵە تایبەتەکان: بە گوێرەی زانیاریەکانی سەرچاوەکانی عێراقی، لە چەند کاتژمێری رابردوو دوو کاروانی لۆجستیکی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق کراوەتە ئامانج.

بە پێی ئەو زانیارییانەی کە بڵاوکراوەتەوە، کاروانێکی لۆجستیکی ئەمریکا لە رێگای بەغداد-یوسفیە و کاروانێکی دیکە هەروەها لە نزیک دەروازەی سنووری جریشانی عێراق لەگەڵ وڵاتی کوەیت لە رێگەی بۆمبی چێندراوەوە هێرش کراوەتە سەریان.

http://hewalitaybet.blogspot.com/2020/12/blog-post_75.html?m=1

Читать полностью…

ھەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

ئەنسارۆڵڵا: ئێمە هیچ پەیوەندیمان بە تەقینەوەی عەدەن نیە

هەواڵە تایبەتەکان : سەرچاوەکانی نزیک لە هاوپەیمانی سعودیە ئەنسارۆڵڵا تۆمەتبار دەکەن بە ئەنجام دانی هێرشەکەی فڕۆکەخانەی عەدەن و ئاماژەیان داوە بە هاوێشتنی چەندین مووشەک لە فڕۆکەخانەی تەعەز بەرەو عەدەن و هەروەها فڕینی چەندین فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان تایبەت بە ئەنسارۆڵڵا لە ئاسمانی ئەو فڕۆکەخانەیە.

ئەمە لەکاتێکدایە "محمد البخیتی" لە فەرماندەکانی ئەنسارۆڵڵا لەم بارەیەوە کەمێک پێش ئێستا راگەیاند: ئەنسارۆڵڵا هیچ پەیوەندییەکی بە هێرشەکەی عەدەن نیە و ئەم هێرشە دەرئەنجامی ناکۆکییەکانی نێوان خۆدی بەکرێگیراوانە.

http://hewalitaybet.blogspot.com/2020/12/blog-post_49.html?m=1

Читать полностью…

ھەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

چۆڵ کردنی بنکەی "عندان"ی تورکیا لە سووریا و ئامادەکاری بۆ چۆڵ کردنی بنکەی "العیس"

هەواڵە تایبەتەکان : ئەو هێزانەی سوپای تورکیا کە لە بنکەی چاودێری "جبل عدنان" لە باکوری ڕۆژئاوای حەلەب جێگیرن، ئەو بنکەی چاودێریان چۆڵ کردەوە و رادەستی سوپای سوریا کرا.

شایانی باسە پرۆسەی چۆڵ کردنی بنکەی چاودێری "جبل عندان" نزیکەی ٣٠ ڕۆژ پێش ئێستا دەستی پێ کرا بوو.

تورکیا هەروەها پرۆسەی چۆڵ کردنی بنکەی چاودێری "العیس" لە باشوری شاری حەلەبی دەست پێ کردووە.

تا ئێستا بنکە چاودێرییەکانی "مورک و شئرمغار و شیخ عقیل و الراشدین و الصرمان و عندان" لەلایەن تورکیاوە چۆڵ کراوە.

لە ماوەی هەفتەکانی رابردوو تورکیا دەستی کردووە بە دامەزراندنی بنکەیەکی سەربازی تازە لە گوندی "کدوره" لە باشوری پارێزگای ئیدلب.

سوپای تورکیا لە ئێستادا لە ٦ بنکەی چاودێری و نزیکەی ٥٠ بنکەی سەربازی لە رۆژئاوای حەلەب و ناوچەی ئیدلب بوونیان هەیە.

http://hewalitaybet.blogspot.com/2020/12/blog-post_32.html?m=1

Читать полностью…

ھەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

هێرشی ئاسمانی رژێمی ئیسرائیل بۆ سەر پێگەکانی سوپای سوریا

هەواڵە تایبەتەکان : فڕۆکە جەنگییەکانی رژێمی ئیسرائیل بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێرشیان کردە سەر پێگەکانی سوپای سوریا لە ناوچەی نەبی هابیل لە نزیک دیمەشق پایتەختی ئەو وڵاتە.

لەم هێرشەدا کە کاتژمێر ١:٣٠ بە کاتی سوریا ئەنجام دراوە، سەربازێکی سوپای سوریا کوژرا و ٣ی دیکە بریندار بوون.

http://hewalitaybet.blogspot.com/2020/12/blog-post_30.html?m=1

Читать полностью…

ھەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

#بەپەلە #عێراق

هێرش کرایە سەر دوو کاروانی گواستنەوەی کەلوپەلی سەربازی ئەمریکا لە عێراق

هەواڵە تایبەتەکان: کاروانێکی گواستنەوەی کەلوپەلی سەربازی ئەمریکا لە رێگای دیوانیە و کاروانێکی دیکەش لە ناوچەی سەماوە لە باشوری عێراق بە بۆمبی چێندراو لەلایەن هێزەکانی بەرەی خۆڕاگری عێراق کرانە ئامانج.

لە چوار ڕۆژی رابردوو نزیکەی ٧ جار هێرشی هاوشێوە کراوە سەر کاروانەکانی گواستنەوەی کەلوپەلی سەربازی ئەمریکا لە عێراق.

http://hewalitaybet.blogspot.com/2020/12/blog-post_7.html?m=1

Читать полностью…

ھەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

ڤیدیۆ| نمایشی سەربازی هاوبەشی گروپەکانی بەرخۆدانی فەلەستینی لە غەززە

هەواڵە تایبەتەکان :ژووری ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی گروپەکانی بەرخۆدانی فەلەستین بە بڵاو کردنەوەی ڤیدیۆیەک رایانگەیاند، نمایشی سەربازی "الرکن الشدید" ڕۆژی سێشەممە (ئەمڕۆ)دەست پێ دەکات.

http://hewalitaybet.blogspot.com/2020/12/blog-post_69.html?m=1

Читать полностью…

ھەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

رێککەوتنی تورکیا و روسیا لەسەر عەین عیسا

هەواڵە تایبەتەکان : کاروانێکی سەربازی روسی کە لە ئۆتۆمبێلەکانی زرێپۆش و تەندروستی بە یاوەری هەلیکۆپتەرەکانی میل-٨ و میل-٣٥ پێک هات بوون هاتنە ناو عەین عیسا لە باکوری پارێزگای رەققە.

بە پێی زانیارییەکانی سەرچاوەکانی روسی، تورکیا و روسیا لەسەر هێورکردنەوەی بارودۆخەکە لە عەین عیسا و جێگیر کردنی هێزەکانی پۆلیسی روسیا لەم ناوچەیە گەیشتوونەتە رێککەوتن.
جێگری ناوەندی ئاشتی روسیا لە سوریا راگەیاند، بە پێی رێککەوتن و لە چوارچێوەی ئارام کردنەوەی بارودۆخی عەین عیسا، کاروانێکی سەربازی روسیا بۆ ناوچەکە نێردراوە. ناوبراو داوا هەر دوو لایەنی شەڕەکە کرد بۆ ڕێگری کردن لە خراپتر بوونی بارودۆخی ناوچەکە، شەڕ رابگرن.

راگەیاندنی ئەم رێککەوتنە لەکاتێکدا ئەنجام دەدرێت کە شەوی رابردوو چەکدارانی سەر بە تورکیا جارێکی تر ناوچەکانی "مشیرفه" و "جهبل" یان بۆردومان کردەوە.

سەبارەت بە رادەست کردنی شاری عەین عیسا بە سوپای سوریا و یان روسیا تا ئێستا هیچ هەواڵێک بڵاو نەکراوەتەوە. لە لایەکی دیکەوە ئیبراهیم موستەفا فەرماندەیەکی هێزەکانی سوریای دیموکرات (SDF) لە عەین عیسا، هەر جۆرە هەواڵێک لەسەر رادەست کردنی شاری عەین عیسا بە حکومەتی سوریا رەتکردەوە.

http://hewalitaybet.blogspot.com/2020/12/blog-post_23.html?m=1

Читать полностью…

ھەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

کاروانێکی دیکەی لۆجستیکی ئەمریکا لە عێراق کرایە ئامانج

هەواڵە تایبەتەکان: چەند کاتژمێرێک پێش ئێستا کاروانێکی لۆجستیکی هێزەکانی ئەمریکا لە پارێزگای بابلی عێراق کرایە ئامانج.
گروپێک بە ناوی "كريم درعم" بەرپرسیارێتی ئەم هێرشەی گرتۆتە ئەستۆ.
لە شەوی رابردوو تا ئێستا ئەمە سێیەم هێرشی هاوشێوەیە کە دەکرێتە سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە عێراق.

http://hewalitaybet.blogspot.com/2021/01/blog-post_20.html?m=1

Читать полностью…

ھەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

مانۆڕی سەربازی هێزەکانی ئەمریکا و گروپێکی سەر بە سوپای ئازادی سوریا

هەواڵە تایبەتەکان: چەکدارانی "جیش مغاوير الثورة" بە شێوەی هاوبەش مانۆڕێکی سەربازیان لەگەڵ هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەی "التنف" ئەنجام دا.

ووتەبێژی چەکدارانی "جیش مغاوير الثورة" کە گروپێکی سەر بە تیرۆرستانی سوپای ئازادی سوریایە (جیش الحر) دوای ئەنجام دانی مانۆڕە هاوبەشەکەیان لەگەڵ هێزەکانی ئەمریکا لە بنکەی "التنف" راگەیاند: ڕووبەڕوو بوونەوە لەگەڵ هەڕەشەکانی ئێران بۆ کردنە ئامانجی هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە، هۆکاری زیاتر بوونی مەشقە سەربازییەکانی ئێمەیە.
ووتەبێژی ئەم گروپە هەروەها راگەیاند: مەترسیدارترین دوژمنی ئێمە لە ئێستادا ئێران و چەکدارانی سوری سەر بەو وڵاتەیە و ئێمە ئامادەیی تەواومان هەیە رووبەڕووی ئەگەری هەر هێرشێکی ئێران بۆ سەر ناوچەی "التنف" ببینەوە.

لە ساڵی ٢٠١٦ هێزەکانی ئەمریکا دەستیان گرتە سەر ناوچەی "التنف"ی سوریا کە هاوسنوورە لەگەڵ وڵاتانی عێراق و ئوردن. دەروازەی سنوری "الولید" کە دەروازەیەکی ستراتێژی سوريایە لەسەر رێگای نێودەوڵەتی بەغداد - دیمەشق، دەکەوێتە نزیک ناوچەی "التنف". ئەمریکییەکان ئەو ناوچەیە بۆ هاوکاری کردنی داعش و تێکدانی ئاسایشی ناوچەکانی ڕۆژئاوا و باشوری رۆژئاوای پارێزگای ئەنباری عێراق بەکاردەهێنن.

http://hewalitaybet.blogspot.com/2021/01/blog-post_49.html?m=1

Читать полностью…

ھەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

ئێران دەستی بەسەر کەشتیەکی کوریای باشور دا گرت / کوریای باشور ٧ ملیار دۆلار قەرزاری ئێرانە

هەواڵە تایبەتەکان: بە پێی هەواڵەکان هێزە دەریاییەکانی سوپای پاسدارانی ئێران چەند کاتژمێرێک پێش ئێستا لە کەنداوی فارس دەستیان بەسەر کەشتیەکی کوریای باشور بە ناوی "هانکوک" دا گرتەوە.

ئەوەی ڕاگەیێندراوە ئەم کەشتییە لەلایەن هێزەکانی ئێران بۆ بەندەرەکانی ئەو وڵاتە گواستراوەتەوە.

کەشتی "هانکوک" کە لە عەرەبستانی سعوودی بۆ کوریای باشور بەڕێکەوت بوو، بە ووتەی هێزەکانی ئێران لەبەر پێشێل کردنی یاساکانی ژینگەی دەریایی دەستی بەسەردا گیراوە.

کەشتی هانکوک ٧ هەزار و ٢٠٠ تۆن مادەی "ئیسیل"ی هەبووە.

بە پێی دوایین هەواڵەکان کوریای باشور هەواڵی دەست بەسەر داگرتنی ئەم کەشتییەی پشتڕاست کردووەتەوە و داوا لە ئێران کردووە بە زووترین کات کەشتیەکە ئازاد بکاتەوە.

شایانی باسە کوریای باشور ٧ ملیار دۆلار قەرزاری ئێرانە کە چەندین مانگە ئێران هەوڵی ئەوە دەدات پارەکەی لەو وڵاتە وەربگرێتەوە بەڵام سەرکەوتوو نەبووە.

http://hewalitaybet.blogspot.com/2021/01/blog-post_5.html?m=1

Читать полностью…

ھەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

مەراسیمی یەکەمین ساڵڕۆژی کوژرانی قاسم سولێمانی و ئەبوومەهدی موهەندیس لە سەنعا پایتەختی یەمەن + وێنە

هەواڵە تایبەتەکان: مەراسیمی یەکەمین ساڵیادی کوژرانی قاسم سولێمانی و ئەبوومەهدی موهەندیس بە ئامادەبوونی بەرپرسانی یەمەن و باڵیۆزی ئێران لەو وڵاتە بەڕێوەچوو.

لەم مەراسیمەدا موفتی گەورەی یەمەن "شمس الدین شرف الدین" قاسم سولێمانی و ئەبوومەهدی موهەندیس دامەزرێنەری یەکگرتوویی و چارەنووسی ئومەتی ئیسلامی ناو برد و ڕۆڵی ئەوان لە پوچەڵ کردنەوەی پیلانەکانی دوژمنان لە عێراق و شام و هەروەها لە پاڵپشتی لە فەلەستین بە بەرزی نرخاند.

لەم مەراسیمە هەروەها "عبدالعزیز بن حبتور" سەرۆک وەزیرانی حکومەتی ڕزگاری یەمەن ووتی: «سلێمانی و ئەبوومەهدی موهەندیس ژیانیان بۆ فەلەستین و مزگەوتی ئەقسا تەرخان کرد. بەکرێگیراوان لە ناوچەکە لەگەڵ هەڵوێست و پەیوەندییە شاراوەکانیان لەگەڵ رژێمی زایۆنیستی، ڕێگرێک بۆ بەردەوامی دان بە بەرخۆدان و ئازاد کردنی فەلەستین نابن. ئەم خۆڕاگرییە کە هەیە لە تاران دەستپێدەکات و لە بەغدا تێدەپەرێت و بەردەوامی بە ڕێگای خۆی دەدات تا دیمەشق و بەیروت و غەززە تا دەگاتە سەنعا.»

http://hewalitaybet.blogspot.com/2021/01/blog-post_39.html?m=1

Читать полностью…

ھەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

ڕووداوەکانی سوریا، ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١

هەواڵە تایبەتەکان: بە هۆی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە شاری سەرێ کانی (راس العین) لە باکوری پارێزگای حەسەکە ٥ کەس گیانیان لەدەستدا. شاری سەرێ کانی لە پایزی ٢٠١٩ و دوای هێرشی تورکیا و چەکدارانی سەر بەو وڵاتە، لە ژێر کۆنترۆڵی ئەوان دایە.

- بە گوێرەی زانیاریەکانی ناوەندی ئاشتی روسی لە سوریا، چەکداران ١٦ جار ئاگربەسیان لە ناوچەی ئیدلب پێشێل کردووە کە ٣ جاریان تایبەت بە پارێزگای حەلەب و ٦ جار تایبەت بە پارێزگای لازقیە و ٧ جار تایبەت بە پارێزگای ئێدلب و هەروەها یەک جاریش تایبەت بە پارێزگای حەمایە.

- دوو ئەندامی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە هێرشی چەندین کەسی نەناسراو بۆ سەر ئۆتۆمبێلەکەیان لە نزیک گوندی "الاشیطح" لە پارێزگای دێرەزوور گیانیان لەدەستدا.

- کاروانێکی سەربازی دیکەی تورکیا لەگەڵ کەلوپەلی سەربازی لە ڕێگای دەروازەی سنوری پارێزگای ئیدلب کە لە ژێر کۆنترۆڵی چەکدارانی سەر بە تورکیایە، هاتنە ناو خاکی سوریا. ئەمە لەکاتێکدایە هاتوچۆ کردنی هێز و کەلوپەلی سەربازی تورکیا بۆ ناوچە داگیرکراوەکانی سوریا بۆ ئەو هێزانە بووەتە شتێکی ئاسایی.

- هێزەکانی سوریای دیموکرات لە ئۆپەراسیۆنی ئەمنی لە ناوچەی "القصور" لە ڕۆژهەڵاتی پارێزگای دێرەزوور توانایان ١٤ ئەندامی گروپی تیرۆریستی داعش دەستگیر و ٢ ئەندامی دیکەی ئەو گروپە بکوژن.

- تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە شاری ئەلباب.

- چەکدارانی سەر بە تورکیا پێگەکانی هێزەکانی سوریای دیموکراتیان لە عەین عیسا بۆردومان کردەوە. ئەم بۆردومانە سەرەڕای ئامادەبوونی هێزەکانی روسیا لەو ناوچەیە.

- تیرۆریستانی "حراس الدین" بە ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو هێرشیان کردە سەر بنکەی هێزەکانی روسیا لە باکوری رەقە. ئەم هێرشە ژمارەیەک کوژراو و برینداری لێکەوتەوە بەڵام ژمارەکانیان رانەگەیێنراوە.

http://hewalitaybet.blogspot.com/2021/01/blog-post_88.html?m=1

Читать полностью…

ھەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

ئەنیمەیشنی ئێرانی لەسەر هێرش بردنە سەر بنکەکانی ئەمریکا

ماڵپەڕەکانی نزیک لە وەزارەتی هەواڵگری ئێران ئەم ڤیدیۆیان بڵاو کردووەتەوە کە تێدا هێرش دەکرێتە سەر بنکەیەکی ئەمریکا.
http://hewalitaybet.blogspot.com/2021/01/blog-post_3.html?m=1

Читать полностью…

ھەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

چەند کاتژمێرێک پێش ئێستا
ئامادە کارییەکانی ئەمڕۆ لە مەیدانی تەحریری بەغدا بۆ خۆپیشاندانی بەیانی ٣-١-٢٠٢٠ یەکەم ساڵڕۆژی کوژرانی قاسم سولێمانی و ئەبوومەهدی موهەندیس لەو شارە.

چەندین گروپ و لایەنی سیاسی عێراق داوای ئامادەبوون لە مەیدانی تەحریری بەغدایان لە خەڵکەوە کردووە.
http://hewalitaybet.blogspot.com/2021/01/blog-post_32.html?m=1

Читать полностью…

ھەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

غەزە ٣٠٠ جار لە ساڵی ٢٠٢٠ بۆردومان کراوە

هەواڵەکان تایبەتەکان: بە پێی راپۆرتە سەربازییەکانی سەرچاوەکانی ئیسرائیلی، رژێمی زایۆنیستی لە ساڵی ٢٠٢٠، سێ سەد جار ناوچەکانی کەرتی غەززە بۆردومان کردووە.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتانە، فڕۆکە جەنگییەکانی رژێمی ئیسرائیل ١٤٠٠ جار و فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی ٣٥ جار و هەروەها هەلیکۆپتەرەکانی ئەو رژێمە ٤٠٠ جار لە ساڵی ٢٠٢٠ لە ئاسمانی ئەو ناوچەیە ئۆپەراسیۆنیان ئەنجام داوە.

لە بەشێکی دیکەی ئەم ڕاپۆرتانە هەروەها هاتووە کە سیستەمی بەرگری رژێمی ئیسرائیل لە کۆی گشتی ئەو مووشەکانە کە بەرەو ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵیان هاوێژراون، ٨٠ مووشەکیان تێکشکاندووە.

لە ساڵی ٢٠٢٠ لە کۆی گشتی ١٧٦ مووشەک کە لە کەرتی غەزە بەرەو ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی رژێمی ئیسرائیل هاوێژراوە، ٩٠%یان بەر ناوچەکانی چۆڵ و دوور لە خانووەکان کەوتووە.

http://hewalitaybet.blogspot.com/2021/01/blog-post.html?m=1

Читать полностью…

ھەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

دەسبەسەر کردنی ٤٧٠٠ فەلەستینی لە ساڵی ٢٠٢٠

هەواڵە تایبەتەکان : بە پێی ئەو زانیارییانەی کە لەلایەن ناوەندەکانی مافی فەلەستینی بڵاو کراوەتەوە، هێزەکانی رژێمی ئیسرائیل لەم ساڵدا ٤٧٠٠ فەلەستینیان دەسبەسەر کردووە.
لەم ژمارەیە ٢٦١٢ کەسیان دانیشتووی کەنارەکانی ڕۆژئاوای ڕووباری ئوردن لە فەلەستین (الضفة الغربية) و ٢ هەزاریان دانیشتووی قودس و ٨٨ کەسیان هەروەها لە کەرتی غەززەن.

هەروەها لە کۆی گشتی دەسبەسەر کراوان ٥٥٠ کەسیان منداڵ و ١١٨ کەسیان ئافرەت و ١٤٥ کەسیان نەخۆشن.

لە نێوان دەسبەسەر کراوان ٩ نوێنەری فەلەستینی هەروەها دەبینرێت.

http://hewalitaybet.blogspot.com/2020/12/blog-post_31.html?m=1

Читать полностью…

ھەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

ڤیدیۆ | چەندین تەقینەوە لە فڕۆکەخانەی عەدەن روویدا

هەواڵە تایبەتەکان : هێرش کرایە سەر فڕۆکەخانەی عەدەنی یەمەن لە ساتی هاتنی کابینەی تازەی حکومەتی دەست لەکارکێشاوەی مەنسوور هادی.

لە رۆژانی رابردوو ئەنجومەنی گواستنەوەی باشور و حکومەتی دەست لەکارکێشاوەی مەنسوور هادی بە پێی رێککەوتنی ریاز کە بە گێڕانەوەی رۆڵی عەرەبستان و ئیمارات ئەنجام درا بوو، کابینەیەکی هاوبەشیان پێک هێنا بوو.

http://hewalitaybet.blogspot.com/2020/12/blog-post_39.html?m=1

Читать полностью…

ھەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

ڕووداوەکانی لیبیا، ٣٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠

هەواڵە تایبەتەکان :سوپای تورکیا سیستەمی بەرگری ئاسمانی "هاوک" و راداری سێ دووری لە چەندین ناوچەی باکووری رۆژئاوای لیبیا جێگیر کرد.


- خلوسی ئاکار وەزیری بەرگری تورکیا لە قسەکانی لە نێوان هێزەکانی سوپای تورکیا لە لیبیا ووتی: ئەگەر هێزەکانی حەفتەر هێرش بکەنە سەر هێزەکانی تورکیا لە لیبیا، ئیتر هیچ شوێنێک بۆ هەڵهاتن نابێت و لە هەر شوێنێک بن سوپای تورکیا دەیانکاتە ئامانج.

- دیداری وەفدی سیاسی و سەربازی میسر لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی ویفاق لە تەرابلس بۆ مەبەستی دووبارە دەستپێکردنەوەی پەیوەندییە دیپلۆماسی دوو وڵات.
لەم دیدارەدا کە بۆ یەکەم جار دوای ساڵی ٢٠١٤ تا ئێستا ئەنجام دەدرێت، شەش کەسایەتی لە بەرپرسانی هەواڵگری، وەزیرانی دەرەوە و بەرگری بە سەرۆکایەتی جێگری دەزگای هەواڵگری میسر لەگەڵ چەندین بەرپرسی باڵای ئەنجومەنی سەرۆکایەتی لیبیا و وەزیرانی ناوخۆ و دەرەوە و هەواڵگری حکومەتی ویفاقی لیبیا دیدار و گفتوگۆیان کردەوە.

- دیداری وەزیرانی دەرەوەی تورکیا و روسیا لەسەر بارودۆخی سیاسی لیبیا.
چاووش ئۆغلۆ وەزیری دەرەوەی تورکیا لە کۆتایی ئەم دیدارەدا، ئامادەبوونی وڵاتەکەی لە لیبیا بە یاسایی زانی و راگەیاند گەمارۆکانی ئەمریکا و هەڕەشەکانی حەفتەر لە بڕیارەکانی تورکیا کاریگەریان نابێت.

- لە ئۆپەراسیۆنی ئاڵوگۆڕ کردنی دیلەکانی سوپای لیبیا و هێزەکانی حکومەتی ویفاق لە ناوچەی "الشویرف"، سەربازێکی هێزەکانی حکومەتی ویفاق لەبەرامبەر ٥ کەس لە هێزەکانی سوپای لیبیا سەر بە خەلیفە حەفتەر ئاڵوگۆڕ کران.
رۆژی رابردوو هەروەها لە ئۆپەراسیۆنی ئاڵوگۆڕ کردنی چەندین دیلی دیکە، ١٥ کەس لە هێزەکانی حکومەتی ویفاق لەبەرامبەر ٣٣ کەس لە هێزەکانی سەر بە خەلیفە حەفتەر ئاڵوگۆڕ کران.

- سوپای تورکیا سیستەمی بەرگری ئاسمانی "هاوک" و راداری سێ دووری لە چەندین ناوچەی باکووری رۆژئاوای لیبیا جێگیر کرد.

http://hewalitaybet.blogspot.com/2020/12/blog-post_48.html?m=1

Читать полностью…

ھەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

په‌رده‌ له‌سه‌ر یه‌كه‌مین ڤاكسینی ئێرانی كۆرۆنا به‌ ناوی "كۆڤ ایران به‌ره‌كه‌ت" لادرا

یه‌كه‌مین تاقیكردنه‌وه‌ی ڤاكسینی كۆرۆنا وه‌ك قۆناغی یه‌كه‌می لێكۆڵینه‌وه‌ی كلینیكی كه‌ له‌ لایه‌ن زاناكانی ئێرانه‌وه‌ به‌ ناوی "كۆڤ ایران به‌ره‌كه‌ت" دروست كراوه‌، به‌ ئاماده‌بوونی وه‌زیری ته‌ندروستی و جێگری سه‌رۆك كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ كاروباری زانستی و ته‌كنۆلۆجی له‌سه‌ر خۆبه‌خشه‌كان ئه‌نجام درا.

ئەم تاقیکردنەوەیە لەسەر کچێکی بەرپرس تاقی کرایەوە.

http://hewalitaybet.blogspot.com/2020/12/blog-post_45.html?m=1

Читать полностью…

ھەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

وێنەی قاسم سولێمانی لە کەرتی غەزە

گروپە بەرخۆدانی فەلەستین وێنەی قاسم سولێمانیان لە کەرتی غەزە بە گەورەیی هەڵواسیوە.

لەسەر وێنەکە قسەی ئیسماعیل هەنیە سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس نووسراوە کە دوای کوژرانی قاسم سولێمانی لە تاران پایتەختی ئێران دەربارەی سولێمانی ووت بوو: "شەهیدی فەرماندە سولێمانی کە ژیانی بۆ پاڵپشتی لە بەرخۆدان تەرخانکرد، شەهیدی قودسە"

http://hewalitaybet.blogspot.com/2020/12/blog-post_65.html?m=1

Читать полностью…

ھەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

ڕووداوەکانی فەلەستین, ٢٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠

- گواستنەوەی ٢٠ هەزار جوولەکە بۆ فەلەستین
بە ووتەی کەناڵی ٧ی تەلەڤیزیۆنی رژێمی ئیسرائیل، لەم ساڵدا ٢٠ هەزار جوولەکە کە ٤٠%یان گەنجەکان پێک دێنن لە ٧١ وڵاتەوە گواستراونەتەوە فەلەستین.

- سەرچاوەیەکی ئیسرائیلی هەواڵی دایەوە کۆمپانیاکانی عەرەبستانی لە بوارە جیاوازەکان بە نیازن لە رێگای بەحرەینەوە لە ئیسرائیل کار بکەن. هەر لەم بارەیەوە چەندین کۆبوونەوە لە مەنامە پایتەختی بەحرەین ئەنجام دراوە.

- بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک بە بۆنەی ساڵڕۆژی شەڕی ٢٠٠٨ دوپاتی کردەوە، بەرخۆدان تەنیا هەڵبژاردەی میللەتی فەلەستین بۆ ئازاد کردنی تەواوی فەلەستینە.

- باڵیۆزی پێشووی رژێمی ئیسرائیل لە نەتەوە یەکگرتووەکان ئاشکرایکرد، چەندین ساڵ پێش رێککەوتنی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لە نێوان ئیمارات و ئیسرائیل، سەفەری دوبەی کردووە.

- یواف لیمور شارەزای سەربازی ئیسرائیلی لە یاداشتێک دا بە ڕاگەیاندنی بەشداری دەزگای هەواڵگری ئیسرائیل موساد لە کاری تێکدەرانە دژ بە ئێران کە لە ناویان دا تیرۆری موحسێن فەخری زادە زانای ئێرانی نووسی: ئەم هەنگاوانە بە بێ پاڵپشتی ئەمریکا و حکومەتی ترەمپ نەدەکرا.

- ڕۆژی رابردوو لە تەقەی هێزەکانی رژێمی ئیسرائیل بە گوللەی پلاستیکی بەرەو خەڵکی سڤیل لە نزیک نەخۆشخانەی ڕام اللە، ئافرەتێکی دوو گیان و پەرستارێک بریندار بوون.

- خەڵکی مەراکیش جارێکی دیکە لەسەر ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی وڵاتیان لەگەڵ رژێمی زایۆنیستی گردبوونەوە.

- خۆپیشاندانی زایۆنییەکان لە فەلەستین دژ بە نەتانیاهۆ گەیشتە هەفتەی بیست و حەوتەم کە لەبەر خراپی بژێوی ژیانیان و لاوازبوونی حکومەتی تەلئەبیب بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و هەروەها دۆسیەکانی گەندەڵی نتانیاهۆ داوای دەستلەکارکێشانەوەی حکومەت دەکەن.

http://hewalitaybet.blogspot.com/2020/12/blog-post_83.html?m=1

Читать полностью…

ھەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

تورکیا بنکەیەکی دیکەی لە سوریا چۆڵ دەکات

هەواڵە تایبەتەکان :هێزەکانی سوپای تورکیا کە لە بنکەی چاودێری "تل الطوقان" لە ڕۆژهەڵاتی شاری "سراقب" لە ڕۆژهەڵاتی پارێزگای ئیدلب جێگیرن، ئۆپەراسیۆنی چۆڵ کردنی ئەم بنکەی چاودێریان دەست پێ کردووە.

تورکیا لە چەند ڕۆژی رابردوو هەروەها بنکەی چاودێری "الصرمان"ی لەو ناوچەیە چۆڵ کرد بوو.

تا ئێستا بنکە چاودێرییەکانی "مورک و شئرمغار و شیخ عقیل و الراشدین و الصرمان" لەلایەن تورکیاوە چۆڵ کراوە.

سوپای تورکیا لە ئێستادا لە ٧ بنکەی چاودێری و نزیکەی ٥٠ بنکەی سەربازی لە رۆژئاوای حەلەب و ناوچەی ئیدلب بوونیان هەیە.

http://hewalitaybet.blogspot.com/2020/12/blog-post_8.html?m=1

Читать полностью…
Subscribe to a channel