#بەپەلە
هێرشی هێزەکانی ئەنسارۆڵڵا بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بۆ سەر پێگەکانی هاوپەیمانی سعودیە لە قولایی خاکی سعودیە
هاوپەیمانی سعودیە رایگەیاند توانیویەتی ٣ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ئەنسارۆڵڵا لەم هێرشەدا تێکبشکێنێت.
http://hewalitaybet.blogspot.com/2021/01/blog-post_15.html?m=1
زیان گەیاندن بە زەوییە کشتوکاڵییەکانی فەلەستینیەکان لەلایەن رژێمی ئیسرائیلەوە + ڤیدیۆ
هەواڵە تایبەتەکان: بە هۆی هێرشی سەربازانی رژێمی زایۆنیستی بۆ سەر زەوییە کشتوکاڵییەکانی فەلەستینیەکان لە کەرتی غەزە و بەکارهێنانی گوللەی دووکەڵاوی، بۆ چەند کاتژمێرێک شەڕ لە نێوان هەر دوو لایەن دروست بوو.
بە پێی هەواڵەکان بولدۆزەرەکانی رژێمی زایۆنیستی بە بەزاندنی سنوور هەستان بە زیان گەیاندن بە زەوییە کشتوکاڵییەکانی فەلەستینیەکان لە ڕۆژهەڵاتی خان یونس کە فەلەستینیەکان وەک وەڵامدانەوەیەک بەرەو ئەو بولدۆزەرانە تەقەیان کردەوە.
کەناڵی ١٢ی ئەو رژێمە هەواڵی تەقە کردنی فەلەستینیەکانی پشت ڕاست کردوتەوە.
لە ساڵی رابردوو ٧٢٩ خانووی فەلەستینیەکان لەلایەن ئەو رژێمەوە رووخێنراون کە ١٠٠٦ فەلەستینی کە لە نێوانیاندا ٥١٩ منداڵ هەیە، ئاوارە بوون.
http://hewalitaybet.blogspot.com/2021/01/blog-post_14.html?m=1
بەو گرێبەستە سەربازییانەی ئەمریکا و ئەوروپا لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی دەتوانین بزانین کە بۆ دەبێت شەڕی یەمەن بەردەوامی هەبێت و بۆ دەبێت ئەنسارۆڵڵا لەلایەن ئەمریکاوە بخرێتە لیستی تیرۆرەوە.
زیاد کردنی ناوی بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن لە لیستی تیرۆر لەلایەن ئەمریکاوە ئەویش دوای چەندین ساڵ لە دەستێوەردانی و تاوانەکانی سعودیە بەرامبەر بە خەڵکی یەمەن و بۆردومانی ڕۆژانە و کوژرانی خەڵکی ئەو وڵاتە و بەردەوامی دابین کردنی پێداویستییە سەربازییەکانی سعودیە لەلایەن ئەمریکا و وڵاتانی ئەوروپا، درۆی دیمۆکراسی لەلایەن ئەو وڵاتانەوە ئاشکرا دەکات.
http://hewalitaybet.blogspot.com/2021/01/blog-post_21.html?m=1
ڤیدیۆ | هێرشی فڕۆکە جەنگییەکانی رژێمی ئیسرائیل بۆ سەر سوریا
هەواڵە تایبەتەکان: درەنگانی شەوی رابردوو فڕۆکە جەنگییەکانی رژێمی ئیسرائیل بە چەندین مووشەکەوە هێرشیان کردە سەر چەند ناوچەیەک لە شاری دێرەزوور و ئەلبوکەمال لە ڕۆژهەڵاتی سوریا.
http://hewalitaybet.blogspot.com/2021/01/blog-post_29.html?m=1
داگیر کردنی جەزیرەیەکی یەمەن لەلایەن ئەمریکا و رژێمی ئیسرائیل
هەواڵە تایبەتەکان: سەرچاوەکانی زایۆنیستی لە دامەزراندنی بنکەیەکی سەربازی لە جەزیرەی میون لە گەرووی باب ئەلمەندەب لەلایەن ئەمریکا و رژێمی ئیسرائیل هەوڵیان دایەوە.
ڕۆژنامەی ئۆرشەلیم پۆست لە راپۆرتێکدا لە دامەزراندنی بنکەیەکی سەربازی ئەمریکا و رژێمی زایۆنیستی لە جەزیرەی میون لە کەنار ئاوییەکانی باشوری رۆژئاوای یەمەن و گەرووی باب ئەلمەندەب هەواڵی دایەوە.
میون جەزیرەیەکی یەمەنیە کە رێگای چوونە ناو دەریای سوور بەسەر دوو بەشەوە دابەش دەکات، بەشی ڕۆژهەڵات بە ناوی "گەرووی ئیسکەندەر" بە پانی ٣ کیلۆمەتر و بەشی ڕۆژئاوا بە ناوی "دکە ئەلمەعیون" بە پانی ٢٥ کیلۆمەتر کە ڕۆڵێکی زۆر گرنگی هەیە لە کۆنترۆل کردنی هاتوچۆی دەریایی لە دونیادا. پێشتر ئەم جەزیرەیە لە کۆنترۆلی ئیماراتەوە بوو و لە ئێستادا ئەمریکا و رژێمی ئیسرائیل بەرنامەیان بۆ کۆنترۆل کردنی داناوە.
http://hewalitaybet.blogspot.com/2021/01/blog-post_12.html?m=1
ناردنی ٢٥ بارهەڵگر چەک و تەقەمەنی بۆ سوريا لەلایەن هاوپەیمانی ئەمریکا
هەواڵە تایبەتەکان: ٢٥ بارهەڵگری تایبەت بە هێزەکانی هاوپەیمانی ئەمریکا لە سنوری هەرێمی کوردستان و لە ڕێگای دەروازەی نایاسایی ئەلوەلید گواستراونەتەوە بنکەی ئەمریکا لە پارێزگای حەسەکە لە سوریا.
کاروانی هێزەکانی ئەمریکا دوای گەیشتنیان بۆ ناو خاکی سوریا بە یاوەری چەندین ئۆتۆمبێلی زرێپۆش، چەک و کەلوپەلی سەربازی و تۆپخانەیان بۆ بنکەکانی ئەمریکا لە کێڵگە نەوتی و غازییەکانی کونیکو و ئەلعومەر لە دێرەزوور گواستووەتەوە.
سێ رۆژی رابردوو هەروەها سەرچاوەکانی ناوچەکە لە هاتنی ٥٠ بارهەڵگری هاوپەیمانی ئەمریکا بۆ ناو خاکی سوریا لە رێگای دەروازەی نایاسایی ئەلوەلیدەوە هەواڵیان دا بوویەوە کە دوای گەیشتنیان بۆ ناو خاکی سوریا بۆ بنکەکانی ئەو هاوپەیمانیە لە پارێزگاکانی حەسەکە و دێرەزوور گواستراونەتەوە.
دەروازەی ئەلوەلید لە باکوری دەروازەی رەبیعە بە شێوەی نایاسایی لەلایەن ئەمریکاوە دامەزراوە و هێزەکانی ئەمریکا لەم ڕێگایەوە و ناوچەکانی دیکەی ژێر کۆنترۆڵی هەرێمی کوردستان هاتوچۆی سوريا دەکەن.
بە گوێرەی هەواڵەکان، ئەمریکا هەوڵ دەدات بنکەی سەربازیی لە کێڵگەی نەوتی ئەلعومەر بکاتە ناوەندی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ئەمریکا دژ بە داعش لە سوریا.
کێڵگە نەوتییەکانی ئەلعومەر لە گەورەترین کێڵگە نەوتییەکانی ڕۆژهەڵاتی سوریا هەژمار دەکرێت کە لە میحوەری ڕۆژئاواوە دوری نزیکەی ٩ کیلۆمەتر دەبێت لەگەڵ شاری ئەلمەیادین.
http://hewalitaybet.blogspot.com/2021/01/blog-post_77.html?m=1
دەوریەی هێزەکانی روسیا لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا
هەواڵە تایبەتەکان: پۆلیسی سەربازی روسیا دەوریەک لە نزیک شاری "المالکیە" لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا ئەنجام دا.
دەوریەی پۆلیسی سەربازی روسیا تا بەیانی رۆژی یەکشەممە بەردەوام بوو و ئەو هێزانە بە یاوەری دوو هەلیکۆپتەرەوە بۆ بنکەیان لە قامیشلۆ گەڕانەوە.
لە هەفتەی رابردوو هەروەها ئەو هێزانە لە بەشی ڕۆژئاوای "مالکیە" دەوریەیان ئەنجام دا بوو.
http://hewalitaybet.blogspot.com/2021/01/blog-post_11.html?m=1
شەڕ و پێکدادانی ئەنسارۆڵڵا و داعش لە یەمەن
هەواڵە تایبەتەکان: لە ئۆپەراسیۆنی هێزەکانی هەواڵگری ئەنسارۆڵڵا دژ بە گروپی تیرۆرستی داعش لە باکوری پارێزگای "تعز" ٣ کەس لە سەرکردەکان و دەیان کەسی دیکە لەو گروپە کوژراون و برینداربوون.
بە گوێرەی راپۆرتی سەرچاوەکانی یەمەن، لە ئۆپەراسیۆنی دەزگای هەواڵگری و هێزە ئەمنییەکانی ئەنسارۆڵڵا کە لە ناوچەی "عزله الحیمة" لە باکوری پارێزگای "تعز" ئەنجام دراوە ١٠ کەس لە ئەندامانی داعش کە لە نێوانیان ٣ فەرماندە بە ناوەکانی "عزام طه محمد عبدالله العبد" ئەمیری داعش لە باکوری "تعز" ، "عبدالله نعمان احمد سیف" بەرپرسی دروست کردنی مین و بۆمب و "اکرم قائد ناجی محمد" کوژراون و نزیکەی ٣٠ کەسی دیکە لەو گروپە بریندار بوون و هەروەها ژمارەیەک دەستگیر کراون.
لەم ئۆپەراسیۆنەدا هۆزی "الحمیه" هاوکاری هێزەکانی ئەنسارۆڵڵایان کرد بوو.
بە پێی بەڵگەکان و ئەو شارەزاییەی لە سەرەتای شەڕی یەمەن تا ئێستا بە تایبەت لە هەندێک ناوچە وەک پارێزگای" البیضاء" و... هەیە؛ دەردەکەوێت کە گروپی داعش و ئەلقاعیدە و... لەلایەن هاوپەیمانی سعودیە کۆکراوەتەوە و بۆ ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی ئەنسارۆڵڵا و ئەو میحوەرانەی شەڕ تێدا بەردەوامە، نێردراون تا لە هێز و توانای ئەنسارۆڵڵا لە میحوەرەکانی سەرەکی کەم بکرێتەوە.
http://hewalitaybet.blogspot.com/2021/01/blog-post_58.html?m=1
جموجۆڵی داعش؛ شەڕ و پێکدادانی داعش و سوپای سوریا لە حەما
هەواڵە تایبەتەکان: ئەندامە شاراوەکانی گروپی تیرۆریستی داعش هێرشیان بردە سەر پێگەکانی سوپای سوریا لە "الشکاسیه" و "رهجان" لە باکوری ڕۆژهەڵاتی حەما.
لە ئێستادا شەڕ و پێکدادانێکی چڕ لە نێوان هێزەکانی سوپای سوریا و تیرۆریستانی داعش بەردەوامە.
بە گوێرەی سەرچاوەکانی نزیک لە چەکداران، لە شەڕ و پێکدادانەکانی ٤٨ کاتژمێری رابردوو، ١٩ کەس لە هێزەکانی سوپای سوریا گیانیان لەدەستداوە و هەروەها ١٢ کەسیش لە گروپی تیرۆریستی داعش کوژراون. لەبەر چڕی پێکدادانەکان و بۆردومانی فراوانی ناوچەکە و هەروەها خراپی بارودۆخی هەندێک لە بریندارەکان، ئەگەری زیاد بوونی ئەم ئامارە هەیە.
http://hewalitaybet.blogspot.com/2021/01/blog-post_10.html?m=1
ڤیدیۆ | تەقەی هێزە فەلەستینیەکان بەرەو كوادكوبترەکانی سوپای رژێمی زایۆنیستی
هەواڵە تایبەتەکان: هێزە فەلەستینیەکان بەرەو كوادكوبترەکانی رژێمی زایۆنیستی لە کەرتی غەزە تەقەیان کردەوە.
چەند خولەکێک پێش ئێستا سەرچاوەیەک لە ناوچەکە لەگەڵ پشتڕاستکردنەوەی هەواڵی تەقە کردنی هێزە فەلەستینیەکان بەرەو ٣ كوادكوبتری رژێمی ئیسرائیل ووتی: لەم ساتەدا ١٢ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و كوادكوبتری سوپای رژێمی ئیسرائیل لە باکوری کەرتی غەزە خەریکن دەفڕن.
http://hewalitaybet.blogspot.com/2021/01/blog-post_9.html?m=1
#بەپەلە #عێراق
تەقینەوە لەسەر رێگای دوو کاروانی لۆجستیکی ئەمریکا لە عێراق
هەواڵە تایبەتەکان: چەند خولەکێک پێش ئێستا دوو تەقینەوە لەسەر رێگای کاروانەکانی گواستنەوەی کەلوپەلی سەربازی ئەمریکا لە عێراق ڕووی دا.
بە پێی زانیارییەکان یەکەم تەقینەوە لە ناوچەی یوسفیەی بەغدا و تەقینەوەی دووەم هەروەها لە سەماوە بووە.
گروپی "قاصم الجبارين" بەرپرسیارێتی هەر دوو تەقینەوەی گرتە ئەستۆ.
http://hewalitaybet.blogspot.com/2021/01/blog-post_64.html?m=1
ڕووداوەکانی فەلەستین، ٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١
- رژێمی زایۆنیستی ساڵی رابردوو ٧٢٩ خانووی تایبەت بە فەلەستینیەکانی بە بیانووی نەبوونی مۆڵەت ڕووخاندووە.
- وەزارەتی تەندروستی حکومەتی فەلەستین لە ڕام اللە لە کوژرانی گەنجێکی فەلەستینی بە تەقەی هێزەکانی رژێمی ئیسرائیل لە باشوری بیت لەحم هەواڵی دایەوە. ئەم گەنجە فەلەستینییەکە ڕۆژی سێشەممە بە گوللەی سەربازانی رژێمی زایۆنیستی بە سەختی برینداربوو کە دوای چەند کاتژمێرێک گیانی لەدەستدا.
- نوێنەرانی پەرلەمانی موریتانی داوای دانانی یاسایەک بۆ بە تاوان زانینی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ رژێمی زایۆنیستیان کرد.
- سەربازانی رژێمی ئیسرائیل بەیانی رۆژی چوارشەممە هێرشیان کردە سەر باخەکانی زەیتوونی فەلەستینیەکان لە رۆژئاوای "دیربلوط" و سەدان درەختی زەیتوونیان بڕییەوە.
-رژێمی زایۆنیستی لە پێناو ئامادەبوونی لە ناوچەی دەریای سپی ناوەڕاست رایگەیاند کە لەگەڵ یۆنان رێککەوتنێکی ئەمنی بە بەهای ١ ملیار و ٦٨ ملیۆن دۆلار واژۆ کردووە.
- رژێمی ئیسرائیل باڵیۆزی پێشووی لە تورکیا بۆ بەڕێوەبردنی نووسینگەی لە ئەبوزەبی راسپارد.
- رۆژنامەی هائارتزی رژێمی زایۆنیستی نووسی، هەندێک بەڵگە و هۆکار هەیە لە هەبوونی پەیوەندی ئیمارات لە تەقینەوەی هەفتەی رابردووی فڕۆکەخانەی عەدەن لە یەمەن.
- نووسینگەی راگەیاندنی کاروباری فەلەستینیە زیندانیکراوان راگەیاند کە ١٥ زیندانی فەلەستینی لە زیندانی "النقب"ی رژێمی ئیسرائیل تووشی کۆرۆنا بوون.
- رۆژنامەی هائارتز: شارەزایانی سەربازی دڵنیان لە هەڕەشەکانی ئێران بۆ تۆڵەسەندنەوەی تیرۆری سولێمانی.
- ٩ سەربازی سوپای رژێمی ئیسرائیل لە ساڵی ٢٠٢٠ خۆیان کوشتووە.
- رۆژنامەی عبری زمانی "یدیعوت احرونوت" لە راپۆرتێکدا راگەیاند: کۆچی یەهودیەکان بۆ فەلەستین لە ساڵی ٢٠٢٠ دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە دیوە.
- سەرۆکی پێشووی دەزگای هەواڵگری ئیسرائیل مووساد: پشوو درێژی ئێرانییەکان کۆتایی نیە و پێ دەچێت لە سەرەتای دەستبەکاربوونی حکومەتی بایدن تۆڵەی خۆیان بکەنەوە. ئێرانییەکان رێگایەک بۆ تۆڵەسەندنەوە دەدۆزرێنەوە. کاتێک ئەوان هێرش دەکەن بە شێوەیەک دەبێت کە جێ دەستیان تێدا نەمێنێتەوە تا نەکرێت تۆمەتباریان بکەیت بەڵام هەموو کەس دەزانێت کاری ئەوان بووە. ئەوان کەسانێکی زیرەکن و هیچ کات نابێت بە کەسانی لاوازیان بزانین.
- سەربازانی رژێمی زایۆنیستی ڕۆژی دووشەممە هێرشیان کردە سەر نەخۆشخانەی "ثابت" لە شاری "طولکرم" و گازی فرمێسک ڕێژیان لە ناو نەخۆشخانە بەکارهێنا.
- بزووتنەوەی "تەوحید و چاکسازی" مەراکیش جارێکیتر ناڕەزایەتی خۆی بۆ ئاسایکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ رژێمی زایۆنیستی دەربڕی و هۆشداری لە ئەنجامەکانی دایەوە.
http://hewalitaybet.blogspot.com/2021/01/blog-post_69.html?m=1
ڤیدیۆ | ساتی کوژرانی ئاشلی بابیت خۆپیشاندەرێکی ئافرەت لە نێو باڵەخانەی کۆنگرێسی ئەمریکا لە شەو رابردوو.
وەک دەوترێت ئیشلی ١٤ ساڵ لە هێزە ئاسمانییەکانی ئەمریکا خزمەتی هەبووە.
/channel/iswnews_ku/3649
بە پێی زانیارییەکان تا ئێستا دوو کەس لە شەڕ و گرژییەکانی نێو باڵەخانەی کۆنگرێسی ئەمریکا کوژراون
/channel/iswnews_ku
ئەنسارۆڵڵا فڕۆکەیەکی تورکی تایبەت بە هاوپەیمانی سعودیە خستە خوارەوە
هەواڵە تایبەتەکان: هێزەکانی ئەنسارۆڵڵا فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی تورکی تایبەت بە هاوپەیمانی سعودیە لە جۆری karayelی لە ناوچەی "المهاشمه" لە باکوری پارێزگای "الجوف"ی یەمەن خستە خوارەوە.
لە ساڵی رابردوو هەروەها ئەنسارۆڵڵا توانی بوو فرۆکەیەکی تورکی لەم جۆرە تایبەت بە سوپای سعودیە لە پارێزگای حەدیدەی یەمەن بکاتە ئامانج.
http://hewalitaybet.blogspot.com/2021/01/blog-post_41.html?m=1
ڕووداوەکانی سوریا، ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١
هەواڵە تایبەتەکان: تیرۆریستانی ئەنساری تەوحید سەر بە تەحریرشام رایانگەیاند چەندین سەربازی روسی لە باشوری پارێزگای ئیدلبیان کردووەتە ئامانج و ٣ کەسیان لێ کوشتووە.
- هێزەکانی فاتمیونی سەر بە ئێران ئەو هەواڵانەی رەتکردەوە کە گوایە چەندین کەس لە ئەندامە ئەفغانییەکانی ئەو هێزانە لە هێرشی ئەم دواییەی رژێمی ئیسرائیل بۆ سەر سوریا کوژرا بن.
- کاروانێکی هێزەکانی ئەمریکا کە لە چەندین تانک و ئۆتۆمبێلی زرێپۆش و چەک و کەلوپەلی سەربازی پێک هات بوو، بە هاوکاری هێزەکانی سوریای دیموکرات لە سنوری هەرێمی کوردستان و لە سنووری نایاسایی ئەلوەلید بۆ بنکەکانی ئەمریکا لە پارێزگای حەسەکە ئاودیو کران.
- چەکدارانی سەر بە تورکیا پێگەکانی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە نزیک عەین عیسایان بۆردومان کردەوە.
- مەشقی سەربازی هاوبەشی هێزەکانی ئەمریکا و سوریای دیموکرات لە بنکەی هێزەکانی ئەمریکا لە کێڵگە نەوتییەکانی کونکو لە پارێزگای دێرەزووری سوریا.
- تیرۆریستانی تەحریرشام ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنیان لە ناوچەی "تخاریم" لە رۆژئاوای پارێزگای ئیدلب لە نزیک سنووری تورکیا دژ بە داعش ئەنجام دان. لە هەفتەی رابردوو هەروەها ئۆپەراسیۆنێکی هاوشێوە لەو ناوچەیە دژ بە داعش ئەنجام درا بوو.
- بە پێی زانیارییەکان ناوەندی ئاشتی روسیا لە سوریا، چەکداران ٢٧ جار ئاگربەسیان لە ناوچەی ئیدلب پێشێل کردووە.
- هێزەکانی ئەمریکا دەوریەی سەربازانیان لە گەڕەکی "غویران" لە شاری حەسەکە ئەنجام دان.
- تیرۆریستانی ئەنساری تەوحید سەر بە تەحریرشام رایانگەیاند چەندین سەربازی روسی لە باشوری پارێزگای ئیدلبیان کردووەتە ئامانج و ٣ کەسیان لێ کوشتووە. لە بەیاننامەی ئەم گروپە هاتووە لەم ئۆپەراسیۆنەدا ٣ کەس لە هێزەکانی روسیا کوژراون و ٨ی دیکەش برینداربوون. بەرپرسانی روسیا تا ئێستا ئەم هەواڵەیان پشت ڕاست نەکردوتەوە.
http://hewalitaybet.blogspot.com/2021/01/blog-post_94.html?m=1
ڤیدیۆ | ئێران کەشتییەکی گەورەی سەربازی دروست کردووە
هەواڵە تایبەتەکان: ئێران دوای دروست کردنی کەشتییەکی سەربازی گەورە بە ناوی "مەکران" بۆ بەشداری لە ڕاهێنانی" ئیقتیدار"ی مووشەکی رادەستی هێزە دەریاییەکانی کرد.
لە راگەیەندراوی نووسینگەی ھێزەكانی دەریاوانی ئێرانی هاتووە، کەشتی "مەکران" و كەشتی شەڕكەری "زەرە"ی مووشەكھاوێژ وەردەگرن بۆ ئەوەی ھەردوو كەشتییەكە بەشداری لە راھێنانەكانی "ئیقتیدار"ی مووشەكیدا بكەن، كە بڕیارە لە گەرووی ھورمز ئەنجامبدرێت، دوای ئەوەی كەوتنە ژێر تاقیكردنەوە سەركەوتووەكان لە دوو ناوچەی دەریایی دوور و نزیك.
كەشتی "مەكران" بنكەیەكی سەرئاوە بۆ ھێزە چەكدارەكانی دەریاوانی ئێرانی کە دەتوانێت ٥ ھیلیكۆپتەر و ٦ بەلەمی سەربازیی و چەندین جۆری فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و چەند كۆمەڵەیەک لە ھێزەكانی تایبەتی دەریاوانی لە خۆ بگرێت.
بە پێی هەواڵەکان ئەم کەشتییە هەروەها توانای ٣ جار گەڕان بە دەوری زەویدا بە بێ وەستانەوەی هەیە کە هەروەها توانای هەڵگرتنی ١٠٠ هەزار تۆن سووتەمەنی هەیە.
مەکران یەكێكە لە گەورەترین كەشتیە سەربازییەکان لە مێژووی ئێران کە بۆ جێبەجێکردنی ئەركەكان لە باكووری زەریای ھند و گەرووی باب موندب و دەریای سوور دەخرێتە ژێر فەرماندەی ھێزەكانی دەریاوانی ئەو وڵاتە.
http://hewalitaybet.blogspot.com/2021/01/blog-post_47.html?m=1
وودەکاریی گرێبەستەکان و هاوکارییە سەربازییەکانی ئەمریکا و ئەوروپا بۆ سعودیە
کاتێک ئامارەکانی فەرمی شەڕی یەمەن بڵاو دەبێتەوە، یەکەم پرسیار دوای تێچوو و زیانەکانی هاوپەیمانی سعودیە و یەمەن کە دەکرێت ئەوەیە، کە ئایا هاوکارییە سەربازییەکانی ئەمریکا و ئەوروپا بۆ سعودیە و ئیمارات چەند بووە؟ بە پێی راپۆرتەکانی دامەزراوەکانی ڕۆژئاوا، بودجەی سەربازی عەرەبستانی سعوودی دوای هێرشی بۆ سەر یەمەن لە ساڵی (٢٠١٥ تا ٢٠٢٠) ٦٠%ی بودجەی ساڵانەی ئەو وڵاتە بووە. ئەم داتا و ئامارانە وڵاتی سعودیەی بە گەورەترین وڵاتی هاوردەکاری چەک و کەلوپەلی سەربازی لە جیهان و کڕیاری ژمارە یەکی ئەمریکا دادەنرێت.
هەروەها لە راپۆرتی "دامەزراوەی توێژینەوەی ئاشتی نێودەوڵەتی ستۆکهۆلم" کڕیارەکانی سەربازی سعودیە لە ساڵانی (٢٠١٥-٢٠١٩) ٧٣% لە ئەمریکا و ١٣% لە بەریتانیا و ٤،٣% لە فەرەنسا ئاماژەی پێ دراوە کە پشتیوانی فراوانی وڵاتانی ڕۆژئاوا لە سیاسەتە شەڕخوازەکەی سعودیە و شەڕی یەمەن دیار دەکات.
ئاماری SIPRI (وێنەی بەشی سەرەوە) لە گەورەترین کڕیارەکانی چەک و کەلوپەلی سەربازی لە جیهان دەریدەخات کە وڵاتی سعودیە لە ریزبەندی یەکەمی وڵاتە جیهانیەکان ل ڕووی کڕینی چەک و کەلوپەلی سەربازیە و (وێنەی بەشی خوارەوە) هەروەها ئاماری گەورەترین هەناردەکارانی چەک و کەلوپەلی سەربازی لە جیهان کە ئەمریکای وەک یەکەم وڵات هەژمار دەکرێت. (وێنەکان لە لینکی خوارەوە ببینە)
لە کۆتایی ساڵی ٢٠٢٠ وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک لە دەربڕینی رەزامەندی بۆ فرۆشتنی ٣ هەزار بۆمب لە جۆری GBU-39 SDB I بە وڵاتی سعودیە بە بەهای ٢٩٠ ملیۆن دۆلار هەواڵی دایەوە.
ئەم جۆرە بۆمبە کە بە مانگی دەستکردەوە کۆنترۆل دەکرێت، بۆ مەبەستی بەکارهێنانی فڕۆکە جەنگییەکانی F-15E Strike Eagleی هێزە ئاسمانییەکانی سوپای سعودیە کڕدراوە و بۆ بۆردومان کردنی ئامانجە جێگیرەکان وەک سیستەمی بەرگری و بنکەکان و... بە ووردی کەمتر لە ٦ مەتر و دووری ١١٠ کیلۆمەتر بەکار دێت.
لە بەیاننامەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هەروەها ئاماژە بەوە کراوە کە ئەم گرێبەستە بۆ مەبەستی بەهێز کردنی توانای وەڵامدانەوەی سعودیە بەرامبەر بە هەڕەشەکانی ئێستا و داهاتوو ئەنجام دراوە و هیچ بەرپرسیاریەتی بۆ ئەمریکا دوای فرۆشتنیان نابێت. ئەمریکا دوای ئەوە هەروەها لە گرێبەستی کڕینی ١٥٠ فڕۆکەی جەنگی F-15E Strike Eagle بە کوژمی ٩ ملیار و ٧٥٠ ملیۆن دۆلار لەلایەن سعودیە هەواڵی دا بوویەوە.
راپۆرتی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەربارەی فرۆشتنی ٣ هەزار مووشەکی GBU-39 SDB I بە وڵاتی سعودیە
لە ساڵەکانی رابردوو هەروەها سەرەڕای هەبوونی یاسا نێودەوڵەتییەکان تایبەت بە سنووردارکردنی فرۆشتنی چەک و کەلوپەلی سەربازی و هەروەها دانانی گەمارۆ لەلایەن ئەوروپاوە لەسەر سعودیە بۆ مەبەستی راگرتنی تەواوەتی فرۆشتنی چەک و کەلوپەلی سەربازی بەو وڵاتە، ئەم جۆرە گرێبەستانە واژۆ کراون و لە هەندێک جاریش ئەو کەلوپەلە سەربازییانە رادەستی سعودیەش کراون کە هەندێک لەو گرێبەستانە وەک خوارەوەیە:
١- گرێبەستی فرۆشتنی کەلوپەلی گواستنەوەی ئامێرە قورسەکانی کۆمپانیای فەڕەنسی-ئەلمانی "کاماگ" لەگەڵ وڵاتی سعودیە لە سەرەتاکانی ساڵی ٢٠١٩.
٢- گرێبەستی ١٤ ملیار دۆلاری کەنەدا لەگەڵ سعودیە تایبەت بە فرۆشتنی کەلوپەلی سەربازی وەک ئۆتۆمبێلی زرێپۆشی قورس و... کە لە تشرینی دووەمی ٢٠١٩ ئەنجامدانی کەوتنە بواری جێ بە جێ کردنەوە.
٣- گرێبەستی پەرەپێدان و هاوکاری کردن لە سیستەمی بەرگری ئاسمانی پاتریوتی کۆمپانیای ریتونی ئەمریکی لەگەڵ سعودیە لە کانونی یەکەمی ٢٠١٩.
٤- گرێبەستی کۆمپانیای لاکهید مارتینی ئەمریکی لەگەڵ سعودیە بۆ مەبەستی فرۆشتنی سیستەمی تاد بە بەهای ٥ ملیار و ٣٦٠ ملیۆن دۆلار لە تەموزی ٢٠١٩.
٥- گرێبەستی کۆمپانیای بوئینگی ئەمریکی لەگەڵ سعودیە بۆ مەبەستی فرۆشتنی هەزار مووشەکی هەوا بۆ زەوی و مووشەکی دژە کەشتی هارپون بە بەهای ملیارێک و ٩٧٢ ملیۆن دۆلار لە ئەیاری ٢٠٢٠.
٦- گرێبەستی فرۆشتنی ٤٨ فڕۆکەی جەنگی تایفونی بەریتانی لەگەڵ سعودیە بە بەهای ١٠ ملیار پاوەند لە مانگی ئازاری ٢٠١٨.
٧- گرێبەستی فرۆشتنی ٥٠ فڕۆکەی جەنگی F-35 و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی MQ_9 B و مووشەکی ئەمریکی لەگەڵ ئیمارات بە بەهای ٢٣ ملیار دۆلار.
بە بەرچاو وەرگرتنی رابردووی سعودیە لە پێشێل کردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان و مافی مرۆڤ و... و هەروەها شەڕی ئێستای لەگەڵ یەمەن، فرۆشتنی کەلوپەلی سەربازی بە وڵاتانی ئەندام لە هاوپەیمانی سعودیە بە تایبەت سعودیە و ئیمارات هەمیشە جێی سەرنجە؛ بەڵام وڵاتانی ئەوروپی و ئەمریکا بە بێ بەرچاو وەرگرتنی ئەم بابەتانە بەردەوامیان بە فرۆشتنی چەک و کەلوپەلی سەربازیان بە سعودیە داوە و لە ڕێگای دروست کردنی شەڕی جۆراوجۆر، پەرەیان بە کاریگەری و بوونی خۆیان لە ناوچەی جەزیرەی عەرەبستان داوەتەوە.
ئاماری جموجۆڵەکانی داعش لە وڵاتی سوریا لە ساڵی ٢٠٢٠
هەواڵە تایبەتەکان: سەرچاوەکانی فەرمی داعش بە بڵاو کردنەوەی چەندین زانیاری رایانگەیاند کە ئەو گروپە توانیویەتی ٥٩٣ ئۆپەراسیۆن لە ساڵی ٢٠٢٠ لە وڵاتی سوریا ئەنجام بداتەوە.
بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی کە لەلایەن داعشەوە بڵاوکراوەتەوە، ئەو گروپە تیرۆریستیە لە ساڵی رابردوو ٥٩٣ هێرشی بۆ سەر هێزەکانی سوپای سوریا و سوریای دیموکرات و چەکدارانی دیکەی سوری ئەنجام داوە کە لە کۆی گشتی ئەو هێرشەدا ١٣٢٧ کەس گیانیان لەدەستداوە یان بریندار بوون. هەروەها ٢٩٢ ئۆتۆمبێلی زرێپۆش و سەربازی و گواستنەوە لەلایەن ئەو گروپەوە تێکشکاوە یان زیانی پێ گەیەنرایە.
ئاماری داعش بۆ ساڵی ٢٠٢٠ لەکاتێکدا بڵاو دەکرێتەوە کە لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢١ەوە ئەم گروپە تەکفیریە بە شێوەی دیار جموجۆڵەکانی بە دانانی کەمین و بۆمبی چێندراو و ئۆپەراسیۆنی سنوردار لە بیابانەکانی سوريا ڕووی لە زیاد بوون کردووە.
وەک دەبینرێت ئەم گروپە بە نیازی کۆنترۆل کردنی هیچ ناوچەیەک لە ئێستادا نیە و زیاتر هەوڵەکانی بۆ گەیاندنی زیان و کوژران لە سوپای سوریایە.
لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢١ەوە تا ئێستا نزیکەی ٤٤ کەس لە هێزەکانی سوپای سووریا لە هێرشەکانی داعش لە بیابانەکانی ئەو وڵاتە کوژراون کە زۆربەی ئەو کوژراوانە لە بیابانەکانی ڕۆژهەڵاتی حەما تۆمار کراوە و هەروەها فڕۆکە جەنگییەکانی روسیا لەم ماوەیەدا زیاتر لە ٤٠٠ جار پێگەکانی داعشیان لەو ناوچانە بۆردومان کردووە.
http://hewalitaybet.blogspot.com/2021/01/blog-post_96.html?m=1
دەروازەی نایاسایی ئەلوەلید
دەروازەی ئەلوەلید لە باکوری دەروازەی سنووری رەبیعە بە شێوەی نایاسایی لەلایەن ئەمریکاوە دامەزراوە و هێزەکانی ئەو وڵاتە بۆ گواستنەوەی چەک و کەلوپەلی سەربازیان بۆ سوريا بەکاری دەهێنن، ئەمە لەکاتێکدایە سنوورەکانی هەرێمی کوردستان هەروەها لەلایەن ئەمریکاوە بۆ ئەو مەبەستە بەکار دێت.
http://hewalitaybet.blogspot.com/2021/01/blog-post_77.html?m=1
دیار نەمانی ١٢ کەس لە هێزەکانی سوپای سوریا لە حەما
هەواڵە تایبەتەکان: هێرشی فڕۆکە جەنگییەکانی روسیا بۆ سەر پێگەکانی تیرۆرستانی داعش لە ڕۆژهەڵاتی پارێزگای حەما بەردەوامە. ئەم هێرشە فراوانە دوای ٧٢ کاتژمێر ڕووی لە کەمبوونەوەی کردووە.
هێزەکانی سوپای سوریا هەروەها خەریکی گەڕان و بەدواداچوون بە دوای ئەندامە شاراوەکانی گروپی تیرۆریستی داعشن کە لە ڕۆژانی ڕابردوو بە دانانی کەمین و بۆمبی چێندراو لە ناوچەکانی "الرهجان" و ڕێگای "اثریا" زیانیان بە هێزەکانی سوپای سوریا گەیاندووە.
لە لایەکی دیکەوە چارەنووسی هێزەکانی سوپای سوریا کە لە پاسێک لە رێگای "اثریا" کەوتبوونە کەمینێکی تیرۆرستانی داعش نادیارە.
لە هەفتەی رابردوو هەروەها لە هێرشێکی داعش بۆ سەر پاسێکی هێزەکانی سوپای سوریا لەو ناوچەیە، ٩ کەس لەو هێزانە گیانیان لە دەست دا و ٤ی دیکەش برینداربوون.
http://hewalitaybet.blogspot.com/2021/01/blog-post_99.html?m=1
"عامر الشیخ" فەرماندەی تازەی ئەحرارشام
هەواڵە تایبەتەکان: دوای چەندین مانگ کێشمەکێش و ناکۆکی ناوخۆیی لە نێوان سەرکردەی ئێستا "جار علی پاشا" و سەرکردەی پێشوو "حسن سوفان"، بە بڕیاری ئەنجومەنی سەرکردایەتی ئەحرارشام، "عامر الشیخ" کە بە "ابوعبیده" بە ناو بانگە، وەک سەرکردەی تازەی ئەم گروپە تیرۆریستیە دەست نیشان کرا.
عامر لە دایک بووی شاری دیمەشق پایتەختی سوريایە. ناوبراو پێش دروست بوونی نائارامییەکانی سوريا لە ساڵی ٢٠٠٤ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیر دەکرێت و حوکمی ٧ ساڵ زیندانی بۆ دەردەکرێت و هەر لە زیندان لەگەڵ سەرکردەکان و دامەزرێنەرانی ئەو گروپە ئاشنا دەبێت.
عامر دوای تەواو بوونی ماوەی زیندانی، دەگاتە هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن و دوای دەست پێ کردنی شەڕ و پێکدادان دەبێتە یەکێک لە دامەزرێنەرانی لیواکانی ئەحرارشام لە دیمەشق و دەوروبەری.
عامر فەرماندەیی بەشی درعای لە ئەستۆ بوو. دوای کۆنترۆل کردنی دەوروبەری دیمەشق و درعا لەلایەن سوپای سوریا و گواستنەوەی تیرۆریستان لە دەوروبەری دیمەشق بۆ باکوری ئەو وڵاتە، ناوبراو فەرماندەیی بەشێک لە ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتونی سوپای تورکیا لە ناوچەی عەفرین لە ئەستۆ بوو.
http://hewalitaybet.blogspot.com/2021/01/blog-post_53.html?m=1
#بەپەلە
کارەبای تەواوی وڵاتی پاکستان کوژایەوە
بە پێی هەواڵەکان چەند خولەکێک پێش ئێستا کارەبای تەواو پاکستان کوژایەوە و هۆشداری سوور درایە هێزە ئاسمانییەکانی ئەو وڵاتە.
/channel/iswnews_ku/3658
ڤیدیۆ | جێگیر کردنی سیستەمی بەرگری پاتریوت لە باشوری فەلەستین
هەواڵە تایبەتەکان: رژێمی زایۆنیستی لە ترسی مووشەکەکانی یەمەنییەکان، سیستەمی بەرگری پاتریوت لە ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی لە بەندەری ئیلات لە باشوری فەلەستین جێگیر کردووە.
ئەمە لە کاتێکدایە پێشتر هەندێک سەرچاوەکانی نزیک لەو رژێمە باسی ئەوەیان کرد بوو، ئەگەری ئەوە هەیە هێرشەکانی ئێران لە وڵاتانی عێراق یان یەمەن بەرەو رژێمی ئیسرائیل ئەنجام بدرێت.
http://hewalitaybet.blogspot.com/2021/01/blog-post_73.html?m=1
ئاماری هێرشەکانی داعش لە ساڵی ٢٠٢٠
هەواڵە تایبەتەکان: بە پێی ئەو ئامارانەی کە بە شێوەی هێڵکاری لە هێرشەکانی تیرۆرستانی داعش لە ساڵی ٢٠٢٠ کۆکراوەتەوە، عێراق یەکەم وڵاتە لە ڕووی ژمارەی هێرشەکانی داعش.
بە پێی ئەم ئامارە هەروەها سوریا و ڕۆژهەڵاتی ئەفریقا و میسر لە ریزبەندی وڵاتانی دووەم تا چوارەم دان.
پەردەلادانی سوپای ئێران لە بنکەیەکی مووشەکی ژێرزەمینی ئەو هێزانە
هەواڵە تایبەتەکان: هێزەکانی دەریایی سوپای پاسدارانی ئێران لە بنکەیەکی مووشەکی ژێرزەمینی خۆی لە کەنارە ئاوییەکانی کەنداوی فارس پەردە لادا.
مەراسیمی پەرە لادان لەم بنکەیە مووشەکی یە بە ئامادە بوونی حوسێن سەلامی فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئەو وڵاتە ئەنجام درا.
http://hewalitaybet.blogspot.com/2021/01/blog-post_8.html?m=1
هێرشی ئاسمانی رژێمی ئیسرائیل بۆ سەر سوریا
هەواڵە تایبەتەکان: درەنگانی شەوی رابردوو فڕۆکە جەنگییەکانی رژێمی ئیسرائیل بە چەندین مووشەکەوە هێرشیان کردە سەر ناوچەیەک لە باشوری سوریا.
بە پێی زانیارییەکانی سەرچاوە سورییەکان، لە درەنگانی شەوی رابردوو فڕۆکە جەنگییەکانی رژێمی ئیسرائیل لە ئاسمانی ناوچەی جۆلان چەندین مووشەکیان ئاراستەی ناوچەیەک لە باشوری سووریا کردووە کە سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئەو وڵاتە توانیوە هەندێک لەو مووشەکانە تێکبشکێنێت.
هەر بە پێی زانیارییەکان، ئامانجی سەرەکی لەم هێرشەدا، بنکەی راداری سوپای سوریا لە نزیک گوندی "الدور" لە رۆژئاوای پارێزگای "السویدا" بووە کە سەربازێکی سوری بەو هۆیەوە بووەتە قوربانی.
http://hewalitaybet.blogspot.com/2021/01/blog-post_7.html?m=1
ترەمپ ئەمڕۆ لە ترسی تیرۆر کردنی لە ناو ژوورێکی شووشەیی گوللە نەبڕەوە قسەی بۆ هەوادارانی کردووە، هەر بۆیە ئاگای لەوە نەبوو مایکرۆفۆنەکەی ئیش ناکات!
/channel/iswnews_ku/3648
ساتی تەقە کردن بەسەر خۆپیشاندەرێکی ئافرەت لە نێو باڵەخانەی کۆنگرێسی ئەمریکا
/channel/iswnews_ku/3646
ڕووداوەکانی سوریا، ٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١
هەواڵە تایبەتەکان: هێزەکانی ئاسایش ١٠ کەس لە هێزەکانی سوپای سوریان لە شاری قامیشلو دەستبەسەر کردەوە.
- ئەمریکا ٦٠ کەس لە تیرۆرستانی داعش کە لە زیندانەکانی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە حەسەکە دا بوون، ئازاد کرد.
بە ووتەی هەندێک لە سەرچاوەکان، هەلیکۆپتەرەکانی ئەمریکا ئەندامانی داعشیان بۆ بنکەی "التنف" لە باشوری ڕۆژهەڵاتی سوریا گواستووەتەوە. لە رابردوو هەروەها ئەمریکییەکان ئەم کارەیان ئەنجام داوە و دوای ئازاد کردنی ئەندامانی داعش لە زیندانەکانی هێزەکانی سوریای دیموکرات، هاوکاری ئەو تیرۆریستانە بۆ گواستنەوەیان بۆ عێراق کردووە.
- دوای دروست گرژی و ئاڵۆزی لە نێوان هێزەکانی سوپای سوریا و هێزەکانی ئاسایش لە شاری قامیشلو، چوار کەس لە هێزەکانی سوپای سوریا بریندار بوون.
بە ووتەی سەرچاوەکان لە ناوچەکە دوای دروست بوونی ئەم گرژی و ئاڵۆزیانە، بازاڕی قامیشلو داخراوە. بەیانی ئەمڕۆ هەروەها لەگەڵ زیادبوونی گرژییەکان کاروانێکی هێزەکانی روسیا کە لە چەندین ئۆتۆمبێلی زرێپۆش پێک هاتبوون دەستیان کرد بە ئەنجامدانی دەوریە لە قامیشلو.
رۆژی رابردوو هێزەکانی ئاسایش ١٠ کەس لە هێزەکانی سوپای سوریا لەو شارەیان دەستگیر کرد بوون. بە ووتەی هێزە کوردییەکان ئەم دەستگیر کردنە وەک وەڵامدانەوەیەک بووە بۆ دەستگیر کردنی چەندین کەسەوە لەلایەن سوپای سوریاوە.
- بەردەوامی پێکدادان لە دەوروبەری شاری عەین عیسا لە باکوری پارێزگای رەققە.
بە پێی زانیارییەکانی مەیدانی هێزەکانی سوریای دیموکرات، هێرشەکانی چەکدارانی سەر بە تورکیا لە باکوری عەین عیسا لەلایەن ئەو هێزانەوە پوچەڵ کراوە. لە ٤٨ کاتژمێری رابردوو چەندین جار دەوروبەری عەین عیسا لەلایەن چەکدارانی سەر بە تورکیا بۆردومان کراوە و ئەمە لەکاتێکدایە کە بڕیار وا بوو بە هاتنی هێزەکانی روسیا و سوریا بۆ عەین عیسا، هێرشەکانی ئەو چەکدارانە رابگیرێت.
- سوپای تورکیا کاروانێکی دیکەی سەربازی بە کەلوپەلی سەربازییەوە لە دەروازەی سنووری "کفرلوسین" هێنایە ناو خاکی سوریا.
- بە گوێرەی زانیاریەکانی ناوەندی ئاشتی روسیا لە سوریا، چەکداران ٣٦ جار ئاگربەسیان لە ناوچەی ئیدلب پێشێل کردووە.
http://hewalitaybet.blogspot.com/2021/01/blog-post_48.html?m=1