iswnews_ku | Unsorted

Telegram-канал iswnews_ku - ھەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

192

هەوڵی ئێمە گەیاندنی ئەو ھەواڵانەیە کە لە ھەموو شوێنێک باس ناکرێن. https://kurdish.iswnews.com https://hewalitaybet.blogspot.com https://www.facebook.com/profile.php?id=100077148790 http://www.instagram.com/iswnews_ku http://www.twitter.com/iswnews_ku

Subscribe to a channel

ھەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

کۆریدۆری ناوەڕاست؛ پلانی تورکیا بۆ گەیشتن بە چین!

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ وەزیرانی دەرەوەی تورکیا، ئازەربایجان، کازاخستان و جۆرجیا لەم دواییانەدا نەخشەڕێگایەکیان بۆ ساڵانی ٢٠٢٢ تا ٢٠٢٧ بۆ پەرەپێدانی ڕێڕەوی گواستنەوەی نێودەوڵەتی لە دەریای قەزوینەوە یان ئەوەی کە بە "کۆریدۆری ناوەڕاست" ناسراوە، واژۆ کرد. ئەم پڕۆژەیە ئامانجی قۆرخکردنی ڕێڕەوی بازرگانی چینە و زۆرترین زیان بە ڕووسیا و ئێران دەگەیەنێت.

هەنگاوێک کە چاودێران بە بێزارکەر بۆ ڕووسیا و بە سوود بۆ چین دەزانن، لە کاتێکدا وڵاتانی ئەوروپا وەک بەشێک لە هەوڵەکانیان بۆ نەهێشتنی کارتەکانی فشاری ئابووری مۆسکۆ پشتگیری لێ دەکەن. نەخشەڕێگاکە لە دووەمین کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی تورکیا، ئازەربایجان، کازاخستان و جۆرجیا لە شاری ئاکتائوی کازاخستان واژۆ کرا و ئامانج لێی زیادکردنی توانای کۆریدۆری ناوەڕاست تا ساڵی ٢٠٢٥ بە ١٠ ملیۆن تۆن لە ساڵێکدایە.

تەواوی ئەم بابەتە لەم لینکەدا بخوێنەوە:
https://kurdish.iswnews.com/20222/

Читать полностью…

ھەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

هێرشی ئاسمانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە + وێنە و ڤیدیۆ

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، دوای هێرشی مووشەکی شەوی ڕابردووی خۆڕاگری فەلەستین بۆ سەر شارۆچکەی "ناحل عۆز"ی زایۆنیستەکان لە ڕۆژهەڵاتی غەززە، سوپای ڕژێمی زایۆنیستی چەند ناوچەیەکی کەرتی غەززە کردە ئامانج.

فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل بنکەی قادیسیەی سەر بە کەتیبەکانی ئەلقەسام، باڵی سەربازی بزووتنەوەی حەماس لە ڕۆژئاوای خان یونس، زەوییەکی کشتوکاڵی لە ڕۆژهەڵاتی دەروازەی ڕەفەح و خاڵێکی چاودێری سەر بە خۆڕاگری فەلەستینیان لە ڕۆژهەڵاتی خان یونس لە باشووری کەرتی غەززە، بە چەند موشەکێکەوە کردە ئامانج. ئەم هێرشانە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.

ڤیدیۆ + زانیاری زیاتر:
https://kurdish.iswnews.com/20207/

Читать полностью…

ھەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

پرسیاری خەڵک: ئایا تورکیا و ئێران لە باکووری حەلەب رووبەرووی یەکتر دەبنەوە؟ ئایا هێزەکانی ئێران لە باکووری حەلەب کشاونەتەوە؟

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا هەواڵی هێرشی تورکیا بۆ سەر باکوری سوریا و کشانەوەی هێزەکانی سەر بە ئێران لە باکووری حەلەب و هەواڵی هاوشێوە بڵاوبوونەوە. بەڵام هەواڵە مەیدانییەکان بەشێوەیەکی دیکە باس لە ڕووداوەکانی باکوری سوریا دەکات.

ماوەی چەند ڕۆژێکە تورکیا بە بیانووی تەقینەوەکەی ئەم دواییەی شەقامی ئیستقلالی ئەستەمبوڵ باس لە پرسی ئەمنی و شەڕی گرووپە تیرۆریستییەکان لە باکووری سووریا دەکات. ئەم پرسە کاردانەوەی جیاوازی ڕووسیا، ئەمریکا، لایەنە کوردییەکان، حکومەتی سوریا و هەروەها "ئێران"ی لێکەوتەوە.

تەواوی ئەم بابەتە لەم لینکەدا:
https://kurdish.iswnews.com/20202/

Читать полностью…

ھەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

دانانی سەرکردەی نوێی داعش دوای کوژرانی ئەبولحەسەن ئەلهاشمی لە باشووری سووریا!

لە ٣٠ی تشرینی دووەم، میدیاکانی گرووپی تیرۆریستی داعش، پەیامێکی دەنگیی ئەبو عومەر ئەلموهاجیر، وتەبێژی داعشیان لە ژێر ناوی "فیقتلون و یقتلون" بڵاوکردەوە، کە تێیدا کوژرانی "ئەبولحەسەن ئەلهاشمی ئەلقوڕەشی" و دەستنیشانکردنی "ئەبولحوسێن ئەلحوسێنی ئەلقوڕەشی" وەک سەرکردەی نوێ ئەم گرووپە راگەیاند.

لە پەیامە دەنگییەکەی وتەبێژی داعشدا، وردەکارییەکان و شوێنی کوژرانی سەرکردەی پێشووی داعش باس نەکراوە، بەڵام بەپێی ڕاگەیاندنی سەرچاوەیەکی سەربازیی سووریا، ئەبولحەسەن ئەلهاشمی بە نازناوی "عەبدولرەحمان ئەلعێراقی" و "سەیف بەغدا" لە ١٥ی ١٠ی ئەمساڵدا لە ئەنجامی ململانێ لەگەڵ هێزە ئەمنییەکانی سووریا و گروپە چەکدارە خۆجێیەکان لە باکووری شاری جاسم لە پارێزگای دەرعای سووریا کوژراوە. دەوترێت ئەبولحەسەن ئەلهاشمی بە تەقاندنی پشتێنە بۆمبڕێژكراوەکەی دوای توندبوونی گەمارۆی هێزە ئەمنییەکانی سووریا، دەستبەجێ کوژراوە.

زانیاری زیاتر:
https://kurdish.iswnews.com/20188/

Читать полностью…

ھەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

رژێمی زایۆنیستی؛ گەورەترین دۆڕاوی مۆندیالی قەتەر

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ شارەزایان پێیان وایە ئەو سوپایە میدیاییەی کە لە لایەن ڕژێمی داگیرکەری زایۆنیستیەوە ڕەوانەی قەتەر کرابوو، نەک هەر نەیتوانی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی ڕژێمە عەرەبییەکان بەسەر خەڵکدا بسەپێنێت، بەڵکو درکی بە ئاستی ڕاستەقینەی ڕق و کینە لە زایۆنیستەکان لە نێو گەلانی عەرەبدا کرد.

شرۆڤەکارانی سیاسی پێیان وایە پێویستە بە مۆندیالی قەتەر نازناوی "مۆندیالی فەلەستین" بدرێت، چونکە مۆندیال شایەتی سەرکەوتنێکی گەورە بوو بۆ دۆزی فەلەستین لەلایەن گەلی موسڵمانەوە.

شرۆڤەکارانی سیاسی باس لەوە دەکەن کە ڕژێمی زایۆنیستی بەو بڕوایەی کە دەتوانێت داوا لە هاوڵاتیانی عەرەب و بەتایبەتی گەنجان بکات بۆ پشتیوانی لەم ڕژێمە دروشم بڵێن، ڕۆژنامەنووسان و سوپای میدیایی خۆی ڕەوانەی قەتەر کرد.

زانیاری زیاتر:
https://kurdish.iswnews.com/20178/

Читать полностью…

ھەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

#یادداشت: ئەبولحەسەن ئەلهاشمی خەلیفەی داعش کوژرا؛ ناوبراو کێ بوو و چی کرد؟

چوارشەممەی رابردوو ٣٠ی تشرینی دووەم، ئەبو عومەر موهاجیر وتەبێژی داعش لە چوارەمین پەیامی خۆیدا بەناونیشانی "فیقتلون و یقتلون" کوژرانی ئەبولحەسەن ئەلهاشمی ئەلقوڕەشی سەرکردەی داعش و جێنشینی ئەبولحسێن حوسەینی ئەلقورەشی ڕاگەیاند. ئەمە یەکەمجارە داعش پێش ئیدیعای ئەمریکا کوژرانی ئەمیر یان خەلیفەی خۆی ڕادەگەیەنێت و ئەمەش ئەوە دەریدەخات کە ئەو گروپە یان ئەو هێزەی سەرکردەی داعشیان کوشتووە نەیانزانیووە کێ دەکوژن، چونکە ئەگەر بزانایە بە دڵنیاییەوە بە باشترین شێوە سوود لە ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵە وەردەگرت!

تەواوی ئەم بابەتە:
https://kurdish.iswnews.com/20158/

Читать полностью…

ھەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

ڕەئیسی: خەڵکی بەشەرەفی کوردستان بە هەزاران شەهیدیان پێشکەش بە شۆڕشی ئیسلامی کردووە

سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران لە سەردانەکەی بۆ شاری سنە پرۆژەی ستراتیژیی گەیاندنی ئاوی پاک و خاوێنی بۆ ئەم شارە بە فەرمی کردەوە، هاوکات لە گەڵ ژمارەیەکی زۆر لە خەڵک و کەسایەتییەکانی شارەکەش کۆبووە.

یەکێک لە گرنگترین دیمەنەکانی ئەم سەردانە گرنگ و بەدەسکەوتە، ئامادەبوونی ئایەتوڵڵا ڕەئیسی لە شەقامی فیردەوسیی شاری سنە بوو کە لە گەڵ ژمارەیەکی زۆر لە خەڵک و دووکاندارەکانی شەقامەکە قسەی کرد و ئەمەش شکستی پیلانی دوژمنان و گرووپە تیرۆریستییەکانی بۆ ئاڵۆزکردنی ڕەوشی شاری سنە و جیاکردنەوەی خەڵک و دەسەڵات لە یەکتر پیشاندا.

وێنە و زانیاری زیاتر:
https://kurdish.iswnews.com/20134/

Читать полностью…

ھەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانی سوپای ئەمریکا بۆ سەر ماڵێک لە باکووری شاری مارب لە یەمەن

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ هێرشی سوپای تیرۆریستی ئەمریکا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ سەر ماڵێک لە باکووری ڕۆژهەڵاتی شاری مارب، ٨ کوژراو و برینداری لێکەوتەوە.

سەرچاوە خۆجێییەکان بەرەبەیانی ٣٠ی تشرینی دووەم، لە ڕوودانی تەقینەوەیەک لە ناوچەی ئەلحودەیا لە باکووری ڕۆژهەڵاتی ئەم شارە هەواڵیان دایەوە. هەندێک سەرچاوەی سەر بە هاوپەیمانی سعودیە هۆکاری ئەم تەقینەوەیان هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی سوپای ئەمریکا لە دژی کۆبوونەوەیەکی ئەندامانی ئەلقاعیدە لە ماڵی یەکێک لە لایەنگرانی حیزبی ئیسڵاح بە ناوی حەمود ئەلدەویل زانیوە.

زانیاری زیاتر:
https://kurdish.iswnews.com/20124/

Читать полностью…

ھەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

پێشهاتەکانی سووریا، ٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ جێگری نوێنەری هەمیشەیی سوریا لە نەتەوە یەکگرتووەکان هێرشە بەردەوامەکانی تورکیای بۆ سەر باکوری سوریا ئیدانە کرد و داوای لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد کە ئەنقەرە و واشنتۆن پابەند بکات بە کشانەوەی هێزەکانیان لە سوریا.

هەواڵ و زانیاری زیاتر:
https://kurdish.iswnews.com/20114/

Читать полностью…

ھەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

پێشهاتەکانی ئۆکرانیا، ٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢

دوابەدوای گەڕی نوێی هێرشەکانی سوپای ڕووسیا لە میحوەرە جیاجیاکانی پارێزگای دۆنێتسک، ناوچەکانی کۆردیۆمیوکا، زێلنۆپیلیا و ئۆزارانیوکا لە باشووری شارۆچکەی باخموت و ناوچەی سپیرنێ لە باشووری ڕۆژئاوای شاری لیسیچانسک لەلایەن هێزەکانی ڕووسیاوە کۆنتڕۆڵ کران.

هەواڵ و زانیاری زیاتر:
https://kurdish.iswnews.com/20083/

Читать полностью…

ھەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

سەردانی نهێنی شاندێکی سەربازی ئۆکرانیا بۆ تەلئەبیب!

کەناڵی ١٣ی تەلەڤزیۆنی ڕژێمی زایۆنیستی ڕاپۆرتێکی بڵاوکردەوە و تیایدا رایگەیاند کە هەفتەی ڕابردوو شاندێکی باڵای سەربازی ئۆکرانیا لە گەشتێکی چەند ڕۆژەییدا بۆ دیدار و گفتوگۆ لەگەڵ فەرماندە و بەرپرسانی باڵای ئیسرائیلی سەردانی تەلئەبیبیان کردووە.
ئەندامانی ئەم شاندە چەندین دیداریان لەگەڵ بەرپرسانی باڵای سوپا و دەزگای ئاسایشی ڕژێمی زایۆنیستی ئەنجامداوە. لەم دیدارانەدا شاندی ئۆکرانیا جارێکی دیکە داواکاری کیێڤیان بۆ هاوکاری سەربازی گەیاندووەتە تەلئەبیب.

زانیاری زیاتر:
https://kurdish.iswnews.com/20073/

Читать полностью…

ھەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

پێشهاتەکانی ئاسیای ناوەڕاست، ٢٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢

لەئەنجامی پێکدادانی نێوان چەکدارانی تاڵیبان و دانیشتوانی گوندی سیوک لە پارێزگای دایکۆندی، ١٠ کەس کە سێ منداڵ و ئەندامێکی تاڵیبانیان تێدایە کوژران و ٩ کەسی دیکەش برینداربوون و دەستگیرکران.

هەواڵ و زانیاری زیاتر:
https://kurdish.iswnews.com/20053/

Читать полностью…

ھەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

ڕەئیسی: بەرەنگاربوونەوەی گرووپە تیرۆریستییەکان بەشێکە لە ڕێکەوتنەکانی نێوان ئێران و عێراق

سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران وتی: لە ڕوانگەی ئێران و حکومەتی عێراقەوە ئاسایش و ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکە بابەتێکی زۆر گرنگە و هەر بۆیە بەرەنگاربوونەوەی گرووپە تیرۆریستییەکان، تاوانی ڕێکخراوەیی، قاچاخی مادەی هۆشبەر و هەر ئاڵۆزییەک کە هەڕەشە لە ناوچەکە بکات، لە ڕیزی ئیرادە و ڕێکەوتنەکانی نێوان هەر دوو وڵاتە.

زانیاری زیاتر:
https://kurdish.iswnews.com/20047/

Читать полностью…

ھەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

ئۆپەراسیۆنی ئیستشهادی لە ڕۆژهەڵاتی ڕامەڵڵا + ڤیدیۆ

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ هاوڵاتییەکی فەلەستینی لە نزیک شارۆچکەی کۆخاو یەعقوب لە ڕۆژهەڵاتی رامەڵڵا بە ئۆتۆمبێلەکەی خۆی کێشا بە سەربازێکی ئیسرائیلی.

ئەوەی دیارە ئەم ئۆپەراسیۆنە لە وەڵامی کردەوە سەربازییەکانی ئەم دواییەی هێزەکانی ئیسرائیلی و بە تایبەت پەلاماری شەوی رابردووی ئەو هێزانە بۆ سەر شارۆچکەی بەیت ئەمر و کفر عەین لە کەرتی ڕۆژئاوا ئەنجام دراوە کە بووە ھۆی شەهید بوونی سێ گەنجی فەلەستینی.

ڤیدیۆ و زانیاری زیاتر:
https://kurdish.iswnews.com/20033/

Читать полностью…

ھەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

سکاڵای برای ئەبو مەهدی موهەندیس لە دژی دەسەڵاتدارانی ئەمریکی و عێراقی

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ برای ئەبومەهدی موهەندیس سکاڵای لەسەر بەشێک لە دەسەڵاتدارانی ئەمریکی و عێراقی بەهۆی تێوەگلانیان لە تیرۆرکردنی شەهیدان قاسم سولێمانی و ئەبومەهدی موهەندیس تۆمارکرد.

محەمەد حەسەن جەعفەر، برای ئەبومەهدی موهەندیس، جێگری سەرۆکی هێزەکانی حەشدی شەعبی عێراق و ٧٦ کەسی دیکە، سکاڵایان لەسەر دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، مستەفا کازمی، سەرۆکی پێشووی دەزگای هەواڵگری عێراق و باڵیۆزی پێشووی ئەمریکا لە عێراق و زیا موسەوی، بەرپرسی هەواڵگری سەربازی عێراق، بە تۆمەتی تیرۆرکردنی قاسم سلێمانی، فەرماندەی پێشووی هێزی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران و ئەبو مەهدی موهەندیس جێگری سەرۆکی حەشدی شەعبی تۆمار کرد.

https://kurdish.iswnews.com/20026/

Читать полностью…

ھەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

بن سەلمان "وڵاتی حەرەمین شەریفین" دەکاتە گۆڕەپانی بەد ڕەوشتی! + ڤیدیۆ

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ڕۆژنامەنووس و ئۆپۆزسیۆنی سعوودی بە ڕەخنەگرتن لە بەڕێوەچوونی فێستیڤاڵی مۆسیقای "میدل بیست" لە وڵاتی حەرەمین شەریفین وتی: بن سەلمان بە گۆڕینی وڵات بۆ گۆڕەپانی بەد ڕەوشتی گەورەترین خزمەتی بە دوژمنانی ئیسلام کرد.

تورکی شەلهوب لە تویتێکدا ڕەخنەی لە فێستیڤاڵی میوزیک بە ناوی "میدل بیست" (MDLBEAST) گرت کە لە چوارچێوەی چالاکییەکانی "وەرزی ڕیاز" لە پایتەختی سعودیە بەڕێوەدەچێت، و نووسیویەتی: دەستەی بەرەوپێشبردنی جەهل و گەمژەیی ( رەخنە لە دەستەی کات بەسەربردن) دروشمی "ئێمە وڵات دەکەینە سەما"ی هەڵبژاردووە بۆ ڕێکلامی ئەم فێستیڤاڵە مۆسیقایە. دەیانەوێت سەما بە کام وڵات بکەن؟ وڵاتی حەرەمین شەریفین! ئایا پێشێلکارییەکی گەورەتر لەوە لەم شوێنە پیرۆزە هەیە؟

ڤیدیۆ + زانیاری زیاتر:
https://kurdish.iswnews.com/20218/

Читать полностью…

ھەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

هێرشی موشەکی بۆ سەر بنکەی سوپای تورکیا لە عێراق

بنکەی سەربازی سوپای تورکیا لە ناوچەی زێلکان بە هێرشی موشەکی گروپەکانی خۆڕاگری عێراقی کرایە ئامانج.

بنکەی سەربازی بەعشیقەی سوپای تورکیا لە ناوچەی زێلکان لە باکووری ڕۆژھەڵاتی موسڵ، بە چوار موشەکی گراد کرایە ئامانج. گروپی خۆڕاگری ئیسلامی "ئەحرار ئەلعێراق" بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک بەرپرسیارێتی هێرشەکەی لە ئەستۆ گرت.

https://kurdish.iswnews.com/20205/

Читать полностью…

ھەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

پێشهاتەکانی فەلەستین، ٣ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ بێنی گانتز، وەزیری جەنگی ئیسرائیل، هۆشداریی دا سەبارەت بە پێکهێنانی میلیشیا زایۆنیەکان لەژێر فەرمانی ئیتمار بن غەفیر، ئەندامی توندڕەوی کنێست کە لەلایەن نەتانیاهۆوە وەک وەزیری ئاسایشی ناوخۆی حکوومەتی نوێ دەستنیشان کرا.

هەواڵ و زانیاری زیاتر:
https://kurdish.iswnews.com/20195/

Читать полностью…

ھەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

داهاتی ڕۆژانەی یەک ملیۆن دۆلاری ئەمریکا لە دزینی نەوتی سووریا!

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ئەندامێکی چوارچێوەی هەماهەنگی عێراق جەختی لەوە کردەوە کە هێزەکانی ئەمریکا ڕۆژانە یەک ملیۆن دۆلاریان لە دزین و بە قاچاخ بردنی نەوتی سووریا دەستدەکەوێت.

جەبار ئەلعودە ڕایگەیاند: ئەمریکا ڕۆژانه بڕی یەک ملیۆن دۆلاری لە دزینی نەوتی کێڵگە نەوتییەکانی سووریا و گواستنەوەی بۆ عێراق و فرۆشتنی بە چەند لایەنێک کە هەندێکیان بیانین دەستدەکەوێت.

ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد: ئەوەی ڕوودەدات پێشێلکردنی ڕوون و ئاشکرای سەروەری خاک و تاڵانکردنی سەروەت و سامانی نیشتمانی سووریایە، کە ئەو پارەیەی لەو ڕێگایە دەستیان دەکەوێت، بۆ پشتیوانی دارایی حیزب و ڕەوتە چەکدارەکان بەکاردەهێنرێت بەمەبەستی دروستکردنی پشێوی لە هەندێک وڵاتی دراوسێدا. ئەم کارە بەشێکە لە پلانێکی گەورە بۆ گۆڕینی بارودۆخی عێراق بۆ گۆڕەپانێکی هەمیشەیی شەڕی خوێناوی.

زانیاری زیاتر:
https://kurdish.iswnews.com/20181/

Читать полностью…

ھەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

شەهیدکردنی گەنجێکی فەلەستینی بە تەقەی داگیرکەرانی ئیسرائیلی + ڤیدیۆ

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی گەنجێکی فەلەستینی لە شارۆچکەی حەوارە لە باشووری شاری نابلوس بە تەقەی سەربازێکی ئیسرائیلی شەهید کرا.

جێی ئاماژەیە کە لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا ١٠ فەلەستینی لە کەرتی ڕۆژئاوا بە تەقەی سەربازانی ئیسرائیلی شەهید کراون.

ڤیدیۆ + زانیاری زیاتر:
https://kurdish.iswnews.com/20173/

Читать полностью…

ھەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی هێزەکانی (SDF) و هاوپەیمانی ئەمریکا لە سووریا ڕاگیرا!

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ وتەبێژی هێزەکانی سوریای دیموکرات ڕاگرتنی ئۆپەراسیۆنە ئەمنییە هاوبەشەکانیان لەگەڵ هاوپەیمانی ئەمریکا لە سووریا بەهۆی زیادبوونی هێرشەکانی تورکیاوە ڕاگەیاند.

زانیاری زیاتر:
https://kurdish.iswnews.com/20155/

Читать полностью…

ھەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

تەقینەوە لە قوتابخانەی ئایینی ئایبەک ٤٧ کوژراو و برینداری لێکەوتەوە

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ بەهۆی تەقینەوەیەک لە قوتابخانەی ئایینی "ئەلجیهادیە" لە شاری ئایبەکی ناوەندی پارێزگای سەمنگان زیاتر لە ٤٧ کەس بوونە قوربانی.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە ئەم قوتابخانەیە لە سەردەمی حکومەتی پێشووی ئەفغانستان ناوی سەنتەری ڕاهێنانی مامۆستایان بووە و دوای کۆنترۆڵکردنی ئەفغانستان لەلایەن تاڵیبانەوە، ناو و بەکارهێنانی بۆ "قوتابخانەی جیهاد لە پارێزگای سەمنگان" گۆڕدراوە.

https://kurdish.iswnews.com/20127/

Читать полностью…

ھەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

شەهید بوونی دوو فەرماندەی خۆڕاگری لە جنین + وێنەکان

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ دوابەدوای هێرشی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر جنین، دوو فەرماندەی مەیدانی خۆڕاگری فەلەستین شەهید بوون.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ ١ی کانوونی یەکەم، هێزەکانی ڕژێمی زایۆنیستی هەڵیانکوتایە سەر گەڕەکی ئەلهەدەف لە شاری جنین و لە ئەنجامدا شەڕێکی چەکداری توند لە نێوان ئەوان و هێزەکانی خۆڕاگری فەلەستین دروست بوو.

لە ئەنجامی ئاڵوگۆڕی تەقەدا دوو فەرماندەی مەیدانی خۆڕاگری فەلەستین بە ناوەکانی "محەمەد ئەلسەعدی (٢٧ ساڵ) و نەعیم ئەلزوبەیدی (٢٦ ساڵ)" شەهید بوون. هاوکات لەگەڵ ئەم ڕووبەڕوونەوەیەدا، سەربازانی ئیسرائیلی چوار فەلەستینی داواکراویان لە جنین دەستگیرکرد.

شایانی باسە کە لە ماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوودا ٩ فەلەستینی شەهید بوون و زیاتر لە ١٠٠ کەسی دیکەش بریندار بوون.

وێنە و زانیاری زیاتر:
https://kurdish.iswnews.com/20117/

Читать полностью…

ھەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

سەربازێکی دیکەی سوپای تورکیا لە هەرێمی کوردستان کوژرا

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ وەزارەتی بەرگری تورکیا ڕایگەیاند کە سەربازێکی دیکەی ئەم وڵاتە لە ئۆپەراسیۆنی "کلیل چنگ" لە باکووری عێراق کوژراوە.

بەم شێوەیە ژمارەی کوژراوانی سوپای تورکیا لە ئۆپەراسیۆنی “کلیل چنگ”ی ئەو هێزانە کە لە ١٨ی نیسانی ئەمساڵەوە بە فەرمانی خولوسی ئاکار وەزیری بەرگری تورکیا لە دژی چەکدارانی پەکەکە لە هەرێمی کوردستانی عێراق دەستی پێکردووە، بۆ ٦٩ کەس بەرزبوویەوە.

https://kurdish.iswnews.com/20111/

Читать полностью…

ھەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

دوایین هەواڵەکان لە ململانێ سەربازییەکانی کەرتی ڕۆژئاوا، ٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ هێزەکانی سوپای ئیسرائیل بە هەڵکوتانە سەر شارۆچکەی یەعبد لە باشووری ڕۆژئاوای جنین لەگەڵ هێزەکانی خۆڕاگری فەلەستین کەوتە ململانێیەکی چەکدارییەوە و بە گەمارۆدانی ماڵی یەکێک لە هێزەکانی حەماس، ناوبراویان دەستبەسەر کرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە، ژمارەیەکی زۆر لە هێزەکانی سوپای رژێمی زایۆنیستی هێرشیان کردە سەر شارۆچکەی یەعبد لە باشووری ڕۆژئاوای جنین و لە ئەنجامدا شەڕێکی چەکداری توند لە نێوان ئەوان و هێزەکانی خۆڕاگری فەلەستین ڕوویدا. لە ئەنجامی ئەم ڕووبەڕوونەوەیەدا دوو فەلەستینی بە گوللەی هێزەکانی زایۆنیستی برینداربوون و بارودۆخی هەردووکیان ناجێگیرە.

ڤیدیۆ + زانیاری زیاتر:
https://kurdish.iswnews.com/20076/

Читать полностью…

ھەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

دوایین دۆخی سەربازی باکووری حەلەب؛ نزیکبوونەوەی دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی تورکیا دژ بە گرووپە کوردییەکان؟!

ئۆپەراسیۆنی زەمینی نوێی سوپای تورکیا بۆ سەر باکووری سووریا، سەرەڕای ئامادەکارییە پێویستەکانی، بەهۆی دژایەتیی لایەنە نێودەوڵەتی و ناوچەییەکان بە نادیاری ماوەتەوە.

زانیاری زیاتر:
https://kurdish.iswnews.com/20069/

Читать полностью…

ھەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

پێشهاتەکانی عێراق، ٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ هێزەکانی لیوای سی و بەشی هەواڵگریی ڕێکخراوی حەشدی شەعبی، ئەندامێکی گرووپی تیرۆریستی داعشیان لە پارێزگای ئەنبار دەستگیر کرد.

هەواڵ و زانیاری زیاتر:
https://kurdish.iswnews.com/20050/

Читать полностью…

ھەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

ئایەتوڵڵا خامنەیی: ئاسایشی عێراق ئاسایشی ئێرانە، هەروەک چۆن ئاسایشی ئێران کاریگەری لەسەر عێراق هەیە

ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە دیدار لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق و شاندی یاوەری: بە پشت بەستن بە خەڵک و گەنجانی بە توانا و خاوەن ئیرادە لە دژی دوژمنانی پێشکەوتنی عێراق بوەستن.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ئایەتوڵڵا خامنەیی، ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی، ئێوارەی ئەمڕۆ (سێشەممە) لە میانەی دیداری لەگەڵ بەڕێز محەممەد شیاع ئەلسودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، جەختیان لەوە کرد: پێشکەوتنی عێراق و گەیشتن بە پێگەی بەرز و ڕاستەقینەی خۆی لە بەرژەوەندیی کۆماری ئیسلامی ئێرانە، و ئێمە پێمان وایە کە بەڕێزتان توانای بەرەوپێشبردنی کاروبار و پەیوەندییەکانی عێراق و گەیاندنی ئەم وڵاتە بۆ پێگەیەکی سەربەخۆ و شایستەی شارستانییەت و مێژووییەکەتان هەیە.

وێنە + زانیاری زیاتر:
https://kurdish.iswnews.com/20040/

Читать полностью…

ھەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

شەهید بوونی سێ فەلەستینی لە کەرتی ڕۆژئاوا

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ سێ گەنجی فەلەستینی لە پەلاماری هێزەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر شارۆچکەی بەیت ئەمر و کفر عەین لە کەرتی ڕۆژئاوا شەهید بوون.

ئێوارەی ڕۆژی رابردوو ٢٨ی تشرینی دووەم، سەربازانی رژێمی زایۆنیستی هێرشیان کردە سەر شارۆچکەی بەیت ئەمر لە باکووری شاری ئەلخەلیل و لە ئەنجامدا فەلەستینییەک بە ناوی "موفید ئەخلیل" شەهید بوو و ١٠ کەسی دیکەش بریندار بوون.

چەند کاتژمێرێک دوای ئەم ڕووداوە، وەزارەتی تەندروستی فەلەستین، شەهید بوونی دوو فەلەستینی دیکەی بە ناوەکانی "جەواد و زافر عەبدولڕەحمان ڕیماوی" لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی ئیسرائیلی بۆ سەر شارۆچکەی کفر عەین لە باکووری ڕۆژئاوای ڕامەڵڵا ڕاگەیاند.

https://kurdish.iswnews.com/20030/

Читать полностью…

ھەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

کوژرانی سەربازانی تورکیا لە هەرێمی کوردستان بەردەوامە

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ وەزارەتی بەرگری تورکیا لە میانەی ئۆپەراسیۆنی "کلیل چنگ" لە هەرێمی کوردستانی عێراق، کوژرانی سەربازێکی دیکەی ئەم وڵاتەی ڕاگەیاند.

ڕۆژی رابردوو ٢٨ی تشرینی دووەم، هەواڵی کوژرانی سەربازێکی دیکەی سوپای تورکیا ڕاگەیەندرا. بەپێی میدیاکانی تورکیا، ئەم سەربازە لە ڕووبەڕووبوونەوەکان لەگەڵ چەکدارانی پەکەکە لە هەرێمی کوردستانی عێراق بریندار بووە و دوای گواستنەوەی بۆ ناوەندێکی پزیشکی بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەست داوە. بە گیان لەدەستدانی ئەم سەربازە تورکە، ژمارەی قوربانیانی سوپای تورکیا لە ئۆپەراسیۆنی "کلیل چنگ" بۆ ٦٨ کەس بەرزبوویەوە.

https://kurdish.iswnews.com/20023/

Читать полностью…
Subscribe to a channel