هەڵکردنی ئاڵای سووریا لە ڕیاز دوای ١٠ ساڵ
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ چالاکوانانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان گرتەی ڤیدیۆیان لە هەڵکردنی ئاڵای سووریا لە ڕیازی پایتەختی سعودیە بڵاوکردەوە.
بۆ یەکەمجار دوای ١٠ ساڵ لە قەیران لە سووریا، ئاڵای ئەم وڵاتە لە ناوچەی باڵیۆزخانەکانی ڕیازی پایتەختی سعودیە هەڵکرا.
ئەمەش هاوکاتە لەگەڵ سەردانەکەی شی جی پینگ، سەرۆکی چین بۆ سعودیە و کۆبوونەوەی سەرکردەکانی عەرەب و چین لە ڕیاز.
لە ماوەی سەردانە چەند رۆژییەکەی شی جی نپینگ، لووتکەیەکی سعودی - چینی، هەروەها لووتکەیەکی چینی و کۆمکاری وڵاتانی کەنداوی فارس بەڕێوەدەچێت. هاوکات سەرۆکی چین لەگەڵ سەرکردەی چەند وڵاتێکی دیکەی رۆژهەڵاتی نێوەڕاستیش کۆدەبێتەوە.
https://kurdish.iswnews.com/20437/
دەستگیرکردنی ١٨٥ سیخوڕی مۆساد لە لوبنان
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ سەرچاوە ئەمنییەکانی لوبنان دەستگیرکردنی ١٨٥ سیخوڕی مۆسادیان لە لوبنان لە ماوەی ٣ ساڵی ڕابردوودا ڕاگەیاند.
لەکاتێکدا کە بەشی هەواڵگری سوپا و دەزگای ئاسایشی ناوخۆی لوبنان لە ساڵی ڕابردوو چەندین ڕاپۆرتیان سەبارەت دەسبەسەر کردنی سیخوڕەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە لوبنان بڵاو کردەوە، سەرچاوە ئەمنییەکانی لوبنان ڕۆژی ڕابردوو (چوارشەممە) ڕایانگەیاند کە هێزە ئەمنییەکانی لوبنان لە ساڵی ٢٠١٩ەوە هاوکات لەگەڵ زیادبوونی قەیرانی ئابووری ئەم وڵاتە ١٨٥ سیخوڕی مۆسادیان دەستبەسەر کردووە، کە بە ژمارەی پێوانەیی دادەنرێت.
زانیاری زیاتر:
https://kurdish.iswnews.com/20403/
پێشهاتەکانی سووریا، ٧ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ بنکەی سوپای تورکیا لە ناوچەی کەفەرجەنە لە نزیک عەفرین، لەلایەن هێزەکانی سوریای دیموکراتەوە بە مووشەک کرایە ئامانج.
هەواڵ و زانیاری زیاتر:
https://kurdish.iswnews.com/20394/
شەهیدبوونی دوو ئەندامی هێزەکانی حەشدی شەعبی و کوژرانی دوو خۆکوژی داعش
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ڕێکخراوی حەشدی شەعبی عێراقی لە بەیاننامەیەکدا شەهیدبوونی دوو ئەندامی هێزەکانی حەشدی شەعبی و کوژرانی دوو خۆکوژی سەر بە داعشی لە ناوچەی جورف سەخر ڕاگەیاند.
حەشدی شەعبی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: ئۆپەراسیۆنی دوورگە، یەکەی تایبەتی فەوجی دووی لیوای ٤٧ و لیوایەکی ئۆپەراسیۆنی کەربەلا، دوای ئەوەی زانیارییان لەسەر بوونی ژمارەیەکی تیرۆریستی داعش لە "بێهبەهانی"ی جورف سەخر (باکووری بابل) پێگەیشت، بەرەو ناوچەکە جووڵەیان کرد و هێرشیان کردە سەر بنکەیەکی سەر بە داعش و لە شوێنی ڕووداوەکە لەگەڵ تیرۆریستان تێکهەڵچوون و دوو کەسیان کوژران.
لەم ئۆپەراسیۆنەدا یەکێک لە ئەندامانی داعش بە پشتێنی بۆمڕێژکراو خۆی تەقاندەوە و لە ئەنجامدا دوو ئەندامی هێزەکانی حەشدی شەعبی شەهید بوون و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون.
https://kurdish.iswnews.com/20388/
پێشهاتەکانی ئاسیای ناوەڕاست، ٧ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢
زەهاویت بن هیلل باڵوێزی ئیسرائیل لە ئۆزبەکستان لە میانەی سەردانەکەی بۆ پێشانگای نێودەوڵەتیی گەشتیاریی تاشکەند ٢٠٢٢ لەگەڵ تاجدین جۆرەزادە سەرۆکی لێژنەی پەرەپێدانی گەشتیاری تاجیکستان دیدار و گفتوگۆی کرد.
هەواڵ و زانیاری زیاتر:
https://kurdish.iswnews.com/20352/
ئەلقاعیدە بۆ ڕزگارکردنی حیزبی ئیسڵاح دەچێتە حەزەرمەوت لە یەمەن
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ سەرچاوە خۆجێییەکان باسیان لە بڵاوەپێکردنی بەرفراوانی چەکدارانی گرووپی تیرۆریستی ئەلقاعیدە لە شاری سیئۆن کردووە. بەپێی ئەم ڕاپۆرته ژمارەیەکی زۆر له ئەندامانی ئەلقاعیده له شاری مارب ـەوە بۆ ئیدارەکانی وادی عەین و ئەلقەتن به مەبەستی به هێزکردنی پێگەکانی حیزبی ئیسڵاح له پارێزگای حەزەرمەوت گواستراونەتەوە.
https://kurdish.iswnews.com/20344/
بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان: بن سەلمان دەبێت وەڵامی فرمێسکی ئەم ژنە یەمەنییە بداتەوە! + ڤیدیۆ
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ گرتەیەکی ڤیدیۆیی ژنێکی یەمەنی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکرایەوە، کە لە چاوپێکەوتنێکدا سەبارەت بە بارودۆخی سەختی ژیان و گوزەرانی وڵاتەکەی بەهۆی شەڕانگێزی هاوپەیمانی ئەمریکی-سعودیەوە دەست بە گریان دەکات.
قسەکانی ئەم ژنە یەمەنییە سەرنجی بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ لای خۆی ڕاکێشاوە، بەکارهێنەرێک لەژێر ئەم گرتە ڤیدیۆییەدا نووسیویەتی: "بن سەلمان ئاهەنگی سەما و گۆرانی لە ڕیاز سازدەکات و خەڵکی یەمەنیش بەدەست شەڕانگێزی ئەو گیریان خواردووە!"
ڤیدیۆ:
https://kurdish.iswnews.com/20337/
کوژرانی سەربازێکی تورکیا لە هەرێمی کوردستان
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ وەزارەتی بەرگری تورکیا کوژرانی سەربازێکی سوپای ئەو وڵاتەی لە میانەی ئۆپەراسیۆنی "کلیل چنگ" لە هەرێمی کوردستانی عێراق راگەیاند.
https://kurdish.iswnews.com/20331/
مانۆڕی هاوبەشی سەربازی تورکیا و کۆماری ئازەربایجان
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ هێزە سەربازییەکانی تورکیا و کۆماری ئازەربایجان، مانۆڕێکی سەربازی هاوبەشیان لە ئازەربایجان ئەنجامدا.
بەگوێرەی وەزارەتی بەرگری تورکیا، بە پشتبەستن بە ڕێککەوتنی هاوکاری سەربازیی نێوان هەردوو وڵات، هێزەکانی تورکیا و کۆماری ئازەربایجان بۆ ئەم مانۆڕە لە باکۆ، ئاستارا، جەبرائیل و ئیمیشلی لە کۆماری ئازەربایجان جێگیر کرابوون.
لەو بارەیەشەوە وەزارەتی بەرگریی کۆماری ئازەربایجان، راگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا ئەوە خراوەتەڕوو کە هێزەکانی هەردوو وڵات لە مانۆڕەکەدا، ئەو ئۆتۆمبێل و هێزانەیان تێکشکاندووە کە لە شێوەی هێزی دوژمندا دروستکرابوون.
باس لەوەش کراوە کە مانۆڕەکە ئامانجی دەستەبەرکردنی هەماهەنگی هێزەکان لەکاتی جەنگ، باشکردنی توانای بەڕێوەبردنی جەنگ و ئاڵوگۆڕی ئەزموونەکان بووە.
ئەنقەرە پشتیوانی سەرەکی کۆماری ئازەربایجان لە شەڕی ٤٤ ڕۆژەی قەرەباغ لەگەڵ ئەرمینیا بوو کە لە ٢٧ی ئەیلولی ٢٠٢٠ دەستی پێکرد؛ ئەو شەڕەی کە دواجار بە نێوەندگیری ڕووسیا بۆ ئاگربەست لە ١٠ی تشرینی یەکەمی هەمان ساڵدا کۆتایی هات.
https://kurdish.iswnews.com/20322/
ناردنی پاسەوانانی سنووری عێراق بۆ سنوورەکانی تورکیا و ئێران
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ پاسەوانانی سنووری عێراق بە ئامێر و کەلوپەلی پێویست ڕەوانەی سنوورەکانی ئێران و تورکیا کران.
لە ٥ی کانوونی یەکەم، ڕۆژێک دوای لێدوانی یەحیا رەسووڵ، وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی عێراق سەبارەت فەرمانی سەرۆکوەزیرانی عێراق محەمەد شیاع سودانی بۆ کۆنترۆڵکردنی سنوورەکانی عێراق لەگەڵ ئێران و تورکیا لەلایەن هێزەکانی عێراقییەوە، دوو لیوا لە پاسەوانانی سنووری ئەم وڵاتە لەگەڵ ئامێر و کەلوپەلی پێویست ڕەوانەی سنوورە هاوبەشەکانی عێراق لەگەڵ ئێران و تورکیا لە هەرێمی کوردستان کران.
https://kurdish.iswnews.com/20313/
هێرشی داعش بۆ سەر باڵیۆزی پاکستان و سیخەکانی جەلالئاباد؛ بکەری هێرشەکەی سەر نوسینگەی گۆڵبدین حکمەتیار بە نادیاری مایەوە!
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ گرووپی تیرۆریستی داعش بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک، بەرپرسیارێتی هێرشە تیرۆریستییەکانی سەر باڵیۆزخانەی پاکستان لە کابوڵ و تەقینەوەی ئەم دواییەی جەلالئابادی لە ئەستۆ گرت.
زانیاری زیاتر:
https://kurdish.iswnews.com/20277/
یەحیا سەریع: سەنعا هاوکێشەیەکی نوێی بۆ پاراستنی سەرچاوە سرۆشتیەکانی وەک نەوت و گاز دروست کردووە
وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن ڕایگەیاند: هێزە چەکدارەکانی یەمەن لە دروستکردنی هاوکێشەیەک لە هاوسەنگی ترس و دڵەڕاوکێ لەگەڵ دوژمن و هەروەها بە ئامانجی پاراستنی سەرچاوە سرۆشتییەکانی وەک نەوت و گاز سەرکەوتوو بوون.
یەحیا سەریع، وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن ڕایگەیاند: دوژمن پێشتر سەنعا و پارێزگاکانی دیکەی بۆردومان دەکرد، بەڵام ئەمڕۆ دەتوانین وەڵامی هەر هێرشێک بە چەندین مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بدەینەوە، و هێزە چەکدارەکانیش لەم وڵاتە توانیانە هاوکێشەیەکی نوێی بەرەنگاربوونەوە لە بەرامبەر دوژمن دروست بکەن.
یەحیا هەروەها وتی: ئێمە لە شەڕێکی پیرۆزداین و قوربانیدانی ئەو شەهیدە بەڕێزانە لەبیر ناکەین کە بە خوێنی پاکی خۆیان مێژوویەکی گەشیان تۆمار کرد.
https://kurdish.iswnews.com/20260/
ئەسەد نەخشەکانی ئەردۆغانی تێکدا
لە دوو مانگی ڕابردوو چەندین جار بەرپرسانی تورکیا ڕایانگەیاندووە کە هەوڵی چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان لە گەڵ سوریا دەدەن و تەنانەت سەرۆک کۆماری تورکیا ئامادەیە تا لە پاش 11 ساڵ لە گەڵ بەشار ئەسەدی هاوتای کۆببێتەوە، بەڵام وەڵامە نەرێنییەکەی ئەسەد بۆ ئەنکەرە و دواخستنی بۆ پاش هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2023 ی تورکیا، نەخشەکانی ئەردۆغانی تێکداوە.
تەواوی ئەم بابەتە لەم لینکەدا:
https://kurdish.iswnews.com/20250/
پێشهاتەکانی سووریا، ٤ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ژمارەیەک لە دانیشتوانی شاری سوەیدا وەک ناڕەزایەتی بەرامبەر هەندێک کێشە و کەموکوڕی، گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتیان ئەنجام دا و بە سووتاندنی تایە ژمارەیەک لە شەقامەکانی ئەم شارەیان داخست.
هەواڵ و زانیاری زیاتر:
https://kurdish.iswnews.com/20241/
هێرش کرایەوە سەر بنکەی هێزەکانی تورکیا لە زێلکان
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ بنکەی سەربازی سوپای تورکیا لە ناوچەی زێلکان لە باکووری ڕۆژھەڵاتی موسڵ کرایە ئامانجی هێرشی موشەکی گروپە خۆڕاگرییەکانی عێراق.
بنکەی سەربازی تورکیا لە بەعشیقە، بە هەشت موشەکی گراد کرایە ئامانج. تا ئێستا هیچ گروپێک بەرپرسیارێتی ئەم هێرشەی لە ئەستۆ نەگرتووە.
https://kurdish.iswnews.com/20231/
پێشهاتەکانی ئۆکرانیا، ٧ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢
لیوا ئەلێکساندەر فۆمین، جێگری وەزیری بەرگریی ڕووسیا بە مەبەستی دیدار و گفتوگۆ لەگەڵ فەریق محەممەد باقری سەرۆک ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران سەبارەت بە پەرەپێدانی هاوکارییە سەربازییەکان گەیشتە تارانی پایتەختی ئێران.
هەواڵ و زانیاری زیاتر:
https://kurdish.iswnews.com/20406/
شەهیدکردنی ٣ فەلەستینی دیکە لە هێرشی زایۆنیستەکان بۆ سەر کەمپی جنین + ڤیدیۆ
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٣ فەلەستینی لە هێرشی رژێمی زایۆنیستی بۆ سەر شار و کەمپی جنین لە باکووری کەرتی ڕۆژئاوا شەهید بوون.
شەوی ڕابردووش لە ڕۆژهەڵاتی ڕامەڵڵا، گەنجێکی دیکە بە ناوی مەحمود حەمەد (تەمەن ٣٢ ساڵ) شەهید بوو.
بە شەهیدبوونی ئەم چوار گەنجە، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا ژمارەی شەهیدانی فەلەستینی گەیشتووەتە ٢١٦ کەس، کە ١٦٤ کەسیان لە کەرتی ڕۆژئاوا و ٥٢ کەسیان لە کەرتی غەززە بوون.
ڤیدیۆ + زانیاری زیاتر:
https://kurdish.iswnews.com/20397/
وەزیری بەرگری تاڵیبان سەردانی ئیماراتی کرد
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ مەلا محمد یەعقوب موجاهید وەزیری بەرگری تاڵیبان لە سەردانێکی فەرمی بۆ ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی لەگەڵ بەرپرسانی ئەم وڵاتە و نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری ئەفغانستان کۆبووەوە.
شایانی باسە ئیمارات یەکێکە لەو سێ وڵاتەی کە لە ساڵانی ڕابردوودا دانیان بە حکومەتی پێشووی تاڵیباندا ناوە و پەیوەندییەکی بەرفراوانی لەگەڵ ئەواندا هەیە. نوێبوونەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیماراتیەکان، دەرئەنجامی شکستی یەک ساڵەی تاڵیبانە لە بەدەستهێنانی پشتیوانی نێودەوڵەتی بۆ دانپێدانان. لەم ئاڕاستەیەدا تاڵیبان ڕووبەڕووی ئاستەنگەکانی وەک حکومەتی گشتگیر، دۆخی کۆچبەرانی ئەفغانستان، پەیوەندی لەگەڵ گروپە تیرۆریستییەکان و بەرهەمهێنانی زۆری ماددە هۆشبەرەکانە.
بۆیە پەیوەندی لەگەڵ ئیمارات کە پەیوەندییەکی بەرفراوانی لەگەڵ وڵاتانی ڕۆژئاوایی و دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان و هەروەها لۆبییە زایۆنیستییەکان هەیە، دەتوانێت کێشە سیاسییەکانیان چارەسەر بکات.
https://kurdish.iswnews.com/20391/
ڕەئیسی: درووشمی ژن، ژیان، ئازادی دەڵێنەوە و ژیانیش لە خەڵک تێک دەدەن
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕۆژی خوێندکاری زانکۆ لە زانکۆی تاران وتی کە ئەمڕۆ ئەوانەی درووشمی ژن، ژیان، ئازادی دەڵێنەوە، بە گوشار و گەمارۆش ژیانیان لە خەڵک تێکداوە، ئەمەش بانگەشەیەکە کە جێی پێکەنینە.
ڕێوڕەسمی بەرزڕاگرتنی ڕۆژی خوێندکاری زانکۆ کە هاوکاتە لە گەڵ ١٦ی سەرماوەز، بە ئامادەبوونی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران لە زانکۆی تاران بەڕێوەچوو.
ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی لەو ڕێوڕەسمەدا ڕۆژی خوێندکاری بە هێمای دوژمن ناسی، دژایەتی دوژمن، ڕوون بینی و هەستکردن بە بەرپرسیاریەتی کۆمەڵایەتی ناو برد و وتی: لە ڕاستیدا ١٦ی سەرماوەز دەبێت وەک هێما و نموونەی شانازی و ناسینەوەی هەلومەرج و دۆخی وڵات لە لایەن زانکۆکانەوە بەرز ڕابگیرێت.
https://kurdish.iswnews.com/20378/
#یادداشت: چاوخشاندنێک بە پرۆژەی ئاژاوەگێڕی لە سوەیدا
ناڕەزایەتیی خەڵک لە شاری سوەیدا لە باشووری سوریا دوای ماوەیەک بە شێوەی ئامانجدار بۆ توندوتیژی و ململانێ گۆڕا. لەم گردبوونەوەیەدا کە بە بیانووی کەمی سووتەمەنی و پچڕانی کارەبا و کێشەی بژێوی ژیان بەڕێوە دەچێت، ژمارەیەک هاوڵاتی سڤیل و هێزە ئەمنییەکانی سوریا کوژران و برینداربوون. بەڵام ڕاستی ئەم ڕووداوە چییە؟
تەواوی ئەم بابەتە:
https://kurdish.iswnews.com/20347/
پێشهاتەکانی فەڵەستین، ٦ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ تۆماس نایدس باڵیۆزی ئەمریکا لە تەلئەبیب لەگەڵ بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکی پارتی لیکود کە بەرپرسی پێکهێنانی کابینەی نوێی ڕژێمی زایۆنیستییە، کۆبووەوە.
هەواڵ و زانیاری زیاتر:
https://kurdish.iswnews.com/20341/
شەهید بوونی فەلەستینییەکی دیکە لە کەرتی ڕۆژئاوا
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ سەرلەبەیانی ڕۆژی رابردوو (سێشەممە)، هێزە زایۆنیستییەکان گەنجێکی تەمەن ٢٣ ساڵانی فەلەستینییان لە کەرتی ڕۆژئاوا شەهید کرد.
شایانی باسە هێزە داگیرکەرەکان بە گشتی ڕۆژانە خەڵکی فەلەستین لە کەرتی ڕۆژئاوا شەهید دەکەن، بەشێوەیەک کە لە ماوەی ١٠ مانگی ڕابردوو هێزەکانی ئەم ڕژیمە زیاتر لە دوو سەد فەلەستینییان لە ناوچە داگیرکراوەکانی فەلەستین شەهید کردووە.
https://kurdish.iswnews.com/20335/
#یادداشت: ئامانجەکانی سەردانەکەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ ئێران
لە چەند ڕۆژی رابردوودا محەممەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بە سەرۆکایەتی شاندێکی سیاسی-ئابووری سەردانی تارانی کرد. لەم سەردانەدا بابەتگەلێکی وەک گەرەنتیکردنی ئاسایشی سنوورە هاوبەشەکانی ئێران لەگەڵ هەرێمی کوردستان و دەرکردنی گرووپە تیرۆریستییەکان لەو ناوچانە و ئاسۆی هەناردەکردنی ٢٠ ملیار دۆلاری کاڵا لە ئێرانەوە بۆ عێراق و درێژەدان بە ڕۆڵی نێوەندگیریی بەغدا لە نێوان تاران و ڕیاز تاوتوێ کران.
تەواوی ئەم بابەتە لەم لینکەدا:
https://kurdish.iswnews.com/20325/
دوایین هەواڵەکان لە کەرتی ڕۆژئاوای فەلەستین، ٥ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ هێزەکانی سوپای ئیسرائیل دوای هێرشکردنە سەر کەمپی جنین لەگەڵ هێزەکانی خۆڕاگری فەلەستین رووبەڕووی یەکتر بوونەوە.
لە ٥ی کانوونی یەکەم و دوای هێرشی سەربازانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر گەڕەکی ئەلهەدەف لە شاری جنین، شەڕێکی چەکداری توند لە نێوان ئەوان و هێزەکانی خۆڕاگری فەلەستین ڕوویدا.
هاوکات لەگەڵ ئەم ململانێیەدا، سەربازانی ڕژێمی زایۆنیستی، یەحیا ئەلسەعدی کوڕی شێخ بەسام ئەلسەعدی، یەکێک لە سەرکردەکانی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامیی فەلەستینیان لە کەمپی جەنین دەستبەسەر کرد و دوای بە تەواوی لە کەمپی جنین کشانەوە.
ڤیدیۆ + زانیاری زیاتر:
https://kurdish.iswnews.com/20316/
هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانی ئۆکرانیا بۆ سەر ساراتۆڤ و ڕیازان + ڤیدیۆ
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ سوپای ئۆکرانیا بە چەند فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی خۆکوژی هێرشی کردە سەر فڕۆکەخانەی سەربازی دیاگیلێڤ لە پارێزگای ڕیازان و فڕۆکەخانەی ئەنگێلس لە پارێزگای ساراتۆڤ لە قووڵایی خاکی ڕووسیا.
بەرەبەیانی ٥ی کانوونی یەکەم، سەرچاوە ڕووسیەکان هەواڵی ڕوودانی چەند تەقینەوەیەکیان لە فڕۆکەخانەی سەربازی دیاگیلێڤ لە پارێزگای ڕیازان و فڕۆکەخانەی ئەنگێلس لە پارێزگای ساراتۆڤ ڕاگەیاند. ئەم تەقینەوەیانە بەهۆی بەرکەوتنی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئۆکرانیا بووە لە چەند شوێنێکی ئەم فڕۆکەخانانە.
ڕووسیا لە وەڵامی ئەم هێرشەدا و دوای چەند کاتژمێرێک بە فڕۆکە ستراتیژییەکانی تۆپۆلۆف و ژێردەریاییە سەربازییەکانی بە دەیان مووشەکی کروز دامەزراوە وزەییەکانی ئۆکرانیا لە شارە جیاوازەکاندا کردە ئامانج.
ڤیدیۆ + زانیاری زیاتر:
https://kurdish.iswnews.com/20295/
مووشەکبارانی شارەکانی ئۆکرانیا لەلایەن تۆپۆلفەکانی ڕووسیا + ڤیدیۆ
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ فڕۆکە ستراتیژییەکانی تۆپۆلۆف و ژێردەریاییە سەربازییەکانی ڕووسیا بە دەیان مووشەکی کروز دامەزراوە وزەییەکانی ئۆکرانیا لە شارە جیاوازەکاندا کردە ئامانج.
سوپای ڕووسیا پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ٥ی کانوونی یەکەم، لە ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوان بە دەیان مووشەکی KH-101، KH-55 و KH-22 (KH-22) و بە فڕۆکە ستراتیژییەکانی تۆپۆلۆف و ژێردەریاییەکانی لە دەریای ڕەش، دامەزراوە وزەییەکان و چەندین ئامانجی لە شارەکانی کیێڤ، ئۆدسا، دانیپڕۆپێترۆفسک، زاپۆرۆجیا، سامی، پۆلتا، خارکیف، ڤینیتیسیا، میکۆلایف، کریڤی ریح، خامنێتسکی، خێرسۆن و .. بە قورسی کردە ئامانج.
ڤیدیۆ و زانیاری زیاتر:
https://kurdish.iswnews.com/20263/
هێرزۆگ لەگەڵ بن زاید کۆبووەوە
“ئیسحاق هێرزۆگ”، سەرۆکی ڕژێمی زایۆنیستی، کە سەردانی ئیماراتی کردووە، لەگەڵ “محەمەد بن زاید”، سەرۆکی ئەم وڵاتە کۆبووەوە.
دوای ئەم دیدارە، هێرزۆگ ڕایگەیاند، ڕێککەوتنەکان بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی، دیارییەکی بەنرخە بۆ تەلئەبیب و ناوچەکە!
ناوبراو بە ئاماژەدان بەوەی کە تەلئەبیب و ئەبوزەبی کار بۆ پتەوکردنی هاوکاری و هاوبەشی نێوانیان دەکەن، هیوای خواست وڵاتی زیاتر بەشداری پڕۆژەی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ تەلئەبیب بکەن.
رژێمی زایۆنیستی لە ١٤ی ئەیلولی ٢٠٢٠ ڕێککەوتننامەی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان کە بە ڕێککەوتنەکانی ئەبراهام ناسراوە لەگەڵ ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی و بەحرەین واژۆ کرد، ئەو ڕێککەوتنانەی کە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەو کاتەی ئەمریکا ڕۆڵی سەرەکی تێدا هەبوو.
زانیاری زیاتر:
https://kurdish.iswnews.com/20253/
گرژی ئەمنی لە شاری سوەیدا + ڤیدیۆ
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لە ئەنجامی ململانێی نێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکانی سووریا لە شاری سوەیدا، سەربازێکی سووری گیانی لەدەست دا و سەربازێکی دیکەش بریندار بوو.
لە ٤ی کانونی یەکەم، بەشێک لە دانیشتوانی شاری سوەیدا وەک ناڕەزایەتی بەرامبەر بە هەندێک لە بڕیارەکانی بەرپرسانی سووریا، بژێوی ژیان و بەردەوامی پچڕانی کارەبا و ئاو و نەبوونی سووتەمەنی خۆپیشاندانیان ئەنجام دا و بە سووتاندنی تایە چەند شەقامێکی ئەم شارەیان داخست.
لە درێژەی ئەم گردبوونەوەیەدا، خۆپیشاندەران بە هێرشکردنە سەر بینای پارێزگا توانیان بیناکە کۆنترۆڵ بکەن و پەنایان بردە ڕەفتاری توندوتیژی. دوای گەیشتنی هێزە ئەمنییەکان، خۆپیشاندەران ناچاربوون لە بینای پارێزگای سوەیدا بکشێنەوە، بەڵام ململانێی چەکداری لە نێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان لە شەقامەکانی ئەم شارە ڕوویدا و دوای چەند کاتژمێرێک بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆری هێزە ئەمنییەکانی سووریا کۆتایی بەم ململانێیە هات.
ڤیدیۆ + زانیاری زیاتر:
https://kurdish.iswnews.com/20244/
سەرۆکی ڕژێمی زایۆنیستی سەردانی بەحرەینی کرد
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ سەرۆکی ڕژێمی زایۆنیستی بە پێشوازی وەزیری دەرەوەی بەحرەین گەیشتە مەنامە.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٤ی کانونی یەکەم، ئیسحاق هێرزۆگ، سەرۆکی ئیسرائیل بە پێشوازی عەبدوللەتیف بن ڕەشید ئەلزیانی، وەزیری دەرەوەی بەحرەین گەیشتە شاری مەنامە، پایتەختی بەحرەین و لەگەڵ حەمەد بن عیسا ئال خەلیفە شای بەحرەین کۆبووەوە. لەم کۆبوونەوەیەدا شای بەحرەین جەختی لە پاڵپشتی مەنامە بۆ دامەزراندنی ئاشتییەکی دادپەروەرانە، هەمەلایەنە و بەردەوام لەپاڵ زامنکردنی مافەکانی گەلی فەلەستین کردەوە.
هەر لەم دیدارەدا هێرزۆگ بە زمانی عەرەبی ئاماژە بە شای بەحرەین وتی؛
"هاوڕێم، سوپاس بۆ تۆ کە میوانداریت کردم وەک یەکەم سەرۆکی ئیسرائیل کە سەردانی بەحرەین بکات".
https://kurdish.iswnews.com/20238/
فەرمانی سودانی بۆ جێگیرکردنی هێزەکانی سوپای عێراق لە سنوورەکان لەگەڵ ئێران و تورکیا
ئەمڕۆ یەکشەممە، یەحیا ڕەسووڵ، وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی عێراق ڕایگەیاند کە محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق، فەرمانی بە پاسەوانانی سنووری کردووە، کە ناوچە سنوورییەکان لەگەڵ تورکیا و ئێران لەلایەن پاسەوانانی سنووری کۆنتڕۆڵ بکرێت.
وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی عێراق ڕایگەیاند: "سودانی فەرمانێکی دەرکردووە بۆ بەهێزکردنی فەرماندەیی پاسەوانی سنوور بە چەک و کەرەستە و سەرباز بۆ ئەوەی ناوچە سنوورییەکان بە باشی لەژێر کۆنتڕۆڵدا بن. عێراق ڕێگە نادات خاکەکەی بۆ هێرشکردنە سەر وڵاتانی دراوسێ بەکاربهێنرێت. ئێمە پەیوەندییەکی باشمان لەگەڵ هەموو وڵاتانی دراوسێ هەیە و هەوڵدەدەین بەگوێرەی بەرژەوەندیەکانی عێراق و وڵاتانی دراوسێ پەرەیان پێبدەین."
https://kurdish.iswnews.com/20227/