ئیسرائیل بەرپرسیارێتی هێرشەکەی سەر کاروانی سووتەمەنی ئێرانی لە ئەستۆ گرت!
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ سەرۆک ئەرکانی گشتیی سوپای ڕژێمی زایۆنیستی لە لێدوانێکدا بەرپرسایەتیی هێرشی ئەم دواییەی بۆ سەر کاروانی سووتەمەنی ئێران لە سنووری نێوان عێراق و سووریای لە ئەستۆ گرت.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٤ی کانوونی یەکەم، ئەڤیڤ کۆخاڤی، سەرۆک ئەرکانی گشتیی سوپای ئیسرائیل رایگەیاند کە لە چەند هەفتەی ڕابردوودا، فڕۆکەکانی ئەم ڕژێمە کاروانێکی هەڵگری چەکیان لە سنوورەکانی سووریا و عێراق کردووەتە ئامانج.
ناوبراو هەروەها وتی کە سوپای ئیسرائیل زانیاری وردی لەبەردەستدایە کە دەریدەخات لە نێو ئەو ٢٥ تانکەرەی هەڵگری سووتەمەنی، تانکەری ژمارە ٨ چەکی ئێرانی هەڵگرتبوو و هەر بۆیە کراوەتە ئامانج.
زانیاری زیاتر:
https://kurdish.iswnews.com/20590/
زیادکردنی ژمارەی پاسەوانانی سنوور لەسەر سنوورەکانی هەرێمی کوردستان
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی سوپای عێراق زیادکردنی ژمارەی پاسەوانانی سنووری لەسەر سنوورەکانی هەرێمی کوردستان بەمەبەستی کۆنترۆڵکردنی هەرچی زووتری ناوچە سنوورییەکان ڕاگەیاند.
ڕۆژی رابردوو ١٣ی کانونی یەکەم، تەحسین ئەلخەفاجی، وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی سوپای عێراق، قبوڵکردنی داواکاریی هەرێمی کوردستان بۆ زیادکردنی ژمارەی پاسەوانانی سنوور لەلایەن عەبدولئەمیر ئەلشەمری وەزیری ناوخۆی عێراق ڕاگەیاند و وتی: پێویستە بە خێرایی ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان کۆنترۆڵ بکرێن.
زانیاری زیاتر:
https://kurdish.iswnews.com/20584/
ڕێبەری ئێران لەسەر شەهیدکردنی زانایەکی سوننەی ئەو وڵاتە پەیامێکی بڵاو کردەوە
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری شوڕشی ئیسلامی ئێران لەسەر شەهید کردنی زانایەکی سوننەی ئێران پەیامێکی بڵاو کردەوە.
ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری شوڕشی ئیسلامی ئێران لەسەر شەهید کردنی مەولەوی عەبدولواحید ڕیگی زانایەکی بەناوبانگی سوننە لە پارێزگای سیستان و بەلوچستانی ئێران پەیامێکی بڵاو کردەوە و جەختی لە لێپێچینەوە و سزادانی خێرا و جدیانەی تاوانباران لە لایەن بەرپرسانەوە کرد.
دەقی پەیامەکە:
https://kurdish.iswnews.com/20575/
بەردەوامی تاڵانکردنی سەرچاوەکانی سوریا؛ ئەمریکییەکان ٣٧ تانکەری نەوتیان گواستەوە بۆ عێراق
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لە درێژەی تاڵانکردنی نەوتی سوریا لە ناوچە داگیرکراوەکانی ئەم وڵاتە، داگیرکەرانی ئەمریکی ٣٧ تانکەری نەوتهەڵگریان گواستەوە بۆ بنکەکەیان لە عێراق.
بەپێی زانیاریەکان، ئەم تانکەرانە لە سنووری سوریاوە بۆ عێراق لە دەروازەی نایاسایی "ئەلمەحمودییە" لە ناوچەکانی "ئەلیعرەبیە" سەرلەبەیانی ڕۆژی دووشەممە گواستراونەتەوە.
حکومەتی سوریا چەندین جار جەختی لەوە کردووەتەوە کە هێزەکانی ئەمریکا و چەکدارانی ناسراو بە "هێزەکانی سوریای دیموکرات" لە ڕۆژهەڵات و باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا جگە لە تاڵانکردنی نەوتی ئەو وڵاتە هیچ ئامانجێکی تریان نییە و بوونیان نایاساییە.
https://kurdish.iswnews.com/20565/
پێشهاتەکانی فەلەستین، ١٢ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ بە پێی ئیدیعای پەیامنێری سیاسی کەناڵی عیبری "کان"، ئەمریکا هۆشداری بە بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی داهاتووی ڕژێمی زایۆنی داوە لە لکاندنی بەشێک لە کەرتی ڕۆژئاوا بە ناوچە داگیرکراوەکانی ئەم ڕژێمە یان هەر گۆڕانکارییەک لە دۆخی قودس و مزگەوتی ئەقسا.
هەواڵ و زانیاری زیاتر:
https://kurdish.iswnews.com/20558/
ئۆپەراسیۆنی هەواڵگری-ئەمنی حیزبی ئیسڵاح لە مارب
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ چەکدارانی حیزبی ئیسڵاح بە پشتیوانی گرووپی تیرۆریستی ئەلقاعیدە ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوانی هەواڵگری-ئەمنی ـیان لە ناوچە جیاجیاکانی شاری مارب لە یەمەن دەستپێکرد.
دوابەدوای هێرشەکانی ئەم دواییەی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئەمریکا بۆ سەر کۆبوونەوەی ئەندامانی گرووپی تیرۆریستی ئەلقاعیدە و تەقینەوەکانی پێگەکانی حیزبی ئیسڵاح لە شاری مارب، چەکدارانی ئەو حیزبە دەستیان بە جێبەجێکردنی ئۆپەراسیۆنێکی هەواڵگری-ئەمنی لە شاری مارب کرد. ئەم ئۆپەراسیۆنە لە ڕۆژی یەکشەممە ١١ی کانوونی یەکەمەوە، بە چڕکردنەوەی خاڵە پشکنینەکانی ناو شەقامەکان، گەڕان و پشکنینی خانووە نیشتەجێبووەکان، هۆتێلەکان، و هەروەها دادگاییکردنی کەسانی سەر بە ئیمارات دەستی پێکردووە.
زانیاری زیاتر:
https://kurdish.iswnews.com/20553/
پێشهاتەکانی کەرتی ڕۆژئاوای فەلەستین، ١٢ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لە هەڵکوتانی هێزەکانی رژێمی زایۆنیستی بۆ سەر شاری جنین، فەلەستینییەکی شەهید و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون.
لە ١١ی کانوونی یەکەم، سەربازانی رژێمی زایۆنیستی هەڵیانکوتایە سەر شارۆچکەی برقین لە ڕۆژئاوای جنین و دوو برای فەلەستینیان بە ناوەکانی تاریق و نەبیل ئەبو هوشادوف دەستگیرکرد.
چەند کاتژمێرێک دواتر ژمارەیەکی زۆر لە هێزە تایبەتەکانی ئیسرائیلی هەڵیانکوتایە سەر ڕۆژهەڵاتی شاری جنین و دوای دەستگیرکردنی گەنجێکی فەلەستینی بە ناوی "سائیر ئەبو عمشە"، لەگەڵ هێزەکانی خۆڕاگری فەلەستینیدا چوونە ناو ململانێیەکی چەکداری توندەوە.
لە کاتی ئاڵوگۆڕی تەقەدا کچێکی تەمەن ١٦ ساڵی فەلەستینی بە ناوی جێنی مەجدی عیسام لەلایەن سەربازانی رژێمی زایۆنیستیەوە شەهید کرا و سێ کەسی دیکەش بە سەختی بریندار بوون.
https://kurdish.iswnews.com/20546/
٤٧ کوژراو و بریندار لە ململانێی سنووری نێوان تاڵیبان و سوپای پاکستان + ڤیدیۆ
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لە میانەی پێکدادانی چەکداری نێوان تاڵیبان و سوپای پاکستان لە ناوچە سنوورییەکانی شاری سپین بۆڵدەک، لانیکەم ١٠ هاوڵاتی مەدەنی کوژران و زیاتر لە ٣٧ کەسیش برینداربوون.
زانیاری زیاتر:
https://kurdish.iswnews.com/20535
گرتەیەکی ڤیدیۆیی پێکدادانی نزیکی هێزە چەکدارەکان و هێزەکانی سوپای سوریا لە ئیدلب
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ چەکدارانی تەحریر شام گرتەیەکی ڤیدیۆیی هێرشیان بۆ سەر یەکێک لە پێگەکانی سوپای سوریا لە میحوەری دادیخ لە پارێزگای ئیدلبی سوریا بڵاوکردەوە. بەپێی ئەم گرته ڤیدیۆیەدا ژمارەیەک له هێزەکانی سوپای سوریا لەم پێکدادانەدا گیانیان لەدەست داوە و بەشێکی دیکەی ئەو هێزانەش لەگەڵ چڕبوونەوەی ئاڵوگۆڕی تەقە پاشەکشەیان کردووه.
ڤیدیۆ لە لینکی خوارەوە:
https://kurdish.iswnews.com/20527/
کوژرانی دوو فەرماندەی مەیدانی داعش لە ڕۆژهەڵاتی سوریا
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ بارەگای تیرۆریستی سوپای ئەمریکا لە ڕۆژئاوای ئاسیا (CENTCOM) کوژرانی دوو فەرماندەی داعشی لە میانەی ئۆپەراسیۆنی هێزەکانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕاگەیاند.
لە ١١ی کانونی یەکەم، بارەگای تیرۆریستی سوپای ئەمریکا لە ڕۆژئاوای ئاسیا (سێنتکۆم) کوژرانی دوو فەرماندەی مەیدانی داعشی لەلایەن هێزەکانی ئەمریکاوە لە ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕاگەیاند.
بەپێی ئەم بەیاننامەیه، دوو له فەرمانده مەیدانییەکانی گرووپی تیرۆریستی داعش له ئەنجامی ئۆپەراسیۆنی هێلیبۆرنی هێزەکانی سێنتکۆم لە ١١ی کانونی یەکەم له ڕۆژهەڵاتی سوریا کوژراون.
سێنتکۆم ئیدیعای ئەوەی کردووە کە بە کوشتنی ئەو دوو کەسە، پرۆسەی پلاندانان و جێبەجێکردنی هێرشەکانی گرووپی تیرۆریستی داعش لە وڵاتانی ڕۆژئاوای ئاسیا پەک دەکەوێت.
تا ئێستا وردەکاری زیاتر لەو بارەیەوە بڵاونەکراوەتەوە، بەڵام باس لەوە دەکرێت کە ئەم ئۆپەراسیۆنە لە گوندی ئەلرێز لە ناوچەکانی نزیک لە کێڵگەی نەوتی ئەلعومەر لە پارێزگای دێرەزووری سوریا ئەنجام دراوە.
https://kurdish.iswnews.com/20516/
داعش گێڕانەوەی میدیاکان لەسەر خەلیفە کوژراوەکەی ڕەتکردەوە!
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ گرووپی تیرۆریستی داعش، لە نوێترین ڕۆژنامەی هەفتانەی خۆیدا، گێڕانەوەی میدیاکانی سەبارەت بە چۆنیەتی کوژرانی ئەبولحەسەن قوڕەشی ڕەتکردەوە.
گرووپی تیرۆریستی داعش لە ژمارەی ٣٦٨ی هەفتەنامەی "النبأ" کە ڕۆژی هەینی ٩ی کانوونی یەکەم لە ژێر ناونیشانی "وليرني امرأ أميرة" بڵاوکرایەوە، گێڕانەوەی میدیاکانی سەبارەت بە ناسنامە و چۆنیەتی کوژرانی ئەبولحەسەن قوڕەیشی سەرکردەی پێشووی ئەم گرووپە ڕەتکردەوە.
https://kurdish.iswnews.com/20505/
#یادداشت: چاوخشاندنێک بە پێشهاتەکانی ڕۆژهەڵاتی یەمەن؛ ڕۆڵی پارێزگای حەزەرمەوت لە ئایندەی یەمەن چییە؟
لەم قۆناغەی شەڕی یەمەن، پارێزگای حەزەرمەوت گرنگترین خاڵی کێبڕکێی نێوان لایەنه ناکۆکەکانە. سەرچاوە نەوت و گازییەکان و هەڵکەوتەی جوگرافیای تایبەتی ئەم پارێزگایە کە لە سنوورەکانی سعودیەوە تا کەنارەکانی کەنداوی عەدەن و لە لایەکی دیکەوە لە مارب ـەوە تا نزیک عومان پێکهاتووە، بووەتە هۆی ئەوەی لە یەمەن سەرنجی لایەنەکان بەرەو ئەم ناوچەیە ڕابکێشرێت.
تەواوی ئەم بابەتە:
https://kurdish.iswnews.com/20495/
"بێشەی شێرەکان"ی فەلەستین لە نابلوس دەرکەوتنەوە + ڤیدیۆ
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ هێزەکانی خۆڕاگری فەلەستین ناسراو بە "بێشەی شێرەکان" (عرین الاسود) بە شێوەیەکی شایستە لە بەشی کۆنی نابلوس دەرکەوتنەوە.
ئەم گرووپە بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند: ئەوانەی پێیان وایە کارەکانی ئەم گرووپە کۆتایی هاتووە، لە وەهم و خەیاڵدان، خۆڕاگریی جەنگاوەرانی بێشەی شێرەکان ڕژێمی زایۆنیستی تووشی سەرسوڕمان دەکات.
بە پێی ڕاپۆرتی ناوەندی ڕاگەیاندنی فەلەستین، ئەم نمایشە دوای ٤٠ ڕۆژ لە شەهید بوونی فەرماندەی بێشەی شێرەکان و ژمارەیەک لە چەکدارەکانی لە شاری نابلوس بەڕێوە چوو.
ڤیدیۆ + وێنەکان:
https://kurdish.iswnews.com/20473/
#یادداشت: عێراق هەوڵی نزیکبوونەوە لە چین دەدات؟ ئەمریکا تاکە بەربەستی پەیوەندییەکانی بەغدا و پەکینە
عێراق دەڵێت کە دەتوانێت خاڵی پێکەوەبەستنەوەی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای جیهان بێت، لە کاتێکدا کە وەزارەتی بەرگری ئەمریکا سەبارەت بە پەرەسەندنی پەیوەندییەکانی بەغدا لە گەڵ پەکین هۆشداریی داوە، شارەزایانی عێراقی بە هەستیارییەوە لە کێبڕکێی دوو هێزە گەورە ئابورییەکەی جیهان لە سەر گۆڕەپانێکی یاریی دیاریکراو دەڕوانن.
ئەم بابەتە لەم لینکەدا بخوێنەوە:
https://kurdish.iswnews.com/20460/
دانپێدانانی شۆککەری سەربازانی ئیسرائیلی سەبارەت بە کۆمەڵکوژی "تەنتورە"
یەکەی "ئیسکەندەرون"ی سەر بە گرووپی تیرۆریستی زایۆنیستی "هاگانا" شەوی ٢٢ی ئایاری ١٩٤٨ هێرشی کردە سەر گوندی تەنتورە. لەم هێرشەدا ٢٥٠ فەلەستینی کۆمەڵکوژ کران. گرووپی تێرۆریستی هاگانا لەگەڵ چەند گرووپێکی تری تیرۆریستی چەکداری زایۆنیستی، پاش دامەزراندنی ڕژێمی ساختەی زایۆنی، بناغەی سەرەکی سوپای ئێستای ئەم ڕژێمەیان پێکهێنا.
ڤیدیۆ و زانیاری زیاتر لەم بارەیەوە:
https://kurdish.iswnews.com/20445/
هێزەکانی سوپای سوریا ڕەوانەی ناوچەکانی باکووری پارێزگای حەلەب کران
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ بە مەبەستی بەرپەرچدانەوەی هەر هێرشێکی سوپای تورکیا بۆ سەر ناوچەکانی باکووری سووریا بە بیانووی ڕووبەڕووبوونەوەی گرووپە کوردییەکان، سوپای سووریا چەند کاروانێکی هێز و کەرەستەی سەربازیی خۆی ڕەوانەی باکووری پارێزگای حەلەب کرد.
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا یەکینەکانی زرێپۆش و پیادەی سوپای سوریا بە ئامانجی بەرپەرچدانەوەی هێرشەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر ناوچەکانی باکووری ئەم وڵاتە لە پارێزگای حەلەب جێگیر کراون.
زانیاری زیاتر:
https://kurdish.iswnews.com/20587/
مانۆڕی سەربازی کەتیبەکانی ئەلقەسام لە غەززە + ڤیدیۆ
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ یەکە تایبەتەکان و کەتیبە نوخبەکانی شەهید "عزەدین ئەلقەسام"، باڵی سەربازی بزووتنەوەی حەماس، بۆ نیشاندانی ئامادەیی خۆیان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڕژێمی زایۆنیستی، مانۆڕێکی سەربازیان ئەنجامدا.
ڤیدیۆ + زانیاری زیاتر:
https://kurdish.iswnews.com/20579/
هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانی سوپای ڕووسیا بۆ سەر پایتەختی ئۆکرانیا + ڤیدیۆ
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، سوپای ڕووسیا بە چەند فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی خۆکوژ هێرشی کردە سەر پێگەکانی هێزەکانی ئۆکرانیا لە شاری کیێڤ.
سەرچاوە ئۆکرانیەکان باسیان لە ڕوودانی چەندین تەقینەوە لە ناوچەی شوچێنکیڤسکی و گوندی ڤیشنۆڤۆ لە کیێڤ کردووە. لەم بارەیەوە ڤیتالی کلیچکۆ، سەرۆکی شارەوانی کیێڤ ئیدیعای ئەوەی کردووە کە ١٠ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی خۆکوژی شاهێد ١٣٦ لە ئاسمانی ئەم شارەدا خراوەتە خوارەوە.
ڤیدیۆ:
https://kurdish.iswnews.com/20567/
ناردنی چەک و کاروانی لۆجستی بۆ سوریا لەلایەن هێزەکانی ئەمریکاوە
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ کاروانێکی چەک و لۆجستی سەر بە هاوپەیمانی ئەمریکا لە سنووری هەرێمی کوردستانی عێراقەوە هاتە ناو بنکەکانی ئەمریکا لە پارێزگای حەسەکەی سوریا.
لە ١٢ی کانونی یەکەم، زیاتر لە ٩٠ بارهەڵگری سەر بە هاوپەیمانی ئەمریکا لە سنووری هەرێمی کوردستانەوە و لە ڕێگەی دەروازەی نایاسایی ئەلوەلیدەوە چوونە ناو بنکەکانی ئەمریکا لە سوریا.
زانیاری زیاتر:
https://kurdish.iswnews.com/20561/
وردەکاری پلانی جێگیرکردنی پاسەوانانی سنووری عێراق لە سنوورەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئێران و تورکیا
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ڕاوێژکاری ئەمنی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕوونکردنەوەی لەبارەی پلانی نوێی جێگیرکردنی پاسەوانانی سنووری عێراق لە سنوورەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئێران و تورکیا خستەڕوو.
ڕۆژی رابردوو ١٢ی کانونی یەکەم، حوسێن عەللاوی، ڕاوێژکاری ئەمنی سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ میدیای شەفەق نیوز، بە ئاماژەدان بە پلانی جێگیرکردنی هێزەکانی عێراقی لەسەر سنوورە هاوبەشەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئێران و تورکیا ڕایگەیاند: هاوکاری و هەماهەنگی لە نێوان فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان هەیە سەبارەت بە جێگیرکردنی هێزەکانی پاسەوانی سنوور لە ناوچە سنوورییەکان، پرۆسەی بەهێزکردنی هێزەکان، شوێنی جێگیرکردنیان، دیاریکردنی خاڵە سنوورییەکان و دروستکردنی ژێرخانە پێویستەکان.
زانیاری زیاتر:
https://kurdish.iswnews.com/20555/
حەشدی شەعبی: هەموومان قاسم سولێمانی و ئەبو مەهدی موهەندسین
سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی لە پێنجەمین ساڵیادی سەرکەوتنی دژ بە داعش لە عێراق جەختی لەوە کردەوە کە دوژمنان بە نهێنی سەرقاڵی پیلانگێڕین و وتی کە هەموومان بۆ بەرگری لە وڵات قاسم سولێمانی و ئەبو مەهدی موهەندسین.
فالح فەیاز سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی ڕۆژی یەک شەممە ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ بە بۆنەی پێنجەمین ساڵیادی سەرکەوتنی بەرامبەر بە گرووپی تیرۆریستی داعش لە عێراق، وتی: سەرکەوتنی عێراق لە دژی تیرۆریزم، مایەی شانازییە بۆ جیلەکانی داهاتوو.
ناوبراو وتی: سەرکەوتنی دژ بە تیرۆریزم مسۆگەر بووە، ئەنجامدەرانی ئەم سەرکەوتنەش شەهیدان و لە سەروی ئەوانەوە، فەرماندەکانی شەهیدی سەرکەوتن لە دژی داعشن.
حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق لە ٩ی کانوونی یەکەمی ساڵی ٢٠١٧ ئازادکردنی خاکی وڵاتەکەیی لە ژێر دەستی گرووپی تیرۆریستی داعش ڕاگەیاند و بەو بۆنەوە ڕۆژی ١٠ی کانوونی یەکەم کراوەتە ڕۆژی سەرکەوتن و عێراقییەکان هەموو ساڵێک ئەم ڕۆژە بەرز ڕادەگرن.
زانیاری زیاتر:
https://kurdish.iswnews.com/20549/
هێرشی چەکداری بۆ سەر هۆتێلی چینییەکان لە کابوڵ + ڤیدیۆ
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ هێرشی ژمارەیەک چەکداری نەناسراو بۆ سەر هۆتێل لۆنگان شوێنی مانەوەی دیپلۆماتکاران و بازرگانانی چینی لە ناوچەی شەهرنۆی شاری کابوڵ، زیاتر لە ٢١ قوربانی لێکەوتەوە.
زانیاری زیاتر:
https://kurdish.iswnews.com/20540/
پێشهاتەکانی سوریا، ١١ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ دوابەدوای نائەمنی و تیرۆرە ئامانجدارەکانی ڕۆژانی ڕابردوو لە پارێزگای دەرعا، سێ سەربازی سووری لەلایەن چەند چەکداری نەناسراوەوە لە ناوچە جیاجیاکانی ئەم پارێزگایە کوژران.
هەواڵ و زانیاری زیاتر:
https://kurdish.iswnews.com/20532/
#یادداشت: سەرۆک کۆماری چین چووە باوەشی وڵاتانی عەرەبی پەراوێزی کەنداوی فارس!
لە ٧ی کانونی یەکەم، شی جین پینگ سەرۆکی چین بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی سەرکردەکانی وڵاتانی عەرەبی و کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتانە گەیشتە شاری ڕیازی پایتەختی سعودیە. ئەم سەردانە لێکەوتەی جیاوازی بۆ ئێران، ئەمریکا و هەروەها ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا هەیە.
دوابەدوای دەرئەنجامەکانی چاکسازییەکانی سیاسەتی دەرەوەی سعودیە و پێداچوونەوە بە ئاستی پشتبەستنی عەرەبەکان بە زلهێزە بیانییەکان، شی جین پینگ سەرۆکی چین سەردانی ڕیازی کرد. لەم گەشتەدا چەندین گرێبەست لە بوارە جیاوازەکاندا واژۆ کران کە هەریەکەیان ئاماژەن بۆ پرسێکی دیاریکراو.
تەواوی ئەم بابەتە:
https://kurdish.iswnews.com/20519/
مانۆڕی سەربازی سوپای ئیسرائیل لە سنوورەکانی باکوور
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ وتەبێژی سوپای ڕژێمی زایۆنیستی دەستپێکردنی مانۆڕی سەربازی لە سنوورەکانی باکووری فەلەستینی داگیرکراوی ڕاگەیاند.
لە ١٠ی کانونی یەکەمدا سوپای ئیسرائیل بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک لە دەستپێکردنی مانۆڕێکی کتوپڕی لە سنوورەکانی باکووری فەلەستینی داگیرکراو (سوریا و لوبنان) هەواڵی دایەوە و ڕایگەیاند کە ئەم مانۆڕە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بەڕێوەدەچێت.
شایانی باسه ئەنجامدانی ئەم مانۆڕه هاوکات لەگەڵ بانگەشەی میدیاکانی دژبەری بەرەی خۆڕاگری لەدژی لوبنان له بارەی گواستنەوەی چەک له تارانەوە بۆ بەیرووت به کەڵک وەڕگرتن له فڕۆکەکانی مەدەنی و هەروەها گەورەکردنی ئەم بانگەشەیە لەلایەن میدیاکانی عیبرییەوە و راگەیاندنی ئەگەری هێرشی ئاسمانی ئیسرائیل بۆ سەر فڕۆکەخانەی بەیرووت، جێی گۆمانە!
https://kurdish.iswnews.com/20512/
کوژراوانی زایۆنیست لە ساڵی ٢٠٢٢ ژمارەی پێوانەیی تۆمار کرد؛ ٣١ کوژراو لە کەرتی ڕۆژئاوا
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ڕۆژنامەیەکی عیبری ڕایگەیاند کە لە سەرەتای ئەمساڵەوە لە ٣٠٠ ئۆپەراسیۆنی چەکداری لە کەرتی ڕۆژئاوا، ٣١ زایۆنیست کوژراون.
ڕۆژنامەی عیبری یەدیعوت ئەحرۆنۆت، ڕۆژی رابردوو (شەممە ١٠ی کانوونی یەکەم) لە ڕاپۆرتێکدا بڵاویکردۆتەوە کە لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنەکانی هێزەکانی خۆڕاگری فەلەستین لەدژی هێزەکان و دانیشتوانی زایۆنیستی لەم ساڵدا، ٣١ زایۆنیست کوژراون.
https://kurdish.iswnews.com/20502/
تاڵیبان بکەرانی تیرۆرکردنی ڕەحیموڵڵا حەقانی دەستگیرکرد؛ کام داعشی دزەی کردبوو ناو تاڵیبان؟
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ تاڵیبان رایگەیاند کە پێنج لە تاوانبارانی تیرۆرکردنی شێخ ڕەحیموڵڵا حەقانی، ئایدۆلۆژیستێکی دیاری تاڵیبان لەلایەن هەواڵگری ئەم گرووپەوە دەستگیر کراون.
زانیاری زیاتر:
https://kurdish.iswnews.com/20483/
ئۆپەراسیۆنی تیرۆریستی جەیش ئەلعەدل لە ئێران شکستی هێنا
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ئۆپەراسیۆنی گرووپی تیرۆریستی ناسراو بە جەیش ئەلعەدل لە شاری مەشهەدی ڕۆژھەڵاتی ئێران بە هەوڵی سوپای پاسداران شکستی هێنا.
ئەم تیمە بە نیازی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی تیرۆریستی جۆراوجۆر بوو، لەوانە هێرش بۆ سەر پارێزگای خوراسانی ڕەزەوی و تیرۆرکردنی سەید ئەحمەد عەلەم ئەلهودا، پێشنوێژی مەشهەد. لە حەشارگەی ئەو کەسانە دەست بەسەر بڕێکی زۆر چەک و تەقەمەنیدا گیراوە.
گرووپی تیرۆریستی جەیش ئەلعەدل هەروەها بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک دەستگیرکردنی دوو لە ئەندامانی لە مەشهەد پشتڕاست کردەوە. جەیش ئەلعەدل بانگەشەی ئەوە دەکات کە ئەندامانی لە مەیدانەکەدا ئامادەن و بەم زووانە تۆڵەی خوێنی "شەهیدان"ی زاهیدان دەکەنەوە.
شکستی ئۆپەراسیۆنی گرووپی تیرۆریستی جەیش ئەلعەدل هاوکات لەگەڵ هەواڵی تیرۆرکردنی مەولوی عەبدولواحید ڕیگی، یەکێک لە زانایانی سوننەی سیستان و بەلوچستان، ئاماژەیە بۆ پلانی هاوبەشی گرووپە تیرۆریستییەکان بۆ دروستکردنی ناکۆکی لە نێوان سوننە و شیعە.
https://kurdish.iswnews.com/20470/
بۆچی پێویستە ئیسرائیل پشتگیری لە دروستکردنی ڕێڕەوی ناوەڕاست (تورکیا-چین) بکات؟
ئەیوب قەرا، سیاسەتمەدار و وەزیری پێشووی پەیوەندییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی و ئەندامی پارتی لیکود وەڵام دەداتەوە:
سیاسەتمەداران و شرۆڤەکارانی ئیسرائیل پێیان وایە کە پێویستە دەسەڵاتدارانی ئەم ڕژێمە پشتیوانی لە دروستکردنی کۆریدۆری ناوەڕاست بکەن، چونکە فراوانکردنی ئەم کۆریدۆرە جگە لە ئەوروپا و وڵاتانی تورک زمان یارمەتی ئیسرائیل و وڵاتانی عەرەبیش دەدات. جگە لە قازانجی ئابووری، یارمەتیدان بۆ دروستکردنی ئەم کۆریدۆرە زۆر کاریگەر دەبێت لە ڕووبەڕووبوونەوەی دوژمنی هاوبەشیان کە ئێرانە.
تەواوی ئەم بابەتە لەم لینکەدا:
https://kurdish.iswnews.com/20450/
شەهیدبوونی یەکێک لە پیاوانی ئایینی سوننەی سیستان و بەلوچستانی ئێران
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ مەولوی عەبدولواحید ڕیگی، زانایەکی بەناوبانگی سوننە لە پارێزگای سیستان و بەلوچستانی ئێران، لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە ڕفێندرا و شەهید کرا.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی ئەنجومەنی ئاسایشی پارێزگای سیستان و بەلوچستان، مەولوی عەبدولواحید ڕیگی، یەکێک لە زانا سوننە بەناوبانگەکان و پێشنوێژی مزگەوتی ئیمام حوسێن (ع) لە شاری خاش لە باشووری ڕۆژھەڵاتی ئێران، نیوەڕۆی ڕۆژی ٨ی کانوونی یەکەم لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە ڕفێندرا و دوای شەهید کرا.
بەپێی ڕاپۆرتی داواکاری گشتی پارێزگای سیستان و بەلوچستان، مەولوی عەبدولواحید ڕیگی کاتێک لە مزگەوت ئامادەبووە، چەند کەسێکی نەناسراو لە دەرگای پشتەوەی مزگەوتەکەوە پەیوەندییان پێوەکردووە و بە ئۆتۆمبێلێکی جۆری پژۆی بێ تابلۆ ناوبراویان بردووە. دوای زانینی ڕفاندنی، لێکۆڵینەوەکانی داواکاری گشتی و هێزی پۆلیس لەسەر دۆسیەکە دەستیپێکرد، کە دەرکەوت ناوبراو دوای ڕفاندنی لەلایەن ئەو کەسانەوە کوژراوە.
https://kurdish.iswnews.com/20442/